دەستپێک

(لە ماڵەوەەوە ڕەوانە کراوە)
وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە

د. گرێگری ھاوس (بە ئینگلیزی: Dr. Gregory House) کەسایەتییەکی خەیاڵییە کە لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکیی ھاوسدا دەرکەوتووە. ئەم زنجیرەیە لەلایەن نووسەر دەیڤد شۆرەوە دروست کراوە. ئەکتەری ئینگلیزی، ھیو لۆری، ڕۆڵی دکتۆر ھاوسی گێڕاوە. ھاوس سەرکردایەتی تیمێک لە پزیشکانی دۆزەرەوە دەکات. ھەروەھا ئەو بەڕێوەبەری بەشی دۆزەرەوەی پزیشکییە لە نەخۆشخانەی فێرکاریی پرینیستۆن-پلەینزبۆرۆدا، کە نەخۆشخانەیەکی خەیاڵییە لە پرینستۆنی نیوجێرسی.

کەسایەتییەکە بە کینەی مرۆیی، گاڵتەچی، و نەرجسی پێناسە کراوە. ھاوس تاکە کەسایەتییەکە کە لە ھەموو ئەڵقەکانی زنجیرەکەدا دەرکەوتووە. ھەروەھا تاکە کەسایەتیی سەرەکییە کە لە ئەڵقەی یەکەم لە وەرزی شەشەمدا بە جۆرێکی بەرچاو دەرکەوتووە.

چۆنییەتیی ھەڵسوکەوت کردنی ھاوس لەگەڵ نەخۆشەکانی نائاسایییە. ئەم جۆرە ڕەفتارەی ھەموو کات لەگەڵ ھاوکارەکانیدا تووشی ناکۆکیی دەکات. بە گشتی ھاوس ھاوسۆز نییە لەگەڵ نەخۆشەکانی، ئەمەش بەپێی قسەی خۆی، دەبێتە ھۆی ئەوەی کە کاتی ببێت تا شیکردنەوەی نەخۆشییە پزیشکییەکە بکات. کەسایەتیی ھاوس بەشێکی لە کەسایەتی شێرلۆک ھۆڵمزەوە وەرگیراوە. زنجیرەکە بە شێوەیەکی سەرەکی دەربارەی ئاڵوودەبوونی ھاوس بە ڤایکۆدینە کە لەبەر سڕکردنی ئازارەکەی خووی پێداوە. ئەم ئازارە بەھۆی (إحتیشاء) لە ماسوولکە چوار سەرەکەیدا دروست بووە پێش ٥ ساڵ لە دەستپێکردنی زنجیرەکە، کە ناچاری دەکات گۆچان بەکاربھێنێت. یەکێک لە لێکچوونەکانی لەگەڵ ھۆڵمزدا، ئاڵودەبوونێتی بە ماددە ھۆشبەرەکان، کە بە شێوەیەکی ئاسایی کۆکایینی بەکار دەھێنا.
خوێندنەوەی زیاتر...

لە ھەواڵەکاندا
پیتەر ھیگز
پیتەر ھیگز

ئەمڕۆ لە مێژوودا...


ئایا زانیوتە...
ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٧٨ وتار و ١٦٢ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٦٢٬٢٦٧ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٦٢ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٥٤٬٩٧٨ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.

زمان