فەتاح ئەمیری (Fetah Emîrî) (١٩٤٦، گوندی مەنیچەر، بۆکان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان - ) ڕۆماننووسێکی کوردە.

فەتاح ئەمیری
لەدایکبوون١٩٤٦
گوندی مەنیچەر، بۆکان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پیشەنووسەر، ڕۆماننووس
زمانکوردی
نەتەوەکورد
کارە دیارەکانزیندەخەو

ژیان دەستکاری

فەتاح ئەمیری ساڵی ١٣٢٥ی ھەتاوی لە ئاوایی مەنیچەر سەر بە شاری بۆکان لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی لە شاری مەھاباد درێژە پێ داوە. دواتر لە ئیدارەی کارەبای شاری بۆکان دامەزراوە. لە سەردەمی پاڵەویدا (ساڵی ١٣٥٤) بەھۆی چالاکیی سیاسییەوە دەسگیر کراوە و تا ساڵی ١٣٥٧ لە بەندیخانە بووە. تا گوازتنەوەی گۆڤاری سروە بۆ سنە یارمەتی داوە و بەشی (سروەی ئازیز) ی لە ئەستۆ بووە کە پێشوازییەکی باشیشی لێ کراوە. ساڵی ١٩٩٣ لە یەکەم ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکاندا وەک یەکێک لە حەوت بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوەیە ھەڵبژێردراوە. شارەزایی و زاڵ بوونی ئەمیری بەسەر زمانی کوردی بەتایبەتی بنزاری موکریانی بووەتە ھۆی ئەوەیکە ڕۆمانەکانی ببنە سەرچاوەیەکی زیندوویەتی پەند و ئیدیۆم و دەستەواژە و وشەی ڕەسەنی کوردی. فەتاح ئەمیری ئێستا خانەنشینە و لە بۆکان دەژی.[١][٢]

بەرھەمەکان دەستکاری

بەرھەمە چاپ کراوەکانی نووسەر:

  1. ھاوارەبەرە[٣][٤] (ڕۆمان) ١٩٩٠
  2. میرزا[٥][٦] (ڕۆمان - درێژەی ھاوارەبەرە) ١٩٩٣
  3. زیندەخەو[٧] (ڕۆمان) ٢٠٠٣
  4. گێژەڵووکە (بەرگی یەک)؛ خەم و خەیاڵ (بەرگی دوو)، چاپەمەنیی ئامیار

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ فەتاح ئەمیری: لە ڕۆمانەکانی پێشوومدا نووسەرێکی گوندیم، ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ بڵاو بووەتەوە.
  2. ^ وتووێژی تایبەتی ھاژە لەگەڵ ڕۆمانووسی کورد فەتاح ئەمیری، ھاژە، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩ بڵاو کراوەتەوە.
  3. ^ ھاوارە بەرە، فەتاح ئەمیری، ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبی کوردی، ئینتشاڕاتی سەلاحەدینی ئەییووبی، ورمێ ١٩٩٠
  4. ^ ھاوارەبەرە، فەتاح ئەمیری، چاپەمەنی خانی، ١٣٩٩ (٢٠٢٠)
  5. ^ میرزا، فەتاح ئەمیری، ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبی کوردی، ئینتشاڕاتی سەلاحەدینی ئەییووبی، ورمێ ١٩٩٣
  6. ^ میرزا، فەتاح ئەمیری، چاپەمەنی خانی
  7. ^ زیندەخەو، فەتاح ئەمیری، بڵاوکەرەوەی ئاراس، ھەولێر ٢٠٠٣