میرزا (ڕۆمان)
میرزا بەشی دووھەمی ڕۆمانی ھاوارەبەرەیە، لە نووسینی فەتاح ئەمیری.
نووسەر | فەتاح ئەمیری |
---|---|
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردیی ناوەندی موکریانی |
بابەت | ڕۆمان |
چەشن | ڕیالیزمی کۆمەڵایەتی |
جۆری کتێب | چاپ ئەلکترۆنی |
ناوەرۆک
دەستکاریمیرزا ڕۆمانێکی گوندییە؛[١] درێژەی بەسەرھاتی هاوارەبەرەیە، ھەروەھا بەسەر ژیانی منداڵی و مێرمنداڵی و لاوێتیشیدا دێتەوە.
کەسایەتییەکان
دەستکاری- میرزا ھەیاس
- گەلە
- میرزا قادر
- میرزاژن
- مەولوود کەوان
- کەماڵ
- ڕەشید
- زڵەخا
- کوێخا ڕەسوو
- کوێخاژن
- مەحموودبەگ
- خدراغا
- میران
- نایب
- سوڵتان
- حەسکۆ
چاپەکان
دەستکاری- ساڵی ١٩٩٣ (١٣٧٢ی کۆچیی ھەتاوی) چاپی یەکەمی میرزا لەلایەن چاپەمەنیی سەلاحەدینی ئەیوبییەوە، لە ٢٤٣ لاپەڕەدا بڵاو بۆوە.[٢]
- ساڵی ٢٠١٨ (١٣٩٧ی کۆچیی ھەتاوی) چاپەمەنیی خانی ھەردوو ڕۆمانی ھاوارەبەرە و میرزای لە دووتۆی کتێبێکدا، لە ٤٠٥ لاپەڕەا بڵاو کردەوە.[٣]
- ساڵی ٢٠٢١ (١٣٩٩ی کۆچیی ھەتاوی) چاپەمەنیی خانی میرزای لە ٢٢٢ لاپەڕەدا چاپ کردەوە.[٤]
کورتە
دەستکاریقوربان نەقڵ و نەزیلەی کوردەواری بڕانەوەی نییە، مەسەلەیە دەڵێن: "بەفر ناردییە خوازبێنی ئاڵەکۆکی، ئاڵەکۆک گوتی: بە بەفری بڵێن سەبرێکم لی بگرێ با یاڵ و بژم بێنمەوە، بە دوەری خۆمدا بێم، جا ئەودەمی چۆنی بوێ وا دەکەم. ئێستا ئاڵەکۆک یاڵ و بژی نەھێنابۆوە بای وەعدە ھەڵیکرد. بەفر ناردییە لای ئاڵەکۆک و گوتی پێی بڵێن: ئاڵەکۆکەی پرچنە، چۆڕچۆڕەم کەوتە بنە، چ بکەم لەو ماڵ و ژنە."
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «وتووێژی تایبەتی ھاژە لەگەڵ ڕۆماننووسی کورد فەتاح ئەمیری». ھاژە. لە ١٨ی تەمموزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ میرزا، کوردیپێدیا
- ^ «ھاوارەبەرە و میرزا». خاک تیڤی.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «میرزا » چاپەمەنیی خانی». چاپەمەنیی خانی.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)