ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/١ی کانوونی دووەم
ئەمڕۆ یەکەمین ڕۆژی ساڵی زایینییە (ڕۆژژمێری گریگۆری).
- ڕۆژی سەربەخۆبوونی بروونای (١٩٨٤)، (سەرەوە، ڕاست لە وێنەکەدا)، ھایتی (١٨٠٤) (سەرەوە، چەپ) ساموا (١٩٦٢) (خوارەوە، چەپ) و سوودان (١٩٥٦) (خوارەوە، ڕاست).
- ١٧٧٦ – شەڕی ڕاپەرینی ئەمریکا: شاری نۆرفۆلکی ڤیرجینیا، بە چالاکییە نیزامییەکانی ھێزەکانی بریتانیا و ویگ لەناوچوو.
- ١٧٨٥ – تایمز، یەکەمین ڕۆژنامە بەو ناوە، لە لەندەن بڵاوکرایەوە.
- ١٨٠١ – دۆزینەوەی یەکەم نەیزەک لەسەر ڕووی زەوی.
- ١٨٠٨ – گواستنەوەی دیلەکان (کۆیلەکان) بۆ ئەمریکا قەدەغەکرا.
- ١٨٩١ – نووسەر، زمانەوان، مێژوونووس، سیاسەتمەندار و ئەفسەری سەربازی بەناوبانگی کورد، تۆفیق وەھبی لەدایکبوو.
- ١٩١٨ – ڕۆژنامەی تێگەیشتنی ڕاستی دامەزرا کە بە زمانی کوردی لەلایەن سوپای بریتانیا لە عێراق دەردەچوو.
- ١٩٤٢ – بە کۆبوونەوەی سی و شەش وڵات ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزرا.
- ١٩٧١ – ڕێکلامکردن بۆ جگەرە لە تەلەڤیزیۆنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا قەدەغەکرا.
- ١٩٨١ – زاناکانی جیھان بەشێوەیەکی فەرمی ئاشکراکردنی ڤایرۆسی نەمانی بەرگریی جەستە واتە «ئێچ ئای ڤی»یان ڕاگەیاند، کە مەترسیدارترین ڤایرۆسە.
- ١٩٩٣ – چیکۆسلۆڤاکیا دابەشبوو بە دوو وڵاتی کۆماری چیک و سلۆڤاکیا.