کەوتنی ڕژێمی ئەسەد
کەوتنی بنەماڵەی ئەسەد و ڕژێمی ئەسەدی، لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ڕژێمی بەشاری ئەسەدی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووری بە سەرکردایەتی هەیئەت تەحریری شام دەستی بە ڕووخان و داڕمان کرد، وە کاتێک کەوتنی دیمەشق بەدیکرا لەلایەن ئۆپۆزیسیۆن و سوپای ئازادی بنەماڵەی ئەسەد بەتەواوی ڕووخا و ڕژێمی ئەسەد هەڵوەشێنرایەوە کە بنەماڵەی ئەسەد بە شێوەیەکی تەواوخوازانە و دیکتاتۆرانە حکومڕانی سووریای دەکرد، کە لەوکاتەوەی حافز ئەسەدی باوکی بەشار ئەسەد لەساڵی ١٩٧١ پۆستی سەرۆکایەتی وەرگرت لەوکاتەوە خێزانی ئەسەد کە دەکاتە ماوەی ٥٣ ساڵ حکومڕانی سووریایان کرد.[١]
دەرەنجام | ڕژێمی ئەسەد ڕووخا و بەشار ئەسەد هەڵهات |
---|
کاتێک ژوورەکانی ئۆپەڕاسیۆنی باشوور و ئۆپۆزیسیۆنی سووری بەدوای بەشار ئەسەددا دەگەڕان بۆیان دەرکەوت کە بەشار ئەسەد بە فڕۆکەیەک ڕۆیشتووە و هەڵاتووە و دیارنەماوە،پاش ئەوە ئۆپۆزیسیۆن یاخیبووان دەوڵەتی نوێی سووریایان ڕاگەیاند و کەوتنی ڕژێمی ئەسەدیان ڕاگەیاند، لە ئێستادا دەستلەکارکێشانەوەی ئەسەد ڕاگەیەندراوە و ڕۆیشتنی بەشار ئەسەد لە سووریا پشتڕاستکرایەوە.[٢][٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Syrian state TV officially announces the fall of Al-Assad regime». Iraqi News Agency. لە 2024-12-08 ھێنراوە.
- ^ «نیویۆرک تایمز».
- ^ «Syrian President Bashar Assad flees, war monitor says, as his government collapses and insurgents enter Damascus - CBS News». www.cbsnews.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 2024-12-08. لە 2024-12-08 ھێنراوە.