ھەریەک لە ناوی کیشوەر و وڵاتان و شارە جیاوازەکانی جیھان واتا و ھۆکارێکی تایبەتی ناونانەکەی ھەیە، کە لەناویاندا و بەپێی گێڕانەوە مێژوویییەکان شیکار و واتای سەرنجڕاکێشی لەخۆگرتووە. کیشوەرەکان

  1. ئاسیا: لە زمانی سنسکریتی بە واتای خۆر دێت یاخود ئەو وڵاتەی خۆری تێدا ھەڵدێت.
  2. ئەفریقا: بەپێی گێڕانەوە مێژووییەکان پادشایەک حووکمی زۆربەی ناوچەکانی ئەفریقای کردووە و ناوی (ئەفریقش بن سەیفی) بووە.
  3. ئوسترالیا: لە زمانی بۆلینیزییە بە واتای وڵاتی باشوور دێت.
  4. ئەورووپا: لەبارەی ناوەکەیەوە چەند سەرچاوەیەک ھەیە، بەڵام نزیکترینیان باس لەوە دەکات کە ئەمە ناوی کچی یەکێک لە پادشاکانی فینیقینە بەناوی پادشا ئاجینۆر و لەلایەن شازادەیەکی یۆنانەوە ڕفێندراوە.
  5. ئەمریکای باکوور و باشوور: ئەو دوو کیشوەرە بەناوی دەریاوانێکی ئیتاڵییەوە ناونراوە کە دوای کریستۆفەر کۆڵۆمبۆس توانی زۆربەی ناوچەکانی ئەو دوو کیشوەرە بدۆزێتەوە و ناوی (ئەمەریکۆ فینسۆبیچی) بووە.

ژمارەیەک شار و وڵات دەستکاری

  1. ژاپۆن: بەمانای خاکی خۆری ھەڵھاتوو دێت.[١]
  2. فۆرمۆزا یاخود تایوان: وشەیەکی پورتوگالییە و بە واتای دوورگەی جوان دێت.
  3. فلیپین: بەناوی پادشای دووەمی ئیسپانیا (فلیپی دووەم) ناونراوە.
  4. ئیندۆنیزیا: بەمانای دوورگەی ھیندیی دێت.
  5. سینگاپوور: بە واتای شاری شێر دێت.[٢]
  6. سریلانکا: بە واتای دوورگەی تیشکدراو دێت.
  7. پاکستان: لە زمانی ئۆردۆدا بە واتای زەویی پاک دێت.
  8. ئەفغانستان و تورکمانستان و ئۆزبەکستان و زۆربەی ئەو وڵاتانەی ناوەکانیان بە پاشگری «ستان» کۆتایی دێت، لە وشەیەکی فارسییەوە سەرچاوەی گرتووە و بە واتای وڵات یاخود ناوی گەلەکەی دێت، بۆ نموونە ئەفغانستان بە واتای وڵاتی ئەفغانییەکان دێت.
  9. عەشقاباد: پایتەختی تورکمانستانە و بە واتای وڵاتی عەشق دێت.
  10. تورکیا: بە واتای ھۆزی تورک دێت.
  11. ئەستەمبوڵ: بە واتای ئیسلام بول دێت یاخود وڵاتی ئیسلام و لەلایەن محەممەد فاتیحی سەرکردەی عوسمانییەکانەوە ناونراوە، پێشتریش ناوی قوستنەتنییە بووە کە لەلایەن ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانییەکانەوە ناونراوە.
  12. ئەنادۆڵ: وشەیەکی یۆنانییە و بە واتای ئەو وڵاتە دێت کە خۆری تێدا ھەڵدێت.
  13. سووریا: وشەیەکی یۆنانییە و بە واتای تیشکی خۆر دێت.[٣]
  14. حەلەب: بە واتای زەوی پەنیر دێت.
  15. لوبنان: بە واتای شاخی سپی دێت.
  16. غەززە: وشەیەکی فینیقییە و بە واتای ھێز دێت.
  17. ئەریحا: بە واتای زەوی مانگ دێت.
  18. کووەیت: بە واتای کۆشک دێت.
  19. یەمەن: بە واتای ڕاست یاخود باشوور دێت.
  20. مۆنتینیگرۆ: بە واتای وڵاتی شاخی ڕەش دێت.
  21. قوبرس: بە مانای زەویی مس دێت.
  22. بۆسنیا: بە واتای ڕووبار دێت.
  23. لیبیا: بە واتای زەویی ئەسمەرەکان دێت.
  24. پاریس: بە واتای وشەی ڕووناکی دێت.
  25. ئیسپانیا: بە واتای پێستی کەروێشک دێت.
  26. لەندەن: بە واتای تەم دێت.
  27. ھۆلەند: بە واتای زەویی نزم دێت.
  28. کۆپنھاگن: بە واتای بەندەری بازرگانی دێت.
  29. فینلاند: بە واتای زەویی خێر دێت.
  30. نەرویژ: بە واتای زەویی باکوور دێت.
  31. ئایسلەند: بە واتای زەویی بەستەڵەکی دێت.
  32. گریلاند: بە واتای زەویی سەوز دێت.
  33. نیویۆرک: ناوە کۆنەکەی ھۆڵەند یان ئەمستەردامە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی ھۆڵەندییەکان لە سەرەتادا دۆزیانەوە و دواتریش بەڕیتانییەکان داگیریان کرد و بەناوی شاری یۆرکی بەڕیتانیاوە ناونراوە.
  34. مانھاتن: کە بە گەورەترین ناوچەی نیویۆرک دادەنرێت، بە واتای کۆتاییی جیھان دادەنرێت.
  35. واشنتن: بەناوی جۆرج واشنتۆن سەرکردەی جەنگی سەربەخۆییی ئەمریکا لە دژی بەڕیتانییەکان ناونراوە.
  36. فیلادیڤیا: وشەیەکی یۆنانییە و بە واتای خۆشەویستیی برایانە دێت.
  37. لۆس ئانجلەس: بە واتای
  38. ھۆندووراس: بە واتای وڵاتی قوڵایی دێت.
  39. کۆڵۆمبیا: بەناوی کریستۆفەر کۆڵۆمبۆسەوە ناونراوە.
  40. ئێکوادۆر: بە واتای ھێڵی ناوەڕاست دێت.
  41. ڤێنیزوێلا: بە واتای چەکی بچووک دێت.
  42. بەڕازیل: وشەیەکی پورتوگالییە و بە واتای داری (براسیل) دێت.
  43. ئەمازۆن: لە زمانی گەلی مایادا بە واتای تێکشکێنەری بەلەم دێت.
  44. کۆستاریکا: بە واتای کەناری دەوڵەمەند دێت.
  45. جامایکا: بە واتای خاکی دارستان و ئاو دێت.
  46. ھایتی: بە واتای بەندەری جوان دێت.
  47. گواتیمالا: خاکی ئەو باڵندانەی کە مار دەخۆن.
  48. چیلی: بە واتای خاکی سپی دێت.
  49. ئەرژەنتین: بە واتای خاکی زیو دێت.
  50. ئیتیۆپیا: بە واتای ڕووخساری سووتاو دێت.
  51. مالی: بە واتای ئەو شوێنە دێت کە پادشای تێدا دەژی.
  52. دەریای ناوین: بەھۆی ھێمنیی ئاوەکەیەوە لەلایەن بەڕیتانییەکانەوە ناونراوە.
  53. دەریای ڕەش: بەھۆی تاریکی و قوڵیی ئاوەکەوە ناونراوە.
  54. دەریای سوور: بەھۆی ئەوەی کەنارەکانی کە ڕەنگی سوورە ناونراوە.
  55. دەریای سپیی ناوەراست: بەھۆی ئەوەی دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەرەکانی جیھانەوە و زۆرینەی ئەو دانیشتوانانەی لە دەوروبەری ئەو دەریایە دەژین ڕەنگی پێستیان سپییە.
  56. سعودییە: بەناوی بنەماڵەی فەرمانڕەوای ئەو وڵاتەوە ناونراوە کە بنەماڵەی (ئالسعودە)ن.
  57. ئینگلتەرا:بە واتای خاکی گۆشەکان دێت.[٤]
  58. ئەڵمانیا: بە واتای وڵاتی پیاوەکان دێت.
  59. ھیندستان: بەپێی ھەندێک لە سەرچاوە مێژوویییەکان بە واتای (بەھارات) دێت.
  60. عێراق: بەپێی گێڕانەوە مێژوویییەکان بەھۆی نزیکییەوە لە دەریا بەو ناوەوە ناونراوە.
  61. ئێران: بە واتای خاکی ئارییەکان دێت.
  62. چین: لە زمانی ماندارییەکاندا بە واتای ئاسمان دێت.
  63. مەنگۆلیا: بەمانای ٥ گیاندارەکە دێت.
  64. مەقدوونیا: بە واتای وڵاتی بەرز دێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Is It Japan or Nippon? Even Japanese Differ". AP NEWS. 28ی تشرینی دووەمی 1988. {{cite web}}: |first= missing |last= (help); Check date values in: |date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "The Lion Head Symbol". www.nhb.gov.sg (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-27.
  3. ^ "Syria, Name's Meaning of Syria". m.name-doctor.com. Retrieved 2021-09-27.
  4. ^ "england | Origin and meaning of the name england by Online Etymology Dictionary". www.etymonline.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-27.