مانھاتن (بە ئینگلیزی: Manhattan) یەکێکە لە پێنج ناوچەکەی شاری نیویۆرک و ناوەندی ئابووری و کارگێڕییەکەی و لە ڕووی مێژوویییەوە شوێنی دروستبوونییەتی.[١] مانھاتن لە یەکەمی تشرینی دووەمی ساڵی ١٦٨٣ دامەزراوە و سنوورەکانی ھەمان سنوورەکانی شاری نیویۆرک لە ویلایەتی نیویۆرک. لە ڕووی چڕیی دانیشتووانەوە، مانھاتن چڕترین خاڵە لە ئەمریکا و لە ھەر کیلۆمەتر چوارگۆشەیەکدا ٢٥ ھەزار و ٨٤٦ کەس ھەیە.[٢] نەتەوە یەکگرتووەکان و بۆرسەی نیویۆرک لەم ناوچەیەدا ھەڵکەوتوون. ئەم بەشە زۆربەی دوورگەی مانھاتن لەخۆدەگرێت کە بە ڕووباری ھادسۆن و ڕووباری ڕۆژھەڵات و ڕووباری ھارلم سنووردارە، کە چەند دوورگەیەکی بچووکی تەنیشتە؛ و گەڕەکی بچووکی ماربڵ ھیڵز لە برۆنکس بەستراوەتەوە بە ویشکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاەوە، کە بەھۆی ڕووباری ھارلمەوە لە باقی مانھاتن جیاکراوەتەوە.

مانھاتن
بە ئینگلیزی: Manhattan
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٦٢٤
ناو بە زمانی فەرمیManhattan
خوێندنەوەی ئای پی ئەیmænˈhætən
ناونراوە لەدوایManhattan Island
ناسناوی خەڵکmanhattaniti
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پایتەختبێ نرخ
دابەشکاریی کارگێڕینیویۆرک
ناوچەی کاتیEastern Time Zone، UTC−05:00، UTC−04:00
پۆتانی شوێن٤٠°٤٣′٤٢″N ٧٣°٥٩′٣٩″W
سەرۆکGale Brewer
دانیشتووان١٬٦٩٤٬٢٥١
بەرزی لە ئاستی دەریا٨٥ مەتر
خاکی ھاوشێوەNew York County
ڕووداوە بەرچاوەکانھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول
ڕووبەر٣٣٫٥٨ square mile
فایلی کەی ئێم ئێڵTemplate:Attached KML/Manhattan
دیمۆگرافیای بابەتdemographics of Manhattan
وێبگەhttp://manhattanbp.nyc.gov/html/home/home.shtml
بینین لە پۆلداCategory:Views from Manhattan, New York City، Category:Views from automobiles in Manhattan, New York City
کۆدی تەلەفۆن212، 646، 917
Map

مانھاتن ڕەگ و ڕیشەی خۆی دەگەڕێتەوە بۆ ناوەندێکی بازرگانی کە لە ساڵی ١٦٢٤ لە مانھاتنی خوارەوە لەلایەن کۆلۆنیالیستەکانی کۆماری ھۆڵەندا دامەزراوە. ناوی ئەم پۆستە نیو ئەمستردام بووە لە ساڵی ١٦٢٦. لە ڕووی مێژوویییەوە، مانھاتن لەلایەن کۆلۆنیالیستە ھۆڵەندییەکانەوە لە ساڵی ١٦٢٦ لە ئەمریکییە ڕەسەنەکان کڕدرا بە ٦٠ گیلدەر کە نزیکەی ١٠٥٩ دۆلارە.[٣][٤][٥] ئەم زەوییە و ناوچەکانی دەوروبەری لە ساڵی ١٦٦٤دا کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئینگلتەرا و دوای ئەوەی شا چارڵزی دووەمی ئینگلتەرا زەوییەکەی بە براکەی، دوکی یۆرک بەخشی، ناوی گۆڕدرا بۆ نیویۆرک.[٦] نیویۆرک کە دەکەوێتە شاری مانھاتنی ئێستا، لە ساڵی ١٧٨٥ تا ١٧٩٠ وەک پایتەختی ئەمریکا بەکارھاتووە.[٧] پەیکەری ئازادی کە ڕەنگە گرنگترین ھێمای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بێت و لە ساڵی ١٨٨٦ بۆ پێشوازیکردن لە تازەھاتووان و کۆچبەران دروست کراوە، ھەروەھا دەکەوێتە شاری مانھاتن.[٨] پەیکەری ئازادی پێشوازی لە ملیۆنان کۆچبەر کرد کە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمدا بە کەشتی ھاتبوونە ئەمریکا[٩] و ھێمایەکی گشتگیرە بۆ ئەمریکا و ئایدیاڵەکانی ئازادی و ئاشتی.[١٠] مانھاتن لە کاتی یەکخستنی شاری نیویۆرک لە ساڵی ١٨٩٨ بوو بە شارۆچکەیەک.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Jen Carlson (May 21, 2012). "Do You Refer To Manhattan As "The City"?". Gothamist. Archived from the original on October 25, 2016. Retrieved July 13, 2017.
  2. ^ "New York City". TravelPulse. July 26, 2018. Archived from the original on May 8, 2020. Retrieved May 11, 2020. ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Matt Soniak (October 2, 2012). "Was Manhattan Really Bought for $24?". Mental Floss. Archived from the original on February 12, 2020. Retrieved May 11, 2020.
  4. ^ "Peter Schaghen Letter with transcription". New Netherland Institute. November 7, 1626. Archived from the original on March 24, 2016. Retrieved February 16, 2015.
  5. ^ "United States History – History of New York City, New York". Archived from the original on September 8, 2012. Retrieved April 7, 2018.
  6. ^ "KINGSTON Discover 300 Years of New York History DUTCH COLONIES". National Park Service, U.S. Department of the Interior. Archived from the original on November 23, 2008. Retrieved April 7, 2018.
  7. ^ "The Nine Capitals of the United States". United States Senate. Archived from the original on March 20, 2016. Retrieved April 7, 2018.
  8. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  9. ^ "Statue of Liberty". A&E Television Networks, LLC. Archived from the original on September 23, 2012. Retrieved May 21, 2011.
  10. ^ "Statue of Liberty". World Heritage. UNESCO World Heritage Centre 1992–2011. Archived from the original on August 28, 2012. Retrieved April 7, 2018.