پەیکەری ئازادی

پەیکەری گەورە لە بەندەری نیویۆرک

پەیکەری ئازادی (بە ئینگلیزی:Statue of Liberty) بەبایەخترین شوێن دادەنرێت لە نیویۆرکدا پەیکەرەکە لەلایەن گوستاڤ ئیفێل کاری ئەندازیاری بۆ کراوە، بەڵام لەلایەن فرێدریک بارتۆلدی داتێشراوە، ئەم پەیکەرە ھێمای ئازادییە و ڕۆژانە ھەزاران گەشتیار سەردانی دەکەن کە دەکەوێتە نیمچەدوورگەیەک لە نیویۆرک و دوورگەکەش ناونراوە بە دوورگەی ئازادی، کە پەیکەرەکە وێنەی ژنێکە و مەشخەڵێکی بەدەستەوەیە و بەدەستەکەی تریشی کتێبێکی پێیە کە لێی نووسراوە (٤ی تەممووزی ١٧٧٦) کە ڕۆژی سەربەخۆییی ئەمریکایە و پەیکەرەکە بەرزییەکەی زیاتر لە ٤٦ مەترە کەدەکاتە ١٥٦ پێ ، بەپێی ئامارەکان تەنیا لە ساڵی ٢٠٠٩دا نزیکەی ٢.٣ ملیۆن سەردانیکەری ھەبووە. پەیکەرەکە وەکوو نزیکی نێوان ھەردوولایەن، لەلایەن وڵاتی فەڕەنسا لە ڕۆژی سەربەخۆییی ئەمریکا بەخشرا بە وڵاتەکە.

پەیکەری ئازادی لە نیویۆرک

سەرچاوەکان دەستکاری