گوستاڤ ئیفێل
ئەلێکساندەر گوستاڤ ئیفێل بە (ئینگلیزی: Alexandre Gustave Eiffel). لەدایکبووی (١٥ی کانوونی یەکەمی ١٨٣٢) فەڕەنسایە. گوستاڤ ئەندازیاریی شارستانی و تەلارسازی فەڕەنسی بوو، دەرچووی زانستگای ناوەندی پاریس بووە، ئەو سەرەتا بەھۆی درووستکردنی ڕێگاخێراکان لە فەڕەنسا ناوی دەرکرد لەوانە پردی (Garabit viaduct) بەڵام باشترین کار بۆ ناسینەوەی گوستاڤ درووستکردنی تاوەری ئیفێل کە لە ساڵی ١٨٨٩ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بنیادی نا. لەبەرواری (٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٣) لە پاریس، کۆچی دوایی کردووە.
گوستاڤ ئیفێل | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٨٣٢ دیژۆن، فەڕەنسا |
مەرگ | ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٣ (تەمەنی ٩١ ساڵی) پاریس، فەڕەنسا |
نەتەوە | فەڕەنسی |
پیشە | ئەندازیاری شارستانی، تەلارساز |
مناڵ(ەکان) | ٣ کچ، ٢ کوڕ |
واژوو | |
![]() |
کاریگەریدەستکاری
لەکاتی ھەڵگیرسانی شۆڕشێ پیشەسازی لە بەشێک لە وڵاتی ڕۆژئاوایی، گوستاڤ ئیفێل ڕێژەی کارکردنی کەمتربوون، بەھۆی ھۆی جۆراوجۆری ئابووری و ھۆی سیاسی، ئەمە بووبە ھێواش بوونەوەی کاریگەری لە فەرەنسا. بەڵام دواتر و دوای گەشەسەندەوەی پیشەسازی لەو وڵاتە، ئیفێل بەختێکی باشی ھەبوو لەو نێوەندەدا کەتوانی دووبارە پەرە بە بواری ئەندازیاری بداتەوە. ئیفێل خاوەن کۆمەڵێک نەخشەسازی و کاری گرنگە، بەڵام لەھەموویان گرنگتر ھەردوو (بوورجی ئیفێل، پەیکەری ئازادی)ن، کە نەخشەی بۆ کێشاوون. ھەردوو پرۆژەکە گرنگیی ھێمای بێ ئەندازەیی سەدەی (١٩) پیشان دەدەن. بورجەکە ھەروەھا گرنگە بەھۆی بوونی ڕۆڵی لە دا مەزراندنی توانای شارەوەی جوانیی داڕشتەیە ھی ئەو ڕوخسار کە بەزۆری لەلایەن تێڕامانی کرداری دەچەسپێنرێت.
پێشانگادەستکاری
وێنەی کێشراوی بورجی ئیفێل لەلایەن گوستاڤۆوە.
بورجی ئیفێلدەستکاری
قۆناغەکانی دروستکردنی بورجی ئیفێل:
سەرچاوەکاندەستکاری
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |