ناوچەی کاتی ڕۆژھەڵات
ناوچەی کاتی ڕۆژھەڵات (ET) ناوچەیەکی کاتییە کە بەشێک یان ھەموو ٢٣ ویلایەت لە بەشی ڕۆژھەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەشێک لە ڕۆژھەڵاتی کەنەدا، و ویلایەتی کوینتانا ڕۆ لە مەکسیک دەگرێتەوە.
ناوچەی کاتی ڕۆژھەڵات | |
---|---|
کورتەناو | HNE، HAE، ET، EST، EDT |
وڵات | کەنەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، مەکسیک |
ھاوسنوورە لەگەڵ | Atlantic Time Zone، Central Time Zone |
شوێنەکانی کە بەکاری دەھێنن:
- کاتی ستانداردی ڕۆژھەڵات (EST)، کاتێک کاتی ستاندارد بەکاردەھێنرێت (پایز/زستان)، پێنج کاتژمێر لە دوای کاتی جیھانی ھاوئاھەنگە (UTC−٠٥:٠٠).
- کاتی ڕۆژی ڕۆژھەڵات (EDT)، کاتێک کاتی ڕۆژ بەکاردەھێنرێت (بەھار/ھاوین)، چوار کاتژمێر لە دوای کاتی جیھانی ھاوئاھەنگە (UTC−٠٤:٠٠).
لە دووەم یەکشەممەی مانگی ئازار، لە کاتژمێر ٢:٠٠ی بەیانی EST، کاتژمێرەکان دەبرێنە پێشەوە بۆ ٣:٠٠ی بەیانی EDT، کە بۆشایییەکی یەک کاتژمێری دروست دەکات. لە یەکەم یەکشەممەی مانگی تشرینی یەکەم، لە کاتژمێر ٢:٠٠ی بەیانی EDT، کاتژمێرەکان دەگەڕێنرێنەوە بۆ ١:٠٠ی بەیانی EST، کە دەبێتە ھۆی دووبارەبوونەوەی یەک کاتژمێر.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Eastern Time Zone»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ناوچەی کاتی ڕۆژھەڵات تێدایە. |