بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Kurd2021!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٢٣ وتار و ١٦٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٧، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ویکیپیدیا خۆی بۆ خۆی نابێتە سەرچاوە دەستکاری

دەمباش Kurd2021، سپاس بۆ بەشدارییەکانت. ویستم پێت بڵێم کە ویکیپیدیا خۆی بۆ خۆی نابێتە سەرچاوە و نابێت وتارەکانی ویکیپیدیا بکەیتە سەرچاوە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا! بڕوانە Wikipedia:Wikipedia is not a reliable source. تکایە ئەو جۆرە دەستکارییانە مەکە کە ناوەڕۆکی وتارەکان بکەیتە سەرچاوە بۆ وتارەکانی تر. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٦، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

گەیشت سوپاس Kurd2021 (لێدوان) ‏١٣:١١، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاوی دووبارە Kurd2021، پێشتریش وتم کە ویکیپیدیا خۆی بۆ خۆی نابێتە سەرچاوە. لەوە مەبەستم ئەوە بوو کە ناوەڕۆکەکانی وتاری فڵان وڵات لەبەر مەگرەوە و لەسەر ئەوە مێژووی فڵان وڵات دروست بکەیت. بۆ نموونە: ناکرێت مێژووی فەلەستین ھەر لە فەلەستین#مێژوو دروست بکەیت. وامزانی پەیامەکەم گەیشتووە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:١٩، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو دیارە من وامزانی مەبەستت ئەوە بوو کە لە ویکیپیدیای زمانەکانی دیکەی وەرمەگرە ، بەهۆی ئەوەی بابەتەکان پەیوەندی دارن باوەڕناکەم کێشەیەکی بنەڕەتی بێت دواجار ئەگەر بە جیاش بینوسی هەر هەمان شتە و بەڵام بە جیاوازییەکی کەمتر Kurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٤٠، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

داڕێژەی داتابۆکس دەستکاری

سڵاو، لە وتاری بڕۆک پیرس تێبینیم کرد کە داڕێژەی داتابۆکس بەکارھاتووە بەبێ لەبەچاوگرتنی جۆری وتارەکە. باشترە داڕێژەی تایبەت بەکاربێنن، بۆ ئەو وتارە پێویستە (داتابۆکس-کەسایەتی) بێت. ھەروەھا گەر بتوانن بۆ ھەر وتارێک لانی کەم سێ چوار پۆل زیاد بکەن. سەرچیا‏٢٢:٠٠، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو، بەلێ کاک سەرچیا زیاتر داتابۆکس دادەنێم ئەویش بە هۆی ئەوەی زانیارییە پەیوەستکراوەکانی هەر وەک یەکە.دەنا دەشکرێت کەسایەتیشی بۆ زیاد بکەم. بۆ پۆلەکانیش هەوڵ دەدەم کە زیادیان بکەم Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٨:٢٢، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڵێ زانیارییەکانیان وەک یەکە، بەڵام ئەمە بە شێوەیەکی کاتییە و گەر بتوانین داڕێژەکان بەپێی ھەر بوارێک ڕێکتر دەخەین. سەرچیا‏١٦:٤٩، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

تێگەیشتم ، دەست خۆشKurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٥٩، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

گازی فرمێسکڕێژ بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

 

ئەگەر ئەمە یەکەمین وتارە کە نووسیوتە، لەوانەیە پێویست بکات ئەم پەڕەیە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە نووسینەوەی وتار شارەزا بیت.

لەوانەیە پێویست بکات جادووگەری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.

تاگێک لەسەر گازی فرمێسکڕێژ دانراوە کە داوا دەکات بەخێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیادا. ئەمە لەژێر پێوەری گ١٢ بۆ سڕینەوەی خێرا کراوە، لەبەرئەوەی وادیارە پەڕەکە پێشێلکارێکی مافی لەبەرگرتنەوە بێت. بۆ ھۆکارە یاسایییەکان ئێمە ناتوانین دەقە مافپارێزراوەکان یان وێنە وەرگیراوەکان لە وێبگەکانی ترەوە پەسەند بکەین یان بابەتە چاپکراوەکان، و لە ئاکامدا، لەوانەیە زیادکردنەکەت گونجاوتر بێت بە سڕینەوە. دەشێت تۆ وێبگە دەرەکییەکان یان بابەتە چاپکراوەکانی تر بەکاربھێنیت وەک سەرچاوەی زانیاری، بەڵام نەک وەک سەرچاوەیەکی ڕستەکانت. ئەم بەشە ترسناکە: لە زاری خۆتەوە وشەکان بڵێ. ویکیپیدیا پێشێلکردنەکانی مافی لەبەرگرتنەوە زۆر بەجدی وەردەگرێت و بەردەوام سەرپێچیکاریش بەربەست دەکات لە دەستکاریکردن.

ئەگەر وێبگە دەرەکییەکە یان وێنەکە بۆ خۆت دەگەڕێتەوە، و دەتەوێت ڕێگە بە ویکیپیدیا بدەیت تا دەقەکە یان وێنەکە بەکاربھێنێت — بە مانای ڕێگەپێدانی خەڵکانی تر بە بەکارھێنانی بۆ ھەر ھۆکارێک — ئەوکاتە دەبێت لەڕێگەی یەک لە کردارە ڕوونکراوەکان لە ویکیپیدیا:بەخشینی بابەتە مافپارێزراوەکان بیسەلمێنیت. ھەمان شت دەگرێتەوە ئەگەر تۆ خاوەنی نیت بەڵام ڕێگەپێدانت لەژێر دەستدایە. ئەگەر تۆ خاوەنی نیت و ڕێگەپێدانیشت لەژێر دەستدا نییە، بۆ چۆنییەتی دەستکەوتنی ئەوە بنۆڕە ویکیپیدیا:داواکردنی ڕێگەپێدانی مافی لەبەرگرتنەوە. لەوانەیە بتەوێت چاوێک لە سیاسەتی مافی لەبەرگرتنەوەی ویکیپیدیا بکەیت بۆ زانیاری زیاتر، یان لێرە پرسیار بکەیت.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٤، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ! دەستکاری

  نیشانی تێکۆشەری
زۆر سپاس بۆ تێکۆشەری بەڕێزتان و سازکردنی وتاری ھێرشی قوتابخانەی کازان. ھەر بەردەوام بیت. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٧:٢٢، ١٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە



@Ahrirrr: زۆر سوپاس بۆ نامەکەت ، ئێوەش هەر بژین دەستان خۆش بێتKurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٠٨، ١٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆتۆ دەستکاری

  نیشانی یاریزان
بەشدارییەکانت لە باشترکردن و ڕووناکردنەوەی یارییەکانی تۆپی پێ جێگای دەست خۆشی و ستایشن سوپاس بۆ گرنگیدان بەم بەشە —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٠:٤٦، ١٥ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad:زۆر سوباس بۆ پەیامەکەت، بەشدارییەکانی ئێوەش جێگای دەست خۆشی و ستایشە بژیت .Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٨:٤٨، ١٥ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانی جوگرافی دەستکاری

  دۆزەرەوە
سوپاس بۆ دۆزینەوە و ناساندنی شوێنە جیاوازەکانی زەوی لە ویکیپیدیای سۆرانی —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٠:٥١، ١٥ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad:زۆر سوپاس بۆ پەیامەکەت ،ئەوە بە ئەرکی خۆمی دەبینم . بژیت Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٨:٥٥، ١٥ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانی جوگرافی دەستکاری

  دۆزەرەوە
بەیەکەوە لە بەشدارییەکانی دۆزینەوەی جوگرافیا و مێژووی شوێنەکان سوپاس بۆ ڕووناکردن و باشترکردنی جوگرافیای ویکیپیدیای سۆرانی. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٠:٥٣، ١٥ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad:زۆر سوباس بۆ پەیامەکەت ،بە هاوکاری و پشتیوانی بەکارهێنەران دەتوانرێت زۆر کاری باشتر بکرێت. بەشدارییەکانی ئێوەش جێگای دەست خۆشی و ستایشە بژیت .Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٨:٥١، ١٥ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نێوانویکی دەستکاری

دەمباش Kurd2021، تکایە نێوانویکی بۆ پۆلە نوێیەکان بکە. خۆم بۆ چەند دانەیەکم کرد، بەس بەڕاستی پێم ناکرێ ھەر خەریکی ئەو کارە بم یان ھەموو جارێک ئەم قسەیەتان بۆ دووبارە بکەمەوە. تکایە ڕەچاوی بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٤٠، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ببوورە، ئەمانەی ئەم دوایییەت کردووە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٤٣، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Aram:می ئەزیز بەس ئەو چەند دانەیەی سەرەتا عەزێتت کێشا نێوان ویکیت بۆ کرد ئەویش خۆم هەر دامنابوو دوای دروستکردنیان بۆی بکەم بەڵام جەنابت زووتر ئەنجامت دا ، دانا باقیەکەی دیکە هەمووی نێوان ویکی بۆ کراوە ، سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوە .Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:٥٠، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نوێکردنەوە دەستکاری

سڵاو بەڕێز Kurd2021 تکایە گەر دەتوانی وتاری ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران (٢٠٢١) نوێ کەوە. AGH (وتووێژ📝) ‏١١:٣٣، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو@Ahrir: بەڵێ دەتوانم لە دەرفەتێکدا چاکی دەکەم Kurd2021 (لێدوان) ‏١٥:٥٢، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکاری دەستکاری

سڵاو کاکە گیان، داواکارییکەم ھەیە، چۆن بەڕێزتان لە بواری ڕووداوەکان شارەزا و بە ئەزموونی و من کاتم نییە، سپاست دەکەم گەر وتاری 2021 South African unrest لە ویکیپیدیای کوردیدا ساز بکەیت. AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:٤٠، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە تۆش برا گیان ، فەرموو ئەمەش وتارەکە داوای لێبووردن کە هەر ئەوەندەم لە توانادا بوو لە دواتردا ئەگەر دەرفەت هەبوو پێداچوونەوەی بەسەردا دەکەمەوە .Kurd2021 (لێدوان) ‏٢١:٣٣، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سوپاس بۆ بەڕێزتان، دەست و چاوت خۆش بێت. AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٣٥، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وتارەکانی وەرزش و ئۆلەمپیک دەستکاری

دەمباش Kurd2021,

دڵخۆشم کە کار لەسەر وتارەکانی وەرزش و ئۆلۆمپیاد دەکەیت، دەتوانیت لە دەستکارییەکانی ئەمشەوەوە بەشدارییەکانی لەم پێشبڕکێیە تۆماربکەیت و تا ٥ی ئەیلوول (٩) بەردەوامە. لەڕێی بەشدارییەکانتەوە ئەگەری بردنەوەی خەڵاتێکیش هەیە. هەر شتێکت ویست لەسەری ئەوا پێمبڵێ بۆتی ڕوون دەکەمەوە کە بەشداریکردن چۆنە. Kushared (لێدوان) ‏١٩:٥١، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سوپاس دەکەم کاک @Kushared: ئەوەی ڕاستی بێت هیچ ئاگادارییەکەم سەبارەت بەم بابەتە نەبوو وە شارەزاییەکەم نیە کە چۆن چۆنی بەشداری تێدا بکەم . من هەرچۆنێک بێت پلانی خۆمە کە تا ئەو جێگایەی بۆم بکرێت وتارەکانی ئەم داڕێژەرە تەواو بکەم . ئیتر ئەمەش خولیایەکە . ئەگەر زیاتر بۆم ڕوونبکەیتەوە سوپاست دەکەم . Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٠٣، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
لە تەلیگرام، فەیسبووک یان دیسکۆرد پەیوەندیم پێوەبکەیت باشترە چونکە پرسیار و وەڵامی لێ درووست دەبێت. Kushared (لێدوان) ‏٢٠:١٢، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر باشە من ئێستا لە دیسکۆردمKurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:١٩، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ! دەستکاری

  نیشانی وەرگێڕ
سڵاو، دەستتان خۆش بێت بۆ وەرگێڕانی وتارەکانی سەر بە ئۆڵەمپیک. AGH (وتووێژ📝) ‏١٦:٤٠، ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سوپاسی بەرێزت دەکەم هەربژیت Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:١٢، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

داتابۆکس بەکار مەبە دەستکاری

سڵاو، تکایە لەمەودوا {{داتابۆکس}} بۆ وتاری کەسایەتییەکان بەکار مەبە، {{زانیاریدانی کەسایەتی/ویکیدراوە}} بەکاربێنە. سوپاس! ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٧:٥١، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine:سڵاو لە تۆش بێگومان ئیتر واناکەم سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوە Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٠٩، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نێوانویکی بۆ پۆلەکان دەستکاری

دەمباش Kurd2021، ماندوو نەبیت. تکایە نێوانویکی بۆ دوایین ئەو پۆلانەی وا دروستت کردوونە بکە. لێرە پۆلەکان ببینە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٧، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سوپاس، بەشی زۆریان بە ئینگلیزی نییە مەگەر لە دواتردا بۆ ئەوانیشی زیاد بکەم سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوەKurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٥٩، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

شێوازی ناوی مانگ و ڕێکەوتەکان دەستکاری

دەمباش Kurd2021، تکایە لەکاتی نووسینی مانگەکان جوولا و ئۆگست و ئەمانە مەنووسە. بڕوانە وپ:ڕوژ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٢٤، ١٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەمباش @Aram: ، وابزانم خۆی ئۆتۆماتیکی وای لێدەێت دەنا من جولا و ئۆگست بەکارناهێنم Kurd2021 (لێدوان) ‏١٢:٠٠، ١٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
تا ئەو جێیەی من بزانم ویکیپیدیا ھیچ ئامرازێکی دەستکاریکردنی نییە کە ناوی مانگەکان بۆ ناوە ئینگلیزییەکان بگۆڕێ. تەنیا تووڵامراز دەتوانێت ھەندێک لە ناوەکان چاک بکات و بکاتەوە کوردی. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٦، ١٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر سەیرێکی دەستکاری ئەم وتارە بکەیت(بالە لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ - خولی پیاوان) دەبینیت من بە هیچ شێوەیەک ئەوانەم زیاد نەکردووە لە بنەرەتدا تەنها کۆپیم کردووە ، دواتر خۆی ئاوا مانگەکانی پیشان داوە . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٤٤، ١٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
لەکوێ کۆپیت کردووە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣١، ١٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
لە ویکیپیدیای ئینگلیزی(Volleyball at the 2020 Summer Olympics – Men's tournament) Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٤٠، ١٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێ خۆ لەوێ بەکوردی نەنووسراوە. کراوەتە کوردی، ئینجا ھێنراوەتە ئێرە. ئەم ناوە ئینگلیزییانە کە ئێوە دەڵێن من نەمنووسیون، چۆن دروست بوونە؟! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤٣، ١٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
وابزانم بەشێوەی داڕێژەر ئامادەکراوە پێشتر بۆیە وا نیشانی دەدات ،لە دێسکۆرد بۆم ناردویت کە چیم کردووەKurd2021 (لێدوان) ‏٠٧:٢١، ١٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

لابردنی ناوەڕۆک دەستکاری

سڵاو ھیوادارم تەندروست بن، تکایە کاتێک شتێک دەسڕیتەوە یان لایدەبەیت ھۆکارەکەی بنووسە، بەم شێوەیە بەکارھێنەرێکی دوای خۆت ئاگاداردەبێت کە چیت کردووە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٠٩، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سلاو لە تۆش خاتوو @Sakura emad: ، هیوادارم ئێوەش هەمیشە باشبن ، سوپاس بۆ ئاگاداریەکەت Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٢٧، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکاری دەستکاری

سڵاو بەڕێز Kurd2021 تکایە گەر دەتوانی وتاری ھێرشی فڕۆکەخانەی کابول (٢٠٢١) لە ویکیپیدیای کوردیدا ساز بکە. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١١:٢٨، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە تۆش بەڕێز @Ahrir: ئەی بۆنا هەوڵدەدەمKurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٢٣، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا-تەقینەوە خۆکوژییەکانی فڕۆکەخانەی کابوول (٢٠٢١) Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٣٠، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سوپاس بۆ بەڕێزتان. AGH (وتووێژ📝) ‏١٩:٣٢، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیاری سڕینەوە بۆ بیتریس وێب دەستکاری

 

وتاری بیتریس وێب پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانەی خوارەوە:

بێسەرچاوە: ویکیپیدیا خۆی بۆخۆی نابێتە سەرچاوە، پێویستە دەقە بێسەرچاوەکان لاببرێن، ئەوانەی سەرچاوەیان ھەیە بمێننەوە.

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٠٧، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە


@Sakura emad: تاگەی سڕینەوەم لابرد چونکە سەرچاوەکانی دیکەم بۆ زیاد کرد . Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:٣٢، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
چاکت کرد   —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٣٦، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆل دەستکاری

تکایە لە وتارەکانت گرنگی بە پۆلەکانمان بدە، ئەتوانی سوود لەم سکرێپتە وەربگریت کە زۆر سوودبەخشە بۆ وەرگێرانی لینک لە ویکیەک بۆ ویکییەکی تر (گەر بەردەست بێت) بۆ پۆل و وتارەکان سوودی زۆرە   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٢٩، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڵی، سوپاس بۆ ئاگادارییەکەت، سەبارەت بە گرینگیدان بە پۆل من تا ئەو شوێنەی بۆم بکرێت بێگومان گرینگی پێدەدەم بەلام جاری وایە لە ویکی خۆمان بەردەست نییە و یاخود لە بیرم دەچێت لەو دوو ئەگەرە زیاتر نییەKurd2021 (لێدوان) ‏١٢:٠٧، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ! دەستکاری

  نیشانی یاریزانی تۆپی پێ
زۆر سپاس بۆ گرنگیدان بەبەشی وەرزش و دروستکردنی کۆمەڵە وتارێکی نایاب[1][2]و چاک[3][4][5] لەگەڵ دەیەھا وتاری تر کە ناتوانم ھەموویان لێرە ڕیز بکەم [6][7][8][9][10][11][12] زۆر زۆر سپاس   —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:١٧، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سوپاست دەکەم ساکورە خان ، هەر سەلامەت بیت ، هەوڵ و ماندووبوونی ئێوەش بەرزدەنرخێنم Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٣٥، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆتۆ! دەستکاری

  یاریزانی تۆپی بالە
زۆر سپاس بۆ خزمەتەکەت لە دروستکردنی کۆمەڵە وتارێک لەسەر تۆپی بالەی خانمان[1][2] —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٢٢، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس بۆ پەیام و نیشانەکەت ،ساکورە خان هەربژیت Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٣٨، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕاپرسی لەسەر پاڵاوتنی بەڕێوەبەران دەستکاری

سڵاو بەڕێز @Kurd2021:, ھیوادارم لە تەندروستی دابن، ھاتم ھەواڵیکتان پێ بدەم، ویکیپیدیاکەمان ماوەیەکی زۆرە کە بە سستیەکی زۆر تێپەڕ دەبێت لەکاتێکدا کۆمەڵگاکەمان لە گەشەسەندن دایە و پێویستی بە بەڕێوەبردنی زیاتر ھەیە، سست بوونی بەڕێوەبردن بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگاکەش سست دەکات، ئەمەش خراپە و ئێمە ئەوەمان ناوێت، بۆیە ئێستا ڕاپرسی بۆ پاڵاوتنێکی بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەیە داوا دەکرێت بەڕیزتان بەشدار بن و گفتووگۆ بکەین لەسەر بابەتە   زۆر سوپاس! (نامەی ئۆتۆماتیکی) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٠٥، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆتۆ دەستکاری

  نیشانی یاریزان
زۆر سپاس بۆ دەستکارییە بەبەھاکانت لە مایکڵ فێڵپس [1][2][3] —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠١:٤٩، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بە خۆشحاڵییەوە سوپاس بۆ ئێوەی بەڕێزیش Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٨:٣٢، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەنگدان لەسەر ھێنانی مافێکی نوێ بۆ ویکیپیدیا دەستکاری

سڵاو، @Kurd2021:، ھیوام تەندروستی بەرێزتانە، ئێستا لە دیوەخان داوا دەکرێت مافێکی نوێ بھێنرێتە ناو ویکیپیدیا، و پێویستمان بە بەشداربووان ھەیە، بەڕێزتان بانگھێشت کراون بەھیوای بەشداریکردن   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٣٩، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سوپاس بۆ ئاگادارییەکەت من لەگەڵم Kurd2021 (لێدوان) ‏١١:٣٥، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

تکایە داوای مافی پەسەندکراوی خۆگەڕ بکە! دەستکاری

سڵاو بەڕێز Kurd2021، تکایە لێرەدا داوای مافی پاسدەری خۆگەڕ بکە، چۆن بەڕێزتان لەمێژە بەو ئاستە گەیشتوون کە ئەو مافەتان بدرێتە و ھەم ئێمەش چیتر پێویست ناکات بەسەر پەڕە نوێیەکانی ئێوەدا بچینەوە. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٣:٣٠، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سوپاس بۆ پێشنیارەکەت بێگومان لە کاتێکی گونجاو داوای مافەکە دەکەم Kurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٠٦، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەندیخانەی غوێران دەستکاری

سڵاو بەڕێز Kurd2021 تکایە گەر دەتوانی ئەو وتارە «شەڕی حەسیچە (٢٠٢٢)» ساز بکەن، کە سەبارەت بە ھێرشی داعش بۆ سەر بەندیخانەی غوێرانی ڕۆژاوایە. گەلێک سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:١١، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو بەڕێز @Ahrir شەڕی حەسەکە (٢٠٢٢) من بەو ناوە دروستم کرد کە دەکرێت ڕەوانەکەریشی بۆ بەکاربێت ، دیارە دەشکرێت لە دوایدا پەرەیپێبدەین. Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:٥٣، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سپاس بۆ بەڕێزتان، بەڵێ وایە، ھەر بەردەوام بن. AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:٠٠، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

مافی گەڕاندنەوە دەستکاری

 
ماف

سڵاو Kurd2021، دەمەوێت پێت ڕابگەێنم کە مافی گەڕێنەرەوە بۆ ھەژمارەکەت زیادکرا. ئەم مافە بەو کەسانە دەدرێت کە بە شێوەیەکی بەردەوام خەریکی گەڕاندنەوەی خراپکارییەکانن. گەڕاندنەوە ئامرازێکی ھەستیارە و نابێت بە ھیچ شێوەیەک بە شێوازێکی نادروست بەکار بێت بە مەبەستی شەڕە دەستکاری و شەڕە گەڕاندنەوە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر مافی گەڕێنەرەوە، بنۆڕە ویکیپیدیا:گەڕاندنەوە. بۆ گشت پرسیارەکانت دەتوانیت سەردانی پرسگا بکەیت، یانیش دەتوانیت لە پەڕەی لێدوانی من پرسیار بکەیت. ئەگەر ئەم مافە بە پێویست نازانیت، تکایە داوا بکە کە لێتی بسێنمەوە. بە ھیوای بەردەوامی! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:١٦، ٢ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad خانی ئەزیز ، زۆر سوپاس بۆ پێدانی ئەو مافە بێگومان منیش ھەوڵی خۆم دەدەم بە پێی کات ئەو کارەی پێم ئەنجام دەدرێت بە جێی بگەیەنم . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:١٣، ٢ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیارێک بۆ تۆ! دەستکاری

تکایە ویکیپیدیا:ڕێنووسی_زمانی_کوردی بخوێنەوە و بیکە بە کردار. ڕۆژ سەربەست (لێدوان) ‏١٨:٣٨، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@ڕۆژ سەربەست سوپاس بۆ پێشنیارەکەت ، لەگەڵ ئەوەش پێم باش بوو کە ئاماژە بەھەڵەکان بەکەیت ، ھەرچەند شێوازی دەق گرفتێک نییە ، من دەڵێم " بەھۆی " جەنابت دەڵێی" لەبەر" من دەڵێم "لەو ڕێژەیە کەمتر بوو "جەنابت دەڵێی "بەراورد بە... کەمتر بوو " ئەوە گرفتێک نییە .ھەڵەش دەبێت جاری وەیە کاتێک وتارێک دەنوسم دوای بۆی دەگەڕێمەوە و چاکی دەکەم . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٣٠، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: ئەوەی "بە هۆی"ـەکە هیچ کێشەی نەبوو، ڕەنگە هەڵەی منیش بێت کە دەستکاریی ئەوەم کرد. سەبارەت بە "بەراورد"ـەکە، وا تێبینیم کرد کە ناڕوونییەک لە نووسینەکەی پێشتردا هەبووبێت. ڕۆژ سەربەست (لێدوان) ‏١٩:٣٤، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرخستنی ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی دەستکاری

سڵاو، ئەم پەیامەت بۆ ھاتووە چونکە یان لێرە (لە ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی لە ئینکیوبەیتر) بەشداریت کردووە یان لێرە ئامادەییت دەربڕیوە کە بەشداری بکەیت یانیش لەبەر چالاکیت لە ویکیپیدیا بۆت ھاتووە. ئەگەر ناتەوێت بەشداری بکەیت یان ئەم پەیامەت بەھەڵە بۆ ھاتووە، دەتوانیت فەرامۆشی بکەیت.

ھەوڵێک ھەیە کە ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی دروست بکرێت. بۆ ئەمەش پەڕەیەکی ڕێنمایی دروست کراوە. بڕوانە incubator:Help:Wt/ckb/ڕێنماییی سەرەتایی بۆ دروستکردنی ویکیفەرھەنگ. پێشتر چەند جارێک ئەم ھەوڵە دراوە، بەڵام لەبەر کەمیی ژمارەی بەکارھێنەران، سەرکەوتوو نەبووە. گەر ئەم جارە بەشدارییەکی باش ھەبێت، دۆمەینی تایبەت بە خۆی دابین دەکرێت. تکایە سەرەتا ڕێنمایییەکان بخوێنەوە. بەپێی پیلان، پڕۆژەکە لە ماوەی ١ی حوزەیران تا ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ دەچێت بەڕێوە و گەر ٥ بەکارھێنەر بەشدار بن، ئەوا دەبێت ھەر کەسێکیان ڕۆژانە تەنیا ١٠ پەڕە لە بۆشاییناوی سەرەکی دروست بکات. بەمەش بە ١٠ ڕۆژی یەکەم دەگەینە ٥٠٠ پەڕە (پێشتر ٣٩١ پەڕە دروست کراون) بەمەش زۆر نزیک دەبینەوە لە ٨٠٠ تا ١٬٠٠٠ پەڕە و ئەم بڕەش بەشی پێویستە و دەتواندرێت داوای دۆمەینی ckb.wiktionary.org بکەین. گەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو، ھەر لێرە بانگی بەکارھێنەر:Aram بکە و پرسیارەکەت بکە. گەر پێت خۆش بێت، دەتوانیت لە دیسکۆرد قسەی لەگەڵ بکەیت. MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١١:١٠، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram بێگومان ئەگەر بەمن بکرێت بۆنا هەرچەند لە بواری فەرهەنگی وەک پێویست نیم بەڵام کتێب و سەرچاوی پێویست هەیە کە دەتوانم سودیا لێ وەربگرم . Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٤٤، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سوپاس بۆ ڕەزامەندییەکەت! بۆ مەسەلەی سەرچاوە، ویکیفەرھەنگ وەک ویکیپیدیا نییە. (لە ئێستادا) نە من و نە پڕۆژەکەش ئەوەندە باش نین، بەڵام تا دەیخەینە سەر پێی خۆی، دەبێت ھەندێ بەشداریی تێدا بکەین و لێرەدا ژمارەی بەکارھێنەرانیش گرنگە. لە سبەینێوە دەتوانی ڕۆژانە ١٠ پەڕە دروست بکەیت. وەک دەستکاریش چەندت کرد، بەپێی کات و توانای خۆت بیکە. ھەر پرسیارێکیشت ھەبوو، بیکە. گەرچی دەستکاریکردن لەوێ وەک ئێرە ئاسان نییە، بەڵام ڕاستی پێم خۆشە لە پەڕەی وتووێژی ڕێنمایییەکە وتووێژ بکەین تا ھەم بۆ داھاتوو بمێنێت و ھەمیش بزانن کە ئێمە چالاکیمان لەسەر پڕۆژەکە ھەیە. لەگەڵ ئەوپەڕی سوپاسی بەندە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٨، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram بەڕێزی دیارە لە خەمخۆریت تێدەگەم ،بەدڵنیاییەوە کەم تازۆرێک ڕێنماییەکانم خوێندەوە بەڵام هێشتا بەدیارکراوی نازانم چۆن لاپەری خۆم دروست بکەم و هەمیش چۆن بنوسم کورت بێت درێژ بێت Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٢:٤١، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram ئێمە ئەتوانین سود لە ناوەڕۆکی ئەو وشانەی لە ویکیپیدیای کوردی هەیە وەربگرین لەو ویکی فەرهەنگ بە کورتی دایبنێین ، بۆنموونە وتاری کارێزما خۆی ئەمە شیکردنەوەی وشەکەیە کە بەمانای چی دێت .ئەتوانین وابکەین؟ Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٨:١٨، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ مەسەلەی کورتی و درێژی، جارێ ئەوە گرنگ نییە. وەک لە ڕێنمایییەکان نووسیومە بایی ئەوەندە ناوەڕۆکی ھەبێت کە وا دیار نەبێت بۆ زۆرکردنی ژمارەی پەڕەکان دروست کراوە بەسە. بۆ مەسەلەی ئەوەشی کە لە ویکیپیدیا دەق بەرینە ئەوێ، ڕاستی من ئەوەم پێ باش نییە چونکە ویکیفەرھەنگ زیاتر لە ڕووی ڕێزمانەوە باس لە شتەکان دەکات. گەر ناوەڕۆکی زیاتریان ویست، ئەوا لەوێ دەتوانین بەستەرێک بە وتارەکەی ویکیپیدیا بدەین. بڕوانە سڵاو. سوپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٥٢، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram نەک هەموو دەقەکە وەک مەبەستم هەندێک شتی هاوبەشی تێدایە ، بەس وابزانم وەک ویکیپیدیا بەستەری سور نابێتە وتار ئەگەر لەسەر بستەرە سورەکەش کلیک بکەیت و وتارەکەی لێ دروست بکەیت . ئەوە ئێستا وایە یان دوای چارە دەبێت؟ Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٨:٤٥، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
جارێ سیاسەت و شتمان بۆ ویکیفەرھەنگ نییە. ڕێک نازانم مەبەستت لە شتی ھاوبەش چییە، بەس تا بۆت بکرێت کۆپی پەیستی ویکیپیدیا مەکە. بۆ بەستەری سووریش دەبێت پێشگری Wt/ckb/ زیاد بکەیت ئینجا دەبێتە بەستەر. بۆ ئەوە ئاسانە. ھەر وەک ویکیپیدیا ئاسایی دروستی بکە و دواتر بۆ زیادکردنی پێشگرەکە، لەولای یارمەتی بەستەری پێشگرەکە ھەیە بەداگرتنی، خۆی پێشگرەکە بۆ ھەموو شوێنێک زیاد دەکات. ئەو پێشگرانە بۆ ئەوەیە کە لەگەڵ پڕۆژەکانی تر تێکەڵ نەبن. دوای ئەوەی دۆمەینی خۆمان وەرگرت، ئەو پێشگرانە لێ دەکەینەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٥٦، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram مەبەستم لەوە شیکردنەوەی وشەکەیە ،کەوایە مەگەر شێوازی دەقەکە بگۆڕم ، کێشە نییە هەرچی بێت چارەی دەکەم ، بەڵام ڕاستیەکەی من وەک ئەوەی کە جەنابت جردوستت کردبوو لەوەیە زۆر نەتوانم هاوکار بم بۆنموونە وەک شێوازی خوێندنەوە چونکە شارەزایم تێیدا نییە ، شتێکی دیکەش ویستم ئاماژەی پێ بکەم لەوانەیە نەتوانم ڕۆژانە دەدانە بنوسم بەڵام هەوڵدەدەم کە لانیکەم ڕۆژانە چالاکیم هەبێت تێیدا ، Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:٠٨، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
جارێ شێوازی خوێندنەوەکە فەرامۆش بکە. ئەوەم بۆ وشە ئینگلیزییەکان داناوە. مەرج نییە ھەرچیم نووسیبوو، پڕبکرێتەوە. چەندی لە توانا ھەبوو، ئەوەندە بەسە. ھەرچەندیشت بڵاو کردەوە، بە زیاد بێت. :) زۆر سپاس بۆ دڵسۆزیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:١٩، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Aram ویستم بپرسم ئایا ئێمە ئەتوانین ناوی کەسایەتیەکانیش دابنێین ، بۆنمونە شێرکۆ بێکەس یان هەر کەسایەتیەکی دیکەی دیاری کورد ، ناوەکەی بنوسین و کورتەیەکی لەسەر بڵێن ناوی شاعێرێکی هاوچەرخی کوردە لە ساڵی ئەوەندە لەدایک بووە و لە ساڵی ئەوەندەش کۆچی کردووە ، تەقریبەن وەک ویکیپیدیا بەڵام بە شێوەیەکی کورت ؟ Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٠٩، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
نەخێر، ئەوێ ویکیفەرھەنگە و زاراوە دادەنرێت. ویکیپیدیا بۆ ئەو شتانەیە. بۆ نموونە Donald Trumpish کە وا دیارە دەستەواژەیەکە لای ئەوان ھەیە، دروست کراوە، بەڵام پەڕەیان بۆ خودی کەسە دروست نەکردووە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٨، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ زۆر باشە چونکە هەندێک نموونەم بینی بەڵام وتم با خۆم لێی دڵنیایی بکەمەوە بزانم ئەمە تا چەند ڕێی تێدەچێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٥٢، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆتۆ دەستکاری

  نیشانی ئۆلۆمپیاد
سپاس بۆ درووستکردنی وتارەکانی ئۆڵۆمپیاد کارەکانت جێگای ستایشن و ماندوو نەبن. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١٩، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad زۆر سوپاس بۆ جەنابت هەر بژین . Kurd2021 (لێدوان) ‏٢١:٢٦، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پاسدەری خۆگەڕ دەستکاری

سڵاو بەکارھێنەر:Sakura emad مافی پاسدەری خۆگەڕ بۆ کاک کورد زیاد بکە، لەبەرئەوەی ژمارەیەکی زۆر وتاری دروستکردووە و دروستدەکات، و وتارەکانی جێی دەستخۆشین، بۆیە پێویست ناکات چیتر وتارەکانی پاس بدرێن، چونکە ژمارەیەکی زۆر لەوتارە پاس نەدراوەکان هی ئەون. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٦:٤٨، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@مامۆستا سڵاو ، سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ پێشنیارکردنی من بۆ بەدەست خستنی ئەم مافە ،دیارە من لە وەرگرتنی مافەکان کێشەم نییە ئەگەر پێتان وابێت گونجاوم ئەوە بە خۆشحاڵییەوە وەری دەگرم دووبارە سوپاس بۆ بەڕێزتان . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٣٦، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
sakura emad. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٧:٤٣، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Kurd2021، @مامۆستا: بەڵام ھێشتا پێویستم بەوەیە زیاتر ببینم لە کارەکانی بۆ نموونە لەکاتی پێداچوونەوەی وتارەکانی ئۆڵۆمپیاد ھەندێک چاکسازی پێویستە بۆ ئاسانکردنەوەی لە تێگەیشتن و کێشەی خاڵبەندی ھەندێکجار، بەکورتی شایەنی مافەکەیە تەنھا پێویستە ئەوانە چارەسەر بکات   زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٤١، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ دەستکاری

 

نیشانی ڕاککەری ئۆڵۆمپیاد بەھۆی ھەوڵە بەرزەکانی ئێوە لە سازکردن و باشترکردنی بابەتەکانی پەیوەست بە وەرزش بەتایبەت وتارەکانی ئۆڵۆمپیاد، سەرکەوتووبن. زەمەند⊁کەریم (لێدوان) ‏٠٠:٤٦، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سوپاست دەکەم بۆ نیشانەکەت، هیوام سەرکەوتن و سەرفرازی بەڕێزتانە Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٨:٥٦، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەژداریکردن لە ویکیپرۆژە:فلیمەکان و زنجیرەکان دەستکاری

 
بانگێشتنامە

ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٣:٤٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارۆ سالار محمود سڵاو سوپاس بۆ بانگێشتەکەت،زۆر کەم بەشداریم هەیە لە وتاری فلیم و زنجیرەکان لەگەڵ ئەوەش ئەگەر دەرفەت هەبوو بەشدار دەبم. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٥٣، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سوپاس @Kurd2021: تکایە گەر دەتوانی ناوت لە بەشی بەڕێوبەران و لیژنە تۆمار بکە ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٢١:٠٥، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو دەستکاری

سڵاو بەڕێز ئاریا سالار (لێدوان) ‏٠٧:٢٥، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە جەنابیشت. Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٧:٤٧، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

هەموو وتارەکانم چاک کرد ١ ٢ ٣ ئاریا سالار (لێدوان) ‏٠٧:٣٣، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

هێشتا پێویستی با باشترکردن هەیە Kurd2021 (لێدوان) ‏١٣:٥٣، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕاست دەکەیت هەندێکیان ناوی مادەی کیمیایەو و هەندێکیان واتایان نییە لە کوردیدا و هەموو شتێکیم تیا چاکردۆتەوە ڕێزمانیم چاک کردووە نوسینەکانم باش کردووە ئیتر لەوە زیاتر هەڵەی تیا نەماوە هیچی ترم پێناکرێت ئاریا سالار (لێدوان) ‏١٤:٥٤، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ئێلزابێتی دووەم دەستکاری

سڵاو، @Kurd2021: دەتەوێت لەگەڵ مندا ئەو وتارە وەربگێڕین ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٢٠:٤٨، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارۆ سالار محمود سوپاست دەکەم بۆ پێشنیارەکەت،بەڵام داوای لێبووردن دەکەم ، لە ئێستادا خەریکی سێ وتاری دیکەم کە ڕووداوی وەرزشین،ئەمەی ئێستاش وتم با هەندێک پەرەی پێبدەم، لەگەڵ ئەوەش وەک پێویست نییە، دەکرێت وردە وردە پەرەیان پی بدرێت، ئەگەر دەرفەت و کاتت هەیە دەستخۆشیت لێدەکەم بەپێی توانا هاوکار دەبم . Kurd2021 (لێدوان) ‏٢١:٠٥، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

1948 Winter Olympics medal table بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

 

تاگێک لەسەر 1948 Winter Olympics medal table داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

ناوی بیانی و ڕەوانەکەری نا پێویست

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٢٥، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad ناوی وتارەکە هەڵەیە دەکرێت ناوەکەی بگۆریت؟ Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٣٣، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: بەڵێ بیکەم بەچی؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٤١، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emadپێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٤٨ Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:١٣، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
وابزانم ئەو ناوە ھەیە بڕوانە پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٤٨ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٢٠، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad بەڵێ دواتر گواستمەوە بۆ ئەو ناوە بەڵام ڕەوانەکەربوو وتم بەشکوم هەر بێ ڕەوانەکەر ناوەکەی بگۆڕین.بەڵام ئێستاش ئاوا کێشەی نییە Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٢٥، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

وتارەکانی پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیاد دەستکاری

سڵاو @Kurd2021 ئەو ماوەیە خەریکی چاودێریکردنی وتارەکانتم چونکە بە پێویستی دەزانم مافی پاسدراوی خۆگەرت پێ بدەم بۆیە بە چڕی پێت دەڵێم کە پێویستە چی ڕاست بکەیتەوە لە وتارەکانت ھەموو وتارەکانی پێرستی مەدالیاکان بەشی سەرچاوەیان نەبوو وەکوو

  1. پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٩٨
  2. پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەیی ١٩٩٢
  3. پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٩٤
  4. پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠٠٢
  5. پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠٠٦

و کەمێکی تریش

و وتاری پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٩٨ لە بەشی بەستەرە دەرەکییەکان داڕێژەیەکی تێک شکێنراوی ھەیە کە پێویستی بە ھاوردنە من ئەمە دەگرمە ئەستۆی خۆم، گەر داڕێژەیەکی ھاوشێوە ھەبوو تکایە یان ھاوردنی بکە یان بەمنی بڵێ من بیکەم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٣١، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC) (ڕێکخرایەوە)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sakura emad سوپاست دەکەم بۆ بەسەرداچوونەوەکان، ڕاستیەکەی من پێشتر ئاماژەم بەو بابەتەدا کە بەستەرە دەرەکییەکان بۆخۆی هەر حسابی سەرچاوەی بۆ دەکرێت، ڕاستەوخۆ پەیوەتدی بە وتارەکەوە هەیە، چونکە من بابەتەکەم بە فراوانتر دانەناوە بۆیە بە پێویستم نەزانی سەرچاوە زیادبکرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت سەرچاوەش دابنرێت، ئەویش زۆر قورس نیییە چارەی دەکەم.سەبارەت بە پێرستی مەدالیکانی ١٩٩٨ دەکرێت داڕێژەری تێکشکێنراوەکە لادەبین. Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٦:٣٦، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
نا پێویستی بە لابردنی داڕێژەکە نەکرد من چارەسەرم کرد و ھێنامە ویکیی سۆرانی ئێستا بەباشی کاردەکات. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:٤٢، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Kurd2021 تکایە کێشەی خاڵبەندی لە وتارەکانت چارەسەر بکە.
بۆ نموونە

بە فەرمی ناسراوە بە یارییەکانی ئۆڵۆمپادی ٢١،کە لە ١٧ی تەممووز

سەیری ئێرە بکە یان نموونەی تریش ھەیە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٣٣، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
🌸 Sakura emad 💖 ببورە ئەم چەند ڕۆژە نەمتوانی کار لە ویکیپیدیا بکەم، بێگومان لە دەرفەتێکدا پێداچوونەوەی بەسەردا دەکەمەوە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٢٩، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

مافی پاسدەری خۆگەڕ دەستکاری

 
ماف

سڵاو Kurd2021، دەمەوێت پێت ڕابگەێنم کە مافی پاسدەری خۆگەڕ بۆ ھەژمارەکەت زیادکرا، لەبەر دروستکردنی چەند وتارێکی بەسوود و بەردەوام بوون لە دروستکردنی ئەو وتارانەی کە لەگەڵ سیاسەتەکان و ڕێساکان دەگونجێن. ئەم تایبەتمەندییە ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر دەستکارییەکانت نابێت، و تەنیا بە مەبەستی ئاسانکردنی کارەکانی پاسدەرانی پەڕە نوێکان بۆ ھەژمارەکەت زیاد کراوە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر مافی پاسدەری خۆگەڕ، بنۆڕە ویکیپیدیا:پاسدراوی خۆگەڕ. بۆ گشت پرسیارەکانت دەتوانیت سەردانی پرسگا بکەیت، یانیش دەتوانیت لە پەڕەی لێدوانی من پرسیار بکەیت. بە ھیوای بەردەوامی! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٠٨، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پیرۆزە، چەن ھەڵەیەکی بچووکت ھەیە بەڵام وادیارە چیتر پێویست بە پاسدان نەکات، ھیوادارم زیاتر بەرەو پێشەوە بچیت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:١٠، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سلاو @Sakura emad خان زۆر سوپاست دەکەم بۆ پێدانی مافەکە بێگومان ئەمە هاوکاردەبێت بۆ من ، راستە هەندێک هەڵەمان هەیە بە پێی کات چاکی دەکەم. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٢٥، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Togg دەستکاری

@Kurd2021 Hi, please can you create an article for new Turkish car manufacturer Togg on Sorani Kurdish Wikipedia as I would like to see it on this Wiki, but I don't understand this language and I can't find a translator for it to create myself. Thanks ARDITGILA (لێدوان) ‏١٧:٢٥، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ویکیفەرھەنگ دەستکاری

سڵاو بەڕێز @Kurd2021 ویکیفەرھەنگی کوردی لە ئێستادا زۆر پێویستی بە بەشداربوو ھەیە بۆ سەرکەوتنی پڕۆژەکە بەرێزت بانگھێشت دەکەم، ڕۆژانە پێنج وشەش زیاد بکەی زۆر باش دەبێت،   زۆر سوپاس!. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٤١، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad سڵاو بەپێی توانا هەوڵدەدەم سوپاس بۆ ماندوبوونت Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:١٥، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

وتاری دووبارە دەستکاری

سڵاو کاکە ئەم جووتەوتارانە دووبارەن. عێراق لە ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠١٦ و عێراق لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ زائیدەن چین لە ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٢٠ و چین لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠. جیاوازییەکە تەنیا لە پیتی ھێیە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:١٥، ٢ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram سڵاو برا دەکرێت تێکەل بکرێت یان کامیانت پێ باشتر بوو بسڕدرێتەوە چونکە هەردووکیان دووبارەن Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٣١، ٢ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا بەس ھەر دەستکاریی AramBot لەسەر وتارەکانن. لە مێژووی پەڕەکان دیارن و خۆشتان پێداچوونەوەی بۆ بکەن گەر ویستتان. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٢، ٢ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram دەستتخۆش Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٤٣، ٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

وەرنەگێڕانی سندوقی وتارەکانت دەستکاری

سڵاو @Kurd2021 چەند وتارێکتم بینی وەرتنەگێڕاون بۆیە ویستم ئاگادارت بکەمە، چونکە دەبێتە هۆی کیشەی گەورە هەروەک چۆن لەگەڵ @ساکاتا گینتۆکی ڕوویداوە و تا ئێستا نەگەیشتووینەتە چارەسەر، تکایە هەڵسە بە چارەسەرکردنیان بۆیە من یەک مانگ و نیوت کاتت دەبێت، بۆیە تکایە چارەسەری بکە.بریکار ئارۆوتووێژ ‏٢٠:٢٨، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

نمونەش: سەرۆکی میسر سەرۆکی ئەرژەنیتن سەرۆک کۆماری ئەنگۆلا سەرۆک کۆماری جەزائیر سەرۆک کۆماری ئەلبانیا پەروێز مشەڕەف سەرۆک کۆماری پاکستان شەریف ئیسماعیل ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سوریا کریس ھیپکینز پاشا جۆرجی یەکەم پێرستی کۆدەکانی ئەندامانی لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی یانەی تۆپی پێی نەسر پاپا بێنێدیکتی شازدەیەم دەیڤید ئالابا ئەلێکسیس ماک ئەلیستەر تیاگۆ ئەلمادا ئەنخێل کۆریا مارکۆس ئاکونا یاریگای نێودەوڵەتی مینا ڕۆدریگۆ دی پاول کریستیان ڕۆمێرۆ نیکۆلاس ئۆتامێندی جێرۆنیمۆ ڕوللی لیۆنێل سکالۆنی لاوتارۆ مارتینێز پاولۆ دیبالا ئیمیلیانۆ مارتینێز دینا بۆلوارت محەمەد عوێس جۆنی ھایس سڤانتێ پابۆ ئانتۆن زیلینگەر جۆن کلۆسەر ئەلاین ئەسپێکت بەلجیکا لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٢٤ فەڕەنسا لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٢٤ کەنەدا لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٢٤ سوێد لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٢٤ بەریتانیای مەزن لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٢٤ ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٢٤ سویس لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٢٤ نەمسا لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٢٤ فینلاند لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٢٤ نەرویژ لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٢٤ ڕووسیا لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٩٤ ئەڵمانیا لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠٠٦ نەرویژ لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠٠٢ ئەڵمانیا لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٩٨ ڕووسیا لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٩٤ ئەڵمانیا لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٩٢ یەکێتیی سۆڤیەت لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٨٨ ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٨٤ یەکێتیی سۆڤیەت لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٨٠ یەکێتیی سۆڤیەت لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٧٦ یەکێتیی سۆڤیەت لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٧٢ نەرویژ لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٦٨ یەکێتیی سۆڤیەت لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٦٤ یەکێتیی سۆڤیەت لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٦٠ یەکێتیی سۆڤیەت لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٥٦ یەکێتیی سۆڤیەت لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٦٠ نەرویژ لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٥٢ سوێد لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٤٨ نەرویژ لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٤٨ نەرویژ لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٣٦ ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٣٢ نەرویژ لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٢٨ نەرویژ لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٢٤ نەرویژ لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠٢٢ پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٤٨ پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٥٢ پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٨٨ پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٨٤ پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٦٨ پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٢٨ پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٨٠ پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٣٦
فەرموو ئەمە کێشەکانتە لە ئەنجامی ١٠٠ وتارت بریکار ئارۆوتووێژ ‏٠٩:٢٨، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Aram ڕاستبوو کە دەیوت وتاری وەرنەگێڕاوی بۆکس وەک خۆڵ لە ویکیپیدیا زیادی کردووە بریکار ئارۆوتووێژ ‏٠٩:٢٨، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Agent aro: لێرەدا ھەڵەی Kurd2021 نییە چونکە ئەو تەنیا زانیارییەکانی لەڕێگەی داڕێژە:داتابۆکس لە ویکیدراوەوە وەرگرتووە. ھەڵبەتە گەر بتوانێت لەگەڵ دەستی خۆی تەنیا یەک جار ھەر لەیبڵێک بکاتە کوردی، ئەوا لە ھەموو ئەو وتارانەی کە ئەو لەیبڵەی تێدا دەرکەوتووە، بە کوردی دەردەکەوێت. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٩، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram تۆ وادەڵێیت ڕاستیش دەکەیت، بەڵام خۆ دەیتوانی چاکی بکات لەوەی دەرزەنێک وتار دروست بکات بەهەڵە، جا من زانیارییەکانی ناوی دەڵێم کە دەتوانیت بە ئاسانترین شێوە دەستکاری بکەیت بەڵام تەنها دەبێت وردبیت لە چاکسازی کردنیدا، جا وەڵا بەڕێز ئارام ئەونەی بزانم ١٥٠٠ وتاری دروست کردبوو ئەمە تەنها تا ١٥٠ ی بوو خۆ بڕۆیشتمایە بۆ زۆرتر ئەو بەستەرانە تاقەتت نەدەما هەر سەیری بکەیتپ.بریکار ئارۆوتووێژ ‏١٥:٤٧، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
جا وەڵا خۆ دەیتوانی بڕوات لە ویکیپیدیای ئینگلیزی داتاکان کۆپی بکات لێرە زیادی بکات، لەوەی کە بچێت لە ویکی دراو وەریبگرێت بریکار ئارۆوتووێژ ‏١٥:٥٠، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Agent aro من بۆیە ئەوە بەکاردەهێنم چونکە بەراستی ئەوەندە کاتمان نییە بە سندوقەکەوە خەریک بین ئێمە بەکارهێنەری ویکیی ئینگلیزیی نین کە سەدان بەکارهێنەری چالاکیان هەیە.داتابۆکسەکەش هەر ئەو بەستەرانە لەگەل خۆی دەهێنێت کە لێرە وتاریان لەسەر دروستکراوە ئەگەر نەبێت ئەوە بە ئینگلیزیی پیشانی دەدات ئەو شتانەی کە پەیوەندی بە وتارەکەوە هەیە. ئەگەر پێتان وایە کێشیە ئەوە دەتوانن پێشنیاری شتێکی دیکەمان بۆ بکەن کە بتوانین لە کەمترین ماوە وتارەکە بەردەست بێت سنودقی وتار کاتی زۆر نەبات . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Agent aro سندووقی وتارەکان یاخوت داتابۆکس شتێکە پەسەندکراوە ئەگەر گرفتێکیش هەبێت ئەوە لە سنودقەکەیە نەک خودی وتارەکە کاتی خۆشی بۆ ئەوە دانرا تا کاتی زۆرتر نەبات ،دواجاریش نازانم مەبەستت چییە مۆڵەتت بۆ داناوم تا چارەسەری بکەم ؟ ئەگەر گرفتێک دەبینی دەتوانی چارەسەری بکەیت و کەس ڕێگای لێنەگرتووی . بەشی زۆری ئەو نوسینە ئینگلیزیانە وتارن بەڵام ئیتر ئێمە دەرفەتی ئەوەمان نییە ئەگەر دەرفەتت هەیە فەرموو خەریکیان بە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:١٦، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021 ئەوەی کە ویکیدراو بەکاردەهێنیت بەکارهێنەریان هەیە لەوێو کاریان بۆ دەکەن چاکسازی تێدەکەن، ئێمە کەسمان هەیە؟ نەخێر، بۆیە دەبێت ویکیپیدیا باشتر بکرین، بەڕێزیشتان وتارەکانت ئەونە درێژ و باش نین تا من دانیشم چاکی بکەم سودێکی هەبێت بۆم، بەڕاستی ئەوەی ئێوە دەیکەن وەک @ساکاتا گینتۆکی @Abdurhman Ahmad @Kushared @Ibrahim aziz تەنها وتار زیادکردنە نەک سود گەیاندن بە ویکیپیدیا عەسڵەن وتارەکەمان نەبێت باشترە لەوەی کە هەبێت کموکوڕی زۆر بێت، کە لە عەسڵدا ئەو بۆکسە بۆ زانیاری کورت کردنەوەیە لە خشتەیەک نەوەک بێیت بە ئینگلیزی دایبنێیت بۆیە لە نێوان مانگی ٥ بۆ ٦ لە بەشی ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت) ئەم بابەتە باس دەکرێت بڕواش ناکەم کە بە سود بەسەرتاندا بشکێتەوە بەهۆی ئەوەی کە کارەکانتان زۆر و بۆرە، ویکیپیدیای دروست وتار دروست دەکات، پەڕەی سپی دروست ناکات.بریکار ئارۆوتووێژ ‏١٧:٠٠، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Agent aro بێگومان لە ئێستادا ئامانجەکە زیادکردنی وتارەکانە (لانیکەم بۆ ئێستا)ئەگەر بەڕێزیشت لەوەدا کێشەت هەیە ئەتوانی درێژە بە وتارەکە بدەی . دواجار بوونی ناونیشانێکی نوێ باشترە لەوەی نەبێت ئەو کێشەی ئێستا جەنابت باسی دەکەی هۆکارەکەی نەبوونی وتارەکەیە لە ویکیپیدیای کوردی . نازانم بەشی کۆتایی قسەکانت بە هەڕەشە و قسەی بەرز و نزم کۆتایی هێنا زۆرییەکەی ئەتوانن داتابۆکسی وتارەکە لابدەن ئەوی دیکە باوەڕ ناکەم بتوانی شتێک بکەیت.پێویست بەو ماوەیە ناکات ئەتوانن ئێستا بەشێک بکەنەوە و قسەی لەسەر بکەن. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٣٩، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021 مەبەستم لە هیچ هەڕەشەیەک نییە، بەڵام دەمەوێت ئاگادارت بکەمەوە کە ئەم کارەی کە ئێستا ئەنجامی دەدەیت بە نیوەی هەردەبێت تەواو بکرێت، بەڵام نابێت تۆ بەس وتار دروست بکەیت، بەڵکو دەبێت پەرەی پێبدەیت حەق نییە ئێمە هەر وتار دروست بکەین، دوایش کە خانەنشین بووین لە ویکیپیدیا، وتارەکان هیچ چاکسازییەکی تێدا نەکرێت وەک بەڕێزەکانی سەرەوە کە ساکاتا تەقریبەن ٣ مانگە ئاگارم کردۆتەوە، بەڕێزم ئێمە نابێت ویکیپیدیا ناشرین بکەین قابیلە چییە با وتارمان زۆر نەبێت، با وتاری باشمان زۆر بێت، تکایە گەر چاکیان ناکەیت بڵێ {{نەخێر}} چاکی ناکەم و وتووێژەکە کۆتای پێ بهێنین.بریکار ئارۆوتووێژ ‏١٨:١٨، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Agent aro دەی زۆرباشە مادەم مەبەستت ئەوە نییە دەشتوانی بە شێوازێکی باشتر قسە بکەیت ئاگاداری ئەوە بە چی دەنووسی .ویکیپیدیای کوردی لە ئێستادا لە چاو پێشتر هەنگاوی باشتری ناوە دیارە ئەمەش بێ ماندووبوون نییە پێشتر کۆمەڵێک پێوەی ماندوو بوون و ئێستاش کۆمەڵێکی دیکە، ئامانجی سەرەکی ئەوەیە هیچ نەبێت ناونیشانێکی نوێ هەبێت بە کۆمەڵیک زانیارییەوە دیارە بێ کەم و کوڕیش نابێت ئێستا کە نزیک دەبینەوە لە ٥٠ هەزار بێگومان ئەوکات گرینگیەکەی ئەزانی دواجاریش ئەوەی کاری تێدا دەکات لە پەنجەکانی دەست تێپەڕ نابێت ئەوەش لەچاکە و پیاوەتی خۆیانە فلسێک نایەتە گیرفانیان بۆیە چاوەروانی لەوەی بەردەوام پەرە بە وتارەکان بدرێ ئەوە بێ ئەنجامە لانیکەم بۆ ئێستا .زۆرییەکەی ئەتوانم کە ئیتر وتارەکان سنودقی بۆ دانەنێم چونکە بەڕاستی کاتی زۆری دەوێت وەک بەکارهێنەرێکی ویکیی ئینگلیزیش نین دانیشن هەموو جار نوێی بکەینەوە هەوڵم داوە ئەو وتارە بنوسم کە کەمترین دەستکار و نوێ کردنەوەی پێویست بێت وە داتابۆکسیش ئەو کارئاسانییەی کرد ئەوانەی دیکەیش بەهۆی پاڵاوتنی وتارێک بۆ هەڵبژێردراو یان ڕووداوێکی خێراو و نوێ بووە بۆیە دروستم کردوون. من بەس دەتوانم سندوقەکان لاببەم کە ئەوەش بێگومان بەشی دواین گۆڕانکارییەکان پڕ دەکات لەو دەستکاریانەی من جا ئەگەر ڕێگایەکی دیکە دەزانن ئەوە باشترە پەنای بۆببەن.ئەگەریش نا بەپێی کات هەوڵدەدەم لایانبدەم ئێوەش دەتوانن ئەو کارە ئەنجام بدەن. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:١٣، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
باشە بۆچی لادان؟! داڕێژەکە ھەر بۆ ئەوە پەرەی پێ دراوە کە دانرێت و بە تێپەڕبوونی کات ھەموو شتێکی دەکرێتە کوردی گەر لابرێن، ئیتر بۆچی دروست کراوە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:١٩، ٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram ئەوە دەکرێت قسەی لەسەر بکرێت ئایا ئێمە ئەتوانین بەو شێوەیە ئەو داڕێژەرە بەکار بێنین یاخود نەخێر .چونکە ئەمە گرفتی ئەوە بۆ وتارەکان دروست دەکات کە دەقی ئینگلیزی و ناوی ئینگلیزی تێدایە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٤١، ٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بە ڕای من دەکرێ دانرێ. بەتایبەت بۆ ئەو وتارانەی کە ئامارەکانیان زووزوو دەگۆڕێن یان ئەوانەی کە تۆزێ دەگمەن نوێ دەکرێنەوە. باشترە دانرێ. تەنیا گەر ھەر لەیبڵێکی ئینگلیزیت بینی، لەگەڵ دەستی خۆت لە ویکیدراوە بیکە کوردی. یەک جار لەیبڵێک بکەیتە کوردی، ئیتر بۆ ھەموو وتارەکان کە ئەو لەیبڵەی تێدا بەکاربراوە، دەبێتە کوردی. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٢:١٦، ٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram لە ڕاسیتدا منیش پێم خراپ نییە لە زۆربەی وتارەکانیش هەر پشتم پێیی بەستووە بەڵام لەگەڵ ئەوەش بێ کێشە نییە .بۆ ئەمە (لەیبڵێک) بە دیاریکراوی من لەو بابەتە تەکنیکیانە باش نیم نازانم چۆنە ئەگەر بزانم بێگومان چارەسەری دەکەم . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٢٥، ٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
تەکنیکی و شت نییە. لێرە دەترسم نەتوانم تێت بگەیەنم. ھەر کاتێک ھاتیتە دیسکۆرد، خزمەتت دەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢١، ٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram زۆرباشە . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٤٠، ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

برام من ياريزاني دالكوردي سويدن جون قسه بكه ين دەستکاری

برام من ياريزاني دالكوردي سويدم جون قسه بكه ين ئه و انيستكرامي منه aysar_qasim 213.89.247.86 ‏٠١:٤٠، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو دەکرێت هەر لێرە هەرچیتان ویست بپرسن یان داوا بکەن . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:١٩، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

تێبینی دەستکاری

@Kurd2021: سڵاو بەکارھێنەرە دێرینەکەی ویکی. ویستم بڵێم کە ماوەیەکە وتارەکانت دەبینم دەروازەیان بۆ دانانێیت، ئەمەش شتێکی جوان نابێت بۆ کەسێکی بە ئەزموون و شارەزای وەک تۆ، بەتایبەت کەسێک کە مافی پاسدەری خۆگەڕی هەمیشەیی هەبێت. گەر یەکێکی خاوەن ماف داینەنێت ئەی کەسانی سەرەتایی چۆن دایبنێن؟!!. هیوادارم گرینگی بە دەروازەکانیش بدرێن. ئەمجاش سوپاسێکی گەورە بۆ کارە چالاکەکانی ئەم ماوەیەت. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٠٥، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Tessla سڵاو بەڵی دەکرێت دەروازەکان دابنێین ئەم چەند وتارەی کۆتاییم دانەناوە دوای چارەی دەکەم . Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٨:٢٥، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

٦٥ وتاری ئۆڵۆمپیادی ھاوینە پێشتر ھەبوون دەستکاری

سڵاو، تەنیا ویستم بڵێم ئەمڕۆ بۆم دەرکەوت کە پێشتر ٦٥ وتاری ئۆڵۆمپیادی ھاوینە دروست کرابوو. ئەمانەن. ئێستا ٦٥ وتار دووبارەن. لەو وتارانەی بۆتەکە بڕۆ بۆ ئینگلیزییەکە و پاشان لە ئینگلیزییەکەوە بڕۆ بۆ کوردییە؛ دەبینی وتارەکان خۆت پێشتر دروستت کردوونە. من تا سەرەتای مانگی ١٢ لەسەر ھێڵیش نابم و ھەر کاتێک گەڕامەوە، درێژە بە باسەکە دەدەین. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٢:٤٦، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram سڵاو ڕاستییەکەی هەڵەکە بۆمن دەگەڕێتەوە، پێم وایە ئەوانەی کە پێشتر دروستکراوون وەک خۆیان بمێنەوە و ئەوانەی تر دووبارەن ئەکرێت بسڕدرێتەوە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٢٢، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سندووقی زانیاریدان و داڕێژە و پۆل و شتە پێویستەکانی ناویانمان بە عارەقی ناوچاومان کۆکردووەتەوە. :) باشتر نییە ئەوانە بخەینە ناو وتارەکانی تۆ؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏٢١:٠١، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram هەر چۆنێک ئێوە پێتان باشە منیش پێم باشە بێگومان ئێوە باشتر بەرژەوەندی ویکیپیدیا دەزانن. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢١:٣٧، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
وەڵا بۆ ئێستا نا، بەس بزانم کەی دەتوانم بە بۆت چاکیان بکەم ھەڵبەت گەر بتوانم. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٧:٥٩، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram بێگومان هەرکات دەرفەت هەبوو چاکیان دەکەین سوپاست دەکەم بۆ هەوڵ و ماندووبوونەکانت. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٠٣، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆنگۆ دەستکاری

دەم باش Kurd2021، جیاوازیی نێوان ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆنگۆ و هەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆنگۆ چییە؟ جیاوازییەکە بەس پیتی ھێیە. بە وتاری جیاوازیشەوە گرێ دراون؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏١٦:٥٩، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

دەم باش @Aram لە ڕاستیدا هەردووکیان جیاوازن دیارە بەپێی ناسراویان ناوەکان دەبوو دانرێن، بەڵام لە فیفا (کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ) بەو شێوەیە نا سێنراوە (DR Congo national football team) واتا بەس DR بۆ جیاکردنەوە دانراوە.جا چارەسەر ئەوەیە بۆ ئەوەی تێکەڵ نەبێت ناوەکە ئاوا بنوسین هەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ.وەکو تێبینی ئاگاداری ئەوە نەبووم کە ئەم وتارەش هەیە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٢٦، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021 وەڵامەکەت مەنتیقییە. دەتوانی عەزێتەکەشی بکێشیت؟ زۆر سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٦:٥٦، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram كرا. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٤٦، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٩:١١، ٢ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram بەڕێزی، شایەنی نییە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٠:١٨، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

وەرگرتنی خەڵات دەستکاری

پیرۆزە@Kurd2021، بۆ بەدەستهێنانی پلەی پێنجەم لە پێشبڕکێی وتارنووسینی ویکیپیدیای کوردی، تکایە ئیمەیلێکم بۆ بنێرە یان لە دیسکۆرد/فەیسبووک نامەیەکم بۆ بنێرە بۆ ئەوە خەڵاتەکەت بۆ بنێرین، سپاس. Kushared (لێدوان) ‏١٣:١٢، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Kushared سلاو و ڕێز کاک محمد هیوادارم باش و سلامەت بن. زۆر سوپاس بۆ بەڕێزت ئیمەیلەکەم بۆ دیسکۆرد ناردووە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:١٤، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە