مێژووی فەلەستین باسکردنە لە مێژووی وڵاتی فەلەستین و ئەو ڕوودا و و پێشھاتانەی لە سەدەکانی ڕابردوو لەم ناوچەیە ڕویداوە بەمەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە . مێژووی فەلەستین تا ڕادەیەکی زۆر بەستراوە بە تێکستە ئاینییەکانی یەھودی و مەسیحی و ئیسلامی، و مێژووی فەلەستین بەندە بە بوونە سیاسی و نیشتەجێبوونەکەی.فەلەستین خاکی پەیامەکانە و لانکەی شارستانی مرۆڤایەتیە، و قیبلەی یەکەمی موسڵمانانە و کۆنترین شاری تێدایە کە ئەریحایە، بیست ویەک شارستانی جیاوازی بە خۆیەوە بینییووە لە ھەزارەی ھەشتەمی پێش زاینییەوە، لەسەر خاکی فەلەستین چەندین ڕاستی مێژوویی ئەدوێن لە سەر مێژووی ئەم خاکە، و کەنعانیەکان یەکەم جار نیشتەجێبوون لەم خاکەدا، ھیرۆدەتس و مێژوونەسە یۆنانی و لاتینیەەکانی تر ناوی فەلەستینیان ناوە لە کەنارەکانی خاکی فەلەستین، و ھەندیک جار ئەم ناوەیان بۆ ھەموو زەوییەکانی نێوان کەنار و دۆڵی ئوردن بەکارھێناوە، و لە سەردەمی ئیمپراتۆری ڕۆمانی، فەلەستین بە ھەموو ناوچەکانی دەوروبەری قودس وتراوە، ھەروەھا ئەم ناوە لە سەردەمی بیزەنتییەکان بەکارھاتووە بۆ ئاماژەکردن بەو ناوچانەی کەوتوونەتە ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن، و درێژ دەبێتەوە لە نێوان شاخی کرمل و غەزە لە باشورەوە. پاشماوەی ئاسەواری مرۆڤ لە ناوچەی باشوری دەریاچەی تەبڕیا دۆزرایەوە، کە ئەگەڕێتەوە بۆ ٦٠٠ ساڵ پێش زایینی، و لە سەردەمی بەردینی نوێدا (١٠٠٠٠ – ٥٠٠٠پ. ز) کۆمەڵگەی کشتوکاڵی جێگیری تیادامەزراوە، و لە سەردەمی مسیندا (٥٠٠٠ – ٣٠٠٠ پ. ز) ئامڕازی مسی و بەردی دۆزراوەتەوە لە قەراغەکانی ئەڕیحا و بیری سەبع و دەریای مردوو، وکەنعانیەکان لە نیمچەدوورگەی عەرەبیەوە گەیشتوونەتە فەلەستین لە نێوان (٣٠٠٠ – ٢٥٠٠ پ. ز) و لە دەورووبەری ١٢٥٠ پ. ز بە پێی گێرانەوەی (یەھودیەکانی سەردەمی دیرین)، بەنی ئیسڕائیل دەستیان گرتووە بەسەر چەند بەشێکی ناوخۆی وڵاتی کەنعانی ناوخۆ، و لە نێوان ساڵانی ٩٦٥ – ٩٢٨ پ. ز مەلیک سولەیمان پەیکەرێکی بنیاتنا لە قودس و لە ساڵی ٩٢٨ پ. ز دەوڵەتی بەنی ئیسرائیل دابەشبوو بۆ شانشینی ئیسرائیل و یەھودا، ولە ساڵی ٧٢١ پ. ز ئاشووریەکان دەستیان گرت بەسەر شانشینی ئیسڕائیلدا، و لە ساڵی ٥٨٦ پ. ز بابلیەکان شانشینی یەھوزایان تێک شکاند و خەڵکەکەیان ڕاگواست بەرەو بابل و پەیکەرەکەیان ڕوخاند. ساڵی ٥٣٩ پ. ز فارس دەستیان گرت بەسەر بابلدا و ڕێگەیان دا بە یەھود بگەڕێنەوە و پەیکەرێکی تریان بنیاتنا، و لە ساڵی ٣٣٣ پ. ز ئەسکەندەری گەورە دەستی گرت بەسەر وڵاتی فارسدا و فەلەستینی خستە ژێر حوکمی یۆنانی، و بە مردنی ساڵی ٣٢٣ پ. ز بەتاڵیسە میسڕیەکان و سلوقییە سورییەکان حوکمی فەلەستینیان گرتە دەست، سلوقیەکان ھەوڵیاندا ئایین و ڕۆشنبیری ھیلینیستی (یۆنانی) بسەپێنن، بەڵام لە ساڵی ١٦٥ پ. ز بە پێی مێژووی یەھودی، مکابیەکان شۆڕشیان کرد بەسەر سلووقیەکاندا و ھەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتێکی یەھودی سەربەخۆیان دا، و لە ساڵی ٦٣ پ. ز فەلەستین خرایە پاڵ ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی، ڕۆمان بە سەرکردایەتی تیتۆس قودسیان تێکدا لە ساڵی ٧٠ پ. ز، و دووبارە بنیاتنرایەوە لە سەردەمی ئیمپڕاتۆر ھادریانس و ناوی ئیلیا کابیتۆلینای لێنرا لە ساڵی ١٣٥ پ. ز، و فارس سوتاندیان لە ساڵی ٦١٤ز، و موسڵمانان لە ساڵی ٦٣٨ز فەتحیان کرد لە سەردەمی خەلیفە عومەری کوڕی خەتابدا، دوای ئەوەی کلیلەکانی لە بەتڕیکەکەی (سەفرونیوس) وەرگرت، و عەرەب ناویان نا قودس، و خاچھەڵگرەکان لە ساڵی ١٠٩٩ز دەستیان بەسەردا گرت، و موسڵمانان بە سەرکردایەتی سەلاحەددینی ئەییووبی گێڕایانەوە لە دوای شەڕی حەتین ساڵی ١١٨٧ز، و لە سەدەی شانزە تا سەرەتای سەدەی بیستەم قودس لە ژێر حوکمی عوسمانیەکاندا بوو، و لە سەرەتای سەدەی پانزەدا سوڵتان (سوڵتان سولەیمان قانونی)ی عوسمانی ھەستا بە چاکسازی و نوێکردنەوەی شارەکە و دامەزراندنەوەی دیوارەکانی کە ھەتا ئێستا دەوری شارە دێرینەکەیان داوە. لە سەردەمەکانی ناوەڕاستدا مەمالیکەکان شکان لەسەر دەستی عوسمانیەکان لە دەوروبەری ساڵی ١٥١٧ز و دەوڵەتی عوسمانی حوکمی فەلستینی گرتە دەست لە ساڵی ١٥١٦، و قوستەنتینیەیان کرد بە فەرمانڕەوایەکی ناوخۆیی لەسەری و وڵات لە ڕووی کارگێڕیەوە دابەش دەبوو بۆ پێنج ناوچە کە ناودەبران بە سناجق ئەوانیش؛ قودس و غەزە و سەفەد و نابلس و عەجلون بوون، و تا ڕادەیەکی زۆر حوکم لە ژێر دەستی فەرمانڕەوا ناوخۆییەکاندا بوو، دووبارە بنیاتی شوێنە گشتیەکانی قودس کرایەوە لەسەر دەستی سولەیمان قانونی ساڵی ١٥٣٧ز. بەشە جیاوازەکانی فەلەستین و وڵاتی شام بە گشتی کەوتە ژێر دەسەڵاتی خێزان و دەسەڵاتی جیاوازەوە لە ماوەی دەوڵەتی عوسمانیدا لە نێوان والی و دوژمنەکانی دەوڵەتی ناوەندی. فەلەستین مایەوە لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانیەکان تا ساڵانی ١٩١٧–١٩١٨ یان تا شەڕی جیھانی یەکەم، لە دوای ئەو بە پێی ڕیکەوتننامەی سایکس بیکۆ دابەشکراو وەک ناوچەکانی تری شام و عێراق. لە ساڵانی سەرەتای سەدەی بیستدا، بزوتنەوەی سەھیۆنی ھەستا بە ڕێکخستنی کۆچکردنی یەھوودیەکان بۆ فەلەستین، و ھەستان بە ئەنجامدانی چەند تاوانێکی دەمارگیری و ڕەگەزپەرستی لە دژی دانیشتوانی فەلەستین، فەلەستینیەکانیان دەرکرد لە خاکەکانیان بە زۆرەملێ و چەک، پاشان مەجلیسی یەھودی دامەزراندنی دەوڵەتی یەھودی ڕاگەیاند کە ناو دەبرێت بە خاکەکانی ٤٨ و نەتەوە یەکگرتووەکان و زۆربەی وڵاتەکانی جیھان دانیان پێداناوە وەک دەوڵەتی ئیسرائیل، دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل ڕاگەیەنرا ساڵی ١٩٤٨ز، لەو ساڵە و لە دواتردا چەندین رووبەڕووبوونەوە کەوتەوە لەلایەن فەلەستینی و وڵاتە عەرەبیەکان کە بڕیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکانیان ڕەت ئەکردەوە بە دابەشکردنی خاکەکە بۆ خاکی عەرەبی و ئیسرائیلی.

نەخشەیەکی فەلەستینی کۆن، بوونی کەنعانیەکان دەردەخات

دابەشکردنی فەلەستین دەستکاری

 

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەوڵێکیدا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ناکۆکی عەرەبی ئیسڕائیلی لەسەر خاکی فەلەستین ساڵی ١٩٤٧ لیژنەیەکی بۆ ئەو مەبەستە پێکەوەنا، ئەم لیژنەیەش ھەستان بە دانانی دوو پڕۆژە یەکەمیان؛ دامەزراندنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆ و شاری قودس لەلایەن بەڕێوەبردنە نێودەوڵەتیەکانەوە بەڕێوە ببرێت، و پڕۆژەی دووەم؛ دامەزراندنی فیدرالی بوو کە ھەردوو دەوڵەتەکە لە خۆبگرێت، و زۆربەیان لایەنگری پڕۆژەی یەکەمیان کرد، و نەتەوە یەکگرتووەکان ھەستا بە پەسەندکردنی پڕۆژەکە لەگەڵ ئەنجامدانی چەند دەستکاریەک لە سنوری ھاوبەشی نێوان دوو دەوڵەتەکە، و بڕیاری دابەشکردنەکە جێبەجێ دەبێت لەو ڕۆژەی ھێزەکانی ئینتیدابی بەریتانی ئەکشێتەوە لە فەلەستین. بڕیاری دابەش بوونەکە %٥٥ی خاکی فەلەستینی دا بە دەوڵەتی یەھودی، و پڕۆژەی دابەشکردنەکە دانرا بە پێی ئەو شوێنانەی کۆمەڵەی یەھودیەکنی تیا بوو تا ھەموویان بکەونە ناو دەوڵەتی یەھودییەوە.

شۆڕشەکانی فەلەستین لە نێوان ١٩٢٠-١٩٣٦ دەستکاری

شۆڕشی ١٩٢١ دەستکاری

شۆڕشی بوراق ١٩٢٩ دەستکاری

ڕاپەرینی ١٩٣٣ دەستکاری

جوڵانەوەی قاسم ١٩٣٥ دەستکاری

شۆڕشی ١٩٣٦ دەستکاری

شەڕی ١٩٤٨ دەستکاری

شەڕی ١٩٦٧ دەستکاری

مێژووی فەلەستن لە ٢٠٠٠بۆ٢٠٢٠ دەستکاری

ڕووداوەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠٠٠ دەستکاری

 
مۆنۆمێنتی یادگاری بۆ ڕووداوەکانی ئۆکتۆبەر لە شاری ناسرەی ئیسرائیلدا

ڕووداوەکانی ئۆکتۆبەر یان ڕووداوەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠٠٠ زنجیرەیەک خۆپیشاندان بوو کە لە لایەن عەرەبەکانی ناو ئیسرائیلەوە لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٠٠دا بەڕێوەچوو کە بەمەبەستی نیشاندانی پاڵپشتی و پشتگیریکردن لە فەڵەستینیەکانی کەرتی غەززە و کەناری خۆرئاوا لە ڕامەڵا لە ماوەی ڕاپەڕینی دووەمی فەڵەستینیدا بوو و لە ئاکامدا بوو بە ھۆی کوژرانی ١٢ خۆپیشاندەر و جوولەکەیەک. ئەم زنجیرە خۆپێشاندانانە بە گرنگترین ڕووداوەکانی مێژووی فەڵەستینی لە ناو خاکی ئیسرائیلیدا ھەژمار دەکرێن کە کاریگەری کردە سەر پەیوەندی نێوان عەرەبەکانی ناو ئیسرائیل و حکومەتی ئیسرائیلی و جوولەکەکانی ناو دەوڵەتی ئیسرائیلەوە.

ڕێکەوتنی سەدە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری