خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢١ی ئەفریقای باشوور


خۆپیشاندانەکانی ئەفریقای باشوور لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ لە لە چەند شارێکی باشووری ئەفریقا بەھۆی دەستگیرکردنی جەیکەب زووما سەرۆکی پێشووی باشووری ئەفریقا ئەنجام درا. ناڕەزایییەکان سەرەتا لە ئێوارەی ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ لە پارێزگایی کوازولو-ناتالی دەستی پێکرد، پاشان پەرەی سەند بۆ شارەکانی دیکە. ئەمەش دوای ئەوەی حکوومەت دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە لە دەنگۆی بوونی گەندەڵی لە ماوەی سەرۆکایەتی کۆماری جەیک زووما (٢٠٠٩–٢٠١٨) لە بەرامبەر ھەڵوێست و بێڕێزی کردنی جەیکەب بە دادوەران و دادگاکانی ئەفریقای باشوور لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ سزای ١٥ مانگ بەندکردن بەسەریدا سەپاند، لە بەرامبەردا لایەنگرانی بەمەبەستی ھەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، لە ئەنجامی ئەمەش پێکدادانان لە نێوان ناڕەزاییان و ھێزە ئەمنییەکان ڕوویدا و ژمارەیەکی زۆر کوژرا و برینداری لێکەوتەوە، ژمارەیەکی زۆریش دەستگیرکران. دادگای دەستووری ئەو وڵاتە لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ داوای زووماری بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سزاکەی ڕەتکردەوە.[١][٢][٣] بەھۆی ئەو خۆپیشاندانە ٣٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا[٤] و ٣٬٤٠٧ کەسیش دەستبەسەر کران.[٥]

خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢١ی ئەفریقای باشوور
وڵاتئەفریقای باشوور
جێGauteng، KwaZulu-Natal، Mpumalanga، Northern Cape، Eastern Cape
ڕێکەوتی دەستپێکردن٩ی تەممووزی ٢٠٢١
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١٧ی تەممووزی ٢٠٢١

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Jacob Zuma: Military deployed to tackle unrest over jailed ex-president – BBC News». web.archive.org. ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  2. ^ «Constitutional Court reserves judgment in Zuma's rescission application as protests in his name shake the country – The Mail & Guardian». web.archive.org. ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  3. ^ «South Africa violence, looting ebbs but death toll up to 117». Reuters. ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «Unrest death toll rises to 337». SAnews (بە ئینگلیزی). ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ Zeeman، Kyle (١٨ی تەممووزی ٢٠٢١). «Three alleged instigators of violent unrest arrested and expected in court this week». TimesLive. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری