تەقینەوە خۆکوژییەکانی فڕۆکەخانەی کابول (٢٠٢١)


تەقینەوە خۆکوژییەکانی فڕۆکەخانەی کابول (٢٠٢١) ھێرشێکی خۆکوژی بوو لە دەروازەی ڕۆژھەلاتی فڕۆکەخانەی نێودەولاتی کابوول یاخود فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی حامید کارزای لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ کاتژمێر ١٧:٥٠ بە کاتی کابوول، ١٣:٢٠ بە کاتی جیھانی ڕوویدا.[١][٢][٣][٤] بەھۆیەوە ژمارەیەک لە خەڵکی ئەفغانستان و سەربازانی ئەمریکا کوژران. پێشتر ھەریەکە لە دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی، ھەروەھا پنتاگۆن، لە بوونی ھێرشێکی لەو شێوەیە ھۆشداریان دابوو. تەقینەوەی یەکەم لە دەروازەی سەرەکی فڕۆکەخانەکە ڕوویدا، دوای کاتژمێرێک تەقینەوەی خۆکوژی دووەم لە نزیک ھوتێلێکی نزیک فڕۆکەخانە ڕوویدا. لە ھەردوو تەقینەوەکە ١٨٢کەس کوژران لە ناویان ١٣ سەربازی ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەبوون.[٥][٦] بزووتنەوەی تاڵیبان کوژرانی ٢٨ چەکداری لەو ھێرشە خۆکوژییە ڕاگەیاند.[٧] دەوڵەتی ئیسلامی خۆراسان یاخود داعشی خۆراسان لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەو کردەوەیان لە ئەستۆ گرت.[٨] ڕۆژی ٢٧ی ئاب ھێزەکانی ئەمریکا چەندین ھێرشی ئاسمانیان کردە سەر دەوڵەتی ئیسلامی خۆراسان.[٩]

تەقینەوە خۆکوژییەکانی فڕۆکەخانەی کابول
بەشێکە لەIslamic State–Taliban conflict
وڵاتئەفغانستان
دابەشکاریی کارگێڕیکابول
ناوچەی کاتیUTC+04:30
جێفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی حامید کارزای
پۆتانی شوێن٣٤°٣٣′٣١″N ٦٩°١٣′١٣″E
کاتی ڕوودان٢٦ی ئابی ٢٠٢١
چەک و تەقەمەنیexplosive device، چەکی گەرم
URLhttps://mobile.twitter.com/samueloakford/status/1489718716724137989
Target2021 Kabul Airlift، فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی حامید کارزای
تاوانباردەوڵەتی ئیسلامی – ویلایەتی خۆراسان
Map

پشت ڕووداوەکە

دەستکاری

پاش ئەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان دەستی بە سەر ئەفغانستاندا گرتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەفغانستان بە مەبەستی ڕۆیشتن لەو ولاتە ڕوویانکردە فرۆکەخانەی حامید کارەزایی، وەک تاکە ناوچەی ئارام بۆ دەرچوون لە ئەفغانستان.[١٠]ئەم دۆخە جێگای نیگەرانی ئاسایشی نێودەوڵەتی و دەزگا ئەمنییەکانی ئەمریکا بوون بەھۆی ھەلھاتنی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی داعش لە زیندانەکانی ئەو ولاتە. بۆیە ھۆشداریان لە ئەگەری ھێرشی گرووپە توندڕەوەکان بڵاوکردەوە. چەند کاتژمێرێک بەر لە تەقینەوەکان دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکان لە کابوول داوایان لە ھاولاتیانی خۆیان کرد بەھۆکاری نەبوونی ئەمنییەتی فڕۆکەخانە بەجێبھێڵن. ھەروەھا باڵیۆزخانەکانی ئوستورالیا و بەریتانیا ھۆشداریان لە خراپی دۆخی ئەمنی ئەگەری ھێرشی تیرۆریسیتی بۆ سەر فڕۆکەخانە بڵاوکردەوە.[١١][١٢]

کاردانەوەکان

دەستکاری

ئەم کردەوانە کاردانەوەی ناوخۆی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە. ھەرێمی کوردستان،[١٣] ئوسترالیا،[١٤] کەنەدا، چین، دانیمارک، فینلاند، فەڕەنسا، ھیندستان، ئیندۆنیزیا، ئێران، ئیسرائیل، کازاخستان، نیوزلەندا، پۆڵەندا، ڕۆمانیا، ڕووسیا، تورکیا، ئوکراینا، بەریتانیا، ئەمریکا و چەندین ولاتی دیکە وێرای ئیدانەی ھێرشەکە داوای سزادانانی ئەنجامدەرانی ئەم ھێرشانەیان کرد. سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بەم ڕووداووە وتی «بۆ ئەوانەی کە ئەم ھێرشەیان ئەنجامداوە و ھەروەھا بۆ ھەرکەسێک کە خوازیاری زیانگەیاندنە بە ئەمریکا، دەڵێم، لەکەس خۆشنابین، دەتانگرین و سزاشتان دەدەین. من بە ھەرشتێک کە لەژێر فەرمانمدایە بەرگری لە بەرژەوەندییەکانمان و ھەروەھا گەلەکەمان دەکەم». ھەروەھا لە درێژەی قسەکانی لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەیەکەدا سەبارەت بە ھاوکارییەکانی سوپای ئەمریکا ڕای گەیاند «ئەگەر بیانەوێت ھێزی زیاتریش دەنێرین. بەڵام سوپای ئەمریکا ھەر لە فەرماندەی ھێزەکانەوە بگرە تاوەکو ئەفسەرەکانی سەر زەوی ھەموویان بەجۆرێک لە جۆرکان پەیوەندییان بە منەوە کردوون و پێیان ڕاگەیاندووم کە ئەرکی بردنە دەرەوەی خەڵک بەردەوام دەبێت و ئەنجامی دەدەن تاوەکو لەکاتی دیاریکراودا زۆرترین خەڵک لە ئەفغانستان ببرێنە دەرەوە».[١٥]ڕۆژی ھەینی ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ لە بەرامبەر ئەو ھێرشانەدا ھێزەکانی ئەمریکا ھێرشی سەربازیان کردە سەر چەکدارانی داعشی خۆراسان لە ئەنامدا بەرپرسی پلاندانانی ئەو گرووپە کوژرا.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری CNN.suic1 نەدراوە
  2. ^ Pasko، Simcha (٢٦ی ئابی ٢٠٢١). «Suicide bombing kills, injures several at Kabul airport». The Jerusalem Post. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «Large Explosion Reported Outside Kabul Airport». The Daily Beast. 26 August 2021. لە 26 August 2021 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 26 August 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  4. ^ «Blast reported outside Hamid Karzai International Airport in Kabul». CNN. ٢٦ی ئابی ٢٠٢١. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ Rasmussen، Yaroslav Trofimov, Nancy A. Youssef and Sune Engel (2021-08-27). «Kabul Airport Attack Kills 13 U.S. Service Members, at Least 90 Afghans». Wall Street Journal (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0099-9660. لە 2021-08-28 ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  6. ^ «Kabul airport attack: What do we know?». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2021-08-27. لە 2021-08-28 ھێنراوە.
  7. ^ Escobar، Pepe (٢٧ی ئابی ٢٠٢١). «Who profits from the Kabul suicide bombing?». Asia Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. ^ Morin، Matthew Brown, Joey Garrison, Tom Vanden Brook, Josh Meyer, Courtney Subramanian and Rebecca. «Latest from Afghanistan: Biden: 'We will not forgive'; Navy confirms 13th US service member killed in Kabul». USA TODAY (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  9. ^ CNN، Jamie Crawford and Oren Liebermann. «US military conducts airstrike against ISIS-K planner». CNN. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)
  10. ^ «Taliban Fighters Enter Kabul As Helicopters Land At U.S. Embassy». NPR.org (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  11. ^ Meredith، Sam (٢٦ی ئابی ٢٠٢١). «UK reports 'high threat' of terrorist attack at Kabul airport; U.S. urges people to stay away». CNBC (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  12. ^ «US, UK, Australia warn of 'terror' threat at Kabul airport». www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  13. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/world/270820215. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  14. ^ «Australian troops had been helping citizens through Kabul airport's Abbey Gate hours before bombing». www.abc.net.au (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). ٢٧ی ئابی ٢٠٢١. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  15. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/world/27082021. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)