چەکی گەرم (بە ئینگلیزی: Firearm) بە ھەموو ئامێرێک پێناسە دەکرێت کە بۆ تەقاندنی ھاوێژە داڕێژراوە، ئەم ھاوێژانە بە ھێزی پاڵەپەستۆی فراوانبوونی گازەکان کە لە ئەنجامی ھەڵگیرسانی ماددە تەقێنەرەکان دروست دەبێت، بەزۆری بارووت. مێژووی بەکارھێنانی چەکی گەرم دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست کە یەکەم تۆپھاوێژەکان پەرەی سەند، لەوانە چەکی تاکەکەسی وەکو ئارکیبوس کە لە ساڵانی ١٥٠٠ لە ئەورووپا پەرەی سەند. لەکاتێکدا لەم سەردەمەدا چەکی گەرم بە یەکێک لە گرنگترین چەکەکان دادەنرێت کە لە شەڕەکاندا بەکاردێت و لە باوترین جۆرەکانی چەکی تاکەکەسی لە جیھاندا چەکی کڵاشینکۆفە کە دیزایینی ڕووسییە، کە بەردەوامە لە بەرھەمھێنان بە مۆڵەت و بەبێ مۆڵەت لە ھەموو جیھان لە دوای داھێنانی لە چلەکانی سەدەی ڕابردووەوە.

چەکی گەرم
لقیprojectile weapon، gun
لە پێشearly thermal weapons
Connects withgun mount
ھاشتاگfirearms، GunOfTheDay، Guns
بەکاردەھێنێتسووتان، projectile

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «سلاح ناري»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٣ی ٩ی ٢٠٢٣.