دەروازە:وێژەی کوردی

دەروازەی وێژەی کوردی


بەخێربێن بۆ دەروازەی وێژەی کوردی!

وێژەی کوردی یان ئەدەبی کوردی بریتیە لە ئەو شێعر، چیرۆک، بەیت، مەتەڵ و گۆرانیانەی کە بە شێوەزار و زاراوە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردی نووسراوە. وێژەی کوردی بە یەک شێوەزاری تایبەت نیە و بە ھەمووی شێوەزارەکانی کرمانجی، سۆرانی، ھەورامی و کەلھوڕی نووسراوە لە کوردان بە جێ ماوە. شیاوی باسە کە لە مێژووی وێژەی کوردیدا بە زۆری ھۆنراوە بە سەر پەخشاندا زاڵ بووە. ڕەنگە کۆنترین نموونەکانی وێژەی کوردی بریتی بێ لە ئەو ھۆنراوانەی کە بە کوردیی باشووری نووسراوە و شوێنکەوتوانی ئایینی یارسان وەکوو باڵووڵی ماییدەشتی و بابا تاھیری ھەمەدانی بێت.

زیاتر...

ھەنووکە ٣٧٠ وتار لە دەروازەی وێژەی کوردیدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

محەمەد ئەمین شێخولئیسلامی موکری ناسراو بە ھێمن یان ھێمن موکریانی (بەھاری ١٩٢١ لە مەھاباد – ١٦ی نیسانی ١٩٨٦ لە ورمێ) شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد بوو. ھێمن کوڕی سەید حەسەنی موکری و لە بنەماڵەی مەلا جامی چۆڕی بووە. دایکی ناوی زێنەب و کچی شێخی بورھان بووە کە ئێستا بنەماڵەیەکی گەورەی موکریانن. ھێمن بەھاری ساڵی ١٣٠٠ی کۆچی ھەتاوی بە شەوی جێژنی بەرات لە گوندی لاچینی سەر بە شاری مەھاباد چاوی بە گەردوون ھەڵێنا. بە بوونی ھێمن شیری دایکی وشک دەبێ و بە شیری ژنێکی دیکە فڕچک (گۆج) دەکرێ و دوای بوونی ئەو، دایکی لەشی ساغ بە خۆیەوە نابینێ.

ھێمن لە رۆژگارێکدا لە دایک دەبێ کە ڕەزاشا جڵەوی حکوومەتی پێیە کە لاسایی ئاتاتورکی دەکردەوە. جلوبەرگی کوردەواری بە تەواوی قەدەغە دەکرێ و ئەوەندەی لە دەستی ھات، سووکایەتی بە خەڵک کرد و شەپکە و تەپڵەی ھێنا نێو بازاڕەوە. ھێمن لەم کەش و ھەوایەدا گەورە دەبێ، بەش خوراوی و کۆیلەتی ئینسان وەکوو خوێن لە مێشک ودەمار و ئێسک و پێستی دا دەگەڕێ و دەبێتە سەربەندی ژیانی.

لە کاتی منداڵیدا گوێچکە بە حەکایەتەکانی دایە مرۆت دەگرێ، کە پیرێژنێکی دنیا دیو بووە و زۆر شتی بەنرخی لێ فێر بووە. ئەلف‌وبێ لای سەعیدی ناکام دەخوێنێ و پێش ئەوەی ئەلف‌وبێی فێر بکا، بزنۆکێ و مەڕنۆکێی حوسێنی حوزنی موکریانی بۆ دەخوێنێتەوە و ھێمن لە بەری دەکا و ھەروەھا شێعرەکانی شێخ ڕەزا و زۆر شتی دیکەی لێ فێر دەبێ و پاشان بۆ درێژە دانی خوێندن، باوکی دەینێرێتە مەھاباد و لە قوتابخانەی سەعادەتی ئەو شارە دەست بە خوێندن دەکا. زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

سوارە ئیلخانیزادە (١٩٣٧-١٩٧٥) شاعیرێکی بەناوبانگ و نوێخوازی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو.

وتەی ھەڵبژێردراو

« شیعر و چیرۆک دەتوانن ھەزارەھا باڵەخانە و پرد لەناو زاتی مرۆڤ دابنێن، ئەدەب خزمەتی ناوەوەی مرۆڤ دەکات.»
شێرزاد حەسەن میم

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

شێخ ئەحمەدی جزیری (١٥٧٠- ١٦٤٠) ناسراو بە مەلای جزیری شاعیرێکی کلاسیکی کوردە بە دامەزرێنەری شێوەزاری کلاسیزمی کرمانجی ژووروو سەر بە شێوەزاری بۆتانی دادەنرێت. دیوانە شیعرێکی بە شێوەزاری کورمانجی ھەیە. ناوی شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ محەمەد جزیری یە. وشەی جزیری لە ناویدا ئیشارە بە جزیرەی بۆتان دەکات. ساڵی ١٥٧٠ لە جزیرەی بۆتان ھاتۆتە دنیاوە کە سەردەمی ئەمیر شەرەف خانی کوڕی میر ئەبدال بوە. لە تەمەنی دە ساڵییەوە لەلای باوکی دەستی بەخوێندن کردووە و پاشان چۆتە لای زانا بەناوبانگەکانی جزیرە و فێری زانست بووە. بەفەقێیەتی ھەموو ناوچەکانی جزیرە و ھەکاری و ئامێدی و دیاربەکر و عەمادیە گەڕاوە و لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا ئیجازەی مەلایەتی پێدراوە پاشان بۆتە مەلا و زوربەی کاتی بۆ وانە وتنەوە تەرخان کردووە.

مەلای جزیری سۆفی بووە و لەسەر ڕێ و شوێنی نەقشبەندی بووە. دەستێکی باڵای ھەبووە لە لێکدانەوەی قورئان و فەلسەفە و لێکدانەوەی و ئەستێرەناسی و زانستی کیمیا و فیزیک و پزیشکی دا. ھەروەھا زمانەکانی فارسی و عەرەبی و تورکی بەباشی زانیوە.

زیاتر...

ڕۆمان

وێنەی سەربەرگی ڕۆمانەکە
وێنەی سەربەرگی ڕۆمانەکە

دواھەمین ھەناری دونیا ڕۆمانێکی بەختیار عەلییە، ڕۆمانەکە لە ساڵی ٢٠٠٢دا بڵاوکرایەوە. لە ساڵی ٢٠٠٣دا، خەڵاتی باشترین ڕۆمانی وەرگرت لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە سلێمانی.

لەسەر لەشتییەک بۆ ئەوەی بیبات بۆ خۆرئاوا لەگەڵ چەند پەنابەرێکدا، موزەفەری سوبحدەم چیرۆکەکەی دەگێڕێتەوە. کە پێشمەرگەیەکی پلە بەرز بوو، کە جارێکیان سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕی ڕزگار کرد و دەورەدران بە سوپاکانی ڕژێمەوە. بیستویەک ساڵ بە دیلی بەسەردەبات، لە ناوەڕاستی سەحرادا.

کە ئازاد دەبێتەوە، دەستدەکات بە گەشتێکی دوورودرێژ بۆئەوەی بزانێت چی بەسەر وڵاتەکەیدا هاتووە. گەشتێک بەناو چیرۆک، نھێنی، و بەناو خەڵک کە یارمەتی دەدەن بۆ دۆزینەوەی کوڕە ونبووەکەی. گەشتێک کە لە کۆتاییدا بە ڕێگایەکیدا دەبات کە هەزارانی دیکە پێش ئەو بڕیویانە ئەویش ڕێگای دەریای سپییە بۆ خۆرئاوا.

زیاتر...

پۆلەکان

شیعری ھەڵبژێردراو

ئەی بە تەلعەت ماھی کامیل، وەی بە حورمەت «ب» و «ت»زلف داری همچو عنبر، لب چو «ش» و «ک» و «ر»
عیشوەیی چاوت، دەبا وەختی نیگەھ سەد گیان و دڵقبله آزادگانی، ای صنم! با «ر» و «خ»
دڵ وەھا ئاشوفتەیە شەوھا لە قەیدی «م» و «و»دردمندم، مستمندم تن گرفته «ت» و «ب»
«غەین» و «میم» گەر نەخۆی، جانا! لە دەستت دەر دەچمدردمندان را بباید «ط» و «ب» و «ی» و «ب»
بەزمی «ی» و «ا» و «ر» وەک جەننەتە بۆ «م» و «ن»مطربان!با نای و بربط، با رباب و «دال» و «ف»
موددەعی دوورە منیش مەستم لە «و» و «ص» و «ل»تا سحرگاهان نهاده «ل» و «ب» با «ل» و «ب»
«س» و «ا» و «ل» و «م» ئاگاھە بۆ کیزب و خیلافاین غزل گفتست مسکین «س» و «ع» و «د» و «ی»
— سالم

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان