دەستپێک

وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە

ڕۆبێرت جەیمز فیشەر (بە ئینگلیزی: Robert James Fischer، لەدایکبووی ٩ی ئازاری ١٩٤٣–١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨) گەورەمامۆستای شەتڕەنجی ئەمریکی و یازدەھەمین پاڵەوانی جیھانی شەترەنج بوو. ئەو وەک منداڵێکی بلیمەت لە شەترەنجدا، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا یەکەمین لە کۆی ھەشت پاڵەوانێتی ئەمریکای بردەوە کە ڕیکۆردێکی نوێ بوو. لە ساڵی ١٩٦٤دا، بە ئەنجامی تەواوی ١١–٠ سەرکەوت، کە تاکە ئەنجامی تەواو بوو لە مێژووی ئەو پێشبڕکێیەدا. لە ساڵی ١٩٧٢دا، بۆ پاڵەوانێتی جیھان خۆی ئامادە کرد و بە ئەنجامی ٦–٠ بەسەر مارک تایمانۆڤ و بێنت لارسێندا زاڵ بوو. دوای بردنەوەی یارییەکی تری پاڵاوتن دژی تیگران پێترۆسیان، فیشەر لە یاری کۆتاییدا لە ڕێکیاڤیک، ئایسلەندا، بەسەر بۆریس سپاسکی سۆڤیەتیدا سەرکەوت. ئەم بەرەنگاربوونەوەیە وەک ڕووبەڕووبوونەوەیەکی شەڕی سارد لە نێوان ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەتدا باسکرا و سەرنجی جیھانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا زیاتر لە ھەر پاڵەوانێتییەکی شەترەنجی پێش یان دوای خۆی.

لە ساڵی ١٩٧٥دا، فیشەر ڕەتی کردەوە نازناوەکەی بپارێزێت کاتێک نەتوانرا ڕێککەوتن لەگەڵ فیدە (فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی شەترەنج) لەسەر مەرجەکانی یارییەکە بکرێت. لە ئەنجامدا، ڕکابەری سۆڤیەتی ئەناتۆلی کارپۆڤ بە شێوەیەکی خۆکار وەک پاڵەوانی جیھان ناونرا. دواتر فیشەر لە بەرچاوی گشتی ون بوو، ھەرچەندە ھەندێک ھەواڵی ڕەفتاری نائاسایی دەردەکەوتن. لە ساڵی ١٩٩٢دا، جارێکی تر دەرکەوتەوە بۆ بردنەوەی یارییەکی نافەرمی دژی سپاسکی. ئەم یارییە لە یوگۆسلاڤیا ئەنجام درا، کە لەو کاتەدا لەژێر گەمارۆی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بوو. بەشداریکردنی بووە ھۆی ناکۆکی لەگەڵ حکوومەتی ئەمریکا، کە ھۆشداری پێدا کە بەشداریکردنی لەو یارییەدا پێشێلکردنی بڕیارێکی جێبەجێکردنە کە سزاکانی ئەمریکا بەسەر یوگۆسلاڤیادا دەسەپێنێت. حکوومەتی ئەمریکا لە کۆتاییدا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد؛ دواتر، فیشەر وەک کۆچبەرێک ژیا. لە ساڵی ٢٠٠٤دا، لە ژاپۆن دەستگیر کرا و بۆ چەند مانگێک ڕاگیرا بەھۆی بەکارھێنانی پاسپۆرتێک کە حکوومەتی ئەمریکا ھەڵیوەشاندبووەوە. لە کۆتاییدا، بە یاسایەکی تایبەت لە پەرلەمانی ئایسلەندا، ھاووڵاتیبوونی ئایسلەندی پێ بەخشرا، کە ڕێگەی پێدا تا کاتی مردنی لە ساڵی ٢٠٠٨ لەوێ بژی.

فیشەر چەندین بەشداری درێژخایەنی بۆ یاری شەترەنج کرد. کتێبەکەی بە ناوی "٦٠ یارییە بیرەوەرییەکانم"، کە لە ساڵی ١٩٦٩دا بڵاو کرایەوە، وەک خوێندنەوەیەکی گرنگ لە ئەدەبیاتی شەترەنجدا دادەنرێت. لە نەوەدەکانی سەدەی بیستدا، سیستەمێکی کاتی گۆڕدراوی شەترەنجی تۆمار کرد کە زیادکردنی کاتی دوای ھەر جووڵەیەک دەگرتەوە، کە ئێستا کردارێکی ستانداردە لە پێشبڕکێ و یارییە گرنگەکاندا. ھەروەھا داھێنەری شەترەنجی ھەڕەمەکی فیشەر بوو، کە بە ناوی "شەتڕەنج ٩٦٠"یش ناسراوە، جۆرێکی شەترەنجە کە شوێنی سەرەتایی پارچەکان بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی لە ٩٦٠ شوێنی جیاوازدا دادەنرێت.
خوێندنەوەی زیاتر...

لە ھەواڵەکاندا
دۆناڵد ترامپ
دۆناڵد ترامپ

ئەمڕۆ لە مێژوودا...
  • ١٩٧٩ – نوێنەرانی شۆڕشی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و حکوومەتی ئێران لە شاری مەھاباد کۆبوونەوە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان کورد و حکوومەتی تاران.
  • ١٩٨٠ – دادگای چین دەستی بە پڕۆسەی دادگاییکردنی چوار تۆمەتبار کرد، بەتۆمەتی ھەڵگەڕانەوە لە دەسەڵاتی ئەو وڵاتە، کە لە نێوانیاندا ھاوسەری ماو تسی تۆنگی ڕابەری شۆڕشی گەلی چین ھەبوو.

زیاتر لەم ڕۆژەدا »


ئایا زانیوتە...
  • … کە ناسرەدین شا ١٨٣ ھاوسەری ھێنا و ئەو کاتەی کە کوژرا ٨٥ ھاوسەری ھەبوو؟
ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٠٥٨ وتار و ١٦٠ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٦٥٬٤٣٣ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٦٠ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٧٣٬٠٥٨ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.

زمان