لێدوانی بەکارھێنەر:Aram/ئەرشیڤی ١١

دوایین لێدوان: ١٠ مانگ لەمەوپێش لەلایەن MediaWiki message delivery لە بابەتی Tech News: 2023-23
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە


بنەماڵە

سڵاو کاک ئارام، بەئەرک نەبێت وتاری بنەماڵە و خێزان کە یەک وتارن بۆ یەک گواستراونەتەوە، وتاری بنەماڵەم بۆ بسڕیتەوە، لەبەرئەوەی لە واتادا لە زمانی کوردیدا جیاوازن، بۆئەوەی وتاری بنەماڵە بنوسمەوە لە ڕووی جینالۆجی کوردانەوە، ھەرچەندە سەرچاوەمان نییە، بەڵام ئەتوانم لە ویکیەکانی ترەوە وەریگرین. سوپاس MFTG (لێدوان) ‏٠٦:١٦، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە ئێوەش @MFTG: پێویست بە سڕینەوە ناکات؛ ھەر بڕۆ سەر پەڕەی ڕەوانەکەری بنەماڵە و بە دەستکاریکردنی پەڕەکە، ڕەوانەکەرەکەی بۆ خێزان بشکێنە و ئینجا دەست بە نووسینی وتاری بنەماڵە بکە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٠، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستت خۆش هاوڕێ MFTG (لێدوان) ‏١٦:٣٥، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە حوسێن بڵباسەوە لەسەر لێدوانی بەکارھێنەر:حوسێن بڵباس (‏١٧:٥٨، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢)

سڵاورێز چۆن بەڵگەنامەیەک واتە ڕەسمێک لەگەڵ بابەتەکەم هاوپێچ بکەم؟ زۆر سۆپاس --حوسێن بڵباس (لێدوان) ‏١٧:٥٨، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە تۆیش @حوسێن بڵباس: بە خێربێیت بۆ ویکیپیدیا! بۆ دانانی وێنە، بڕوانە چۆنێتی بەکارھێنانی وێنەکان لە ویکیپیدیا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٩، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک ئارام

بەئەرک نەبێت کاک ئارام چۆن ئەتوانم ژمارەکەتم دەست بکەوێت سوپاس Qlija (لێدوان) ‏٠٨:٥٦، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو لە تۆیش بێ @Qlija: دەتوانین ئاوا قسە بکەین. گەر پێت خۆشە، دەشتوانی لە ویکیپیدیا:دیسکۆرد قسە بکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٠٩، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2022-35

‏٢٣:٠٢، ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)

بەژداریکردن لە ویکیپرۆژە:فلیمەکان و زنجیرەکان

  ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٣:٤٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @ئارۆ سالار محمود: زۆر سپاس بۆ بانگھێشتەکەتان! ھەم بانگھێشتنامەکە و ھەم پەڕەی ویکیپرۆژەکەتم بە دڵ بوو. واتە بۆ سەرەتا شتێکی باش بوو. لە ئێستادا پێم وا نییە من بتوانم وەک ئەندامی چالاک خۆم ناونووس بکەم، بەڵام گەر ھەر شتێ بە من بکرێ، بەپێی کات و توانام ھاوکاری دەکەم. دووبارە زۆر سپاس بۆ بانگھێشتەکەتان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١١، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram: سەرەتا داوا دەکەم تەنها ناوی خۆت لە بەشی بەڕێوبەران بنوسیت بۆ ئەوەی بەژداربوان بەژدارببن، من کێشەم نییە گەر تۆ چالاک نەبیت هەموو کاتێک بەس باشترێکە هەر ناوتی تێدابێت، ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٤:١٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆیە تکایە ناوتی تێبکە، گەر چالاکی دایمەش نەبیت کێشە نییە ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٤:٢٢، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەخر من دەڵێم زەحمەتە ھەر چالاکیم ھەبێ و حەزیش ناکەم لە شوێنێک ناوم بنووسم کە بەشداریم نەبێت. پێشتریش چەندین پرۆژەی تر دروست کراون کە من ئاگادارم، بەس بەشداریم تێیاندا نەکردووە. واتە لێرە لەبەر کەمیی بەکارھێنەران، زیاتر ئەو جۆرە پرۆژانە یەک دوو کەس کاریان تێدا دەکەن. زۆر جار تەنیا یەک کەسیشە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆرباشە، سوپاس ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٤:٥٤، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ

 

دەستخۆشیت لێدەکەم! یارمەتیدان و ڕێ نیشاندەریت لە بەڕێوەبردن و نیشاندانی یاساکان بۆ بەکارھێنەرانی ویکی لە ویکیپیدیای کوردی ناوەندیدا جێگای ڕێز و پێ زانینە، ھیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم. زەمەند⊁کەریم (لێدوان) ‏١٢:٣٨، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Zamand Karim: زۆر زۆر سپاس بۆ پێزانینەکەت، و خۆشحاڵت کردم! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢٠، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2022-36

‏٢٣:١٩، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)

وێنە

سڵاو کاک ئارام، بە ئەرک نەبێت کارت لەسەر ئەم لایەنەش بکردایە، کاتێک هەندێ وێنە لە ویکیەکانی کەوە یان کۆمۆنسەوە دەهێنین بۆ وتارەکان، کە پیتی (هـ)یان تێدایە کاتێک چاکسازی وشە عەرەبییەکان دەکەین، ئیتر ئەم وێنەیە لە ویکی کوردیدا دەرناکەوێت کە ئەمە بۆخۆی کێشەیە، هەوڵی چارەسەری بنبڕت بدایە زۆر چاک بوو، سوپاس. MFTG (لێدوان) ‏٠٦:٠٢، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @MFTG: خۆی ھەر وایە. دوگمەی چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان داروبەر دەکاتە ستاندارد بۆیە دەبێت زۆر بەوریایییەوە بەکاری بێنیت و بەبێ پێداچوونەوەی دەستی دەستکارییەکەت پاشەکەوت نەکەیت، بەڵام گەر تێبینیت کردبێت، دوگمەی شائەمراز وا نییە و دەستکاریی ناوی پەڕگەکان ناکات. [[پەڕگە:دهۆک و كەركووك ناوی پەڕگەکەن و شائەمراز نایانکاتە ستاندارد|وێنۆک|شرۆڤەکانی دهۆک و كەركووك دەبنە ستاندارد]] تاقیی بکەوە و ببینە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٥٦، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو بەڵێ دەزانم بەڵام ئەگەر یەکێک ئەوە نەزانێت کێشەیە، هەرچەند دەستکاری بکات دەبێتە هۆی تێکدانی پەڕگەکان، لەویکیەکانیکەدا ئەوە ڕوونادات، وتم چارەسەرێکی لای ئێوە هەبێت. MFTG (لێدوان) ‏١١:٢٧، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@MFTG: ھەر تایبەتمەندیی دوگمەکان وان. پاشان ئێمە پەڕەی ڕێنماییی ویکیپیدیا:تووڵامرازمان ھەیە و نووسراویشە کە تۆ بەرپرسیاری لە ئەنجامەکان بۆیە ھەمیشە پێداچوونەوە بکە ئەوسا پاشەکەوت بکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣١، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2022-37

‏٠١:٤٧، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-38

MediaWiki message delivery ‏٢٢:١٣، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2022-39

MediaWiki message delivery ‏٠٠:٢٧، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Rasul Ramenەوە (‏١١:١١، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢)

مامۆستا ئەمەوێت فێربم زانیاری تاكەكەسی بنووسم --Rasul Ramen (لێدوان) ‏١١:١١، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Rasul Ramen بەخێرھاتیت بۆ ویکیپیدیا، مەبەستت چییە لە زانیاری تاکەکەسی؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٢٦، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

تكایە فێركاری🙏 Rasul Ramen (لێدوان) ‏١٣:٠٤، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

مامۆستا گیان توخوا فێرم بكە چۆن ژیانی كەسێك باس بكەم بە وێنەوە بۆنموونە وەك شاعیرەكان --Rasul Ramen (لێدوان) ‏١٣:٤٤، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Rasul Ramen گەر دەتەوێ بابەتێک لەسەر کەسایەتییەکی بەناوبانگ بنووسیت بێگوومان بڕوانە ئەم فێرکارییە لە یوتیووب. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٤٥، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Rasul Ramenەوە (‏١٣:٢١، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢)

سڵاو بۆچی ناتوانم بە مۆبايل وەكو كۆمپیوتەر ویكیپیدیا چالاك بكەم من ئەزانم بنووسم لە سایتە بەڵام نازانم وێنە بۆ باتەكەم دابێنم. --Rasul Ramen (لێدوان) ‏١٣:٢١، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Rasul Ramen: گەر وێنەکەت سەربەخۆیە و مافی پارێزراو نییە دەتوانی لە کۆمنز باری بکەیت، و شێوازی کۆمپیوتەر و موبایل جیاوازە. لەوانەیە بتەوێ شێوازی پێشکەوتوو چالاک بکەیت لە بەشی تایبەت:ھەڵبژاردەکان 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٥٥، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2022-40

MediaWiki message delivery ‏٠٠:٢١، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2022-41

‏١٤:٠٦، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-42

MediaWiki message delivery ‏٢١:٤٤، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە فەتاع سلێمانەوە لەسەر مافەکانی مرۆڤ (‏١٩:٢٩، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢)

سڵاو پێناسەچی گۆگڵمان بۆ بکە --فەتاع سلێمان (لێدوان) ‏١٩:٢٩، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @فەتاع سلێمان: بڕوانە گووگڵ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤١، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2022-43

MediaWiki message delivery ‏٢١:٢٠، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار

سڵاو بەڕێز من پرسیارێکم ھەیە، دەتوانین لە بەشی دروشمەکانی خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئەو دروشمانە بنووسین کە بە ڕوونی جنێون؟ لەلایەکی دەڵێن ویکیپیدیا سانسۆرکراو نییە و لەلایەکیش دەڵێن ھەموو شتێک لە ویکیپیدیا بنووسرێت باش نییە! تکایە گەر دەشتوانی ناوی وتاری خۆپیشاندانەکانی ژینا ئەمینی بۆ خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران وەگوازە چۆن ئەو خۆپیشاندانانە چیتر لە خۆپیشاندان لە دژی کوشتنی کەسێک تێپەڕ بووە بووەتە خۆپیشاندان دژی دەسەڵاتی گەندەڵی کۆماری ئیسلامی و بووەتە خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری و بەرفراوان کە خوازیاری لاچوونی ئەو حکوومەتن. Nskoalj (لێدوان) ‏١٦:٥٠، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Nskoalj: ببوورە کە درەنگ وەڵامم دانەوە. سەبارەت بە دروشمەکان، پێش ھەموو شتێک زیادەڕەوییان تێدا کراوە و پێویست نییە ئەو ھەموو دروشمە بنووسرێت. پاشان، ئایا چی سەرچاوەیەک ئەو دروشمانە پشتڕاست دەکاتەوە؟ سەیرم نەکردووە کە کێ ئەوانەی نووسیوە، بەڵام دڵنیام کە ھەرکەسێ نووسیبێتی، نیازی باش بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سڕینەوەیان لە نووسینیان باشترە (گەر بێسەرچاوە بن) مەگەر ھەرە بەناوبانگەکانیان نەبێت. سەبارەت بە گۆڕینی ناوی وتارەکەش، ڕاستی منیش پێم باشە کە ناوێکی گونجاوتر دانرێ و ناوی کەسایەتییەکە لێ بکرێتەوە چونکە وەک خۆتان وتتان لە چوارچێوەی کەسەکە دەرچووە زۆر گشتگیرتر بووە، بەڵام لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە وتووێژێک کراوە و باشترە لەوێ قسەی تێدا بکرێت و یەکلایی بکرێتەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٠، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو، ناوی وتارەکەم کردە «خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران» و دروشمە فارسییەکانیش زۆر بوون کە کەمم کردنەوە و ناسراوەکانم ھێشتنەوە. ھەروەھا وەک ویکیپیدیای فارسی و ئینگلیزی وتاری کاتێھڵی خۆپیشاندانەکانم سازکرد. Nskoalj (لێدوان) ‏١٣:٥١، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو لە ئێوەش @Nskoalj: دەستەکانت خۆش بن، بەس باشتر وا بوو لەسەر پەڕەی وتووێژی وتارەکەش لێدوانی گواستنەوەکەت بدایە. دروشمە فارسییەکان ئێستاش ھەر زۆر زۆرن و پێویستە لانی کەم بۆ نیوە کەم بکرێنەوە. بۆ دروستکردنی ئەو وتارە نوێیە، دیسانەوە دەستەکانت خۆش بن و ماندوو نەبیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٢، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2022-44

MediaWiki message delivery ‏٢١:١٣، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ويكيبدياى كوردي

سڵاو، ڕاستەوخۆ دەگەمە سەر مەبەستەکە

ئینسایکلۆپیدیای ویکیپیدیای کوردی، بارودۆخی ئێستای بە پێی بۆچوونی من زۆر خراپە، پێویستمان بە پشتیوانییە، جا پاڵپشتی حکومەت بێت یان پاڵپشتی ڕێکخراوە تایبەتەکان، هەر ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی، چەندین ئینسایکلۆپیدیای تر دروستکران و فراوانتر کران دوای وەرگرتنی پشتیوانی

وە ئەگەر دۆخەکە وەک خۆی بمێنێتەوە، دەبێت دە ساڵی تەواو چاوەڕێ بکەین تا دەبینین ئینسایکلۆپیدیای کوردی دەگاتە ١٠٠ هەزار وتار، لە کاتێکدا باقی ئینسایکلۆپیدیاکان بە زمانەکانی تر بەربەستی یەک ملیۆن وتاریان تێپەڕاندووە. کوردی درێژکراوە

لە ڕوانگەی شەخسیی خۆمەوە پێموایە پێویستە وۆرکشۆپی تایبەت لە پەیمانگا و زانکۆکان ئەنجام بدرێت بۆ ناساندنی گروپی خوێندکاران بە ویکیپیدیا و زیادکردنی ژمارەی بەکارهێنەرانی ئەم ئینسایکلۆپیدیایە و بەدەستهێنانی ئەندامی نوێ کە چالاکانە و چالاکانە بەشداری لە زیادبووندا بکەن ناوەڕۆکی زانست لە ویکیپیدیای کوردیدا

هیوادارم ئەم پێشنیازانە قبوڵ بکرێن و جێبەجێ بکرێن، سوپاس Hamaredha (لێدوان) ‏٠٦:٠٣، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Hamaredha: پێم وایە ئەم پەیامەت ھەر ئەو پەیامەیە کە لەسەر پەڕەی لێدوانی Sakura emad نووسیبووت. من لەوێ وەڵامم دایتەوە. وەک زیادەیەکیش بۆ قسەکانم، من بەس کاتی گونجاو و شوێنێکی باشم دەستکەوێت کە خۆیان بیانەوێت، ئەوا ئامادەم لە قوتابخانەی ئامادەیی سیمینار و وۆڕکشۆپ ساز بکەم. پێم وایە زۆر کەس ئاگاداری ویکیپیدیا ھەن، ئەوەی وەک تۆ خۆی نەیەوێت، بە دەیان وۆڕکشۆپیش نایەتە ویکیپیدیا. پێم باشترە قسە لەگەڵ مامۆستاکان بکرێت تا بە شێوەیەک لە شێوەکان ببنە بەشێک لە بەرەوپێشچوونی پڕۆژەکە. ھەڵبەتە من خۆم لەو کارەش ساردم کە ئەرکی ویکیپیدیا بدرێتە قوتابییەکان چونکە ١٠٠٪ دڵنیام بە گووگڵ تڕانزلەیت لە کۆڵی دەکەنەوە چونکە مەجبوور نین وەک ئێمە کارەکە بەباشی بکەن و ئەرکی پێداچوونەوەش بۆ ئێمە زیاد دەکەن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٥، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2022-45

MediaWiki message delivery ‏٠٠:٢٩، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Kamalrahmaniەوە لەسەر عاجز (‏٢٠:٣٢، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢)

سڵاو تکایە ژیاننامەی عاجزم دەستکاری کرد جێ بە جێی بکەن --Kamalrahmani (لێدوان) ‏٢٠:٣٢، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Kamalrahmani: سپاس بۆ دەستکارییەکەت، بەڵام دەستکارییەکەت پووچەڵ کراوەتەوە لەبەر چەن گرفتێکی وەک ویکیپیدیا:شێواز/ژیاننامە و وپ:ئبس. جگە لەوانەش وتارەکە کە خۆی پێشتر نووسراوە، ئێوە دەبێت دەستکاریی ناوەڕۆکەکەی بکەن و باشتری بکەن نەک دووبارە بە شێوەیەکی تر ھەمان دەقەکانی وتارەکە (بۆ نموونە ژیاننامەکە) بنووسنەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٢٩، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Zerak jamalەوە (‏٠٩:١٩، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢)

ماموستا شوێنە جوگرافیای ولاتی بابل زیاد بکەن ئەوە گرینگە --Zerak jamal (لێدوان) ‏٠٩:١٩، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Zerak jamal: گەر مەبەستت لە بابل دێت وتارێکمان ھەیە بەو ناوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٣٧، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بەلام شوێنی جوگرافی تیای دا نیە وەک بەرزی و نزمی ئاو و هەوا چیاکان Zerak jamal (لێدوان) ‏٠٩:٤٢، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Zerak jamal: ڕاستە وتارەکە دەوڵەمەند نییە، وەک زمانی ئینگلیزی، گەر ویستت ئەتوانی سوود لە بەشی ئینگلیزی وەربگریت لێرە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٤٧، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2022-46

MediaWiki message delivery ‏٢١:٥٢، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2022-47

MediaWiki message delivery ‏٢٣:١٩، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Shadiargoshiەوە لەسەر سێگۆشەی وەستاو (‏١٥:٤٨، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢)

سێگۆشەزانی --Shadiargoshi (لێدوان) ‏١٥:٤٨، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Shadiargoshi: تێنەگەشتم! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٠، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2022-48

MediaWiki message delivery ‏٢٠:٠٠، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Omed hajeەوە (‏٠١:٣٣، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢)

سڵاو .. سۆپاس بۆ ئێوە، چوون دەتوانین بابەت بڵاوبکەین ؟ --Omed haje (لێدوان) ‏٠١:٣٣، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Omed haje: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! بۆ دروستکردنی وتار، دەتوانن چاوێک لەم ڤیدیۆیە بکەن و پاشان گەشتێک بەناوی ڤیدیۆکانی کەناڵی یووتیووبی ویکیپیدیا بکەن. دواتر گەر ھەر پرسیارێکتان ھەبوو، بیکەن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٥، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

رووبەر و ساڵی بوون بە ناییە

  لە user_talk:AramBot گوازراوەتەوە

رووبەری 305.1کم۲ ساڵی 1923 لە سەردەمی عوسمانیەکان کراوە بە ناحیە. لە ئێستادا پێک هاتووە لە 32 گوند و ناوچەی مێرگەپان. 62.201.254.219 ‏١٤:٤٢، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2022-49

MediaWiki message delivery ‏٠٠:٣٩، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕاپۆرتێک دەربارەی ساکورا ترساوەکە

ساکورا ترساوەکە (Sakura emad) یاسای سەد هەموارکردنەوە پێشێل دەکات، و دەبێت بە باشی ڕێگری لێبکرێت. 197.61.106.40 ‏٢١:٣٦، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @197.61.106.40: بابەتەکە چییە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٩، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2022-50

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٣٢، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Kcha hawlerەوە (‏٢٢:٥٩، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢)

slaw mamosta chon btwanm dastkare babatej bkam taza bashdaren krdwa --Kcha hawler (لێدوان) ‏٢٢:٥٩، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Kcha hawler: بەخێربێیت، دەتوانن چاوێک لە ئەم ڤیدیۆیە بکەن. دواتر گەر پرسیارتان ھەبوو، لێمی بکەن. بۆ ئەوەی باشتریش لە یەکتری تێ بگەین، تکایە بە ڕێنووسی کوردی بنووسن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٦، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Hamachawrashەوە (‏١١:٤٩، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢)

سڵاو --Hamachawrash (لێدوان) ‏١١:٤٩، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Hamachawrashەوە (‏١١:٥١، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢)

سناپەکەم ئادد کەن hama_editor701 --Hamachawrash (لێدوان) ‏١١:٥١، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Hamachawrash: ببوورە، من ھەژماری سناپچاتم نییە. ھەر پرسیارێکتان ھەبوو، لێرە لێمی بکەن. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٨، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2022-51

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٥٨، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە محەمەد کوردیەوە لەسەر گۆران (تیرە) (‏١١:٤٠، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢)

سڵاو و ڕێز چۆن بتوانم سەرەبابەتی نوێ درووسکەم لە بابەتە بڵاوکراوەکان؟ --محەمەد کوردی (لێدوان) ‏١١:٤٠، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @محەمەد کوردی: بڕوانە ش:بو. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٣، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Yousf jawharەوە (‏٢١:٢٨، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢)

slaw kak aram gar mn rozhana babat zyad bkam bo wikipediay kurdi aya hech swdeke dabet bo mn wa aw shtanay mn zyadean akam la ke saer bkam ta bzanm chand kas sare krdwa ? dastan xosh bet --Yousf jawhar (لێدوان) ‏٢١:٢٨، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Yousf jawhar: سەبارەت بە پرسیاری یەکەمت، تێنەگەیشتم مەبەستت لە سوودگەیاندن بە من چییە. دەتوانن ڕوونکردنەوەی زیاتر بدەن؟ سەبارەت بە پرسیاری دووەمیشت، دەتوانن
شتی تریش زۆرن، بەڵام پێم وایە بۆ ئێستا ئەوەندە بەسە تا بیزانن. گەر پرسیاری تریشتان ھەبوو، بفەرموون. تەنیا تکام وایە بۆ ئەوەی باشتر لە یەکتری بگەین، بە ڕێنووسی کوردیی ناوەندی بنووسن. سپاس و بەخێربێن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣٦، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە گارا حسێنەوە (‏١٦:٢٧، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢)

سڵاو مامۆستا باشیت گەر بتوانی هاوکاریم کەی راپۆرتێکم ئەوێ لەسەر تەواوکاری کە بابەتێکی بیرکارییە. سپاس بۆ هاوکاریت --گارا حسێن (لێدوان) ‏١٦:٢٧، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @گارا حسێن: بەخێربێیت، لە ئێستادا لە ویکیپیدیای کوردی تەنیا ١٣ وتار لەسەر تەواوکاری ھەیە. ئەگەر بابەتەکەت بە کوردی دەوێت، ئەوا سەردانی ئێرە بکە. ھیوادارم یارمەتیدەر بووبم. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٨، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Kardo79ەوە (‏١٠:١٩، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣)

سڵاو کاک ئارام ئایە چۆن ئەتوانم بابەت دانێم لە ویکیپیدیا؟ --Kardo79 (لێدوان) ‏١٠:١٩، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Kardo79: بەخێربێیت، دەتوانن چاوێک لە ئەم ڤیدیۆیە بکەن. دواتر گەر پرسیارتان ھەبوو، لێمی بکەن. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤١، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Jjff1ەوە (‏١٧:٢٦، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣)

سڵاو ئەم بابەتەم وەرگێڕاوە و هاوکارەکەت پاککردنەوەیەکی خێرای زیاد کرد بۆ زیادکردنی ئاماژە و پێوانە دەتوانیت ئەڵقەکە وەربگریت https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AC%DB%95%D8%B9%D9%81%DB%95%D8%B1_%D9%81%D8%B1%DB%86%D8%AA%D8%A7%D9%86 --Jjff1 (لێدوان) ‏١٧:٢٦، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Jjff1: من تاگی سڕینەوەم دانەناوە. تکایە قسە لەگەڵ ئەوە بەکارھێنەرە بکە کە تاگی سڕینەوەی داناوە. وتارەکەم خوێندەوە، بەڵام ھیچ شتێک وای لێم نەکرد کە بڕیارێکی باشی لەسەر بدەم. وا دیارە ئەو وتارە ٢٥ جار لە پرۆژەکانی تریش سڕدراوەتەوە بۆیە وتارێک بەم دوایییە ئەوەندە جار سڕدرابێتەوە، بەتایبەت لە ویکیپیدیای فارسی بەناوی جعفر فروتن ٥ جار سڕدرابێتەوە، ئەوا ئەو وتارە بە بایەخدار نازانم کە لەسەر ئەم پڕۆژەیە ھەبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٦، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

ناحیەی بازیان

سڵاو کاک ئارام، وتاری ناحیەی بازیانم دروستکردووە و نەناسراوێک دەستکاری کردووە و زانیاری نادروستی داوە، وائەزانێت ئەمە وتاری قەزای بازیانە، لە ئێستادا ناتوانم بیگێڕمەوە(پوچەڵیبکەمەوە) یا ئەو دەسەڵاتەم بدەنێ یان چاکی بکەن. سوپاس. MFTG (لێدوان) ‏١١:٣٦، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک @MFTG: دەتوانن بڕۆنە سەر ئەو وەشانە کە خۆتان دەتانەوێ. بۆ نموونە بڕۆ بۆ ئەم وەشانە کە ھی خۆتە و ڕێک پێش ئەو ئایپییە کردووتە. ئینجا دوگمەی دەستکاری داگرە و ڕاستەوخۆ پاشەکەوتی بکە. پێم وایە جاری یەکەم دەڵێت پاشەکەوت نابێ و ئاگادارت دەکاتەوە و پێت دەڵێ کە وەشانەکە کۆنە، بەڵام تۆ بۆ جاری دووەم پاشەکەوتی بکەوە و ئەم جارە دەستکارییەکەی خۆت دەبێتەوە وەشانی ئێستای وتارەکە. بەڵام مادام ئێوە دەسەڵاتی گەڕانەوەتان ھەیە، باشترە لەڕێگەی وپ:توینکڵ بیگەڕێننەوە. سەرەتا لە ئامڕازەکان توینکڵ چالاک بکە گەر نەتکردووە. دوای ئەوەی چوویتە سەر ئەو بەستەرەی کە دام ناوە، لە جیاوازییەکە، بەستەری [هێنانەوەی ئەم وەشانە] دەبینیت و دوای داگرتنی وەشانەکەی خۆت دەگەڕێتەوە، بەڵام ئاگادار بە کە ئاخۆ دوای دەستکارییە نەخوازراوەکان ھیچ دەستکاریی باش کراوە یان نا چونکە گەر کرابێ ئەوانیش پووچەڵ دەبنەوە. لەو نموونەیە بەکارھێنەر:Tessla دەستکارییەکی بچووکی کردووە و ئەویش پووچەڵ دەبێتەوە بۆیە دەبێت ئاگادار بیت کە چی دەکەیت. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٩، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستت خۆش کاک ئارام. MFTG (لێدوان) ‏١٧:١١، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-02

MediaWiki message delivery ‏٠١:٠٥، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە سەنا,ەوە (‏١٢:٣٠، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣)

ئایا , من چۆن بتوانم بەناوبانگ ببم؟ --سەنا, (لێدوان) ‏١٢:٣٠، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@سەنا,: بەخێربێیت، تکایە ھەوڵ بدە پرسیارەکانت لە چوارچێوەی ویکیپیدیا بن. ھەروەھا بڕوانە وپ:وچن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٩، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار

سڵاو بەڕێز ئارام، ئایا دەزانی چ کاتێک ویکیفەرھەنگی کوردی وێبگەی خۆی وەردەگرێت؟ پرسیارێکی دیکەشم ھەبوو کە ئەم بەشە بۆ لە ویکیپیدیای کوردی ساز نەکەین؟ خۆ کاتێکی وای ناوێت و وابزانم دەشتوانین لە بەشی زانیارییەکانی دەروازەکان کەڵک وەربگرین. Nskoalj (لێدوان) ‏١٧:٢٧، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Nskoalj: سەبارەت بە پرسیاری یەکەمت، بەخوا دەبایە ئێستا وەریشی گرتبایە؛ ئەوە شەش دانە مانگە ئێمە (بێگومان من کەمتر لە چاوی ھەندێکی تر) خەریکین، بەڵام بەداخەوە ھیچ ھەواڵێک نییە. ئەوە ماوەیەکی زۆر زۆرە ئێمە لەسەر پەڕەی دەستپێکین و ئەگەر ناچالاک نەبین، گەشبینم ئەمجارە ناومان لەناو ناوان دەبێت. ئینجا سەبارەت بە پرسیاری دووەمت، ئەوەندەی بزانم و بیرم بێ لە لێدوانی بەکارھێنەر:Épine/دەستپێک باسیان کردووە، بەڵام نازانم چییان کرد. لێرەش بەکارھێنەر:Arya sarhan زۆر حەزی کردووە دروست بکرێت و داڕێژە:ئایا زانیوتە لەلایەنی ئەوەوە دروست کرا، بەڵام وتم ئەوەندە بەس نییە و دەبێ ناوەڕۆکی زیاتر و پەڕەی سیاسەت و ڕێنماییەکان دروست بکرێن ئینجا بخرێنە سەر پەڕەی دەستپێک. بەڕاستی بەکارھێنەرگەلێکی جدی پێویستن بۆ ئەو پڕۆژەیە. نیازتان ھەیە دروستی بکەن؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٤، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سپاس بۆ وەڵامدانەوەت، من ئەوەندەی لە دەستمدابێت ھەم لە ویکیفەرھەنگ چالاک دەبم و ھەمیش ئەو داڕێژەی ئاماژەتان پێدا گەشەپێدەدەم. سپاسی دووبارە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٩:٠٦، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-03

MediaWiki message delivery ‏٠١:٠٨، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-04

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٤٣، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-05

MediaWiki message delivery ‏٠٠:٠٣، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-06

MediaWiki message delivery ‏١٠:١٨، ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-07

MediaWiki message delivery ‏٠١:٤٦، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-08

MediaWiki message delivery ‏٠١:٥٥، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Aiman wikەوە (‏١١:٥٥، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣)

سڵاو، من بە مۆبایل دەمەوێ وتارێک دروست بکەم یان دەستکاری بکەم بەڵام نەمتوانی وێنە و زانیاری زیاتری بۆ زیاد بکەم، چۆن بتوانم ؟ --Aiman wik (لێدوان) ‏١١:٥٥، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Aiman wik: بەخێربێیت، وا دیارە وتاری بەنداوی گۆردۆنت دروست کردووە. چەند شێواز و ڕێگەیەکی دەستکاریکردن بەردەستە و نازانم تۆ بە کامەیان دەستکاری دەکەیت و بەتەواویش نازانم کێشەکەت چییە تا بتوانم ھاوکاریت بکەم. لەوانەیە بتەوێت لە وپ:دیسکۆرد قسەم لەگەڵ بکەیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣١، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

کێشە لە چالاککردنی تووڵامراز

سڵاو {{وب|Aram}} من پێشتر ویستم تووڵامراز چالاک بکەم و لەگەڵ @Sakura emad هەوڵمان دا بەڵام چالاک نەبوو هەرچەندە کە لە هەڵبژاردنەکان چالاکمان کرد کەچی هەرچالاک نەبوو، گەر تۆ لەسەر ئەو کێشەیە دەزانی تکایە بەیارمەتیدانت ئەم کێشەیەمان بۆ چارەسەر بکە  زۆر سوپاس! ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٩:٥٠، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @ئارۆ سالار محمود: چ وێبگەڕێک بەکاردێنیت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٣، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram گووگڵ کرۆم بەکاردەهێنم ببورە بۆ درەنگ جوابدانەوەم لەبەر ئەوەی ئینتیحانم هەموو.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١١:٥٢، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئارۆ سالار محمود: بڕوا ناکەم ھیچ کێشەیەک ھەبێت. دڵنیایت ئامڕازی تووڵامڕاز لێرە بەردەست نییە؟ یان چالاکت کردووە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣١، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram بەڵێ ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٥:٣٥، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
دەتوانیت لە دیسکۆرد پەیوەندیم لەگەڵ بگریت؟ ھیچ سەرەداوێک نییە تا بزانم کێشەکە چییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٥٧، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئارۆ سالار محمود:ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٥٧، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram ئەی لە مەسنجەر نابێت؟ ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٠٥:٢٩، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئارۆ سالار محمود: مەسنجەر شتێکی تایبەتییە و ئێمە ڕاژەی دیسکۆردی ویکیپیدیامان ھەر بۆ ئەم مەبەستە دروست کردووە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٦، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-09

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٤٥، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە MANDELA ASOەوە (‏١٠:٠٧، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣)

چۆن بتوانم لۆگۆ یان رەسم لە ویکیپیدیا لە لە لێدوانەکەم دانێم --MANDELA ASO (لێدوان) ‏١٠:٠٧، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە MANDELA ASOەوە (‏١٤:٤٢، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣)

سڵاو بەرێزم من تازە هاتوم بۆ ماڵپەری ویکیپیدیای کوردی، بەراستی شانازیتان پیوە دەکەم کە توانیوتانە ئەم ماڵپەرە بەرێوە ببەن،بەرێزم من کێشەیەکم هەیە ئەویش ئەوەیە ئێستە بۆ نمونە کە وتارێک دادەنێم چۆن بتوانم رەسم دانێم --MANDELA ASO (لێدوان) ‏١٤:٤٢، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @MANDELA ASO: بەخێربێیت، و زۆر سپاس بۆ ستایشەکەت! ئێوەش دەتوانن ببنە بەشێک لەم ھەوڵە. سەبارەت بە پرسیارەکەت دەتوانن بڕواننە یارمەتی:پەڕگەکان یان بڕواننە ئەم دوو ڤیدیۆیە (یەک، دوو) لە یووتیووب. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٩، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سوپاس MANDELA ASO (لێدوان) ‏١٦:٣٨، ٢ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Muhammadkamarannەوە (‏٢٢:٠١، ٤ی ئازاری ٢٠٢٣)

سڵاو، من کێشەی ئەوەم هەیە لە وەرگرتنی سەرچاوەکان ڕاستەوخۆ دەچێتە بەر مافەکانی لەبەرگرتنەوەی پێشێلکردن، وە لەناو ناوەڕۆکەکانیش سەرچاوەکانم تاگ کردوون چۆن ئەمە چارەسەربکەم تکایە؟؟ --Muhammadkamarann (لێدوان) ‏٢٢:٠١، ٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Muhammadkamarann: ئەوەتا خۆت دەڵێی لەبەرگرتنەوە. ئەمە پێشێلی مافی لەبەرگرتنەوە دەکات. ناکرێ تەواوی دەقی سەرچاوەیەک وەک خۆی لەبەرگریتەوە و لە ویکیپیدیا دای بنێیتەوە. بۆ زانیاریی زیاتر، بڕوانە وپ:لەبەرگرتنەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٥٢، ٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-10

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٤٧، ٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕێکخستنی پەڕەکەم

سڵاو کاک ئارام، بەئەرک نەبێ تاوێک سەیری پەڕەکەی من بکە، سەرم سپی بوو بەدەستیەوە، خۆت دەزانی باش لە دانانی ئەو بۆکس و شتانە نازانم و شارەزای نیم، پێشتریش ڕێکتخستووە بۆم، ئەمجارەش گەر کاتت هەبێت سەیرێکی بکە، بۆنموونە ڕۆژژمێر، درووستکردنی وتارەکە و کوردیبێژەکە بگرە چوارچێوەیەک یان شتێکی لێبکە، تا لێک تێکەڵ نەبن.. هەڵبەتە ئەگەر بێکار بیت زەمەند⊁کەریم (لێدوان) ‏١٩:٤٣، ٧ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاکە @Zamand Karim: بڕوانە ئەم دەستکارییەم و بزانە چۆنە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٥، ٨ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستخۆش کاک ئارام، ئێستاکێ تەواوە زەمەند⊁کەریم (لێدوان) ‏١٠:٥٤، ٩ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-11

MediaWiki message delivery ‏٢٣:١٧، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-12

MediaWiki message delivery ‏٠١:٢٤، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

كاكه ئارام گيان زور كارم پيته

ده تواني ناوي انيستگرامت بوم بنيريت من ياريزاني دالكوردي سويدم بو صحي شين پيويستم به ويكيبيديا هه يه انيستگرامي من aysar_qasim زور كارم پيته سوباست دكه م جوابم بده وه يان نامه بوم بنيره چاوه ريم

185.27.241.28 ‏١٠:٣٩، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @185.27.241.28: ببوورە، من ھەژماری ئینستاگرامم نییە. دەتوانیت لە وپ:دیسکۆرد بمدۆزیتەوە و لەوێ قسەم لەگەڵ بکەیت. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٣، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
من نازانم بخوا برا گيان جيت هه يه سناب هه ر تشتيك بيت 213.89.247.86 ‏١٥:٠١، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@213.89.247.86: ببوورە، ھەژماری سناپچاتیشم نییە. دەتوانی ھەر لە ویکیپیدیا قسەم لەگەڵ بکەیت وەک ئێستا چۆن قسە دەکەیت. گەر لێرە نایکەیت، من تەنیا دەتوانم لە دیسکۆرد قسەت لەگەڵ بکەم کە لە سەرەوە بەستەرەکەم داناوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٣، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
برا گيان من سوپاست دكه م واتس ئاپي خو ده م به تو ئه ز يه ت نه بيت 07504060767 213.89.247.86 ‏١٥:٢٣، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@213.89.247.86: ببوورە، من تەنیا لێرە یان لە دیسکۆرد دەتوانم قسەت لەگەڵ بکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٥، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-13

MediaWiki message delivery ‏٠١:١١، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-14

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٣٧، ٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-15

MediaWiki message delivery ‏٢٠:٠٣، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-16

MediaWiki message delivery ‏٠١:٥٢، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە بەھات بەلقیسە ئازادەوە لەسەر سەرین (‏١١:٥٣، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣)

سڵاو مقالەکم نووسیوە بەناوی بالیف، لەخۆڕا یەکەک لە ئەدمینەکانتان کردوویتیە سەرین بیکەنەوە بالیف یان دیلیتی بکەن. --بەھات بەلقیسە ئازاد (لێدوان) ‏١١:٥٣، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @بەھات بەلقیسە ئازاد تکایە بەو شێوەیە بەشداریکردن بەردەوام نابێت باش نییە. ئەوەی کە دەڵێی «بیکەنەوە بالیف یان دیلیتی بکەن» زۆر سەیرە بەلامەوە و تا ئێستا کەسم نەبینیوە قسەیەکی وا بکات و تۆ یەکەمین بەکارھێنەری کە بینیبێتم ئاوا سەیر بەشداری بکات. دەتوانی بچیتە سەر مێژووی پەڕەکە و بزانی کێ گواستوویەتییەوە و قسە لەگەڵ خۆی بکەیت یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بانگی بکەیت تا ئاگاداریی بۆ بچێت ئینجا قسەی لەگەڵ بکەیت. بەدەر لەوە من تێبینیم کردووە کە سەرجەم وتارەکانی ئێوە بێسەرچاوەن و نائینسایکڵۆپیدیایین. تکایە بڕوانە وپ:وئ. چەند جارێکیش لەسەر دانانی سەرچاوە بۆ وتارەکانت ئاگادارم کردوویتەتەوە، بەڵام گرنگیت پێیان نەداوە. بەڕاستی دەڵێم گەر وا بڕوات، سەرجەم وتارەکانت دەسڕدرێنەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٠٣، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
کێشە ئەوەیە ئەمن نازانم سەرچاوەکان دابنێم دەنا ھیچی بێ سەرچاوە نیە و لەخۆڕا نەمنووسیوە.فێرمبکەن تا سەرچاوەکان دابنێم. بەھات بەلقیسە ئازاد (لێدوان) ‏٢١:٠٥، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@بەھات بەلقیسە ئازاد بۆ دانانی سەرچاوە، پێشنیار دەکەم چاوێک لە ئەم ڤیدیۆیە بکەیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٢، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستخۆش تەماشامکرد ھەندەک سەرچاوەم دانان ھەوڵدەدەم ئەوانی دیکەش ببینمەوە و دایان بنێم. بەھات بەلقیسە ئازاد (لێدوان) ‏٠٨:٣٧، ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@بەھات بەلقیسە ئازاد: وەک لەم دەستکارییەت دیارە، وا دیارە فێری دانانی سەرچاوە بوویت، بەڵام با یەک دوو شتت پێ بڵێم. یەکەم، بەپێی ئەو دەستکارییەت بێ، شوێنی دانانی سەرچاوەکەت ھەڵەیە. واتە دەبێت سەرچاوەکە بخرێتە دوای دەقەکە و ڕێک لە دوای فاریزە یان خاڵەوە دانرێت نەک لە پێشیان یان ھەر شوێنێکی ھەڕەمەکی. دووەم، تکایە تا بۆتان بکرێت کاتێک وتارێک لە ویکییەکی ترەوە وەک ئینگلیزی یان عەرەبی وەردەگێڕن، ئەوا مەنووسن سەرچاوەکە ویکیپیدیای عەرەبییە (مەگەر لەوێ ھێندە کورت بێ کە ناچارت بکەن) بەڵکوو ھەر ئەو سەرچاوانەی کە لەوێ دانراون ئەوانە خۆیان بکەنە سەرچاوە بۆ وتارەکەی ئێرە. گەر دەپرسی ھۆکار چییە؟ دەڵێم بۆ نموونە تۆ خۆت لێرە وتارێکی تا ڕاددەیەک درێژ بخوێنیتەوە کەچی لە سەرچاوەکانیش نووسرابێت وەڵا لە فڵان ویکیپیدیا وەرگیراوە، باوەڕی پێ دەکەیت؟ ئەسڵەن خۆزگە مەجال بە بەکارھێنەران نەدرابایە کە ویکییەکانی تر بکەنە سەرچاوە. سپاس بۆ تێگەیشتنت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٠، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستخۆش ھەوڵدەدەم ئەویش چاک بکەم. بەھات بەلقیسە ئازاد (لێدوان) ‏١٨:٣٨، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بە ھیوام و ماندوو نەبن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٠، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
چونکە نەمزانیبوو کە سەرچاوەکان ئەوھا دادەندرێن،زانیاری نوێ بوون. بەھات بەلقیسە ئازاد (لێدوان) ‏١٨:٤٣، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-17

MediaWiki message delivery ‏٢٢:٠١، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-18

MediaWiki message delivery ‏٠١:٤٣، ٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-19

MediaWiki message delivery ‏٠٠:٣٤، ٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-20

MediaWiki message delivery ‏٢١:٤٢، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-21

‏١٦:٥٢، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)

Tech News: 2023-22

MediaWiki message delivery ‏٢١:٥٩، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Hawa halandەوە (‏١٩:١٦، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣)

سڵاو من دەمەوێ نوسراوێک دابنێم --Hawa haland (لێدوان) ‏١٩:١٦، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Hawa haland: زۆر ببوورە کە درەنگ وەڵامم دایەوە! دەتوانی ئەگەر مەبەستت دروستکردنی وتارە، ئەوا دەتوانی چاو لەم ڤیدیۆیە بکەیت و گەر مەبەستیتشت دەستکاریکردنی وتارە، ئەوا چاو لەم ڤیدیۆیە بکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٨، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە ئەمیر عبداللەەوە (‏١٩:٥٥، ٢ی ئایاری ٢٠٢٣)

سلاو بەرێزم من دەمەوێت خزمەتێکی بچوک بە گەلی خۆم بکەم لەرێگەی نوسین و تەرجەمە کردنی چەند بابەتێک دەربارەی زانستی پەروەردە , دەرونناسی, و کۆمەلناسی.من ھەرشتێک بنوسم بە بەلگەو بەناو ھێنانی سەرچاوە پشتراستی دەکەمەوە چی پێویستە بزانم. لەگەل رێزمدا --ئەمیر عبداللە (لێدوان) ‏١٩:٥٥، ٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە ئێوەش و بەخێربێن بۆ ویکیپیدیا @ئەمیر عبداللە:! ڕاستییەکەی شت زۆرە فێری بن، بەڵام پێشنیار دەکەم سەرەتا ویکیپیدیا:پێنج کۆڵەکەکە بخوێننەوە و ھەروەھا زۆر گرنگە کە بزانن ویکیپیدیا چییە و چی نییە. ئینجا بڕۆن و گەشتێک بەنێو کەناڵی ویکیپیدیا لە یووتیووب بکەن. پرسیاری ترتان ھەبوو، بفەرموون. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٢، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکاری

سڵاو کاک ئارام، گەر بە ئەرک نەبێت بتوانیت وتاری چوارقوڕنە لە وتاری ناحیەی چوارقوڕنەم بۆ جودا بکەیتەوە کە وتاری ناحیەی چوارقوڕنە ڕەوانەکراوە بۆ وتاری چوارقوڕنە، لە دروستیشدا وتارەکە ھی چوارقوڕنەیە منیش دەمەوێت وتاری ناحیەی چوارقوڕنە دروست بکەم، سوپاس برام.MFTG (لێدوان) ‏٠٩:٤٤، ٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک @MFTG: گیان. زۆر ببوورە کە درەنگ وەڵامم دایتەوە! ئەوەندەی لێت تێگەشتم دەتەوێت وتاری ناحیەی چوارقوڕنە دروست بکەیت، بەڵام ڕەوانەت دەکات بۆ چوارقوڕنە و نایەڵێ دروستی بکەیت. وا دیارە ڕۆژێک پێش ئێستا خۆت ڕەوانەکەرەکەت شکاندووە و شتێکی باشت کردووە. ئێستا وەک وتارێکی بەتاڵی لێ ھاتووە و تەنیا ناوەڕۆکی بۆ زیاد بکە و تەواو. گەر ھەڵەش لێت تێگەیشتم، تکایە پێم بڵێ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٤، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو برا لەشت ساخ بەڵێ مەبەستم ئەوە بوو خۆم چاکمکرد ھەر سەلامەت بیت. MFTG (لێدوان) ‏١٩:٤١، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ!

  نیشانی زێڕ
کاکە ئارام خۆشحاڵم کە دەستکارییەکانت لە ٥٠٫٠٠٠ تێپەڕی و ھەروەھا دەستخۆشیت لێ دەکەم، ھەر بمێنێ و بەردەوام بی. با بمێنێتەوە بۆ بیرەوەری:) Nskoalj (لێدوان) ‏٢٠:١٣، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
وای، قوربانی تۆ @Nskoalj:ی ئازیز، خۆتان زێڕن! نیشانەکەتان زۆر بەرز دەنرخێنم و لە دڵسۆزیی خۆتانە! بەنزبەت منەوە ھیچم نەکردووە و خۆزگە بمتوانیایە شتێکی باشتر بکەم. بە ھیوای بەردەوامی بۆ ئێوەی ئازیزیش! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٩، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بێگومان ڕۆڵێکی گەروەتان لە پێشبردنی ئەو ویکیپیدیایەدا ھەیە و حاشاھەڵنەگرە، ھەر بژی کاکە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٩:١٨، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
لە چاکەی خۆتانە کە چاکمان دەبینن و زۆر سپاس بۆ ئێوەی ھێژا! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٠، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-23

MediaWiki message delivery ‏٢٢:٥٠، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە پەڕەی بەکارھێنەری «Aram/ئەرشیڤی ١١».