ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏ويكيبدياى كوردي: وەڵامدانەوە
ھێڵی ٣٠٠:
::::::: سوپاس
::[[بەکارھێنەر:Hamaredha|Hamaredha]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Hamaredha|لێدوان]]) ‏١٠:١٧، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
::: سڵاو {{وب|Hamaredha}} بەپێی خاڵەکان وەڵامت دەدەمەوە.
:::* یەکەم: ڕاستە کە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە ڕووی دروستکردنی ژمارەی وتارەوە ھێواشە، بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا ھێشتا لە سایەی بەکارھێنەرانێکی وەک ئێوەوە بەرەو پێش دەچێت. ئیتر ویکیپیدیا ئاوایە، جارێک من چالاکم و جارێک تۆ چالاکی. سەبارەت بە ژمارەی وتاریش، من ھەمیشە وتوومە کە تکایە ژمارە مەکەنە پێوەر؛ ناوەڕۆک گرنگە. گەر ژمارە بکەینە پێوەر، مانگی جارێک نزیکەی دوو سێ ھەزار وتار بڵاو دەکەینەوە بگرە زیاتریش. تازە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ناکەوێت و تا بێت زیاتر پەرە دەسەنێت چونکە تا دوو بەکارھێنەر ناچالاک دەبن، چوار کەسی نوێ و چالاک دێنە پڕۆژەکەوە بۆیە ترسی کەوتنی پڕۆژەکەتان نەبێت و وردەوردە دەچێتە پێش. حاڵی حازر لە [[ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان]] نزیکەی ٤٬٠٠٠ وتارێکمان لەبەردەستە، بەڵام کاتێکی گونجاومان نەدۆزیوەتەوە تا بڵاویان بکەینەوە.
:::* دووەم: ببوورن، سەبارەت بەو وتارانەی کە پاڵاوتووتن بۆ باش و ھەڵبژێردراو، بەڕاستی من ئەمساڵ کاتم نییە. بەڵام گەر چاوەڕێی منن، ئەوا با کەس چاوەڕێی من نەکات چونکە من وەک پێشتر چالاک نیم و بگرە ئەمساڵیش ھەر ئاگام لە پرۆژەکە نەماوە.
:::* سێیەم: دەزانم بەکارھێنەرێکی زۆر دڵسۆز و خەمخۆریت، بەڵام وەک کۆبوونەوە لەگەڵ دەزگا و شتی حکوومی، ئەوا من ئامادە نیم چونکە بەشێکی بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا، پێیان باش نییە ئەو کارە بکەین. وەک کۆبوونەوەش لەنێوان خۆماندا کاک Kushared ڕێکی دەخات و منیش چاوەڕێی بەڕێزیانم.
::: سپاس! ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|<span style="font-family:Cursive; color:yellow; Background:Black; font-size:13px;">'''ئارام'''</span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|<span style="color:black; Background:yellow">'''وتووێژ💭'''</span>]]</sub> ‏١٤:٢٥، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)