لێدوانی بەکارھێنەر:Aram/ئەرشیڤی ١٢

بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە


پرسیار لە Rebwaraەوە (‏١٧:٤٦، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣)

سلاو برام باشیت من دەمێکی زۆر پێشئێستا 2017 چالاک بوم بەلام یوزەرم بیرنەماوە لە هیستۆری دەسکاریەکان ئەکاونتەکەم دۆزیەوە بەڵام نوسراوە ئەنۆنیمۆس ئەکاونتەکەم نەماوە یان چی --Rebwara (لێدوان) ‏١٧:٤٦، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Rebwara: سپاس، ھەرچەندە کاروباری ھەژمار، ئیشی من نییە، بەڵام دەتوانم بزانم کامە ھەژمارەکەی پێشووت بوو؟ ⇐ئارام وتووێژ💭٢١:٣٩، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێستا ناوی نەماوە بوە بە کۆد Rebwara (لێدوان) ‏٢٢:٤٣، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Rebwara: ناوی یەکێک یان چەند دانەیەک لەو پەڕانەم بۆ دانێ کە تۆ دەڵێی من دروستم کردوون. ⇐ئارام وتووێژ💭١٣:٤٧، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-24

MediaWiki message delivery١٤:٤٨، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Necessarەوە (‏٠٨:٠٨، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣)

سڵاو، لەکوێ و چۆن دەتوانم وتارێک زیاد بکەم؟ --Necessar (لێدوان) ‏٠٨:٠٩، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Necessar: بەخێربێیت! بۆ دروستکردنی وتار، دەتوانی چاو لەم ڤیدیۆیە بکەیت. گەر پرسیاری تریشت ھەبوو، بفەرموو. ⇐ئارام وتووێژ💭٢١:٣٦، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
لەشتان ساغبێت،ئەی بێزەحمەت چۆن بتوانم وێنە دابنێم لە ناو وتارێکدا؟ Necessar (لێدوان) ‏١١:٣٨، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Necessar: دەتوانن چاو لە ھەردوو ڤیدیۆی دانانی وێنە لە ویکیپیدیا و بارکردنی وێنە لە کۆمۆنز و دانانی لە ویکیپیدیا بکەن. پرسیاری تریشتان ھەبوو، بفەرموون. ⇐ئارام وتووێژ💭١٩:٣٠، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستتان خۆش زۆر سپاس Necessar (لێدوان) ‏٠٩:٥٠، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-25

MediaWiki message delivery٢٠:٠٦، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-26

MediaWiki message delivery١٦:١٦، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-27

MediaWiki message delivery٢٢:٤٩، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-28

MediaWiki message delivery١٩:٥١، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-29

MediaWiki message delivery٢٣:٠٦، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-30

MediaWiki message delivery٠٢:١٨، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-31

MediaWiki message delivery٢٣:٥٢، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-32

MediaWiki message delivery٢١:١٨، ٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-33

MediaWiki message delivery٠٥:٥٧، ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Hama789ەوە (‏١٧:٤٤، ٤ی ئابی ٢٠٢٣)

سڵاو چۆن بتوانم لە ویکیپیدیا پۆست بکەم؟ --Hama789 (لێدوان) ‏١٧:٤٤، ٤ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Hama789، مەبەستت لە پۆست چییە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭٢١:٠٤، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Sirwanalkurdiەوە (‏١٣:٠٤، ٥ی ئابی ٢٠٢٣)

هاوكاریم كه له بلاوكرنه وه ی بابه ت و زانیاریه كان --Sirwanalkurdi (لێدوان) ‏١٣:٠٤، ٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sirwanalkurdi، چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم؟ ⇐ئارام وتووێژ💭٢١:٠٥، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Sirwanalkurdiەوە (‏١٥:٣٣، ٦ی ئابی ٢٠٢٣)

جون من او بابه ته ی بلاوم كردوته وه ومانی بو زیاد كه م بو ترجمه كه به ههموو زمانیك یان جه ند زمانیك بینه ر بتوانیت بخوینیته وه --Sirwanalkurdi (لێدوان) ‏١٥:٣٣، ٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sirwanalkurdi: پێم وا بێ مەبەستت ھاروون ئەحمەد زوبێر بوو. خۆت بۆ ویکیپیدیای عەرەبیت زیاد کردووە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭٢١:٣٦، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆت

سڵاو @Aram هیوادارم باش بيت.نازانم تا چەند مەجالت دەبێت زیاتر لە ١٦٠ وتاری هەیە پەیوەندی بە هەڵبژاردەکانی تۆپی پێیەوە هەیە بۆ وتارە پێویستیمان بە بۆت دەبێت (سەیری ئێرە بکە)جا ئەگەر دەرفەتت هەبێت کارێکی لەسەر بکەین سوپاست دەکەم. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:١٢، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاکە @Kurd2021:، زۆر سپاس بۆ بەردەوامیت لە ویکیپیدیا! وەڵایی خۆزگە زۆر بوونایە! ھەم ژمارەکە کەمە و ھەمیش پێم وایە گەر بێ و کەڵک لە داڕێژە:داتابۆکس وەرنەگرین، ماندوومان دەکات. تۆ نیازت چییە و چۆنت دەتەوێ؟ ⇐ئارام وتووێژ💭٢١:٠٣، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram سڵاو لە تۆش، زۆر سوپاس بەخێربێتەوە.ڕاستیەکەی ئەزانم کەمە بەلام ئەم جۆرانە زانیاری هاوبەشیان هەیە و ئەتوانین لە ماوەیەکی کەمتر دروست بکرێن ئەوەندەی من دەمەوێت ئەوەیە ( هەڵبژاردەی تۆپی پێی(فڵان) نوێنەرایەتی وڵاتی (فڵان)دەکات لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتی و یارییە دۆستانەکانی تۆپی پێی سەر ئاستی پیاوان.) .سەرچاوەشیان زۆرە. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢١:٢٠، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021 زۆر سپاس کاکە گیان! حەز دەکەی وەک پڕۆژەکەی پێشووت پەڕەی پڕۆژەکە دروست بکە تا دێم، بەڵام بەڕاستی ناتوانم ھیچ بەڵێنێکت بدەمێ و نازانم دەتوانین بەخێرایی بڵاویان بکەینەوە یان نا چونکە بەڕاستی شارەکانی ئێران ھێشتا بڵاو نەکراونەتەوە و منیش وەک جاران بەردەوام لەسەر ھێڵ نیم. پڕۆژە و شتیشم زۆرە بۆ ویکیپیدیا و ویکیفەرھەنگ، بەڵام من قەت لە کارەکانم پەلە ناکەم بۆ ئەوەی ھەڵە نەکەم یان کەمترین ھەڵەم ھەبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭٢١:٤٥، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram دەی زۆرباشە مادەم وایە دەیخەینە دوای پڕۆژەی شارەکانی ئێران.هەرکات ئەو بڵاوکرایەوە ئەوە ئەم پڕۆژەیە یان پڕۆژەی وڵاتە بەشداربووەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە پێشنیار دەکەم. Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٨:٥٤، ١٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021 زۆر چاکە و ماندوو نەبیت. ⇐ئارام وتووێژ💭١١:٢٧، ١٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیارێک

سڵاو کاکە @Aram: داوایەکم هەیە گەر بتوانیت جێبەجێی بکەیت. لە پەڕەی وتووێژەکەم گەر بتوانیت بۆتی ئەرشیڤکردنم چالاک بکەیت بەشێوەیەک کە ئەو پارەگرافە بەخێرھاتنەش لە جاری داهاتوو لەگەڵ خۆی بکاتە ئەرشیڤەوە. Tessla (وتووێژ)١٤:٤٥، ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Tessla: دەتەوێ لە ھەموو ئەرشیڤەکانت پەیامی بەخێرھاتنەکە دانێی؟! بە ڕای من پێویست ناکات چونکە ئەویش ھەر وەک ئەوانی ترە و یەک جار نێردراوە و با یەک جار و لە یەکەم ئەرشیڤت ئەرشیڤ بکرێت. بەڵام گەر ھەر سووری لەسەری، ئەوا دەتوانی کەڵک لە |archiveheader = {{ئەرشیڤی وتووێژ}}{{subst:بەخێرھاتن}} وەرگریت، بەڵام دووبارەی دەکەمەوە پێویست بەو کارە ناکات. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭١٥:١٨، ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: نەخێر بە پێچەوانەوە، من دەمویست لەگەڵ یەکەم ئەرشیڤ بڕوات و نەمێنێت، بەڵام نەدەکرا پێم. بۆیە دەمەوێت لە یەکەم ئەرشیڤ دایبنێیت یاخوود لە ئەرشیڤی داهاتوو بڕوات و نەمێنێت. Tessla (وتووێژ)١٥:٢١، ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla: ئایا ڕێنمایییەکانی بەکارھێنەر:Dexbot/Archivebotت خوێندووەتەوە؟ ئەوەندەی بزانم بۆتەکە تەنیا سەردێڕی ئاستی دوو ئەرشیڤ دەکات. ئاشکرایە کە پەیامی بەخێرھاتنەکەش وەختی خۆی ئاستی بۆ دانەنرابوو و ئەوەی تۆیش بەبێ ئاستە. بۆیە بۆتەکە پشتگوێی دەخات و ئەرشیڤی ناکات. بگرە لە دوایین پێشکەوتنەکان بۆ مۆبایلیش پەیامەکە پیشان نەدەدرا و دەبایە ئاستێکی بۆ زیاد بکەین و ناچار سەردێڕێکی ئاستی دوومان بۆی زیاد کرد. با سەرت نەئێشێنم و خۆت بە دەست ناوەڕۆکی پەیامەکە تا واژووەکەی کاک چالاک ھەڵگرە و بەدەست بیخە سەر ئەرشیڤی یەکەمت. ھەر ئەوە بە چارەسەر دەزانم. :) ⇐ئارام وتووێژ💭١٥:٤٩، ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla:ئارام وتووێژ💭١٥:٥٠، ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: ڕاستییەکەی ئاست و ئەوانەم نەدەزانی نەخێر. بەڵام هەر بەو شێوە دەستییە لامدا. دەستی تۆش خۆش برام. Tessla (وتووێژ)١٧:٤٩، ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سەرچاو ⇐ئارام وتووێژ💭١٩:١٠، ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-34

‏١٥:٢٣، ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)

Tech News: 2023-35

MediaWiki message delivery١٣:٥٨، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

کێشە

سەلام، بۆچی کاتێک دەستکاری یان وتارێک دەمەوێت دروست بکەم داوای کۆدی کاپچەم لێ دەکات گەر بزانیت. تکایە بۆم چاک بکەن Sullttan (لێدوان) ‏١٤:٤٦، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sullttan: بەخێربێیت، تۆ ماوەی یەک ڕۆژە ھەژمارت دروست کردووە و دەستکارییەکانیشت زیاتر بە بەکارھێنانی ئامڕازەکان بووە بۆیە ڕەنگە تۆی بە وپ:بۆت زانیبێت. ئەم دوو ھۆکارە بەسن بۆ دۆخەکەت. دەستکاریی باش بکە و وەڵامی پرسیارەکانی کاپچا بەبێ ھەڵە بدەوە تا بزانێ مرۆڤیت. با ماوەیەکی تر تێپەڕێ و گەر ھەر وا بوو، ئەوا ڕەنگە بتەوێ داوای ھەڵاوێردن بکەیت. بڕوانە m:CAPTCHA exemptions. سپاس و دووبارە بەخێربێیت! ⇐ئارام وتووێژ💭١٦:٣٢، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
پێش چەند ساڵێک بەشداریم کردبوو لەم ویکیپیدیایە بەڵام ڕووبەرووی شتی لەو جۆرە نەدەبوومەوە. کێشەم نییە و بەردەوام دەبم، دەست و چاوت خۆش بێت سوپاس. Sullttan (لێدوان) ‏١٠:٤٥، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sullttan: سیستمەکە مامەڵە لەگەڵ ھەژمارەکەت دەکات کە نوێیە نەک خۆت کە دەمێکە بەشداریت کردووە. دڵنیاش بەوە کە ڤی پی ئێن بەکار ناھێنیت. سەرچاوانم. ⇐ئارام وتووێژ💭١٣:٢٩، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2023-36

MediaWiki message delivery٢٣:٣١، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

کۆرنیشی دەلال لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ - دهۆک

سڵاو کاک ئارام داواکارییەکم هەیە. هیوادارم بزانن، پڕۆژەیەکی نوێی گەشتیاری لە شاری زاخۆ خراوەتە خزمەتی جەماوەر، پڕۆژەیەک بەناوی "کۆرنیشی دەلال"، و بەو پێیەی هیچ بابەتێک لەسەری نییە، من خۆم بابەتێکی بچووکم ئامادە کردووە. و لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە، ئەگەر هیچ هەڵەیەکی ڕێنووسی نەماوە یان هەڵە نەبوو، داواتان لێدەکەم وەک "بابەتێکی" ڕوون بڵاوی بکەنەوە. Ahmadkurdi44 (لێدوان) ‏١٩:٣٣، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Ahmadkurdi44:   کرا سپاس بۆ بەشدارییەکانتان! ⇐ئارام وتووێژ💭٢٣:٢٨، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Liimoەوە (‏٢٢:٢١، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣)

سەلام و علیک ماموستا هیوادارم ساغ و تەندروست باش بی من قۆناغی یەکەمم لە بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری (IT) ئینجا لە دەرسی کوردۆلۆجی داوایان کرد راپۆرت دروست بکەین تۆ چی پێشنیار دەکەی بۆم دەمەوئ شتێک بێت کە دیار بێت و سەرنجی ماموستا رابکێشێت و بەسوود بێت،زۆا سوپاس --Liimo (لێدوان) ‏٢٢:٢١، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Liimo: عیلکم سلام و بەخێربێیت، پێش ئەوەی وەڵامت بدەمەوە، حەز دەکەم ئاماژە بەوە بدەم کە ویکیپیدیا پیشکەشکەری خزمەتگوزارییە سەرھێڵەکان نییە و ڕەنگە باشتر ھاوکار بم گەر پرسیارەکانت پەیوەندییان بە ویکیپیدیاوە ھەبێت، بەڵام بەھەرحاڵ، وەڵامت دەدەمەوە. سپاس بۆ ھیواخواستنەکەت! لەسەر ڕاپۆڕتی کوردۆلۆجی قورسە کە بتوانم ھاوکار بم چونکە مەرجەکان نازانم، بەڵام کاتی خۆی من لەسەر ڕێنووسی زمانی کوردی و خاڵبەندی سیمینارم پێشکەش کرد و مامۆستاکەشم بەدڵی بوو. نازانم بۆ تۆ دەگونجێ یان نا، بەڵام ھیوادارم وەڵامم دابیتەوە. ھەر پرسیارێکت لە چوارچێوەی ویکیپیدیا ھەبوو، شەرم مەکە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ١٠:٣٩، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە نالیەوە لەسەر میرنشینی ھەکاری (‏١١:٥٩، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣)

زانیاری زیاتر لەسەر میرنشینی هاکاری --نالی (لێدوان) ‏١١:٥٩، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@نالی: بە نێو وتارەکاندا بگەڕێ. ⇐ئارام وتووێژ١٦:٥٣، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Viruuiەوە (‏١٦:٠٦، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣)

سڵاو ،هەنێک وتار هەیە دەربارەی نەخۆشی و بابەتی تەندروستی و وڵاتان ،بەڵام وتارەکە بە ئینگلیزییە و من دەمەوێ وەریبگێڕم بۆ زمانی کوردی بەڵام ناتوانم وەریبگێڕم بۆ زمانی کوردی ،،،بۆچی ناتوانم ؟ --Viruui (لێدوان) ‏١٦:٠٦، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Viruui بەخێربێیت و ببوورە کە درەنگ وەڵامم دایەوە. ڕێک کێشەی نەتوانینی وەرگێڕانەکەت چییە؟ بۆچی ناتوانیت؟ ⇐ئارام وتووێژ٢١:٥٥، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پیتی عەرەبی

سڵاو کاک ئارام، بە نیازم وتاری گوندەکانی پارێزگای کەرکووک بنووسمەوە، لێرەدا کێشەی هەندێ ناوی گوندمان بۆ دێتە پێش کە پیتە عەرەبییەکانی تیادایە وەک(ض، ظ، ذ، ص) چۆن بەکاریان بهێنم؟ MFTG (لێدوان) ‏١٨:٤٥، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک @MFTG: بەخوا ئەوە پەیوەندیی بە زمانەوە ھەیە و باشترە قسە لەگەڵ Calak، Pirehelokan، Gejeluk، Serchia و ئەوانە بکەیت. تاکە شت کە لە وتووێژەکانەوە من بیزانم ئەوەیە کە پیتی «ث» گەر لە عەرەبییەوە وەرمان گرتبوو، بە «س» دەنووسین و گەر لە ئینگلیزیشەوە بوو، بە «ت» دەینووسین. ⇐ئارام وتووێژ٢٢:٠٣، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

بزنێک بۆ تۆ!

 

سڵاو کاک ئارام، بەھۆی بەشدارییەکانت ئەو بزنەتان پێشکەش دەکەم، تـکـایــــە چاکتان ئاگا لێ بێت:)

Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٣٠، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Nskoalj: زۆر سپاس! زۆر ژیکەڵەیە! ⇐ئارام وتووێژ٠٣:٤٥، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیارێک!!

سڵاو کاکە @Aram، وتووێژێکتم لەسەر کۆمەڵەوتارەکان خوێندەوە کە گوایە کەسانێک هەبن یارمەتیدەرت بن لەسەر پڕۆژەکە، من لێرەم، گەر شتێک پێم دەکرێت پێمی بڵێ. Tessla (وتووێژ)٢٢:٠٢، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Tessla: زۆر سپاس بۆ پێشنیارەکەت! حەتمەن گەر پێویست بوو، بانگت دەکەین. ⇐ئارام وتووێژ٠٣:٥٧، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیارێک!

دەم باش، برا ئەو ماوەیەی کە لە ویکی‌فارسی بووم، لەوێ شتێکم زۆر پێ جالب بوو، کاکە لەوێ شوێنێکیان ساز کردووە کە دەستکاری ئەم دواییە نیشان دەدات، یەعنی هەر ئەو کاتەی من وتارێک دەستکاری دەکەم، لەوێ نیشانی دەدات، ئەوەیان ساز کردووە کە لەگەڵ خراپکارەکان بەشەڕبێن(بەکارهێنەرەکان بە ڕچاوگرتنی الفبای ئینگلیزی و فارسی، ناوی خۆیان لە خوارەوە بە عنوانی پاسەوانی ئەو شتە زیاد دەکەن)، ئێسە بڕۆ لە ویکی‌فارسی ئەوە سێرچ بکە «وپ:نگهبانی تغییرات اخیر»، من زۆر لە ویکی کوردی گەڕام نەمدیتەوە، ئەگەر تێیدایە پێمی نیشان بدە، ئەگەڕیش تێی دانیە بۆی ساز بکەین زۆر باش دەبێ، بە سوپاسەوە سينا خزری لێدوان١٨:٣٢، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sina Khezrii: سپاس بۆ پێشنیارەکەت. پڕۆژەی جوان زۆرن، بەس بەکارھێنەر کەمن. دواتریش زۆر بە پێڕستی ناوەکان ھەڵنەخەڵەتێین؛ کورد واتەنی «گۆزەی تازە ئاوی خۆشە.» ئەو گشتە ناوە، چارەکێکیشی بەشداری بکەن، بەسە. لە زۆربەی زۆری پڕۆژەکان، زۆر کەس تەنیا ناوی خۆیان تۆمار دەکەن بەس ھیچ بەشداری ناکەن. ⇐ئارام وتووێژ١٨:٥٩، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ دەزانم، قسەیەکی زۆر جوان و بەجێت کرد، من دو.سێ ڕۆژ بەکوپ لەسەر ئەو شتە بووم و خراپکاریەکانم پوچەڵدەکردنەوە( لە مێژووی دەستکاریەکانم لە ویکی‌فارسی دیارە)، باوەر بفەرمو ۹۵٪ ئەوانی خۆیان تۆمار کردووە و ناویان لەوێ نوسیوە، بەشداری ناکەن، بەس بۆ فشە خۆیان تۆمار کردووە، من خۆم پێشتر هیچم لە ویکیپیدیا نەدەزانی، خراپکاری ئەسل بووم، کە وتارێکم خراپ دەکرد، ۳۰چرکەی نەدەگرت پوچەڵیان دەکردەوە(لە ویکی‌فارسی)، زۆرم بۆ پرسیار بو کە چۆن دەزانن من لێرە خراپکاری دەکەم، تا ئەوەیکە ئەو شتەم بینی، برا پێموانیە ئەوە وەکوو پڕۆژە بێت، بە رای من ئەوە یەکێک لە پێویستە گرینگەکانی ویکیپیدیای کوردیە، بەڕاستی شتێکی زۆر باشە و قازانجێکی زۆری بۆ ویکیپیدیای کوردی هەیە، بەشداریش نەکەن، خۆ باشترێکە کە دەزانین لەکوێ خراپکاری کراوە و تەواوی وتارەکان لە ژێر چاودێری بەکارهێنەرەکان دایە. سينا خزری لێدوان١٩:٥١، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sina Khezrii شتێکیش تێبینی بکەن لێرە خراپکاری بە پەنجەی دەست دەژمێردرێت و بە چاو لە دوایین گۆڕانکارییەکان دەتوانرێن پووچەڵ بکرێنەوە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٥٥، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad بۆمن ناکرێتەوە، شایەد لەبەر ئەوەیە مافی وەم نیە کە سەیری بکەم، بەڵام ئەگەر لە ئیختیاری بەکارهێنەرانی بنێن، زۆڕ باش دەبێ( وەکوو ویکی فارسی) سينا خزری لێدوان٢٠:٠١، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sina Khezrii: لە ھەموو ویکییەک خراپکاری ھەر ھەیە، بەس ئیتر دەبێ ھەر کەسە و لەلای خۆیەوە چاکسازی بکات. من خۆم وەک جاران چاودێریی دوایین گۆڕانکارییەکان ناکەم، بەس ئەو پەڕانەی کە لە ژێر چاودێریمدان، ھەر کە دەستکاری بکرێن، بە ئیمەیڵ بۆم دێت و ئینجا گەر زانیم خراپکارییە، پووچەڵی دەکەمەوە. ئێوەش دەتوانن ئەو پڕۆژەی ویکیی فارسی ھاوردەی ئێرە بکەن، بەس لە منەوە ڕاستییەک بزانە کە کەس بەشداریی تێدا ناکات (مەگەر ئێ چۆنھا). ⇐ئارام وتووێژ٢٠:٠٨، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sina Khezrii من بچمە درەوەش لە ھەژمارەکەم ئەتوانم دوایین گۆڕانکارییەکان ببینم ئەوە مانای ئەوەیە ھەموو کەسێک بەشێوەیەکی ئاسایی توانای بینینی ھەیە، لەوانەیە کێشە لە ھێڵی ئینتەرنێتەکەت بێت. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١٧، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

ویکیپرۆژەی کۆمەڵە وتارەکان

سڵاو کاک ئارام لە بەشی ناوەڕۆکی ٢ی ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/شارەکانی ئێران چەند تێبینییەکم باس کردووە، ھیوادارام بەجێ بن. Nskoalj (لێدوان) ‏٠٨:٢٧، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Nskoalj:، لەبەرئەوەی ماوەیەکی زۆری بەسەردا تێپەڕیوە، بەشەکەم کردە ناوەڕۆکی ٣ و وەڵامی سەرجەم خاڵەکانم دایەوە. ئازادیش بن لە دەستکاریکردنی ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/شارەکانی ئێران/ڕەگ. لە دەستکارییەکەم بانگی ئێوە و سێ بەکارھێنەری ترم کرد، بەس بەداخەوە ئاگاداریتان پێ نەگەیشتووە. ⇐ئارام وتووێژ١٣:٣٣، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس، جێبەجێیە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٤:٣٩، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس بۆ تۆیش! ⇐ئارام وتووێژ١٦:٠٨، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە د. توانا ع. بەرزنجیەوە (‏٢١:٠٣، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣)

سڵاو، بەکارهێنانی ڕێنووسی نا ستاندارد واتای چی؟ دوایین دەستکاری لە زنجیرەی ڕزگاربووە دیاریکراوەکە من کردوومە بەبێ بوونی هەژمار، تاگکراوە بە ڕێنوسی ناستاندارد. تێبینی / بە کیبۆڕدی کوردی IOS دەستکاریمکردووە. --د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏٢١:٠٣، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @د. توانا ع. بەرزنجی: ببوورە، نازانم باسی کام وتارە دەکەیت. گەر بکرێ، ئاماژە بە تەواوی ناوی وتارەکە بدە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ٢١:٢٤، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک ئارام،
https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=%DA%95%D8%B2%DA%AF%D8%A7%D8%B1%D8%A8%D9%88%D9%88%DB%95_%D8%AF%DB%8C%D8%A7%D8%B1%DB%8C%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D9%88%DB%95%DA%A9%DB%95_(%D8%B2%D9%86%D8%AC%DB%8C%D8%B1%DB%95%DB%8C_%D8%AA%DB%95%D9%84%DB%95%DA%A4%DB%8C%D8%B2%DB%8C%DB%86%D9%86%DB%8C)&action=history
ئەمە لینکەکەیەتی، تەنها پسیارەکەم ئەوەبوو نووسەی ناستاندارد واتای چی؟ چۆن و بەچ ڕێنووسێک دەستکاری بابەتەکان بکەم؟ سوپاس. د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏٢١:٣٤، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@د. توانا ع. بەرزنجی: سپاس بۆ ناوی وتارەکە. وا دیارە پیتی «ه» زیاد کراوە. لە ویکیپیدیا پیتی «ھ» بۆ ھێ بەکاردێت، نەک «ه». بۆ زانیاریی زیاتر، بڕوانە ئێرە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ٢١:٣٩، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
وەڵامەکەت یارمەتیدەربوو، سوپاس🫡 د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏٢٢:٠١، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@د. توانا ع. بەرزنجی شایەنی نییە و پرسیاری تریشت بۆ ھاتە پێش، بپرسە. ⇐ئارام وتووێژ٢٢:٠٩، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Rokanmhamadەوە (‏١٦:٤١، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣)

سڵاو ئوستاز گیان باشیت .. چۆن بابەت بڵاوکەمەوە لە ویکیپیدیا گەر بتوانیت یارمەتیم بەیت سوپاستەکەم --Rokanmhamad (لێدوان) ‏١٦:٤١، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Rokanmhamad: سپاس و بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! بۆ نووسین و بڵاوکردنەوەی وتار لە ویکیپیدیا، تکایە چاوێک لەم ڤیدیۆیە بکەن و بە نێو ڤیدیۆکانی تری کەناڵەکە بگەڕێن تا زیاتر فێر بن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ٢٠:٣١، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

لکاندنی وشەی لێکدراوەکان

دەم باش کاک ئارام، پرسیارێک! ئێمە دەتوانین بە بۆت وشە لێکدراوەکانی نێو وتارەکان پێک بلکێنین؟ بۆ نموونە کورتە چیرۆک بکەینە کورتەچیرۆک.

سەرناو نا هەر وشەکانی بەکارهاتوو لە وتارەکاندا Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٣٢، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک @Keenîî: ئەرێوەڵا، بۆ نا؟ دەتوانین بە بۆت و تووڵامڕاز و ئامڕازی تریش بیانکەین گەر بمانەوێت، بەڵام ئەم جۆرە کارە دەبێ بەکارھێنەرانی وەک ئێوەمانانمان لەگەڵ بێت ئەگینا بە تەنیا ناکرێت. لە وشەی سەرناو تێنەگەشتم کە ئاماژەت پێ دا. ⇐ئارام وتووێژ٢٢:١٥، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
پێم بڵێن چیم لەدەست دێت و چۆن دەتوانم هاوکاری بکەم. مەبەستم ناوی وتارەکان بوو کە شایەت نەکرێت بە بۆت هەڵەکانیان چارەسەر بکرێن و پێک بلکێندرێن Keenîî (لێدوان) ‏٢٣:٠٧، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Keenîî: بۆ ناوی وتارەکانیش شتێک دەکەین. ئەوەی ئێوە لە دەستتان دێ تەنیا قانوونەکەم بۆ بنووسن. بۆ نموونە بنووسن ئەگەر وا بوو، وای لێ بکە. وەک نموونە بڕوانە ئێرە، بەڵام جارێ لەو پڕۆژەیە داوا پێشکەش مەکە تا لێرە دەگەینە شوێنێک. ⇐ئارام وتووێژ١٣:٥٠، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
کۆمەڵە وتار ← کۆمەڵەوتار
کورتە چیرۆک ← کورتەچیرۆک
کورتە ڕۆمان ← کورتەڕۆمان
بەڵگە فیلم ← بەڵگەفیلم
کورتە فیلم ← کورتەفیلم
جار و بار ← جاروبار
هات و چۆ ← هاتووچۆ
ژانە سەر ← ژانەسەر
ژانە زگ ← ژانەزگ
سەرۆک کۆمار ← سەرۆککۆمار
جێ بەجێ ← جێبەجێ
جێ بە جێ ← جێبەجێ
تەختە کلیل ← تەختەکلیل
مانگە شەو ← مانگەشەو
بەرزە فڕ ← بەرزەفڕ
دەر بەدەر ← دەربەدەر
دەر بە در ← دەربەدەر
کورد زمان ← کوردزمان
نیشتمان دۆست ← نیشتماندۆست
نیشتمان پەروەر ← نیشتمانپەروەر
زانست پەروەر ← زانستپەروەر
ئایین پەوەر ← ئایینپەروەر
گوڵە بەڕۆژە ← گوڵەبەڕۆژە
گوڵە بە ڕۆژە ← گوڵەبەڕۆژە
ڕۆژنامە نووس ← ڕۆژنامەنووس
یەک شەممە ← یەکشەممە
دوو شەممە ← دووشەممە
سێ شەممە ← سێشەممە
چوار شەممە ← چوارشەممە
پێنج شەممە ← پێنجشەممە
ڕەنگاو ڕەنگ ← ڕەنگاوڕەنگ
ڕەنگا و ڕەنگ ← ڕەنگاوڕەنگ
ژنە پێشمەرگە ← ژنەپێشمەرگە
ڕۆژ هەڵات ← ڕۆژهەڵات
شەو چرا ← شەو چرا
چوار چرا ← چوارچرا
Keenîî (لێدوان) ‏١٥:٠٧، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Keenîî سپاس! ھەر ئەوەندە بوون؟! ⇐ئارام وتووێژ١٥:٢٦، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
ئادی کاک ئارام گیان. هەر ئەوانە لە فکرمدان. Keenîî (لێدوان) ‏١٥:٤١، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Keenîî: حەزت کرد، چاوێ لە وتووێژی پۆل:خانمەکتەرە تورکەکانی فیلم و ئێرەش بکە. نموونەی تر زۆرن وەک شەمشەمەکوێرە، قەلەڕەش، گوڵەگەنم، گوڵەبەڕۆژە، شەڕەتۆپەڵ، شینەکەر، ڕانەمەڕ، ڕەوەگورگ، بەچکەپشیلە، (ھەرچەندە نازانم ھەموویان وان یان نا) و مەرجیش نییە ھەموو شتێ لە ویکیپیدیا بەکار بێت. با ھاوڕێیانیش @Calak، Serchia، Pirehelokan، Aza، و Gejeluk: قسەی خۆیان بکەن ئەگەر ویستیان. ⇐ئارام وتووێژ٢٢:٠٢، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک ئارام گیان چەند نموونەی تر کە ئەگەری بەکارهاتن لە ویکیپیدیایان هەیەم، زیاد کرد. پێتان وایە بەس بێت؟ Keenîî (لێدوان) ‏٢٠:٣٦، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوانە گشتیان دەبێ بەسەریەکەوە بنووسرێن. سپاس. چالاک وتووێژ٠٣:٥٢، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak و Keenîî: لەم دەستکارییەم ئەو وشانە و بە زیادیشەوە بۆ وپ:تووڵامراز زیاد کران و لە ئێستادا دەتوانێ چاکسازی لەو وشانەش بکات. ھەوڵێکیش دەدەم تا بە pywikibot لانی کەم ئەوانەی کە نابنە مەترسی چارەسەر بکەین، بەڵام نازانم کەی خەریکی دەبم. ھەر کاتێ ئامڕازەکەمان دروست کرد، ئاگادارتان دەکەمەوە. زۆر سپاس! ⇐ئارام وتووێژ٢١:٢٠، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
هەر بژین، دەستتان خۆش، ماندوو نەبنەوە. Keenîî (لێدوان) ‏١٩:٥٦، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

زانیاری نشتینگە

سڵاو کاک ئارام، دەستکاری یان چاکسازی لە داڕێژەی زانیاری نشینگە کراوە و لە ئێستادا نەخشەکان پیشان نادات و پۆتانەکان ون دەبن، بەئەرک نەبێت چارەسەرێکی بکە یان بیگێڕەوە سەر باری پێشوو، سوپاس. MFTG (لێدوان) ‏٠٥:٥٦، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە ئێوەیش بێ کاک @MFTG: دروستە و ھۆکاری سەرەکیی ئەم نوێکردنەوەیەش ئەوە بوو کە لەمەودوا نەچین ھەشت دانە پارامەتر بۆ پۆتانەکان پڕ بکەینەوە بەڵکوو تەنیا بە یەک دانە کارەکە بکەین. لە ئێستادا کوردییەکە کێشەی ھەیە چونکە بەڕاستی کارێکی زۆر وردی دەوێت، بەڵام ھەر بەپێی کاتی خۆم کاری تێدا دەکەم؛ داڕێژە ئینگلیزییەکە چارە کراوە. بۆ نموونە بڕوانە ئەم دەستکارییەم لە وتاری کۆیە کە وێنەکە پیشان دەدات. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭١٤:١٠، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک ئارام بۆیە لە وتاری کۆیەدا پیشانی دەدات، چونکە Infobox settlement لە جیاتی زانیاری نشتینگە بەکار ھێناوە، ھیوادارم چاکی بکەن، یان وەک خۆی لێبکەنەوە سوپاس. MFTG (لێدوان) ‏١٥:١٩، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
دەزانم کاک @MFTG: کوردییەکەش لەژێر کاردایە، بەڵام نازانم چەند دەخایەنێت تا تەواوی دەکەم. ئەم شێوازە نوێیە بۆ تۆیش خۆشترە. لەکوێ ٨ پارامەتر پڕ بکەیتەوە و لەکوێ یەک دانە پڕ بکەیتەوە؛ سپاس بۆ خۆڕاگریتان. ⇐ئارام وتووێژ💭٢٠:٤٧، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستان خۆش بێت، بەڵام من خەمی ئەوەمە لەسەر ئەمە کاربکەم و دوای ھەمووی پوچ دەرچن، دوای ناتوانین ئەم ھەمووە بگۆڕین. سوپاس MFTG (لێدوان) ‏٢١:٤٢، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@MFTG: پێم باشە لەمەودوا پۆتانەکان ڕاستەوخۆ لە ویکیی ئینگلیزییەوە وەرگریت وەک ئەوەی من لە وتاری کۆیە کردبووم. بۆ نوێکردنەوەکانیش، بە ئەستۆی من و ئیشەڵڵا من نوێیان دەکەمەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭١٢:٥٢، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک ئارام جا کە نوێیان بکەیتەوە بۆچی بچینە سەر ویکی ئینگلیزی، ھەر بە کوردییەکە دەیکەین. MFTG (لێدوان) ‏١٣:٤٨، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@MFTG: نا، مەبەستم ئەوە بوو پارامەتری پۆتانەکان لەوێ وەرگرە وەک ئەوەی لە کۆیە کردم نەک بە ھەشت پارامەتر پڕیان بکەیتەوە. گەر داڕێژە کوردییەکە بەکاردێنیت، ناوی پارامەترەکە بکە بە پۆتانەکان، بەڵام ئیگلیزییەکە پێویستی بە دەستکاری نییە. ⇐ئارام وتووێژ💭١٦:٠٤، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستت خۆش برام MFTG (لێدوان) ‏١٦:٢١، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک ئارام تاقیم کردەوە نایکات، ئەگەر دەتوانیت وتاری سەعدیەم بۆ والێبکە بزانم چۆن دەیکەیت. MFTG (لێدوان) ‏١٦:٤٧، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک @MFTG: وەک ئەم دەستکارییەم بکە و دروست دەردەچێت، بەڵام وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێی دا لە ئێستادا کوردییەکە نوێ نەکراوەتەوە بۆیە پیشانی نادات، بەڵام کاری لەسەر دەکەم. کە کارەکانیم تەواو کرد، ڕاستەوخۆ پیشانی دەدات. لە ئێستادا ئینگلیزییەکە بێکێشەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭١٨:٠٤، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستت خۆش ھەر پیشانی نادات، بەئەرک نەبێت زوو تەواوی بکە. MFTG (لێدوان) ‏٢٠:٥٦، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@MFTG: دەزانم پیشانی نادات. ئیش وا نابێت؛ گەڕاندمەوە بۆ وەشانە کۆنەکە تا کوردییەکەش بەتەواوی دەخەمە سەر پێ چونکە ئیشکردن و نوێکردنەوەی وەشانە کوردییەکە ھێندە خۆش و ئاسان نییە بەڕاستی. ⇐ئارام وتووێژ💭٢٢:٢٦، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستت خۆش ھاوڕێ MFTG (لێدوان) ‏٠٤:٢٧، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @MFTG، وا دیارە بیرم چووە بانگت بکەمەوە. ساڵێک و سێ مانگە کێشەی زانیاریدانی نیشتنگە و پۆتانەکان چارەسەر بووە. وەختی خۆی وتت سەعدیە چارەسەر بکە و پۆتانەکان ئیش ناکات. ئێستا سەیری بکە. ئەگەر دەزانی کێشەیەکی تر نییە، ئەوا ئاگادارم بکەوە با ئەم بەشە ئەرشیڤ بکەم. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ١٣:٥٩، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک ئارام ئێستا کێشەی تیادانییە دەستت خۆش MFTG (لێدوان) ‏٠٥:٤٣، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@MFTG: مادام تەواو، با بەرەو ئەرشیڤکردن بڕوات. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ١٨:٠٨، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو ئێستا عەیبی نییە، ئەرشیفی بکە. MFTG (لێدوان) ‏٢٠:٣٩، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ!

  نیشانی بەڕێوەبەر
دەمەوێت سوپاست بکەم کاک Aram، بەبێ تۆ ئەم ویکیپیدیایە بەو شێوەیە نەدەبوو، سوپاس بۆو کاتەی کە لێرە تەرخانت کردوە، سوپاس بۆ سەرجەم یارمەتییەکانت، ھیوادارم ھەر سەرکەوتوو بیت. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٠٧:٥٨، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Zamand Karim: زۆر زۆر سپاس کاکە گیان! لە گەورەییی خۆتە چاکمان دەبینی. زۆر بەرزی دەنرخێنم! ⇐ئارام وتووێژ١٢:١١، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە یاسر سەرهەنگ شەعبانەوە (‏٢٠:٠٧، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤)

چۆن دەتوانم زانیاریم دەست کەوێت لەسەر وەزارەتی پەروەردە --یاسر سەرهەنگ شەعبان (لێدوان) ‏٢٠:٠٧، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@یاسر سەرهەنگ شەعبان لە ویکیپیدیا کۆلکەوتاری وەزارەتی پەروەردە (ھەرێمی کوردستان) بەردەستە، بەڵام بۆ زانیاریی زیاتر پێشنیار دەکەم سەردانی پێگە فەڕمییەکانی خۆیان بکەیت. ⇐ئارام وتووێژ١٢:١٩، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە رايمەوە (‏٠٢:٢٠، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤)

سڵاو السلام عليكم ورحمة الله وبركاته لو نەخشەی کوردستانی گەورە نادانێنە سەر گوگل کە مەسافەی کوردستان زیاترە لە 662000k-700000km2 نەخشەی کوردستانی دروست دابنێن تا هەموو نەتەوەکان بیزانن کە ئیوە کوردستانە والسلام عليكم ورحمة الله تعالى وبركاته --رايم (لێدوان) ‏٠٢:٢٠، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@رايم وعليكم السلام ورحمة الله وبركاته، ببوورە، لە مەبەستەکەت تێنەگەشتم. لە کوێ شتێکی نادروست ھەیە تا چاک بکرێ؟ ⇐ئارام وتووێژ١٨:١٤، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram وابزانم مەبەستی ئەوەیە کە ئێمە نەخشەی کوردستان لەسەر گووگڵ (گووگڵ ماپ) بگۆڕین و سنوورەکانی لەوەی ئێستا گەورەتر بکەین. Nskoalj (لێدوان) ‏١٨:٣٦، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Nskoalj ئەگەر مەبەستی ئەوە بێ، ڕاستییەکەی من ئەو ئەزموونەم نییە و نازانم شتێکم پێ دەکرێ یان نا. ⇐ئارام وتووێژ١٩:٢٨، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش پێم وایە ئەو کارانە لە توانای بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا بەدەرە و پێویستە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گووگڵ وتووێژ بکرێت کە ئەوەش خۆی دەبێتە شتێکی سیاسی و بابەتێکی ئاڵۆزە! Nskoalj (لێدوان) ‏٢٠:٤٤، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

وەرگێڕانی وێنە

سڵاو مامۆستا، زۆر هەوڵمدا کە ئەم وێنەیە وەربگێڕم بۆ کوردی هاوشانی زمانەکانی تر، بەڵام نازانم چۆن دەکرێت، ئەگەر لە کۆدە svg. یەکەوە وەریبگێڕم دواتر چۆن کۆد ئەپلۆد دەکرێ بۆ WKCommons ؟ گەر بتوانی ڕێگایەکی ئاسانم پێبڵێی. سوپاس Τωαηα (لێدوان) ‏١٠:٤٧، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @د. توانا ع. بەرزنجی: بڕۆ ئێرە، ئەگەر لە ژوورەوە نەبوویت باشترە بچیتە ژوورەوە، زمانەکە بکە ckb، لەیبڵەکان وەربگێڕە و پاشان باری بکە. تێبینی بکە کە کردوومەتە Meninges-en.svg، بەڵام دەتوانی لە عەرەبییەوە یان ھەر زمانێکی تری بەردەست وەرگێرانەکە بکەیت. ئا، گەر ئاسایی بێت، کاک و مامۆستام پێ مەڵێ؛ ھەر ناوی ھەژمارەکەم بەسە. :) پرسیاری ترت ھەبوو، بفەرموو، سپاس! ⇐ئارام وتووێژ١٨:٤١، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram، ئەک دەستەکانت خۆش هەر کە وتووێژەکەمان بە ئەنجامی کۆتایی گەیشت لەگەڵ برادەران وێنەکە باردەکەم. بۆ مەسەلەی بانگکردنیش؛ لەو سەردەمی جێندەر و شتە ناچارین هەموو کەس بەو ناوە بانگبکەین کە خۆی پێی ئاسوودەیە دەنا من ڕازینیم و ویکیپیدیا تۆی کردووە بە مامۆستام لە ڕووکاری تازەکار نازانم چۆن وێنەکەت بۆ بنێرم لێرە، بەهەرحاڵ وا جوانترە کەسانی تەمەندار/ئەزمووندار بە ڕێزەوە بانگکرێن. دووبارە سوپاس🫡Τωαηα (لێدوان) ‏٢٠:٢٩، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
 
Τωαηα (لێدوان) ‏٢٠:٤٣، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@د. توانا ع. بەرزنجی: زۆر چاکە و ماندوو نەبن. ھەر بۆ زانیاریت، ڕاستییەکەی ئەوەی ئەو وێنەیە ئامڕازی گەشەیە کە وا بزانم دوو ساڵێک دەبێ لەڕێگەی Small wiki toolkits بۆ ویکیپیدیا کوردییەکان و چەند دانەیەکی تریش زیاد کراوە. بە شێوەیەکی سەرەتایی و ھەڕەمەکی سیستمەکە خۆی بەکارھێنەرەکان دابەش دەکاتە سەر مامۆستاکان. لەسەر وشەکانیش، پێم وا بێ یەکێ لە کەسە دیارەکانی پڕۆژەی گەشە فەڕەنسی بوو جا ئەوان وشەکانی «mentor» و «mentee»یان بەکارھێنابوو. ئێمەش وتمان با بەکارھێنەرە نوێیەکان ڕێز بنوێنن و بەجدی وەری بگرن بۆیە کردمانن بە «مامۆستا» و «قوتابی»، بەڵام زۆر جار پرسیاری سەیر دەکەن کە ھیچ پەیوەندییان بە ویکیپیدیاوە نییە بۆ نموونە ئەرێ چۆن ڕاپۆڕت بنووسم؟ بەڵام بۆ کەسانێک (وەک ئێوە) کە شارەزایییەکیان پەیدا کرد، ئیتر پێویست بە وتنی مامۆستا ناکات. بەھەرحاڵ، ھەر حەزم کرد شتێکت لەسەر ئەوە پێ بڵێم. پرسیاری ترت ھەبوو، فەرموو. ⇐ئارام وتووێژ٢١:٤٥، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ئهمم، پڕۆژەیەکی جوانە زۆر هاوکارمە لە پاڵاوتنی ئەو وتارە پزیشکییانەی پێویستیان بە چاکسازییە. دڵنیام جێ دەستی تۆش لەم پڕۆژەیەدایە، خۆزگە منیش توانا تەکنیکییەکانم گەشەی دەکرد تا بتوانم خزمەتێک بکەم بەڵام تەنیا هاوینم لەبەر دەستە و کەمێک لە ٣ زمانەکەی وێب دەزانم کە بەشی هیچ ناکات. بۆیە خۆم یەکلاکردووەتەوە لە دەرفەتی داهاتوودا ان شاءاللە؛ تەنیا کار لەسەر دەروازەی پزیشکی بکەم و چاکسازییەکانم لەوێ قەرەبووی بوارە تەکنیکییەکە بکاتەوە.~~~ Τωαηα — ئەم لێدوانە لەلایەن د. توانا ع. بەرزنجی واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢٢:١٣، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@د. توانا ع. بەرزنجی: ئەرێوەڵا پڕۆژەیەکی باشە و کاتی ئێمە ئەم شتانە نەبوو. دیقمان کرد ھەتا زانیمان چۆن وتار بنووسین یان چۆناوچۆن پرسیارەکانمان بکەین و لەکوێ، بەس ئەم پڕۆژەیە خۆی دەستی بەکارھێنەران دەگرێ و پێیان دەڵێ کە چی بکەن و چۆن بیکەن. ڕاستییەکەی ئێمە ھیچمان لە پڕۆژەکە نەکرد و تیمی گەشە ھەموو شتێکیان کرد. ئەوەی ئێمە کردمان، تەنیا وەرگێرانی پڕۆژەکە بوو کە سێ کەس بووین. ھەموومان ئەوەی لە تواناماندایە، ئەوە دەکەین. ویکیپیدیاش پێویستی بە ئێوەمانانە کە لە بوارە پزیشیکییەکە خزمەت دەکەن. ماندوو نەبن. ⇐ئارام وتووێژ١٨:٤٢، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ویکیوتە

سڵاو کاک ئارام، من چەند ڕۆژێکە بەشداری لە ویکیوتەی کوردیی سۆرانیدا دەکەم؛ بە بۆچوونی بەڕێزت وەکوو ساڵی پێشوو کە ھەوڵ بۆ ئاوەدانکردنەوەی ویکیفەرھەنگ درا، ھیچ لە ئێستادا پێویستە بۆ ویکیوتەش ھەوڵ بدەین تاوەکوو بکرێتە پڕۆژەیەکی جیا و وێبسایتی تایبەت بەخۆی بدرێتێ؟ Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٤٧، ٢ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە تۆیش @Nskoalj: شتێکی خۆشە کە دەبینم لە خەمی ئەو پڕۆژانەدای. وەڵا بە ڕای من دوای ویکیفەرھەنگ، ئیش لەسەر ویکیوتە بکرێ باشە. ویکیفەرھەنگ ڕاستە بە نزیکەی ساڵێ بووە سەربەخۆ، بەڵام بەس من چوار جار ئیشم لەسەر کرد تا لە کۆتا جار وتم ئەمجارە سەر نەگرێ، ئیتر من دەستی لێ دەشۆم. شکور چوار دڵسۆزی تری وەک ئێوە ھاتنە دەم پڕۆژەکەوە کە بە ڕاستی لە کۆتایییەکان چالاکیی دوو کەس نەبان، پڕۆژەکە شکستی دەھێنا. ڕاستی چەندین کەس ناوی خۆیان نووسی، بەس تەنیا سێ چوار کەسێ بەڕاستی بەشدارییان تێدا کرد. لە ئێستاشدا و دوای ساڵێ! بەشداریی تێدا ناکرێ و لە خەمی ئەوەدام بیگەڕێننەوە ئەو شوێنەی کە لێی ھاتووە. لەسەر ویکیوتە، نامەوێ ساردت بکەمەوە، بەڵام بەڕاستی بە یەک کەس و دوو کەس ناکرێ. پەڕەکانی ئەمەیان دەبێ ناوەڕۆکی زیاتریان بۆ بنووسرێ بە بەراورد بە ویکیفەرھەنگ. گریمان سەربەخۆش بوو؛ ئەویش وەک ویکیفەرھەنگ ناچالاک بێ، کەواتە بەس کاتی خۆمان کوشتووە. بە ڕای من بۆ ئێستا کاتەکە لە ویکیفەرھەنگ خەرج بکرێ تا ویکیوتە. وەک دەڵێن «بۆ ڕیش ھاتین، سمێڵیشمان نایە بانی.» ھەرچەنە دەزانم تاڵە، بەس ئەمە ڕای من بوو. ⇐ئارام وتووێژ١٤:٠١، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس؛ بەداخەوە وایە! حەتمەن ھێز و توانامان دێنینە سەر پڕۆژەکانی ئێستا واتا ویکیپیدیا و ویکیفەرھەنگ؛ ھیوادارم ڕۆژێک بێت ئەندامەکان زیاتر ببن و ئەوکات بتوانین پڕۆژەکان گەورەتر بکەین. تەنیا ھەر ئەوەی وتتان ئەو کاتەی ویکیفەرھەنگ وەکوو ویکیپیدیا کەوتە سەر ڕێ، ئەودەم نۆرەی ویکیوتە دێت؛ چۆن بەڕاستی ویکیھەواڵ و ئەوانەی تر کارێکی قورستریان دەوێت پێویستە ھەموو کاتێک نوێ بکرێنەوە، بەڵام ویکیوتە و ویکیفەرھەنگ ئاوا نین. بە ھیوای خوا ویکیفەرھەنگ بێتە سەر ڕێگای خۆی. سپاس بۆ خەمخۆری بەڕێزت، ڕێک وایە قسەکانتان حەقیقەتە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٤:٠٨، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Nskoalj سپاس بۆ بیری فراوانتان! ویکیپیدیا تازە ئەستەمە داخرێ، بەڵام فریای ویکیفەرھەنگ نەکەوین، دای دەخەن. ئەمجا باسی ویکیھەواڵ و ئەوانی تر ھەر نەکەین باشە چونکە تورک کە دووقاتی کوردە ویکیھەواڵەکەیان لەبەر ناچالاکی داخراوە و ئێستاش خەریکن ویکیھەواڵی فارسی دادەخەن. ئەمە دووەمین ھەوڵە بۆ داخستنی فارسییەکە. ⇐ئارام وتووێژ١٤:٥٢، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
وایە منیش لەگەڵ ئێوەم، دواتر ئەوە ھاتو ویکیھەواڵیشمان ساز کرد کێ دێت چاوی لێدەکا تاوەکوو بێت دەستکاری و بەشداریی تێدا بکا؟ ھەتا تۆڕی میدیایی و کەناڵە کوردی و فارسی و عەرەبی و ئینگلیزییەکان لەوێ بن کێ دەێت چاوی لێکا؟ بەڵام ڕاستییەکەی من خۆم حەزم لە ویکیوتەیە و کەسایەتی گەورەی زۆرمان ھەن، بۆ نموونە ھەر لە شیعردا کەسانێکی وەکوو ھەژار، ھێمن، پیرەمێرد، قانع، بێکەس و دڵدار و سەدان کەسی تر کە ھەموو وتە و وەسیەت و پەندی خۆیان ھەبووە کە دەکرێ ساز بکرێن و جێیان لە ویکیپیدیا نییە و جێیان لە ویکیوتەیە؛ بەڵام منیش لە ئێستادا لەگەڵ کردنەوەی ویکیوتەدا نیم و پێموایە لانیکەم چەند ساڵی ترمان کات پێویستە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٥:٠٠، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Nskoalj بۆ ئەم سەردەمە بە ڕای من ویکیھەواڵ ھەر زیادەیە. بۆ ئێمە ویکوتە زەڕووڕە، بەڵام تەمەنەکەی ئێمە ھەر بەشی ویکیفەرھەنگ دەکات گەر ئیشی لەسەر بکرێ. ھیچ بەکارھێنەرێ تا سەر لەم پڕۆژانە نامێنێ و کاروانێ دێ و کاروانێ دەڕوا؛ با ئەوانەی دوای ئێمە خەمێ لە ویکیوتە بخۆن. ⇐ئارام وتووێژ١٦:٢٣، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕێک وایە؛ ئەوەندەی سەیری مێژووی ویکیپیدیای کوردیم کردووە ئەوانەی پێشدا ھەبوون و ئێستا نەماون ھەتا بڵێی زۆرترە لەوانەی ئێستا لێرەین. شایەد ئەوان ھەرگیز کاتی خۆی بیریان لەوە نکردووەتەوە کە بکرێ ویکیپیدیا لەسەر پێی خۆی ڕاوەستێ چبگا بەوەی ویکیفەرھەنگ دامەزرێت! ئێستا دنیا دنیای ئینتێرنێت و دیجیتاڵە، ھیچ شتێک نافەوتێ ئەو شتەی ئێمە دەمانھەوێ لە ویکیوتە بەکاربێنین بۆ ئەوانیش ھەر لەبەر دەستدا دەبێت شایەد زیاتریش. ھیوادارم ئامارەکانی بەشداری لە داھاتوودا بەرەو پێشەوە بچن. سپاس بۆ ئێوە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٩:١٠، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Nskoalj ئێمەش ھیوادارین! سپاس بۆ ئێوەش! ⇐ئارام وتووێژ١٩:٥٣، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

داڕێژەی ئایا زاینوتە

کاک ئارام گەر لەبیرت مابێت ساڵی پێشوو لێم پرسی لەبارەی داڕێژە:ئایا زانیوتە ئێستاش ھەندێکم پەڕە پێدا؛ چەند پرسیارم ھەبوو، بەڕای تۆ ببنە ھەفتە ھەفتە یان ڕۆژ بە ڕۆژ یانیش زۆرتر؟ ھەر کاتەی (ھەر ھەفتە یان ماوەیەکی دیاریکراو) چەند ڕستە بن؟ لە ویکیپیدیای فارسی شەش دانەن و لە ئینگلیزیش ھەشت دانە. تکایە ئەگەر توانیت پێم بڵێ بەشەکان چۆن دیزاین بکەین و چۆناوچۆن بن تاوەکوو بۆ ھەر بەشە وێنەیەکیش دانێم. سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏١٤:٤٤، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەتا بڵێی دەوازەشمان ھەن کە ھەموویان ئەو بەشەیان ھەیە و دەکرێ بەکاریانبێنین. Nskoalj (لێدوان) ‏١٥:٠٥، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Nskoalj ماندوو نەبی، بەڵام بە ڕای من ئەوانەی ئێستا کە ٤٠ دانەن زۆر زۆر کەمن تا بەشی تایبەتیان لە پەڕەی دەستپێک بۆ دروست بکرێ. ⇐ئارام وتووێژ١٦:٢٦، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
جێگای زۆرکردنمان بێحەد زۆرە، تەنیا تکایە بیرێکی بچووکم لە دانانەکەی پێبدە تاوەکوو بزانین چەند چەند دایان دەنەین؟ لە ویکیپیدیای ئینگلیزی و فارسی و بەشی زانیاریی دەروازەکانی خۆمان ژمارەیەکی زۆر ڕستەی تێدایە، تەنیا دەبێ بزانین چۆنیان دابنەین؛ بۆ نموونە دەبێ جیایان بکەینەوە. ئەوانەی ئێستا بەپێی وڵات و بابەت لەپەنا یەکم داناون، دەبێ جیایان بکەینەوە نەک ئەوەی شەش دانان دانەین و ھەر شەشیان لەبارەی ئێراندا بن یان ھەموویان لەبارەی کوردستاندا بن! دەبێ بۆ ھەر بەشەش یەک وێنە دابنەین (بۆ ھەر ٦، ٨ یان ھەر ژمارەیەکی تر ڕستە). تکایە بۆچوونێکی بدەن سەبارەت بەمەش. سپاس بۆ بەڕێزتان. Nskoalj (لێدوان) ‏١٩:١٦، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Nskoalj بڵێین و نەڵێین ژمارەکە بۆ ئێستا کەمە، بەڵام گەر ھەر سووری لەسەر دروستکردن و دانانی ئەم بەشە لەسەر پەڕەی دەستپێک، ئەوا بیرۆکەیەکم ھەیە. پێت چۆنە بەھەڕەمەکی و ڕۆژانە یەک دانە دانرێت. ھەر کەی زۆرتر بوون، بیرۆکەکە دەگۆڕین؟ ⇐ئارام وتووێژ١٩:٥٢، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستسیەکەی لە ئێستادا پەلەم نییە، دەتوانم ژمارەکە بگەینمە ١٠٠ دانەش، بەڵام دواتر چی بکەین؟ ھەر ئەوان دووبارە ببنەوە؟ یان ھی نوێ، لە ڕووی ھەواڵەکان لە ویکیپیدیا چاکمان عەمەل کردووە بەڵام نازانم ئەوە چی لێدێت؟ Nskoalj (لێدوان) ‏١٩:٥٩، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر لەسەر یەک دانەی ھەڕەمەکی بۆ ھەر ڕۆژێک ڕازین، ئەوا بەڵێ، ھەڕەمەکییە و ئەگەری چەندبارەیی ھەیە. خۆشیی ھەڕەمەکییەکە لەوەدایە، خۆی دەگۆڕێ و پێویست بە کەس ناکات. ئەگەریش پێتان باش نییە، ڕەنگە فکرێکی تری لێ بکەینەوە. ⇐ئارام وتووێژ٢٠:٠٩، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Nskoaljئارام وتووێژ٢٠:٠٩، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
لە ئێستادا لەگەڵیم تکایە بۆ ئێستا با بەشێوەی کاتی وا بکەین. ئەگەر بینیمان بێتام بوو ئەوکات لایدەبەین و ئەگەریش بینیمان شتێکمان لەدەست دێت ئەوکات وەکوو ویکیپیدیای ئینگلیزی لێدەکەین و وێنەیان بۆ زیاد دەکەین و بەشەکان زۆرتر دەکەین. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٠:١٥، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بە ڕای من وەک دەستپێک شتێکی باشە و با کەمیش بێت. کەس لە پڕێ نابێتە کوڕێ. ھەر شتێکی گەورە لە شتی بچووکەوە دروست بووە. بەس گەر بکرێ، لە دیوەخان باسەکە بکەوە؛ خۆت دەزانی ناکرێ بەبێ یەکدەنگیی کۆمەڵگە زیادی بکەین و نەکا ئەوان پێیان باش نەبێت. ⇐ئارام وتووێژ٢٠:٢١، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
لێرە  کرا، سپاس بۆ بەرێزت. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٥٧، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Omedxailanyەوە (‏١٨:٤٤، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤)

چۆن فێری بەکارهێنانی بم کاک ئارام --Omedxailany (لێدوان) ‏١٨:٤٤، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Omedxailany، ئەگەر مەبەستتان دەستکاریکردنی ویکیپیدیایە، بڕۆنە کەناڵی یووتیووبی ویکیپیدیا. ⇐ئارام وتووێژ١١:٤٣، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە دانۆ سورچیەوە (‏١٢:٢٠، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤)

سەلام.باشە ئەوە بۆ ئەو بابەتەی دامناوە لە سێرچدا نای دات؟ --دانۆ سورچی (لێدوان) ‏١٢:٢٠، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو و بەخێربێن @دانۆ سورچی ھیچ وتارێکتان بڵاونەکردووەتەوە. ⇐ئارام وتووێژ١٢:٤٠، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار سەبارەت بە دەروازە

سڵاو Aram، پێشتر لەگەڵ یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕووکاردا قسەم کرد سەبارەت بە بابەتێک، و وتی کە چارەسەری دەکەم، بەڵام ئەو ئێستا وادیارە کاتی نییە و زۆر دەمێک بەسەر ئەو شتەدا تێپەڕیووە. دەپرسم کە ئایا تۆ شارەزاییت هەیە لەسەر کارکردنی دەروازەکان؟!؛ ئێستا بۆنموونە دوو دەروازە هەیە (دەروازە:زمان، و زمانەوانی)، هەردووکی یەک مانا دەدات، جا دەمانویست ئەو وتارانەی لەژێر ناوی زمانەوانین بکرێنە ژێر ناوی دەروازەی زمان بە بۆت، ئەمە دەکرێت؟. Tessla (وتووێژ)١٤:٣٢، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Tessla: کوا؟ دەروازە:زمانەوانی نییە. ⇐ئارام وتووێژ١٤:٥١، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: دەزانم، مەبەستم ئەوەیە دروستی ناکەین چونکە یەک شتە لەگەڵ زمان، بۆیە پێشتر چەندین وتار هەبوونە کە دەروازەی زمانەوانییان تێدایە، دەمانەوێت ئەو وتارانە بچنە ناو دەروازەی زمانەوە. Tessla (وتووێژ)١٤:٥٧، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla: ئێستا تێگەشتم.   لەژێر کاردایە...ئارام وتووێژ١٦:٤٧، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla:   کرائارام وتووێژ١٧:٥٦، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
تەواوە دەسەکانت خۆش بن بژی!. Tessla (وتووێژ)١٨:٢٧، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla: لە خزمەتاین. ⇐ئارام وتووێژ١٨:٥٨، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەکتەرە دێرینەکانی سەدەکانی ٢٠ و ١٩ و کۆنتریش

هەر لێرەوە با پرسیارێکی ترت لێ بکەم، باشە کاتت هەیە بۆ ویکیپڕۆژە؟ واتا چەندین وتار هەن لەسەر ئەکتەرە دێرینەکانی سەدەکانی ٢٠ و ١٩ و کۆنتریش، ئەتوانرێت بە یارمەتی من ئەوان بکەین یان بۆ ئەکتەر ناشێت؟. Tessla (وتووێژ)١٨:٢٧، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Tessla: زۆر باش تێنەگەیشتم. مەبەستت کامانەیە و من چیم پێ دەکرێ؟ ⇐ئارام وتووێژ١٨:٥٨، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
مەبەستم بۆتەکەتە کە کۆمەڵێک وتاری ئەکتەرەکانی سەدەکانی پێش ئێستای پێ بێنین. واتا کاری ویکیپڕۆژەی کۆمەڵە وتارەکان، وەک چۆن بۆ شارەکان دەیکەیت، بەڵام دەکرێت بۆ ئەکتەران بکرێت؟. Tessla (وتووێژ)٢١:٥٦، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla: دەکرێ، بۆ نا؟ چەند وتاریان لێ دروست دەبن؟ بێجگە لە ناو، چی دەبێتە جیاوازیی نێوان وتارەکانی ئەکتەرەکان؟ ئەگەر نموونەم پێ پیشان بدەی، باشترە. ⇐ئارام وتووێژ٢٣:٥٣، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
گەر خۆت سەیری بکەیت باشتر لێی تێدەگەیت کە چی دەبێتە جیاوازی نێوانیان. ئێستا سەیرێکی ئێرە بکە کە ئەمانە پۆلی ئەکتەرە نێرەکانی سەدەی ٢٠ی ئەمریکایە کە زیاتر لە ٩ هەزار پەڕەیە، مەرج نییە گشتیشی بکرێت بەڵام ڕێژەیەکی زۆری بکرێت زۆر باش دەبێت، خۆت باشتریش دەزانیت. جا چی بەمنیش بکرێت لە ڕووی تاقەتەوە من ئامادەم و کاتم هەیە. Tessla (وتووێژ)٠٠:٠٢، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla: وەڵا ژمارەی وتارەکان زۆرە و باشە. گریمان ناو و ڕێکەوتی لەدایکبوون و مردنیانمان دروست کرد و پۆلەکانیشمان بە بۆت زیاد کرد، بەس پێناسەکەی ھەر ئەوەندە بێ و بڵێین «ئەکتەرێکی ئەمریکی بوو و بەشداریی لە چەندین فیلم کردووە» نابێتە وتار و ڕەنگە نەنووسینیان باشتر بێت. ئەگەر بیرۆکەی نووسینی زیاترت بۆ پێناسەکان ھەیە، قسەیەکی لێ دەکەینەوە. ھەرچەندە ئەم کۆمەڵە وتارانە زیاتر بۆ وتاری ھاوشێوە باشە کە ژمارەی زۆریان تێدایە و بە زۆری ژمارە و کەمێکیش وشە جیایان دەکاتەوە وەک پردەکان، شاخەکان، ڕووبارەکان، شارەکان و ئەوانە. ⇐ئارام وتووێژ١٤:٤٠، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستییەکەی من دەمەوێت وەک کۆمەڵە وتارەکانی شارەکان و ئەمانە دروست بکرێن باشە. بەڵێ ئەتوانم زانیاری زیاترت بدەمێ بەڵام من نازانم کە دەکرێن دابندرێن یاخوود نا، هەر بۆنموونە تەنھا نەڵێین ئەکتەر، گەر کابرا ئیشێکی تریشی هەبێت ئایا بۆتەکە ئەتوانێت بینووسێت؟ بۆنموونە بڵێت ئەکتەر، بەرهەمھێنەر، کۆمیدیاوانێکی ئەمریکییە، یان جگە لەوەش ساڵانی چالاکی بنووسرێت؛ فڵان "لە ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٧٠ چالاک بووە"، یان شوێنی لە دایکبوونیان، شار و ویلایەت. یان بەستەری ئەو فیلمانەی کە لە ویکیپیدیای خۆمان هەمانە، ڕاستەوخۆ کە ئایا بۆتەکە دەتوانێت بڵێت بەشداری لە فڵان فیلم کردووە. ئیتر ئەمانە هەیە نازانم چیتر بڵێم، دەکرێن؟. گەر سەرکەوتوو ببین، ئەوا ئەتوانین بۆ خانمەکتەرەکانیش بیکەین. Tessla (وتووێژ)١٤:٥٠، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Aram ئەم نامەیەی سەرەوەمت دیووە؟!. Tessla (وتووێژ)١٧:١٣، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla: بەڵێ، دیومە و لەبیرم نەکردوویت و ئەم چەند ڕۆژە خەریکی داواکەی تۆ بووم. پێش ھەموو شتێک، بۆت ھیچ ناکات، بەڵکوو خۆمان لە ویکیدراوە (و ڕەنگە ویکیپیدیاش) زانیارییەکان وەرگرین. ئەگەر ھەموو پیشەکانی ئەکتەرەکان بنووسین، باش نابێت؛ ئەکتەرێکم بینی ١٤ پیشەی بۆ داخڵ کرابوو و ئەگەر خوێنەر ١٤ پیشە لەسەر یەک بخوێنێتەوە، ھەناسەی دەبڕێ. دەستپێک و کۆتاییی ساڵانی چالاکی، ساڵ و شوێنی لەدایکبوون و مردن، و ئەو فیلم و زنجیرانەی کە لای خۆمان بەردەستن و ئەکتەرەکان بەشدارییان تێدا کردووە ھێناومانن، بەڵام بەتاڵیشیان زۆر تێدایە و دەبێ پڕیان بکەینەوە. وەک دەستپێکێک بڕوانە نموونەی کارەکە کە نزیکەی ١١،٠٠٠ ئەکتەر دەبن. ڕات چییە؟ ⇐ئارام وتووێژ٠١:٤٨، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: ڕاستییەکەی وەمزانی کاتت بۆ کارەکە نییە، بەڵام سپاس کە خەریکی بوویتە پێم خۆشە. همم، نزیکەی ١١ هەزار وتار ڕێژەیەکی تا بڵێیت باشە. جا لە هەمووی باشتر ئەوەیە دەستپێکەکەی زۆر جوان ڕێکخستراوە بەم (ڕێکەوتانەی مردن و لەدایکبوون، شوێنەکانیان، فیلم و زنجیرەکانیان). ڕای من لەسەریەتی، و جا پێم خۆشە بزانم ئێستا پێویستە چی تر بکەیت، یان من پێویستە چی بکەم بۆی؟. Tessla (وتووێژ)٠٨:٢٥، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار؟

سڵاو!

کاتێ وتارێک دەنوسم،لە بەشی داڕێژە کە دەمەوێ وێنەیەک دابنێم دەبێ بڵاوی بکەمەوە لەبەر ئەوەی لە بەشی میدیا ئەو وێنەیەی دەمەێ بەردەست نییە یان بە دڵم نییە بەڵام لێرە کێشەی کۆپیڕایت و ئەو شتانە دروست دەبێ ئایا چیبکەم باشە؟ (چارەسەر چیە؟). Ari Qasm (لێدوان) ‏١٠:٠١، ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Ari Qasm: بڕوانە ویکیپیدیا:داواکاریی بارکردنی پەڕگە. ڕەنگە لەوێ ھاوکاریت بکەن. ⇐ئارام وتووێژ١٢:٥٥، ٧ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پەیام!

 
سڵاو، Aram. ئیمەیڵەکەت تاوتوێ بکە؛ نامەت ھەیە!
ھەر کات ویستت دەتوانیت ئەم پەیامە بە لابردنی داڕێژەی {{نامەت ھەیە}} بسڕییەوە.

Tessla (وتووێژ)١٣:٢١، ٧ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سخ بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا

 

ئەگەر ئەمە یەکەمین وتارە کە نووسیوتە، لەوانەیە پێویست بکات ئەم پەڕەیە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە نووسینەوەی وتار شارەزا بیت.

لەوانەیە پێویست بکات جادووگەری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.

سڵاو و بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا. ئەم پەیامە ھۆشدارێکە تاکوو بزانیت کە تاگێک لەسەر سخ داندراوە کە داوا دەکات بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەژێر پێوەری ژمارە ٣ی وتارەکان بۆ سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە، چوونکە وتارێکی بێناوەڕۆکە، یان وتارێکە کە ناوەڕۆکەکەی تەنیا لە سندووقی زانیاری و وێنە و بەستەری دەرەکی پێکھاتووە. وتارەکانی ویکیپیدیا دەبێت ناوەڕۆکەکانیان واتادار و زانستنامەیی بن. تکایە ئاگاداریش بە کە ناوەڕۆکەکانی ویکیپیدیا دەبێت بایەخدار بن و سەرچاوەی جێباوەڕیان ھەبێت تاکوو سەلماندنیبوونیان پشتڕاست بکاتەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە.

 ئێپین  ٢٢:٤٢، ٢١ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە برادۆستیەوە (‏١٦:٥٨، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤)

سڵاو : دەسکاریو راستکردنەوەی زۆری بابەتەکانم کردوە ھیوادارم بەدڵتان بێت --برادۆستی (لێدوان) ‏١٦:٥٨، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@برادۆستی: سڵاو، ماندوو نەبیت. ⇐ئارام وتووێژ١١:٠٠، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕەشکردنەی پەڕەی زانیاری هاوپا

سڵاو بابەتێکم لەسەر هاوپا نوسیوە ڕەشکراوەتەوە لە کاتێکدا هیچی هەڵەی تێدا نیە ڕاستیەکان نوسراون  لە کاتێکدا ویکیپیدای کرمانجی بە هەڵەش باسکراوە ڕەشنەکراوەتەوە ئەوی من دامناوە چی هەڵەی هەبوە ڕەشکراوەتەوە SarosKrd23 (لێدوان) ‏١٦:٢٦، ١ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @SarosKrd23: ئێوە ھیچ وتارێکتان بڵاو نەکردووەتەوە. ⇐ئارام وتووێژ١٧:٢٣، ١ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بڵاویشکرابویەوە ئەوە جاری دوومە دادەنرێت ڕەش دەکرێتەوە ٢٠٢٣ لە لایەن کەسێکی تر داندراوە بەڵام بە بیانوی (ڕیکلام و بەناوبانگردن ) ڕەشکراوەتەوە ئەمجارەش من بڵاوم کردەوە نوسراەە ئەو پەڕەیە ڕەشکراوەتەوە بەهۆی ئەوەی پێشتر بە پێی یاساکان ڕەشکراوەتەوە تەنانەت دوێنێ چەند وێنەیێکیشم زیادکردبوو ئەوانیش سڕابوونەوە جاری یەکەم کە ڕەشکراوەتەوە بە بیانوی (ڕیکلام و بەناوبانگکردن ) هەر خۆی ویکیپیدیا بۆ ناساندنی شتەکەیە و ڕونکردنەوە لەسەر بابەتێک دەدەی ئەوەی منیش هەر بەو هۆیە سڕاوەتەوە بەهەر حاڵ دەست خۆش SarosKrd23 (لێدوان) ‏١٧:٣٦، ١ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@SarosKrd23: ئەو وتارە لەگەڵ شێوازی نووسینی ویکیپیدیا نەدەگونجا و جارێکیش سڕابوویەوە بۆیە، ئەگەر وتارێک پێشتر سڕابێتەوە و دواتر بە کێشەگەلێکەوە دروست بکرێتەوە، بەبێ مشتومڕ دەسڕدرێتەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ١٧:٤٦، ١ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Arthur The Kurdەوە لەسەر لێدوانی بەکارھێنەر:Arthur The Kurd (‏١٤:٣٤، ٤ی ئایاری ٢٠٢٤)

سڵاوتان لێبێت، نازانم بۆ بەڵام ناتوانم بەش زیاد بکەم بۆ ئەم وتارە --Arthur The Kurd (لێدوان) ‏١٤:٣٤، ٤ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Arthur The Kurd:، بۆ زیادکردنی بەشەکانی وتار بڕوانە ش:بو. ⇐ئارام وتووێژ١٥:٢٨، ٤ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە ئەلێکساەوە لەسەر ویکیپیدیا:جادووگەری وتارەکان/وەشانی ١/دژایەتی خواستەکان (‏١٥:٢٣، ٧ی ئایاری ٢٠٢٤)

سڵاو من دەمەوێ نووسراوێک بڵاو بکەمەوە چۆن؟ --ئەلێکسا (لێدوان) ‏١٥:٢٣، ٧ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @ئەلێکسا: بۆ دروستکردنی وتار بڕوانە ئەم ڤیدیۆیە و بۆ دەستکاریکردنیش بڕوانە ئەم ڤیدیۆیە. ⇐ئارام وتووێژ٢٠:٤٠، ٧ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سلاو به ريزم

بيش ئيستا صندوق معلومات'م داخيلم كردبو بس نازانم لو رفز بوه و ره ش بوه ده توانى هه و كاريم بكه ى ؟ Sfyan qader (لێدوان) ‏٢٣:٣٧، ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕەشکردنەی پەڕەكه

سڵاو بابەتێکم لەسەر خوم نوسیوە ڕەشکراوەتەوە لە کاتێکدا هیچی هەڵەی تێدا نیە ڕاستیەکان نوسراون  بابەتەكەش ئەوه من كەسەکى بەناو بانگم له بادينان و ٢ مالپەرى باوەرى پى كراوى عرب باسى من دەكەن و يوتيوبم هه يه ١٦٠ هزار سەبسكرايبه تكايە هەوكاريم بدەن .... ناوه كه ( ابو هركي ) بو Sfyan qader (لێدوان) ‏٢٣:٤٧، ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sfyan qader: وتارت لە ویکیپیدیای عەرەبی بڵاوکردووەتەوە و سڕیویانەتەوە نەک ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی. تکایە پرسیارەکەت لە ویکیپیدیای عەرەبی بکە. بۆ زانیاریشت، لە ویکیپیدیا، کەس بۆی نییە لەسەر خۆی بنووسێت. بڕوانە ویکیپیدیا:خۆژیاننامە و ویکیپیدیا:ویکیپیدیا چی نییە. ⇐ئارام وتووێژ١٤:٤١، ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

به ريزم له گه ل ريز واحترامم .. ولله زور محاوله م كرد به لام هيج ئه وانه جوابى نه داوە لەبەر ئەوى هەولم ليره داوه تكايه يارمەتيم بدەن .. ٢/٣ ويب سايدى عربى باسى من كردبو و ديسان يوتيوب وئه و شتانم هه يه Sfyan qader (لێدوان) ‏١٥:٢٧، ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sfyan qader: ببوورە، من دەسەڵاتم لە ویکیپیدیای عەرەبی نییە. ھەوڵ بدە لەگەڵ ئەوان قسە بکەیت. ⇐ئارام وتووێژ١٦:٠٧، ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

باشه به ريزم ئه دى ئيستا به كورديشم به لاو كرد ديسان ره ش بوه ناوه كه (( ئەبو هەرکی )) بو Sfyan qader (لێدوان) ‏١٦:٢٨، ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sfyan qader: تۆ لە ویکیپیدیای عەرەبی جارێ بە عەرەبی کە بەپێی ar:ويكيبيديا:ملحوظية (أشخاص) دیارە وتارەکە بایەخدار نەبووە و سڕیویانەتەوە، و جارێکیش بە کوردی بڵاوت کردووەتەوە کە ئەمەشیان بە ھۆکاری دەقی غەیرە عەرەبی سڕاوەتەوە. ⇐ئارام وتووێژ١٦:٤٤، ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

باشه به ريزم كو ده توانم قسه له كه ل تو بكه م ده روه ى ويكيبيديا ؟ Sfyan qader (لێدوان) ‏١٩:٥٩، ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sfyan qader پێویست ناکات قسە لەگەڵ من بکەیت. من ھیچم لە دەست نایە بۆ تۆ. ⇐ئارام وتووێژ٢١:٢١، ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

مه به ستم ئه وه پتر له و شتانه بگه هم 💔🥺 Sfyan qader (لێدوان) ‏٢٢:٠٣، ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sfyan qader: تۆ پێویستە سەرەتا بزانیت ویکیپیدیا چییە و چی نییە. ئینجا بڕوانە ویکیپیدیا:پێنج کۆڵەکەکە و وپ:سوڕ. گرنگیشە بڕوانیتە ویکیپیدیا:خۆژیاننامە. ⇐ئارام وتووێژ٢٣:١٩، ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە ڤاراەوە لەسەر لێدوانی بەکارھێنەر:ڤارا (‏١٦:٢٨، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٤)

سلاو --ڤارا (لێدوان) ‏١٦:٢٨، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@ڤارا سڵاو لە تۆش، بەخێربێیت! ⇐ئارام وتووێژ١٦:٣٦، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

وحدة:Quran

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

عدلت الوحدة حسب طلبكم. حبيشان (لێدوان) ‏١٢:٢٨، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

أرجو توحيد أسماء السور على نمط واحد مثلا سووڕەتی فاتیحە وليس فاتیحە حتى تصل إليها روابط تخريج السورة.

بالنسبة للوسيط الجديد {{{translate}}} أو {{{کوردی}}} فإن كلن قيمته 1 فإنه ينقل التفسير من الوحدة Quran/tafsir/asan مثلا

{{قورئان/خۆڵەپەتانێ|1|2|کوردی=1}}

-> ﴿الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ۝٢ [فاتیحە:٢] (کوردی: ‌سوپاس و ستایش هەر شایستەی خوایه و بۆ خوایە، که خاوەن و پەروەردگاری هەموو جیهانیان و هەموو بوونەوەره.)

فإذا كان قيمته 0 فلا ينقل شيئا:

{{قورئان/خۆڵەپەتانێ|1|2|کوردی=0}}

-> ﴿الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ۝٢ [فاتیحە:٢]

يمكن التحكم بعرض التفسير في كامل الموسوعة إذا لم يحدد وسيط {{{کوردی}}} من مۆدیوول:Quran/Configuration default.translate كما يمكن التحكم فيه من {{تفضيلات مقالة}} على مستوى المقالة.

فإذا كان قيمته نصية فإنه ينقل النص المكتوب كما في {{قورئان}} القديم:

{{قورئان/خۆڵەپەتانێ|1|2|کوردی=الحمد لله رب العالمين}}

-> ﴿الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ۝٢ [فاتیحە:٢] (کوردی: الحمد لله رب العالمين)

--حبيشان (لێدوان) ‏١٣:٥٤، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@حبيشان: وعليكم السلام ورحمة الله وبركاته، شكرا جزيلا عزيزي. لقد تأثرت كثيرًا لأنك عملت عليه بهذه السرعة! لا أعرف إذا كنت قد انتهيت من عملك، لكني أردت أن أقول إن داڕێژە:قورئان/خۆڵەپەتانێ/doc يحتوي على أمثلة من ويكيبيديا العربية بدون "التفسير"، ويجب ألا تظهر الترجمات في هذه الأمثلة لأن |کوردی= أو |translate= غير متوفرة. لم أفهم حقًا الغرض من استخدام هذه:

فقط عند التحديث، كان من المفترض أن أقوم بإنشائها، لكنني لم أكن أعرف ما الذي كانت مفيدة له. ⇐ئارام وتووێژ١٤:٢٤، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram يمكنك التحكم بذلك من Module:Quran/Configuration#L-12 غير إلى false.
الغرض من قالب {{تفضيلات مقالة}} أن يكون قاعدة بيانات لتفضيلات المقالة تستخدمها القوالب انظر مقالة ar:محمد تلاحظ أن الآيات بالرسم العثماني مع أن هذا يتطلب ان يكون كل قالب قرآن فيه الرسم=عثماني لكن أنظر إلى مصدر الصفحة ستلاحظ وجود {{تفضيلات مقالة
|قرآن:الرسم=عثماني}} هذا يغني عن إضافة الرسم=عثماني إلى كل قالب قرآن ويجعله الخيار الافتراضي للصفحة، انظر الشرح أيضا هنا
يمكن أيضا أن تجعل قوالب أخرى تدعم {{تفضيلات مقالة}}. حبيشان (لێدوان) ‏١٤:٤٤، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@حبيشان: لقد قمت بإرجاع معلمة الترجمة إلى false. بخصوص «تفضيلات مقالة»، شكرًا جزيلاً لك على توضيحاتك والآن أفهم جيدًا! لقد قمت للتو بتحديث المستند بالكامل وأضفت أيضًا مصدر التفسير أعلاه الوحدات (مثل مۆدیوول:Quran/tafsir/asan2) واستخدمها في مشاريع أخرى إذا كنت تريد ذلك. وأيضًا، إذا أردت، أضف هذا التعديل إلى ويكيبيديا العربية بحيث يتم تحويل الأرقام تلقائيًا عند النسخ واللصق من مشاريع أخرى. نيابة عن مجتمعنا، نشكركم جزيل الشكر، رمضان مبارك وجزاك الله خيرا! ⇐ئارام وتووێژ١٩:٣٩، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram وإياك، أرجو أن يجزل الله لكم المثوبة لخدمة كتابه، وتعديلك مهم واستفدت من تعديلاتك أيضًا في الانتباه إلى العبارات التي ينبغي أن تنقل إلى configuration، وإذا كانت هناك كثير من المقالات الإسلامية تترجم من العربية فأقترح أن تبقي مرادفات الوسائط aliases العربية، مع إضافة الكردية إليها، هذا سيتيح عمل القوالب المنسوخة من ويكيبيديا العربية من غير تعديل.
وإذا كنت تهتم أيضا كتبت وحدة للتقويم الهجري وهي تتيح التعديل وفقًا لرؤية الهلال ar:Module:Hijri نستخدمها في واجهة ويكيبيديا العربية لعرض التقويم الهجري مع إمكان التعديل على رؤية الهلال وكذلك تعتمد تقويم أم القرى المعتمد في السعودية، وأيضا تقويم بإخراج جدول الشهر كما في ar:رمضان مع المقابل الميلادي وانظر ar:قائمة أيام السنة و ar:قائمة أيام السنة الهجرية.
وكتبت وحدة أخرى لعرض الشعر العربي ar:Module:Abyat وar:قالب:أبيات (وأنا لاحظت أن الشعر الكردي يكتب بنفس الطريقة كما في شیعر) الميزة أنه يعرض بكفاءة سواء على الكمبيوتر أو على الجوال جرب مثلًا ar:حسان بن ثابت وقم بتضييق الشاشة أو اعرضه في الجوال ستلاحظ أنه أعيد تنسيقه بكفاءة. حبيشان (لێدوان) ‏٢٠:٢٣، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@حبيشان: في الحقيقة جزاك الله خيرا، أنت من قمت بالعمل وليس أنا. فيما يتعلق بالحفاظ على المعلمات العربية، فالحقيقة هي أننا نفضل أن يستخدم المستخدمون المعلمات الكردية المطلوبة بأنفسهم. ومع ذلك، شعرت أننا بحاجة إلى إضافة ميزة واحدة مهمة جدًا جدًا لوحدة القرآن، وهي جمع الصفحات في فئة تظهر الأخطاء، مما يسهل العثور على الأخطاء وإصلاحها ويكون مفيدًا للمستقبل.
أما بالنسبة Module:Hijri، فهي فريدة من نوعها للغاية، ولكن الحقيقة هي أنه في ckb يتم استخدام التقويم الميلادي كالتقويم الرئيسي، وحتى الآن لم يذكر أحد إنشاء مقالات لأيام التقويم الهجري. في الواقع، لا يستغرق بناؤها وقتًا طويلاً، ولكن إذا لم يتم توسيعها وإضافة محتوى إليها، فمن الأفضل عدم بنائها.
حول القالب:أبيات، أتمنى لو تحدثنا قبل شهر، عندما قمت باستيراد ويكيبيديا الفارسية، لكن العربية سريعة الاستجابة (responsive) وميزة «شطر شطر» لطيفة جدًا بالنسبة لي. للانتقال إلى الويكي العربية، أحتاج إلى التحدث مع مجتمعي، لكنني متأكد من أنني لن أنسى اقتراحك. ⇐ئارام وتووێژ٢٢:٣٧، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە د. توانا ع. بەرزنجیەوە (‏١٢:١٥، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤)

سڵاو، سەبارەت بەم وتارە https://en.wikipedia.org/wiki/Pimple ، بەستەری زمانەکانی بۆ ١٥ زمان ھەیە جگە لە کوردی، وە کوردیەکەش (زیپکە) بەستەری بۆ ٢٠ زمان ھەیە جگە لە ئینگلیزی و ئەوانی تر. ئێستا ناتوانم بیبەستمەوە چونکە ویکیداتا قبوڵناکات یەک ناو بۆ دوو item ھەبێت. ئەم کێشەیە چۆن چارەسەردەکرێت. (ھەڵبەتە کێشەی ئێمە نیە بەڵام ئەگەر بتوانن چارەسەریبکەن زۆر باشدەبێت) سوپاس. Τωαηα١٢:١٥، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @د. توانا ع. بەرزنجی: ببوورە درەنگ وەڵامم دایەوە. بڕۆ بۆ ھەڵبژادەکان و لە بەشی گەڕانەکە بنووسە «merge». ئامڕازێکت بۆ دێنێ و چالاکی کە و دەتوانی دوو بەندی ویکیدراوە بەو ئامڕازە تێکەڵک بکەیت، بەڵام بزانە کامیان سەرەکییە و کامیان دەکەیتە ڕەوانەکەر، بەڵام دڵنیا بەوە کە ھەر بە ڕاست ھەمان شتن ئینجا تێکەڵیان بکە. ھەر لە ئێستاشەوە زمانی فارسی لە ھەر دوو لا ھەیە و تێکەڵیان ناکات. دەبێ خۆت شتێک لە دووبارەکان بکەیت. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ٠٦:٤٩، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
وابوو دەستخۆش کاک ئارام، فارسی و زمانێکی تر ڕێگرن لە ئیشەکە، خۆم دەچم قسە لەگەڵ ئەندامێکی ئەوێ دەکەم، دووبارە سوپاس. Τωαηα (لێدوان) ‏٠٩:٣٧، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیارێک سەبارەت بە پڕۆژەکە

سڵاو کاک Aram، گێژەڵووک وتی کە لە پڕۆژەی کۆمەڵەوتارەکان دەرچوومە نزیک مانگێک دەبێت، و بە کاک ئارامم وتووە. ئەو شتەم نەدەزانی، گەر توانیت پێم بڵێیت چی بەسەر ئەو پڕۆژەیە هات؟(مەبەستم ئەکتەرە ئەمریکییەکانە)، ئایا وەک ئەوانی پێش خۆی بەجێی بھێڵین، یان شتێک بەمن بکرێت یان سەرەداوێک. Tessla (وتووێژ)٢١:٠٠، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Tessla: وەڵا نزیکەی مانگێکە ئاگام لە پڕۆژەکە نییە. گێژەڵووک ئیشی باشی تێدا کرد و ویستی باشتری بکات، بەڵام زۆریی وتارەکان و کەمیی بەکارھێنەر و مشتومڕەکەی ئێوەش لە لایەک کاریگەریی باشیان نەکردە سەر پڕۆژەکە. نا، ناتوانین ئەمەیان بەجێ بێڵین و ئەگەر کەس دەستکاریی نەکات، بایی ئەوەندە ھەیە بڵاوی بکەینەوە. ⇐ئارام وتووێژ٠٦:٥٣، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: ڕاستەکەیت. واللە گەر بڵاوی بکەینەوە زۆر باش ئەبێت (مادام ئیشی باشمان تێدا کردووە). هەروەها گەر بتوانین دوای ئەم پڕۆژەیە، هی تریش بکەین (بەڵام ئەمجارە بەباشترین شێوە ئیشی تێدا دەکەم من) بێگوومان ئەگەر تۆش بتەوێت، ئەمجارە وا تاخیری ناکەین. حەزیش دەکەم شتێک بڵێم، کاک ئارام ئەگەر کۆدی کویرییەکە ئەمجار بیکەیتە سەدەیەکی تر ئەوا نزیکەی ٦ هەزار وتار ئەکات، جا لەم سەدە نوێیەدا وتاری فیلم و زنجیرەمان زۆر زۆر هەیە سوودی زۆری دەبێت وەک ئەم پڕۆژەیەی ئێستا نییە. Tessla (وتووێژ)٠٩:٥٩، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla: دوای ئەوەی لە دروستیی خشتەکە دڵنیا بوومەوە، بانگت دەکەم. بۆ پڕۆژەی تریش، وەک دەڵێن «ئەو خەمە بۆ ئەو دەمە.» ⇐ئارام وتووێژ١٦:٠٦، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پاسدەرانی خۆگەڕ

سڵاو کاک ئارام تکایە گەر دەتوانی مافی وپ:پاسدراوی خۆگەڕم بدەیە. سپاس بۆ بەڕێزت. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٠:١٧، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

لەبەر ئەوەی دەمەوەی تاوەکوو پەڕە تایبەتەکان وەک ھەواڵەکان دەستکاری بکەم. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٠:١٨، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Hivja: بۆ دەستکاریکردنی داڕێژە:لە ھەواڵەکاندا پێویستت بە مافی وپ:بەکارھێنەرانی پەسەندکراوی خۆگەڕ دەبێ نەک وپ:پاسدراوی خۆگەڕ کە ئەویش میدیاویکی خۆی دوو ڕۆژی تر پێتی دەدا. بڕوانە ئێرە. ⇐ئارام وتووێژ١٤:٢٠، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر باشە سپاس بۆ بەڕێزت. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٤:٢١، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە تۆکیۆ بئرنادسەوە (‏٠٩:٢٥، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤)

من تەنها پۆلی ٩م ئایە ئەو بابەتانە چین دەتوانن تئم گەیەنن ئەوە بۆزانیاریە یان چی دەمەوئ بزانم چیە تکایە؟ --تۆکیۆ بئرنادس (لێدوان) ‏٠٩:٢٥، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @تۆکیۆ بئرنادس: بەخێربێیت! ببوورە لە پرسیارەکەت تێنەگەشتم. دەتوانن ڕوونکردنەوە بدەن؟ ⇐ئارام وتووێژ٠٩:٤٧، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
من نازانم ئەو پرۆگرامە یان ئەم سایتە هەر چیەک بئت چیە دەتوانی تئم گەیئنی؟ تۆکیۆ بئرنادس (لێدوان) ‏٠٩:٥٣، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@ تۆکیۆ بئرنادس (لێدوان) ‏٠٩:٥٦، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@تۆکیۆ بئرنادس: ئێرە ناوی ویکیپیدیایە. بۆ پرسیارە دووپاتەکان بڕوانە وپ:پدک. دوای ئەوەی زانیت ویکیپیدیا چییە، بزانە کە کە چی نییە. ئەو بەستەرانە بخوێنەوە و دواتر پرسیاری ترت ھەبوو، بفەرموون. ⇐ئارام وتووێژ١٠:٠٦، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Hama totoەوە لەسەر پارێزگاریکەرەکە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) (‏١٨:٣٥، ١١ی ئابی ٢٠٢٤)

سڵاو ئەڵقەی یەکەمی درامای پارێزگاریکەرەکەم دەوێت --Hama toto (لێدوان) ‏١٨:٣٥، ١١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Hama totoەوە لەسەر پارێزگاریکەرەکە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) (‏١٨:٣٦، ١١ی ئابی ٢٠٢٤)

ئەڵقەی یەکەمی درامای پارێزگاریکەرەکە دەوێت؟ --Hama toto (لێدوان) ‏١٨:٣٦، ١١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Hama toto: ببوورە، ئێرە ویکیپیدیایە نەک پیشکەشکەری خزمەتگوزارییە سەرھێڵەکان. تکایە با پرسیارەکانت پەیوەندییان بە ناوەڕۆکی وتارەکە و ویکیپیدیاوە ھەبێت. ⇐ئارام وتووێژ١٨:٤١، ١١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە شەمەەوە لەسەر ویکیپیدیا:قەدبڕ (‏٢١:١٥، ١٤ی ئابی ٢٠٢٤)

سڵاو، چۆن سەرچاوەکان دابنێم ؟ لەسەر زانیاریەکانی لالەی زەریا --شەمە (لێدوان) ‏٢١:١٥، ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @شەمە بەخێربێیت! بڕوانە ئەم ڤیدیۆیە. ⇐ئارام وتووێژ٢١:٢٣، ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ئارام بۆت

سڵاو، هیوادارم باش بی. [بەین (مۆسیقا): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان - ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد (wikipedia.org) لەم دەستکارییەی ئارام بۆت] بۆم دەرکەوت داڕێژەی تووڵی دەروازەی لە وتارەکە داناوە، ئەگەر چیش لەپێشتردا داڕێژەی سادەی دەروازە داندراوە. پێم وایە بەسەرداچوونەوەیەکی تر بکرێ باشە تاکوو دووپاتکردنەوەکان لاببرێن و وتارەکان لەخۆڕا قەرەباڵغ نەبن. سوپاس بۆ بەشدارییەکانت، کاری زۆر باشت کردووە :) ◂  ئێپین  ٠١:٣٠، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Épine: بەھ، ئەوە خۆر لە کوێ ھەڵھاتووە، وا دەرکەوتی. :) زۆر سپاس و ڕاست دەکەیت. داڕێژە:دەروازە تەنیا لەسەر ٥٦ وتار بەکارھێنراوە و ڕاستی لەوەتەی داڕێژە:تووڵی دەروازە بەکاردێنین، ئیتر ڕەواجی ئەوەی پێشتر لەسەر وتارەکان نەماوە و دەبێ لەسەر وتارەکان بسڕدرێنەوە و تەنیا لەسەر پۆلەکان لێیان گەڕێین. لەگەڵ سپاسی دووبارەم، ⇐ئارام وتووێژ٠٨:٢٥، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
  سەرجەم داڕێژەکانی دەروازە لەسەر وتارەکان لابران.ئارام وتووێژ١١:١٤، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
جار جار سەر ئەیەم گەر چی بەشداریش نەکەم :) ◂  ئێپین  ١٨:٢٤، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

کۆمەڵە وتارەکان

سڵاو، پڕۆژەکە چی لێھاتەوە :) ببورە کاک ئارام. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٠:٠٧، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Hivja: ڕاستی ئەرکی زیادکردنی تووڵی دەروازەم بۆ بۆتەکە زیاد کردووە و ئەم چوار پێنج ڕۆژە ھەر خەریکی ئەوە بووە و سەروو ٢٠٬٠٠٠ دەستکاریی کردووە و ناشمەوێ قورساییی بخەمە سەر. مەزندە دەکەم ئەمڕۆ تەواویان بکا و ئیشەڵڵا بەیانی بیر لە بڵاوکردنەوەی شارەکانی ئێرانیش دەکەینەوە. پەلەت نەبێ. :) ⇐ئارام وتووێژ١١:٢٩، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر باشە سپاس بۆ بەڕێزت، ھەر بژی. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١١:٣٣، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک ئارام، چیتر نەچینە قۆناغی بڵاوکردنەوەیان؟ ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٩:٢٩، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Hivja چەند ئیشی ترمان لە شوێنگەلێکی تر ھاتە پێش بۆیە ئەمە دوا کەوت. سپاس کە جاروبار بیرم دەخەیەوە. ڕاستی لەبیریشمە، بەڵام ترسم لەم پڕۆژەیە کە باش دەرنەچێت. ئیشەڵڵا بەیانی ھەوڵێکی لەگەڵ دەدەم تا بڵاویان بکەینەوە و ئیشەڵڵا ئاخری خێر بێ. ⇐ئارام وتووێژ٢٠:٠٨، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس کاک ئارام، خۆت دەزانی ئەم پڕۆژەیە وەک بەربەستێکی بۆ پڕۆژەکانی تر لێھاتووە، واتا ھەتا کۆتایی بەو پڕۆژەیە نەھێنین دڵمان بۆ پڕۆژەکانی تر ناچێت. ھیوادارم لەکاتی بڵاوکردنەوەیان ھیچ کێشەیەک دروست نەبێت و ھەر ئەو جۆرەی فەرمووت خێر بێ :) ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢٠:٣٦، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەریش ھەر بەشێک و بەگشتی ھەر شتێک کە بینیت بۆی ھەیە بەخراپی دەرچێت، تکایە پێم بڵێ تاوەکوو لەپێش بڵاوکردنەوەیان بڕیاری کۆتاییی لەسەر بدەین. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢٠:٣٧، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja ڕاستە کە بووەتە بەربەست بۆ پڕۆژەکانی تر، بەس ئیشەڵڵا لەسەر خێر بەیانی بڵاویان دەکەینەوە. ئەوەی لە دەستی ئێمە ھاتبێ کردوومانە، بەس بۆ مەزندەکردنی ئەنجامەکان ناڕەحەتە چونکە ویکیدراوە بە شێوەیەکی تەواو جیاواز ھاتووەتە نێو باسەکەوە. ئێمەش ھیوادارین کێشە دروست نەبێت. ڕاستی شتێکی وا نەماوە کە وەک کێشەیەکی زەق بێتە بەر چاوم غەیری ئەوەی کە کێشەی خاڵبەندی ڕەنگە بۆ ھەندێکیان دروست ببێ کە چارەم بۆ ئەوە پێ نییە. بۆ سەرچاوەکانیش، وتارەکان بێسەرچاوە دەبن بێجگە لەوانەی کە لە ویکیدراوە بە سەرچاوەوە زیادکراون. ⇐ئارام وتووێژ٢٠:٤٨، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر باشە تەنیا چەند شتێکی لە کۆتادا باس بکەم؛ ئێمە ھەر ئەو جۆرەی وتت کارە سەرەکییەکانمان کردووە تەنیا ئەگەر زانیارییەک لە ویکیدراوەدا لەبارەی وتارێکدا نەبوو باشترە لە نووسینی سەرەکیدا دانەنرێت بە نموونە ئەگەر زانیاریمان لەبارەی ڕووبەری شاردا نەبوو ھەر نەنووسرێ باشترە لەوەی کە بە خاڵی دانرێت. ئەوەی تریش ئەوەیە کە ئێمە سەرچاوەی دانیشتووانمان لە ساڵی ٢٠١٦دا ھەیە و دامانناوە کە خۆی وتارەکە لە نازناوی بێسەرچاوەیی دەردێنێت. دیسان سپاس بۆ بەڕێزت، بێگومان ئەگەری کێشە دروستبوون زۆر کەمە و بەدڵنیایییەوە پڕۆژەیەکی باش و کۆن کۆتاییی پێدێت. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢١:١٣، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja خۆی وایە و ئەگەر لە ویکیدراوە نرخی ڕووبەرەکە نەبێ، دەقەکەش نانووسرێ. بۆ سەرچاوەکەش، سڕیمەوە؛ بەستەرەکە مردبوو. ئەوانەی ویکیدراوەش سەرچاوەیان لە ھەمان شوێنەوە وەرگرتبوو و ئەوانەی ئەوێش مردبوون، بەڵام ھەر دەنووسرێن ئەگەر مردبێتیشن مەگەر ئەوەی کە لەوێ بیسڕنەوە. ئیشەڵڵا بەیانی (ئەگەر ببێتە نسیب) بڵاویان دەکەینەوە. سپاس بۆ تۆش! ⇐ئارام وتووێژ٢٢:١٥، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەر بژی بەڵام بۆ سەرچاوە تکایە ref/داڕێژە/ref دابنێ دواتر لە داڕێژەکەدا بەستەرەکە چاک دەکەین. سپاس. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢٢:٤٠، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja وەڵا داوای لێبووردنم ھەیە و تازە بڵاو کرایەوە. بەس بەستەری سەرچاوەکەش چاک بکرێتەوە، لای خۆمان و بۆ وتارەکانی ئەم پڕۆژەیە کەڵکی نییە چونکە لە ویکیدراوە ئامارەکان وەرگیراون. ئەگەر توانیت ئاماری ٢٠١٦ پەیدا بکەیت، لە ویکیدراوە چاکی دەکەین. ⇐ئارام وتووێژ٠٧:٥٦، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
نانا کێشە نییە. زۆر باشە سپاس، سەیری داڕێژەی ویکیپیدیای فارسی و ئینگلیزیشم کرد ئیوانیش بەستەرەکەی وەک ئێمە ھەر کێشەی ھەبوو. ئەگەریش بەستەرەکە چاک کرایەوە و یانیش بەستەرێکی تری پەیوەندیدارم لە وێبگەی ئاماری ئێراندا بینییەوە ئەوکات ئاگادارتان دەکەمەوە. سپاس بۆ بەڕێزتان. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٣:٤٧، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram ـــ ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٣:٤٧، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja کەواتە زۆر چاکە. ئممم... پێویست ناکا لەسەر پەڕەی لێدوانی خۆم بانگم بکەی. :) ⇐ئارام وتووێژ١٥:٠٠، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
⁦(⁠◠⁠‿⁠◕⁠)⁩ ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٥:٠٣، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بانگکردنم لە کورتەی دەستکاری

مەبەستت چییە لەوەی ئاگاداربم بۆچی چیم کردووە؟ کەمێک بە ڕوونتر قسە بکە، دواتر ئەمە چییە لە کورتەی دەستکارییەکان بانگم دەکەیت دەتوانیت بێیتە بەشی وتوێژ!؟ Ari Qasm (لێدوان) ‏١٤:٤٢، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ari Qasm: کاکە لێرە ئەو وشە جادوویییەت زیاد کردووە کە ھەڵەیە، و من لێرە لام بردووە و بانگم کردوویت کە ئەوەی کردووتە دروست نییە. لەسەر پەڕەی وتووێژێیش پەیامم بۆ ناردوویت و لە کورتەی دەستکارییش بانگم کردوویت، بەڵام زۆر ھەڵەی سەیر دەکەی و دووپاتیان دەکەیەوە. بڕوانە ئێرە کە سەرجەم ئەو دەستکارییانەت پیشان دەدات کە تێیدا بانگم کردوویت و بۆیە لە کورتەی دەستکاری بانگت دەکەم تا ڕێک ھەڵەکەی خۆت ببینیت و دووپاتیان نەکەیەوە. ئێستا شتێک ھەیە لێی تێ نەگەیت؟ ⇐ئارام وتووێژ١٦:٣٥، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاست دەکەم دەزانم بۆ فێربوونی منتە بەڵام ئێستاش نازانم مەبەستت چیە لەو وشەیە هیچ بیریشم نایەت کە شتێکی وام کردبێت. Ari Qasm (لێدوان) ‏١٧:٥٤، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ari Qasm: ڕەنگە بە نەزانین زیادت کردبێ. ئێستا ئەوە چارە بوو. تەنیا کاتێک شتێکمان پێتان وت، بۆ پێشچوونی خۆت و ویکیپیدیایە ئەگینا خۆ دوژمنی یەکتر نین. :) سپاس! ⇐ئارام وتووێژ١٨:٣٥، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە پەڕەی بەکارھێنەری «Aram/ئەرشیڤی ١٢».