بەڵگەدارکردنی مۆدیوول[دروست بکە]
--[[
	Quran Translation
	Name: تەفسیری ئاسان
	Translator: Burhan Muhammad-Amin
	Language: Kurdish
	ID: ku.asan
	Last Update: September 14, 2010
	Source: https://tanzil.net/trans/
	JSON: https://cdn.jsdelivr.net/gh/fawazahmed0/quran-api@1/editions/kur-burhanmuhammada.json
]]

return {
	-- 58 = المجادلة
	{
		"ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) بێگومان خوا بیستی و وەریگرت وتووێژی ئەو ئافرەتەی که گفتوگۆت لەگەلدا دەکات دەربارەی هاوسەرەکەی، سکاڵای خۆیشی بۆلای خوا دەبات، خوایش گوێی له گفتوگۆکەتان بوو، بەڕاستی خوا بیسەرو بینایە. (چوار ئایەتی سەرەتای ئەم سوورەته دەربارەی خەولەی کچی ثەعلەبەو مێردەکەی هاتۆته خوارەوه... ڕۆژێک مێردەکەی لێی تووڕه دەبێت و پێی دەڵێت: تۆ لەجێگەی دایکمی، خەوله دێت بۆ خزمەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، باسەکەی بۆ دەگێڕێتەوە، دوای تاوێک حالەتی وەحی بەسەر پێغەمبەردا دێت و چوار ئایەتی سەرەتای ئەم سوورەته دادەبەزێت).",
		"ئەوانەتان بەهاوسەرانیان دەڵێن: تۆ له جێگەی دەیکمدایت، هاوسەرەکەیان بەو `قسەیه نابنه دایکیان، چونکه دایکیان تەنها ئەوانەن که ئەوانیان لێ بووە، ئەوانه قسەیەکی نابەجێ دەکەن وبوختانێکی ناپەسەند دەڵێن، بێگومان خوا چاوپۆشی دەکات و لێخۆش دەبێت (ئەگەر ئەوانه پەشیمان ببنەوه و داوای لێخۆشبوون بکەن)...",
		"ئەوانەی وا به هاوسەرەکانیان دەڵێن و دوایی پەشیمان دەبنەوه لەوەی که وتویانە، ئەوه دەبێت کۆیلەیەک ئازاد بکەن پێش ئەوەی ئەو ژن و مێرده بەیەک بگەن، ئەو بڕیاره ئێوەی پێ ئامۆژگاری دەکرێت، خوایش ئاگاداره بەو کارو‌کردەوانەی ئەنجامی دەدەن...",
		"ئینجا ئەوەی کۆیلەی دەست نەکەوت، ئەوه دەبێت دوو مانگ لەسەر یەک بەڕۆژوو بێت پێش بەیەکگەیشتنیان، جا ئەوەی ناتوانێت به ڕۆژوو بێت، با شەست هەژار تێر بکات له ژەمێک خواردن، ئەوەی که باسکرا بۆ ئەوەیه باوەڕتان پتەو بێت بەخواو پێغەمبەرەکەی (چونکه خوا چارەسەر دادەنێت بۆ گیروگرفتەکان)، ئەو بڕیارانەش سنووری خوان، بۆ ئەوانەش که کافرن (ملکەچی فەرمانی خوا نابن) سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئامادەیە.",
		"بەڕاستی ئەوانەی دژایەتی و دوژمنایەتی خواو پێغەمبەرەکەی دەکەن، سەرشۆڕ و خەجاڵەت و شکست خوردەن، هەروەک ئەوانەی پێش ئەمان که سەرشۆر و خەجاڵەت کران و تێکشکان، بێگومان ئێمه بەڵگه و نیشانەی ڕوون و ئاشکرامان ناردۆته خوارەوه لەسەر ئەم ڕاستیانە، جا بۆ ئەوانەی که کافرو بێ باوەڕن سزای ڕیسواکەر ئامادەیە...",
		"له ڕۆژێکدا که خوا هەموویان زیندوو دەکاتەوه پێکەوە، ئەوسا هەواڵی هەموو کاروکردەوەکانیان پێ ڕادەگەیەنێت، خوا ئاماری کردووه ئەوان فەرامۆشیان کردووە، خوایش شایەت و ئاگایه بەسەر هەموو شتێکدا.",
		"ئایه سەرنجت نەداوه که بەڕاستی خوا به هەرچی له ئاسمانەکان و زەریدا هەیه زانا و ئاگایە، سێ کەس نیه چپه بکەن بەیەکەوه خوا جوار‌هەمیان نەبێت، پێنج کەس نیه ئەو زاته شەشەمیان نەبێت، لەو ژمارانه کەمتر یان زیاتریش نیه که ئەو لایان نەبێت و ئاگادار نەبێت به سرته و چپەیان، لەهەر شوێنێک و لەهەر کوێدا بن، پاشان له ڕۆژی قیامەتدا ئاگاداریان دەکاتەوه به هەموو ئەو کارو کردەوانەی که ئەنجامیانداوە، چونکه بەڕاستی خوا به هەموو شتێک زانایە.",
		"ئایا سەرنجت نەداوه لەوانەی قەدەغەی چپەیان لێ کراوە، کەچی لەوەودوا هەر دەگەڕێنەوه سەر ئەو ڕەفتارەی که لێیان قەدەغەکراوە، بەردەوام خەریکی چپەیەکن که هەمووی گوناهو دوژمنایەتی و نافەرمانی پێغەمبەرە، کاتێکیش دێن بۆ لات جۆرێک سڵاوت لێ دەکەن، که خوا بەو شێوەیه سڵاوی لێ نەکردویت!! بەگاڵتەوه دەڵێن: ئەوه بۆچی خوا سزامان نادات بەهۆی ئەو قسانەوه که دەیڵێین!! ئەوانه دۆزەخیان بەسه که بچنه ناوی و ببرژێنرێن تیایدا، ئای که سەرنجامێکی خراپە.",
		"ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوه کاتێک چپه دەکەن بەیەکەوە، چپەیەک مەکەن که گوناهو دوژمنایەتی و نافەرمانی پێغەمبەر بێت، با چپەکانتان هەمووی دەربارەی چاکه و خواناسی و پارێزکاری بێت، لەو خوایه بترسن که هەر بۆ لای ئەو کۆدەکرێنەوه (بۆ لێپرسینەوە).",
		"بەڕاستی چپەی خراپ و نابەجێ هەر له شەیتانەوەیە، تا ئەوانه غەمبار بکات که باوەڕیان هێناوە، وه نەبێت ئەو چپەیه هیچ زیانێکیان پێ بگەیەنێت مەگەر ویستی خوای لەسەر بێت، دەبا ئیمانداران هەر پشت به خوا ببەستن تا له زیان به دوور بن.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه کاتێک له دانیشتن و کۆبونەوەکاندا پێتان دەوترێت: ڕێ بدەن بەکەسانی ترو ئەڵقەی دانیشتنەکه فراوان بکەن، ئەوه ئێوەش فراوانی بکەن، ئەگەر ئێوه واتان کرد خوا پاداشتی فراوانتان پێ دەبەخشێت، کاتێکیش پێتان دەوترێت هەستن و جێگه چۆڵ بکەن، (بۆ پیاوماقووڵ و ڕیش سپی و گەورەکانتان) جێگه چۆڵ بکەن، جا ئەگەر واتان کرد خوای گەوره ئەوانەی ئیمانیان هێناوه له ئێوه و ئەوانەشتان زانست و زانیاریان پێدراوه چەندەها پلەو پایه بەرزیان دەکاتەوە، خوایش ئاگایه بەو کارو کردەوانەی که ئەنجامی دەدەن.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه کاتێک ویستتان چپەیەک یان قسەیەکی نهێنی لەگەڵ پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) بکەن، پێش ئەو کاره خێرێک بکەن (بەگوێرەی توانا شتێک ببەخشن بەهەژاران)، ئەوه چاکتره بۆتان و خاوێنترە، خۆ ئەگەر نەتان بوو، ئەوه چاک بزانن که خوا لێ خۆشبوو میهرەبانە.",
		"ئایا دەترسان له هەژاری پێش ئەوەی که به نهێنی قسه بکەن، خێرو چاکەیەک ئەنجام بدەن؟! جا کاتێکیش که نەتانکرد خوا هەر لێتان خۆش بوو، ده ئیتر ئێوه نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن و زەکات بدەن و فەرمانبەرداریی خواو پێغەمبەرەکەی بکەن، خوایش زۆر ئاگایه بەو کاروکردەوانەی که ئەنجامی دەدەن.",
		"ئایا سەرنجی ئەوانەت نەداوه پشتگیریان له هۆزێك کرد، که خوا خەشمی لێ گرتوون و ڕقی لێیانه، ئەو دووڕووانه نه سەر به ئێوەن، نه سەر بەوانیشن، سوێند لەسەر درۆ دەخۆن له کاتێکدا که خۆشیان دەزانن...",
		"خوا سزایەکی سەخت و بەتینی بۆ ئاماده کردوون، بەڕاستی ئەوەی ئەوان دەیانکرد ڕەفتارێکی ناشیرین و کارێکی نابەجێ بوو.",
		"ئەوانه سوێندەکانیان کردووه بەقەڵغان بۆ خۆیان تا سەروماڵیان سەلامەت بێت، بەو هۆیەشەوه بەربەستیان داناوه لەبەردەم بەرەو پێش چوونی ڕێبازی خوادا، هەر بۆیەش سزاو ئازارێکی سەرشۆرکەر بۆیان ئامادەیە.",
		"نه ماڵ و سامانیان نه ڕۆڵەکانیان هەرگیز نابنه هۆی ئەوەی که له دەست تۆڵەی خوا ڕزگاریان بکات، ئەوانه نیشتەجێی ناو دۆزەخن و تیایدا بۆ هەمیشه بەزیندوویی دەمێننەوه.",
		"لەو ڕۆژەدا که خوا هەموویان زیندوو دەکاتەوە، دەست دەکەنەوه به سوێند خواردن هەروەك بۆ ئێوه سوێندیان دەخوارد، له کاتێکدا وادەزانن که ڕزگاریان دەبێت و شتێکیان دەست دەکەوێت!! (خوای گەوره له ناو خەڵکیدا ڕیسوایان دەکات و دەفەرموێت): ئاگاداربن که بەڕاستی هەر ئەوانن درۆزنن.",
		"ئەوانه شەیتان زاڵ بووه بەسەریانداو داگیری کردوون، بەو هۆیەوه یادی خوای لەبیر بردوون، ئا ئەوانه دەسته و تاقم و حزبی شەیتانن، ئاگاداربن که بێگومان دەسته و تاقم و حزبی شەیتان خەسارەتمەند و زەرەرمەندن.",
		"بەڕاستی ئەوانەی دژایەتی خواو پێغەمبەرەکەی دەکەن ئا ئەوانه له نزمترینترینی خەڵکین له دنیاو قیامەتدا.",
		"خوا بڕیاریداوه کە: بێگومان هەر خۆم و پێغەمبەرەکانم سەرکەوتوو دەبین، چونکه بەڕاستی هەر خوا خۆی بەهێزو باڵادەستە.",
		"کەسانێکت دەست ناکەوێت باوەڕ بهێنن به خواو به ڕۆژی دوایی، لەکاتێکدا کەسانێکیان خۆش بوێت که دژایەتی خواو پێغەمبەرەکەیان کردبێت، ئەگەرچی ئەو دوژمنانه باوو باپیریان بن یان نەوەیان بن یان برایان بن یان عەشیرەتیان بن، ئەوانەی که بەو شێوەیە‌ن (ئیمان و باوەڕیان له هەموو کەسێک لا به نرخترو پیرۆزترە)، خوا ئیمان و باوەڕی لەدڵیاندا چەسپاندووەو جێگیری کردووەو له بەهرەو میهرەبانی تایبەتی خۆی، وه به هێزو گیانێکی تایبەتی لەلایەن خۆیەوه (مەبەست قورئان و ئیمانە) پشتگیری کردوون و یارمەتی داون، سەرنجامیش دەیانخاته باخەکانی بەهەشتەوه که چەندەها ڕوبار بەژێر درەخت و کۆشکەکانیدا تێ دەپەڕێت، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی بەبڕاوەدا، ئەوانه خوا لێیان ڕازیه و ئەوانیش له خوا ڕازین، ئا ئەوانه دەستەو تاقم و حزب و لایەنی خوای گەورەن، ئاگاداربن که بەڕاستی هەر لایەن و حزب و دەسته و تاقمی خوا سەرکەوتوو و سەرفرازن.",
	},
	-- 59 = الحشر
	{
		"هەرچی له ئاسمانەکان و زەویدا هەیه بەپاکی و بێگەردی یادی خوایان کردووە، هەر ئەویش باڵادەست و دانایە.",
		"ئەو خوایه ئەو زاتەیە، ئەوانەی بێ باوەڕ بوون له خاوەنانی کتێب، هەڵیکەندن له شوێنەواریان و ناچاری کۆچی کردن له یەکەم دەست پێکردنی کۆکردنەوەو دەرکردنیاندا، ئێوه بەتەما نەبوون و گومانتان نەدەبرد ئاوا بەئاسانی بڕۆن، ئەوانیش گومانیان وابوو که بەڕاستی قەڵاکانیان بەرگریان دەکات له ویست و فەرمانی خوا، ئەوسا ئیتر له لا‌یەکەوه خوا بەڵای بەسەر هێنان که بەخەیاڵیاندا نەهاتبوون و حسابیان بۆ نەکردبوو، ئەوسا خوا ترسێکی فڕێدایه دڵیانەوە، بەناچاری دەستیان کرد بەکاولکردنی خانووبەرەو ماڵەکانیان بەدەستی خۆیان و دەستی ئیمانداران، کەواتە: ئەی خاوەن بیروهۆش و دوور بینەکان دەرس و پەندو ئامۆژگاری وەربگرن (جوولەکه هەروا بۆیان ناچێته سەر).",
		"خۆ ئەگەر خوا چۆڵکردنی لەسەر بڕیار نەدانایە، ئەوه هەر له دنیادا سزای دەدان، له قیامەتیشدا سزای ئاگری دۆزەخ بۆیان ئامادەیه (چو‌نکه زۆر دڵڕەق و پیلانگێرن).",
		"ئەو سزایه بەهۆی ئەوەوه بوو بەڕاستی ئەوانه دوژمنایەتی خواو پێغەمبەرەکەیان کرد، ئەوەش دژایەتی ئاینی خوا بکات، با چاك بزانێت خوا سزاو تۆڵەی زۆر بەئێش و ئازارە.",
		"هەر درەختێکی تەڕتان بڕی بێت یان وازتان لێ هێنابێت و لەسەر بنجی خۆی ما بێت (له خەیبەردا)، بەفەرمانی خوا بووه و ویستی ئەوی لەسەرە، تا تاوانباران و له سنوور دەرچووەکان سەرشۆڕ و خەجاڵەت بکات.",
		"ئەو دەستکەوتانە، خوا له جوولەکەی سەندووه و بەخشیوویەتی بەپێغەمبەرەکەی، ئێوه هیچ خۆتان ماندوو نەکردبوو بۆ بەدەست هێنانی، نه بەسواری ئەسپ بۆی چووبوون نه به سواری وشتر، بەڵکو ئەوه خوایه که پێغەمبەرەکەی زاڵ دەکات بەسەر هەر دەسته و تاقمێکدا که بیەوێت، خوایش دەستەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.",
		"ئەو دەستکەوتانەی، خوا بەخشی به پێغەمبەرەکەی له خەڵکی دێهات و شارەکانی جوو، ئەوه خوا بڕیاری لەسەرداوه که بۆ پێغەمبەر و خزمانیەتی، بۆ هەتیوان و هەژاران و ڕێبوارانیشە، بۆ ئەوەی ئەو سامانه تەنها له نێوان دەوڵەمەندەکانی ئێوەدا نەبێت، جا ئەوەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێی بەخشیوون وەری بگرن، هەر فەرمانێکی پێدان بەگوێی بکەن، قەدەغەی هەر شتێکی لێ کردن مەیکەن، له خوا بترسن؛ چونکه بەڕاستی خوا بەتوندی تۆڵه دەسێنێت.",
		"هەروەها لەو دەستکەوتانە، بەشی کۆچبەرانی هەژار دەبێت بدرێت، ئەوانەی له شوێنەوارو سامانیان دوور خراونەتەوەو دەرکراون، ئەوانه بەتەمای بەخششی خواو ڕەزامەندیی ئەون و بەبێ هیچ تەماعێک پشتیوانی له خواو پێغەمبەرەکەی دەکەن و هەوڵی سەرخستنی بەرنامەکەیان دەدەن، هەر ئا ئەوانه ڕاستگۆو ڕاستانن.",
		"ئەوانەی که پێشتر ماڵ و شوێنی خۆیان ئاماده کرد بۆ پێشوازیی له کۆچبەران و دڵ و دەروونی خۆیان ڕازاندەوه بەئیمان، ئەوانەشیان خۆش دەوێت که کۆچیان کردووه بۆ لایان و له دڵ و دەرونیاندا جێی هیچ جۆره حەسوودی و بەخیلیەك نابێتەوه (لەسەر ئەوەی که بەشی کۆچبەران دراوه و بەشی ئەوان نەدراوە)، حەز به بەخشینی دەستکەوتەکان بەوان دەکەن، فەزڵی ئەوان دەدەن بەسەر خۆیاندا هەرچەنده هەژارو نەداریشن، جا ئەوەی خۆی له نەفسی ڕەزیلی بپارێزێت و زاڵ بێت بەسەریدا، ئا ئەوانه هەر سەرفرازن.",
		"ئەوانەش که به شوین کۆچبەران و پشتیواناندا هاتن (تا کۆتایی دنیا ئەمه دۆعا و نزایانه و بەردەوام) دەڵێن: پەروەردگارا له ئێمه و له برایانەشمان خۆش ببه که پێش ئێمه ڕێبازی ئیمانیان گرتەبەر و له دڵەکانماندا هیچ جۆره بوغزو کینەیەک مەخەره دڵمانەوه له ئاستی ئەوانەی ئیمانیان هێناوە، پەروەردگارا تۆ بەڕاستی بەسۆزو بەخشنده و میهرەبانیت.",
		"ئایا سەرنجت نەداوه لەوانەی که دووڕوو بوون و بەبرا بێباوەڕەکانیان له خاوەن کتێب دەڵێن: ئەگەر ئێوه دەربکرێن ئێمەش لەگەڵتاندا دەردەچین، هەرگیز دژی ئێوه بەقسەی کەس ناکەین، خۆ ئەگەر جەنگتان دژ بکرێت ئێمه پشتیوانیتان لێ دەکەین، بەمەرجێک؛ خوا خۆی شایەته که ئەوانه بێگومان درۆزنن.",
		"سوێند به خوا ئەگەر دەربکرێن لەگەڵیاندا دەرناچن و ئەگەر جەنگیان دژبکرێت، پشتیوانییان لێناکەن و ئەگەر پشتیوانیشیان لێکردن، دوای تاوێک پشت هەڵدەکەن و پاشان سەرکەوتوو نابن.",
		"بەڕاستی ئێوەی ئیماندار ترستان زیاتره له دڵ و دەروونیاندا تا خوای گەورە، چونکه بێگومان ئەوانه کەسانێکی ناحاڵی و تێ نەگەیشتوون (هەمیشه له دڵەڕاوکێدان).",
		"هۆزی جوو‌لەکه هەرگیز بەیەک پارچەیی ناوێرن دژی ئێوه بجەنگن، مەگەرله شوێنی قایم و قەڵای سەختدا، یان له پشتی دیواری بەرزو قایمەوە، چونکه ئەو جووانه نێوانیان زۆر ناخۆشه و چارەی یەکتریان ناوێت، هەرچەنده وا دەزانیت یەکپارچەن، بەڵام لەڕاستیدا دڵەکانیان دوورن له یەکەوە، چونکه ئەوانه ژیر و هۆشمەند نین.",
		"نموونەیان وەك نموونەی بێباواڕانی ئەم نزیکانه وایه (که له جەنگی بەدردا) بەئەنجامی کارو کردەوەی خۆیان گەیشتن، له قیامەتیشدا سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئامادەیە.",
		"(نێوانی دووڕووەکان له گەڵ جووەکان) وەك شەیتان وایه که هانی ئادەمیزاد دەدات له ڕێی خەیاڵ و وەسوەسەوە؛ پێی دەڵێت: وەره کافربه (به جوانکردنی هەموو جۆره تاوانێک که خوا پێی ناخۆشە)، جا کاتێك که کافر بوو (واته ئەو کارانەی ئەنجام دا که شەیتان پێی ڕازیە) پێی دەڵێت: بەڕاستی من بەریم له تۆ من له پەروەردگاری جیهانیان دەترسم!!.",
		"سەرئەنجامی هەردووکیان (شەیتان و ئادەمیزادی کافر) ئەوەیه که هەردوو له دۆزەخدا بۆ هەمیشە، بەنەمریی دەمێننەو، ئەوەش پاداشتی ستەمکارانە.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، خواناس و پارێزکاربن و له سنوورەکانی مەترازێن، با هەموو کەسێك سەرنج بدات و بزانێت چی بۆ سبەی دەست پێشکەری کردووە، هەوڵ بدەن هەمیشەو بەردەوام پارێزکارو دیندارو خواناس بن، چونکه بەڕاستی خوا زۆر ئاگایه بەهەموو ئەو کاروکردەوانەی که ئەنجامی دەدەن.",
		"نەکەن وەکو ئەو کەسانه بن که خوایان فەرامۆش کرد، شوێنی بەرنامەکەی نەکەوتن، خوایش ئەوانی له بیر خۆیان بردەوە، ئەوانه له سنوور دەرچوو تاوانبارەکانن.",
		"(بێگومان) نیشتەجێکانی دۆزەخ وەك بەهەشتیەکان نین، چونکه هەر بەهەشتیەکان سەرفرازو کامەران و بەختەوەرن.",
		"ئەگەر ئەم قورئانەمان داببەزاندایه سەر کەژو کێوێك، دەتبینی ملکەچ دەبوو، وردو و خاش دەبوو، شەق و پەق دەبوو، له ترسی فەرمانی خوا، له هەیبەتی گەورەیی و دەسەڵاتی خوا، ئێمه ئەم نموونانه دەهێنینەوه بۆ خەڵکی بۆ ئەوەی بیربکەنەوه و ژیرییان بخەنه کار و شوین قورئانی پیرۆز بکەون.",
		"خوا ئەو زاتەیه که جگه لەو خوایەکی تر نیه زانایه به هەموو نهێنی و ئاشکراکان، ئەو خوایه بەخشنده و میهرەبان و دلۆڤانه کانگای ڕەحم و بەزەییە.",
		"خوا ئەو زاتەیه که جگه لەو خوایەکی تر نیه پاشای هەموو بوونەوەرە، پاك و بێگەردو پوختە، ئاشتی خواز و ئاشتی پەروەرە، ئاسایش بەخش و پەناگای ئیماندارانە، دەسەڵاتداره و چاودێری دروستکراوەکانیەتی، باڵادەستە، خاوەنی خێری بێسنوورە، گەورەیه و خۆی بەگەوره دەزانێت، پاکی و بێگەردی بۆ ئەو خوایەیه لەوەی تینەگەیشتوان شەریك و هاوەڵی بۆ بڕیار دەدەن.",
		"هەر ئەو خوایه بەدیهێنەرو دروستکراوە، (له نەبوون هەرچی بۆی بەدی دەهێنێت)، نەخشه و وێنه کێشەرە، ناوه پیرۆزو جوانەکان، هەمووی شایستەی ئەون، هەرچی له ئاسمانەکان و زەویدا هەیه ستایشی ئەو دەکەن، بەڕاستی ئەو زاته خوایەکی باڵادەست و دانایە.",
	},
	-- 60 = الممتحنة
	{
		"ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوه دوژمنانی من و دوژمنانی خۆتان مەکەنه دۆستی گیانی بەگیانی، لەکاتێکدا خۆشەویستی و سۆزی خۆتانیان بۆ دەردەبرن، بەڕاستی ئەوان بێ باوەڕیش بوون بەوەی له لایەن خواوه بۆتان هاتووە، ئەوانه پێغەمبەرو ئێوەش دەردەکەن له مەککە، لەبەر ئەوەی که باوەڕ دەهێنن بەخوای پەروەردگارتان، (ئەمەم بەگوێ بکەن) ئەگەر ئێوه دەرچوون بۆ تێکۆشان له پێناوی من و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی مندا، بەنهێنی خۆشەویستی خۆتانیان پێدەگەیەنن، لەکاتێکدا من ئاگادارم بەوەی شاردوتانەتەو و بەوەش که ئاشکراتان کردووە، جا هەر کەس له ئێوه کاری وابکات ئەوه بەڕاستی ڕێبازی ڕاستی ون کردووە.",
		"هەر کاتێك خوانەناسان دەسەڵاتیان هەبێت و ئێوەیان دەست بکەوێت، ئەوه دەبنه دوژمنتان و دەست و زمانیان بەخراپه درێژ دەکەن بۆتان (بەهەرچی بۆیان بکرێت) ئەوانه پێیان خۆش بووه و ئاواتیان خواستووه که ئێوه له ئایینەکەتان هەڵگەڕێنەوە.",
		"خزمان و ڕۆڵەکانتان هەرگیز فریاتان ناکەون، چونکه له ڕۆژی قیامەتدا له یەکتان جیادەکاتەوە، بەڕاستی خوا بینایه بەو کارو کردەوەی که دەیکەن.",
		"ئەی ئیمانداران، بەڕاستی له ئیبراهیم و ئەوانەی که لەگەڵیدا بوون نموونەیەکی چاکتان خراوەته بەرچاو، کاتێك که به قەومەکەی خۆیانیان وت: دوای ساڵەها بانگەواز، ئێمه بەرین له ئێوه و لەو شتانەش که لەجیاتی خوا دەیپەرستن، ئێمه باوەڕمان بەو د‌ین و ئاینەی ئێوه نیە، ئیتر دوژمنایەتی و ڕقەبەرایەتی لەنێوانماندا بەرپا بووه تا ئەو کاتەی که باوەڕ به خوای تاك و تەنها دەهێنن، جگه لەو بەڵێنەی ئیبراهیم دای به باوکی و وتی: بێگومان داوای لێخۆشبوونت بۆ دەکەم، دەسەڵاتی خوایشم نیه ئەگەر کارەساتێكت بەسەر بهێنێت، ئینجا وتی: پەروەردگارا، هەر پشتمان به تۆ بەستووه و هەر بۆ لای تۆش گەڕاوینەتەوە، سەرە‌نجامیش هەر بۆ لای تۆیە.",
		"پەروەردگارا مەمانکه بەمایەی گومڕایی بۆ ئەوانی بێ باوەڕ بوون، لێشما خۆش ببه پەروەردگارمان، بەڕاستی هەر تۆ خوایەکی باڵادەست و دانایت.",
		"سوێند به خوا بەڕاستی له سەرگوزەشته و ژیانی ئیبراهیم و ئەواندا نموونه و پێشەنگێگی چاک هەیه بۆ ئەوەی چاویان لێ بکەن، بۆ ئەو کەسەی که ئاوات و ئومێدی ڕەزامەندی خوایەو له ڕۆژی دوایی دەترسێت و حسابی بۆ دەکات، جا ئەوەش که پشت هەڵدەکات و شوێن ڕێبازی ئەوان ناکەوێت ئەوه بابزانێت خۆی زەرەر دەکات چونکه خوا هەر خۆی بێنیازه و شایستەی هەموو جۆره سوپاسێکە.",
		"نزیکه خوا خۆشەویستی و سۆز بەرپا بکات له نێوان ئێوه و ئەوانەدا که دوژمنایەتیتان لەگەڵ کردن لەوان و هەندێکیان باوەڕ بهێنن، هەمیشه خوا به دەسەڵاتە، هەر ئەو خوایەش لێخۆشبوو میهرەبانه چاوپۆشی له ڕابوردوو دەکات.",
		"دڵنیاش بن که خوا قەدەغەی ئەوەتان لێ ناکات که چاك ڕەفتاری و دادپەروەری بکەن لەگەڵ ئەو کەسانەدا جەنگیان دژ نەکردون و دژایەتی ئاینیان نەکردون و له شوێنەوارتان دەریان نەکردون، چونکه بەڕاستی خوا دادپەروەرانی خۆش دەوێت.",
		"بەڕاستی خوا تەنها قەدەغەی ئەوەتان لێ دەکات که پشتیوانیی بکەن لەوانەی که جەنگیان بەرپا کرد دژی ئاین و دەریان کردن له شوێنەواری خۆتان و پشتیوانی ئەوانیان کرد ڕۆڵیان هەبوو له دەرکردنتاندا، ئەوەش پشتیوانیان لێ بکات و خۆشی بوێن، جا ئائەوانه هەر ستەمکارن.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه کاتێک ئافرەته ئیماندارەکان کۆچ دەکەن و دێن بۆ لاتان تاقیان بکەنەوەو بەوردیی پرسیاریان لێ بکەن سەبارەت بەکۆچ و هۆی هاتنەکەیان، خوا ئاگاداره به ئیمانەکەیان، جا ئەگەر زانیتان باوەڕدارن، ئەوه مەیانگێڕنەوه بۆ لای مێرده بێ باوەڕەکانیان، نه ئەم ئافرەته حەڵاڵی ئەو بێ باوەڕانەن، نەئەو بێ باوەڕا‌نەش حەڵاڵن بۆ ئەم ئافرەته ئیماندارانه، ئەو مارەییەی مێرده کافرەکانیان خەرجیان کردووه بۆیان بگێڕنەوە، ئیتر هیچ ڕەخنەیەکیش لەسەرتان نیه ئەو ئافرته ماره بکەن کاتێك مارەییان بدەنێ، ئافرەتانی کافرمەهێڵنەوه لای خۆتان، واته مارەیان مەکەن، ئێوەش ئەی ئیمانداران ئەگەر مەسرەفێکتان کردووه له ئافرەتێکی کافردا داوای بکەنەوە، ئەوانیش ئەگەر مەسرەفێکیان کردووه له ئافرەتێکی ئیمانداردا با داوای بکەنەوە، ئائەوه حو‌کم و فەرمانی خوایە، که خۆی فەرمانڕەوایی دەکات له نێوانتاندا، خوای گەورەش هەمیشه زانا و دانایە.",
		"خۆ ئەگەر یەکێك یان هەندێك له هاوسەرانتان گەڕانەوه بۆ ناو کافران، لەوەودوا جەنگ له نێوان ئێوه و کافراندا بەرپابوو و سەرکەوتن بەسەریاندا، ئێوه له دەستکەوتی ئەو جەنگه زەرەری ئەو ئیماندارانه ببژێرن که خێزانەکانیان ڕۆشتوون، لەو خوایه بترسن که ئێوه هەمیشه بڕوادارن پێی.",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) کاتێک ئافرەتانی ئیماندار هاتن بۆ لات و پەیمانیان پێدایت کە: هیچ جۆره هاوەڵێك بۆ خوا بڕیار نەدەن، دزی نەکەن، زینا نەکەن، ڕۆڵەکانی خۆیان نەکوژن، هیچ جۆره بوختانێک نەکەن لەنێوان دەست و پێی خۆیاندا (واته دووره پەرێزبن له هەموو جۆره خیانەتێک) و فەرمانبەردارت بن له هەموو چاکەیەکداو یاخی نەبن لێت، جا ئەوه تۆ پەیمانیان لەگەڵ ببەستن و له خوا داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکە، چونکه بەڕاستی خوا لێخۆشبوو میهرەبانە.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه پشت مەبەستن بەکەسانێك خوا خەشمی لێگرتوون و دۆستایەتیان مەکەن، بێگومان ئەوانه نائومێد و بێ هیوا بوون له پاداشتی قیامەت، هەروەکو کافران، نا‌ئومێد بوون له گەڕانەی نیشتەجێکانی گۆڕستان.",
	},
	-- 61 = الصف
	{
		"هەرچی له ئاسمانەکان و زەویدا هەیه بەپاکی و بێگەردی یادی خوایان کردووە، هەر ئەویش باڵادەست و دانایە.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه بۆچی شتێک دەڵێن و ئەنجامی نادەن؟ بۆچی گوفتارتان دژی کردارتانە؟",
		"خەشم و ڕقێکی گەورەیه لای خوا ئەوەی که دەیڵێن و نایکەن.",
		"بەڕاستی خوا ئەو کەسانەی خۆس دەوێت که دەجەنگن لەپێناو ڕێبازی خوادا بەیەك ڕیزو یەك پارچه و یەك دڵ، چونکه هەروەك کۆشکێکی بەرزی قایمی داڕێژراون به قوڕقوشم.",
		"بیریان نخەرەوە، کاتێك که موسا به قەومەکەی وت: ئەی قەوم و هۆزم ئێوه بۆچی ئازاری ڕۆح و دڵم دەدەن، له کاتێکدا بێگومان دەزانن که من پێغەمبەر و ڕەوانەکراوی خوام بۆتان، جا کاتێك ئەوان گوێیان بۆ ڕاستی نەگرت و لەحەق لایاندا، خوایش دڵەکانیانی لەخشته بردو مۆری پێدا نا، چونکه خوا ڕێنموویی قەوم و هۆزی تاوانکارو تاوانبارو لەسنوور دەرچوو ناکات.",
		"بیریان بخەرەوە، کاتێك عیسای کوری مەریەم بەنەوەی ئیسرائیلی وت: منیش بەڕاستی پێغەمبەری خوام بۆ سەر ئێوە، ڕاستی تەوراتیش دەسەلمێنم کەله پێش مندا هاتووە، هەروەها مژدەدەریشم بەپێغەمبەرێك که دوای من دێت و ناوی - ئەحمەد - ە، کەچی کاتێك به بەڵگه و نیشانەی تێر و تەواوو موعجیزەی ئاشکراوه پێی ڕاگەیاندن، وتیان: ئەمه جادوویەکی ئاشکرایە.",
		"جا کێ لەو کەسه ستەمکارتره که درۆی بۆ خوا هەڵبەستووە، لەکاتێکدا ئەو بانگ دەکرێت بۆ لای ئیسلام و موسڵمان بوون، خوایش هیدایەت و ڕێنموویی قەومی ستەمکار ناکات.",
		"ئەوانه دەیانەوێت بەفوو، بەقەڵەی دەم، نووری خوا بکوژێننەوە!! (خەیاڵیان خاوە) خوا نووری خۆی، ئاینی خۆی، تەواو دەکات و دەیچەسپێنێت هەرجەنده کافرو بێ بڕواکان پێی سەغڵەت بن و پێیان ناخۆش بێت.",
		"هەر ئەو خوایه پێغەمبەرەکەی خۆی ڕەوانه کردووه هاوڕێ لەگەڵ هیدایەت و ڕێنموویی و ئاینی حەق و ڕاستیدا، تا سەری بخات بەسەر هەموو ئاین و بەرنامەکاندا، هەرجەنده موشریك و هاوەڵگەڕان پێیان ناخۆش بێت.",
		"ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە، دەستنیشانی بازرگانیەکتان بۆ بکەم، که له سزایەکی به ئێش ڕزگارتان بکات؟!",
		"سەرەتا باوەڕهێنانتانه به خواو پێغەمبەرەکەی، ئینجا هەوڵ و تێکۆشانتانه لەڕێگەی خوادا به بەخشینی ماڵ و سامانتان، وه بەخشینی خۆتان (واتە: ماندووکردنی جەسته و بیروهۆشتان، تا بەخت کردنیان لەپێناوی خوادا) بێگومان ئەو کارەتان چاکتر و بەفڕتره بۆتان ئەگەر بزانن و تێبگەن.",
		"ئەوسا خوا له گوناهو هەڵەکانتان خۆش دەبێت و دەتانخاته باخەکانی بەهەشتەوه له چەندەها ڕوبار بەژێر درەختەکانیدا تێ دەپەڕێت و جاریە، هەروەها کۆشک و تەلاری خۆش و ڕازاوه و پاك و خاوێن له باخەکانی بەهەشتی عەدندا، بەڕاستی ئا ئەوەیه سەرکەوتن و سەرفرازی و دەستکەوتی گەوره و بێسنوور.",
		"جا شتێکی تریش هەیه که حەزی لێ دەکەن، ئەویش بەخشینی سەرکەوتنه لەلایەن خواوه و کردنەوەی وڵاتان و دڵەکانه، ئەو مژدەیەش بده به ئیمانداران (له هەموو سەردەمێک، گەر ئیمانداران لێ ببڕێن بۆ ئاینی خوای مەزن).",
		"ئەی ئەو کەسانەی که ئیمان و باوەڕتان هێنەوه ببنه پشتیوانی بەرنامه و دینی خوا ببینه لایەنگری پەروەردگار، هەروەکو عیسای کوڕی مەریەم به حەواریەکانی هاوەڵی وت: کێ پشتیوان و یارو یاوەرمه بۆ ڕێبازی خوا، حەواری و هاوەڵەکانی وتیان: ئێمه ئامادەین ببینه پشتیوان و لایەنگیری خوا، ئەوسا ئیتر خەڵکی بوون به دوو دەستەوە، دەستەیەک له نەوەی ئیسرائیل باوەڕی هێناو شوین بەرنامەی خوا کەوت، دەستەیەکیش ڕێبازی کوفری گرتەبەر، جا ئێمەش پشتیوانیمان له ئیمانداران کردو بەو هۆیەوه سەرکەوتنمان بەسەر دوژمنەکانیاندا پێبەخسین و زاڵ بوون.",
	},
	-- 62 = الجمعة
	{
		"هەرچی له ئاسمانەکان و زەویدا هەیه تەسبیحات و ستایشی خوا دەکەن.. ئەو خوایەی که پاشایه و شاهی شاهانە، پاك و بێگەردو پوختە، باڵادەست و دانەیە..",
		"هەر ئەو زاتەیه لەناو خەڵکێکی نەخوێندەواردا پێغەمبەرێکی له خۆیان ڕەوانه کرد، ئایەتەکانی قورئانەکەی ئەویان بەسەردا دەخوێنێتەوه و دڵ و دەروون و ڕواڵەت و ئاشکرا و نادیاریان پوخته دەکات، فێری قورئان و دانایی و شەریعەتیان دەکات، بەڕاستی ئەوانه پێشتر لەگوامڕایی و سەرلێشێواویەکی ئاشکرادا گیریان خواردبوو.",
		"لەئایندەدا خەڵکی تریش دێن (موسڵمان دەبن له گەل و میللەتان) پەیوەست دەبن بەمانەوە، بێگومان ئەو زاته باڵادەست و دانا و کار دروستە.",
		"ئەوه ڕێزو بەهرەیەکی خواییه دەیبەخشێت بەو کەسەی که خوا خۆی ئارەزووی بکات و شایسته بێت، خوایش خاوەنی بەخشش و بەهرەی گەوره و بێسنوورە.",
		"وێنەی ئەوانەی که تەوراتیان درا بەسەردا تا پەیڕەوی بکەن، پاشان هەڵیان نەگرت و پەیڕەویان نەکرد، وەك: گوێدرێژێك وایه که باره کتێبێکی هەڵگرتبێت، ئای که چەنده ناشیرینه وێنەو نموونەی ئەوانەی که ئایەتەکانی خوایان بەدرۆ زانیووه و بڕوایان پێی نەبوو، بێگومان خوا هیدایەت و ڕێنموویی ستەمکاران ناکات.",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ئەی ئەوانەی لەسەر دینی جوولەکەن، ئەگەر ئێوه بڕواتان وایە، که بەڕاستی ئێوه دۆست و لایەنگری خوان، جگه له خەڵکی تر، کەواته داوای مردن بکەن و ئاواتی مەرگ بخوازن، (تا له ژیانی پڕ مەینەتی دنیا ڕزگارتان ببێت و به بەهەشت و دیداری پەروەردگار شاد ببن)!",
		"کەچی ئەوانه هەرگیزاو هەرگیز ئاواتی وا ناخوازن و مردن داوا ناکەن، چونکه خۆیان دەزانن چیان دەست پێشکەری کردووە، خوایش زانایه به کارو کردەوەی ستەمکاران.",
		"پێیان بڵێ ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم): بەڕاستی ئەو مردنەی که ڕادەکەن له دەستی هەر یەخەتان پێ دەگرێت، لەوەودوایش دەگەرێنرێنەوه بۆ لای کەسێك که زانایه بەنهێنی و ئاشکرا، ئەوسا ئاگادارتان دەکات بەوەی که دەتانکرد.",
		"ئەی ئەوانەی باوڕتان هێناوه کاتێ که بانگ درا بۆ نوێژ له ڕۆژی هەینیدا، ئێوه به پەله بچن بەدەم یادی خواوه و واز له کڕین و فرۆشتن بهێنن، چونکه ئەو کارەتان چاکتره بۆتان ئەگەر بزانن و تێبگەن.",
		"جا کاتێك نوێژ تەواو بوو، ئەوه بڵاو ببنەوه بەزەویدا و بەتەمای بەخششی خوا هەوڵ و کۆشش بدن، یادی خوا زۆر بکەن له هەموو چالاکیەکانی ژیاندا با ناوی ئەو زاته لەسەر زارو لەناو دڵتاندا بێت، بۆ ئەوەی سەرفرازیی هەمیشەیی بەدەست بهێنن.",
		"(پاشان خوا گلەیی لەزۆربەی ئیمانداران دەکات، ئەوانەی که قافڵەی بازرگانیان بینی دەوری پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) یان چۆڵ کرد:) کاتێك بازرگانیەك، یان یاری و گەمەیەك ببینن، ئەوه دەجن بەدەمیوه تۆیش بەجێ دێڵن لەکاتێکدا تۆ وەستاوی بەپێوه وتار دەخوێنیتەوە، پێیان بڵێ: ئەو پاداشت و بەشەی کەلای خوایه بۆ ئیمانداران، چاکتره لەو یاری و گەمه و بازرگانیە، خوایش چاکترین ڕۆزی بەخشه به سەرجەم خەڵکی.",
	},
	-- 63 = المنافقون
	{
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) کاتێك ناپاك و دووڕووەکان دێن بۆ لات و دەڵێن: ئێمه شایەتی دەدەین که تۆ پێغەمبەری خوایت!! لەحاڵێکدا که خوا خۆی چاك دەزانێت که تۆ پێغەمبەر و فرستادەی ئەویت، له هەمان کاتدا، خوا شایەتی دەدا که ئەو ناپاك و دووڕووانه درۆزنن.",
		"ئەوانه سوێندی درۆیان کردووه به قەڵغانی خۆیان و بەو هۆیەوه بەربەستی خەڵکیان کردووه له ڕێبازی خوا، بەڕاستی ئەوەی ئەوان دەیانکرد، کارێکی زۆر ناپەسەندو نابەجێ بوو.",
		"ئەو حاڵەتەشیان بۆیه تێدا دروست بووه چونکه سەرەتا باوەڕیان هێنا؛ لەوەودوا حەقیان پۆشی و کافر بوونەوە، بەهۆی ئەوەوه مۆر نرا بەسەر دڵیاندا (بۆیه تێگەیشتن و بیروبۆچوونیان شێواوه و) له ڕاستیەکان تێ ناگەن.",
		"کاتێك دەیانبینیت سیما و لەش و لاریان سەرسامت دەکات، کاتێکیش دێنه قسه (ئەوەنده دەم بازو قسەزانن) ئەوه گوێ دەگرێت بۆ قسەیان، دەڵێی داری وشکی بەدیواردا هەڵپەسێردراون، ئەوەنده له ترس و بیمدا دەژین، هەر هاوارو و بانگێك بکرێت، هەر باسێك بێته پێشەوە، وەدەزانن دژی ئەوانە، ئا ئەوانه هەر دوژمنن، کەوابوو خۆتیان لێ بپارێزە، وریایان بە، خوا بیانکوژێت و لەناویان بەرێت، ئاخر بۆچی وادەکەن، بەرەو کوێ لادران (بۆچی باوەڕی دامەزراو ناهێنن و له ڕێبازی ڕاست لادەدەن).",
		"کاتێك پێیان بوترێت وەرن پێغەمبەری خوا، داوای لێخۆشبوونتا بۆ دەکات، سەر بادەدەن و لووت بەرزی دەکەن، دەیانبینیت ڕوو وەردەگێڕن و بەرهەڵستی دەکەن، لەکاتێکدا ئەوانه خۆیان لا گەوره دەبێت و خۆ بەزلزانن.",
		"چونیەکه بۆیان داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکەیت یان نەیکەیت، هەرگیز خوا لێیان خۆش نابێت، چونکه بەڕاستی خوا ڕێنموویی قەومی تاوانبارو لەسنوور دەرچوو نادات.",
		"ئەوانه کەسانێکن دەڵێن به خەڵکی: ماڵ و سامان مەبەخشن بەو کەسانەی که له دەوری پێغەمبەری خوادان، تا بڵاوەی لێ بکەن!! (مەبەستیان هەژارانی کۆچبەرانە، ئەی نازانن) هەرچی گەنجیەنەکان هەیه له ئاسمانەکان و زەویدا هەر خوا خاوەنیانە، بەڵام دووڕوەکان ئەم ڕاستیه تێناگەن و له نهێنیەکان سەردەرناکەن.",
		"ئەو دووڕووانه دەڵێن: سوێند به خوا ئەگەر گەڕاینەوه بۆ مەدینه (دیاره که بەو حاڵەشەوه بەشداری غەزایان کردووە، به ناچاری، یان بۆ تەماع و ئاشووب نانەوە) دەبێت ئەوەی که دەسەڵاتدارو بەڕێز و پیاوماقووڵە، ئەوه دەر بکات له شار که بێ ڕێزو بێ دەسەڵاتە، ئه دووڕووانه نازانن کە: عیززەت و دەسەڵات و پایەداری هەر شایستەی خواو پێغەمبەرەکەی و ئیماندارانە.",
		"ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە، هەوڵ بدەن نه ماڵ و سامانتان، نه ڕۆڵەکانتان، نەبنه هۆی ئەوەی که لەیادی خواو بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەو کەمتەرخەمی و بێ ئاگاتان بکەن، جا هەرکەس له یادی خوا کەم تەرخەمی بکات، ئا ئەوانه هەر خۆیان خەسارەتمەندو زەرەرمەندن.",
		"لەو ماڵ و سامان و زانستی و هێزو دەسەڵاتەی که پێمان بەخشیوون، ئێوەش لێی ببەخشن و دەستی بەسەردا مەگرن و قۆرخی مەکەن؛ پێش ئەوەی که مردن یەخه بەیەکێکتان بگرێت و بڵێت: پەروەردگارا، خۆزگه ما‌وەیەکی کەمی تر مۆڵەتت بدامایه تا خێرو چاکەم بکردایه و ماڵ و سامانم ببەخشیایه و بچوومایەته ڕیزی چاکانەوە...",
		"جا ئەو داخوازیه بەجێ نیە، چونکه ڕۆژی هەرکەسێك تەواو بوو، کاتی مەرگی هەر کەسێك هات، هەرگیز خوا دوای ناخات و مۆڵەتی بۆ تازه ناکاتەوە، خوایش زۆر ئاگایه به هەموو ئەو کاروکردەوانەی که ئەنجامی دەدەن.",
	},
	-- 64 = التغابن
	{
		"هەرچی له ئاسمانەکان و هەرچی له زەویدا هەیه یادی خوا بەپاکی و بێگەردی دەکەن، دەسەڵات هەر بۆ ئەوه و هەر بۆ ئەویش سوپاس، هەر ئەویش دەسەڵاتداره بەسەر هەموو شتێکدا.",
		"ئەوزاته ئەوەیه ئێوەی دروست کردووە، جا هەتانه بێ باوەڕەو هەتانه باوەڕدا، خوایش بینایه بەهەموو ئەو کاروکردەوانەی که ئەنجامی دەدەن.",
		"ئەو خوایه لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە، وێنەی ڕووخساری ئێوەشی کێشاوه بەجوانترین شێوە، گەرانەوەو سەرئەنجامیش هەر بۆ لای ئەوە.",
		"هەرچی له ئاسمانەکان و زەویدا هەیه و دەگوزەرێت، خوا ئاگاو زانایه پێی، هەروەها دەزانێت چی پەنهان دەکەن و چی ئاشکرا دەکەن، هەمیشه ئەو خوایه زانایه به هەرچی له پێچ و پەنای سینەکاندا حەشاردراوە.",
		"ئایا هەواڵی ئەوانەتان پێ نەگەیشتووه که پێشتر بێ بڕوا بوون، چۆن سزاو ئازاری کارو کردەوەکانیان چەشت له دنیادا، له قیامەتیشدا سزای بەئێش و ئازار بۆتان ئامادەیه (چونکه تاوانی بێ باوەڕی زۆر گەورەیه و سەرچاوەیه بۆ هەموو گوناهـ و تاوانێک).",
		"ئەوەش بۆیه پێشهات چونکه پێغەمبەران بەجۆرەها بەڵگەو موعجیزە، پەیامی خوایان پێڕاگەیاندن کەچی وتیان: ئەمانه بەشەرن وەکو ئێمە، چۆن دەبنه پێغەمبەرو چاوساغمان؟ بەو بیانووه ڕێبازی بێ باوەڕیان هەڵبژاردو پشتیان هەڵکرد، خوایش پێویستی بەئیمانی ئەوان نیه چونکه خوا خۆی دەوڵەمەندەو بێنیازه و شایستەی سوپاسە.",
		"ئەوانەی بێ باوەڕ بوون به بۆچوونی خۆیان وتیان: هەرگیز زیندوو ناکرێنەوە، پێیان بڵێ: وا نیە، سوێند به پەروەردگارم، بەڕاستی هەر زیندوو دەکرێنەوە، پاشان ئاگادار دەکرێن له هەموو ئەو کارو کردەوانەی که ئەنجامتان دەدا، ئەوەش بۆ خوا زۆر ئاسان و سادەیە.",
		"کەواته تا زووه باوەڕ بهێنن بەخواو به پێغەمبەرەکەی و بەو نوور و ڕۆشناییەی که ناردوومانەته خوارەوه (که قورئانە)، دڵنیاش بن که خوا ئاگایه به هەموو ئەو کاروکردەوانەی که ئەنجامی دەدەن.",
		"ڕۆژێک دێت خوا هەمووانتان کۆدەکاتەوە، بۆ ڕۆژی کۆبوونەوەکە، ئەوه ڕۆژی زیان باریە، جا ئەوەی ئیمان و باوەر بهێنێت به خواو کردەوەی چاکیش ئەنجام بدات، ئەوه خوا چاوپۆشی دەکات له گوناهو هەڵەکانی و دەیخاته باخەکانی بەهەشتەوه که چەندەها ڕوبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی نەبڕاوەدا بۆ هەمیشەو هەتا هەتایی، ئەوەیه سەرکەوتن و سەرفرازی گەورەو بێسنوور.",
		"ئەوانەش که بێ باوەڕ بوون و ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەیان بەدرۆزانی، ئا ئەوانه نیشتەجێی ناو ئاگرن و ژیانی نەبڕاوه تیایدا دەبنه سەر، ئای که سەرئەنجامێکی زۆر ناخۆش و نالەبارە.",
		"بەفەرمانی خوا نەبێت هیچ خۆشی و ناخۆشیەك پێش نەهاتووە، جا ئەوەی باوەڕی تەواو بهێنێت، خوا دڵی ڕێنموویی دەکات بۆ لای خۆی، (هەر بارودۆخێکی بەسەردا بێت، له خۆشی و ناخۆشی بەتاقیکردنەوەی دەزانێت) خوای گەورەش هەمیشه بەهەموو شتێک زانایە.",
		"فەرمانبەرداریی خوا بکەن و فەرمانبەرداریی پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) بکەن، جا ئەگەر پشت هەڵکەن و گوێڕایەڵ نەبن ئەوه خۆتان زەرەر دەکەن، ئەگینا تەنها گەیاندنی ڕوون و ئاشکرایی پەیـامەکەی، ئەرکی سەرشانی پێغەمبەرەکەمانە.",
		"-اللە- خوایەکه جگه له خوایەکی تر نیه که دروستکار بێت و خاوەنی فەرمان بێت، دەبا ئەوانەی ئیماندارن هەر پشت بەو خوایه ببەستن و داوای یارمەتی هەر لەو بکەن.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە.. هەندێك له هاوسەرانتان یان هەندێک له ڕۆڵەو نەوەکانتان دوژمنتانن.. جا ئێوەش وریابن و خۆتان بپارێزن لێیان، جا ئەگەر چاوپۆشی له هەڵەیان بکەن و واز له ئازاردانیان بهێنن و لێیان ببورن، ئەوه چاك بزانن که خوا لێخۆسبووه و میهرەبانە.",
		"دڵنیابن که ماڵ و سامان و ڕۆڵه و نەوەکانتان بۆ تاقی کردنەوەتانن، (ئەگەر لەو بوارانەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنن)، خوای میهرەبان پاداشتی گەورەو و زۆری له لایه بۆ خۆگرو لێبوردەکان.",
		"کەوابوو هەتا دەتوانن بەتەقواو خواناس بن، گوێڕایەڵ و فەرمانبەردار بن، خێرو چاکەش بکەن، ئەوانه هەمووی بۆ خۆتان چاکە، جا ئەوەی خۆی بپارێزێت له ڕەزیلی و ڕژدی نەفسی خۆی، ئا ئەوانه هەر خۆیان سەرفرازن.",
		"ئەگەر قەرز بدەن به خوا، بەشێوەکی چاك (مەبەست بەخشینی ماڵ و سامانه له پێناوه خوادا) ئەوه خوا چەند بەرابەری دەکات بۆتان، هەروەها لێتان خۆش دەبێت خوایش سوپاسگوزاره (لەسەر بەخشن که هەر بەخششی خۆیەتی) و خۆڕاگره (مۆڵەتی ڕەزیلەکانیش دەدات تا کاتی خۆی).",
		"ئەو زاته ئاگاداری نهێنی و ئاشکرایە، خوایەکی باڵادەست و دانایە.",
	},
	-- 65 = الطلاق
	{
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) (به ئوممەتت ڕابگەیەنە) کاتێك ژنانتان تەڵاق دەدەن لەتاتی دیاری کراویاندا تەڵاقیان بدەن (که بریتیه لەو کاتەی که ئافرەت له عادەی مانگانه پاك بۆتەوە)، حسابی ئەوکاتەش به وردی ڕابگرن، له پەروەردگاریشتان بترسن و ماوەکەیان بۆ درێژ مەکەنەوه (ئەگەر لەو کاته دیاریکراوانەدا یەکجار تەڵاقتان دان، ئەوه با ئەو ئافرەته له ماڵەکەی خۆیدا بمینێتەوه و) دەریان مەکەن لەماڵەکانی خۆیاندا، ئافرەتەکانیش با له ماڵ دەرنەچن، مەگەر کارێکی ناشیرین و ناڕەوای ئاشکرا ئەنجام بدەن، (ئەوکاته با له ماڵ نەمێنن و بچن بۆ ماڵی مەحرەمێکیان)، ئا ئەوەیه سنووری خوا له بارەی تەڵاقەوە، ئەوەی له سنووری خوا بترازێت ئەوه ستەم له خۆی دەکات، ئەی ئیماندار: تۆ نازانیت لەوانەیه دوای ئەو (تێکچوون و ساردییە) خوای گەوره بارودۆخێك پێش بهێنێت (که ئاشت ببنەوه و ڕێك بکەونەوه و بۆیه نابێت له ماڵ دەرچن).",
		"کاتێك گەیشتنه ماوەی دیاریکراوی خۆیان (دوای یەك، یان ئەو دوو تەڵاقه که خواردو‌یانە)، ئینجا یان بیانهێڵنەوه لای خۆتان هاوڕێ لەگاڵ ڕەفتارو هەڵسوکەوتی چاکدا، یاخود وازیان لێبهێنن و لێیان جیاببنەوه (له سێهەم جاردا که تەڵاقتان خوارد) بەشێوەیەکی جوان که مافیان پارێزراو بێت، له کاتی جیابوونەوەی یەکجاریدا با دوو شایەتی دادپەروەرو خواناس له خۆتان له نێواندا هەبێت و ئامادەی شایەتی ببن و بیپارێزن بۆ خواو لەبەر خوا، بەوەی کەباسکرا ئامۆژگاری دەکرێت ئەو کەسەی باوەڕ به خواو ڕۆژی دوایی دەهێنیت، جا ئەوەی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئەوه خوا دەرووی لێ دەکاتەوە...",
		"له شوێنێکەوه ڕزق و ڕۆزی پێ دەبەخشێت که حسابی بۆ نەکردبێت و خۆی پێی نازانێت، جا ئەوەی پشت به خوا ببەستێت، ئەو زاتەی بەسە، بۆ ئەوەی یاریدەدەری بێت، چونکه بەڕاستی خوا کارو فەرمانی خۆی به ئەنجام دەگەیەنێت، بێگومان خوا بۆ هەموو شتێک نەخشەیەکی دیاریکراوی بڕیارداوه (که دەبێت پەیڕەوی بکرێت).",
		"ئەو ئافرەتانەی که نائومێد بوون له عادەتی مانگانه له هاوسەرەکانتان، ئەگەر کەوتنه گوناهەوه که ئاخۆ عادەتی مانگانەیان مابێت یان نا، ئەوه سێ مانگ چاوەڕێ بکەن، هەروەها ئەوانەش که بەهۆی کەم تەمەنیوه هێشتا نەکەوتونەته عادەوە، ئەوانیش سێ مانگ چاوەڕێ بکەن، ئەو ئافرەتانەش که سکیان هەیه ماوەکەیان ئەوەندەیه تا سکەکەیان دادەنێن، جا ئەوەی که له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئەوه خوا کاری بۆ ئاسان دەکات.",
		"ئا ئەوه فەرمان و سنووری خوایه که ناردوویەتییه خوارەوه بۆتان، ئەوەی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، خوا گوناهەکانی دەسڕێتەوه و چاوپۆشی لێ دەکات و پاداشتەکەی بۆ گەورەو بێ سنوور دەکات.",
		"ئەو ئافرەتانەی که تەڵاقێک یان دووانیان ماوە، بەگوێرەی تواناتان جێگه و ڕێگەیان بۆ دا‌بین بکەن لەلای خۆتان، نەکەن ئازاریان بدەن و تەنگەتاویان بکەن و زۆریان بۆ بهێنن، خۆ ئەگەر سکیان هەبوو، (ئەگەر سێ تەڵاقەش درابوون) هەر بەخێوان بکەن و مەسرەفیان بکێشن هەتا سکەکەیان دادەنێن، خۆ ئەگەر هاتوو منداڵەکەیان بەشیر گۆشکردو بەخێویان کرد ئەوه حەقی خۆیان بدەنێ، دەکرێت بەشێوەیەکی جوان و چاك ڕاوێژ لەناویەکدا بکەن بۆ بەخێو کردنی منداڵەکە، خۆ ئەگەر پێك نەهاتن و ناکۆك بوون، ئەوه دەکرێت ئافرەتێکی تر منداڵەکەی بۆ بەخێو بکات و شیری پێ بدات.",
		"جا ئەوەی دەوڵەمەنده با بەگوێرەی دەوڵەمەندیەکەی بەخشندەبێت، ئەوەیش که کەم دەستەو هەژارە، با لەوه ببەخشێت که خوا پێی بەخشیووە، چونکه خوا به گوێرەی دارایی هەر کەسێک داوی بەخشین دەکات، دڵنیاس بن که خوا دوای تەنگانه هەرزانی دەهێنێت، دوای ناخۆشی خۆشی دەهێنێت.",
		"له سەدەکانی پێشوودا چەنداها شارو شارۆچکه یاخی بوون له فەرمانی پەروەردگاریان و فرستادەکانی، ئێمه زۆر بەتوندیی حسابمان بۆ کردن و سزایەکی توندو پڕئێشمان بۆ پێشهێنان.",
		"ئیتر گیرۆدەی بەڵای خۆیان بوون و ئەو سزایەیان چەشت که خۆیان دەست پێشکەریان بۆ کردبوو، سەرئەنجامی کارو کردەوەی خەڵکی ئەو شوێنانەش زیانێکی گەوره بوو. (ئەویش ئەمەیه کە)...",
		"له قیامەتیشدا خوا سزای بەئێش لەناو دۆزەخدا بۆ ئامادەکردوون، دەی کاواته ئەی ڕۆشنبیرەکان، ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە؛ له خوا بترسن پارێزکار بن دڵنیابن خوای گەوره قورئانی بۆ ئێوه دابەزاندووە...",
		"هەروەها پێغەمبەرێك که ئایەته ڕوونەکانی خواتان بەسەردا دەخوێنێتەوە، تا ئەوانەی که باوەڕیان هێناوه و کردەوه چاکەکانیان ئەنجام داوه له تاریکیەکان دەریان بهێنێت و ڕزگاریان بکات و بیانخاته ناو نوورو ڕوناکیەوە، جا ئەوەی باوەڕ بهێنێت به خواو کردەوەی چاك ئەنجام بدات، ئەوه دەیخاته باخەکانی بەهەشتەوه که چەندەها ڕوبار به ژێر درەخت و بەردەم کۆشکەکانیدا دەڕوات و لەوێ ژیانی هەمیشەیی و هەتاهەتایی دەبنه سەر، بێگومان خوا ڕزق و ڕۆزی چاك و پاك و فرەو فراوانی بۆ ئاماده کردوون.",
		"خوا ئەو زاتەیه که حەوت چین ئاسمانی دروست کردووه و فەرمانی خوا له نێوانیاندا دادەبەزێت، هەروەها بەوینەی ئەوان فەرمانی خوا بۆ زەویش دادەبەزێت و جێ به جێ دەکرێت، بۆ ئەوەی بزانن که بەڕاست خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە، بێگومان خوا به زانستی و زانیاری خۆی گەمارۆی هەموو شتێکی داوە.",
	},
	-- 66 = التحريم
	{
		"ئەی پێغەمبەر تۆ بۆچی شتێک له خۆت حەرام دەکەیت که خوا بۆی حەڵاڵ کردویت، دەتەوێت بەو کاره هاوسەرەکانت ڕازی بکەیت؟! لەکاتێکدا هەر خوا لێخۆشبوو میهرەبانە.",
		"بەڕاستی خوا هەڵوەشاندنەوەی سوێدەکانتانی بۆ بڕیارداون (بەوەی کەفارەتی بدەن)، ئەو خوایه گەورەتانه و پشتیوان و یارمەتی دەرتانە، هەر ئەویش زاتێکی زاناو دانایە.",
		"کاتێك پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) قسەیەکی نهێنی لای هەندێك له خێزانەکانی درکان (که ئەویش دایکه حفصه بوو)، جا کاتێک ئەویش باسەکەی گەیانده دایکه عائیشه خوایش پێغەمبەری ئاگادارکرد له ڕازو نیازیان و باسی هەندیك له ڕازەکەی کردو باسی هەندێکی نەکرد، (پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) گلەیی له دایکه حفصه کرد، دەربارەی درکاندنی نهێنیکە) دایکه حفصه پرسی: کێ ئەم هەواڵەی پێگەیاندیت؟ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) وتی: خوای زاناو ئاگا منی ئاگادار کرد، (ئەم چەند ئایەته دەربارەی ڕووداوێکی تایبەتیه له ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) که لەکتێبەکانی سیرەدا باس کراوە).",
		"(بۆیه خوا گەوره پێیان دەفەرموێت:) ئەگەر هەردووکتان داوای تەوبه و پەشیمانی بکەن و بگەڕێنەوه بۆ لای خوا، ئەوه باشە، چونکه دڵەکانتان لەخشته چوو بوو و ترازا بوو، خۆ ئەگەر پشتی یەکتر بگرن دژ به پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، ئەوه چاک بزانن که خوا خۆی یاریدەدەرێتی و هەروەها جوبرەئیل و ئیمانداره چاکەکان، فریشتەکانیش لەوەودوا پشتیوانن بۆی.",
		"ئەگەر پیغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) تەڵاقتان بدات، ئەوه نزیکه خوا هاوسەرانی چاکتر له ئێوەی پی ببەخشتێت، موسڵمان و باوەڕدار، ملکەچی پەروەردگار، زوو له هەڵه پەشیمان، خواپەرست و دیندار، ڕۆژووەوان، یان بیرو هۆشیان لەکاردایه و سەرنجی دروست کراوانی خوا دەدەن، هەروەها ئەو ئافرەتانه هەیانه بێوەن و هەیانه کچن...",
		"ئەی ئەو کاسانەی که باوەڕتان هێناوه خۆتان و کەسوکارتان بپارێزن له ئاگرێك که سووتەمەنیەکەی خەڵکی و بەردە، سەرپەرشتیاری ئەو دۆزەخ و ئاگرە، جۆره فریشتەیەکن که زۆر دڵڕەق و توندو تیژن، نافەرمانی خوا ناکەن له هیچ شتێکدا که فەرمانیان پێ بدات و هەرچی فەرمانێکیان پێ بدرێت ئەنجامی دەدەن.",
		"ئەی ئەوانەی که بی باوەڕ بوون ئەمڕۆ هیچ پاکانەیەک مەکەن، چونکه ئێوه بەڕاستی تەنها پاداشتی ئەو کارو کردەوانەتان دەدرێتەوه که ئەنجامتان دەدا.",
		"ئەی ئەو کەسانەی که باوەڕتان هێناوە، ئێوه به تەوبەو پەشیمانیەکی پەخت و دڵسۆزانەوه ڕوو بکەنەوه خوا، نزیکه پەروەردگارتان له هەڵه و گوناهەکانتان خۆش ببێت و بتانخاته باخەکانی بەهەشتەوه که چەنداها و ڕوبار بەژێر درەخت و کۆشکەکانیدا دەڕوات، ڕۆژێك دێت که خوا پێغەمبەر و ئەوانەی له خزمەتیدا خەجاڵەت و شەرمەزار ناکات، نوورو ڕوناکیان دەدرەوشێتەوەو دێت و دەچێت له بەردەم و لای ڕاستیانەوه و دەڵێن: پەروەردگارا ئەم نوورو ڕوناکیەمان بۆ زیاد بکەو لێمان خۆش ببە، چونکه بەڕاستی تۆ دەسەڵاتت بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) کۆشش بکه و بجەنگه دژی کافر و دووڕوەکان و توندو تیژبه لەسەریان، ئەوانه شوێنیان دۆزەخە، ئای که سەرنجامێکی خواپە.",
		"خوا نموونەی هێناوەتەوه به ژنی نوح و لوط بۆ ئەوانەی که بێ باوەڕ بوون، که ئەو دوو ئافرەته هاوسەری دوو بەندەی چاك و پاکی ئێمه بوون، کەچی خیانەتیان لێ کردن (باوەڕیان پێیان نەبوو، غەیبەتیان دەکردن، گاڵتەیان پێدەکردن...)، ئیتر ئەو پێغەمبەرانه فریای هاوسەرەکانیان نەکەوتن، له قیامەتدا بەو ژنانه دەوترێت: بچنه ناو ئاگری دۆزەخەوه لەگەڵ ئەوانەدا که دەچنه ناوی.",
		"هەروەها خوا نموونەی هێناوەتەوه به هاوسەرەکەی فیرعەون بۆ ئەوانەی که باوەڕیان هێناوە، کاتێك وتی: پەروەردگارا لەلای خۆت له بەهەشتدا ماڵێکم بۆ دروست بکه (تا بەردەوام بەدیدارت شاد ببم) و له دەست فیرعەون و کاروکردەوەی ڕزگارم بکه و لەدەست ئەم قەومه ستەمکارەش دەربازم بکە.",
		"هەروەها نموونەی هێناوەتەوه به مەریەمی کچی عیمرانیش که داوێنی خۆی بەپاکی ڕاگرت، ئێمەش لەو ڕۆحەی که بەدەستمانە، فوومان پێداکرد، ئەویش باوەڕی تەواوی هەبوو به گوفتارو فەرمانەکانی پەروەردگاری و هەمیشه و بەردەوام ملکەچ و فەرمانبەردارو خواناس و نزاکار بوو.",
	},
	-- 67 = الملك
	{
		"گەورەو موبارەك و پیرۆزە، ئەو زاتەی که هەموو بوونەوەرو جیهانی بەدەستە، ئەو زاتەی دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.",
		"هەر ئەو خۆی مردن و ژیانی بەدیهێناوە، تا تاقیتان بکاتەوە، کێتان کردەوەی چاکترو پەسەندترە، هەر ئەویش زاتێکی باڵادەسته بەسەر بێ باوەڕاندا، وه لێخۆشبووه له ئیمانداران.",
		"هەروەها ئەو زاته ئاسمانەکانی به حەوت چین دروست کردووە، له نێو بەدیهێنراوەکانی ئەو خوای میهرەبانەدا هیچ ناڕێکی و ناتەواویەك بەدی ناکەیت، ئەی ئینسان: هەرچاو بگێڕەو سەرنج بده بزانه هیچ درزو کەم و کووڕیەك بەدی دەکەیت؟!",
		"پاشان هەر سەرنج بدەو چاو بگێرەو ورد بەرەوه جار له دوای جارو کۆڵ مەدە، سەرسام و ملکەچ دەبیت، چاوت به نائومێدی دەگەڕێتەوه لەکاتێکدا که چاوت ماندووەو پەکی کەوتووە.",
		"سوێند بەخوا بێگومان ئێمه ئاسمانی دنیامان کردووه به چراخان (بەهۆی ئەستێرەکانەوه که به شەوگاردا بەدی دەکرێن) و بەو ئەستێرانه شەیتانەکان ڕاو دەکەین، له قیامەتیشدا سزاو ئەشکەنجەی دۆزەخمان بۆ ئاماده کردوون.",
		"هەروەها بۆ ئەوانەش که باوەڕیان به پەروەردگاریان نیە، سزاو ئازاری دۆزەخ ئامادەیە، ئای که چارەنووس و سەرئەنجامێکی زۆر ناسۆرو ناخۆشە...",
		"کاتێك فڕێ دەدرێنه ناوی دەنگێکی ناسازو ناخۆش و لوورەیەك له دۆزەخەوه دەبیستن، لەکاتێکدا قوڵپ دەدات و دەکوڵێت.",
		"له داخی خوانەناسان خەریکه پارچه پارچه ببێت و لێك ببێتەوە، هەر جارێك دەستەو تاقمێك فڕێ دەدرێته ناوی پاسەوانی دۆزەخ لێیان دەپرسێت: باشە، ترسێنەرێکتان بۆ نەهات تا لەم سەرئەنجامه ئاگادارتان بکات؟!",
		"له وەڵامدا بەکەساسیەوه دەڵێن: با، بەڵێ، لەڕاستیدا ترسێنەرمان بۆهات، بەڵام ئێمه بڕوامان پێنەکردن و وتمان: خوا هیچی لەم بارەیەوه نەناردووە، ئێوه تەنها له گومڕایی گەورەدا گیرتان خواردووەو هیچی تر!!",
		"ئینجا دەڵێن: ئەگەر ئێمه گوێمان بگرتایەو بیرو هۆشمان بەکار بهێنایه نەدەبووینه نیشتەجێی دۆزەخ.",
		"ئەوسا ئیتر بەناچاریی و خەجاڵەتیەوه دان بەگوناهو تاوانی خۆیاندا دەنێن، جا با نیشتەجێکانی دۆزەخ لەوەو لا ترچن.",
		"بەڕاستی ئەوانەی که له پەروەردگاریان دەترسن له پەنهانیدا، بۆ ئەوانه لێخۆشبوون و پاداشتی گەوره ئامادەیە..",
		"خەڵکینە؛ چونیەکه بۆتان چ بەنهێنی قسه بکەن یان بەئاشکرا، ئەو زاته بەهەموو ئەو خەتەرەو خەیاڵانەی دێن بەکرۆکی سینەکاندا زاناو ئاگایە",
		"مەگەر خوا نازانێت کێی دروست کردووەو چۆنی دروست کردووە، لەکاتێکدا ئەو زاته وردکارو به سۆزو ئاگایە.",
		"هەر ئەو زاته زەوی بۆ زەلیل و ملکەچ کردوون (هەرچیتان بوێت لەسەری دروست دەکەن، چۆنتان بوێت بەکاری دەهێنن)، بگەڕێن به هەموو گۆشەو کەناریدا، لەو ڕزق و ڕۆزیەش بخۆن که پێشکەشتانی دەکات، دڵنیاش بن که سەرئەنجام گەڕانەوەتان بۆ لای ئەو زاتەیە.",
		"ئایا لەو زاته ناترسن که له سەرووی ئاسمانەوەیە، که بەناخی زەویدا بتانباته خوارەوە؟! جا دەستبەجێ ئەو زەوی یه بێته لەرزە...",
		"یاخود لەو زاته ناترسن که له سەروو ئاسماندایه که بایەکی بەهێز هەڵکاته سەرتان و بەرد بارانتان بکات؟! ئەوسا دەزانن هەڕەشەی من چۆن بووە.",
		"سوێند بەخوا بێگومان خەڵکانی تری پێش ئەمان بڕوایان بەپێغەمبەرانی ئێمه نەکرد ئاشکرایه چ بەڵایەکم بەسەرهێناون و چۆن تەمێم کردن.",
		"ئایا سەرنجی باڵندەیان نەداوه بەسەریانەوه پۆل پۆل دەفڕن و باڵەکانیان لێك دەنێن، ئەو باڵندانه جگه خوای میهرەبان کەس به ئاسمانەوه ڕاگیریان ناکات، بەڕاستی ئەو زاته به هەموو شتێك بینایەو هیچی لێ ون نابێت و چاودێری هەموو دروستکراوانی دەکات (فڕۆکەو کەشتی ئاسمانی و.... هتد، هەر ئەو زاته به هۆکارەکان له ئاسماندا هاتووچۆیان پێدەکات و ڕایان دەگرێت).",
		"ئایا کێیه ئەو کەسه خۆی به سەربازو بەرگریکەر له ئێوه دەزانێت و وا دەنوێنێت که دەتوانێت بەبێ خوای میهرەبان سەرتان بخات و پایەدارتان بکات؟! نەخێر، کافران تەنها له خەڵەتاویدان و هیچی تر؟!",
		"یاخود کێ یه ئەوەی که ڕزق و ڕۆزیتان پێدەبەخشێت، ئەگەر خوا لێتان بگرێتەوە؟! نەخێر، بەو تاقی کردنەوەیەش بێ باوەڕان هەر له گومڕایی و سەرلێشێواوی و دووره پەرێزی له بەرنامەی خوا ڕۆچوون!",
		"جا ئایا ئەو کەسەی که دەمەو ڕوو کەوتووەو بەو حاڵەوه دەڕوات، چاکتر ڕێگه دەزانێت؟ یان ئەو کەسەی که بەسەر شەقامێکی ڕاست و ڕەواندا به ڕێك و پێکی دەڕوات بەڕێوە؟!",
		"ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هەر خوایە، که ئێوەی دروستکردووەو دەزگای بینین و بیستن و تێگەیشتنی پێ بەخشیون، کەچی کەمتان شوکرانه بژێرو سوپاسگوزارن.",
		"هەروەها پێیان بڵێ: هەر ئەو خوایە؛ ئێوەی له خاکی زەوی پێگەیاندووە، گەڕانەوەو کۆکردنەوەشتان بۆ لای ئەوە.",
		"بێ باوەڕان دەڵێن: باشە، کەی ئەم بەڵێنه دێته دی، (زیندووکردنەوەو لێپرسینەوە) ئەگەر ئێوه ڕاستگۆن؟!",
		"پێیان بڵێ: زانیاری ئەو کاته لای خوایە، من تەنها بێدار کەرەوەیەکی ئاشکرام.",
		"کاتێك بینیان ئەو بەڵێنه خواییه یەخەیان پێ دەگرێت، چڕوچاوی ئەوانەی که باوەڕیان نەبووە، تاڵ و ترش و ناشرین دەکرێت، ئەوسا پێیان دەوترێت ئا ئەمه ئەو بەڵێنەیه کەپێتان دەدرا.",
		"هەروەها پێیان بڵێ: باشە، ئەگەر خوا، من و هەموو ئەو کەسانەی که شوێنم کەوتوون لەناو بەرێت، یان بەزەیی پیاماندا بێتەوە، ئەوسا کێ هەیه بێ باوەڕان له سزای پڕ ئێشی دۆزەخ ڕزگار بکات؟! (ئەگەر لەسەر یاخی بوونیان بەردەوام بن)",
		"هەروەها بڵێ: ئێمه خوای میهرەبانمان هەیەو باوەڕی پتەومان پێیەتی و پشت و پەنامان هەر ئەوە، جا ئیتر ڕۆژێك دێت که به ڕوونی بۆتان دەردەکەوێت کێ لەگومڕایی ئاشکرادا گیری خواردووەو سەری لێ شێواوە.",
		"پێیان بڵێ: هەواڵم بدەنێ باشه ئەگەر ئاوەکەتان ڕۆچوو، کێ دەتوانێت ئاوی سازگارو ڕەوانتان بۆ بەدەست بهێنێت؟! (جگه له خوای میهرەبان).",
	},
	-- 68 = القلم
	{
		"سەرنجی سەرەتای سوورەتی (الشوری) بدە. سوێند به پێنووس و ئەوەی که دەینوسن (ئەم سوێند خواردنه نیشانەی نرخی خوێندن و زانستیه لای خوای گەورە).",
		"(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم تۆ بەهۆی نازو نیعمەتی پەروەردگارتەوه دووریت له شێتی یەوه وەکو نەفامن دەڵێن)",
		"بێگومان پاداشتێکی نەبڕاوه بۆ تۆ ئامادەیە.",
		"بەڕاستی تۆ لەسەر ڕەوشت و خوویەکی زۆر جوان و پەسەند و بێ وێنه و مەزنیت.",
		"سەرئەنجام تۆ دەبینیت و دەزانیت و ئەوانیش دەبینن و دەزانن...",
		"شێتێتی به کامتانەوەیە.",
		"بەڕاستی پەروەردگارت خۆی دەزانێت، کێ له ڕێبازی ئەو لایداوه و گومڕا بووە، کێیش ڕێبازی هیدایەت و ئیمانی گرتۆتەبەرو ڕاسته لەگەڵ خوادا.",
		"تۆ هەرگیز بەقسەی ئەوانه مەکه که باوەڕیان به تۆ نیەو بەرنامەکەی تۆ بەدرۆ دەزانن.",
		"ئەوانه ئاواتەخوازن که تۆ نەرمی بنوێنیت ئینجا ئەوانیش نەرمی بنوێنن.",
		"بەقسەی هەموو ئەوانه مەکه که زۆر سوێند دەخۆن و زۆر سووك و ڕیسوان.",
		"ئەوانەی که بەشوێن عەیب و عاردا دەگەڕێن و دووزمانی دەکەن و فیتنه دەگێڕن و حەزیان له ئاشووبە.",
		"زۆر دژی خێرو چاکەن و دەستدرێژی دەکەن و گوناه ئەنجام دەدەن و پیلان دەگێڕن.",
		"له هەمان کاتدا ئێسك تاڵ و ڕەوشت ناشرین و ناکەس بەچەو باوك نادیارن...",
		"هەریەکەیان بەوه دەنازێت کەهەندێك ماڵ و سامان و کوڕی هەیە...",
		"کاتێك ئایەتەکانی ئێمەی بەسەردا دەخوێنرێتەوه بێباکانه دەڵێت: ئەمه داستانی پێشووەکانە، ئەمه بەسەرهاتی دێرینە.",
		"ئێمه سەرئەنجام لووتی داخ دەکەین و سەری لووتی ڕەش دەکەین.",
		"بەڕاستی ئێمه ئەو خەڵکەمان تاقی کردەوه هەروەك خاوەنانی باخەکەمان تاقیکردەوە، کاتێك سوێندیان خوارد بێگومان بەیانی دەیچنن.",
		"بێ ئەوەی بڵێن بەپشتیوانی خوا، (یان بەو مەبەستەی هیچی پێوه نەهێڵن بۆ هەژاران)...",
		"ئەوسا پەروەردگارت بەڵایەکی داباراند بەسەر باخەکەدا لەکاتێکدا ئەوان خەوتبوون...",
		"ئیتر وەك باخێکی لێهات؛ که هەمووی چنرابێتەوەو هیچی پێوه نەما بێت...",
		"ئەوسا بەیانی زوو یەکتریان ئاگادار کردو وتیان:...",
		"با بچین بۆ سەر باخ و بێستانەکەمان ئەگەر بڕیاره بیچنین...",
		"ئەوسا دەرچوون بەنهێنی و بەهێواشی دەڕۆیشتن، به چپه قسەیان دەکرد...",
		"دەیانوت: نابێت ئەمڕۆ هەژاران پێمان بزانن و ڕوو بکەنه باخەکەمان...",
		"بەیانی زوو بۆی دەرچوون، وایان دەزانی که توانیویانه هەژاران بێ بەش بکەن.",
		"کاتێك گەیشتنه باخه وێرانەکەو بینیان وتیان: بێگومان ئێمه ون بووین و ڕێمان هەڵه کردووە...",
		"دوای ئەوەی دڵنیا بوون ڕێیان هەڵه نەکردووە، وتیان: نەخێر، بەڵکو ئێمه بەش بڕاو کراوین...",
		"له هەموویان ژیر تر وتی: پێم نەوتن که حەق وایه تەسبیحات و ستایشی خوا بکەن و سوپاسگوزاری بکەن؟!",
		"ئەوسا هەموو وتیان: پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگارمانە، بەڕاستی ئێمه ناحەقیمان کرد.",
		"ئەوسا ڕویان کرده یەکترو دەستیان کرده لۆمەکردن و سەرزەنشت کردنی یەکتری و...",
		"وتیان: هاوار بۆ ئێمە، بەڕاستی ئێمه پیاو خراپ و له سنوور دەرچوو بووین (کەی ئەو ڕەزیلییه ڕاستە)!!",
		"ئومێدەوارین که پەروەردگارمان لەم باخه باشترمان پێ ببەخشێت (ئێمه ئیتر تەمێ بووین، دەرس و ئامۆژگاریمان وەرگرت) ئیتر ئێمه بەڕاستی بەهیوای ڕەزامەندی خوا هەوڵ دەدەین و بەهیوای بەخششی ئەوین.",
		"سزای ئەم ژیانه ئاوایه و سزاو ئازاری قیامەتیش سەختتره ئەگەر خەڵکی بیانزانیایە.",
		"بەڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران باخەکانی بەهەشتی پڕ له نازو نیعمەت لەلای پەروەردگاریان ئامادەیە.",
		"ئایا ڕەوایه پاداشتی موسوڵمانان وەك تاوانبار و تاوانکاران بێت؟!",
		"ئەوه چیتانە؟ چۆن حوکم و بڕیاری ناڕەوای وا دەردەکەن!!",
		"ئایا کتێبێکی ئاسمانیتان بۆ هاتووە، تیایدا بخوێنن؟!...",
		"تا هەرچی ئێوه بتانەوێت به ئارەزووی خۆتان هەڵی بژێرن؟!",
		"یان سوێندتان لەسەرمانه که تاڕۆژی قیامەت هەر چیتان بوێت ئەوه بێت؟!",
		"پرسیاریان لێ بکه بزانه کامیان زامنی ئەو کارەیە!!",
		"ئایا ئەمانه شەریك و هاوبەشیان هەیه لەم بڕیارەدا، کوان؟ دەبا بیانهێنن ئەگەر ڕاست دەکەن؟",
		"ڕۆژێك دێت پەرده لەسەر هەموو شتێك لادەدرێت و لاق دەردەکەوێت، خوانەناسان بانگ دەکرێن بۆ سوژده بردن، بەڵام ناتوانن.",
		"ئەوانە؛ ئەو ڕۆژه چاویان شۆڕه و زەلیلی و خەجاڵەتی بەتەواوی دایان دەگرێت، چونکه کاتی خۆی بانگ دەکران بۆ نوێژکردن و سوژده بردن، له کاتێکدا لەوپەڕی تەندروستی و سەربەستیدا بوون (بەڵام گاڵتەیان پێی دەهات).",
		"وازم لێ بهێنه بۆ ئەوانەی که بڕوا بەم گوفتاره ناهێنن، ئێمه ئەوانه بۆ سەرەنجامی ناکامیان بەرەبەره کێش دەکەین، بێ ئەوەی به خۆیان بزانن و هەستی پێ بکەن.",
		"من مۆڵەتیان دەدەم، بەڵام هەرگیز له سزای ئێمه ڕزگاریان نابێت چونکه بێگومان دەسەڵاتمان تۆکمەیە.",
		"ئەی ئایا تۆ داوای کرێیان لێدەکەیت، تا قەرزار باری زۆر ببن و نەتوانن له ژێری دەرچن؟!",
		"ئەی ئایا ئەوانه غەیب زانن و له نهێنیەکان ئاگادارن تا بۆ خۆیان شت یاداشت بکەن و دژایەتی ئیسلام بکەن؟",
		"ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم تۆ خۆڕاگربه له بەرامبەر فەرمانی پەروەردگارتەوە، نەکەیت وەك هاوەڵ و خاوەنی نەهەنگەکه بیت (که یونس پێغەمبەرە) له کاتێکدا که دڵی پڕ بوو له خەفەت و پەژارەیەکی زۆرەوه پاڕایەوەو لاڵایەوە...",
		"ئەگەر ڕەحمەت و بەخشندەیی پەروەردگاری فریای نەکەوتایه هەروا لەو دەشتەدا بەبێ ناز دەمایەوە...",
		"بەڵام پەروەردگاری هەڵی بژاردو خستیه ڕیزی چاکانەوه (دوای نزاو پەشیمانی).",
		"(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم) بەڕاستی ئەوانەی که بێ باوەڕ بوون کاتێك که گوێیان له قورئان دەبێت نزیکه به چاویان هەڵتدێرن، دەڵێن: ئەم پێغەمبەره دەستی لێ وەشێنراوە.",
		"له کاتێکدا قورئان تەنها بریتیه له یادخستنەوەو بێدار خەرەوەی هەموو خەڵکی ئەم جیهانه (ئەگەر تێفکرن).",
	},
	-- 69 = الحاقة
	{
		"یەکێکه له ناوەکانی ڕۆژی قیامەت ئەوه دەگەیەنێت که لەو ڕۆژەدا خوای گەوره حەق و ڕاستی بەتەواوی دەچەسپێنێت.",
		"(ئینجا پرسیار دەکات و زیاتر گرنگی ئەو ڕۆژه دەخاته بەرچاو) چی بێ ئەو ڕۆژە؟!",
		"جا تۆ چووزانی ئەی پێغەمبەر صلی الله حلیه وسلم ئەی ئادەمیزاد، ئەو ڕۆژه چیەو چۆنەو چ تەنگانەیەکە؟",
		"ثمود قەومی صالح، عاد قەومی هود ئەو ڕۆژەیان به درۆزانی.",
		"ئینجا گەلی ثمودمان بەدەنگێکی سامناکی گەورەی تۆقێنەر لەناوبران.",
		"گەلی عادیش به ڕەشەبایەکی ساردی بەهێزی وێرانکەر لەناوبران.",
		"حەوت شەوو هەشت ڕۆژ هەڵی کرده سەریان، بەردەوام و بەهێز دەتبینی (ئەگەر لەوێ بویتایە) ئەو خەڵکه هەموو لاڵ و پاڵ لێی دەکەوتن هەروەك قەدی دارخورمای له ڕیشه هەڵکەنراو، چۆن بەئاسانی دەکەوێت و شەق دەبات.",
		"جا ئایا دەبینیت کەسیان مابێت و کەسیان ڕزگاری بووبێت؟!",
		"فیرعەون و ئەوانەی پێش ئەویش و دانیشتوانی دێهاته ژێرەو ژوور بووەکان، به تاوان و خراپەوه هاتن.",
		"هەر یەکێك لەوانه سەرپێچی و سەرکەشییان نواند بەرامبەر پێغەمبەری پەروەردگاریان ئەوسا گرتنی به گرتنێکی سەخت.",
		"بەڕاستی ئێمه کاتێك ئاو له سنوور دەرچوو (له کاتی تۆفانەکەی نوح دا) ئێوەمان له کەشتیدا هەڵگرت (باوو باپیرانی ئێوە).",
		"تا بیکەنه یادگاری و بێدار کەرەوه بۆ ئێوه و لەگوێی بگرێت ئەو گوێیانەی هۆشمەندن.",
		"ئینجا کاتێك یەکجار فوو کرا به صوردا.",
		"زەوی و کێوەکان هەڵگیران و یەککەڕەت دران بەیەکدا.",
		"لەو ڕۆژەدا ئیتر قیامەت بەرپا دەبێت.",
		"ئاسمان هەمووی شەق و پەق دەبێت و لێك دەترازێت و شل و شۆڵ دەبێت.",
		"فریشتەکان له گۆشەو کەناری (جیهانی نوێ) دا ئاماده دەبن، تەختی پەروەردگارت ئەو ڕۆژه هەشت هەڵی دەگرێت (هەشت فریشته یان هەشت دەستە) بەسەر سەریانەوە.",
		"لەو ڕۆژەدا پیشان دەدرێن، هیچ شتێك له نهێنیەکانتان شاراوه نی یە.",
		"جا ئەوەی نامەی کردەوەکانی درایه دەستی ڕاستی، ئەوه (به دڵخۆشیەکی بێ سنوورەوه به هاوەڵ و ناسیاوانی) دەڵێت: ها ئەوەتا نامەی کردەوەکانم بیگرن و بخوێننەوەو تەماشای بکەن.",
		"بەڕاستی من کاتی خۆی سوور دەمزانی و دڵنیابووم که بەم لێپرسینەوه دەگەم!!",
		"جا ئەو بەختەوەره له ژیانێکی پڕ له شادی و کامەرانیدا دەژی که زۆر پێی ڕازیە...",
		"لەبەهەشتی بەرزو بڵندا، (له باخچەکانی سەر لوطکەی چیاو لاپاڵی شاخەکاندا لەناو کۆشك و تەلارەکاندا).",
		"میوەهاتی زۆر به درەختەکانیەوه شۆڕ بۆتەوەو لێکردنەوەی ئاسانەو له دەست ڕەس دایە.",
		"ئینجا پێیان دەوترێت: بخۆن و بخۆنەوه نۆشتان بێت، بەهۆی دەست پێشکەریتان له ڕۆژگاری ڕابردودا.",
		"بەڵام ئەوەی نامەی کردەوەکانی دەدرێته دەستی چەپی، ئەوه دەڵێت: خۆزگه نامەی کردەوەکانم پێ نەدرایە.",
		"هەر نەمزانیایه لێپرسینەوەم چۆن دەبێت.",
		"خۆزگه مردنەکەم یەکجاریی بوایه (ئاوا زیندوو نەکرامایەتەوە).",
		"ئەوەتە، ئەو ماڵ و سامانەی که بووم، فریام نەکەوت (بەڵکو نەماو تەفرو تونا بوو).",
		"ئەو دەسەڵاتەی که بووم له دەستمدا نەماو له دەستم چوو.",
		"(ئەوسا ئیتر فەرمان دەدرێت) ئادەی ئێوه بیگرن و کۆت و زنجیر له دەست و قاچ و ملی بئاڵێنن.",
		"لەوەودوا بەرەو دۆزەخ ڕاپێچی بکەن و بیبەن و بیخەنه ناوی.",
		"پاشان بەزنجیرێکی حەفتا گەزی بیبەسنەوه (به کۆڵەکەو ستون و پایەکانی ناو دۆزەخەوە).",
		"چونکه بەڕاستی ئەمه کاتی خۆی ئیمان و باوەڕی بەخوای گەوره نەبوو (به تەمای زیندووبوونەوەو لێپرسینەوه نەبوو).",
		"هانی کەسی نەدەدا که خواردن و خۆراك ببەخشن به هەژارو بێ نەواکان (بەڵکو هەر خەمی خۆی بوو).",
		"کەواته ئەمڕۆ ئا لێره هیچ دڵسۆزێکی نی یە.",
		"خۆراکیشی تەنها لەکێم و زوخاوی داچۆڕاو نەبێت هیچی تر نی یە.",
		"کە، کەس نایخوات، جگه له تاوانباران.",
		"سوێندم بەو شتانەی که دەیبینن.",
		"بەوەش که نایبینن و نادیارن.",
		"بەڕاستی ئەم قورئانه له زاری پێغەمبەرێکی بەڕێزەوه پێتان ڕادەگەیەنرێت، یاخود له ڕێگەی فرستادەیەکی بەڕێزەوه پێتان دەگات که جوبرەئیلی فریشتەیە.",
		"دڵنیابن که ئەم قورئانه گوفتاری شاعیر نیە، ئەوه بۆ زۆر کەمتان باوەڕ دەهێنن؟!",
		"گوفتاری فاڵچی و زێوانیش نیە، ئەوه بۆ زۆر کەمتان یاداوەری وەردەگرن؟!",
		"بەڵکو ئەم قورئانه لەلایەن پەروەردگاری جیهانەکانەوه ڕەوانەکراوەو نێردراوەته خوارەوە.",
		"خۆ ئەگەر محمد صلی الله علیه وسلم هەندێك قسەو گوفتار بەدەم ئێمەوه هەڵبەستایە.",
		"ئەوه بەهێزو دەسەڵاتی خۆمان دەمانگرت.",
		"لەوەودوا ڕەگی دڵی دەپچڕێنین و دەیمرێنین.",
		"ئەوسا هیچ کەسێك نی یه له ئێوه بەربەست و بەرگری بکات له ئێمە.",
		"بەڕاستی ئەم قورئانه یاداوەری و یادخستنەوەیه بۆ پارێزکاران و خوانەناسان.",
		"ئێمه بەڕاستی چاك و دەزانین که له ئێوەدا کەسانێك هەن و پەیدا دەبن ئەم قورئانه بەدرۆ دەزانن.",
		"بێگومان قورئان له ڕۆژی دوایدا دەبێته هۆی ئاهو ناڵەو پەشیمانی بێ سنوور بۆ بێ باوەڕان.",
		"بەڕاستی ئەم قورئانه حەق و ڕاستەقینەیەکی دڵنیا بەخشه به ئیمانداران.",
		"کەواته ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم، ئەی ئیماندار؛ بەردەوام تەسبیحات و ستایشی پەروەردگاری مەزن و گەورەت بکە.",
	},
	-- 70 = المعارج
	{
		"داواکارێك پرسیاری کرد دەربارەی سزایەك که هەر پێش دێت...",
		"جا ئەو سزایە؛ یەخەی هەموو بێ باوەڕان دەگرێت و هیچ هێزێك ناتوانێت پەنایان بدات و لێیان دوور بخاتەوە.",
		"ئەو سزاو تۆڵەیه لەلایەن خوای خاوەنی گەورەیی و پلەو پایەو جێ بەرزەکان.",
		"فریشتەکان و جوبرەئیل بەرز دەبنەوه بۆ لای پەروەردگار لەڕۆژێکدا که ماوەکەی پەنجا هەزار ساڵه (بەحسابی ئادەمیزاد) یاخود مەبەست درێژی ڕۆژی قیامەته که پەنجا هەزار ساڵ دەخایەنێت به نیسبەت خوانەناسانەوە.",
		"کەواته خۆگرو ئارامگربه به شێوەیەکی جوان و چاك (له بەرامبەر هەڵوێستی نادروستی خوا نەناسانەوە).",
		"بەڕاستی ئەو بێ باوەڕانە، قیامەت بەدوور دەبینن، بەدووری دەزانن.",
		"ئێمەش، زۆر بەنزیکی دەزانین (چونکه خوا خۆی بەدیهێنەری کاتە).",
		"ڕۆژێك دێت، ئاسمان وەك کانزایەکی تواوەی لێ دێت (یەکێکه له قۆناغەکانی هەڵوەشاندنەوەی بوونەوەر).",
		"کێوەکانیش وەکو خوری شی کراوه (فشۆڵ دەبن).",
		"دۆستی گیانی بەگیانی له یەکدی ناپرسنەوە، کەس نایپەرژێته سەرکەس، بەڵکو هەرکەس خەمی خۆیەتی.",
		"ئەوانه پیشانی یەکتر دەدرێن، تاوانبارو گوناهکار ئاوات دەخوازێت که ئەگەر بکرێت بۆ دەرباز بوونی خۆی له سزای ئەو ڕۆژه هەموو کوڕەکانی بکاته قوربانی خۆی!!",
		"هاوسەرو براکەی!!",
		"خزم و عەشرەتی که له دنیادا پەنایان دەدا.",
		"بەهەرچی دانیشتوانی سەر زەویش هەیه ئەگەر بۆی بکرێت بیکاته قوربانی خۆی، پاشان خوا ڕزگاری بکات.",
		"نەخێر.. ئەو ئاواتانه هیچی نایەته دی.. بەڕاستی دۆزەخ ئامادەیەو بڵێسەدارەو داخ له دڵە.",
		"له کاتێکدا داماڵێنەری پێستی سەرو هەموو ئەندامەکانە.",
		"دۆزەخ بانگی ئەوانه دەکات که له دنیادا پشتیان له حەق و ڕاستی هەڵدەکردو گوێیان پێ نەدەدا.",
		"ماڵ و سامانیان کۆ دەکردەوەو دەیانشاردەوه (گوێیان نەدەدا به حەڵاڵ و حەرام).",
		"بەڕاستی ئینسان به شپرزەیی و تەنگەتاوی دروستکراون.",
		"کاتێك ناخۆشی تووش بێت بێزارو دەم به هاوارە.",
		"کاتێکیش خێرو بەرەکەتی تووش بوو، دەستی دەنوقێنێت و قەدەغەی چاکه دەکات.",
		"تەنها ئەو نوێژکەرانه نەبێت...",
		"ئەوانەی که لەسەر نوێژەکانیان بەردەوامن.",
		"هەروەها ئەوانەی که بەشێکی دیاریکراو له سامانیاندا هەیه (بۆ جیهاد و تێکۆشان)...",
		"بۆ هەژاری داواکارو بێ نەوای داوانەکەر.",
		"ئەوانەی که باوەڕی ڕاست و ڕەوان دەهێنن به ڕۆژی پاداشت.",
		"ئەو کەسانەی که دڵه لەرزەیان هەیه له تۆڵەی پەروەردگاریان.",
		"بەڕاستی سزای پەروەردگاریان کەس لێی ئەمین نابێت.",
		"ئەوانەی داوێنی خۆیان دەپارێزن.",
		"مەگەر لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا یاخود کەنیزەکەکانیان (که بەهۆی بارو دۆخی تایبەتەوه هەبوو)، ئەوانه بەڕاستی لۆمەکراو نابن.",
		"جا ئەوەی بێجگه لەو حاڵەتانه ڕێگەی تر بگرێت (بۆ تێر کردنی ئارەزووەکانی)، ئەوانه له سنوور ترازاوو دەستدرێژکەرن.",
		"هەروەها ئەوانەی که ئەمانەت دەپارێزن و پەیمان دەبه سەر.",
		"ئەوانەی که هەڵدەستن بەو شایەتیەی که له لایانە.",
		"ئەوانەی که پارێزگاری نوێژەکانیان دەکەن و (له کاتی خۆیدا ئەنجامی دەدەن).",
		"ئا ئەوانه له باخەکانی بەهەشتدا ڕێز لێنراون.",
		"ئاخۆ ئەوانەی بێ بڕوا بوون چیانه که تۆ دەرکەوتیت به پەله دێن بۆ لات.",
		"بەلای ڕاست و چەپدا خۆیان ون دەکەن و له دوورەوه پۆل پۆل بەدەوری یەکدا کۆدەبنەوە.",
		"ئا بەو حاڵەوە، هەریەکەیان بەتەمایه بخرێته ناو بەهەشتی پڕ له نازو نیعمەتەوە؟!",
		"نەخێر، وانی یە، بەڕاستی خۆشیان دەزانن له چی دروستمان کردوون (بۆ ئەوەنده له خۆیان بایی بوون).",
		"جا سوێند به پەروەردگاری خۆرهەڵاتەکان و خۆرئاواکان، بەڕاستی ئێمه هەمیشه بەدەسەڵاتین لەسەر:...",
		"ئەمانه لەناوبەرین و کەسانی چاکتر بهێنینه کایەوە، ئێمه بۆ ئەو مەبەسته بێ توانا نین.",
		"جا وازیان لێ بهێنه با هەر ڕۆبچن له بێ باوەڕیدا، با هەر گەمەو گاڵته بکەن، هەتا دووچاری ڕۆژی خۆیان دەبن که هەڕەشەیان پێ لێ دەکرێت.",
		"ئەو ڕۆژەی به پەله له گۆڕەکانیان دێنه دەرەوە، دەڵێی بۆ لای بت و پەرستراوەکانیان ڕادەکەن!!",
		"چاویان شۆڕەو (شەرمەزارو خەجاڵەتن) زەلیلی و سەرشۆڕی ماندووی کردوون، جا ئەمه ئەو ڕۆژەیه که کاتی خۆی بەڵێنیان پێ دەدراو ئەوان بڕوایان پێی نەبوو.",
	},
	-- 71 = نوح
	{
		"بەڕاستی ئێمه نوح مان ڕەوانەکرد بۆ لای قەومەکەی، فەرمانمان پێدا کە؛ قەومەکەت بێدار بکەرەوه پێش ئەوەی سزایەکی به ئێش یەخەیان پێبگرێت.",
		"ئەویش وتی: قەوم و هۆزو گەلم من بێگومان بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام بۆتان.",
		"داواتان لێ دەکەم کە: هەر خوا بپەرستن و له خەشم و قینی، خۆتان بپارێزن و فەرمانبەرداری منیش بن.",
		"ئەو کاته خوا له گوناهەکانتان خۆش دەبێت و دەتانهێڵێتەوه بۆ کاتێکی دیاری کراو، بێگومان کاتی دیاری کراوی خوا وەختێك پێش دێت، بەهیچ شێوەیەك دواناکەوێت ئەگەر بتانزانیایە.",
		"دوای سەدەها ساڵ بانگەواز نوح سکاڵای کردو وتی: پەروەردگارا من به شەوو به ڕۆژ بانگی قەوم و گەلەکەمم کرد (بۆ یەکخواناسی و پارێزکاری).",
		"کەچی بانگەوازەکەی من هیچی زیاد نەکردن؛ تەنها ڕاکردنیان نەبێت.",
		"بەڕاستی من هەموو جارێك که بانگم دەکردن تا لێیان خۆش ببیت، پەنجەیان دەخسته گوێچکەیانەوه تا نەبیستن، جلەکانیان بەسەر خۆیاندا دەدا تا نەمبینن، زۆر گەرم بوون لەسەر بێ باوەڕی و خۆیان بەزل دەزانی و لووت بەرز بوون.",
		"پاشان من به ئاشکرا بانگم کردن و (وتارم بۆ دان).",
		"ئینجا من بەڕوونی و بێ پەرده هەموو شتێکم بۆ باس کردن، هەندێ جاریش بەنهێنی قسەم بۆ دەکردن (بۆ تاکه تاکەو خێزانەکانیان).",
		"بەردەوام پێم دەگوتن، ئێوه داوای لێخۆشبوون له پەروەردگارتان بکەن چونکه بەڕاستی ئەو زاتێکی لێخۆشبووە.",
		"بارانتان به لێزمەو خوڕەم بۆ دەبارێنێت.",
		"ماڵ و سامان و نەوەتان پێ دەبەخشێت، هاوڕێ لەگەڵ باخ و باخاتدا، ڕوبارو چەم و جۆگەتان بۆ بەدی دەهێنێت.",
		"ئەوه چیتانه ئێوه قەدری خوا نازانن، بۆ ڕێزی بۆ دانانێن و لێی ناترسن.",
		"خۆ ئێوه پێشتر نەبوون؛ هەر خوا خۆی به چەند قۆناغدا ئێوەی تێپەڕاندو دروستی کردن.",
		"ئایا سەرنجتان نەداوه چۆن خوا حەوت چین ئاسمانی دروست کردووە؟!",
		"مانگی کردۆته هۆی ڕوناکی تیایانداو خۆریشی داگیرساندووە.",
		"هەر خوا خۆی ئێوەی له خاکی زەوی بەدیهێناوەو پێی گەیاندوون.",
		"پاشان دەتانمرێنێت و دەتانخاتەوه ناوی هەر کاتیش بیەوێت دەرتان دەهێنێتەوە.",
		"هەر ئەو خوایه زەوی بۆ ڕاخستوون (چۆنتان بوێت و بۆ چیتان بوێت بەدەستانەوه دێت)",
		"تا (به ئارەزووی خۆتان) پیایدا بگەڕێن له ڕێگه فراوانەکاندا.",
		"سەرئەنجام، نوح نائومێد بوو بۆیه وتی: پەروەردگارا بەڕاستی ئەوان یاخی بوون لێم، شوێنی ئەو کەسانه کەوتن که ماڵ و نەوەکانیان قازانجی پێنەگەیاندن زیان نەبێت.",
		"خوانەناسان پیلانی گەورەو نەخشەی سامناکیان داڕشت.",
		"وتیان: خەڵکینه نەکەن واز له خواکانتان بهێنن!! نەکەن واز له (ودو سواع و یەعوق و نەسر) بهێنن.",
		"بێگومان ئەوانه زۆر کەسیان گومڕا کرد، پەروەردگارا، ئەم ستەمکارانه تەنها گومڕای نەبێت هیچی تریان بۆ زیاد مەکە.",
		"جا له سەرئەنجامی گوناهو تاوانیاندا، هۆزی نالەبار نوقم کران له زریانەکەدا، ئینجا خرانه ناو ئاگرەوە، کەسیشیان دەست نەکەوت له خەشم و سزای خوایی پەنایان بدات.",
		"ئینجا نوح وتی: پەروەردگارا هیچ کەسێك له بێ بڕوایان لەسەر زەویدا مەهێڵەو تۆویان ببڕە.",
		"چونکه بەڕاستی ئەگەر تۆ وازیان لێ بهێنیت هەرچی بەندەکانی تۆیه گومڕای دەکەن و کەسیشیان لێنابێت (له نەوەی تازە) مەگەر خراپەکار و تاوانبار نەبێت.",
		"پەروەردگارا؛ له خۆم و دایك و باوکم و ئەوانه خۆش ببه که دێنه ماڵم؛ به ئیمان و باوەڕەوە، هەروەها له ئیماندارانی پیاوو ئیماندارانی ئافرەتیش خۆش ببە، ستەمکارانیش تەنها تیاچوون نەبێت هیچی تر نەکەیته بەشیان.",
	},
	-- 72 = الجن
	{
		"ئەی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: وەحی و نیگام پێڕاگەیەنراوه که بەڕاستی دەستەیەك له پەریان گوێیان گرتووه بۆ خوێندنەوەی قورئان و جا که تەواو بووه وتویانە: بەڕاستی ئێمه خوێندنەوەیەکی سەرسوڕهێنەرمان بیست.",
		"هیدایەت دەدات بۆ ڕێبازی ژیری و تێگەیشتن، ئێمەش باوەڕمان پێ کردو هەرگیز کەس ناکەینه شەریك و هاوەڵ بۆ پەروەردگارمان.",
		"بەڕاستی پەروەردگاری پایه بڵندمان مەزن و گەورەیە، بێگومان ئەو زاته نه هاوسەری بڕیارداوه نه نەوەش.",
		"بەڕاستی بێ دین و یاخیەکەمان (واته ئیبلیس) شتی زۆر ناڕەواو نابەجێی بۆ خوا هەڵبەستووه (دەیەوێت هەموومان گومڕا بکات).",
		"ئێمه گومانمان وابوو که دەستەی ئادەمیزادو پەری هەرگیز درۆ بەناوی خواوه ناکەن!!",
		"بەڕاستی پیاوانێك له دەستەی ئادەمیزاد پەنایان دەبرد به پیاوانێك له دەستەی پەریەکان (پەریەکان ئەمەیان بەهەلزانی) کەچی ئەوەندەی تر مانوویان کردن (بەخورافات و شتی بێ سەرو بەر).",
		"جا بێگومان پەریەکانیش گومانیان وەك گومانی ئێوه وابوو کە: ئیتر خوا هەرگیز هیچ پێغەمبەرێکی تر نانێرێت.",
		"ئێمەش بەڕاستی بەرەو ئاسمان کشاین و هەست و هۆشمان خستەکار، سەرنجماندا که پڕه له پاسەوانی بەتواناو بێ شومار، نەیزەکیش به هەموو لایەکدا دەکشا، (دیار بوو که ڕووداوێکی گەوره ڕووی دابوو).",
		"ئێمه جاران له هەندێك شوێنی ئاسماندا خۆمان حەشاردەدا بۆ گوێگرتن و دەنگوباس بیستن، بەڵام ئێستا ئەوەی بیەوێت گوێ بگرێت یەکسەر نەیزەکێکی بۆ ئامادەیەو بۆی دەهاوێژرێت و لەناوی دەبات.",
		"جا بەڕاستی ئێمه نازانین ئایا نەخشەیەکی شەڕو وێرانکاری کێشراوه بۆ دانیشتوانی سەر زەوی، یاخود پەروەردگاریان دەیەوێت ڕێنموویی و هیدایەتیان بدات بۆ دینداری و سەرفرازی.",
		"بێگومان ئێمه کەسانی چاك و دیندارمان هەیە، هەروەها کەسانی تریش کەبەو شێوەیه نین، ئێمه جاران ڕێگەو ڕێبازو بەرنامەی هەمه جۆرمان گرتبووەبەر (بەڵام ئێسته بەرنامەی ئیسلام ڕون و دیارە).",
		"ئێمه دڵنیا بووین که هەرگیز لەژێر دەسەڵاتی خوا دەرناچن له زەویدا، هەروەها بەهەڵاتن و خۆ دزینەوەش هەرگیز له ژێر دەسەڵاتی خوا دەرناچین.",
		"بەڕاستی ئێمه کاتێك گوێمان له بانگەوازی هیدایەت بوو، یەکسەر باوەڕمان پێکرد، جا ئەوەی ئیمان بهێنێت به پەروەردگاری، ئیتر ناترسێت لەوەی، کردەوه چاکەکانی بێ نرخ تەماشا بکرێت، له گوناهەکانیشی چاوپۆشی نەکرێت.",
		"بەڕاستی لەناو ئێمەدا کەسانی موسوڵمان و خواناس هەیە، کەسانی بێ دین و خوانەناس و سەر کەشیش، جا ئەوەی موسوڵمان دەبێت دیاره که ڕێبازی سەر فرازی دۆزیوەتەوە.",
		"بەڵام خوانەناس و سەر کەشەکان بەسەریانەوه ناچێت بەڵکو دەبنه سوتەمەنی دۆزەخ (لێرەدا گوفتاری پەریه ئیماندارەکان تەواو دەبێت).",
		"جا ئەگەر ئەو خەڵکه ڕێگەی ئیسلامەتی و دینداری بگرنه بەر ئێمه بارانی پڕ بەرەکەتیان بەسەردا دەبارێنین.",
		"تا لەوەشدا تاقییان بکەینەوەو (به تەواوی دەر دەکەوێت کێ بەندەی ڕاستەقینەیەو کێیش به دنیا دەخەڵەتێت) جا ئەوەی له یادو بەرنامەی پەروەردگاری لابدات، دەیخاته ناو سزاو ئازارێکی بەردەوام.",
		"دڵنیابن کە: مزگەوتەکان تایبەتی خوای گەورەن، دەبێت هەر ئەوەی تێدا بپەرسترێت و ناوی کەسی تر نەکرێته شەریك و هاوتای ناوی ئەو زاتە.",
		"جا کاتێکیش بەندەی خوا محمد صلی الله علیه وسلم بانگەوازی بۆ شوێنکەوتنی بەرنامەی خوا دەکرد (ئەو خەڵکه بەدەستەی ئادەمیزادو پەریەوە) خەریکبوو له ناوی بەرن (نووری خوا بکوژێننەوە).",
		"پێیان بڵێ: من هەر بەردەوام دەبم و هەر بانگەواز دەکەم بۆ لای پەروەردگارم، کەسیش ناکەمه هاوەڵ و شەریکی.",
		"هەروەها پێیان بڵێ: من هیچ جۆره زەرەرو زیانێکم بەدەست نیە، هەروەها هیدایەتیش بەدەست من نیه (ئەگەر خۆتان بیر نەکەنەوە، قەناعەت بەزۆر نی یە).",
		"بڵێ: بەڕاستی من هەرگیز هیچ کەسێك له خوا پەنام نادات ئەگەر خوا بیەوێت تووشی زیانێکم بکات و هەرگیز پەناگایەکم دەست ناکەوێت جگه لای خوا نەبێت.",
		"بەڵکو من تەنها گەیاندنی پەیامەکان و بەرنامەی خوام لەسەرە، جا ئەوەی له خواو پێغەمبەرەکەی یاخی ببێت ئەوه با دڵنیابێت که دۆزەخی بۆ ئامادەکراوه بۆ هەمیشەو هەتاهەتایی.",
		"هەتا کاتێك هەڕەشەکان دەبینن، ئەو کاته ئیتر دەزانن، کێ پشتیوانی لاوازەو ژمارەکەی کەمە.",
		"هەروەها پێیان بڵێ: من نازانم ئایا ئەو هەڕەشانەی لێتان دەکرێت نزیکه یاخود ماوەیەکی درێژی بۆ دادەنێت.",
		"ئەو زاته زانای نهێنی و شاراوەکانە، کەسیش له نهێنی و شاراوەکانی ئاگادار ناکات.",
		"مەگەر بۆ پێغەمبەرێك خوا خۆی ڕازی بێت (بەوەی هەندێ نهێنی بزانێت)، ئەو کاته فریشته دەکاته پاسەوانی له بەرو پشتەوه (تا پەری و شەیتانەکان نەتوانن زەفەری پێ بەرن)...",
		"تا خوا چاك بزانێت و ئاگادار بێت لەوەی بەڕێکوپێکی پەیام و ڕێنموویی پەروەردگاریان گەیاندووە، هەرچەنده خوا بەهەموو ئەو شتانەش ئاگاداره که کردوویانه و پێی هەستاون و هەموو شتێك لای ئەو زاته بەژماره ئامار کراوە.",
	},
	-- 73 = المزمل
	{
		"ئەی ئەوکەسەی خۆت داپۆشیووە، ئەی محمد صلی الله علیه وسلم",
		"شەو هەسته نوێژ بکه مەگەر کەمێکی نەبێت.",
		"نیوەی یان کەمتر له نیوەی لێ کەم بکەرەوە.",
		"یاخود زیاتری بکەو دەوری قورئان بکەرەوه به وردی و لەسەرخۆ.",
		"چونکه بەڕاستی ئێمه فەرموودەو گوفتارێکی سەنگین دادەبەزێنینه سەرت (که بەهۆیەوه بەرەنگاری ئەرك و زەحمەتی زۆر دەبیت).",
		"بەڕاستی خۆ پێگەیاندن له شەودا قورستره له ڕووی کردارو باشتره له ڕووی گوفتارەوە.",
		"تۆ بۆت هەیه له ڕۆژدا هەوڵ بدەیت (بانگەواز بکەیت) و بگەڕێیت، کۆششی زۆر بکەیت.",
		"تۆ هەمیشه با ناوی پەروەردگارت ویردی سەر زارت بێت، به دڵسۆزی و ملکەچیەوه ڕووی تێ بکە.",
		"ئەو زاتەی که تۆی ڕەوانەکردوە؛ خاوەن و پەروەردگاری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوایە، جگه لەو هیچ خوایەکی تر نیه فەرمانی بەدەست بێت، کەواته هەر ئەو بکه به پشتیوانی خۆت و داوای یارمەتیی هەر لەو بکە.",
		"له بەرامبەر گوفتاری ناڕەوای خوانەناسانەوه هەردەم خۆ ڕاگربەو به شێوازێکی جوان بەجێیان بهێڵە.",
		"واز بهێنه له من و لەو خاوەن نازو نیعمەتانەی که ئایینی من بەدرۆ دەزانن، تۆ کەمێك مۆڵەتیان بدە.",
		"بەڕاستی ئێمه کۆت و زنجیرو دۆزەخمان ئاماده کردووه (بۆ ئەو جۆره تاوانبارانە).",
		"هەروەها خۆراکێك که له گەروو دەگیرێت، سەرەڕای سزای به ئێش و ئازار.",
		"له ڕۆژێکدا که زەوی و کێوەکان دێنه لەرزە، سەرئەنجام کێوەکان وردو خاش دەبن و وەکو تەپۆلکەی لمیان لێ دێت.",
		"خۆ بەڕاستی ئێمه پێغەمبەرێکمان بۆ ڕەوانەکردوون که بوەته شایەت بەسەرتانەوه هەروەکو چۆن بۆ لای فیر عەونیش پێغەمبەرێکمان ڕەوانه کرد.",
		"جا فیرعەون یاخی بوو لەو پێغەمبەرە، ئێمەش بەتوندی پێچامانەوەو بەڵایەکی گەورەمان بەسەر هێنا.",
		"(ئەگەر ئێوه لەسەر یاخی بوونتان بەردەوام بن)؛ جا چۆن خۆتان دەپارێزن له ڕۆژێك که منداڵ پیر دەکات و سەری سپی دەبێت.",
		"ئەو ڕۆژه ئاسمان بەهەموو ئەستێرەو هەسارەکانیەوه لەت و پەت دەبێت، بێگومان ئەو بەڵێنه هەر دێته دی.",
		"بەڕاستی ئەم سوورەتەش یادخەرەوەو ئامۆژگاریە، بۆ ئەو کەسەی دەیەوێت ڕێگه بەرەو پەروەردگاری بگرێتەبەر.",
		"بەڕاستی ئەو پەروەردگارەت چاك دەزانێت که تۆ نزیکەی دوو بەشی شەو یاخود نیوەی یان سێیەکی هەڵدەسیت و شەونوێژ دەکەیت، هەروەها هەندێك لەوانەی که له گەڵتان، خوا ئەندازەی شەوو ڕۆژ دیاری دەکات، خوا زانیویەتی که ئێوه هەرگیز نازانن دیاریی بکەن و ئاماری بکەن ئەگەر ئەو نەیکردایە، لەبەر ئەوه تەوبەی لێوەرگرتن، جا چەندتان توانی و چۆنتان بۆ لوا له شەونوێژو له کاتی تردا قورئان بخوێنن و دەوری بکەنەوە، چونکه ئەو خوایه میهرەبانەو دەزانێت، لەوانەیه کەسانێکتان لێ نەخۆش بکەوێت و کەسانی تریش ببن له زەویدا بگەڕێن بەشوێن بازرگانی و فەزڵی خواداو کەسانی تر له داهاتوودا بجەنگن بۆ لابردنی کۆسپەکانی سەر ڕێی دینی خواو بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەو، کەواته چەندەتان بۆکرا ئەوەنده قورئان بخوێنن و نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن و زەکاتیش (بەو شێوەیەی دیاریکراوە) بیدەن و قەرز بەشێوەیەکی جوان بەخوا بدەن (ئەوەی بۆ خوا ببەخشرێت خوای گەوره بەقەرزێکی دادەنێت که بەزاتی خۆی درا بێت) هەر دەست پێشکەریەکی چاکه بکەن بۆ خۆتان سبەی دەیبیننەوه لای خوا دەستان دەکەوێتەوه به باشترو پاداشتی گەورەتر، ده داوای لێخۆشبوون هەر له خوا بکەن و دڵنیابن ئەو خوایه لێخۆشبوو میهرەبانە.",
	},
	-- 74 = المدثر
	{
		"ئەی ئەو کەسەی خۆت پێچاوەتەوە، ئەی محمد صلی الله علیه وسلم",
		"هەستەو خەڵکی بێداربکەرەوه (ڕاستیەکان ڕوون بکەرەوە).",
		"پەروەردگارت به گەوره ناوببه (الله اکبر، با دروشمت بێت، مەزنی ئەو زاته ڕوون بکەرەوە).",
		"پۆشاکت (دڵ و دەروونت، ڕەفتارت، هەر هەمووی) خاوێن بکه (خۆت و شوێنکەوتووانت).",
		"بەردەوام به لەسەر واز هێنان له گوناه.",
		"منەتیش مەکه (بەسەر کەسدا) چاکەو بەخشینەکانت بەزۆر مەزانه له کاتێکدا بەتەمای زیاتر بیت.",
		"هەوڵ بده لەبەر خاترو ڕێزی پەروەردگارت خۆگرو ئارامگربە.",
		"جا کاتێك فوو دەکرێت به (صور) داو دەزگای تایبەتی لێ دەدرێت.",
		"ئەو ڕۆژه ڕۆژێکی زۆر گران و سەخته (که بەسەر دانیشتوانی زەویدا دێت).",
		"لەسەر کافران هیچ ئاسان نی یه (بەڵکو زۆر سەغڵەتیان دەکات).",
		"واز له من و ئەو کەسه بهێنه که بەتەنهایی (تاقانە) دروستم کردووه (هیچی نەبوو، که وەلیدی کوڕی موغەیرەیە).",
		"لەوەودوا ماڵ و سامانی زۆرو زەبەندەم پێبەخشی.",
		"چەندەها کوڕو نەوەش که هەمیشه ئامادەن له نزیکیدا.",
		"له هەموو کەل و پەل و نازو نیعمەتێك بەهرەوەرم کرد.",
		"له پاش ئەوەش بەتەمایه بۆی زیاتر بکەم.",
		"نەخێر، بەڕاستی ئەو بەرامبەر فەرمانەکانی ئێمه هەر سەرکەش و کەلله ڕەق و سەرسەختە.",
		"ئەوسا سزای سەختی پێ ئەچێژم.",
		"بەڕاستی ئەو بیری کردەوەو پەیامەکەی هەڵسەنگاند (بەڵام بەهەڵە).",
		"بەکوشت چێ و سەرەو نگوون بێت، چۆن هەڵسەنگاندنێکی کرد.",
		"پاشان هەر بەکوشت بچێت بۆ خۆی و هەڵسەنگاندنێك که کردی بۆ قورئان.",
		"ئینجا بیری لێ کردەوەو ورد بۆوەو تەماشای دەوروبەری کرد.",
		"ئینجا ناوچاوی هێنایەوه یەك (وەك یەکێك بەقووڵی بیربکاتەوە) ڕەش داگیرسا.",
		"پاشان ڕووی وەرگێڕاو خۆی بەزلزانی.",
		"بەهەموو عەقڵیەوه وتی!! ئەم قورئانه جگه جادوو نەبێت که وەردەگیرێت هیچی تر نی یە!!...",
		"ئەمه هەر قسەی بەشەره و هیچی تر نی یە؟!",
		"(ئەو بێ ویژدانه بەسەریەوه ناچێت) دەبێت بیگەیەنمه ناو دۆزەخ.",
		"جا تۆ نازانیت دۆزەخ چیە...",
		"هیچ ئەندامێك ناهێڵێتەوەو دەست هەڵناگرێت...",
		"پێستیان هەڵدەقرچێنێت و ڕەشی دەکات و دەری دەخات.",
		"نۆزده فریشته سەرپەرشتی دۆزەخ دەکەن.",
		"جا ئێمه وەنەبێت کار گوزارانی دۆزەخمان له کەسانی تر جگه له فریشته بەدی هێنابێت، ئەو ژمارەیەشمان تەنها بۆ تاقیکردنەوه دیاری کردووه بۆ ئەوانەی که بێ باوەڕ بوون، هەروەها بۆ ئەوەی ئەوانەی کتێبیان پێدراوه دڵنیابن له ڕاستی ئەم قورئانه (چونکه له تەورات و ئینجیلدا ئەو باسه هەیە) و بۆ ئەوەش که ئیمانداران زیاتر باوەڕیان دامەزراو بێت و ئەوانەش که کتێبیان پێدراوه ئیماندارانیش حەق نیه تووشی دوو دڵی ببن، با ئەوانەی دڵ و دەروونیان نەخۆشه له دووڕووەکان و بێ باوەڕان هەر بۆ خۆیان قسه بکەن و بڵێن: نیازی خوا چی یه بەم ژمارەیە؟ بەو شێوەیه باسکرا خوا هەر کەسێکی بوێت گومڕای دەکات، هەر کەسێکیشی بوێت ڕێنموویی دەکات، کەس ژمارەی سەربازانی پەروەردگارت نازانێت جگه له زاتی خۆی، ئەو ئایەت و فەرموودانه تەنها پەندو ئامۆژگارین بۆ ئادەمی.",
		"نەخێر، سوێند به مانگ (ئەو خەڵکه چاك هەستی پێ ناکەن).",
		"به شەویش کاتێك که تێ پەڕی (زۆربەیان باوەڕیان به قیامەت نیە).",
		"به بەرەبەیان کاتێك که خۆی دەنوێنێت.. (زۆربەی خەڵکی غافڵە)",
		"بەڕاستی_سەقەر_ یەکێکه له شته سامناك و گەورەکان.",
		"بۆ ترساندنی سەرجەم خەڵکانە.",
		"جا ئیتر ئەوەی دەیەوێت با بەرەو پێش بچێت (پێشبڕکێ بکات له چاکەکاریدا) یان خۆی دوا بخات (لەو بوارەدا).",
		"چونکه له قیامەتدا هەموو کەس بارمتەی دەستپێشکەری خۆیەتی (کردەوەکانی دێنەوه ڕێی).",
		"جگه له دەستەی ڕاستان و ئیماندارانی کردەوه چاك.",
		"لەناو بەهەشتەکاندان و پرسیار دەکەن له یەکتر...",
		"له بارەی تاوانبارانەوە...",
		"ئەوه چی بوو ئێوەی ڕاپێچی دۆزەخ کرد؟!",
		"به کەساسیەوه دەڵێن: ئێمه له نوێژگەران نەبووین...",
		"خۆراکمان به هەژاران نەدەبەخشی...",
		"ئێمه لەگەڵ دەم درێژو بێ ئابڕووەکاندا قسەی خۆمان دەکردو له بابەتی ئەوانمان دەگوت و ڕەخنەی بێ جێمان دەگرت له گەڵیان ڕۆدەچووین.",
		"ئێمه بڕوامان به ڕۆژی پاداشت نەبوو.",
		"هەتا مردن یەخەی پێگرتن و ڕۆژگاری تەمەنمان کۆتایی هات.",
		"کەواته ئیتر تکای تکاکاران سوودیان پێ ناگەیەنێت.",
		"باشە، ئەوه بۆچی له یادخستنەوه پشت هەڵدەکەن و ڕوو وەردەگێڕن.",
		"دەڵێی گەله گوێدرێژی کێوین و دەسڵەمێنەوە...",
		"له ترسی شێر هەڵهاتوون...",
		"بەڵکو هەریەك لەوان دەیەوێت له ئاسمانەوه چەندەها نامەی کراوەی بۆ بێت؟",
		"نەخێر ئەوانه بەهیچ شتێك داناچڵەکێن بەڵکو له دواڕۆژ ناترسن.",
		"نەخێر ئەوانه بەسەریانەوه ناچێت، چونکه ئەو قورئانه ئامۆژگاریە.",
		"جا ئەوەی دەیەوێت با یادی بگرێت و شوێنی بکەوێت (چەندی توانی لەبەری بکات).",
		"جا ئەو خەڵکه یاداوەری وەرناگرێت و بیر لەم ڕاستیانه ناکاتەوه مەگەر ویستی خوای لەسەر بێت (که لەگەڵ ویستی ئینسانه بەختەوەرەکاندا یەك دەکەوێت) جا هەر ئەو زاتەش شایستەی ئەوەیه که خەڵکی حسابی بۆ بکەن و له خەشمی بترسن و هەر ئەویش له خۆی گرتووه که لێخۆشبوو بێت (له ئیماندارانی گوناهبار، کاتێك تەوبه دەکەن).",
	},
	-- 75 = القيامة
	{
		"سوێند دەخۆم به ڕۆژی قیامەت.",
		"سوێند دەخۆم به ویژدانی زیندوو و نەفسی ڕەخنه له خۆگر که لۆمەی خۆی دەکات.",
		"ئایا ئینسان وادەزانێت هەرگیز ئێسکەکانی کۆناکەینەوە؟!",
		"بەڵێ، لەوه زیاتریش دەکەین و توانامان هەیه که نەخشه وردەکانی سەر پەنجەکانی بەدی بهێنینەوە.",
		"نەخێر، با گومانی وانەبات، بەڵکو ئادەمیزاد دەیەوێت گوناهو تاوان بکاته پیشەی خۆی بەدرێژایی ژیانی، یاخود دەیەوێت قیامەت له بەردەمیدا بەرپا ببێت ئینجا باوەڕی پێ بهێنێت!",
		"بێ باکانه دەپرسێت: کوا، کەی ڕۆژی قیامەت بەرپا دەبێت؟! (بەخەیاڵی خۆی زۆر به دووری دەزانێت).",
		"کاتێك دێت، چاو ئەبڵەق دەبێت.",
		"مانگیش دەگیرێت و تاریك دەبێت (ئەویش هەڵدەوەشێت).",
		"(یاسای بوونەوەر تێك دەچێت و) خۆرو مانگ کۆ دەکرێنەوەو دەدرێن بەیەکدا.",
		"ئەو ڕۆژه ئینسان دەڵێت: (ئەی هاوار) بۆ کوێ ڕا بکەم، له کوێوه خۆم ڕزگار بکەم.",
		"نەخێر ئیتر دەربازبوون نیه (ڕزگار بوون ئەستەمە).",
		"تۆ ئیتر دەبێت لای پەروەردگارت ئامادەبیت و لەوێ ئۆقره بگریت (بۆ لێپرسینەوە).",
		"لەو ڕۆژەدا ئادەمیزاد هەواڵی هەموو ئەو کارو کردەوانەی پێدەدرێت که دەست پێشکەریی کردووه (یاخود به تەما بووه بیکات و دوای خستووە، یاخود هەواڵی کردەوەی ڕابووردووی و ئاسەواری دوای خۆی پێ دەدرێت).",
		"بەڵکو ئینسان خۆی شایەته بەسەر خۆیەوه (ئەندامەکان شایەتن بەسەریەوە).",
		"هەرچەنده چەندەها پاکانه بکات و بیانوو بهێنێتەوه (بێ سوودو بێ کەڵکە).",
		"پەله مەکەو زمانت مەجوڵێنە، بۆ ئەوەی پەله بکەیت له وەرگرتنیدا.",
		"بەڕاستی لەسەر ئێمەیه کۆکردنەوەو خوێندنەوی.",
		"جا کاتێك ئێمه دەیخوێنینەوه تۆش شوێنمان بکەوه له خوێندنەوەیدا.",
		"پاشان بەڕاستی ڕوون کردنەوەشی لەسەر ئێمەیە.",
		"نەخێر، وانی یه (زیندووکردنەوه لێپرسینەوه هەر دەبێت) دیاره ئێوه هەر ئەم دنیایەتان خۆش دەوێت که بەپەله بەسەر دەچێت.",
		"قیامەت و بەهەشت پشتگوێ دەخەن و وازی لێدەهێنن.",
		"بەمەرجێك ئەو ڕۆژە، ڕووخسارانێك گەشاوەو ناسك و ئاسوودەن.",
		"چونکه (هەریەکه بۆ خۆی) تەماشای پەروەردگاری دەکات (له تەماشاکردنی تێر نابێت).",
		"هەر لەو ڕۆژەشدا ڕووخسارانێکی تر ڕەش داگیرساو گرژو تاڵ و دێزن.",
		"چاوەڕوانن کارەساتێکی پشت شکێنیان بەسەردا بهێنرێت.",
		"نەخێر ئەو خەڵکه هەروا ژیانیان بەردەوام نابێت بەڵکو کاتێك دێت که ڕۆحی یەك بەیەکیان دەگاته گەرووی.",
		"ئەوسا دەوترێت، کێ فریاد ڕەسیەتی؟",
		"بەڵام لەو کاتەدا، ئەو کەسەی لەسەره مەرگدایه دڵنیابه که ئیتر هیچ شتێك فریای ناکەوێت و کاتی ماڵئاواییە.",
		"ئیتر قاچ و لوولاق بەیەکدا دەئاڵێن.",
		"ئەوساو لەو ڕۆژەدا بۆ لای پەروەردگارت ڕاپێچ دەکرێیت و دەبرێیت.",
		"نەبڕوای هێناو نه نوێژێکی بەجوانی خوێند.",
		"بەڵکو بڕوای نەهێناو پشتی تێکرد.",
		"پاشان هەموو جار به لەنجەو لارو خۆبادانەوه دەگەڕایەوه بۆ ناو کەسوکاری و کەشخەی دەکرد.",
		"(جا ئەم دۆزەخە) بۆ تۆ شیاوترەو لەبارترە.",
		"پاشان هەر ئەو سزایه بۆ تۆ شیاوترەو لەبارترە.",
		"ئایا ئادەمیزاد وادەزانێت هەروا وازی لێدەهێنرێت بەخۆڕایی (لێپرسینەوەی نابێت؟!).",
		"باشە، ئایا کاتی خۆی نوتفەیەك نەبووه لەمەنی که دەڕژێنرایه شوێنی خۆی (که منداڵانی دایکە).",
		"پاشان خۆ هەڵواسەرێك بوو گەشەی کردوو و ڕۆح و دەزگاکانی دەرەوەو ناوەوەی بەڕێکوپێکی پێبەخشی.",
		"ئینجا هەر لەو مەنی یه هەردوو جووت نێرو مێ ی دروست کردووه (که تەواوکاری یەکترن).",
		"ئایا ئەو زاتەی ئەوه بکات ناتوانێت مردووەکان زیندوو بکاتەوە؟!",
	},
	-- 76 = الإنسان
	{
		"بەڕاستی ماوەیەکی زۆر له ڕۆژگار بەسەر ئادەمیزادا هات که شتێکی وانەبوو ناو ببرێت.",
		"بێگومان ئێمه ئینسانمان دروستکرد له تێکەڵەیەك (له سەرەمێکوتەیەکی بچووك و هێلکۆکەیەك) له کاتێکدا دەمانەوێت تاقی بکەینەوە، هەر بۆیه دەزگای بیستن و بینینمان پێبەخشی.",
		"بەڕاستی ئێمه ڕێنمووییمان کرد بۆ ڕێگەی ڕاست، به ئازادی دەتوانێت ببێته کەسایەتیەکی ئیماندارو سوپاسگوزار، یان بێ باوەڕو خوانەناس.",
		"بەڕاستی با بزانێت که ئێمه چەندەها کۆت و زنجیرو ئاگری هەڵگیرساومان ئامادەکردووه بۆ بێ باوەڕان.",
		"بێگومان چاکان و پاکانیش له پەرداخێکی پڕ شەرابدا دەخۆنەوە، که ئاوێتەکەی له سەرچاوەی کافوورەوەیە.",
		"که کانی یەکه بەندەکانی خوا لێی دەخۆنەوه له هەر شوێنێکدا بیانەوێت هەڵی دەقوڵێنن و فواره دەکات.",
		"ئەو بەختەوەرانە، یەکێك له سیفاتیان ئەوەیە: وەفا بەنەزر دەکەن، یاخود بەڵێنێکیاندا وەفادارن و ئەنجامی دەدەن و بیمیان هەیه له ڕۆژێك که شەڕی لێ دەبارێت و پرشو بڵاوە...",
		"هەروەها نان و خۆراك دەبەخشن، ئەگەرچی خۆشەویستیش بێت لایان، بەهەژارو هەتیوو دیلەکان.",
		"دەڵێن: بێگومان ئێمه ئەم خۆراکەتان هەر لەبەر خواو بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەو پێدەبەخشین، نه پاداشتمان لێتان دەوێت نه سوپاس.",
		"هەروەها دەڵێن: ئەم کاره بۆیه دەکەین چونکه له ڕۆژێکی تاڵ و گرژو ڕەش و تاریك دەترسین، که پەروەردگارمان پێشی دەهێنێت.",
		"جا خوای گەورەش له شەڕو ناخۆشی و نەهامەتی ئەو ڕۆژه پاڕاستنی و ڕووی گەش و شادمانی پێبەخشین.",
		"له پاداشتی خۆگری و ئارامگریاندا بەهەشت و ئاوریشمی پێبەخشین.",
		"ئەو بەختەوەرانه لەسەر کورسی و قەنەفه ڕازاوەکان شانیان داداوە، نه گەرمای خۆر بێزاریان دەکات، نه کزه باو سەرما سەغڵەتیان دەکات.",
		"سێبەری درەخته جوانەکان بەسەر شوێنه خۆشەکانیاندا سەری فرو هێناوەو لێکردنەوەی میوەکانیش ئاسانەو ملکەچ کراوە.",
		"هەروەها له سوراحی و دۆلکەی زیودا شەرابیان بۆ دەگێڕن که دەکرێته ئەو کوپ و پەرداخانەوه که له شووشەو کریستاڵی تایبەت دروستکراون.",
		"هەموو دام و دەزگای خواردن و خواردنەوەکان له شووشەی زیوی دروستکراون بەشێوەیەکی جوان و دڵڕفێن.",
		"هەروەها شەرابێکی تریان پێشکەش دەکرێت که ئاوێتەکەی زەنجەبیلە.",
		"که سەرچاوەیەکه له بەهەشتدا به سەلسەبیل ناو دەبرێت.",
		"ئینجا نەوجەوانانی هەمیشه لاوو ڕووخۆش و جوان و پاك، بەناویاندا دەگەڕێن (قسەی خۆش و سروودی بەتام دەڵێن) کاتێك دەیانبینیت وا دەزانیت مروارین و بەو ناوەدا بڵاو بوونەتەوە.",
		"کاتێکیش بەهەر لایەکدا چاودەگێڕیت، ئەوه نازو نیعمەتی نەبڕاوەو بێ ئەندازو دەسەڵاتێکی گەوره دەبینیت له باخ و باخات و کۆشك و تەلارو دیمەنی جوان و فراوانی بێ سنوور.",
		"پۆشاکی بەختەوەران ئاوریشمی سەوزی تەنکه که بەسەر پۆشاکی ئاوریشمی ئەستووردا لەبەریان کردووە، به بازنی زیوی ڕازێنراونەتەوە، ئینجا لەلایەن پەروەردگاریانەوه شەرابی پاك و بێگەرد و خاوێنیان پێشکەش کراوە.",
		"پاشان پەروەردگاریان پێیان دەفەرموێت: بەڕاستی ئەم پاداشته شایستەی ئێوەیە، هەوڵ و کۆشش و کارو کردەوەی ئێوه شایانی سوپاس و ڕێزە.. (بێگومان خوای گەوره بەم سوپاسگوزاریه ئەوەندەی تر بەختەوەران و دڵخۆش دەکات).",
		"دڵنیاش به ئەی محمد صلی الله علیه وسلم هەر ئێمه قورئانمان بۆ تۆ دابەزاندووه بەش بەش (تا خەڵکی پێ بێدار بکەیتەوە).",
		"کەواته خۆڕاگربه بۆ فەرمانی پەروەردگارت، نەکەیت ملکەچ و فەرمانبەرداری تاوانباران و بێ باوەڕان بیت لەوان.",
		"ئینجا بەردەوام یادی پەروەردگارت بکەو ناوی پیرۆزی با ویردی سەرزارت بێت، له بەرەبەیان و دەمەو ئێواراندا.",
		"له شەوگاریشدا سوژدەی بۆ ببەو تەسبیحات و ستایشی له هەندێکی شەودا زۆر بکە.",
		"بەڕاستی زۆربەی ئەو خەڵکه سەرگەردانه حەزیان له ژیانی ئەم دنیا تەمەن کۆتایەیه که بەخێرایی تێ دەپەڕێت و ڕۆژێکی سەخت و سەنگین پشتگوێ دەخەن و حسابی بۆ ناکەن.",
		"بۆ بیرناکەنەوە، خۆ هەر ئێمه دروستمان کردوون ئەندامەکانی لەشیانمان پێکەوه بەستووە، کاتێکیش بمانەوێت ئەمانه لادەبەین و بەکەسانی تر سەر زەوی ئاوەدان دەکەینەوە.",
		"بەڕاستی ئەم سوورەته و سەرجەم ئایەتەکانی قورئان ئامۆژگارییە، جا ئەوەی ئارەزووی بەهەشتی هەیە، ئەوه بۆ لای خوا ڕێگەو ڕێباز دەگرێته بەر.",
		"دڵنیاش بن: ئێوه هیچتان پێناکرێت و هیچ کارێکتان پێ ئەنجام نادرێت مەگەر خوا ویستی لەسەربێت، بێگومان ئەو خوایه زاناو دانایه دەزانێت کێ شایستەی هیدایەتە، داناشه له هیدایەتدانی بەنده چاکەکاندا.",
		"ئینجا ئەو کەسەی خوا بیەوێت و خۆشی هەوڵبدات، دەیخاته ژێر سایەی ڕەحمەتی خۆیەوەو بۆ ستەمکارانیش سزای بەئێشی ئاماده کردووە.",
	},
	-- 77 = المرسلات
	{
		"سوێند بەو فریشتانەی بەکاری چاك و دروست و فەرمانبەرداریی هەڵدەستن یەك لەدوای یەك.",
		"هەروەها ئەوانەی که بەگورج و گۆڵی و خێرایی فەرمانەکانی خوا بەجێ دەهێنن، یاخود بەو بایانەی هەڵدەکەن و شارو دێهاتی خوانەناسان کاول دەکەن.",
		"بەو فریشتانەش که هەور بڵاو دەکەنەوە، یاخود هەموو شتێکی کۆ بڵاوه پێ دەکەن.",
		"بەوانەش که حەق و ناحەق لێك جیادەکەنەوە.",
		"بەو فریشتانەش که پەیامی خوا دەگەیەنن بەخەڵکی و له خزمەتی جوبرەئیلدا قورئانیان دەگەیاند.",
		"بۆ ئەوەی بەڵگه بخەنه دەست ئیمانداران، نەفامانیش بێداربکەنەوە.",
		"بەڕاستی ئەم بەڵێن و وادانەی پێتان دەدرێت هەر پێش دێت.",
		"جا کاتێك دێت ئەستێرەکان ڕوناکییان نامێنێت.",
		"ئاسمانیش لەت دەبێت و لێك دەترازێت.",
		"کاتێك کێوەکان هەڵدەکێنرێن و لەجێی خۆیان نامێنن و وردوخاش دەبن.",
		"هەروەها کاتێك دێت پێغەمبەران کات و شوێنی دیاری کراویان بۆ دادەنرێت (ڕووبەڕوی قەومەکانیان دەکرێنەوە).",
		"ئاخۆ دەزانن خەڵکینه لێپرسینەوه بۆ چ ڕۆژێك دواخراوە؟!",
		"بێگومان بۆ ڕۆژی جیاکردنەوەو دادگاییەکی ڕەوا.",
		"جا تۆ چووزانی ڕۆژی جیاکردنەوەو دادگایی چ ڕۆژێکی سەخت و دژوارە.",
		"هاوارو ئاهو ناڵه لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی که بڕوایان به پێغەمبەران و قیامەت و لێپرسینەوه نەبوو.",
		"باشە، ئەوه نابینن چۆن پێشینانمان لەناو بردووە؟",
		"پاشان دوایینەکانیش بەشوێنیاندا لەناو دەبەین.",
		"هەر بەو شێوەیەش دەکەین لەگەڵ تاوانباراندا.",
		"سەیری ئایەتی 15 بکە.",
		"ئەی ئەوه بۆ سەرنج نادەن، ئایا ئێوەمان له ئاوێکی بێ نرخ دروست نەکردووە؟!",
		"ئینجا له جێی مەحکەم و قایمدا نوتفەمان دانەناوە؟!",
		"بۆ ماوەیەکی دیاریکراو؟!",
		"ئینجا ئێمه دەسەڵاتدار بووین بەسەر ئەواندا، ئای چ دەسەڵاتدارێکی چاکین.",
		"سەیری ئایەتی 15 بکە.",
		"ئایا ئێمه زەویمان نەکردووه بەهۆکاری کۆ کردنەوە.",
		"بۆ زیندووان و مردووان.",
		"هەروەها لەسەر گۆی زەوی کێوی لوطکه بڵندمان دامەزراندووەو ئاوی سازگارمان پێشکەش نەکردوون بۆ خواردنەوە؟!",
		"سەیری ئایەتی 15 بکە.",
		"دەی کەواته ئەی خوانەناسان هەستن و ڕاکەن بۆ ئەو شوێنەی بڕواتان پێی نەبوو بەدرۆتان دەزانی.",
		"ڕاکەن؛ دەرچن بۆ سێبەری ئەو دوو کەڵه سێ بڕگەیە.",
		"نه سێبەره (تا له سایەیدا بحەوێتەوە) نه له بڵێسەی ئاگری دۆزەخ دەتانپارێزێت.",
		"بەڕاستی ئەو ئاگره بڵێسەیەك فڕێ دەدات وەك کۆشك و تەلارێکی گەورە، مەزنە.",
		"هەر وەکو وشتری زەردی مەیلەو ڕەش دەنوێنێت.",
		"سەیری ئایەتی 15 بکە.",
		"ئەمڕۆ ئیتر ئەو ڕۆژەیه که قسەیان نەماوەو ورتەیان لێ نایەت.",
		"مۆڵەتیش نادرێن پاکانه بکەن.",
		"سەیری ئایەتی 15 بکە.",
		"ئەمه ئیتر ڕۆژی جیاکردنەوەیە، ئێوەمان لەگەڵ هەموو نەوەکانی پێشوودا کۆکردۆتەوە.",
		"جا ئەگەر دەتوانن نەخشەیەك، فێڵێك ئەنجام بدەن دژی من ئەنجامی بدەن.",
		"سەیری ئایەتی 15 بکە.",
		"لەولاشەوه بەڕاستی دیندارو پارێزکاران، وان له ژێر سێبەردا، له پاڵ کانیاوو تاڤگەکاندا.",
		"له هەر جۆره میوەیەك که ئارەزووی بکەن بۆیان ئامادەیەو پێشکەشیان دەکرێت.",
		"پێیان دەوترێت بخۆن و بخۆنەوە، نۆشتان بێت له پاداشتی ئەو کارو کردەوه چاکانەدا که ئەنجامتان دەدا.",
		"بێگومان ئێمه ئا بەو شێوەیه پاداشتی چاکەخوازان دەدەینەوە.",
		"سەیری ئایەتی 15 بکە.",
		"ئێوەش ئەی خوانەناسان، له دنیادا بخۆن و کەمێك ڕابوێرن، بەڕاستی ئێوه تاوانبارو تاوانکارن.",
		"سەیری ئایەتی 15 بکە.",
		"خۆ ئەگەر پێیان بوترێت، کڕنوش بەرن و ملکەچ و فەرنبەرداری خوابن، ئەوانه کڕنووش نابەن و ملکەچ نابن.",
		"سەیری ئایەتی 15 بکە.",
		"باشه ئەو دڵڕەقانە، ئەگەر بەم قورئانه باوەڕ ناکەن، به چ گوفتارێکی تر دەکەن و ئیمان دەهێنن؟!",
	},
	-- 78 = النبأ
	{
		"(ئەی خەڵکە) دەربارەی چی له یەکتر دەپرسن؟",
		"دەربارەی هەواڵه گەوره و گرنگەکە!! (که ڕۆژی قیامەتە).",
		"له حاڵێکدا له ئەوانه ڕاو بۆچوونیان جیاوازه دەربارەی.",
		"نەخێر، وا بۆیان نالوێت، له داهاتوویەکی نزیکدا خۆیان دەبیننەوه و هەموو ڕاستیەکانیان بۆ دەردەکەوێت.",
		"بەڵێ! لەوەو دوا، له داهاتوویەکی نزیکدا خۆیان دەبیننەوه و ڕاستیەکانیان بۆ دەردەکەوێت.",
		"(پێش باسی قیامەت پەروەردگار گەشتێکیان به ناو دروستکراوەکان و دیاردەکاندا پێدەکات دەپرسێت: ئایا زەویمان وەک لانکه بۆ فەراهەنگ نەهێناون؟",
		"(ئایا) کێوەکانمان وەک مێخ بۆ دانەکوتاون؟ (تا زەوی بپارێزێت له فشاری بورکان و ماده تواوەکانی ناو ناخی، هەروەرها هەتا لەنگەری ڕابگرێت و چەندەها سودی ترتان پێ بگەیەنێت).",
		"(ئایا) نێوەمان به جووت دروست نەکردووە؟",
		"خەوتنمان بۆ نەکردوون بەهۆی سرەوتن؟",
		"(ئایا) شەوگارمان بۆ نەکردوون بەداپۆشەر وەک پۆشاک، تاتیایدا بشاردرێنەوە؟",
		"(ئایا) ڕۆژیشمان بۆ نەکردوونەته کاتی به دەستهێنانی ڕزق و ڕۆزی؟",
		"(ئایا) حەوت چین ئاسمانی به هێز و پتەومان به ڕا سەرتانەوه دروست نەکردووە؟",
		"چرایەکی پرشنگدارمان بۆ فەراهەم نەهێناون؟ (که مەبەست خۆرە)",
		"‎ (ئایا) له هەوره گوشراوەکان بارانێکی زۆرمان نەباراندووە؟",
		"تا به هۆی ئەو بارانەوه جۆرەها دانەوێڵه و ڕووەک بڕوێنین.",
		"هەروەها چەندەها باخی چڕو پڕو لەیەک ئاڵاو بەدی نەهێناوە.",
		"(ئینجا دێته سەر باسی هەواڵه گرنگ و سامناکەکە): بە‎ڕاستی ڕۆژی جیاکرنەوە، کاتێكیدیاری کراوه (بۆ جیاکردنەوەی چاکان له خراپان، ئیمانداران له کافران، ستەمکاران له ستەملێکراوان).",
		"ئەو ڕۆژەی که فوو دەکرێت به (صور) دا، جا پۆل پۆل و دەسته دەسته بەرەو مەیدانی لێپرسینەوه بێ پەروا دێن.",
		"ئاسمان دەکرێتەوه و دەبێته دەروازه و دەرگا (بۆ دابەزینی فریشتەکان).",
		"کێوەکانیش هەڵدەکەنرێن و دەڕۆن به ئاسماندا وەک تراویلکه و سەرابێکی گەورە.",
		"بێگومان دۆزەخیش دەمێکه چاوەڕێی ئەو ڕۆژەیه و خۆی بۆ مەڵاسداوە.",
		"دەبێته مەنزڵگای خوانەناس و یاخیەکان.",
		"هەزارەها ساڵی دوورو درێژ و نەبڕاوەی تێدا دەبەنەسەر...",
		"لەناویدا ناچێژن فێنکاییەک، یا خواردنەوەیەکی بەتام...",
		"جگه له ئاوی له کوڵ و کێم و زووخاو.",
		"که ئەوەش پاداشتێكی لەبارو پڕاو پڕه (بۆ خوانەناسان).",
		"چونکه ئەوانه کاتی خۆی بەتەمای ئەم ڕۆژه و لێپرسینەوەیه نەبوون، حەزیان له باسی نەدەکرد.",
		"بەڵکو زۆر بەتوندی دژایەتی ئایەتەکانی ئێمەیان دەرکرد و به درۆیان دەزانی..",
		"ئێمەش هەموو شتێکمان لەسەریان سەرژمێری کردووه و بەوردیی تۆمارمان کردووە.",
		"(پاشان پێیان دەوترێت) ده بچێژن (ئەی خوانەناسان) له سزاو ئازار و ئەشکەنجه بەولاوە، جا هەرگیز هیچی ترتان بۆ زیاد ناکەین.",
		"بەڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران سەرفرازی و خۆشێ و شادی و کامەرانی فراوان ئامادەیە.",
		"چەندەها باخچەی جوان و جۆری ترێ.",
		"(لەو جێگه و ڕێگه خۆشانەدا هاوسەر و هاودەمی) ئافرەتانی سینه جوان و (دیمه جوان) هاوتەمەن ئامادەیە.",
		"لەگەڵ کاسەی پڕ له شەرابی تایبەتیدا.",
		"لەو بەهەشتەدا هیچ جۆره قسەیەکی پڕو پووچ و درۆ و دەلەسەیەک نابیستن.",
		"ئەمەش هەمووی پاداشتێکه لەلایەن پەروەردگارتەوه (ئەی ئیماندار)، بەخششێکه به حسابێکی ورد دەبەخشرێت (به بەختەوەران).",
		"‎ (لەلایەن) پەروەردگاری میهرەبانی ئاسمانەکان و زەوی و هەرچی له نێوانیاندا هەیە، (ئەو ڕۆژە) کەس ناتوانێت لەبەردەم زاتی پەروەردگاردا بدوێت.",
		"ڕۆژێک دێت جوبڕەئیل و فەریشتەکان به ڕیز دەوەستن و ورتەیان لێنایەت و هیچ قسه ناکەن، مەگەر ئەوەیان که خوای میهرەبان مۆڵەتی بدات و قسەی جوان و بەجێ پێشکەش بکات.",
		"ئەو ڕۆژه ڕۆژێکی حەق و ڕاسته و بەڕێوەیە.. جا ئەوەی دەیەوێت با بەرەو لای پەروەردگاری ڕێگه بگرێته بەر.",
		"بەڕاستی ئێمه ئێوەمان ئاگادار کردووه لەوەی که سزایەکی نزیک بەڕێوەیە، ئەو ڕۆژه ڕۆژێکه که ئادەمیزاد سەیری دەستپێشخەری خۆی دەکات، خوانەناسیش دەڵێت.. خۆزگه هەر خاک بوومایه (ئاوا زیندوو نەکرامایەتەوه و گیرم نەخواردایە).",
	},
	-- 79 = النازعات
	{
		"سویند بەو فریشتانەی که گیانی خەڵکی دەکێشن، یان بەو ئەستێرانەی که له قوڵایی ئاسماندا دەدرەوشێنەوه و دەسوڕێنەوه.",
		"سوێند بەو فریشتانەی که گیانی ئیمانداران دەکێشن به چالاکی و بێ وچان دەسوڕێنەوه (کەس فەرامۆش ناکەن).",
		"سوێند بەو فریشتانەی که به گورجی فەرمانی خوا جێبەجێ دەکەن، یان بەو ئەستێرانەی که له بۆشایی دا مەله دەکەن و دەسوڕێنەوە.",
		"هەروەها سوێند بەو فریشتانەی که ڕۆحی ئیمانداران بەپەله به بەهەشت شاد دەکەن و ڕۆحی کافرانیش به دۆزەخ دەگەیەنن، هەروەها پێشبڕکێ دەکەن و گورج و گۆڵ و ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەر کارێك پێیان دەسپێردرێت.",
		"سوێند بەو فریشتانەی (که بەویستی خوا) کارو فەرمان جێبەجێ دەکەن به رێك و پێکی.",
		"(سوێند بەوانه هەمووی) له ڕۆژێکدا (فوو دەکرێت به صوردا، دەستبەجێ) زەوی به توندی تەکان دەدات و دەکەوێته لەرزه و ژێرەو ژوور دەبێت.",
		"دوایی دووباره فووی پیادەکرێتەوه (مردووان زیندوو دەکرێنەوه و جیهانی هەمیشەیی بەرپا دەبێت).",
		"لەو ڕۆژەدا دڵانێك به خێرایی لێ دەدەن، زۆر دەترسن و زۆر پەرێشانن.",
		"خاوەنی ئەو دڵانه له ڕیسوایی و خەجاڵەتی و شەرمەزاریدا چاویان شۆڕه و ڕوویان نایەت سەر هەڵببڕن.",
		"(ئەمانه کاتی خۆی) دەیانوت: باشه ئێمه لەم گۆڕانه دەردێین و زیندوودەکرێینەوە؟...",
		"کاتێك بووینه ئێسکی ڕزیوو پرتوکاو؟!",
		"(به گاڵته پێکردن و بێ بڕواییەوە) دەیانوت: ئەگەر وابێت، گەڕانەوەیەکی زۆر زیانبەخشە!!",
		"(با خوانەناسان چاك بزانن) بەڕاستی تەنها گەڕانەوەیه یەك تێخوڕینە.",
		"جا دەستبەجێ هەر هەموو ئەو خەڵکه بێداردەبنەوه و زیندوودەبنەوه و له گۆڕەپانی لێپرسینەوەدا ئاماده دەبن.",
		"(ئینجا دێته سەر باسی سەرگوزەشتەی حەزرەتی موساو دڵخۆشی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەداتەوه و دەفەرموێت): ئایا بەسەرهاتی موسات پێگەیشتووە؟!",
		"کاتێک پەروەردگاری له دۆڵی (طوی) دا بانگی کرد و گفتوگۆی لەگەڵدا کرد و فەرمانی پێدا:",
		"بچۆ بۆ لای فیرعەون (چونکە) بەڕاستی له سنوور دەرچووه و ستەمی بێ ئەندازەیە.",
		"پێی بڵێ: باشه ئەوه ناکرێت دڵ و دەروون و کردارو رەفتارت پاك و جوان و پوخته بێت!",
		"تا ڕێنموویت بکەم بۆ ناسینی پەروەردگارت، تا ترسی (سزای) ئەو زاتەت هەبێت و ستەم نەکەیت).",
		"(دیاره فیرعەون داوای بەڵگەی کردوە) ئەویش موعجیزه گەورەکەی نیشانداوه (که دار عاساکەیە).",
		"(بەڵام) به درۆی زانی و یاخی بوو.",
		"لەوەودوا پشتی هەڵگردو کەوته هەوڵ و تێکۆشان (بۆ بەرهەڵستی موسا و دژایەتی ئیمان).",
		"خەڵکی کۆکردەوه و بەدەنگی بەرز وتی:",
		"من پەروەردگاری هەره بەرزو بڵندی ئێوەم!!",
		"ئەوسا خوا دووچاری سزای قیامەت و دنیای کرد.",
		"بەڕاستی ئا لەو بەسەرهاتەدا پەندو ئامۆژگاری هەیه بۆ هەرکەسێک له خوا بترسێت. (ئینجا دێته سەر باسی هەندێک له دروستکراوانی که بەڵگەن لەسەر دەسەڵات و گەورەیی ئەو زاتە).",
		"باشه ئاخر زیندووکردنەوەی ئێوه سەخترو گرانترە، یان بەدیهێنانی ئەم ئاسمانە، که هەر خۆی بەرپای کردووه (که پڕه له ئەستێرەوهەسارەی گەورەی هەمەجۆر).",
		"بەبەرزیەوه رایگرتووه و بەوپەڕی ڕێکو پێکی بەدیهێناوه (به ڕاسەرتانەوە).",
		"شەوگارەکەی تاریك کردووە، کاتی چێشتەنگاویش ڕووناک خۆری دەرخستووە.",
		"دواتر زەویشی بەشێوەیەکی هێلکەیی بەدیهێناوە.",
		"ئاوی لێدەرهێناوه و لەوەڕگای بۆ ماڵات فەراهەم هێناوە.",
		"کێوەکانیشی به تۆکمەیی دامەزراندووە.",
		"(هەموو ئەمانەمان دروست کردووە) تا ببێته هۆی ئەوەی که خۆتان و ماڵاتەکانیشتان سوودی لێ وەربگرن.",
		"جا کاتێك بەڵا گەورەکه پێشهات، که تەنگانه سامناکەکه ڕوویدا، (مەبەست ڕۆژی قیامەتە).",
		"ئەو ڕۆژه ئادەمیزاد دێتەوه یادی که چی کردووه و چی ئەنجامداوه.",
		"دۆزەخ نیشان دەدرێت و دەردەخرێت بۆ هەرکەسێك که ببینێت...",
		"جا ئەوەی خوانەناس و یاخی و لەسنوور دەرچوو بێت...",
		"ژیانی دنیای زیاتر له قیامەت مەبەست بووبێت...",
		"ئەوه بێگومان ئەو دۆزەخه جێگەی مانەوه و حەوانەوەیەتی!!",
		"بەڵام ئەوەی له پایەو شکۆی پەروەردگاری ترسابێت و حیسابی بۆ کردبێت و جڵەوی نەفسی گرتبێتەوه له هەموو هەواو هەوەس و ئارەزوویەکی نادروست...",
		"بێگومان هەر بەهەشت جێگەی مانەوه و حەوانەوه و گوزەرانیەتی.",
		"پرسیارت لێ دەکەن { ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) } دەربارەی قیامەت، که کەی؟ چ کاتێك بەرپا دەبێت؟",
		"جا تۆ لەکوێ دەزانیت کەی بەرپا دەبێت!! تۆ له کوی و ئەو باسه لەکوێ؟",
		"بێگومان کۆتایی دنیاو بەرپابوونی قیامەت، هەر پەروەردگارت دەیزانێت.",
		"بێگومان ئەرکی تۆ تەنها بێدارکەرەوەی ئەو کەسانەیه که لەو زاته دەترسن.",
		"ئەو ڕۆژەی که قیامەت بەرپا دەبێت، بێ باوەڕان وادەزانن که تەنها سەر له ئێوارەیەك یان سەر له بەیانیەك درێژەی ژیانی دنیایان بووە.",
	},
	-- 80 = عبس
	{
		"ڕووی گرژکردو ڕووی وەرگێڕا (مەبەست پێغەمبەره (صلی الله علیه وسلم) کاتێك (عبدالله ی کوڕی ام مکتوم) که ئیماندارێکی نابینابوو هات بۆ خزمەتی، ئەویش هەندێك له سەرانی قورەیشی کۆ کردبۆوه به ئومێدی هیدایەتیان، عبدالله وتی: ئەی پێغەمبەری خوا، خوا چی فێرکردوویت منیش فێر بکە، پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێی ناخۆش بوو که قسەکانی پێ دەبڕێت، لەبەرئەوه ڕووی گرژکرد و ڕووی وەرگێڕا. بۆیه سەرەتای ئەم سوورەته دابەزی که گلەییه له پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم).",
		"لەبەرئەوەی نابیناکه هات بۆ لای.",
		"جا تۆ چوزانیت بەڵکو ئەو هاتبێت تا دڵ و دەروونی خاوێن بکاتەوە.",
		"یاخود ئامۆژگاری وەربگرێت، تا ئامۆژگاریەکه سوودی پێبگەیەنێت.",
		"بەڵام ئەوەی که خۆی بێ نیاز نیشان دەدات و نایەوێت ڕێنموومایی وەربگرێت.",
		"تۆ لەگەڵ ئەودا کۆدەبیتەوه و گرنگی بەو دەدەیت و ڕوو لەو دەکەیت.",
		"جا تۆ هیچ گوناهبار نابیت که ئەو ئیمانی نەوێت و پاك و پوختەکردنی دەروونی نەوێت.",
		"بەڵام ئەوەی که خۆی هاتوەته لات و کۆشش دەکات و مەبەستێتی که شارەزای بەرنامەی خوا ببێت...",
		"لەکاتێکدا ئەو له خوا دەترسێت.",
		"ئەوه تۆ گوێ بەو نادەیت و خۆتی لێ بێ ئاگا دەکەیت.",
		"نەخێر وامەکەو وامەبە، چونکه بەڕاستی ئەم ئایەتانە، ئەم سورەتە، یادخستنەوه و ئامۆژگاریە.",
		"جا کەسێك بیەوێت ڕێنموویی وەرگرێت، ئەوه یادی دەکات.",
		"(ئەو قورئانە) له چەندین لاپەڕەی بەڕێزو پیرۆزدا هەڵگیراوه و له (لوح المحفوظ) وەرگیراوە.",
		"که بەرزو بڵند و پاك و خاوێنن.",
		"بەدەستی فریشته نووسەرەکان.",
		"که بەڕێزو خواناس و ملکەچ و فەرمانبەرداران.",
		"ئەی ئادەمیزاد، بەکوشت بچیت، چەنده کافرە، سپڵەیە، چەنده خوانەناس و یاخیە، یاخود بەکوشت چێت ئادەمیزاد چی وای لێکردووه که کافر بێت؟! چ پاساوێکی هەیه بۆ خوانەناسی و یاخی بوون.",
		"(بۆ بیرناکاتەوە‌) خوا لەچی دروستی کردووە؟!",
		"له نوتفەیەك (له خاڵێکی زۆر بچووك که به چاو نابینرێت) دروستی کردووه و هەموو ئەندامانی دەر و ناوی پێ بەخشیوه و ئەندازەگیری وردی له دروستکردنیدا ئەنجام داوە، (کات و شوێنی لەدایکبوونی و مردنی بۆ دیاری کردووە).",
		"لەوەودوا ژیانی بۆ ئاسان کردووه و سەرپشکی کردووه له پەیڕەوی کردنی ڕێگەی چاکه یان خراپە، ئیمان یان کوفر، (دوای ئەوەی که دەست نیشانی هەردووکیانی بۆ کردووه و سەرەنجامی ڕوون کردۆتەوە).",
		"لەوەودوا دەیمرێنێت و دەیخاته ناو گۆڕەوە.",
		"پاشان کاتێك بیەوێت زیندووی دەکاتەوە.",
		"بەڕاستی، ئەوەی که خوا فەرمانی پێداوه هێشتا ئادەمیزاد بەجێی نەهێناوە.",
		"دەبا ئادەمیزاد سەیری خواردنەکەی بکات و سەرنجی بدات و بیری لێ بکاتەوە.",
		"بێگومان ئێمه ئاومان بۆ داباراندەوەته خوارەوە، چۆن دابارینێت.",
		"لەوەودوا زەویمان بۆ لەت لەت به چەکەرەی ناسکی ڕووەك.",
		"ئینجا دانەوێڵەمان تێادا ڕوواند.",
		"هەروەها ترێ و سەوزەمان.",
		"هەروەها زەیتوون و دارخورمایش.",
		"باخچەی دەورەدراو به دارخورما یان درەختی تر، یاخود باخی چڕو پڕ.",
		"جۆرەها میوە، هاوڕێ لەگەڵ هەموو ئەو گژو گیایانەی که خواکرده و ماڵات دەیخوات له لەوەڕگاکاندا.",
		"(هەموو ئەمانه ئامادەمان کردووە) تا خۆتان و ماڵاتەکانتان سوودی لێ وەربگرن.",
		"جا کاتێك قیامەت بەرپا بوو بەهۆی دەنگێکی بەهێزی گوێ کپ کەرەوە.",
		"ئەو ڕۆژه (هێنده سامناکە) برا لەدەست براکەی هەڵدێت و ڕادەکات و خۆی لێ دەشارێتەوە.",
		"هەروەها لەدەست دایك و باوکی...",
		"لەدەست هاوسەرو کوڕەکانی...",
		"لەو ڕۆژەدا هەرکەسێك لەوانه ئەوەنده سەرگەرمی کێشەی خۆیەتی، ناتوانێت فریای کەسی تر بکەوێت.",
		"لەو ڕۆژەدا ڕووخسارانێك گەش و جوان و ڕوون و شادن.",
		"دەم پێکەنینن، مژده و شادییان لێ دەدرەوشێتەوە.",
		"لەو ڕۆژەدا ڕووخسارانێکیش هەن که گژو تاڵ و تۆزاوی و پەست غەمگینن.",
		"دێزی و ڕەشی و تاریکی دایپۆشیوون.",
		"ئا ئەوانه بێ باوەڕو خوانەناس و تاوانبارو گوناهکارەکانن.",
	},
	-- 81 = التكوير
	{
		"کاتێك خۆر دەپێچرێتەوه و ڕووناکی نامێنێت.",
		"کاتێکیش ئەستێرەکان (له خو‌لگەی خۆیان) دەترازێن و دەدەن بەیەکدا.",
		"کاتێك کێوەکان له شوێنی خۆیان هەڵدەکەنرێن و بەملاولادا دەبرێن.",
		"کا‌تێك حوشترانی ئاوس که تەمەنی باردارییان ده مانگه گوێیان پێنادرێت (بێگومان ئەو وشترانه لای عەرەب زۆر نازدارن).",
		"کاتێك گیانلەبەرانی کێوی و وەحشی و دڕنده به دەوری یەکدا کۆدەکرێنەوه (ئەوانیش دڕندایەتی خۆیانیان له بیر دەچێتەوه له سامناکی ئەو ڕۆژە).",
		"کاتێك دەریاکان گڕ دەدرێن (دیاره که تەقینەوەی ئەتۆمی ڕوودەدات و ئاوی دەریاکان دەبنەوه به هایدرۆجین و ئۆکسجین).",
		"کاتێك گیانی هەر کەس دەگەرێتەوه بۆ لاشەی و جووت دەبێتەوه لەگەڵیدا.",
		"کاتێك کچی زینده بەچاڵکراو پرسیاری لێدەکرێت.",
		"به چ گوناهێك، به چ تۆمەتێك کوژرا؟!",
		"کاتێك نامەی کردەوەکان واڵا دەکرێت.",
		"کاتێك ئاسمان لادەبرێن و دادەماڵرێن.",
		"کاتێك دۆزەخ دادەگیرسێت و تاودەدرێت.",
		"کاتێك بە‌هەشت نزیك دەخرێتەوه (له خواناسان).",
		"ئیتر ئەو کاته هەرکەس دەزانێت چی ئاماده کردووه و چ توێشوویەکی پێیە.",
		"سوێند بەو ئەستێرانەی که پەنهان دەبن و ون دەبن لەچاو، یاخود بەهۆی سوڕانەوەی زەوی و خۆیانەوه (بەهۆی هەڵهاتنی خۆرەوە) ون دەبن.",
		"بەو هەسارانەی که پەنا دەگرن و دیار نامێنن.",
		"بەو شەوەی که دادێت و تاریکایەکەی ڕوومان تێدەکات.",
		"به بەرەبەیان که پشووی تێدێت، وەکو زیندەوەرێك ئاهی تێدێتەوه و دەست دەکات به هەناسەدان و ژیان و ڕووناکیەکەی دەردەکەوێت.",
		"(سوێند بەوانه هەمووی) بەڕاستی، بێ دوودڵی ئەم قورئانه لەزاری نێردراوێکی بەڕێزەوەیه (که جوبرەئیلە).",
		"خاوەنی هێزو دەسەڵاته و لای خاوەنی عەرش، فریشتەیەکی پایەدارە.",
		"فەرمانڕەوایه لەوێ، هەروەها ئەمین و دڵسۆزه له کارەکانیدا.",
		"دڵنیابن که هاورێکەتان { محمد (صلی الله علیه وسلم) } شێت نیه و (لەکەماڵی ژیریدایە).",
		"بێگومان محمد (صلی الله علیه وسلم) جوبرەئیلی بینی به ئاشکرا له ئاسۆی نومایاندا.",
		"هەرچی پێ دەگات، له جیهانی نهێنی و شاراوەکانەوە، لێتان ناشارێتەوه و ڕاستیتان پێ ڕادەگەیەنێت چونکه هەرگیز له گەیاندنی پەیامەکەیدا ڕژدو ڕەزیل نیە.",
		"ئەم قورئانه گوفتاری شەیتانی نەفرین لێکراو نیە.",
		"ئیتر بۆ کوێ دەچن؟ ڕوو دەکەنه کوێ؟ ڕوو دەکەنه کێ؟",
		"ئەم قورئانه تەنها یادخەرەوەیه بۆ سەرجەم دانیشتووانی زەوی (بۆ پەری و ئادەمیزاد له هەموو سەردەمەکاندا).",
		"بۆ ئەوانەتان که دەیانەوێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنەبەر.",
		"ویستی ئێوەش نایەته دێته دی مەگەر کاتێك خوای پەروەردگاری جیهانیان بیەوێت، (هەرکەس ویستی خێری هەبێت خوای گەوره سەربەرستی لێ زەوت ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا هەر ئەوه پێش دێت که ویستی خوای لەسەره و توانای تێگەیشتنمان له نهێنی و شاراوەکا‌ن زۆر سنووردارە).",
	},
	-- 82 = الإنفطار
	{
		"کاتێك ئاسمان لەت لەت و پارچه پارچه دەبێت.",
		"کاتێك ئەستێره و هەسارەکان پەرش و بلاو دەبنەوه و ورد و خاش دەبن.",
		"کاتێك دەریاکان دەتەقێنرێنەوە.",
		"کاتێك که گۆرەکان ژێره و ژوور دەکرێن (مردووەکانی ناویان دەهێنرێنه دەرەوه و زیندوو دەکرێنەوە).",
		"ئەوسا هەرکەس دەزانێت چی پێشخستووه و چی دواخستووە، چی دەستپێشکەری کردووه و چیشی هێشتۆتەوه (له کارو کردەوەی چاك، یان خراپ که خەڵکی دوای خۆی چاویان لێ کردووە).",
		"ئەی ئینسان!! تۆ چی وای لێکردویت که سەرکەش بیت بەرامبەر پەروەردگاری میهرەبان و بەڕێزت؟ چی وای لێکردویت که وەکو پێویست قەدری نەزانیت؟ (نافەرمان و یاخی بیت؟).",
		"(بەمەرجێك) ئەو پەروەردگاره تۆی دروست کردووە، به ڕێكوپێکترین شێوە، بەجوانترین شێواز (ئەندامەکان هەموو لەشوێنی تایبەتی خۆیاندا دانراون که بتوانن کارو فرنانی خۆیان بەچاکی ئەنجام بدەن و ئەو ئەندامانەش که جووتن قەباره و درێژی و شێوەیان چوونیەکە، جگه لەوەی که یارمەتی و تەباییەکی تەواو هەیه لەنێوانیاندا و هەمووان هاوکارن).",
		"لەهەر شێوه و شێوازێكدا که ویستوویەتی تۆی ڕێکخستووه و ئەندامەکانتی بەیەکەوه لکاندووە.",
		"واز بهێنن له بێ ئاگایی، (نەدەبوو وابێت بەرامبەر ئەو پەروەردگاره جوانکارەت، سەرەڕای ئەو هەموو ڕوون کردنەوانە) بەڵکو بڕوا بەڕۆژی پاداشت ناکەن!!",
		"بێگومان ئێوه چاودێرتان لەسەر دانراوە.",
		"له فریشته بەڕێزه تۆمارکارەکان.",
		"که ئاگاو زانان بەهەوو ئەو کردەوه و ڕەفتارانەی که ئەنجامی دەدەن.",
		"(سەرئەنجام) بەڕاستی چاکان، خواناسان لەناو نازو نیعمەتدا ژیانی پڕ له شادی و خۆشی دەبەنەسەر.",
		"بێگومان تاوانبارو تاوانکارەکانیش لەناو دۆزەخدا ژیانی پڕ له ئێش و ئازار دەبەنەسەر.",
		"که له ڕۆژی قیامەتدا دەخرێنه ناوی و دووچاری دەبن.",
		"لەناویدا ئەوان بەهیچ شێوەیەك ڕزگاریان نابێت و ناتوانن لێی دووربکەنەوه و خۆیانی لێ بشارنەوە.",
		"جا تۆ ئەی ئینسان چووزانیت ڕۆژی قیامەت چیه و چۆنە؟!",
		"پاشان تۆ چووزانیت ئەو ڕۆژه چۆن ڕۆژێکە، (چەند سەختە، چەند سامناکە، چەنده پڕ له مەینەتە).",
		"ئەو ڕۆژه کەس فریای کەس ناکەوێت، کەس هیچ شتێکی له دەست نایەت بۆ کەسانی تر، ئەو ڕۆژه هەموو شتێك بەدەست خوایە، فەرمان تەنها فەرمانی پەروەردگاری دادپەروەرە.",
	},
	-- 83 = المطففين
	{
		"‌‌هاوارو ئاهو ناڵه بۆ تەرازووبازەکان، بۆ ئەوانەی که لەکێشان و پێواندا لەکڕین و فرۆشتندا تەرازوو بازی و فێڵ دەکەن (یان له هەڵسەنگاندنی خەڵکیدا ڕاست ناڵێن).",
		"ئەوانەی کاتێك شت له خەڵکی دەکڕن به تەواوی، به زیادەوه ڵێیان وەردەگرن.",
		"بەڵام کاتێك شتیان بۆ دەپێون یان دەکێشن لێی دەدزنەوه و کەمیان دەدەنێ و فێڵیان لێدەکەن.",
		"ئایا ئەوانه گومان نابەن که بەڕاستی زیندوو دەکرێنەوه (تا سەرئەنجامی خیانەت و فێڵیان وەربگرن).",
		"بۆ ڕۆژێکی زۆر سامناک و ترسناک و گەورە.",
		"ئەو ڕۆژەی که هەموو خەڵکی به پێوه دەوەستن لەبەردەم دەسەڵاتی پەروەردگاری جیهانیاندا.",
		"واز بهێنن له تەرازووبازی، چونکه بەڕاستی نامەی کردەوەی تاوانباران له (سجین) دایە.",
		"جا تۆ چووزانی (سجین) چیە؟",
		"نامەیەکی (دیاری و ئاشکرایه هەر بەڕواڵەتیدا دیاره که خێری تیادا نیە)، مۆرکراوو لۆک کراویشە.",
		"هاوارو ئاهوناڵه لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی بڕوایان نیه و، بەرنامەی خوا بەدرۆ دەزانن.",
		"ئەوانەی که بڕوایان به ڕۆژی قیامەت و زیندوو بوونەوه نیه و هەمیشه بەدرۆی دەزانن.",
		"کەسیش بەرپا بوونی ئەو ڕۆژه بەدرۆ نازانێت، مەگەر هەموو ستەمکارێکی گوناهبار نەبێت.",
		"ئەوجۆره کەسانەی کاتێک ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەیان بەسەردا دەخوێنرێتەوە، دەڵێن: ئەمه ئەفسانەی پێشینانه و (بەسەرچووە)...!!",
		"نەخێر، وانیه (ئەو نەفامانه تێناگەن و داناچڵەکێن) بەڵکو دڵیان ژەنگی هێناوەو چڵکی گوناه دایپۆشیوه له سەرەنجامی ئەو کاروکردەوانەی که دەیانکرد.",
		"نەخێڕ، ڕزگاربوونیان نیە، چونکه بەڕاستی ئەو ڕۆژه بەربەست هەیه لەنێوان تاوانباران و پەروەردگاریاندا و بێ بەش دەبن لەبینینی ئەو زاتە.",
		"لەوەودوا بێگومان دەخرێنه ناو ئاگری دۆزەخەوە.",
		"پاشان پێیان دەوترێت: ئائەمه ئەو شوێنەیه که بڕواتان پێی نەبوو بەڕاستتان نەدەزانی.",
		"نەخێر (دەستەی سەرفرازان دوورن لەو تەنگانەیە) بەڵکو نامەی کردەوەکانیان، دۆسیەی ڕەفتاریان وا له شوێنه بەرزو بڵندەکاندا.",
		"جا تۆ چووزانی (علیون) چیەو چۆنە.",
		"نامەیەکی (دیارو ئاشکرایە، هەر به ڕواڵەتیدا دیاره که خاوەنی سەرفرازو بەختەوەرە) مۆرکراوو لۆک کراویشە.",
		"ئەو نامەیه فریشته نزیکه بەڕێزەکانی لای خوا دەیکەنەوەو (بەسەرسامی و خۆشیەوه سەرنجی چاکه و خواپەرستی چاکان دەدەن و) شایەتی لەسەر دەدەن.",
		"بەڕاستی چاکان، خواناسان لەناو نازو نیعمەتدا ژیانی خۆشی و شادی دەبەنه سەر.",
		"لەسەر کورسی و قەنەفه ڕازاوەکان تەماشای دەوروبەری خۆیان دەکەن (سەرنجی دیمەنی جوان و باخات و باخچه و گوڵ و گوڵزارو تاڤگه و ڕووبارو نازو نیعمەته نەبڕاوه و بێشومارەکان دەدەن).",
		"خۆشی و خۆشگوزەرانی ناسک پەروەری له ڕووخساریاندا دەبینیت.",
		"شەرابێکیان پێشکەش دەکرێت، که پاک و سەرمۆرە.",
		"که نۆشکرا بۆنی میسک ئەو ناوه پڕدەکات، (پێچەوانەی شەرابی دنیایه که بخۆرو دەوروبەریش بۆگەن دەکات)، جا با له پێناوی ئەوەدا پێشبڕکێکەران پێشبڕکێ بکەن.",
		"هەروەها ئەو شەرابه ئاوێتەکەی له (تسنیم)ە.",
		"(تسنیم) یش سەرچاوەیەکه تەنها خۆشەویستان و نزیککراوەکان لێی دەخۆنەوە.",
		"بێگومان ئەوانەی که تاوانیان دەکرد گاڵتەیان به ئیمانداران دەهات و پێیان پێدەکەنین.",
		"کاتێکیش بەلایاندا تێپەڕ بوونایه دەیانکرده چپەچپ و سرته سرت و به چاو ئیشارەتیان دەکرد.",
		"کاتێکیش دەگەڕانەوه بۆ باڵەوه، بەدەم پێکەنین و گاڵتەوه دەگەڕانەوه (هەر باسیان دەکردن)...",
		"کاتێکیش ئیمانداران دەبیننەوە، دەڵێن: بەڕاستی ئەوانه گومران و لەڕێگەی باو وباپیران لایانداوە!!",
		"خۆ ئەو خوانەناسانه ڕەوانه نەکراون تا چاودێربن بەسەر ئیماندارانەوە.",
		"(ئەمڕۆ ئیتر نۆرەی ئیماندارانە) جا ئەمڕۆ ئەوانەی باوەڕدار بوون بەکافران پێدەکەنن.",
		"لەسەر کورسی و قەنەفه (ڕازاوەکان) تەماشا دەکەن (دۆزەخیەکان دەبینن لەسەر شاشەی تایبەتی پێیان دەڵێن):",
		"باشه ئایا کافران پاداشتی ئەوەی که دەیانکرد درانەوە؟!",
	},
	-- 84 = الانشقاق
	{
		"کاتێك دێت ئاسمان لەت و پەت دەبێت.",
		"گوێڕایەڵی فەرمانی پەروەردگاری دەبێت، حەق وایه و پێویسته لەسەری ئاوا فەرمانبەردار بێت.",
		"هەروەها کاتێك دێت زەویش پان و بەرین دەبێتەوه (تا جێگەی هەمووانی لەسەر ببێتەوە، که ئەمه ئاماژەیە، بۆ تەخت بوونی).",
		"هەرچی لەناویدا هەیه فڕێی دەداته سەر ڕووکاری و خۆی خاڵی دەکات.",
		"گوێڕایەڵی فەرمانی پەروەردگاری دەبێت، حەق وایه و پێویسته لەسەری ئاوا فەرمانبەردار بێت.",
		"ئەی ئینسان بەڕاستی تۆ خۆت زۆر ماندوو دەکەیت، زۆر ڕەنج و زەحمەت دەکێشیت، سەرئەنجامیش دەبێ بگەڕێیتەوه بۆ لای پەروەردگارت (تا پاداشتی ڕەنج و هەوڵەکەت وەربگریت).",
		"جا ئەوەی دۆسیەی کردەوەکانی درایه دەستی ڕاستی...",
		"ئەوه لەمەودا لێپرسینەوەیەکی زۆر ئاسانی لەگەڵدا دەکرێت.",
		"بەدڵی خۆش و ڕووی خۆشەوه دەگەڕێتەوه بۆ ناو کەسوکاری چاکو خواناسی، بۆ ناو ئیمانداران (سەرەڕای حۆری و غلمان و ولدان).",
		"(بەڵام) ئەوەی دۆسیەی کردەوەکانی له پشتیەوه درایه دەستی.",
		"ئەوه لەمەولا هاوارو دادی لێبەرزدبێتەوه و دەڵێت: خوایه مەرگ، خوایه بمکوژە، خوا لەناوم بەرە.",
		"دەخرێته ناو دۆزەخ.",
		"چونکه بەڕاستی ئەو جۆره کەسه کاتی خۆی لەناو ماڵ و خێزانیدا بەکەیف و ئاهەنگی ناشەرعی، به بەرپاکردنی سفرەو خوانی حەرام دڵی خۆش بوو (مەبەستی ڕابواردنی حەرام بوو).",
		"بڕوای وابوو که هەرگیز زیندوو بوونەوه و گەڕانەوه و لێپرسینەوه نیە.",
		"نەخێر بەگومانی ئەو نەبوو، پەروەردگاری چاك ئاگاداری کارو کردەوەکانی بوو و دەیبینی چی دەکات.",
		"سوێندم (بەو کاتەی دوای خۆرئاوا بوون) ئاسۆ سوور هەڵدەگەڕێت.",
		"به شەوو ئەوەی که کۆی دەکاتەوه (شەوگار ئادەمیزاد لەماڵی خۆیدا و، گیانداران له شوێنی خۆیان و باڵندەکان له هێلانەکانیاندا کۆدەکاتەوە).",
		"بەمانگی چواردەش کاتێك تێرو تەواوو گەوره و درەخشان دەبێت.",
		"ئێوه تێدەپەڕن و گۆڕانکاری و حاڵاتی زۆرتان بەسەردێت (بۆ نموونە: له مناڵی، بۆ لاوی، بۆ پیری، بۆ مەرگ، بۆ بەرزەخ، بۆ قیامەت، لەوەودواش بۆ بەهەشت یان دۆزەخ)، یاخود له ساغی، بۆ نەخۆشی یان بەپێچەوانەوە.. له هەژاریی، بۆ دەوڵەمەندی یان پێچەوانەوە، له قیامەتیشدا له بەهەشتدا ئیمانداران بەردەوام بەرەو تەواوترو چاکتر دەبرێن).",
		"کەواتە، ئەو خوانەناسانه چیانه و بۆچی ئیمان ناهێنن؟",
		"کاتێک قورئانیش بەسەریاندا دەخوێنرێتەوە، سوژده نابەن و ملکەچ نابن؟",
		"دیاره که بێ باوەڕان بەردەوام ڕاستیەکان بەدرۆ دەزانن، بەڵکو باوەڕی پێناکەن.",
		"خوایش چاک ئاگاو زانایه بەوەی که له دڵ و دەروونیاندا شاردوویانەتەوه (له بوغزو کینه و پیلان، دژی ئیسلام و موسڵمانان).",
		"(کەواتە)، مژدەی ئازارو سزایەکی بەئێشیان پێ بدە!!",
		"جگه لەوانەی که ئیمان و باوەڕیان هێناوه و کارو کردەوەی چاکیان ئەنجامداوە، پاداشتی نەبڕاوه و بێ منەت چاوەڕێیانە.",
	},
	-- 85 = البروج
	{
		"سوێند به ئاسمانی خاوەن ئەستیره و هەسارەی گەورە...",
		"بەو ڕۆژەی که بەڵێن دراوه پێش بێت (واته ڕۆژی قیامەت)...",
		"بەشایەت و شایەتی لەسەردراوە، یاخود به شایەت و بینراوەکان، (تاوانباران ئامادەن و هەرچی ئەنجامیانداوه تۆمار کراوه لەسەریان).",
		"بەکوشت چن، نەفرینیان لێ بێت، ئەوانەی که چاڵیان هەڵکەند (بۆ ئیمانداران)...",
		"ئاگری داگیرساو و بەتینیان تێدا کردەوە...",
		"ئەو کاتەی که به دەوریدا دانیشتبوون...",
		"له نزیکەوه چاودێری ئەو کارەساتەیان دەکرد که بەسەر باوەڕداراندا دەهێنرێت و خۆیان له نزیکەوه سەرپەرشتیان دەکرد.",
		"ئەو ڕق و داخەیان له ئیمانداران تەنها لەبەر ئەوەبوو که ئەوان باوەڕی بەتینیان دەهێنا به خوای باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری...",
		"ئەو زاتەی که خاوەنی هەموو شتێکه له ئاسمانەکان و زەویدا، ئەو خوایەی شایەته لەسەر هەموو شتێك و ئاگای له هەموو شتێكە.",
		"بەڕاستی ئەوانەی که بەڵاو ناخۆشی وتەنگانه و پیلان دژی پیاوانی ئیماندارو ئافرەتانی ئیماندار خستەکارو پاشان هەر بەردەوام دەبن و کۆڵ نادەن و پەشیمان نابنەوه سزای دۆزەخ و سزای سووتێنەر بۆ ئەوانەیە.",
		"بەڕاستی ئەوانەی که باوەڕیان هێناوه و کردەوه چاکەکانیان ئەنجام داوە، باخەکانی بەهەشت که چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات بۆیان ئامادەیە، هەر ئەوه خۆی له خۆیدا سەرکەوتن و سەرفرازیەکی زۆر گەوره و بێ سنوورو بێ وێنەیە.",
		"بەڕاستی تۆڵەی پەروەردگارت (ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، ئەی ئیمانداران) زۆر توندو تیژ و بەزەبرە.",
		"بەڕاستی هەر ئەو زاتەیه سەرەتا هەموو شتێکی دروست دەکات و دوای نەمانیش دووباره دروستی دەکاتەوە.",
		"هەر ئەویش زاتێکی زۆر لێخۆشبوو بەسۆزو دڵۆڤان و دڵسۆزه (بۆ ئیمانداران).",
		"خاوەنی تەختی بڵند و بەرزو پایەدارە.",
		"هەرچی بیەوێت ئەنجامی دەدات، هەرچی بیەوێت کەس ناتوانێت دەست بهێنێته ڕێی.",
		"ئایا هەواڵی لەشکرو سوپاکانت پێگەیشتووە؟ (ئەوانەی یاخی بوون له پێغەمبەران و بەرنامەی یەکخواناسی).",
		"که لەشکری فیرعەون و ثمودە.",
		"بەڵکو ئەوانەش که بێ باوەڕ بوون تەمێ نابن بەڵکو هەر سەرگەرمی به درۆ له قەلەمدان و دژایە‌تی ئەم ئایین و بەرنامه و قورئانەن.",
		"(بەڵام با بزانن)، دەسەڵاتی خوا له پشتیانەوه دەورەی داون له دەستی دەرناچن",
		"(ئەوەی ئەوان دژایەتی دەکەن) ئەو قورئانه بەرزو بڵندو پایەدارەیە.",
		"که له لاپەڕەی تایبەتی و لەسەر تابڵوی پیرۆز، پارێزراوه له (لوح المحفوظ) دا.",
	},
	-- 86 = الطارق
	{
		"سوێند به ئاسمان و ئەو ئەستێرانەی بەشەودا دەردەکەون.",
		"جا تۆ چووزانی (طارق) چیە.",
		"ئەستێرەیەکه به ڕووناکیەکەی تاریکی دەبڕێت.",
		"(سوێند بەوانە) هیچ کەس نیه چاودێری نەبێت، (سەرەتا خوا چاودێری هەمووانە، فریشتەکانیشی کردووه به چاودێرو پارێزەرمان).",
		"کەواته با ئادەمیزاد تەماشا بکات و سەرنج بدات که له چی دروستکراوە؟!",
		"دروستکراوه له ئاوێکی هەڵقوڵاو (که مەنی پیاوه و هێلکۆکەی ئافرەتە، هەردوولایان هەڵدەقوڵێن بۆ پێکهاتنی ئادەمیزاد، بەویستی خوا).",
		"له نێوان بڕبڕەکانی پشت و ئێسکەکانی سینەدا دەردەچێت.",
		"بێگومان ئەو زاته دووباره (دروستکردنەوەی ئادەمیزادی) زۆر لائاسانه و توانای تەواوی هەیە.",
		"ئەو ڕۆژەی که هەموو نهێنیەکان دەردەکەوێت و ئاشکرا دەکرێت.",
		"ئادەمیزاد هیچ هێزو پشتیوانیەکی نیە.",
		"سوێند به ئاسمانێك که خاوەنی گێڕانەوەیه (سوڕی ئاو له سروشتدا، شەپۆلەکانی تەلەفون و ڕادیۆ و تەلەفیزیۆن... هتد).",
		"هەروەها سوێند به زەوی که درزی تێ دەبێت بەهۆی ڕووەکەوە.",
		"بەڕاستی ئەم قورئانه گوفتارێکی جیاکەرەوەیه (جیاکەرەوەی حەق و ناحەق، ڕاست و درۆ، چاك و خراپ و،... هتد).",
		"ئەم قورئانه گوفتارێکی گەڵته نیە.",
		"بەڕاستی ئەوانه سەرگەرمی پیلانن و خەریکی داونانەوەن (بۆ ئیمانداران).",
		"(بەڵام خوا دەفەرموێت): منیش پلان و نەخشەی خۆم دەخەمەکار.",
		"کەواته تۆیش تاوێك مۆڵەتی بێ باوەڕان بدە، کەمێك لێیان بوەسته (بزانه چیان بەسەر دەهێنم).",
	},
	-- 87 = الأعلى
	{
		"تەسبیحات و ستایشی پەروەردگاری بەرزو بڵند و پایەدارت بکە.",
		"ئە‌و زاتەی هەموو شتێکی دروستکردووه بەجوانی و ڕێکوپێک و تێرو تەواویی کردووە.",
		"ئەو زاتەی که نەخشەی کێشاوه بۆ هەموو شتێك و جا ڕێنموویی کردووە.",
		"ئەوەی که گژوگیای له لەوەڕگا دەرهێناوە.",
		"(بەڵام دوای ماوەیەک) دەیکاته پووش و پەڵاشتێکی زەرده و وشك و ڕەشهەڵگەڕاو.",
		"{ ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) } ئێمه قورئانت له ڕێگەی جوبرەئیلەوه بەسەردا دەخوێنینەوە، ئیتر هەرگیز بیرت ناچێت.",
		"مەگەر شتێك ویستی خوای لەسەربێت، چونکه بەڕاستی خوا ئاگاداره بەو شتانەی که ئاشکراو دیارن، یاخود شاراوەن.",
		"جا دڵنیابه ئێمه یارمەتیت دەدەین بۆ ئەنجامدانی هەموو چاکەیەك، هەموو کارێكی لەبارت بۆ ئاسان دەکەین.",
		"کەواته تۆ ئیتر لەسەر یادخستنەوه و یاداوەری ئەو کەسانه بەردەوام به که سوودیان وەرگرتووه و ئامادەن زیاتر تێبگەن.",
		"بێگومان ئەو کەسەی که ترسی خوای له دڵدا بێت یادەوەری وەردەگرێت.",
		"خراپترین کەس خۆی لێ دوور دەگرێت...",
		"ئەوەی دەچێته ناو ئاگرەکه گەورەکەوه و دەسوتێت تیایدا.",
		"لەوەودوا نه ئەوەیه بمرێت و (ڕزگاری بێت، نه ئەوەشه کە) ژیانێکی ئاسایی بەسەر بەرێت.",
		"بێگومان ئەو کەسه سەرفرازه که دەروونی خۆی پاك ڕاگرتووه و...",
		"ناوی پەروەردگاری دەبات و نوێژی بۆ دەکات و کڕنووش و سوژدەی بۆ بردووە.",
		"کەچی ئێوه ڕێبازی ڕزگاری ناگرنه بەرو بەڵکو زیاتر ژیانی دنیاتان مەبەستە.",
		"لەکاتێکدا قیامەت و بەدەست هێنانی بەهەشت چاکتره و بەردەوامیشه (هەر بەراورد ناکرێت لەگەڵ تەمەنی کورتی دنیادا).",
		"بێگومان ئەم یادخستنەوانه له پەڕاوه دێرینەکانیشدا باسکراوە.",
		"(لەوانە) کتێبه پیرۆزەکانی ئیبراهیم و موسا.",
	},
	-- 88 = الغاشية
	{
		"ئایا هەواڵ و دەنگوباسی ڕۆژی قیامەتت پێگەیشتووە؟! (ڕۆژێکه سەختیەکەی هەموو کەسێك داگیر دەکات).",
		"لەو ڕۆژەدا چەند ڕووخسارانێك خەجاڵەت و ڕەنگ زەرد و شەرمەزار و زەبوونن.",
		"(هەریەک له خاوەنی ئەو ڕووخسارانە) ئیشکەرێکی شەکەت و ماندوون (بۆ بەدەستهێنانی دنیای دوور له ئیمان).",
		"دەچنه ناو ئاگرێکی سووتێنەرەوه (که جەستەکه لەناو نابات بۆئەوەی هەر له سزادا بمێنێتەوە).",
		"له سەرچاوەیەکی له کوڵ و زۆر گەرم خواردنەوەی دەدرێتێ.",
		"هیچ خۆراکیشیان نیه تەنها له دڕکێکی ووشک و تفت و تاڵه (جۆره ڕوەکێکی بیابانیه بەتەڕی تەنها وشتر دەیخوات، به وشکی وشتریش نایخوات).",
		"نه ئەوەیه گۆشتی پێبگرن و پێی قەڵەو ببن، نه ئەوەشه پێی تێرببن.",
		"لەولاشەوه ڕوخسارانێکی تر ناسک و ڕووخۆش و گەشاوه و ڕووناکن.",
		"له هەوڵ و کۆششەکانیان (بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوا له دنیادا) ڕازی و ئاسوودەن.",
		"له بەهەشتێکی بەرزو بڵندا ژیان دەبەنه سەر.",
		"لەو شوێنەدا قسه و گوفتارێکی ناخۆش و نابەجێ نا بیستن.",
		"لەو بەهەشتەدا کانی و سەرچاوه و تاڤگەی ڕەوانی تێدایە.",
		"هەروە‌ها چرپا و سیستەم و جێگەی حەوانەوەی بەرز و بڵند کراوەی لێیە.",
		"( له نزیك ئەو بەختەوەرانەوه له هەر کوێدا بن) کوپ و سوراحی و پەرداخی (جوان و ڕازاوه و نەخشین) دانراوە.",
		"هەروەها پشتی و سەرین و پاڵپشتی جوان و ڕازاوەی تیادایه که به ڕێکو پێکی ڕیزکراون.",
		"فەرش و ئۆرته و ڕایەخی قەشەنگ و نەخشینی تیادا ڕاخراوه (هەموو کۆشک و تەلارو ڤێلاکانی پێرازێنراوەتەوە).",
		"(ئینجا خوای دروستکار له ڕوانگەی هەندێك دروستکراوانیەوه دەیەوێت بێ باوەڕان دابچڵەکێنێت)، بۆیه دەفەرموێت: ئایا ئەوه سەرنجی وشتر نادەن چۆن دروستکراوە؟! (قەبارەی، ملی درێژی، قاچه درێژەکانی که به سمێکی ئیسفەنجی کۆتایی هاتووە، ئینجا خۆگرتنی لەسەر برسێتی و تینویەتی،...)",
		"ئایا سەرنجی ئاسمان نادەن چۆن بەرزکراوەتەوه (ئەو هەموو ئەستێره و کاکەشان و هەساره بێ شوماره دەورەی زەویداوه له بڵندیەوه ڕاگیراون).",
		"ئەی سەرنجی کێوەکان نادەن، چۆن داکوتراون و دامەزرێنراون.",
		"ئەی سەرنجی دەشتەکانی زەوی نادەن چۆن تەخت کراوه (لەبار هێنراوه بۆ کشتوکاڵ و ڕێگەوبان و ژیان)؟!",
		"کەواته { تۆ ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) } ئەم شتانه بخەرەوه یادیان و ئامۆژگاریان بکە، بەڕاستی تۆ هەر یادخەرەوەیت.",
		"هیچ دەسەڵاتێکت نیه بەسەر دڵ و دەروونیاندا (تا به زۆر باوەڕداریان بکەیت).",
		"بەڵاو ئەو کەسەی که پشت هەڵکردووه و کوفر هەڵبژاردووە...",
		"ئەوه خوا سزاو تۆڵەیەکی زۆرسەخت و بەئازارو بێ سنووریان لێ دەسێنێت.",
		"بێگومان ئەوانه گەڕانەوەیان هەر بۆ لای ئێمه (بیانەوێت و نەیانەوێت).",
		"لەوەودوایش بەڕاستی حیساب و لێپرسینەوه و دادگاییان لەسەر ئێمەیە.",
	},
	-- 89 = الفجر
	{
		"سوێند به بەرەبەیان.",
		"سوێندم بەو شەوانەی که ده شەون (هەندێک دەڵێن ده شەوی کۆتایی ڕەمەزانە، هەندێکیش دەڵێن ده شەوی سەرەتای مانگی ذی الحجەیه که کاتی ئەنجامدانی حەجە، هەردوو بۆنەکەش پیرۆزن).",
		"سوێند به ئەو شتانه که جووتن، هەروەها سوێند به هەموو ئەو شتانەی که تاکن (یاخود سوێند به شەوه جووت و شەوه تاکەکان)",
		"به هەموو شەوێک کاتێک تێدەپەڕێت (له سەرەنجامی سوڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا).",
		"ئایا لەو شتانەدا سوێندی شایسته نییه بۆ کەسێك خاوەنی عەقڵ و بیروهۆش بێت؟!",
		"ئایا نەتزانیووه پەروەردگاری تۆ چی کرد به هۆزی عاد.",
		"که ئەویش هۆزی (ارم) و خاوەنی پایەی بەرزو کۆڵەکه و نیرگەی درێژ بوون (قەومی عاد له شاری ئیرەم که باڵابەرزو تێکسمڕاو بوون، خانووبەره و کۆشک و تەلاری گەوره و بەرزیان دروست دەکرد).",
		"له سەردەمی ئەواندا له هیچ شار و شوێنێکدا، کۆشك و تەلاری وەک ئەوەی ئەوان دروست نەکراوە.",
		"ئایا نەتزانیووه قەومی ثمودیش خوا چی لێکردن، ئەوانەی له دۆڵ و شیوەکانەوه بەردیان دەتاشی و دەیانگواستەوه بۆ ناو قەدی چیاکان و لەوێ خانوویان دروست دەکرد؟",
		"هەروەها فیرعەونی خاوەن ئەهرامەکان، (چ کۆشک و بینایەکی مەحکەمیان وەکو مێخ دادەکوتی به زەویدا).",
		"ئەوانەی که ستەمیان بەرپاکرد له وڵاتداو خەڵکیان دەچەوسانەوە.",
		"جا خراپه و تاوان و گوناهی زۆریان ئەنجامدەدا.",
		"(دوای ماوەیەکی دیاریکراو) پەروەردگاری تۆ سزاو خەشـم و قینی خۆی ڕژاند بەسەریاندا و تەفرو تونای کردن.",
		"بەڕاستی پەروەردگاری تۆ هەمیشه و بەردەوام ئامادەیه که تۆڵه له ستەمکاران بسێنێت.",
		"جا کاتێک ئادەمیزاد لەلایەن پەروەردگاریەوه تاقی دەکرێتەوە، زێزی لێ دەنێت و نازو نیعمەتی بەسەردا دەڕێژێت، دەڵێت: (به خوا وا دیارە) پەروەردگارم خۆشی دەوێم ڕێزم هەیه لای.",
		"بەڵام کاتێک تاقی دەکاتەوه و ڕزق و ڕۆزی کەمی پێدەبەخشێت و لێی دەگرێتەوه دەڵێت: وا دیاره پەروەردگارم منی خۆش ناوێت و ڕقی لێمه و ڕیسوای کردووم.",
		"نەخێر ئەو شتانە، هیچی وا نیە، (نەبەخشین مانی ڕێز و قەدرە، نەلێگرتنەوه مانای بێ ڕێزی و بێ قەدرییە، بەڵکو ئێوه (سەرەڕای ئەو بیرو بۆچوونه چەوتانەتان) ڕێزی هەتیو ناگرن ونازی پێنادەن.",
		"هانی یەکتر نادەن بۆ ئەوەی خۆراک ببەخشن بەهەژار و نەداران.",
		"میڕاتی دەخۆن و هەمووی دەماشنەوه (حەق خزمان و نەدارانی لێ نادەن).",
		"ماڵ و سامان و دارایشتان زۆر خۆشدەوێت (رەچاوی حەڵاڵ و حەرام ناکەن).",
		"نەخێر، (هەر ئاوا بۆتان نالوێت)، کاتێك دێت که زەوی ورد و خاش دەکرێت و لەناکاو دەدرێت بەیەکدا.",
		"پەروەردگارت دێت و فریشتەکانیش پۆل پۆل (هاتنی پەروەردگاری مەزن خۆی نەبێت کەس نازانێت چۆنە).",
		"ئەو ڕۆژه دۆزەخ دەهێنرێت و نیشان دەدرێت، جا ئەو ڕۆژه (ئادەمیزادی بێ باوەڕ) دەزانێت چ پەندێکی بەسەر خۆی هێناوە، بەڵام تازه بەخۆدا هاتنەوه و پەشیمانی هیچ سوودێکی نیه و دادی نادات؟!",
		"(ئەوسا به کەساسی و هەناسەی ساردەوە‎) دەڵێت: خۆزگه بۆ ئەم ژیانەم دەست پێشخەریم بکردایە.",
		"جا ئیتر ئەو ڕۆژه کەس وەک خوا بەخشم و قین نیه له بێ باوەڕان، لەبەرئەوه سزایەکیان دەدات که کەس ناتوانێت سزای لەو چەشنه بدات.",
		"کەسیش وەک ئەو زاته (بێ باوەڕان) نابەستێتەوه و بەندیان ناکات.",
		"(شایانی باسه به ئیماندارای سەرفراز له سەرەمەرگدا دەوترێت) ئەی خاوەنی دڵ و دەروونی پڕ له ئارامی (ئەی ئادەمیزادی ژیر و هۆشمەند که له تەمەنی کۆتای دنیادا پەروەردگارت ناسی و بەجوانی دەتپەرست...).",
		"بگەڕێرەوه بۆ لای پەروەردگارت که تۆ لەو ڕازیت و ئەویش له تۆ ڕازیە.",
		"ده بچۆره ڕیزی بەنده چاکه نازدار و بەڕێزەکانمەوە.",
		"بچۆره بەهەشته خۆشه ڕازاوەکەمەوە.",
	},
	-- 90 = البلد
	{
		"سوێندم بەم شاره (واته شاری مەککە).",
		"له کاتێکدا تۆ نیشتەجێی تیایدا.",
		"سوێند به باوک و ڕۆڵەکەی.",
		"(سوێند بەوانە) بەڕاستی ئێمه ئینسانمان دروست کردووه و بەردەوام له ناڕەحەتی و سەغڵەتی و کێشه و ناخۆشیدا..",
		"ئایا ئادەمیزاد وادەزانێت که هەرگیز کەس دەسەڵاتی بەسەریدا نابێت؟",
		"(زۆرجار) دەڵێت: من پارەی زۆرم له ناوداوە!! من ماڵی زۆرم خەرج کردووە!!",
		"ئایا وا دەزانێت کەس ئاگاداری نیەو نەیبینیووه (که ئەو سەرمایەیەی له کوێوه پەیداکردووه و له چیدا خەرجی کردووە؟! ‎).",
		"ئایا جووتێک چاومان پێنەبەخشیووە؟ (‎چاو: زۆر گرنگتره له دوو دەزگای کامێرای ئەلەکترۆنی خودکار له هەر چرکەیەکدا هەزاران وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ دەگرێت و دەینێرێت بۆ مێشک، ئەویش هەندێکی هەڵدەگرێت).",
		"هەروەها زمان و دوو لێوەشمان پێ نەبەخشیووە؟",
		"ئایا به منداڵی ڕێنموویمان نەکردووه بۆ ئەوەی شیر له مەمکەکانی دایکی بخوات؟، له گەورەیشدا بۆ ئەوەی سەرپشک بێت له شوێنکەوتنی ڕێبازی ڕاست، یان چەوت؟!",
		"کەچی (زۆربەی ئەو خەڵکە) نەیتوانی بەسەر کۆسپ و لەپەرەکاندا زاڵ ببێت و ڕێگای سەرفەرزای بگرێتەبەر.",
		"جا تۆ ‎چووزانی ئەو کۆسپ و لەمپەرانه کامەن؟!...",
		"ئازاد؛ ردنی بەنده و کۆیلەیه (یان ئازادکردنی گەردنی خۆیەتی له گوناهو یاخی بوون و سەرکەشی).",
		"یاخود خۆراک بەخشینه له ڕۆژێکدا که گرانی و پرسێتی هەبێت.",
		"بەتایبەتی بەو هەیتوەی که خزمایەتی هەیه لەگەڵیدا.",
		"یان به هەژارێک که له هەژاریدا لەسەر خاک دانیشێت، یان پەککەوته و کەفتەکارێک.",
		"سەرەڕای ئەوانەش ئادەمیزاد دەبێت لەوانەبێت که باوەڕیان هێناوه و ئامۆژگاری یەکتریان کردووه لەسەر خۆگری و ئارامگری و هەروەها ئامۆژگاری یەکتریان کردووه لەسەر ڕەحم و بەزەیی و میهرەبانی.",
		"(ئەوانەی بەو سیفەته جوانانه خۆیان دەڕازێننەوە) ئەوانه دەستەی ڕاست و (دەستەی بەختەوەرانن‎).",
		"ئەوانەش که باوەڕیان به ئایەت و فەرمانەکانی ئێمه نەبووە، ئەوانه دەستەی خوارو چەپ و چەوت و نالەباران، دەستەی نەگبەت و سەرلێشیواوەکانن.",
		"ئەوانه دەرگا و قاپیەکانی دۆزەخ لەسەریان داخراوه و هیچ هیوایەکی ڕزگارییان نیە.",
	},
	-- 91 = الشمس
	{
		"سوێند به خۆر و تیشكی خۆراکه له سەرەتایی ڕۆژدا سەرهەڵدەدا).",
		"سوێند به مانگ، کاتێك بەشوێنیدا دێت.",
		"سوێند به ڕۆژ کاتێک که خۆر دەردەخات.",
		"سوێند به شەو که خۆر دادەپۆشیت.",
		"سوێند به ئاسمان و بەو زاته به دەسەڵاتەی دروستی کردووە.",
		"سوێند به زەوی و بەو زاتەی که بەشێوەی هێلکەیی دایناوە.",
		"سوێند به دەروون و ئەو زاتەی که به ڕێک و پێکی بەدیهێناوە.",
		"جا توانای خراپه و چاکه و خوانەناسی و خواناسی تێدا دابین کردووە.",
		"(سوێند بەوانه هەموو) بەڕاستی ئەو کەسه سەرفرازه که نەفسی پاک و پوخته کردووه و ئیمان و ترسی خوای تیادا ڕواندووە.",
		"بێگومان نائومێد بوو ئەو کەسەی نەفسی خۆی ناپوخت کرد و ئاڵودەی گوناهو تاوان و خراپەی کرد.",
		"قەومی ثمود بەهۆی سەرکەشی و یاخی بوونیانەوە، بڕوایان به پێغەمبەرەکەیان نەهێنا.",
		"کاتێک شەقاوه و خوانەناسترین کەسیان خۆیی ڕاپسکاند (بۆ سەربڕینی وشترەکە).",
		"جا پێغەمبەری خوا (صاڵح) پێی وتن: واز بهێنن لەم وشتره که موعجیزەی خوایە، مۆڵەتی بدەن له نۆره ئاوەکەی خۆیدا ئاو بخواتەوە.",
		"کەچی بڕوایان به هەرەشەکانی نەکرد، ئینجا وشترەکەیان سەربڕی، ئەوسا ئیتر پەروەردگاریان وڵاتی کاولکردن و لەگەڵ زەویدا تەختی کرد بەسەریاندا و کەسیان ڕزگاری نەبوو (بەهۆی گوناهو تاوانیانەوە).",
		"له کاتێکدا که خوای بەدەسەڵات له سەرەنجامی ئەو کارەیشی هەرگیز ناترسێت.",
	},
	-- 92 = الليل
	{
		"سوێند به شەو کاتێک دنیا دادەگرێت...",
		"به ڕۆژ کاتێک دنیا ڕووناک دەبێت و تاریکی دەڕەوێنێتەوە.",
		"سوێند بەو زاتەی که نێر و مێی دروست کردووە.",
		"بەڕاستی هەوڵ و کۆششی ئێوه جۆراو جۆره (هەتانه هەوڵ و کۆششی بۆ بەدەستهێنانی بەهەشتە، هەتانه به پێچەوانەوه به دەست و برده بۆ ئەنجامدانی تاوان و خراپکاری، هەتانه گوێڕایەڵ و هەتانه یاخی... هتد).",
		"جا ئەوەی (ماڵ و سامان و زانستی و... هتد) دەبەخشێت و پارێزکار و له خوانرسە...",
		"بڕوای بتەوی به پاداشتی چاک و بەنرخی خوایی هەیە...",
		"ئەوه ڕێگەی چاکه و چاکەکاری بۆ ئاسان دەکەین و سەرئەنجام دەیخەینه خێر و خۆشیەوە.",
		"بەڵام ئەوەی ڕەزیل و دەست نوقاو بێت و خۆی بێ نیاز بزانێت (رەزامەندی خوایی مەبەست نەبێت)...",
		"بڕوای نەبێت به پاداشت و بەهرەی چاکی خوایی و بەدرۆی بزانێت...",
		"ئەوه ئێمه ڕێبازی تەنگانه و ناخۆشی بۆ ئاسان دەکەین و سەرئەنجام به دۆزەخی دەگەیەنین.",
		"ئەو کاتەی که دەمرێت و له گۆڕ دەنرێت، ئەو کاتەش که فڕێ دەدرێته دۆزەخەوه ماڵ و سامان هیچ فریای ناکەوێت.",
		"بەڕاستی ڕوون کردنەوەی ڕێبازی هیدایەت و دیاریکردنی بۆ خەڵکی لەسەر ئێمەیە.",
		"بێگومان دەسەڵاتی بێ سنورمان هەیه بەسەر پاشەڕۆژ و قیامەتدا، هەروەها بەسەر دنیادا.",
		"جا من ئەوەته ئاگادارتان دەکەم و دەتانترسێنم له ئاگرێک که زۆر بڵێسه دەسێنێت.",
		"ناچێته ناوی مەگەر کەسانی ناپوخت و دڕنده و خوانەناس نەبێت.",
		"ئەوەی حەقیقەت و ڕاستی به درۆ داناوه و پشتی هەڵکردووه (له بەرنامەی خوا).",
		"جا خواناس و پارێزکاران لەو سزاو ناگرو ناخۆشیه دوور دەخرێنەوە.",
		"ئەو جۆره کەسەی ماڵ و سامانی دەبەخشێت بەوه دڵ و دەروونی خۆی خاوێن ڕادەگرێت...",
		"له کاتێکدا کەکەس چاکەیەکی وای بەسەریەوه نی یه که پاداشت بدرێتەوە.",
		"(چونکە) تەنها مەبەستی بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی پەروەردگاری بەرزو بڵندە.",
		"سوێند بەخوا ڕازی و خۆشنوود دەبێت پێی.",
	},
	-- 93 = الضحى
	{
		"سوێند به چێشتەنگاو (کاتێك خۆر بەرز دەبێتەوەو کاتی جوڵەو چالاکیە).",
		"سوێند به شەو کاتێك بەتاریکیەکەی زەوی دادەپۆشێت.",
		"پەروەردگارت دەستبەرداری تۆ نەبووەو وازی له تۆ نەهێناوەو خەشمی لێ نەگرتوویت (ماوەیەك وەحی نەهات بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم کافرانی قوڕەیش وتیان، پەروەردگاری محمد وازی لێ هێناوە، ئیتر خوای گەوره بەدرۆی خستەوە).",
		"بێگومان قیامەت و دواڕۆژ چاکتره بۆ تۆ له دنیا.",
		"له ئایندەدا پەروەردگارت ئەوەنده نازو نیعمەتت پێدەبەخشێت که زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود دەبیت.",
		"ئایا پەروەردگارت نەیبینیت به هەتیوی و خێرا دەرووی لێکردیتەوه و لانەی بۆ سازاندیت و حەواندیتیەوە؟!",
		"ئەی سەرگەردان نەبوویت و نەت دەزانی چی بکەیت، هیدایەتی دایت و ڕێنموویی کردیت؟!",
		"ئەی نەیبینیت که هەژارو نەداریت، جا ماڵ و سامانی پێبەخشیت و دەوڵەمەندی کردیت و بێ نیازی کردیت؟!",
		"کەواته تۆش (ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم، ئەی ئیماندار) هەتیو مەچەوسێنەرەوەو دڵی مەڕەنجێنە.",
		"هەڵمەشاخێ به هەژارو داماوو سواڵکەراندا.",
		"(بەڵکو) دەربارەی نازو نیعمەتەکانی پەروەردگارت هەمیشه بدوێ و باسیان بکه له جێی خۆیاندا بەکاریان بهێنە.",
	},
	-- 94 = الشرح
	{
		"(ئەی محمد صلی الله علیه وسلم) ئایا دڵ و دەروون و سینەمان گوشادو ئاسووده نەکردیت؟!",
		"ئایا باری گرانمان لەسەر شانی تۆ لانەبرد؟!",
		"ئەوەی که پشتی تۆی هیلاك و ماندوو کردبوو؟!",
		"ناوو ناوبانگی تۆمان بەرزو بڵند نەکردەوه (له شایەتماندا هاوڕێ لەگەڵ ناوی ئێمەدا ناوت دەبرێت، ناوت لەسەر زاری فریشته و پەری و گرۆی ئادەمیزادە).",
		"بەڕاستی هاوڕێ لەگەڵ تەنگانەدا خۆشی و ئاسوودەیی دێت.",
		"بێگومان به دڵنیاییەوه هاوڕێ لەگەڵ تەنگانەدا خۆشی و ئاسوودەیی هەر دەبێت.",
		"جا کاتێك لەکارێکی خێر دەبیتەوە، خۆت ماندوو بکه بەکارێکی خێری ترەوە.",
		"با هەمیشەو بەردەوام حەزو ئارەزووت بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوا بێت، بەردەوام خەڵکیش هان بده تا پەروەردگارت بناسن و له هەوڵی ڕەزامەندی ئەودا بن.",
	},
	-- 95 = التين
	{
		"سوێند به هەنجیرو زەیتوون (که دوو میوەی بەسوودو بەکەڵکن، سوێند خواردنی خوا به دروستکراوانی بۆ سەرنج ڕاکێشانمانە، بەڵام سوێند خواردنی ئێمه گەورەیی و گرنگی سوێند پێ خۆراوەکه دەگەیەنێت).",
		"بەکێوی طوری سینا (که خوا گفتوگۆی لەگەڵ حەزرەتی موسا، لەوێدا کرد).",
		"سوێند بەم شاره ئەمینە، که (مەککە) یە.",
		"بەڕاستی ئێمه ئینسانمان له جوانترین شێوه و ڕێکوپێکترین شێوازدا دروست کردووه له هەموو ڕوویەکەوە.",
		"(ئەگەر ڕێبازی خواناسی نەگرێت) سەرەنجام دەیخەینه نزمترینی شوێنه نزمەکانەوه (له دۆزەخدا).",
		"جگه لەوانەی که باوەڕیان هێناوەو کارو کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوە، پاداشتی هەمیشەو نەبڕاوه بۆیان ئامادەیە.",
		"جا ئیتر (ئەی ئینسانی سەر کەش) چی وای لێکردوویت باوەڕت بەڕۆژی قیامەت و لێپرسینەوه نەبێت دوای ئەو هەموو نازو نیعمەتە؟",
		"ئایا خوا چاکترین فەرمانڕەوا نیە؟ دادپەروەرترین فەرمانڕەوا نیە؟ (کەچی تۆی سەر کەش پێی ڕازیی نیت!!).",
	},
	-- 96 = العلق
	{
		"(ئەی محمد صلی الله علیه وسلم) بخوێنه بەناوی ئەو پەروەردگارەتەوه که هەموو شتێکی دروست کردووە.",
		"ئادەمیزادی له چەند خانەیەکی هەڵواسراو (لەناو منداڵداندا) دروست کردووە.",
		"بخوێنە، لەکاتێکدا هەر پەروەردگاری تۆ بەخشندەیە.",
		"ئەو زاتەیه که بەهۆی قەڵەمەوه زانستی و زانیاری فێر کردووە.",
		"ئادەمیزادی فێری ئەو شتانه کردووه که نەیزانیوون.",
		"نەخێر (لەگەڵ ئەو هەموو چاکەو ڕێزەدا که خوا بەخشیویەتی به ئینسان) بەڕاستی خەڵکی سەرکەشی دەکەن، یاخی دەبن، ستەم دەکەن.",
		"لەبەر ئەوەی هەر ئادەمیزاد هەستی کرد دەوڵەمەندو بێ نیازه (لەڕووی ئابووری، یان تەندروستی، یان زانستی... هتد)یەوە.",
		"(ئەوه فەرامۆش دەکات کە): بێگومان سەرەنجام گەڕانەوه هەر بۆ لای پەروەردگارتەو (لەسەر کەش و یاخیەکان دەپرسێتەوە).",
		"باشە، پێم بڵێ ئایا ئەو کەسەی که فەرمان دەدات و ڕێگری دەکات؟!...",
		"له بەندەیەکی خوا کاتێك نوێژ دەکات!!...",
		"ئەی ئەگەر ئەو کەسەی قەدەغەی لێدەکرێت لەسەر ڕێبازی هیدایەت و چاکه بێت!!",
		"یان فەرمان به خواناسی بکات!!...",
		"ئەی ئەگەر (کابرای خوانەناس) بەرنامەی خوا بەدرۆ بزانێت و پشتی تێ بکات.",
		"ئایا نەیزانیووه که خوا دەیبینێت و ئاگای (له گوفتارو کرداریەتی)؟!",
		"نەخێر.. سوێند بەخوا ئەگەر کۆڵ نەدات و کۆتایی (به دوژمنکاری نەهێنێت)، ئێمه پێشه سەری دەگرین (بۆ دۆزەخ کێشی دەکەین).",
		"ئەو پێشه سەره درۆزنه تاوانکاره (پێشه سەر: جێگەی بیر کردنەوەو تێفکرانە).",
		"ئینجا وازی لێبهێنە، با هاوەڵ و هاوبیرو باوەڕانی بانگ بکات و (کۆیان بکاتەوه بۆ دژایەتی ئیمانداران).",
		"ئێمەش فریشتەکانی کاربەدەستی دۆزەخی بۆ بانگ دەکەین (تا تۆڵەی لێ بسێنن و له دۆزەخ توندی بکەن).",
		"نەخێر بەگوێی ئەو جۆره کەسانه مەکە، تۆ هەر سەرگەرمی نوێژو سوژده ببەو به بەندایەتی خۆت له پەروەردگارت نزیك بکەرەوە.",
	},
	-- 97 = القدر
	{
		"ئێمه بەڕاستی قورئانمان دابەزاندۆته خوارەوه له شەوێکی بەفەڕو ڕێزداردا.",
		"جا تۆ چووزانی شەوی بەفەڕ کامەیەو چ خێرو بەرەکەتێکە.",
		"شەوی قەدری بەڕێز له هەزار مانگ ڕێزدارو خێردارتره (واته پاداشتی عیبادەت و خواپەرستی ئەو شەوه بێ سنوورە).",
		"لەو شەوەدا فریشتەکان که جوبرەئیلیشیان لەگەڵدایە، دادەبەزن لەسەر ڕووخسەت و مۆڵەتی پەروەردگاریان، بەجۆرەها فرمان و کار (بەتایبەت بۆ سەردانی خواپەرستان، بۆ سەردانی مزگەوتەکان، بۆ گوێگرتن له قورئان و... هتد).",
		"ئەو شەوه ئاسوودەیی و ئاشتی و هێمنی و ڕەحمەت و میهرەبانیە، هەتا کاتی بەرەبەیان. پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی: (من قام لیلة القدر ایمانا واحتسبا غفر له ما تقدم من زنبە). واتە: ئەوەی شەوی قەدر بەخواپەرستی و یادی خوا بباته سەر به ئیمان و باوەڕی دامەزراوو بەتەمابوونی پاداشت و ڕەحمەت، خوای گەوره له هەموو گوناهانی ڕابردووی خۆش دەبێت. (بوخاری و موسلیم) ڕیوایەتیان کردووە.",
	},
	-- 98 = البينة
	{
		"ئەوانەی بێ باوەڕ بوون له خاوەنی کتێبەکان لەگەڵ موشریك و هاوەڵگەران، وازیان له بیرو باوەڕی خۆیان هێنا، هەتا بەڵگەو نیشانەی ڕوون و ئاشکرایان بۆ نەهات (دەربارەی دواهەمین پێغەمبەر).",
		"(ئەویش) پێغەمبەرێکه لەلایەن خواوه کتێب و نامەی پاك و بێگەردیان بەسەردا دەخوێنێتەوه (که قورئانە).",
		"چەندەها پەیامی پڕ له ڕێنموویی به نرخی له توێدا هەیە.",
		"جا خاوەن کتێبەکان دەسته دەستەو پارچه پارچه نەبوون، دوای ئەوه نەبێت که بەڵگەو نیشانەی ئاشکرایان بۆ هات (دەربارەی پێغەمبەرو قورئان).",
		"فەرمانیشیان پێنەدرابوو جگه بەوەی که خواپەرستی بکەن و بەپاکی و دڵسۆزی و ملکەچی فەرمانبەرداری ئاین و بەرنامەکه بن و لابدەن له هەموو ئایینێك و تەنها پابەندی ئایینی ئیسلام بن، نوێژیش بەڕێك و پێکی ئەنجام بدەن، زەکاتیش له ماڵ و سامانیان دەربکەن، ئەوەیه ئاینی نامه ڕاست و بەنرخەکانی خوا.",
		"بەڕاستی ئەوانەی بێ باوەڕ بوون له خاوەن کتێبەکان و موشریك و هاوەڵگەران دەخرێنه ناو ئاگری دۆزەخەوەو به نەمری تیایدا بۆ هەمیشه دەمێننەوە، هەر ئەوانەن تاوانبارترین و خراپترینی خەڵکانی سەرزەوی.",
		"بێگومان ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوەو کارو کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوە، هەر ئەوانەن چاکترین و پاکترینی خەڵکانی سەر زەوی.",
		"پاداشتیان لای پەروەردگاریان بەهەشتی پڕ له باخی چڕه (که کۆشك و تەلارەکان تیایدا ون بوون)، چەندەها ڕووباریش بەژێر درەخت و بەبەردەم کۆشکەکانیدا دەڕوات و لەوێ ژیانی هەمیشەیی و بەردەوام بۆ هەتا هەتایی دەبەنه سەر، ئەوانه خوا ڕازیه لێیان، ئەوانیش لەو ڕازین (چۆن ڕازی نابن ئەی پەروەردگاری ئازیز، بەڕاستی نازانین بەچ زمانێك سوپاسگوزارت بین) بێگومان ئەو ڕێزو قەدره بۆ ئەو کەسەیه که له پەروەردگاری ترساوەو فەرمانەکانی بەجێ هێناوە.",
	},
	-- 99 = الزلزلة
	{
		"کاتێك زەوی دەهێنرێته لەرزەو بوومەلەرزه زۆر بەهێزەکەی بۆ پێشهات.",
		"هەرچی له زەویدا هەبوو له مادده سەنگینەکانی ناوی دەری پەڕاندو هێنایه دەرەوە.",
		"(ئەو کاتە) ئادەمیزادیش دەڵێت: ئەوه چیەتی، بۆ وای لێهات (ئیماندار هەست دەکات کۆتایی دنیایەو بەرپابوونی ڕۆژی قیامەتە، بێ ئیمانیش سەری لێدەشێوێت و نازانێت بەرەو کوێ ڕابکات).",
		"لەو ڕۆژەدا زەوی هەواڵەکانی خۆی دەگێڕێتەوە...",
		"بەهۆی ئەوەی که پەروەردگارت ڕایگەیاندووه (ئەی ئینسان) فەرمانی بۆ دەرکردووه (کاتی کۆتایی هاتنیەتی).",
		"ئەو ڕۆژه خەڵکی دەسته دەسته بەرەو گۆڕەپانی لێپرسینەوه دەردەچن، بەپەرش و بڵاوی، تا کارو کردەوەکانیان ببیننەوه (دیاره که نامەی کردەوەکان تۆمار کراوه بەدەنگ و ڕەنگەوە).",
		"جا ئەوەی بەقەدەر سەنگی گەردیلەیەك خێرو چاکەی ئەنجام دابێت دەیبینێتەوە.",
		"ئەوەش که بەقەدەر سەنگی گەردیلەیەك شەڕو خراپەی هەبێت، دەیبینێتەوە.",
	},
	-- 100 = العاديات
	{
		"سوێند بەو هۆکارانەی که تیژڕەون و نرکەو ناڵەیان لێوه دێت.",
		"بەو هۆکارانەی کاتێك که ئاگر دەکەنەوەو بریسکه دەدەن.",
		"بەو هۆکارانەی که له بەرەبەیاندا هێرش دەبەنه سەر (ئۆردووی دوژمنان).",
		"ئینجا دەبنه هۆی بەرپاکردنی تەپ و تۆزو گەردەلوول.",
		"لەو کاتەدا خۆیان دەکەن بەناو جەرگەی دوژمناندا.",
		"سوێند بەوانه هەمووی، بەڕاستی ئادەمیزاد له ئاستی پەروەردگاریدا زۆر ناسوپاس و حەق نەناسە.",
		"خۆیشی شایەته لەسەر ئەو حاڵەی خۆی، (ڕۆژی قیامەت دان به کەمتەر خەمی خۆیدا دەنێت).",
		"بێگومان ئادەمیزاد له خۆشەویستی ساماندا زۆر بەتین و هەڵپەیه (که دەستی لێی گیربوو ڕەزیل و ڕژد و چرووکە).",
		"ئایا ئەو جۆره کەسانه نازانن چی پێش دێت کاتێك له گۆڕەکان هێنرانه دەرەوەو (زیندوو کرانەوە)؟!",
		"هەرچیش له سینەکاندا هەیه هەر هەمووی له (کارنامەکاندا) به تۆمار کراوی ئاشکرا کران و خرانه بەردەست!!",
		"بەڕاستی پەروەردگاریان لەو ڕۆژەدا ئاگادارو شارەزایه پێیان (بەوردی دەپرسێتەوە).",
	},
	-- 101 = القارعة
	{
		"(یەکێکه له ناوەکانی ڕۆژی قیامەت) واتە: ئەو گرمەیەیی دڵان دەلەرزێنێت.",
		"ئاخۆ_القارعە_چی بێت؟",
		"(تۆ ئەی ئینسان) چی فێری کردویت کە_القارعە_چی یە!!",
		"ئەو ڕۆژه خەڵکی وەکو پەپوولەی سەرگەردان پەرش و بڵاو دەبنەوە.",
		"کێوەکانیش وەکو خوری شیکراوەیان لێ دێت (سووك دەبن و چاڵ و چۆڵیان پێ پڕ دەکرێتەوە).",
		"جا ئەوەی تەرازووی خێری سەنگین بێت.",
		"ئەوه له بارودۆخێکی خۆش و ئاسوودەدا ژیان دەباته سەرو زۆر پێی ڕازیە.",
		"ئەوەش تەرازووی (خێرو چاکەی) سووك بێت (گوناهی زۆر بێت).",
		"ئەوه دایکی ئەو دۆزەخه (باوەشی بۆ کردۆتەوە)",
		"جا تۆ چووزانی (هاویە) چیە؟!",
		"ئاگرێکی زۆر سوتێنەرو بڵێسەداره (هەرگیز خامۆش نابێت و تینی کەم ناکات و له کۆڵی نابێتەوە).",
	},
	-- 102 = التكاثر
	{
		"(خەڵکینە!!) هەڵپەکردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردنی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشك و تەلارو... هتد) ئێوەی سەرگەرم و سەرگەردان و بێ ئاگا کردووه له خواناسی و دینداری.",
		"تا ئەو کاتەی که دەمرن و دەبرێنه گۆڕستان (دەخرێنه ناو گۆڕێکی تەنگ و تەسك و تاریکەوە).",
		"واز بهێنن، لەمەودوا دەزانن چ (قوڕێکتان بۆ خۆتان گرتۆتەوە، چ بەڵایەکتان بەسەر خۆتان هێناوە).",
		"دیسانەوه دەڵێم: واز بهێنن.",
		"واز بهێنن، ئەگەر ئێوه دەتانزانی، بەزانین و دڵنیایەکی تەواوەوه (وا بێ ئاگا نەدەبوون له خواناسی).",
		"سوێند بەخوا بێگومان دۆزەخ دەبینن (دۆزەخێکی تۆقێنەرو پڕ له ئازارو ناسۆرە).",
		"دووباره سوێند بەخوا دۆزەخ بەچاوی سەرتان دەیبینن به ئاشکراو دڵنیا دەبن (که چەنده سامناکە).",
		"پاشان سوێند بەخوا لەو ڕۆژەدا پرسیارتان لێ دەکرێت دەربارەی هەموو نازو نیعمەتەکانی دنیا (چۆنتان پەیدا کردووەو له چیدا بەکارتان هێناوە).",
	},
	-- 103 = العصر
	{
		"سوێند به زەمانە، سوێند بەکاتی عەسر.",
		"بەڕاستی ئادەمیزاد له زەرەرمەندی و خەسارەتمەندیدایە.",
		"بێجگه لەوانەی که باوەڕیان هێناوەو کارو کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوەو ئامۆژگاری یەکتریشیان کردووه که هەمیشه پابەندی حەق بن (پابەندی حەقیش پێویستی به خۆگری هەیە)، لەبەر ئەوه بەردەوام ئامۆژگاری یەکتریان کردووه تا هەمیشه و بەردەوام، خۆگرو ئارامگریش بن.",
	},
	-- 104 = الهمزة
	{
		"هاوارو ئاهو ناڵه بۆ هەر کەسێك که به شوێن کەم و کووڕیدا دەگەڕێت و له عەیب و عاری خەڵکی دەدوێت.",
		"ئەو کەسەی ماڵ و سامانی زۆری کۆ کردۆتەوەو هەر خەریکی ژماردنێتی و (دڵی پێی خۆشە، ڕەزیلەو بەخشنده نیە).",
		"وادەزانێت بەڕاستی که ماڵ و سامانەکەی دەبێته هۆی تەمەن درێژی و نەمریی بۆی؟",
		"نەخێر سوێند بەخوا به سووکی و ڕیسوایی فڕێ دەدرێته ناو (حطمة) وە.",
		"جا تۆ چووزانی (حطمة) چیە؟",
		"بریتی یه له ئاگری داگیرساوو بڵێسەداری خوا.",
		"ئەو ئاگرەی ڕوو دەکاته ناو جەرگەی دڵ و دەروونەکان (که مەڵبەندی کوفرو خوانەناسی و ڕەزیلی یە)",
		"بێگومان ئەو ئاگرو دۆزەخه له شوێنێکدایه که سەرگیراوو دەرگا داخراوه لەسەریان (ڕێگەی قوتار بوونی نیە).",
		"(خوا نەناسان لەوێ) لەناو چەند ستوونێکی ئاگرینی درێژدان (هیچ جم و جوڵێکیان بۆ ناکرێت).",
	},
	-- 105 = الفيل
	{
		"ئایا نەتزانیووه (ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم) پەروەردگارت چی کرد بەخاوەن فیلەکان؟!",
		"ئایا سەری لێ نەشێواندن و پیلان و نەخشەکانیانی پووچ نەکردەوە؟!",
		"پۆل پۆل باڵندەی نەنارده سەریان؟!",
		"تا بەبەردی سەنگگڵ (وەك خشتی سوورەوه کراو)، بەرد بارانیان بکەن.",
		"سەرەنجام وەکو پووش و پەڵاش و کاری خوراوی لێکردن، (درێژەی ئەم بەسەرهاته له { ژیان نامەی پێغەمبەری مەزندا} له نووسینی مامۆستا عبدالعزیز پاڕەزانی دا تەماشا بکە).",
	},
	-- 106 = قريش
	{
		"لەبەر ئەوەی قوڕەیش هۆگر بووەو...",
		"خوی گرتووه به کاروانی زستانەی (یەمەن)و کاروانی هاوینەی (شام) بۆ بازرگانی و (دابین کردنی بژێوی).",
		"کەواته با پەروەردگارو خاوەنی ئەم ماڵه پیرۆزه (کەعبە) بپەرستن.",
		"ئەو زاتەی لەبرسێتی ڕزگاری کردن و خۆراکی پێبەخشین و له ترس و بیمی (جەرده و ڕێگران) پاڕاستوونی و ئاسایشی بۆ دابین کردوون.",
	},
	-- 107 = الماعون
	{
		"ئایا سەرنجت نەداوه لەو کەسەی ئاینی خوا به درۆ دەزانێت؟!",
		"کەوابوو ئەو جۆره کەسه ئەوەیه که پاڵ به هەتیوەوه دەنێت و پیایدا هەڵدەشاخێت.",
		"هانی کەسیش نادات تا خواردن و خۆراك ببەخشێت به هەژارو نەداران.",
		"جا هاوارو واوەیلا بۆ نوێژگەرانێك...",
		"ئەو نوێژگەرانەی گوێ نادەن به نوێژەکانیان و کارکردی نیه لەسەریان و دڵی نادەنێ و لێی غافڵن...",
		"ئەوانەی که ڕیا بازن و به ڕووکەش نوێژ دەکەن و دەیانەوێت خۆیان دەربخەن و (ئیمانداران بخەڵەتێنن).",
		"(هەمیشەش هەوڵ دەدەن بۆ) قەدەغه کردنی هەموو چاکە‌و یارمەتی و کۆمەکی و هاوکاریەك.",
	},
	-- 108 = الكوثر
	{
		"بەڕاستی ئێمه خێر و چاکه و خۆشی (هەر دوو جیهان و ناوبانگی چاکەی‎) تۆمان (محمد (صلی الله علیه وسلم) بێ ئەندازه و بێ سنور کردوه (له هەموو جەرخ و زەمانێکدا).",
		"کەواته نوێژ تەنها لەبەر خوا و بۆ خوا و بۆ بەدەست هێنانی ڕەزامەندی پەروەردگارت ئەجام بدەو قوربانیش بکه (هەر بەو شێوەیه بۆ بەدەست هێنانی ڕەزامەندی پەروەردگارت).",
	},
	-- 109 = الكافرون
	{
		"(ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئەی کۆمەڵی بێ باوەڕ و خوانەناسان.",
		"من هەرگیز ئەو شتانەی که ئێوه دەیپەرستن نایپەرستم (چونکه من خواپەرستم).",
		"ئێوەش دیاره ئەوەی من دەیپەرستم نای پەرستن (چونکه بت پەرستن).",
		"ئەوەی ئێوه پەرستوتانه من هیچ کات نایپەرستم.",
		"ئێوەش، ئەو زاتەی من دەیپەرستم نای پەرستن.",
		"کەواته دینی خۆتان بۆ خۆتان و دینی خۆم بۆ خۆم.",
	},
	-- 110 = النصر
	{
		"کاتێ یارمەتی و کۆمەکی خوا دێت، شاری مەککه ڕزگار دەکرێت و دەرگای ئازادی واڵا دەکرێت.",
		"خەڵکیشت بینی پۆل پۆل دەچنه ڕیزی ئاینی خواوە.",
		"ئەوسا ئیتر تۆ سوپاس و ستایشی پەروەردگارت بکه و داوای لێ خۆش بوونی لێ بکە، چونکه بەڕاستی خوا زۆر چاوپۆشی دەکات و تۆبه وەرگره (.. ئومێده له ئایندەیەکی نزیکدا، خوای باڵادەست سەرکەوتنێک ببەخشێت، ئەو کاته ئیمانداران هەست دەکەن ئەم سورەته تازه دابەزیوە).",
	},
	-- 111 = المسد
	{
		"دەستەکانی بشکێت ئەبو لەهەبو ڕسوا بێت، ئاشکرایه که هەر ڕاسوایش دەبێت و‎ (لەناو دەچێت).",
		"ماڵ و دارای و ئەو شتانەی که به دەستی هێناوە، فریای نەکەوت.",
		"له ئایندەدا دەخرێته ناو ئاگرێکی بڵێسەدارەوە.",
		"هەروەها ژنەکەشی که هەمیشه هەڵگری کۆڵه داره و (ئازاری پێغەمبەر دەدات).",
		"هەمیشه گوریسێکی چنراو له پوشی خورما له گەردنیایەتی (له قیامەتیش دا زنجیری ئاسن دەکرێته گەردنی).",
	},
	-- 112 = الإخلاص
	{
		"(ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئەی ئیماندار) بڵێ: ئەو خوای که ناوی _ اللە_ خوایەکی تاک و تەنهایه (بێ هاوەڵ و هاوتایە).",
		"خوا زاتێکی پایەدار و دەسەڵاتدارە، نیازی به کەس نییەو هەموویان ئاتاجی ئەون، هەر ئەو دەتوانێ بەڵاو و ناخۆشی لابەرێت و پێویستی و داخوازیەکانمان جێ به جێ بکات.",
		"هیچ کەسی لێ نەبووه و خۆشی له کەس نەبووە.",
		"هەرگیز هاوتاو هاوشێوه و دەسەڵاتدارێکی تر نییه که لەبەرامبەریەوه بەوەستێت و هاوشانی بێت.",
	},
	-- 113 = الفلق
	{
		"(ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئەی ئیماندار) بڵێ: پەنا دەگرم بەو پەروەردگارەی که بەرەبەیان پێش دەهێنێت.",
		"له شەڕ و خراپەی هەرچی که دروستی کردووه (له پەری و ئادەمیزاد و مار و مێرو).",
		"له شەڕ و خراپەی شەو کاتێ که دادێت و دنیا تارک دەبێت و دەبێته شەوەزەنگ.",
		"له شەڕ و خراپەی ئەو کەسانەی که جادو دەکەن و پەت و دە‌زو گرێ دەدەن و فوی پیادەکەن (بەفێڵ و جادو نێوانی خەڵکی تێک دەدەن).",
		"له شەڕ و خراپەی حەسود و بەخیل، کاتێ که حەسودی و بەخیلی دەبات.",
	},
	-- 114 = الناس
	{
		"(ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئەی ئیماندار) بڵێ: پەنا دەگرم به پەروەردگاری خەڵکی.",
		"پادشای خەڵکی",
		"به خوای خەڵکی.",
		"له شەڕ و خراپەی ئەوەی که وەسوەسه و خەتەره و خەیاڵ دەخاته دڵەوه که (خەناسە). بریتیه لەوەی که وەسوەسه فڕێ دەداته سینه و دڵ و دەرونی خەڵکییەوە.",
		"له پەری و خەڵکی، له جنۆکه و ئادەمیزاد (ئەوانەی که شەیتان سیفەتن).",
		"له پەری و خەڵكی (له جنۆكه و ئینسان ئەوانەی شەیتان سیفەتن).",
	}
}