بەخێربێیت دەستکاری

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Ari Qasm!
 

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٠٠٦ وتار و ١٦٢ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
  ویکیپیدیای کوردیی باکووری   ویکیپیدیای کوردیی باشووری   ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:  

  ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی   پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

 

-- > kushared (لێدوان) ‏١٢:١٦، ٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

وتار دەستکاری

ئەم کاتەت باش @Ari Qasm ، تکایە لەکاتی نوسینی وتار ڕەچاوی شێوازی نوسین و سەرچاوەکان بکە.بۆ ئەوەی باشتر بتوانی شارەزا بیت سەیرێکی ئێرە بکە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:١٧، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

چی هەڵەیکم هەیە بۆ ئەوەی چاکی بکەم؟ Ari Qasm (لێدوان) ‏١٦:٥٦، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ari Qasm هەڵەکەت ئەوەیە بەبێ پێداچوونەوە بابەتەکانت دادەنێیت.دواتریش سەرچاوەکان بەهەڵە دادەنێیت.ویکیپیدیا خۆی نابێتە سەرچاوە بۆ وتارەکانی.دووەم ئەگەر سود لە ئامێری وەرگێڕان دەبینی بەبێ پێداچوونەوە وتارەکە پاشەکەوت مەکە.سەیری دوایین دەستکاریی وتارەکەت بکە کە لەوتارەکەت ئەنجامم داوە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٠٥، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
هەر چی بابەتێکت دەوێ بینوسە لە ٪٦٠ بۆ ٪٧٠ لە سەرچاوە نوسراوە ویکیپیدیا لەو هەموو خەڵکە منت دۆزیەوە {لەگەڵ ڕێزم مەبەستم هیچ بێ ڕێزیەک نییە..!} Ari Qasm (لێدوان) ‏٢٠:٤٣، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ari Qasm وادیارە تێگەیشتینت بۆ قسەکانم وەک پێویست نییە.لێرە کار بەیاسا و ڕێسا دەکرێت حەز و ئارزەووی کەسیمان نییە، هەرچۆنێک خۆت پێت باشبێت وابکەیت.پێشنیارم کرد شوێن ڕێنماییەکان بەکەویت، کەچی دەستکارییەکانت پوچەڵکردووەتەوە.بەو شێوەیە خزمەت بە پڕۆژەگە ناکەیت و دەبیتە زیان. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٢:١٧، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
باشە تۆ ڕێنمایی دەدەیت یان شەڕم لەگەڵ دەکەیت؟ Ari Qasm (لێدوان) ‏١٥:٥٥، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

تێبینییەکی کرینگ دەستکاری

سڵاو ئازیزم، ویستم پێت ڕابگەینم کە وتارەکانت باشن و دەستت خۆش بن. بەس تکایە وتارەکانت ببەستەوە بە زمانەکانی تر. مامۆزک وتووێژ ‏٠٦:٣٦، ٨ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سوپاس بەڵام مەبەستت چیە بیبەستمەوە بەزمانەکانی تر؟ Ari Qasm (لێدوان) ‏١٤:٠٤، ٨ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەو وتارانەی کە دایدەنێیت پێویستە بە وتارەکانی دیکەی وەک ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی هتد.. ببەستێرێتەوە، ئەگەر وا نەکەیت ئەوا دەبێت بە وتارێکی تەنیا. 1silent scientist (لێدوان) ‏١٧:٤٤، ١٢ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
هەموو وتارەکانم بەستراوەتەوە بە زمانی تر؟ Ari Qasm (لێدوان) ‏٢٠:١٦، ١٢ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

چۆنییەتی دانانی سەرچاوە دەستکاری

 
سەرچاوەکان بەئاسانی و بە ئۆتۆماتیک زیاد بکە.

دووبارە سڵاو،دیارە نەبوونی سەرچاوە لە وتارەکانت وادەکات بێ بایەخ بێت و ئەگەری سڕینەوەی وتارەکە زیاتر بکات، بۆیە هەوڵبدە ئاستی وتارەکە بە دانانی سەرچاوە باشتر بکەیت.(سەیری وێنەکە بکە). Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٤٢، ١٢ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

باشە خۆ من دەزانم سەرچاوە دانێم بەس ئەو وتارەی تۆ قسە بکە چ سەرچاوەیەکی بۆ دانێم؟ هیچ سەرچقوەیەک بە مێشکم دانایە ئەگەر تۆ دەیزانی بیڵێ؟ Ari Qasm (لێدوان) ‏١٤:٥٧، ١٢ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ari Qasm دەتوانی سوود لە سەرچاوە ئینگلیزيیەکان وەربگریتەوە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٥:١٨، ١٢ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
باشە بەسەردادەچمەوە…. Ari Qasm (لێدوان) ‏١٦:٢٨، ١٢ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

بەستنەوە دەستکاری

سڵاو @Ari Qasm: تکایە وتارەکانت ببەستەوە بە زمانەکانی تر، وتارێکی زۆرت دروست کردووە و نەشت بەستۆتەوە، ئەمەش کارێکی هەڵەیە، هیوادارم چاکیان بکەیت. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٠٦، ١٤ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرچاوەکان دەستکاری

لە ویکیپیدیای کوردی چیتر نانووسین سەرچاوە ویکیپیدیای ئینگلیزی، بەڵکوو سەرچاوەکانی ئەوێ کە بەکارهاتوون ئەوا لە ویکیپیدیای کوردی بەکاریان دەهێنینەوە. ئەو وتارانەشی تا ئێستا بەو جۆرە بوون، لە داهاتوودا چاک دەکرێنەوە بەڵام ئەو وتارانەی ئێستا دەنووسرێن ئەوا تەنها نووسینی ویکیپیدیای ئینگلیزی بەس نییە و ناکرێ. Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٤٦، ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سوپاس Ari Qasm (لێدوان) ‏١٠:١٠، ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

کێشەکان دەستکاری

سڵاو، تکایە کاک ئاری لەسەریشەوە پێم ڕاگەیاندوویت کە وتارەکانت ببەستەوە بە زمانەکانی تر، گەر ڕۆژێک کەسێکی تر وتارێکی وەک ئەوەی تۆی دروست کرد، ئەوا دڵنیابە ئەوەی تۆ دەسڕدرێتەوە نەک وتارە نوێیەکە با ئەوەی تۆ زۆریش کۆنتربێت. هەروەها وتارەکانیشت کەمێک ڕێکتربن باشە، خاوێنیان بکە وەک وتارەکانی تر با جوان بن و شیاوی خوێندنەوە بن. Tessla (وتووێژ) ‏١٩:٠١، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

باشە هەرچی لە توانامدا بێت دەیکەم Ari Qasm (لێدوان) ‏١١:٢٠، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە


ئیتەرنێت بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

 

تاگێک لەسەر ئیتەرنێت داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

وەرگێڕی ئامێرییی بەبێ پێداچوونەوە و ڕێکخستن، لە ویکی عەرەبییەوە

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. Tessla (وتووێژ) ‏١٩:٠٦، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

با بیسڕێتەوە چی بکەم؟ Ari Qasm (لێدوان) ‏١١:١٨، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سرودی نیشتیمانیی ئۆکڕانیا بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

 

ئەگەر ئەمە یەکەمین وتارە کە نووسیوتە، لەوانەیە پێویست بکات ئەم پەڕەیە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە نووسینەوەی وتار شارەزا بیت.

لەوانەیە پێویست بکات جادووگەری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.

تاگێک لەسەر سرودی نیشتیمانیی ئۆکڕانیا دانراوە داوادەکات کە بەخێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەژێر پێوەری گ١٥ی سڕینەوەی خێرا کراوە، لەبەرئەوەی وتارەکە وا دەردەکەوێت کە ھەمووی یان زۆرینەی لەڕێگەی وەرگێڕی مەکینەوە وەرگێڕدرابێت و، وشە و/یان ڕستەی بێمانای تێدا بێت کە توانای تێگەیشتن لێی ئاسان نییە. لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، وەھا وتارگەلێک دەشێت لە ھەرکاتێکدا بێت بسڕدرێتەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١١:١٣، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەمە یەکەمین وتارمە؟ Ari Qasm (لێدوان) ‏٢٢:٤٥، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

لەبەرئەوەی سوپاست کردم دەستکاری

  Ari Qasm، تۆ سپاسی یەک لە دوایین دەستکارییەکانی منت کرد، منیش بە دڵێکی پڕھەست پێت دەڵێم...
 شایەنی نییە!
ئەوە خۆشحاڵییە، و ھیوادارم چێژێکی زۆر ببینیت لەکاتی دەستکاریکردنی ئەم ئینسایکلۆپیدیایە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٣، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

گواستنەوەی پەڕەکان بەبێ وتووێژ دەستکاری

دەم باش Ari Qasm، تکایە ئەمە چەندین جارە بەبێ وتووێژ و بە ئارەزووی خۆت پەڕەکان دەگوازیتەوە و ئێمە چاکیان دەکەینەوە. پێش گواستنەوە، وتووێژ بکە. گەر وا بەردەوام پەڕەکان بگوازیتەوە، ناچار دەبم دەسەڵاتی گواستنەوەت لێ بستێنمەوە. بڕوانە وپ:گپ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥١، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

ئينجا بۆچی چاكيان دەكەنەوە و وەكو خۆى لێدەكەنەوە؟ وەرن من ئاگاداربكەنەوە لە هەڵەكەم, دواتر ئەمە وتوێژی بۆچیە هیچ بە پێویستیەکی نازانم. Ari Qasm (لێدوان) ‏١٨:٣٩، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
چونکە کردەوەی گواستنەوەکەت ھەڵە بووە بۆیە ئێمە ناچار بە چاککردنەوە دەکەیت. بۆ نموونە بەبێ وتووێژ لەم دەستکارییەت فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێرت بۆ فـڕۆکەخـانەی نـێودەوڵـەتی هـەولـێـر گواستووەتەوە و دوای تۆ بەکارھێنەرێک چاکی کردووەتەوە. پێش ھەموو شتێک ئەو ھێمایەی تەتویڵی عەرەبی لەم پڕۆژەیەدا نابێت بەکاربێت ئینجا لە ویکیپیدیا لەباتی وشەی «نێودەوڵەتی»، «نێونەتەوەیی» بەکاربراوە. گەر پێت وایە نێودەوڵەتی دروستترە، وتووێژی لەسەر بکە. نموونەی تر زۆرن. سیحر لە ئیسلامدا یان ئایزک نیوتن و چەند جارێکیش ئوکراینات گواستووەتەوە! چەند جارێکیش لە کورتەی دەستکاری پێتم ڕاگەیاندووە کە بەبێ وتووێژ وتارەکان نەگوازیتەوە. زۆربەی ئەوانەی کە گواستووتەتەوە، پێشتر بە ڕاوێژی چەند بەکارھێنەر بەو ئاکامانە گەیشتوونە. کە لە لۆگی گواستنەوەتم ڕوانی، بینیم کە وتارگەلێکی زۆرت بە ئارەزووی خۆت گواستووەتەوە بەبێ ئەوەی ڕەچاوی ھیچ شتێک بکەیت. ئێمە ڕەچاوی ویکیپیدیا:یەکدەنگی دەکەین و بە وتووێژەوە کارەکان دەکەین. ببوورە، بەڵام ئەو کردەوانەت بەسن تا بۆ مانگێک دەسەڵاتی گواستنەوەت لێ بستێنمەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣١، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
لە فڕۆکەخانەى دهۆك نوسراوە (نێودەوڵەتی) لە هەولێریش (نێونەتەوەيى) ئەسڵەن نێونەتەوەیی چ مانایەکی هەيە؟ لە جياتى ئەوەى ويكيپيديا بەرەو پێش بەرن بەرەو دواوەی دەبەن بە ياسا بێ ماناكان! Ari Qasm (لێدوان) ‏١٤:٤٢، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەر ھەموو فڕۆکەخانەکان بە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی دھۆکیشەوە بە نێونەتەوەیی نووسراون. ئەوەی دھۆک لە ٢٠٢١ گواستراوەتەوە، بەڵام تەنیا لە ویکیدراوە ناوەکە نوێ نەکرابوویەوە. نێونەتەوەیی لە international ھاتووە کە لێرەدا سپاس بۆ خوا ھەردووکمان لەگەڵ ئەوەین inter دەبێتە «نێو» و بۆ nationalیش لە کوردستانیکا کە فەرھەنگێکی دەوڵەمەندی ئینگلیزی بۆ کوردی و فارسییە بە نێونەتەوەیی بە مانا کراوەتەوە لەگەڵ چەند مانایەکی تریش، بەڵام «نێودەوڵەتی»ی ھەر تێدا نییە.[١] لە ویکیپیدیاش لە چەندین شوێن باس لەم دوو وشەیە کراوە، بەڵام لە شوێنگەلی جیا و بە لاوەکی باسی کراوە و ئەنجامی زۆرینەی بە نێونەتەوەیی یەکلایی بووەتەوە. وپ:سوڕ لە خزمەتی ویکیپیدیا دروست کراوە. گەر پێت وایە نێودەوڵەتی دروستە، وتووێژی لەسەر بکە و بیسەلمێنە و ئەو کاتە بە ئاسانی وشەکان دەگۆڕین نەک دانەدانە و بە دەست نەوەک بە ویستی خۆت پەڕەکان بگوێزیتەوە. ئەمجارەیان دەسەڵاتت لێ ناستێنمەوە، بەڵام تکام وایە ڕەچاوی قسەکانمان بکەیت. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٠، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
باشە هەرچۆنێك بێت Ari Qasm (لێدوان) ‏١٩:٠٠، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرچاوەکان

  1. ^ «national»، فەرھەنگی کوردستانیکا، عەلی جەوشەنی(ئینگلیزی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.

پێشنیاری سڕینەوە بۆ گڕانی (یاری) دەستکاری

 

وتاری گڕانی (یاری) پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە. تاگی پێشنیاری سڕینەوە کە لەسەر وتارەکە داندراوە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی.

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٦:٥٤، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

تێبینی دەستکاری

سڵاو کاک ئاری، سپاس بۆ سەرجەم وتار و دەستکارییەکانت لە ویکیپیدیا. هەڵبەت تێبینییەکم هەبوو پێتی ڕابگەینم؛ ئەویش ئەوەیە لە وتارەکانت هەوڵ بدە سندووقی زانیاریدان بە ئینگلیزی- Infobox لە سەری سەرەوەی وتارەکە دابنێیت باشترە. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٠١، ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

مبەستت ئەوەیە سندوقی زانیاریدان پێش دەقەکانی ناو وتارەکە بێ؟ Ari Qasm (لێدوان) ‏٠٢:٢٧، ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە