وتووێژی پۆل:خانمەکتەرە تورکەکانی فیلم

دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی ئەکتەر

ئەکتەر دەستکاری

@Sakura emad ناوەکە هەڵەیە. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٢:١٥، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Kurd2021: زۆر باشە پێشنیاری بەڕێزتان چییە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٢٢، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad پێشنیاری ناوێ نوسراوە خانمەکتەرە تورکەکانی فیلم ، هەڵەیەکی ئیملای تیایە و چاک بکرێ تەواوە، خانمە ئەکتەر Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٢:٢٧، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: بۆچی خانمەکتەر درووست نییە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٣٤، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ببوورن دێمە ناو باسەکە، ئێمە ناڵێن خانمەئەکتەر یان ژنەشاعیر و.. هەڵەیە. پێشنیاری من ئەکتەرانی ژن بەپێی نەتەوە و ئەکتەرە ژنەکانی تورکیایە. Keenîî (لێدوان) ‏٢٣:١٦، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
،@Sakura emad باوەڕ ناکەم بگونجێت خانمەکتەر لە هیچ شوێنێک نەمبینیوە بەکار بێت .@Keenîî ئەوەی بەڕێزیشت خراپ نییە لەگەڵ ئەوەی من بۆخۆم لەگەڵ خانمە ئەکتەرم چونکە ئەمە زیاتر بۆئێمە گونجاوە بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەوەی ئاخۆ لە ئینگلیزی چۆن دایان ڕشتووە. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٥٧، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
پرسیارەکە سەرەکییەکە ئەوەیە بۆچی خانمەکتەر ھەڵەیە پێوەری سەرەکی چییە بۆ ھەڵەیی تەنھا لەبەر ئەوە بێت چونکە بەڕێزتان لە ھیچ شوێنێک نەتان بینیوە ستەمە لەمنی دەکەن.
ئەمە جگە لەو ڕاستیەشی بەکارھێنەرانی پێش من و پاش منیش بەھەمان شێوەی منیان کردووە:

🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٠١، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad نووسینی خانمەکتەر خۆی لەخۆیدا دروستە! بەڵام هەڵەبوونەکەی لە کێشە ڕێزمانییەکەیەدایە، ئیمە لە کوردیدا وەک عەرەبی ژن و پیاو لە یەک جودا ناکەینەوە کە بڵێن ئەکتەر و خانمەکتەر. بەڵگەی قسەکەشم ئەوەیە ئەو شتە هەر لە باشوور هەیە و لە ڕۆژهەڵات باو نییە. Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٢٠، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad ڕاستیەکەی من نەمزانیوە کتەر بۆ کەسانی نواندنکار بەکار بێت!. نازانم ئاخۆ ئەمە لە ڕۆژهەڵات بەکاردێت یان نا بۆ ناسینی کەسی نواندنکاری فلیم و دراما! .ئەوەندی تیبینیشم کردبێت لە گەڕانی گوگڵ زیاتر ئەوانەی هێنا کە لە ویکیپیدیا وا نوسراون .ناوی باو ئەکتەرە ، لە فەرهەنگی ئەناهیتا هەر ئەوە هاتووە.بۆیە پێم وایە هەڵەیە ، بەڵام ئەوە @Keenîî دەڵێت کێشەی نییە و ڕاستە ،ئیتر ڕاستیەکەی ئەوە بۆچوونی منە لەوەشە هەڵەبم. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٢:٠٦، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021ی ئازیز ئەوە بۆیە دەبێتە خانمەکتەر وەک سەرئاوەڵە کە دەبێتە سەراوەڵە یان گوڵ ئەفرووز کە دەبێتە گوڵەفرووز، ئێستا جگە لەو نموونانە بە تەواوی لەبیرم نییە فورمووڵەکەی چۆنە، ببوورن، هیوادارم تێگەیشتبن Keenîî (لێدوان) ‏٢٢:٢٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Aram پێت وایە ھەڵەیە خانمەکتەر بەکاربێت و پێویستە سەرجەم خانمەکتەرەکان بکەین بە خانمە ئەکتەر؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٢٥، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Sakura emad: @Keenîî: @Kurd2021: پێش ھەموو شتێ، چاوێک لە وتووێژی پۆل:خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم و وتووێژی پۆل:خانمەکتەرانی فیلم لە چین بکەن و ڕەنگە زیاتریش ھەبێت. خۆی کێشەکە لە ئینگلیزی و عەرەبییە. بۆ نموونە لە ئینگلیزی actor بۆ نێر و actress بۆ مێ ھەیە و جیان. لە کوردی چۆن وشەی «ئەو» بۆ نێر و مێیش بەکاردێت، تەنیا وشەی «ئەکتەر» ھەیە کە بۆ ھەردوو ڕەگەزەکە بەکاردێت. تا ئێرە من لەگەڵ ئەکتەرم بۆ نێر و مێیش. بەڵام (جارێ با واز لە پۆلەکان بێنین و) کێشەکە لێرەدا ئەوەیە کە گەر ھەوڵی جیاکردنەوەیان نەدەین، ئەوا بۆ نموونە لە دانانی ناو بۆ وتارەکانی پێڕستی ئەکتەرە ئێرانییەکان و پێڕستی خانمەکتەرە ئێرانییەکان پەکمان دەکەوێت بۆیە، لێرەدا ناچارین جیایان بکەینەوە. بۆ دانانی وشەیەک بۆ actress، «خانمە ئەکتەر» ١٠٠٪ ھەڵەیە چونکە ئەویش وەک گوڵەگەنم، شەمشەمەکوێرە و چەندین نموونەی تر یەک وشەیە و یاساکەی دەبێتە ناو+ە+ناو، بەڵام لێرەدا بۆشایی دەخەینە نێوان وشەکە و یاساکە دەخەینە ژێر پێمان. «خانمەئەکتەر» و «خانمەکتەر» دەمێننەوە کە لێرەدا نازانین ئەو ھەمزەیە بقرتێنین یان نا و تا ئێستاش یاسایەکم بۆ ئەوە نەبیستووە، بەڵام کاک @Keenîî: جوانی فەرموو! نموونەش زۆرن (بەڵام زۆر نەگەڕام) وەک گوڵەستێرە، گەڕەستێرۆچکە، گەلەستێرە کە لە ھیچ کامیان ھەمزەکە نییە و قرتێندراون. ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت کە ئاسانتر بێژە دەکرێن بۆیە، بە ڕای من «خانمەکتەر» وەک ئەوانەیە و باشیش شوێنی خۆی قایم کردووە. ئەوە ڕای من بوو لەسەر وشەی actress و نایسەپێنم. بۆ ناوی تەواوی پۆلەکانیش، ڕاستییەکەی ئاڵۆزە چونکە لە ئینگلیزییەکە زۆر جاریش وشەکانی women و female بەکاردێنن و سەرمان لێ تێک چووە! جارێ «ژن» و جارێ «مێ» و جارێ بە ناسراو (نموونە، ئەکتەرە کوردەکان) و جارێکیش بە نەناسراو (ئەکتەرانی کورد) نووسراون بۆیە، گێژ بوومە و جارێ ناتوانم قسە لەسەر ئەوانە بکەم. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٨، ٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "خانمەکتەرە تورکەکانی فیلم".