لێدوانی بەکارھێنەر:Aram/ئەرشیڤی ٨

بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە

سەرچاوەکان

سڵاو برالە! سەیرێکم کرد سەرچاوەکانی هەموو وتارەکان کەمێک تێک چوون، بینیم ئیشت تێدا دەکردن، لەشت ساخ بێت. کەی تەواو دەبێ؟ هاوکاریت ناوێ؟ ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٧:٤٨، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine: سڵاوێکی زۆر گەرم (وەک ئەم ھاوینە:) ) لە ئێوەیش بێت! ڕاستییەکەی کێشە لە سەرچاوەکان ھەبوون. سەرچاوەکانی ھارڤارد ھەموویان بە ھەڵە دەخوێندرانەوە و بەستەریان نەدەدا کە کاک Kushared خۆی ئاگاداری ئەوەیە. جگە لەوەش، کێشەیەکی تری بەرچاو ھەبوو، کە بەڕاستی لەبیرم نییە کێشەکە چی بوو، بەس بەگشتی پێویستیان بە کارکردن بوو تێیاندا. بیرم کردەوە کە لە ویکیی فارسی باشتر شک نابەین چونکە لە زۆر شتەوە لە یەکەوە نزیکین تا لە ویکیی ئینگلیزی. جا ئەوان دوو وەجبە مۆدیوولی جیاوازیان بۆ سەرچاوەکان ھەیە؛ دانەیەک فارسی و دانەیەک ئینگلیزی. بەھەرحاڵ، ماوەیەک کارم تێیاندا کرد؛ ئێستاش ئەم دوو ڕۆژە خەریکی دوو وتارم (کە شتێکی وایان نەماوە) و دوای ئەم دوو وتارە، دیسانەوە دەگەڕێمەوە سەر سەرچاوەکان. کێشەی بەرچاویان تەنیا ڕێکەوتەکانە. دڵنیا بە کە کارم پێت بوو، زوو ھەواڵت دەدەمێ. زۆر سپاس بۆ بەدەمەوە ھاتنت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٤، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆل

سڵاو، ئەم پۆلەش زیاد بکە بە بەشی بە کەڵکی داڕێژەی پەڕەی دواین گۆڕانکارییەکان بێزەحمەت. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠١:٥٤، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Épine:   کرائارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٣٣، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

‏١٥:٢٩، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

داتابۆکس

دەمباش Aram,داڕێژەری داتابۆکس وابزانم کێشەی هەیە وەک پێشتر کارناکات بەتایبەت (داتابۆکسی- کەسایەتی)Kurd2021 (لێدوان) ‏١٥:١٣، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Kurd2021: کاک @Épine: خەریکە کاری لەسەر دەکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٧، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Kurd2021، سوپاس. کاک @Aram بێزەحمەت دەتوانین ئارامبۆت بەکاربەرین بۆ جێگۆڕکێ کردن بە ناوەڕۆکی هەموو ئەو وتارانەی ئەو داڕێژەیە بەکار دەبەن بە کۆدی داڕێژە نوێکە؟ ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٨:٢٨، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک @Épine: بەڵێ، بێگومان دەکرێت، بەس ڕێک پێم بڵێن چی بە چی بگۆڕم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥٤، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس! {{داتابۆکس-کەسایەتی}} بگۆڕێت بە {{زانیاریدانی کەسایەتی/ویکیدراوە}} ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٣:٢٧، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine:   لەژێر کاردایە...ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤١، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine:   کرائارام وتووێژ💭 ‏١٦:١٤، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ناوە ئینگلیزییەکان

سڵاو کاک ئارام، تکایە ئەو وتارانەی کە ئەمڕۆ لەلایەن بەکارھێنەرێک بە ناوە ئینگلیزییەکان سازکراون، مەیانسڕەوە، خۆم بە زووترین کات جێبەجێیان دەکەم و بە جۆرە کوردییەکەی دەیانگوازمەوە و دواتریش تاگی پاسدانی لێدەدەم، تەنانەت تۆ ئەوە بڵێ ئایا دوای گواستنەوە ڕەوانەکەر بەجێ بێڵم یان نا؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٠١، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک @Ahrir:، نەخێر، ڕەوانەکەر بەجێ مەھێڵە. ڕاستییەکەی دوێنێش قسەیەکمان لەسەریان کرد و گەشتینە ئەوەی نەیانسڕینەوە، بەڵام ئەمڕۆ ئەو بەکارھێنەرە وتارگەلێکی ئێجگار زۆری دروست کردووە و وابزانم ھەر بەردەوامیش دەبێت. ئایا دەرەقەتیان دێیت؟ گەر دڵنیا بم کە دەتوانیت ھەموویان چاک بکەیت، ئەوا کێشەم نییە، بەس بەڕاستی بڕوا ناکەم ئێمە بەم چەند بەکارھێنەرە کەمەوە بتوانین دەرەقەتیان بێین. داڕێژەی ستۆدیۆی فیلم زۆر زۆرە و گەورەیە و بڕوا ناکەم ئاسان تەواو بن! وا بایە، خۆمان بە بۆت دروستمان بکردایەن کەمتر ماندوو دەبووین. خۆشمان کارمان ھەیە! نیازم ھەیە پەیامێکی بۆ بنێرم کە توانای ئەومان نییە. چی دەڵێیت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٦، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

منیش وام پێ باشترە، گەر ھەر ئەوەندە بن ھەتا سپێنە چاکیان دەکەم بەڵام گەر ھەر ساز بکات و داڕێژەکە تەواو کات، وەڵا ھەتا دوو حەفتەی دیش کاری دەوێت، زۆر باش دەبێت گەر پەیامی بۆ بنێری، لەلای من گەر ئەو بەکارھێنەرە لە ڕووی ئەو وتارانەی کە چاکسازیمان بۆ کردوون، وتار ساز بکات و لە ڕووی ناوە کوردییەکانی داڕێژەکە بەرەو پێش بچێت، ئەو دەم خۆ ئێمەی ناوێت ھەر بەخۆی بێکێشە دەبێت. AGH (وتووێژ📝) ‏١٣:٠٦، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک ئارام بەداخەوە ئێستا ئەو بەکارھێنەرە چەند وتارێکی دروستکردن کە لە بەشی فیلمەکان بە قەبارەیەکی زۆرەوە ھەمووی ئینگلیزییە و کەڵکێکی نییە، گەر وەرگێڕیش بکرێتەوە مانگێکی دەوێت! AGH (وتووێژ📝) ‏١٣:١٢، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو بەڕێز @Maniu13: سەرەتا دەستخۆشیتان لێ دەکەم لەبەر سازکردنی وتار و تێکۆشین بۆ ویکیپیدیای کوردی، تکایە ئەو وتارانە لە ڕووی داڕێژەی ناوە کوردییەکان دروست بکە و بەشی «سەرچاوەکان و بەستەرە دەرەکییەکان»یش دابنێ. AGH (وتووێژ📝) ‏١٣:١٤، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: گەرچی دڵیشم پێی ژانی کرد، بەس ناچار بووم پەیامێکی وای بۆ بنێرم. ھیوادارم زوویر نەبووبێت بەس ئاوا بۆ ھەموومان باشترە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٩، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ھیوادارم ھەر کارێکی بیکێین ببێتە ھۆی باشتربوونی ویکیپیدیای کوردی. AGH (وتووێژ📝) ‏١٥:٥٩، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەمان ھیوا ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٦، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

‏٢١:٠٩، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

داواکاری وەستان لە سڕینەوەی وتارەکانی بەکارھێنەر:Maniu13

دەمباش Aram، بەڕێز ئارام وابزانم ئەو وتارانەی ئەم بەکارھێنەرە نوێیە دروستی دەکات زیانی نییە! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٥٣، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک ئارام، منیش لەگەڵ خاتوو sakura emad هاوڕام. DK2 (لێدوان) ‏١٤:١٠، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sakura emad: و @Danial2703kurdistan: باسی سڕینەوەی وتارەکانم نەکردووە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٤، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک ئارام بێجگە لە سڕینەوەی ڕەوانەکەرە ھەڵەکان، دەستی بۆ سڕینەوەی وتارەکان نەبردووە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٤:٢٨، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad و @Danial2703kurdistan خۆتان دەچن پەرەی پێ بدەن دوایی؟ چوونکە لە ویکیپیدیا وتاری زۆرمان ناوێت، وتاری بایەخدارمان دەوێت بە ناوەڕۆکی چڕەوە. من لەجێی کاک ئارام بوومایە دەمسڕینەوە، ئەو هەر زۆر نەرم مامەڵەی لەگەڵ دۆخەکە کردووە. منیش بۆیە زۆر لەسەری ناڕۆم چوونکە دامناوە یەکێک لە ئێوە کە دیفاعی مانەوەیان دەکەن لە داهاتوو پەرەیان پێ بدەن. ◂  ئێپین  ‏١٦:١٧، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine: تەنھا کێشەی من ئەوەیە ئەو وەڵامی نامەکان ناداتەوە ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت ناتوانم پشتگیری بکەم. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٢٩، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕاستی من ئەوەی لە دەستم ھاتبێت، کردوومە. بەڕاستی من ناتوانم تەواوی کاتەکەم بەم بەکارھێنەرەوە بکوژم. دەبینم ئێوەیش ھەمووتان خەریکی ئەون و کارەکانی خۆتان جێھێشتووە. زۆریش پێم ناخۆشە، بەڵام تەنیا چەند وتارێکی تری وا دروست بکات، بەربەستی دەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠١، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

تاگەکان

سڵاو کاک ئارام، بەپێی en:WP:MOS پێویستە هەموو تاگەکان لە سەری سەرەوەی پەڕەکان دابنرێن، ئێمە چەن وەختە بە هەڵە تاگی بێپۆل دەخەینە بنی پەڕەکە. هەر ویستم ئاگادار بی و ئەگەر بتوانی ئارامبۆت بەکار بێنی بۆ چاکردنیان؟ سوپاس! ◂  ئێپین  ‏١٥:٤٧، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک @Épine: بەپێی en:Template:Uncategorized#Usage بێت، دەبێت تاگی بێپۆل لەخوارەوەی پەڕەکەوە دانرێت، ھەرچەندە دەشڵێت ھەندێک ھەر لەسەرەوە دای دەنێن. بەدەر لەوەش سکریپتی بۆتەکەش خۆی وا نووسراوە کە تاگی بێپۆل لەخوارەوە دانێت. ئێستا ئەمانەش ببەینە سەرەوە، تاگەکانی ئایندەی بێپۆل ھەر لەخوارەوە دادەنێن چونکە سکریپتەکە وا نووسراوە. ئینجا نازانم، چی دەڵێن؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٥، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

The frequent creation of articles

If you want, I can give you a break, so many articles on this Wikipedia are enough for me. I will not get tired over and over and over again. Maniu13 (لێدوان) ‏١٩:٢٩، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Maniu13:م Pardon what does that mean, we tried to cooperate with you why don't you answer our messages, م—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٣٥، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Maniu13: BTW those are not articles, they are poorly developed stubs. Thanks for your efforts anyway, but please stop.--◂  ئێپین  ‏١٩:٥٤، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
You may look at me as a monster, but for me the project is more important. I have thanked the participants many times, but making these short articles is easier with bots and they are made at once, not spending the whole day on them. They do this in all other Wikipedias. These kinds of articles, and so on from any other project, will have the same reaction, perhaps worse. I said before that our project is too small and we can't spend all our time fixing those articles. I respect your efforts, but please stop. It's better for all of us. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٦، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار

سڵاو کاک ئارام، سەرەتا داوای لێبوردنتان لێدوکەم بەھۆی ئەوەی کە ئەمڕۆ زۆرم سەرھێشاندی، ئەمڕۆ بابەتێکی ناخۆش لە شاری قۆنیەی تورکیا ڕوویدا و گەر چاوت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان کردبێت دەبینی کە دەنگدانەوەیەکی زۆری ھەبووە، گەر ئیجازەتان لەسەر بێت، دەمھەوێ لەبارەی ئەم ڕووداوە وتارێکی ساز بکەم، وەک شتێکی ھەم ویستم بزانم پێتان شتێکی باشە و ھەمیش ویستم بڵێم گەر سازی بکەم چ ناوێکی بۆ گونجاوە یان چ ناوێکی بۆ وتارەکە دابنێین؟ زۆر سوپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٢٢، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Ahrir: لە خزمەتام و پێویست بە داوای لێبووردن ناکات. :) بەداخەوە، لە تەلەڤیزیۆن شتێکم لەسەری بینی. خۆی لە تورکیا دوور نییە حاڵەتی تری وا زۆریش ڕووی نەدابێت، بەڵام بڵاو نەکرابنەوە. ئەوەندە کوشتن و بڕینمان پیشان دەدەن، وای لێ ھاتووە زۆر لە لامان ئاسایی بێت. لە جەژنی ڕەمەزانیش ھێرشێکی تر کرایە سەر خێزانێکی کورد، بەڵام ئەمەیان کوشتنی تێدا نەبوو و تەنیا ئیھانە و لێدانیان بوو. بەھەرحاڵ، ناکرێت لەبەر زۆریی ئەو ڕووداوانە، بۆ ھەر دانەیەک وتارێک دروست بکرێت. پێم باشە وتارێک بە ناوی ڕەگەزپەرستی لە تورکیا بەرامبەر کورد دروست بکرێت و ئەو حاڵەتانەش کە ڕوو دەدەن لەو وتارە تۆمار بکرێن. بڕوانە کە وتاری ڕەگەزپەرستی لە تورکیاشمان ھەیە، بەڵام من خۆم پێم باشە ئەوەی کوردەکە جیا بکرێتەوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٢، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڵێ وایە ئێستا من وتارەکەم ئامادە کردووە، تکایە بڕوانە ئێرە، ھەروەھا لە ھەواڵەکانیشدا نووسیومە، گەر پێتوایە نابێت لە ھەواڵەکاندا بێت، تکایە لایبەرە. لەلای من ئەمە جیاوازە لەگەڵ ئەوانەی تر چۆن لە ھەندێک وێبگەدا وەک کوردپرێس و ئەمانە وەکوو کۆمەڵکوژی ناوی لێدەبەن و کاردانەوەیەکی زۆریشی لەلایەن نێچیرڤان بارزانی و ھەدەپە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ھەبووە (سەرچاوە: ڕووداو). AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:٢٥، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆ هەواڵەکان، بە ڕای من پێویستە هەبێت. بۆ وتارەکەش، چ ناوێکت دیاری کرد؟ کە خستتە سەر بۆشاییناوی سەرەکی، سەیرێکی دەکەمەوە، بەڵام پێش وەختە، بە بڕوای من ئەوە کاری ئێمە نییە کێ فاشیزمە و کێ نا. ماندوو نەبیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٦، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر باشە، بەڵام من پێم باشترە وتارەکەی ساز بکەین چۆن زۆر کاردانەوەی ھەبووە، گەر بزانی لە باکووری کوردستانیش خۆپیشاندان بەڕێوەچووە، بۆیە بە نموونە ئەو قەبارەی ناتوانین لە وتاری ڕەگەزپەرستی لە تورکیا یان ڕەگەزپەرستی لە تورکیا بە دژی کورد جێ کەینەوە چۆن چەندین بەشی ھەیە، ئینشاڵڵا پەرەپێدانێکی چاکی دەدەمێ بەڵام تەنانەت ناوەکەی چی بێت؟ «ھێرشی قۆنیە بۆ سەر بنەماڵەیەکی کورد» باش نییە؟ ناوەکەی بۆتە کێشەی سەرەکی من. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٣٣، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: مادام زیاتر پەرەی پێ دەدەیت، دەشێت ھەر بە سەربەخۆیی خاوەنی وتارێک بێت، باشتر بێت. بەڵام بۆ ناوەکەی بەڕاستی من خۆشم تا ئێستا ھیچم پێ شک نەھاتووە بۆیەش یەکێک لە ھۆکارەکان کە وتم با ڕەگەزپەرستی لە تورکیا بەرامبەر کورد بێت ئەوە بوو کە ناوێکی وام بە خەیاڵدا نەھاتبوو. بەڵکوو برادەران قسەی تێدا بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٥٠، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سوپاس، من گەر جارێش بێت ئەو ناوەی لەسەر دادەنێم گەر خوشک و برادەران بە دڵیان نەبوو وتووێژی لەسەر دەکەین و شاید ناوەکەش بگۆڕین، بەڵام جارێ خەریکم پەڕەی پێدەدەم. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٣:٠٥، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

خراپکاری

سڵاو کاک ئارام ئەم بەکارهێنەرە لە ویکیپیدیاکاندا [٤] [٥] [٦] [٧] بەجێ مەریوان ئەنووسێت مەریوان حاشیە، دەکرێت بە جۆرێک لە هەموو ویکیانا بەربەست بکرێت؟ DK2 (لێدوان) ‏٠٩:٣٧، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Danial2703kurdistan: من لێرەم و گرنگی بێرە دەدەم. مادام ئەم بەکارھێنەرە ئایپییە، نابێت بە سەرانسەری و/یان بۆ ماوەیەکی زۆر بەربەست بکرێت. گەر لێرە ھەر بەردەوام بوو، ئەوا کارێک دەکەین، بەس بۆ پرۆژەکانی تر من کارێکم لە دەست نایەت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٢، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

مافی بارکەر

سڵاو من مافی بارکەرم بۆ بارکردنی پۆستر بۆ ئەم وتارەنە دەوێ، کە خۆمیش دروستم کردوون: بۆ مستێک دۆلار، دۆلەرز تریلۆجی، پیاوی بێ ناو، بۆ چەند دۆلارێکی زیاتر، چاک، خراپ، ناشیرین و هتد. — ئەم لێدوانە لەلایەن Danial2703kurdistan واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٦:٥٤، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)

سڵاو @Danial2703kurdistan: دەتوانیت لە ویکیپیدیا:داواکاریی بارکردنی پەڕگە داوایان بکەیت. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٠، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

‏٢٠:٤٤، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)

نیشانی پاسدەر

  نیشانی پاسدەر
سوپاس بۆ ئەوەی ئەم ھەمووکاتە خەریکی کۆنتڕۆلکردنی کوالێتی وتار و پەڕگەکانیت، پێیانەوە ماندوویت[1] ماندووبوونەکانت ستایشکراون
—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٢٢، ٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: زۆر سپاس بۆ ویکیدیارییە قەشەنگەکەت و بەرزی دەنرخێنم! :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:١٥، ٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زانیاری

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو کاک ئارام سەرەتا ئەمەوێ زۆر سوپاست کەم بۆ راستکردنەوە و دەستکاریکردنی بابەتەکانم کە لەم ماوەیەدا یەک دوانێکم وەرگێڕا لە ئینگلیزی بۆ کوردی ، دووبارە سوپاس ئەزێتت کێشا بۆ پێداچونەوەو راستکردنەوەی کەموکورتیەکان.

بەس یەک پرسیاریشم هەیە لەسەر ویکی‌پیدیا ئێوە لێرە چی جۆرە تەختەکلیلێک بەکار ئەهێنن کە کراوە بە ستانداردی کوردی بۆ نووسینی دەقەکان لە ویکیدا تێناگەم ئەبێ جیاوازی ئەوەی من شتی پێ ئەنوسم لەگەڵ ئەوەی ئەم ویکیەدا جیاوازی چییە چونکە لەکاتێک ئەمەوێ وەرگێڕانەکە بڵاو بکەمەوە هەموو جارێک ئاگادارم ئەکاتەوە کە گوایە نووسینەکانی من شێوزای ستانداردی یونیکۆدی کوردی نیە ، کە ئەمەش تەواو پێچەوانەیە چونکە من بۆ وەرگێڕان کۆمپیوتەرەکەم بەکارەهێنم کە ویندۆزی ١٠ لەسەرە و لەوانەشە خۆتان بزانن زمانی کوردیی ناوەندی ماوەیەکی زۆۆۆرە لە ویندۆز ٨ ـەوە بەشێوەی فەرمی جێگیرکراوە بۆ زمانی تەواوی سیستەمەکەو هەروەها بۆ نووسینیش(تەختەکلیل).

جا پرسیارەکەی من لە بەرێزت کە بەرێوەبەرێکی لەم ویکییە زەحمەت نەبێ ئەمەوێ بزانم و بۆم ڕوونبکەیتەوە ئەو شێوازە ستانداردەی لێرە بۆ نووسینی ووتار و دەقی کوردی پەسەندکراوە کام جۆرەیە ؟

چونکە دیقەتمدا لەهەندێ شوێندا پیتی (ﻫ) منتان گۆڕیبوو بۆ هائێکی تر !

بۆ دەستکاریکردنەوەی بابەتەکانیش من لە مۆبایلەکەمەوە زیاتر دەستکاری ووتارەکان ئەکەم و ئەو تەختەکلیلە کوردییە بەکارەهێنم کە خۆم دامڕشتوە بۆ سیستەمی ئەندرۆید وە ئەو پیت و کۆدانەی من لە تەختەکلیلەکەیا بەکارم هێناوون هەموویان یونیکۆد - Unicode ـن و هیچ کێشەیەکیان نیە بەجۆرێکن کە من یونیکۆدی کوردیم بەکارهێناوە کە کۆدەکانیان جیاوازە لە پیتەکانی زمانی عەرەبی و فارسیش... GoRaN909 (لێدوان) ‏٠١:٣٢، ٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە ئێوەیش بێت @GoRaN909:، سوپاس بۆ ئێوە و بەشدارییەکانتان! لێرە بۆ ھەر سیستمێک کۆمەڵێک تەختەکلیل پێشنیار کراون. من خۆم ئەندرۆید و ویندۆز ١٠ بەکاردێنم. بۆ ویندۆز ئاشکرایە کە ھەر ئەوەی زمانە کوردییەکە بەکاردێنم و بۆ ئەندرۆیدیش، Advanced Kurdish Keyboard بەکاردێنم. زۆرینەی حاڵەتە ناستانداردەکان دەگەڕێتەوە بۆ پیتی ھ (کە لە ویکیپیدیا ھ پەسەند کراوە و زۆرینەی تەختەکلیلەکانیش ھائە عەرەبییەکە(ه)یان جێگیر کردووە). لە Advanced Kurdish Keyboard، کاتێک دوگمەی ھائەکە دەگریت، ھائەکەی ویکیپیدیاشت بۆ دەھێنێت. بۆ ویندۆز ئەوەندەی بزانم ھەر عەرەبییەکەیە و ھائەکەی ویکیپیدیای تێدا جێگیر نەکراوە. بۆ تێگەیشتن لەم باسی کێشەی ھائە، بروانە ئێرە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٤، ٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
دەسخۆش تەواو تێگەشتم منیش لای خۆم ئەم ھ زیادکرد بۆ جێگرەوەی هائی عەرەبی لەکۆتایی هەندێ ووشەی کوردی وەک گوناھ GoRaN909 (لێدوان) ‏١٣:١٦، ٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بژیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٤، ٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


کێشەی توێنکل

دەمباش Aram, بەڕێز ئارام بمبورە بۆچی توێنکل لەسەر ئەم وتارە کارناکات

 

—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٠٢، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەمباش @Sakura emad: توینکڵم گەڕاندەوە بۆ وەشانەکەی پێش ٢٠٢٠ کە بڕیاری نوێکردنەوەیم دابوو. دیارە لەو ماوەیەدا بەکارت ھێناوە. ئێستا گەڕایەوە سەر حاڵەتەکەی پێشووی. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢١، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕاستی کارناکات :( —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٢٧، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: ئێستا کار دەکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢١، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: بەڵام ھێشتا ئەم کێشەی ھەیە
 
فلتەری گەڕان بوونی نیە
—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٤٥، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: وتمان کە توینکڵمان بۆ وەشانە کۆنەکە گەڕاندووەتەوە. ئەو گرتەیە ھی ویکیپیدیای ئینگلیزییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٣، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: وایە وێنەکە ھی ویکی ئینگلیزیە بەڵام بۆ ئەوە گرتم تا بڵێم ئەم بەشەی نەماوە کە لە ویکی ئینگلیزی ھەیە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٠٥، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت، بەڵام ئەو فیلتەرە لە ویکیی ئینگلیزی لە شوباتی ٢٠٢١ زیاد کراوە. کۆتا دەستکاریی ئێمە (جگە لە بەکوردیکردنی تاگەکان)، ٢٠١٩ کراوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٠، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

یەک سەرچاوە

سڵاو کاک ئارام ئایا کاتێک داڕێژە:بیرخستنەوەی ویکی بەکار ئەبەین، پێویستە تاگی یەک سەرچاوە دانین بۆ وتارەکە؟ DK2 (لێدوان) ‏١٧:٤٥، ٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Danial2703kurdistan: نابێت تاگی یەک سەرچاوە بۆ وتارە کۆلکەکان، ئەو وتارانەی وا لەژێر ئامادەکردنێکی فراواندان و ئەو وتارانەشی کە ھیچ کێشەیەکیان لەگەڵ بێلایەنی و سەلماندنیبوون نییە دانرێت. بەپێچەوانەوە دەبێت دانرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٣، ٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

خراپکاری

سڵاو تکایە ئەم وتارە بپارێزە با تەنھا بەکارھێنەران بە مافی پەسەندکراوی خۆگەر بتوانن دەستکاری بکەن، وتارەکە خراپەکاری لەسەر ئەکرێت لەوانەیە زیاتر بکرێت لەداھاتوودا سوپاس. DK2 (لێدوان) ‏١٣:٤٦، ٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Danial2703kurdistan:   پێشتر کراوە. بۆ ماوەی ٢ حەفتە تەنیا پاسدەرانی خۆگەڕ و سەروو ئەوان دەتوانن دەستکاریی بکەن. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٩، ٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

‏١٦:١٨، ٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)

مافی گەڕێنەرەوە

وابزانم پێویستە مافی گەڕێنەرەوەم لێ بسەنیتەوە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٤٣، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

واتا نازانم لێکۆلینەوەیەک لە ھەژمارەکەم بکە، ئایا شایەنی ئەوەم مافەکە بمێنێتەوە لەسەر ھەژمارەکەم؟ سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٤٤، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: بۆچی؟ تێنەگەیشتم! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:١٩، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram، واتا گەر لێکۆلینەوە لە ھەژمارەکەم بکەیت، بزانیت شایەنی مانەوەی مافەکەم یان پێویستە لێم بسەنرێتەوە.@ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٢٣، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
لەبەر چەن ھۆکارێک وام بە پێویست زانی کە دووبارە لێکۆلینەوە لە ھەژمارەکەم بکرێ لەسەر مافەکان، لەناو مافەکان مافی گەڕێنەرەوەم بینی پێویستی بە پێداچوونەوە ھەبێت. سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٢٤، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: بەخوا دیسانەوە ھیچ تێنەگەشتم! بەڕوونی بدوێ. تێناگەم لە مەبەستت کە دەڵێی لێکۆڵینەوە لە ھەژمارەکەم بکە. گەر خۆت دڵنیایت کە ئەو مافەت لێ بسەندرێتەوە، ئەوا لە لێدوانی دواترت داوای سەندنەوەی بکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٥١، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

داڕێژە سڕدراوەکانی توێنکل (ئینگلیزی)

بەڕێز ئارام ویستم پێت ڕابگەیەنم من دەمەوێت سەرجەم ئەو داڕێژانەی بە زمانی ئینگلیزی نوسرابوون سڕاونەتەوە بیان گەڕێنمەوە[1] [2][3][4][5][6][7][8][9][10][11] لەبەر ئەوەی ھێشتا بەتەواوی پەرەی پێنەدراوە سیستمی ویکی سۆرانی، ھەر بۆ نمونە لە ویکی سۆرانی پێشنیار کراوە ھەگل بەکاربێنین کەچی سیستمەکە لەجیاتی داڕێژەکان بە زمانی کوردی بەکاربێنێ دەچێت بە ئینگلیزی تاگیان لێدەدات، بەھەمان شێوەش دەرەنجامەکەیەتی کاتێک دێتە سەر توێنکل، ھەمان بابەتە و کار بە داڕێژە ئینگلیزیەکان دەکات لەجیاتی کوردی، بیرورای تۆ چییە؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٥٦، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad: چاک وایە پێش کردنی وەھا کارگەلێک وتووێژ بکەی نەک دوای کردنی کارەکە. خۆزگە زووتر قسەت بکردایە و چارەم دەکرد. بەھەرحاڵ، @Épine: ھەگڵی ھاوردە کردووە و بڕوا ناکەم بەو ڕەوانەکەرە ئینگلیزیانە ڕازی بێت. گەر ڕازیش بوو، ئەوەیان شتێکی ترە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٦، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

یارمەتی لە ویکی، بەکارهێنەری نوێ

سڵاو کاک ئارام. من پێشتر زۆر لە ویکی نازانم، بەڵام ئێستا بابەتی کاتنامەی دهۆکـم وەرگێڕا لە ئینگلیزیوە کە برادەرێک داوای کردبوو، جا ئەگەر ئەرک بکێشن هەڵەکانم پێ بڵێن هەتا جاری تر دووبارەیان نەکەمەوە سپاستان ئەکەم، ئاگادارییەکم بۆ هات باسی کیبۆردی ستانداردی ئەکرد، من تەختەکلیلی کوردئایتی گرووپ و ویندۆز بەکار ئەهێنم.Daniel abdullah (لێدوان) ‏١٨:١٦، ١٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک @Daniel abdullah: پێشەکی سپاستان دەکەم کە بەدەم داواکەی ئەو بەکارھێنەرەوە چوویت و دەستەکانت خۆش بن! بەگشتی وتارەکە باش بوو ھەڵەیەکی وام تێیدا بەدی نەکرد. خۆشم ھەندێک دەستکاریم تێیدا کرد. بۆ مەسەلەی تەختەکلیلەکەش، ئەوە بەزۆری کێشەی پیتی ھائە کە ھەمانە چونکە لە ویکیپیدیا ھائێکی تر بە ستانداردی کوردی دانراوە. بۆ تێگەیشتن لەم باسی کێشەی ھائە، بروانە ئێرە. لەگەڵ سپاسی دووبارەی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٦، ١٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سپاس، هیوادارم سوودێکم گەیاندبێت و بۆ تەختەکلیلەکەش هەوڵ ئەدەم هی ویندۆز بەکار بهێنم، ڕەنگە بێ کێشەتر بێت. Daniel abdullah (لێدوان) ‏٢٠:٢٢، ١٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Daniel abdullah: سپاس بۆ ئێوەش و بەدڵنیایییەوە گەیاندووتانە! بەداخەوە، ھائەکەی ویندۆزیش ھەمان ھائە عەرەبییەکە نەک ئەوەی ویکیپیدیا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٥، ١٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

‏١٩:٢٥، ١٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)

بارکردن

کاک ئارام ماندوو نەبییەوە؛ کێشەیەکم هەیە: نازانم وێنەی ئەو وتارانەی کە ڕووبەرگ و پۆستەر نین لەکوێ هەڵگرم کە نەسڕدرێنەوە یان ئەسەن لەکوێیان بار بکەم؛ سەرەدەری لێ دەرناکەم، هەرچی ڕێنوێنی و نموونەش چاو لێ دەکەم بێفایدەیە. Keenîî (لێدوان) ‏١٩:٣١، ١٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Keenîî: خۆتان ماندوو نەبن! ھەرچەندە من خۆشم ھێندە کاری بارکردن ناکەم، بەڵام دەتوانیت بە نموونە ڕوونی بکەیەوە کە مەبەستت چ جۆرە پەڕگەیەکە؟ ڕەنگە واش باشتر بێت کە جاری داھاتوو بۆ بابەتی پەڕگە و مۆڵەتنامەکان لەگەڵ بەکارھێنەر:Kushared بدوێن چونکە بەڕاستی من شتێکی وایان لێ نازانم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٥، ١٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ نموونە کەسایەتییەکان. کاک محەممەدیش دەستی خۆش بێ کەڕەتێکی بۆی ڕوون کردمەوە چۆناوچۆنە بەڵام ئەحان بۆ ئەو بەشە تێدا ماومەوە. Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٥٩، ١٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Kushared: دەتوانیت ھاوکاریمان بکەیت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٢، ١٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو، بۆ ئەوەیان دەبێت خۆمان خاوەنی وێنەکە بین بە کامێرای خۆمان، یانیش داوا لەو کەسە بکەین خۆی بۆ مانی باربکات. یان دەتوانیت وەک ئەمەش وێنە باربکەیت کە لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی وەرگیراوە، بەڵام وێنەکە دەبێت وەک ئەو نموونەی دامنا بچووکی بکەیتەوە تاکوو کۆپی ڕایت نەیگرێتەوە، واتە ئەگەر وێنەی کەسێک بێت ئەوا تەنیا وێنەیەکی بچووکی سەری دەبێت باربکرێت نەوەک وێنەکە بە گەورەیی. Kushared (لێدوان) ‏١٢:٠٢، ١٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەدی کاک محەممەد @Kushared: بۆ بۆ نموونە ئەوەیان جۆرێکی دیکەیە؟ چکۆلە نەکراوەتەوە و ئەو کورتەیەی کە دەبێت پڕیشی کەیەوە فەرقی هەیە. Keenîî (لێدوان) ‏٢١:١٠، ١٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
تەنها بۆ سەرچاوەی ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا ئەوە دەکرێت یان وەک ئەوان کە لەخوارەوە کۆپی ڕایتیان نەنووسیبێت نموونە ئەو وێنەش دیارە Public domain لەسەرە وتاە فرییە، وە بۆ ماڵپەڕی ئەوان ئەگەر بە گەورەییش باری بکەیت کێشەی نییە چونکە خۆیان ڕێگەیان داوە وێنەکانیان بەکاربهێندرێت وە دەتوانیت لە ویکیمیدیا کۆمۆنز ئەپلۆدی بکەیت بۆئەوەی لە هەموو ویکیپیدیاکان بەکاربێت وەک ئەمە. Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٠٩، ١٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
زەحمەتت کێشا کاک محەممەد @Kushared: سپاس حاڵی بووم. کاک ئارام دەستی تۆش خۆش. Keenîî (لێدوان) ‏٢٢:١٤، ١٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

توێنکل

سڵاو بەڕێز ئارام ئەمەوێت شتێک بۆ توێکل زیاد بکەیت

ئەمە قسەکەمە
 
ئێرە
سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٢٦، ١٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad:   کرائارام وتووێژ💭 ‏١١:٥٣، ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر زۆر سوپاس 🌸 —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:١١، ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  شایەنی نییە!ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٥، ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ویکیپیدیا

سڵاو Aram هەر ویکیپیدیایک دەبێ چەند وتاری بێت تا بە ویکی حیساب ببێت؟ بۆ نموونە ئێستا ویکیپیدیای کوردی باشووری ٥٨٥ وتاری هەیە دەبێت بێتە چەند وتار تا وەکوو سۆرانی، ویکیپیدیا حیساب بکرگێت؟ DK2 (لێدوان) ‏٠٧:٥٩، ١٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Danial2703kurdistan: پێم وا نییە ژمارە دیاری کرابێت. ئەوەندەی بزانم دەبێت لە یەک کاتدا بە لایەنی کەمەوە ٣ بەکارھێنەری چالاک کار لە پڕۆژەکە بکەن. کە گەیشتە ١٬٠٠٠ وتار، قسە لەگەڵ تیمەکەیان بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤١، ١٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Danial2703kurdistan، @Aram، ببورن بۆ تەداخول کردن، بۆچی وتارەکان سەرچاوەی نییە (ئەوەنەی بینیم) ؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٣:٤١، ١٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: من خۆم کارم لەو پڕۆژەیە نەکردووە، بەڵام بەڕاستی دانەنانی سەرچاوەکانی وتارەکان، دەبێتە خاڵێکی لاوازی پڕۆژەکە و ئەگەری سەربەخۆنەبوونی پڕۆژەکە زیاد دەکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٣، ١٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Danial2703kurdistan تکایە ئەم تێبینیە وەرگرە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤١، ١٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurdbuddha ئەم بەڕێزەش لەوێ دەبینم کاری تێدا دەکات ھیوادارم ئەم خاڵە جێبەجێ بکەن. چونکە ویکیپیدیا زانستنامەیە یەکێک لە گرنگترین شتەکان پشت بەستنە بەسەرچاوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٢، ١٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Sakura emad: ببوورە درەنگ وەڵامم دایەوە لەبەر ئازاری ددانم ئەم چەند ڕۆژە نەمتوانی لەسەر ویکی بم، ئەم پرسیارە باشتر @Paraw: وەڵامی بداتەوە ئەو ماوەیکی زۆرە لە ویکی کەڵھوڕی بەشداری دەکات. DK2 (لێدوان) ‏١٣:٠٢، ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو بەڕێزان. من ماوەیەکی زۆرە لەسەری ویکیپیدیای کوردیی باشووری کار دەکەم. کێشەی ئەو پرۆژەیە ئەوەیە کە بەکارهێنەری چالاکی نییە و ئەو بەکارهێنەرانەش کە تا بە ئێستاکە بەشداریان کردووە دیتر چالاک نەماون و لەلایەکی دیکەش شارەزای کوردیی باشووری نەبوونە. ئەگەر کەسێک بیهەوێت لەو پرۆژەیەدا چالاک بێت ئەمن ئامادەم هەموو جۆرێک یارمەتیی پێوە بدەم. لەگەڵ ڕێزم.پەڕاو (لێدوان) ‏٢٠:٥٢، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Paraw: من تا ڕادەیەک (زۆر نا) دەتوانم بە باشووری بدوێم و تێش بگەم، بەس بەخوا ئەم کارانە ھیی کەس و دوو کەس نین. ئێمەش لە لایەکی تر و چەند جارێک لە ویکیفەرھەنگ خەریک بووین، بەس بەخوا لەبەر کەمیی بەکارھێنەر و نەتوانین بۆ تەرخانکردنی کاتێکی باش بۆی، کارەکە پەکی کەوت بە ئێستاشەوە. بەجددی کەمیی بەکارھێنەر گرفتەکەیە. خۆزگە دەمتوانی کارێکی بۆ بکەم، بەس بەڕاستی تەمەنیشمان بەشی ئەوە ناکات ھەر ئەم چەند کەسە خەریکی ئەو گشتە کارە بین. :( ئەم کارانە دەبێت بە گرووپێکی باش بکرێن. وەک ویکیفەرھەنگی زازاکی؛ دوای ئێمە دەستیان پێ کرد و بە ماوەیەکی زۆر کەم دروستیشیان کرد. ئێستا بەردەستە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٦، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @پەراو من بەشداری دەکەم گەر یارمەتیم بدەیت لە شێوەزارەکە سپاس. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٣:١٦، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بریا کۆمەڵێکی ویکی کوردی مان ھەبا، لە ھەموو زارەکان (کورمانجی، زازاکی، سۆرانی، کەڵھوڕی و ھتد) تاوەکوو لە فریای یەک گەیشتباین. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٣:١٦، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەڵەیەک لە ئامرازەکان و توێنکڵ

  چارەسەر کرا

ھیوادارم تەندروست بیت

ئامانج: توێنکڵ، خێراپۆل
ڕوونکردنەوە: پێشوو تر کە تاگی {{بێپۆل}}م بەکاردێنا لەدوای زیادکردنی پۆلێک خۆگەرانە دواتر ئامرازەکە خۆی داڕێژەی بێ پۆلی دەسڕیەوە بەڵام ئێستا وانییە دەبێت کردارەکە بەدەست بکرێت!
کێشە: ١.کاتە بەنرخەکانم دەڕوا، ٢.بێزارکەرە
خستنەڕوو: ((جیاوازی|داڕێژە زیادکرا)) ((جیاوازی|پۆل زیادکرا))
سپاس بۆ چارەسەرکردنی 🥰 —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٤:٢٥، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کێشەیەکی بچووکی تریش (edit summary) دەنوسرێت خێراپۆل کە کلیکی لەسەر دەکەم دەگوازرێمەوە بۆ ویکیپدیای ئینگلیزی لەناوەوەی ویکی سۆرانی وپ:خێراپۆل ھەیە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٤:٢٨، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Sakura emad:   چارەسەر کرا! زۆر سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت! ئەوە پەیوەندیی بە توینکڵەوە نەبوو. بەھەرحاڵ، ئێستا لەکاتی زیادکردنی پۆلێک تاگی بێپۆل دەسڕێتەوە و بەستەری کورتەی دەستکارییەکەشم گۆڕی. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٤، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
🥰🌸 سوپاس بۆ جێبەجێکردنی داوایەکەم و ڕاگرتن و بەرزکردنەوەی کوالێتی ویکیپیدیای کوردی   و بەڕێوەبەرایەتی کردنی بە شێوەیەکی چالاکانە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٢٣، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
چالاکیی منیش بەھۆی ئێوەوەیە و زۆر جار ئێوە من لەو کێشانە ئاگادار دەکەنەوە. سپاسی چەندبارە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٥، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دروستکردنی دەروازە

سلام عليكم@Aram: دەمەوێت دەروازەی مێژووی ئیسلام دروست بکەم، چۆنیەتیی دروستکردنی دەروازە چۆنە. مامۆستا (لێدوان) ‏١٧:٢٢، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وعلیکم سلام @مامۆستا:، دەبێت مەبەستت ar:بوابة:التاريخ الإسلامي بێ. ڕاستییەکەی لە ئێستادا ھیچ پەڕەیەکی ڕێنمایی بۆ دروستکردن و دەستکاریکردنی دەروازەکان نییە. دەتوانیت ھەر لەڕێگەی یەکێک لە دەروازە باشەکانی تر بۆ نموونە دەروازە:ماتماتیک ئەو دەروازەیەی دەیڵێی، دروستی بکەیت. پێم وا بێ دەتوانیت و ھیچ گرانییەکی وای تێدا نییە. لە شوێنێکیش پەکت کەوت، من و بەکارھێنەرانی تر لێرەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٧، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

Translation request

Hello.

Can you translate and upload the articles simple:State Border Service of Azerbaijan and simple:Azerbaijani Land Force in Sorani Kurdish Wikipedia?

Yours sincerely, Multituberculata (لێدوان) ‏١٧:٤٦، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

Hello @Multituberculata:, I'd like to be honest. I'm not a very active user to translate and create articles. I hope these users can help. @Ahrir، Sakura emad، و Danial2703kurdistan:. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٨، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
Thank you for the recommendation. Multituberculata (لێدوان) ‏١٨:٢٢، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
Hello dear @Multituberculata: i'm writing one of them right now and i've planned to complete the both —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٢٤، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

‏٢١:٥٦، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)

Read-only reminder

A maintenance operation will be performed on Wednesday August 25 06:00 UTC. It should only last for a few minutes.

Also during this time, operations on the CentralAuth will not be possible (GlobalRenames, changing/confirming e-mail addresses, logging into new wikis, password changes).

For more details about the operation and on all impacted services, please check on Phabricator.

A banner will be displayed 30 minutes before the operation.

Please help your community to be aware of this maintenance operation. سپاس!

‏٢٠:٣٣، ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)

داڕێژەی ڕۆمانە کوردییەکان

کاک ئارام کووی. زەحمەت نەبێت باسی داڕێژەی ڕۆمانە کوردییەکانم بۆ بکەن، وەکوو داڕێژە:فیلمە کوردییەکان. هەیە؟ ئەگەر هەیە کوا؟ ئەگەر نیشە چۆنی ساز کەم؟ Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٤٠، ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە ئێوەی ئازیز @Keenîî:! لە خوا بەزیا بێ باشم. ئەی ئێوە؟ ڕاستییەکەی گەڕانێکم کرد و ھیچ ئەنجامێکم نەدۆزییەوە. کەواتە ھێشتا نیمانە. بۆ دروستکردنی، کرتە لە داڕێژە:ڕۆمانە کوردییەکان بکە و ناوەڕۆکی داڕێژەی فیلەمە کوردییەکان بخە ناو داڕێژەکە، و تەنیا دەقەکان بگۆڕە. بۆ ھەر چەشنە پرسیارێکیش لێرەم. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٤٦، ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
خۆش بی منیش باشم سپاس. کاک ئارام تووخدا چاوێکی لێ دەکەی زەحمەت نەبێ، هەڵە و شتم تێدا نەکربێ. Keenîî (لێدوان) ‏١٩:١٠، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Keenîî: دەستتان خۆش بێ و یەک دەنک عەیبی نییە. بەس یەک تێبینیم ھەبوو. پێم باشە کە ھەردوو داڕێژەکە تۆزێک فراوان کران، دەرھێنەر و ڕۆماننووسەکان جیا بکرێنەوە، بەڵام بۆ ئێستا با ھەر وا بن تا کاتی خۆی دێت. تەواو، بمێنن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٧، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ هەرچی بێ ئەمن لە خزمەتدام. ئەدی کاک ئارام دەنک بە دەنک زیادی کەم بە وتارە پێشووەکان؟ Keenîî (لێدوان) ‏١٩:٣٥، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Keenîî: زۆر سپاس بۆ تێکۆشانەکانت! وەڵڵا با بە دڵی خۆت بێ. گەر حەز دەکەی، من زیادیان دەکەم و گەر نا خۆت زیادیان بکە. من بیکەم، بە بۆت و بە خولەکێک دەیکەم. ئیتر بڕیار لای ئێوەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٩، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەو خودایەی لەبەرم گران نێ بەڵام دەترسم دوایین گۆڕانکارییەکان زۆر شلۆغ کەم (: Keenîî (لێدوان) ‏٢٠:٢٤، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Keenîî:   کرا. زۆر سپاس کە ڕەچاوی پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان دەکەیت و ماندوو نەبیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢١، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەکارھێنەرە نوێییەکان و مافی بارکەر

سڵاو بەرێز ئارام ھیوام تەندروستیتە

ڕوونکردنەوە
ئەمەوێ تێبینیەک لێرە بنووسم ھەرچەنە تۆ ئەو بیرۆکە نایابەت بۆ دروست کردم   زۆر سوپاس!، ویستم ئەوە بگەیەنم تکایە با بەکارھێنەری نوێ سەرەتا پێش ئەوەی لە داواکردنی مافی بارکەر داوای ماف بکات، داوای لێ بکرێت بەشداری بکەن لە پڕۆژەی ویکیپیدیا:داواکاریی بارکردنی پەڕگە، لێرە ١. بەکارھێنەر فێری ئەوە دەبێت پەڕگە لە ویکیپیدیا چۆن باردەکرێت و شێوازی بارکردن چۆنە، ٢.گەر ڕەت کرایەوە ھۆکاری ڕەتکردنەوەکە دەزانێت، وە ھەم پراکتیزێک دەبێت بۆ بارکەرە نوێیەکان، ئەوانەی تازە مافەکەیان وەرگرتووە داوایان لێ بکەی لەو پڕۆژەیە بەشداری بکەن و یارمەتی بەکارھێنەری نوێ بدەن لە ھێنانی وێنە بۆ ویکیپیدیا
ئەنجام
  1. ئەمە وەک (Cycle) ێکی لێدێت بەکارھێنەری نوێ فێردەبێت مافەکە چۆن کاردەکات پاشان داوای مافەکە دەکات و یارمەتی کەسێکی نوێتری پێ دەدات، وە کەسە نوێیەکە دوبارە وەک یەکەم بەکارھێنەری خاوەن ماف فێردەبێت :-)
  2. بەکارھێنەران بە گشتی ھەلی ئەوەیان بۆ دەرەخسێت ئەو وتارانەی وێنەیان نییە وێنەی بۆ زیاد بکەن.

بەم شێوەیە ئەو ئامانجەی پڕۆژەکەی لەسەردامەزراوە دێتەدی کە باشترکردنی کوالێتی وتارەکان دەبێت، وەک ئەوەی ویکیپمیدیا دەیکات و خەڵاتی بۆ دادەنێت. سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٤:٥٦، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sakura emad: بیرۆکەکەم بە لاوە جوانە، بەڵام بە تەنیا ناتوانم بڕیار لەسەر ئەوە بدەم. دەبێت لە ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت) باسی ئەمە بکەیت چونکە ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر سیاسەتی ویکیپیدیا ھەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٩، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا ((ئێرە)) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٠٧، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

undefined page

سڵاو بەرێز ئارام سەیرێکی ئەم وێنەیە بکە.   —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٥٣، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram بۆچی ئەم کێشەیە چارەسەر نەکرا سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٢:٢٣، ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: ئاگام لەم پەیامەت ھەبوو. من پێشتر کارم لەسەر ئەو ئامرازە نەکردووە و گەشەپێدەری نیم، بەڵام پەیامێکم بۆ پەرەپێدەرەکەی ناردووە و چاوەڕێی وەڵامم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١١، ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

Universal Code of Conduct News – Issue 3

Universal Code of Conduct News
Issue 3, August 2021Read the full newsletter


Welcome to the third issue of Universal Code of Conduct News! This newsletter will help Wikimedians stay involved with the development of the new code and will distribute relevant news, research, and upcoming events related to the UCoC.

If you haven’t already, please remember to subscribe here if you would like to be notified about future editions of the newsletter, and also leave your username here if you’d like to be contacted to help with translations in the future.

  • The Enforcement Draft Guidelines - The Enforcement Draft Guidelines for the Universal Code of Conduct has just been published on meta in different languages. These guidelines include some definitions of newly introduced terms and recommendations for local enforcement structures. (continue reading)
  • Enforcement Draft Guidelines Review - Before the enforcement guidelines are finalized, they must be reviewed and discussed by the community. The facilitation team has set up various discussion means throughout this review period. (continue reading)
  • Conversation Hours & Roundtables - To listen to community opinions and exchange ideas regarding enforcement draft guidelines proposed by the drafting committee, the UCoC facilitation team will be hosting weekly conversation hours. (continue reading)
  • Wikimania Wrap-up - The facilitation team hosted a Roundtable at Wikimania 2021, featuring some WMF trustees and staff. The session offered some insights on how the Enforcement Draft Guidelines came about, and what next steps are being imagined. (continue reading)
  • Translation - Because a considerable number of Wikimedians are not English speakers, and that UCoC applies to all members, projects across the wikimedia movement, it’s of a great importance to provide adequate language support throughout this process. (continue reading)
  • Diff blogs - Check out some interesting publications about the UCoC on Wikimedia Diff blog. (continue reading)
  • WMF's 2021 Board of Trustees election - Please read the Candidate Presentations and vote! (continue reading)

Thank you for reading! MNadzikiewicz (WMF) (لێدوان) ‏٢٢:٢٨، ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)دەمباش Aram,وەڵامدانەوە

کێشەی ناوی مانگەکان!!

سڵاو...

کاکە ئارام چۆنی باشی چاکی باشە ئەوە مانگەکان بۆ وا تێکچوون و ماناکانیان گۆڕاوە و هەمان شێوە وەرگێڕانی پیتی بۆ کراوە لای من وایە یان بە گشتی نازانم!!

باشە زۆر سەیرە ئەو ناوی مانگانە من دڵنیام لە هیچ پارچەیەکی کوردستان بەکار نایەت و هیچ کەسێکی کورد بگرە هەر لێشی تێناگات ئیتر نازانم بۆ وا لێرە لە ویکیپیدیا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە کە شتێکی زۆۆۆۆر نامۆ و هەڵەیە و پێویستە دەسبەجێ بکرێتەوە بەو شێوەی ئێمەی کوردی(باشوور) بەتایبەت لە ژیانی ئاسایی و ڕۆژانەدا بەکاری دێنن بۆ نووسینی ناوی مانگەکانی ساڵی زایینی.

نموونە: مانگی هەشت ناوەکەی ئاببب ـە کەچی کراوە بەو شێوە هەڵەیەیی وەرگێڕانی بۆ کراوە لە لاتینی و نووسراوە ئۆگۆست !!

تێبینی: بۆیە نوسیومە ئاببب تا شێوەکەی نەگۆرێ بۆ ئوگست :/

ئەوەی سەری لێ دەرناکەم و نازانم بۆچی وایە من لە ووتارەکانی خۆمدا ناوە درووستەکەم بەکارهێناوە بۆ نمونە بۆ مانگی دوو (شوبات) ـم بەکارهێناوە کەچی لەکاتێکدا ووتارەکە بڵاو ئەکەمەوە بە خۆکاری ئەگۆرێت بۆ ( فێبراووری ) کە شتێکی زۆۆۆر نابوت و ناشرینەو هیچ کەسێک بەکاری نایەنێت و پێی ناونوسێ بۆ مانای ناوی مانگی شوبات -ــــــــــــ-

هیوادارم وەڵامێکی قایلکەرم بدەیتەوە وەک پێشتری لێ بکرێتەوە تکایە ...

ڕێزم هەیە بۆت.... GoRaN909 (لێدوان) ‏٢٣:٢٠، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @GoRaN909: زۆر سپاس، من باشم. سەبارەت بە پرسیارەکەت، لە ویکیپیدیا ئەوەمان یەکلایی کردووەتەوە کە بۆ ناوی مانگەکان، ناوە کوردییەکان بەکاردێنین. بڕوانە ویکیپیدیا:شێواز/ڕێکەوت و ژمارەکان. دەبێت تۆ لە ئامرازەکانت ئەو ئامرازەی گۆڕینی ناوی مانگەکانت چالاک کردبێت. بۆ ناچالاککردن بڕۆ بۆ ئامرازەکانت، بەدوای ئامرازی «گۆڕینی ناوی مانگە سریانییەکان بۆ مانگە ئینگلیزییەکان» بگەڕێ، ناچالاکی بکە و پاشەکەوتی بکە. چێژ لە ناوە کوردییەکان وەرگرە! :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٨، ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ مانگە کوردییەکان شتێکی زۆۆر باشە و گونجاویشە کە کردوتانە بە بنەڕەتی دەستان خۆش ، بەس لای من زۆر ناخۆش بوو شەڵا خەرمانان و گەلاوێژ بوونایە بەس گۆڕابوون بە ئۆگەست و جانێوەری و دیسەمبەرو شتی وا زۆر نا مورتاح بووم پێی دەستخۆش چاکم کردەوە خۆم دەستکاریم کردبوو ئێسە تەواوە :) GoRaN909 (لێدوان) ‏٢١:٣١، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیاری توێنکڵ

 

سڵاو بەڕێز ئارام تکایە ئەم ڤێرشنە زیاد بکە زۆر بەسوودە، ١.کاتە بەنرخەکان دەگەڕێنێتەوە، ٢. کارە وەڕسکەرانەی بەدەست دەکرێن بە توێنکڵ بە چەن چرکەیەک دەکرێت —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٠٥، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

  نەکرا ببوورە، بەڵام کارکردن لەسەر توینکڵ زۆر ئاڵۆزە! ڕەنگە لە ئایندە لەگەڵ ئێپین بتوانین دەستێکی تێ خەین. تکایەکیشم ھەیە کە بۆ جارەکانی داھاتوو، پەڕگەکان لەسەروو لێدوانەکەت و لای چەپ دانێ نەک بیخەیتە نێو دەقەکانی لێدوانەکەت یان لێدوان و واژووەکەتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٣، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad:ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٦، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

داڕێژە ھەستیارەکان

سڵاو بەڕێز ئارام ھیوام تەندرستیتە

بابەت: ئاگاداری نووسین بۆ داڕێژەکانی ویکیپیدیا

ڕوونکردنەوە

ئەمەوێت ئەم ئاگادارییە بۆ دارێژە ھەستیارەکانی ویکیپیدیا دابنیم ویستم وەک ئەوەی ئێستا لە داڕێژەیەک جێگیرکراوە، وییستم بیرورای تۆشی لەسەر بزانم.
ئەنجام
ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەران، باشتر سەلامەتبووونی داڕێژە[١]

  زۆر سوپاس!

سەرچاوەکان

  1. ^ کاتێک بەکارھێنەران ئاگادارییەکە دەخوێننەوە، ١.دەکرێ باشتر بزانن لەسەر داڕێژە، ٢.بۆیان دەردەکەوێت ئەمە پەڕەییەکی ھەستیارە، ٣.ئەگەر بەمەبەستی تاقیکردنەوە ھاتبن ئاگادارییەکە خۆڵەپەتانێی ویکیپیدیایان پێ دەناسێنێت

—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:١٥، ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sakura emad: سپاس، پێش ئەوەی وەڵامت بدەمەوە، یەک داوام لێت ھەیە. تکایە بۆ لێدوانەکانی داھاتوو ھەوڵ بدە ئەم شێوازی ڕەنگکردن و تۆخکردن و گەورەکردنی دەقانە تەرک بکە یان ھەندێ جار ھێڵ و بەشی نوێی زۆر دروست دەکەیت! ھەندێ جار ناگەمە بنی بەشەکە. :) ھەر ئاسایی بنووسە. دەتوانیت ئەو دەقەی لە داڕێژە:سەرچاوەکانی وتووێژ نووسیوتە ھەر لەناو لێدوانەکەت بەشێوەیەک جێی بکەیتەوە. ئەسڵەن داڕێژەی سەرچاوەکانی وتووێژ بە فیعلی بۆ سەرچاوەیەکە لە وتووێژ نەک ڕوونکردنەوە. ئێستا بۆ مەسەلەکەت، مەبەست لە داڕێژەی ھەستیار کامەیە؟ ھەر داڕێژەیەک ھەستیار بێت، دەپارێزرێت. یان مەبەستت لەوەی کە وتت «ویستم وەک ئەوەی ئێستا لە داڕێژەیەک جێگیرکراوە» چییە؟ بەگشتی مەبەستت ئەوەیە کە تەواوی ناوەڕۆکی ئەو ئاگادارییە بەکاربێنین؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٣، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بە درێژی بەڕێز @Aram شێوازی ڕوونکردنەوەیە من بە پێویستم زانی لە ڕوانگەی خۆمەوە لەوانەیە ھەنێک شت زیادەڕەووی تیا کرابێت بمبورە، وە زۆر ئاساییە سەرچاوەکانی وتووێژ بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر بەکاربێنین ئەمە وەک تێبینی لێدێت reflist name="???" لە وتارەکانیش ئەم تێبنییانە دەدەین، ئەمە بۆ ئەوەیە زیاتر ووتەکان ڕوونتر بن، گەر بەکارھێنەرێک ویستی لەسەر خاڵێک لە قسەکان زیاتر بزانێت وە خۆمیش زیاترم لە مێشک بوو لە بەشی ڕوونکردنەوە زیاتر دەنووسم گەر تێگەیشتی لە قسەکە مەرج نییە بتەوێ سەرچاوەکان بخوێنیتەوە، بۆ مەسەلەکە داڕێژە ھەستیارەکان گشت ئەو داڕێژانەن کە لە ویکیپیدیا بەکاردەھێنرێن و گەر دەستکاری لە ناوەڕۆکیان بکرێت ئەکرێت لە چەندین پەڕ ئەو گۆرانکارییە بمێنێتەوە جار وا ھەیە ئەکرێ سەدان بۆ ھەزاران پەڕ تووش ببێت ئەسلەن ھەرخۆی پێویستیشە ئاستی بەرزکردنەوەیان زیاتر بکریت لێرە پلەیەک ھەیە نییە "Extended Confirmed" کە ئەگەر ئەمەمان ھەبوایە گشت داڕێژە ھەستیارەکان بۆ ئەمە یان بەرزتر بپارێزرابوایە، وەک ئاماژەیەک بۆ داڕێژە ھەستیارەکان (( ئێرە ببینە )) کە ئەمانەی ناو لیستەکە زۆر زۆر بەکارھاتوون کە (دا:بێسەرچاوە) نموونەیەک بوو لەوان لێرە ئامانجە سەرەکییەکە ئەوەیە داڕێژەیەک بپارێزین و لەسەرەوەشی وەک ئاگادارییەک بنووسین کە بۆچی پارێزراوە وەک لەو نموونەیەی ھێنام. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٢١، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: بە ڕای من پێویست نییە. ئەوانەی دەستکاریی داڕێژە دەکەن، خۆیان دەزانن چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٥، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
لێرە مەبەست لە بەکارھێنەری پەسەندکراوی خۆگەر و بەکارھێنەرە نوێیەکانە ئەوانەی توانای دەستکاری داڕێژەی نیمچە پارێزراویان ھەیە بەلام ھێشتا بەتەواوی نازانن ویکیپیدیا چۆن کاردەکات —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٢١، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: نوێیەکان ھەر نازانن داڕێژە چییە چ بگا بەوەی دەستکاریی بکەن. بۆ نیمچەپارێزراویش، ئەوانە بە زۆری دەزانن داڕێژە چییە و چۆن کار دەکات و زۆر بەکاردێت بۆیە پێویست ناکات پێیان بوترێت بڕۆ خۆڵەپەتانێ و داڕێژە زۆر بەکاردێت و ئەم شتانە. تکاشم لێ کردیت کە داڕێژەی گونجاو لە شوێنی گونجاو بەکاربێنیت. ئێستا ئەم داڕێژەی ھەڵەیە چ پەیوەندییەکی بە ئێرەوە ھەیە؟! تکایە ڕەچاوی ئەو شتانە بکە. ئێوە تازەکار نین! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٣٤، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕوویداوە بەڕێز ئارام بەڵام من لێرە ناتوانم بڵێم
«(بەکارھێنەر:نموونە) لەو شوێنە ئەو کارەی کردووە لە ڕابردوودا تکایە بڕۆ سەیری بکە»

من پێم وایە و دڵنیام ھەڵەم نەکردووە لە بەکارھێانی داڕێژەی ھەڵە، کورتە، گێرانەوە گەر تۆ وا ھەست دەکەیت ھەڵەم تکایە دوودڵ مەبە لەوەی ڕوونکردنەوە بدەیت.   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٥١، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئامرازی pop-up

سڵاو بەڕێز ئارام ببورە بۆ بێزارکردنت ئەم ماوەیە داواکاریم زۆرە بمبورە، ئایا ئەتوانین ئەم ئامرازە بۆ ویکیپیدیای کوردی زیاد بکەین؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٥:٢٩، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sakura emad: ئێمەش ھەمانە. بۆ زیادکردن بڕۆ بۆ ھەڵبژاردەکان ← ئامرازەکان ← ‍پەنجەرەکانی ڕێدۆزی: پێشبینینی وتارەکان و دەستکاریکردن لەڕێگەی فرمانەکانی پەنجەرەکە کاتیک ھۆڤەر لەسەر بەستەرەکان دەکەیت  ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٢٦، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٢٨، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

‏١٥:٥٩، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)

‏١٥:١٨، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

توێنکڵ (پێشنیاری سڕینەوە - ژکز)

کۆد

{{پێشنیاری سڕینەوە ژکز/ڕێکەوتکراو
 
−
|concern =
 
−
|user =
 
−
|timestamp = 20210825011416
 
−
|help =
 
−
}}
داوا
بەڕێز ئارام ئەمەوێ وا لە توێنکڵ بکەین کە بەشی User و Help بەبەتالی جێنەھێلێت، بۆ نمونە بینووسێت کێ داڕێژەکەی داناوە، وە ھەڵبژاردەیەکت بداتێ کە سەربەست بیت Help=off دەکەیت یان دەیھێلیتەوە
ئەنجام
# ئەتوانین بزانین کێ داڕێژەکەی داناوە و داوای ڕوونگردنەوە لێ بکەین[١]، لە داھاتوودا ئەمە بە سوود دەبێت[٢]، پرۆفیشناڵتر دەبێت[٣]

سەرچاوەکان

  1. ^ ھەرکەسێک بەرپرسیارە لە بەکارھێنانی توێنکڵ و ئامرازێکی ھەستیارە و بە ئاسانی و لە چرکەیەک ئەتوانرێ چەنەھا خراپکاری پێ بکرێت
  2. ^ کە بزانین کێ داڕێژەکەی داناوە، بۆ نمونە بۆ ھەموو بابەتێک ناتوانین سەیری مێژووی پەڕە بکەین بزانین کێ داڕێژەکەی چالاک کردووە، ئەمەش وادەکات گەر خراپکاری بە توێنکل کرا بزانین کێیە بە شێوەیەکی ئاسانتر
  3. ^ بەکارھێنانێکی ئاسانتر و باشتر و خێراتر لە جاران دابین دەکات، ئەمەش وادەکات بەکارھێنەران وەڕس نەبن لە بەکارھێنانی توێنکل و خۆشحاڵ بن لە نوێکارییەکانی و زیاتر و باشتر کارەکانیان ڕاپەڕێنن

—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٠:٤١، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad: بۆ پارامەترەکانی user و help، ویستم بەدواداچوونێکی بۆ بکەم، بەس بەو ھەموو تاگە سرینەوەیە کە ئێوە لە وتارەکانتان داوە، نەکرا. ھەتا ئەوانە یەکلایی نەکرێنەوە، ناتوانم کاری تێدا بکەم. بۆ مەسەلەی ئاگادارکردنەوەکەش، لەکاتی تاگی پێشنیاری سڕینەوە ھەر دەبێت دروستکەرەکە ئاگادار بکرێتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٧، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

AramBot

گشت پەڕەکانی ژێر ئەم پۆلە گواستنەوەی بۆ پۆلی پەیوەندیدار سپاس. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٤:١٣، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad: تێنەگەشتم! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٠، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

یەکلایی کردنەوەی پاڵاوتنی وتارە باشەکان

سڵاو کاک ئارام، ئەمڕۆ من زۆربەی ئەو وتارانەی بۆ وتاری باش ھەڵبژێردرابوون یان ھەڵنەبژێردرابوونم داخستن، تکایە تۆش گەر دەتوانی ئەوانەی ئەو چەند مانگانە ڕوونبکەوە و ھەروەھا دەنگی خۆشت لەوانەی نەتداوە بیاندە،   زۆر سوپاس!. AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:٥٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک @Ahrir: ماندوو نەبیت. خۆی کەمتر لا لە وتارە باشەکان و پاڵاوتنیان کراوەتەوە. بەداخەوە من وەک خۆم کەمتەرخەم بوومە. ئیشەڵڵا بەپێی توانام، ھەوڵ دەدەم. تکایە چاوێکیش لە لێدوانی ویکیپیدیا:پاڵاوتنی وتاری باش/ئەحمەد کایا بکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٤، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئینشاڵڵا بارودۆخی ھەموو پاڵاوتنەکان ڕوون بکرێنەوە. ھەروەھا دەستکارییەکانم سەبارەت بە داخستنی پاڵاوتنی وتارەکی ئەحمەد کایا پووچەڵ کردەوە. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٣٢، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بمێنن! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٠، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆلەکان

دەمباش Aram, بۆچی ئەم پۆلانە دەسڕیتەوە کە من دامناون؟ [1][2] —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٥٣، ١٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەمباش @Sakura emad:، پۆلی کەڵەکەبووی بەڕێوەبەرایەتی نابێت بەدەست زیاد بکرێت. بۆ زیادکردن دەبێت داڕێژە:کاری ماوەی بەڕێوەبەر بەکاربێنیت. بڕوانە پۆل:پەڕەکان بۆ سڕینەوەی خێرا کە ١٠ پەڕە بۆ کەڵەکەبوون دیاری کراوە و ئێستا ١٣ پەڕەی تێدایە، و دەبینیت کە داڕێژەکە دەرکەوتووە و پۆلەکەش بە پۆلی کەڵەکەبووی بەڕێوەبەرایەتی زیاد کراوە. گەر ژمارەکە کەمتر بێت لە ١٠، ئەوا داڕێژەکە دەشاردرێتەوە لە پۆلی کەڵەکەبووی بەڕێوەبەرایەتیش نامێنێت. ڕوونە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠٦، ١٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٢٣، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئامرازی ویکیپیدیا:داواکارییەکان_بۆ_پێداچوونەوەی_دەستکارییەکان

  چارەسەر کرا

سڵاو ویستم بڵێم ئەم ئامرازە چیتر کارناکات و کاریگەری نییە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٤:٢١، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sakura emad: چارەسەر کرا. زۆر سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٥، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٢٤، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

توینکڵ

بەڕێز @Aram ئێوە چیتر کار لە توێنکڵ ناکەن؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٢٥، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sakura emad: من گەشەپێدەر نیم و بەتایبەتیش کارکردن لەسەر توینکڵ ئاسان نییە. ناڵێم کاری تێدا ناکەم، تەنیا ئەوەندەی لێی بزانم کاری لەسەر دەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥١، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانی بەڕێوەبەرایەتی

  بەڕێوەبەرایەتی ساڵی 2021
بەڕێز ئارام بەپێی لێکۆلینەوەیەک کە لە بنکەدراوەی ویکیپیدیادا دەرھاتووە[١] لە 2021 بە ڕێژەی زیاتر لە %80ی ویکیپدیای کوردیتان بەڕێوەبردووە و ئەمەش شانازیە و ستایشکراوە و لەبیرنەکراوە، زۆر سپاس بۆ خزمەتەکانت. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٣٤، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: زۆر سپاس بۆ ئێوە، نیشانە بەنرخەکەتان و خستنە ڕووی ئەو ئامارانە! دڵخۆشی کردم! :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٢١، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانی بەڕێوەبەرایەتی

  دووەم نیشانی بەڕێوەبەرایەتی ساڵی 2021
زۆر سپاس بۆ ئەوەی لەگەڵمان بوون بۆ بەرەوپێشبردنی ویکیپیدیای کوردی سۆرانی و بەشداری و ڕۆلێکی گەورە و بەرچاوتان ھەبووە لە پێشخستنی بڕۆژەکە[١] شوێن دەستی دەستکارییەکانت لە مێژووی پەڕەکانی ویکیپیدیا دەمێننەوە و لەبیر ناکرێن ^__^ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٣٩، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: زۆر سپاس بۆ ئێوە، نیشانە بەنرخەکەتان و خستنە ڕووی ئەو ئامارانە! دڵخۆشی کردم! :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٢١، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانی بەڕێوەبەرایەتی

  سێیەم نیشانی بەڕێوەبەرایەتی 2021
لەگەڵ ئەوەی بەڕێوەبەر بووی بەکارھێنەریش بووی، لەپاڵ ئێمە بەشداریت کردووە لە نووسینی وتار و دەستکاریکردنیان و بەرەو پێشبردنیان وەک بەکارھێنەرێک، وە شارستانی بوویت و ئەتەکێتی ویکیپیدیات پاراستووە، کاتێک بەڕێوەبەر بوویت خۆت لە ئێمە جیانەکردۆتەوە و دەسەڵات و کلیلەکانی دەستت بە چاکی بەکارھێناوە ئەمەش بەڕاستی جێگای ستایشە زۆر سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٥٥، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: زۆر سپاس بۆ ئێوە، نیشانە بەنرخەکەتان و خستنە ڕووی ئەو ئامارانە! دڵخۆشی کردم! ئەوە ئەرکی بەڕێوەبەرە و ھیچ جیاوازی یان ڕێزێکی زیاتری لە بەکارھێنەرانی تر نییە. دووبارە زۆر سپاس! :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٢١، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

‏١٥:٣١، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

پرسیاری داڕێژەیەک

سڵاو کاک ئارام، ماندوو نەبیت، دەمھەوێت ھاوشێوەی ئەم داڕێژەیەی ویکیپیدیای فارسی یەک دەنکی ئاوا لە ویکیپیدیای کوردیدا ساز بکەم، ئێستاش ھەتا ناوێکی گونجاوی بۆ وەبینین ئەمەم ساز کرد. ئێستا پرسیارێکم ھەیە چ ناوێکی بۆ گونجاوە؟ دواتر لەلای تۆوە باشترە بنووسین «لەجیاتی» یان «لە جیاتی»، ئەم بۆشایییە ھەبێت یان نا؟ با لە داڕێژە کە کاری سەرەکی ئێوەیە دوور نەبینەوە، تکایە دەشتوانی گەر داڕێژەکانی کێشەیەکی ھەبوو یارمەتیم بدەی؟ زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٢٨، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە ئێوەیش بێ کاک @Ahrir: زۆر سپاس و ئێوەیش ماندوو نەبن. وەڵڵا کاکە داڕێژەیەکی زۆر جوانە! حەتمەن ئێمەش دەتوانین کەڵکی لێوە وەرگرین. بەخوا بۆ لەجیاتی و لە جیاتی بەڕاستی نازانم کامەی دروستە، بەس گەر یەکێکیان ھەڵبژێرم، ئەوا «لەجیاتی» ھەڵدەبژێرم. ئەوە گرنگ نییە. شتێکیان دانێ و دواتر کە دروستەکە زانرا، ئاسان چاک دەکرێن. بەچاوان، ھەرچیم لەدەست بێ، درێغی ناکەم. گەر پێت خۆشە، دروستیشی دەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٩، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئا، ببوورە، ناوەکەم لەبیر کرد! وەڵڵا نازانم، ڕەنگە «کوردیگۆ» خراپ نەبێت. پێشنیار دەکەم Pirehelokan و/یان Keenîî شتێک پێشنیار بکات/بکەن چونکە پێم وایە ئەوان گونجاون بۆ ئەمە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٥، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سپاس، من تا ئاستێکی بەرز لە کێشەکانی زمانیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەگەم، بەڵام ھەندێ لە جۆری گوتنی باشوور ناگەم، لە ڕۆژھەڵات وشەکانی فارسی ھاتووەتە ناو کوردی و تا ئەو جێیەی بزانم لە باشوور زۆرتر عەرەبی و ھەندێکی دیکەش ئینگلیزییە کە ھاتووەتە ناو کوردی، نازانم بۆ ھەندێک لە ناوەکان چی بکەین؟ بە نموونە لە ڕۆژھەڵات دەڵێن مەدرەسە و لە باشوور (بەتایبەت لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان) دەڵین مەکتەب، پێت باشترە ھەر دووکیان لەگەڵ یەک بنووسین (بە نموونە: لە جیاتی مەکتەب-مەدرەسە بڵێ قوتابخانە) یان بە جیا (بە نموونە: لە جیانی مەدرەسە بڵێ قوتابخانە، لە جیاتی مەکتەب بڵێ قوتابخانە). AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:١١، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆ ناوەکەش زۆر باشە، ئێستا کوردیگۆ دادەنەین شایەدیش لە داھاتوودا شتێکی باشتریان پێ پێشنیار کردین. AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:١٣، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک ئارام [بەکارھێنەر:سب/کوردیگۆ] سازکرا، بەڵام ھەندێکی کێشە ھەیە، بزانە ناتوانی چاکیان بکەیت؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٢٢، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بژیت و چاکم کرد. بۆ وشەکەش، وەڵڵا بەگشتی لە باشوور ھەر «مەکتەب» دەڵێن تەنیا لە نووسراوە فەرمییەکان و بەگشتی میدیای ئێستاش «قوتابخانە» دەڵێن و دەنووسن. جا بەڕاستی نازانم کامیان بۆ ئەمە باشە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٨، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ahrir: بەڵام مادام باسەکە کوردییە، ڕەنگە قوتابخانە باشتر بێت. ھەرچەندە دیسانەوە دێینەوە سەر باسی قەڵەم و کتێبەکەش کە ئەمەش کێشەیەکی ترە! Ahrir گیان ئەزانی چاک پیر بووین! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣١، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سپاس بۆ چاکسازیتان. بەڵێ وایە لێرەش ھەر دەڵێن مەدرەسە، بەڵام باشترە ھەردوو جیا بنووسین (وەک: لە جیانی مەدرەسە بڵێ قوتابخانە، لەجیاتی مەکتەب بڵێ قوتابخانە)، لە زمانەوانی برا و خوشکی شارەزای زۆرمان ھەن وەک بەڕێزان: چالاک، ئازا، سەرچیا، پیرەھەڵۆ، ئامینە، کێنی و گەلێک خۆشەویستی تر کە گەر یارمەتیمان بدەن زۆر باش دەبێت، بۆ فارسی چۆن تەئسیری زۆر زیاتر لە عەرەبی وەرگرتووە ھەتاکوو زمانەکانی دیکە زۆر خۆشتریان ساز کردووە، بە نموونە ھەر گوتویانە لە جیاتی ئەم وشە عەرەبییە بڵێ ئەمە، بەڵام ئێمە ھەم لە فارسی و ھەم لە عەرەبی و بەشێکی بچووکیش لە ئینگلیزی تەئسیرمان وەرگرتووە بۆیە ئەم داڕێژەیە سەخت دەبێت بۆمان، لەلای منەوە باشترە ھەمووان بەجیا بنووسین (بە نموونە دەتوانین سێ کەڕەت بۆ وشەی کوردی یاریزان بنووسین لەجیاتی بازیکۆن/لاعیب/پلەیر بڵێ یاریزان). کاک ئارامی خۆشەویست جارێ تەمەنمان ماوە پیری چی :) AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٤٤، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک ئارام من دەتوانم لای ڕۆژھەڵات (بە یارمەتی ھەندێک لە پەیجەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە بەرامبەری کوردی بۆ وشە تێکەڵبووەکان لەگەڵ فارسی دادەنێن) دابنێم، تکایە گەر ئێوەش بەکارھێنەرانی باشوور دەتوانن ئەو وشانەی کە گەر ھەندێکش خەڵک بەکاری دەھێنن لەگەڵ بەرامبەری کوردی دایبنێن (وەک: مەتار=فڕۆکەخانە / موحافزەت=پارێزگا / عەلەم=ئاڵا)، گەر پێشت باش بێت با بەڕێزانی زمانزان پینگ بکەین تاوەکوو گەر پێیان خۆش بوو ئەوانیش یارمەتیمان بدەن. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٠٩، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: شایەنی نییە و سپاس بۆ ئێوە. بەڵێ، دەزانم لە ڕووی زمانەوانییەوە بەکارھێنەرگەلێکی ئێجگار نایابمان ھەن، بەڵام لەبەر نەبوونی کات بۆ بەشێکیان، و بڕێ جار ھەست دەکەم کێ زیاتر گونجاوە بۆیە پێویست نییە بانگی ھەمووان بکەین. بەس شتێک ھەیە و بۆئەوەی زۆر درێژ نەبێتەوە، دەتوانی بۆ ئەوانەی کە زیاتر لە وشەیەک ھەیە، بە نموونە بنووسی: |13= لەجیاتی '''مەکتەب''' و '''مەدرەسە''' بڵێ '''قوتابخانە'''. ئیتر ئاوا. بە چاوان، من خۆم ھەوڵ دەدەم ئەوەی کۆم کردووەتەوە، دایان بنێم. نا، لێرە بانگیان مەکە چونکە تازە ئێرە زۆر درێژ بووەتەوە و با کاتیان لێ نەگرین. گەر ویستت، لەسەر پەڕەی وتووێژی داڕێژەکە بانگیان بکە. بۆ پیربوونەکەش مەبەستم ئەوە بوو کە ئێمە وا لێرە خەریکین ئەوانی تر لە وشە عەرەبی و بیانییەکانی تر ئاگادار دەکەینەوە کەچی خۆمان قەڵەم و کتێبمان لەسەر ناوی وتارەکان داناوە! بۆ ئەوە دەڵێم پیر بووین! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:١٨، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر باشە، دەتوانین وەک ویکیپیدیای فارسیش بنووسین: لەجیاتی مەکتەب-مەدرەسە بڵێ قوتابخانە، ئەمەت پێ چۆنە؟ بەڵام بۆ درێژبوونەوەی پێموانییە کێشە بێت چۆن ویکیپیدیای فارسی ٥١٧ دەنکی ھەن! بەڵام ناشبێت خۆ لەگەڵ ویکیپیدیای فارسی بکەینە یەک چۆن ھەر یەکمان کۆمەڵگایەک و بەکارھێنەرانێکی جیاوازمان ھەن. بۆ قەڵەم و کتێبیش پێموابێت قەڵەم دەبێتە پێنووس و کتێبش دەبێتە پەڕتووک، کە ئینشاڵڵا لە داھاتوودا ھەوڵێکی زیاتر بۆ وتووێژ لەسەر گۆڕینیان دەدەم. زۆر سپاس بۆ بەڕێزیشتان. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٢٧، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڵام بۆ بەشی مەکتەب و قوتابخانە کامیان باشترە: بنووسین لەجیاتی مەکتەب–مەدرەسە / مەکتەب و مەدرەسە / مەکتەب یان مەدرەسە؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٣٠، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: و @Aram:. دەربارەی ناوەکە کوردیگۆ لاساییکردنەوەی فارسییەکەیە و لە کوردیدا وشەی وەھامان نیە (ھەرچەند مۆرفۆلۆجییەکەی کوردییە). بنووسین کوردینووس باشترە. ئەگەریش حەز دەکەن جەخت بکرێتەوە لەسەر باری وتنەکە بنووسین کوردیبێژ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠١:٣٦، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ahrir: من ئەو تەقەڵەم پێ باش نییە و لە کوردیش نەمبینیوە. من خۆم «مەکتەب و مەدرەسە» بە چاک دەزانم. خۆزگە دەردەکە ھەر عەرەبی بایە؛ زمانەکەی ئێمە خەریکە بەھۆی ئینگلیزیشەوە وێرانتر دەبێ! من خۆم پێم باشە نووسینی دێڕێک نەکەینە دوو دێڕ. بۆ نموونە دەتوانین بە یەک جار بنووسین لەجیاتیی ئاڵتەرنەیتیڤ و بەدیل بڵێ جێگرەوە. بەڵێ، پێنووس و پەڕتووک، و بۆ دەفتەریش تێنووس یان تیانووس ھەن، بەڵام لەبەرئەوەی دەڵێن ویکیپیدیا دەبێت زمانی خەڵک بێ، ئەستەمە کۆمەڵگە ئەوانە قبوڵ بکەن و بگرە دژیشت دەوەستنەوە. ئەوە کاک پیرەھەڵۆش وەڵامێکی داوەتەوە و من خۆم دەڵێم مادام باسەکە گۆکردن و وتنە، با «کوردیبێژ» بێ گەر ھیچ وشەیەکی تر نییە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٥٧، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر باشە پەس «و» دادەنێین، منیش «کوردیبێژ»ـم پێ باشە بۆیە بۆ ویم گواستەوە. AGH (وتووێژ📝) ‏١١:٢٧، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک ئارام بۆ بەشی یەکەم ھەر قسەی ئێوە دروستە (وەک: لەجیاتی مەکتەب و مەدرەسە بڵێ قوتابخانە)، بەڵام بە بەشی دووەم پێت چۆنە «یان» بەکاربەرین (وەک: لەجیاتی جەوان بڵێ گەنج یان لاوAGH (وتووێژ📝) ‏١١:٤١، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: ڕەنگە ئەمە باشترە بێ: لەجیاتی جەوان، گەنج یان لاو بڵێ. ھەست دەکەم وا باشتر بێ. گەر نا ئەوەی خۆتان پێشنیارتان کرد، ئەوە دانێن. بەس یەک تێبینیم ھەبوو. ئەم داڕێژە وا چاکترە وەک سندووقێکی بەکارھێنەر مامەڵەی لەگەڵ نەکەین و بچێتە سەر داڕێژە:کوردیبێژ چونکە لە سندووقی بەکارھێنەر ناچێت. حەز دەکەی گەر گواستیشتەوە، ڕەوانەکەر بەجێ بێڵە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٥، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر باشە ھەر چۆنت پێ باشە وابکە، بۆ بەشی یەکەم ھەر ئاوا باشە، چۆن گەر بڵێ بچێتە ئاخرێ، ئەو کات وشە بێگانەکان لەگەڵ وشە کوردییەکان تێکەڵ دەبن. بۆ بەشی دووەمیش زۆر باشە بۆ داڕێژە:کوردیبێژ گواستمەوە. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:١١، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک ئارام گواستمەوە بەس لەبیرم چوو ڕەوانەکەرەکە وەکوژێنم، تکایە گەر دەتوانی ئەمەیان وەسڕە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:١٥، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کێشە نییە. خۆم وتم ڕەوانەکەر جێ بێڵە. ماندوو نەبیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٤، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر باشە، وەمزانی دەڵێیت بەجێی مەھێڵە :) AGH (وتووێژ📝) ‏١٩:٣١، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕاپرسی لەسەر پاڵاوتنی بەڕێوەبەران

سڵاو بەڕێز @Aram:, ھیوادارم لە تەندروستی دابن، ھاتم ھەواڵیکتان پێ بدەم، ویکیپیدیاکەمان ماوەیەکی زۆرە کە بە سستیەکی زۆر تێپەڕ دەبێت لەکاتێکدا کۆمەڵگاکەمان لە گەشەسەندن دایە و پێویستی بە بەڕێوەبردنی زیاتر ھەیە، سست بوونی بەڕێوەبردن بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگاکەش سست دەکات، ئەمەش خراپە و ئێمە ئەوەمان ناوێت، بۆیە ئێستا ڕاپرسی بۆ پاڵاوتنێکی بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەیە داوا دەکرێت بەڕیزتان بەشدار بن و گفتووگۆ بکەین لەسەر بابەتە   زۆر سوپاس! (نامەی ئۆتۆماتیکی) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٠٥، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

خراپکاری لەم پەڕەیە

سڵاو و ڕێز
پەڕەی محەممەد عوسمان سیراجەدینی دووەم تووشی خراپکاری بووە، تکایە بۆ دوایین پێداچوونەوەی خۆت بگەڕێتەوە و ئاستی پاراستنی زیاد بکرێت. --Sorou6sh (لێدوان) ‏١٠:٥٦، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sorou6sh: وەشانەکەم گەڕاندەوە، بەڵام وام نەزانی پێویستی بە پاراستن ھەبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠٧، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس — ئەم لێدوانە لەلایەن Sorou6sh واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٢:٠٨، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
سڵاو @Aram: و @Sorou6sh: بەکارھێنەر بەشێوەیەکی نیاز پاکانە ویستوویەتی زانیاری زیاد بکاتە سەر پەڕەکە، گەڕاندنەوەشی ھەڵەیە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٥٤، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: جگە لەم داوایەی ئەو بەکارھێنەرە، زۆر جار نووسین بە شێوازێکی خراپ و ئاڵۆز گەڕاندنەوەی باشترە. دەستکارییەکانی ئەو بەکارھێنەرەش زۆر قەرەباڵغ و ئاڵۆزن، و چاو بە سەیرکردنیان ماندوو دەبێ. ڕاستە ھەندێ سەرچاوەی نووسیوە، بەڵام من چۆن بزانم کامە دەق ھی کامە سەرچاوەیە؟! بەھەرحاڵ، گەر دەتوانیت ڕێکخستنی بۆ بکەیت، دەستکارییەکەم پووچەڵ بکەرەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٩، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

فۆنتی توینکل

سڵاو بەڕێز @Aram کێشەیەکم ھەیە وەک جارەکەی تر فۆنتی نووسینەکانی توینکل بچووک بۆتەوە، ئەو کۆدانەشی جێگیرم کردووە لە common.css ھیچ کاریگەرییەکی لەسەری نییە ئایا کێشەیەک ھەیە؟ من بیرم بۆ twinkleoptions.jsی خۆم دەڕوات کە کێشەی دروست کردبێت. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٣٦، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sakura emad: حەز دەکەی پەڕەی بەکارھێنەر:Sakura emad/twinkleoptions.js واڵا بکەوە و بزانە قەبارەی فۆنتەکە چاک بووە یان نا. بەڵێ، توینکڵی ئێمە بێکێشە نییە. منیش جارێک ئەو پەڕەیەم دروست کرد و کێشەی بۆم دروست کرد، بەس لەبیرم نەماوە کێشەکە چی بوو. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٤، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  کێشەکە زانرا
لە کۆدەکان ھێڵی 14،لە True بگۆڕە بۆ Flase ، بە کردنی ئەمە ڕێکخستنی سکرێپتی توینکل ھیچ کاریگەری نامێنێت لەسەر Common.cssی پەڕەکەت و CSSی خۆت کاریگەری دروست دەکات لەسەر توینکڵ
 
—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٥٣، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

شائەمراز

سڵاو بەڕێز @Aram ماندوو نەبیت، شائەمراز وشەی (ئەم) دەکات بە (دەم) نازانم ھۆکار چییە ئەوە دانراوە بەڵام ھەڵە دروست دەکات لە وتارەکان بۆ زۆر وتاریش، نمونەی بەکارھێانی وشەکە (ئەم دەریایە) (ئەم یارییگایە) دەکات بە (دەم دەریایە) (دەم یارییگایە)   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٤٨، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sakura emad:   چارەسەر کرا. سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٠، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار

سڵاو کاک Aram چە وتارێک کۆلکەیە؟ DK2 (لێدوان) ‏٠٧:٢٣، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Danial2703kurdistan: بڕوانە ویکیپیدیا:کۆلکە و ویکیپیدیا:قەبارەی وتار#قەبارە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤٠، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو من پێشتر ویکیپیدیا:قەبارەی وتار خوەندگە تێدا نووسراوە وتارێک لە ۱,۰۰۰ بایت زیاتر بێت چیتر کۆلکە نییە ئایا دروستە؟ DK2 (لێدوان) ‏١٤:٤٧، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Danial2703kurdistan: نابێ ئەوەنە پشت بە بڕی بایت ببەستین. بۆچی؟ لە ویکیپیدیا:قەبارەی وتار#وشە وەڵامی بۆچییەکە دراوەتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤١، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کاتێک وتارێک نوێ دروست دەکەن چۆن لە دروستکەرەکەی سوپاس کەم؟ DK2 (لێدوان) ‏١٥:٢٧، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Danial2703kurdistan: بڕۆ سەر مێژووی پەڕەکە و لە خواری خوارەوە بڕوانە ئەو دەستکارییەی کە وتارەکەی پێ دروست کراوە (واتە یەکەم دەستکاری) ببینەوە و لە کۆتایی ڕیزەکە و لەنێو کەوانە بەستەری «(سپاس)» داگرە و دووبارە پشتڕاستی بکەرەوە، کە ئاوا سپاسی دروستکەری پەڕەکە دەکەیت، بەڵام پێشەکی دڵنیا ببەوە کە لەسەر شێوازی کۆمپیوتەر ویکیپیدیا بەکاردێنیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣٠، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سوپاس کاکە. DK2 (لێدوان) ‏١٦:٤١، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دووبارەبوونەوەی وتارە هەڵبژێردراوەکان

دەمباش Aram,ویستم پێشنیارێک بکەم کە ئەگەر کارێک بکرێت ڕۆژانە یاخود چەند ڕۆژ جارێک وتارە هەڵبژێردراوەکان ئاڵوگۆریان بەسەربێت زۆر باش دەبێت لانیکەم ٤٥ وتار هەیە . جا وەک پرسیاریش دەکرێت ئەو کارە بکرێت ؟ چونکە مانەوەی وتارەکان بۆ ماوەی یەک مانگ جێگای سەرنج نیە Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٢٠، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەمباش @Kurd2021: سپاس بۆ پێشنیارەکەتان. ڕێگەیەک شک دەبەم، بەڵام من ئەو کارە بۆ ئەم پڕۆژە بچووکە بە پێویست نازانم. مانگێک حەقی تەواو دەداتە وتارێک کە کەسێک خۆیی پێوە ماندوو کردووە. ئێستاش بەشێکی ئەو وتارانە کە زۆر دەمێک پێش ئێستا لە بێوتاری ھەڵبژێردرابوون، چیتر بەکەڵکی ئەوە نەماون ببنە ھەڵبژێردراو و دەبێت یان چاک بکرێن یانیش لابرێن. گەر ھاتوو ژمارەکانمان بۆ سەروو ١٠٠ وتاری ھەڵبژێردراو بەرز بوونەوە، ئەوا ئەو کاتە دەکرێت دووبارە ئەم باسە بکرێتەوە. بێگومان ئەمە تەنیا ڕای من بوو. سپاسی دووبارەی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٨، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوەش کێشەیە وابزانم ١٠٠ وتاری هەڵبژێردراو ئاسان نییە ، بەتایبەت کە هیچ پشتیوانی و خەڵاتێک لە ئارادا نیە .بەهەرحاڵ ئەوە پێشنیارە سوپاس بۆ جەنابت Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٠٦، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: نا، ١٠٠ وتار ئەوەندەش زۆر نییە و ئاسان پێی دەگەین. بۆ مەسەلەی خەڵاتیش، ھەموومان وەک یەکین و بڕوا ناکەم تا ئێستا کەسە ھەرە چالاکەکان فلسێکیشیان وەرگرتبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٠، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بێگومان ئەوەی هەیە بە ١٢ساڵ پێیگەیشتووین بۆیە دەلێم ئاسان نیە ئەگەر بەشداری زیاتربێت ئەوە شتێکی دیکەیە بەڵام بەو پێکهاتەو چالاکیەی ئێستا لە ڕوی ناوەڕۆک هەیە بێگومان ئاسان نیە، بۆ خەلاتەکەش مەبەستم ئەوەنەبوو کە پارە وەرگیرابێت منیش یەکفلسم وەرنەگرتووە ، زیاتر مەبەستم ئەوەبوو کە ئەم ڕێگایە زۆرجار لە ویکیەکانی دیکە تێبینینم کردووە بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی زیاتر سەرنجی خەڵک بەلای ویکیپیدیا ڕابکشێن وە لە ڕێی پێشبڕکیەوە ئامانجەکانی خۆیان بەدەست دەهێنن جا نازانم ویکیپیدیای کوردی لەو ڕووەوە تا چەند دەتوانێت ئەو دەرفەتە بڕەخسێنێت . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:١٨، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: تێگەشتم و بۆ مەسەلەی پێشبڕکێکە ڕاست دەکەیت، بەڵام بمانەوێت کاری واش بکەین، دەبێت خەڵات ئامادە بکەین. ئێمە کە خۆمان خۆبەخشین و ناتوانین خەڵات بۆ پێشبڕکێ دابین بکەین مەگەر قسە لەگەڵ دامەزراوەی ویکیمیدیا بکەین. خۆشت دەزانیت ئێستا کاری خۆبەخشی نەماوە مەگەر چۆنھا ئەگینا خەڵات (وەک پارە) دابین بکرێت، خەڵک لەسەر دەست بۆی دێت نەک پێ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٧، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بێگومان کەم تا زۆرێکیش شارەزا بووین لەیەک و هیچکامان بۆ پارە لێرەنین .بەلام جاری واش هەیە دەبێت شتێک بکرێت بۆ ئەوەی ئەم ویکییە کەمێک زیاتر بەرەوپێش بچێت . ئەگەر بکرێت ئەو هەوڵەبدەن و قسەیان لەگەڵ بکرێت کارێکی زۆر باش دەبێت وە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٣٦، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: وەڵا مەگەر @Kushared: قسەیان لەگەڵ بکات. من خۆم بەدوای ئەو شتانە نەچوومە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٣، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش لەگەڵ قسەی کاک ئارامم بۆ ئێستا واباشترە هەر مانگێک بێت، لەبەرئەوەی هەریەکێک لەم وتارانە بەزۆری لەلایەن ١ کەسەوە ئامادەکراوە و ئەمە بە دەگمەن لە ویکییەکانی دیکە هەیە، ئەوان زیاتر بەهەرەوەزی دەگەن بە وتاری هەڵبژێردراو. دەکرێت لە قۆناغێکدا بیکەینە دوو حەفتە جارێک. ئینجا ئەگەر گەیشتینە ١٠٠ وتارێک ئەوا بۆ ٣ ڕۆژ جارێک ئاوا. بۆ مەسەلەی خەڵاتیش ئەوا هەر کاتێک کۆمەڵە کەسێک بەجیدی لەسەر پڕۆژەیەک ڕێککەوتن ئەوا دەتوانین لەڕێی یوزەرگرووپ و ویکیمیدیاوە خەڵات ئامادەبکەین. بەڵام لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەرگای قوتابخانە و زانکۆکان دەکرێتەوە بۆیە جارێ بزانین بەکارهێنەرەکانمان تا چەند لە وەرزی خوێندن بەردەوام دەبن. چونکە ناکرێت ئێمە خەڵاتێکی باش دابنێین و دەستکەوتکەی کەم بێت. ئەگەر دەرەنجامی باشی هەبێت و خەڵاتیش هەبێت ئەوکاتە ویکیمیدیا بەردەوام دەبێت لە پێدانی پشتگیری دارایی بە یوزەرگرووپەکەمان. بۆیە شتەکە لەسەر جیدی بوونی ئێمە وەستاوە و بزانین لە وەرزی خوێندن چەند کەس بەردەوام دەبێت. Kushared (لێدوان) ‏١٨:٠١، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kushared:خۆی لە وەرزی خوێندن لەوانەیە کارەکە ئاسانتر بکات ئەویش لە رێگای قسەکردن لەگەڵ مامۆستایانی بەشەکانی عەرەبی و ئینگلیزی یاخود هەربەشێکی دیکە لە زانکۆکانی هەرێم کە قوتابیانی قۆناغە جیاوازەکانیان هان بدەن بۆ ئەو مەبەستە ، چونکە ئەوان لە یەکێک لە قۆناغەکانی خوێندنیان دەبێت کارێکی وەڕگێڕانیان هەبێت نمرەی خۆیان وەردەگرن ، جا ئەگەر وەرگێرانەکەیان وتارێکی ویکیپیدیا بێت ئەوە باشترە ، یارمەتی دەری پڕۆژەکە دەبن ، لانیکەم ئەگەر خەلاتیش نەبەن نمرەی خۆیان هەر وەردەگرن . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:١٧، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سندووقەکانی بەکارھێنەر

دەمباش کاک ئارام، ماندوو نەبیت. پێشنیارێکم ھەیە ئەویش کە بەکارھێنەر:سب و سندووقەکانی ناوی بگوازرێنەوە بۆ ویکیپیدیا:سندووقەکانی بەکارھێنەر و وەک ئەوەی ئینگلیزییەکەی لێبکرێت، چونکە لەوێ زۆر جوان پۆلێن کراون، ڕێکخراون، و بۆ بەکارھێنەر ئاسانترە تا سندووقی دڵخوازیان بدۆزنەوە. ھەڵبەست (لێدوان) ‏١١:٠٤، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Halbast1: زۆر سپاس و خۆتان ماندوو نەبن. ئەو پەڕەیەی ویکیپیدیای ئینگلیزی سندووقەکانی کۆنەکردووەتەوە. تەنیا باسی ئەوەی کردووە کە سندووقی بەکارھێنەر چییە، چۆن دروست دەکرێت و چۆنیش بەکاردێت. ئەوەتا خۆیشیان لەو پەڕەیە بەستەریان بە en:User:UBX داوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٨، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: ببوورە، لێم تێکچوو، مەبەستم ویکیپیدیا:سندووقەکانی بەکارھێنەر/پێشانگاکان بوو. ھەڵبەست (لێدوان) ‏١٩:٣٢، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Halbast1: ڕاستییەکەی ئەوە کارێکی باشی دەوێت. ئێمەش خۆمان سندووقەکانمان ئەوەندە زۆر نین. ھەرکاتێک زۆرتر بوون، ئاسان ئەو پەڕەیەش دروست دەکرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٦، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

RespnoseHelper.js

سڵاو بەڕێز ئارام لەوانەیە بتەوێت سکرێپتەکەت نوێ بکەیتەوە و کۆدەکانی ئێرە ڕابکێشیتە ناو سکرێپتەکەت   زۆر سوپاس! ببورە بۆ بێ ڕێزی. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٤٨، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sakura emad:، سپاس! گەر پێویستم بوو، وا دەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٩، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

‏١٨:٢٩، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

بەرانبەر لەجیاتی بەرامبەر

دەمباش @Aram:, سڵاو کاک ئارام، حەزم کرد سەیرێکی ئێرە بکەن، بینیم کە دەستکاری "بەرانبەر"تان کردبوو بۆ "بەرامبەر"، پێم وابێت لای زۆربەی خەڵکیش هەر بەرامبەر بەکار دێت، بەڵام مامۆستا دیاکۆ ڕوونی کردۆتەوە کە بەرانبەر ڕاستە. وتم نەک نەتان بینیبێت، نازانم ویکیپیدیا ڕای هەبووە لەسەر ئەم دوو وشەیە؟ ڕێز و سڵاو Daniel abdullah (لێدوان) ‏١٤:٣٧، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە ئێوەش کاک @Daniel abdullah: سپاس، من خۆم پێشتر ئەو بابەتەی کاک دیاکۆم بینیوە. لێرە وتووێژێک لەسەر ئەو دوو وشەیە کراوە، و لە یەکەم لێدوانم بەستەرم بە ھەندێ قسەی خۆم و کاک چالاکیش داوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣٥، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستان خۆش بێت کاک ئارام، ئەوەم نەبینیبوو، زۆر سوپاس، منیش لەمەودوا هەر بە بەرامبەر ئەیان نوسم. Daniel abdullah (لێدوان) ‏١٦:٤٤، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
:) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٠، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

شائەمراز

سڵاو بەرێز @Aram ئەم کاتەت باش ھیوادارم تەندروست بن، کێشەیەک لە شائەمراز ھەیە، (ی) زیاد بە وشە دەلکێنێ بۆ نمونە (بەرزایییەکانی) لێرە (بەرزاییەکانی) ڕاستە پێویست ناکا ببێت ببە (بەرزایییەکانی) چەندین وشەی تریش ئاوا لێدەکات و بێزارکەرە چاکردنیان بە دەست ئەتوانرێت لە سیستم چاک بکرێن؟   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:١٨، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sakura emad: بڕوانە ئێرە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠١، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٣٠، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەوانە جیاکردنەوەن نەک درێژکردنەوە....

کاکە ئەوە کەی درێژکردنەوەیە لە زمانی گوارانی ئەوە من بۆ ئەوە وای لێ ئەکەم تا ئەو پیتە بزوێنە کورتە جیابکەمەوە لە شێوەی ژمارە پێنج کە ئاواییە ( ەوە ) من ئەیانگۆڕم بۆ ئەمە ( ـەوە ) لە ووتارەکاندا تا بزانرێ ئەوە بزوێنی کورتە نەک ژمارە پێنج وە ئەمە ( ەوە ) هیچ مانایەک نابەخشێ و ئەتوانرێ هەر بەکاریش نەیەت لە زووەوە ڕێزمان و شێوەی نووسینی کوردی بە هەڵە و سەقەتی هێنراوە بۆ نایەڵن ڕاستی کەینەوە و شێوازێکی ستاندارد بەکاربێنین ئەیهاوار -_- GoRaN909 (لێدوان) ‏٢٠:٣٧، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

  پێشنیار: بەڕێز @GoRaN909 ئەتوانی ئاواش بکەیت (١٩٩٩ـەوە) ئەوە بە درێژ کردنەوە ھەژمار ناکرێت. بەڕێز @Aram لە نموونەی وتارەکە نوسراوە چۆن درێژ کردنەوەیە، درێژ کردنەوەی نا پێویست ئەوکاتە ڕوودەدات کە بەشێوەیەکی زیادەڕەوی درێژ کردنەوە ئەنجام بدرێت، بۆ نموونە کڕین کـــڕیـــــن، ئەندازیاری ئــەنـدازیــاری، ئەوەی ئێستا بەڕێز @GoRaN909 کردوویەتی من پێم باشە و وتارەکە باشتر دەکات   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٥٦، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@GoRaN909: ئەوە ھەر تەتویلەکەی عەرەبییە و ھەر درێژکردنەوەیە کە خۆشت وتارەکەت دروست کردووە. ئێمە جارێ نەگەیشتووینەتە ساڵی ٥٬٠٠٠ تا ئەو تەتویلە بەکاربێنین. پاشان ئەوەتا خۆت دەڵێی پاشگری «-ەوە»کە ھەر زیادەیە. کەواتە ھیچی تر بەکاری مەھێنە. @Sakura emad: من بەشی خۆم لەم پڕۆژەیە بوومە و دەزانم چی بۆی باشە و چی خراپە. گەر بڕواش بە من ناکەن، لە بەڕێوەبەرانی تر بپرسن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٢، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Aram ئێمە گفتوگۆ دەکەین بۆ ئەوەی بگەینە یەکدەنگی   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٤٧، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بێگومان گەر بەڕێز @GoRaN909 ئەو شتە بەڕاست دەزانێت و ھەست دەکات ئەمە وتارەکان بەرەو پێش دەبات تکایە با قسەی ئێمە نەتوەستێنێت! ھەروەک لەسەرەوە پێشنیارم کرد زیادکردنی یەک خەت (ـ) نابێت بە درێژ کردنەوە و وەک چاکسازی سەیر دەکرێت. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٤٨، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Serchia، Kushared، Pirehelokan، Calak، و Aza: گەر ھەڵەم، بڵێن ھەڵەیت. ئەمە دەستکارییەکەمە. ھەندێ وێبگەڕ ئەو تەتویلە دەخوێننەوە و ھەندێکیش نایخوێننەوە. ئەوەتا GoRaN909 خۆیشی وتوویەتی شتێکی زیادەیە. ڕاشکاوانە قسەی خۆتان بکەن گەر دەتانەوێت. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٤، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
من ئەڵێم پێویست بەو درێژکردنەوەیە نیە و تەنیا نووسینی کوردی سەخت دەکاتەوە. خۆ ئەمە نووسراوەی کاغەزی نیە ژمارە و پیت تێک بچن. ئەم لێکچوونە لە ھەموو زمانێکدا ھەیە. ھەر بۆ نموونە 0 و o لە لاتیندا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٤٤، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
چەندین جار ووتم چۆن کاتێ وەرگێڕان بۆ ووتارێک ئەکەیت و راستەوخۆ ئەبەسترێتەوە بە زمانەکانی ترەوە نەک تەنها بڵێت ئەم ووتارە بەزمانەکانی تر بەردەست نییە!
یەک کەس تەنیا کەسێک ڕێنمایی نەکرد و نەیوت بەو شێوەیە ئەکرێت بەڵام کاتێ شتێکی زۆر بچووک بۆ چاکسازی ئەکەم سوبحانەڵا هەمووی ئەبێتە جاودێر و زانا بەسەر ووتارەکەمەوە کە هۆکاری ئەو شتە نازانم بۆ وایە ، من هاتووم بۆ ئێرە تا ئەوەی ئەیزانم لە وەرگێڕان و نووسینی بابەتدا بیکەم چونکە ئیشی خۆمە و لە ٢٠١٠ ـەوە من لەبواری وەرگێڕان لە (ئینگلیزی بۆ کوردی) کارەکەم و بە سەدان پرۆژە و بەرنامەم وەرگێڕاوە بۆ کۆمپیوتەر و مۆبایلیش بەڵام لێرە ئەم هەموو دژایەتی و قینە بەرایەتی و ڕەتکردنەوەیە بۆ نازانم مەسەلەکە چییە! هیوادارم ئەوانەی دژایەتی من ئەکەن وەڵام بدەنەوە و هۆکارەکەی بڵێن تا بزانم لەسەر حەقن من هەڵەم یان ئەوان.... ڕێز و سڵاوم هەیە بۆت بەرێز @Sakura emad GoRaN909 (لێدوان) ‏٢١:٢٧، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئینجا وەڵا ئێوە ئاوا ڕێگربن نەوەڵا بە خەویش ناگەین بە نوێکاری و پێشکەوتن چاککردنی هەڵەی سەدان ساڵەی سەدەی بەردین ئەوەتا تۆ ( ـەوە ) پێ خراپەو پێت قبوڵ ناکرێ و کردتە هەڵەی ڕێنووس و زمانەوانی لەسەر من ئیتر چۆن ئەگەیتە ئەو ساڵەی ئاماژەت پێداوە، نازانم بۆ ئەبێ کورد هەر چاولێکەری عەرەب و فارس و تورک بێ و لەوانەوە زمانی خۆی داڕێژێت و پیتەکانی ئەوان بەکاربێنێت بۆ کاتێ کەسێک بیەوێ چاکسازی و نوێکاری و شتێکی جیاوازی تایبەت بە کوردان بێنێتە ئاراوە هەمووان ئەکەونە دژیاتی و ڕێگریکردنی!
من ڕاستە درێژکردنەوەم بەکارهێناوە وەک پێشتریش ووتم بۆ جیاکردنەوەیە نەک وەک تێکدان و جوانکاری نووسین خۆی لە بنەڕەتە ئەو بزوێنە کورتە بوونی هەیە لە سیستەمی یونیکۆدی جیهانیدا وەک چۆن لێرە ئەم ( ھ ) بەزۆرە ملێ خراوەتە ناو زمانی کوردی و هائی ( ه ) عەرەبی قبوڵ ناکەن ئەتوانن بەهەمانشێوە بۆ بزوێنە کورتەکەش هەمان سیاسەتی ناچارکردن بەکاربێنن بۆ لەجیاتی ئەمە ( ە ) لە کۆتایی وشەدا ئەم هێمایە بەکاربهێنرێت ( ﻪ ) کە خۆی سەربەخۆیە و هێمای درێژکردنەوەی لەگەڵدا نییە... GoRaN909 (لێدوان) ‏٢١:١٥، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سوپاس بۆ پێشنیارەکەت باشە تێناگەم خراپی ئەوە تەنها هێڵە لەچیدایە ئاوا کردی بە هەڵەیەکی شاخدار لەسەر من کاکی بەڕێوەبەر @Aram ببورە تۆ کێشەت چییە بەرێزم لەگەڵ شێوە نووسین و ووتارەکانی من! بۆچی هەمیشە لەدوای من دووبارە دەستکاری بابەتەکان ئەکەیتەوە واتە جەنابت زۆر شارەزایت و ئەو خەڵکە هیچ نازانێ لە زمانی دایکی خۆی؟ ئەکرێ بە ڕاسکاوانە بڵێی کێشەت چییە چونکە بەراستی ئەم شتانە زۆۆۆر ناخۆشن بۆ من بەو شێوە هەڵسوکەوت و قبوڵ نەکردن و ڕەتکردنەوەی ووتار و نوێکارییەکانی من لەم سایتە کە وەک ئاماژەی پێدراوە بۆ هەموو کەسێکە و ئەتوانی دەستکاری بکات بەڵام لێرەش هەر کۆمەڵێک خۆیان کردووە بە دەمڕاستی خەڵک و بەس خۆتان بە ڕاست ئەزانن و تەواوی دنیا هەڵەن نــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــەخـــــــــــــــــــــــــــــــێـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــر ئێوە هەڵەن. GoRaN909 (لێدوان) ‏٢١:٠٥، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێزان @Aram، @GoRaN909، @Pirehelokan: تکایە با بابەتەکە نەبێت بە کەسی، و ھێمنانە تر بدوێین، ئەگەر بنووسین ١٩٩٠ەوە یان ١٩٩٠ـەوە ھیچ کێشەیەک دروست ناکات ئامانجی ئێمە لێرە بەرەو پێشبردنی زانستنامەکەیە بەڕاستی ھەر کامەیان بێت خوێنەر ھەر تێدەگات، ئێمە ئەو وتارانە بۆ خوێنەر دەنووسین بۆ خوێنەر ١٩٩٠ەوە بێت یان ١٩٩٠ـەوە جیاوازییەکی بەرچاوی نییە و ئەزانن مەبەستی نووسەر لەچیدا بووە، بەڕێز ئارام بۆ ئەو مەبەستەشی کە وتم گەر بەڕێز @GoRaN909 دەزانێـت و ھەستدەکات کارێکی ڕاست دەکات با بیکات و قسەی ئێمە نەیوەستێنێت و ساردی نەکاتەوە لە چالاکی —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٤٢، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
وە شتێکی تریش ھەیە حەزدەکەم بیڵێم بەڕێز ئارام تۆ ماوەیەکی زۆر زۆر زۆرە لێرەیت بەبەراوردی بەکارھێنەرێکی نوێ، وە جگە لەوەش مافی بەڕێوەبەری ڕێگای داوە Experienceی ویکیپیدیا بکەی بەشێوەیەکی بەرز و شارەزاییەکی باڵا بەدەست بێنی لە چۆنییەتی کارکردنی ویکیپیدیا، نابێت چاوەڕێ بکەیت بەکارھێنەرێکی نوێ یان نیمچە نوێ شارەزایی نەک وەک ئێوە، وەک نیوەی ئێوەش بێت، ئێستا ئێمە لێرە من و تۆ و بەڕێز گۆران قسەمان دەکرد، من بە پێویستم نەزانی تۆ بچیت ھەموو بەڕێوەبەران کۆ بکەیتەوە   بۆ ئەوەی تەنھا (-) خەتێک بە درێژ کردنەوە ھەژمار بکرێت —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٥٢، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@GoRaN909: بۆ مەسەلەی وەرگێڕانەکە، کێشەکە لای خۆتە. ئەوەتا کۆمەڵێک بەکارھێنەر ئەو ئامرازەیان بەکارھێناوە و لەڕووی گرێدان بە ویکیییەکانی ترەوە، کێشەشیان نییە. ھەوڵ بدە ھەڵبژاردەکانت بگەڕێنیتەوە بۆ باری بنچینەیی. ڕەنگە ئاوا چارەسەر ببێت. ئێمە دژایەتی ناکەین. تەنیا ئەوە دەکەین کە بەشی زۆری کۆمەڵگەکە پێی دروستە (کە پشتیش بە سەرچاوەکانی دەرەوەش دەبەستین)، بەڵام زۆر جار ھەر ڕای کۆمەڵگەکە گرنگترە. ئێمە دژایەتی ناکەین. چۆن چاوەڕێ بووم کاک Pirehelokan بڵێ وایە، ئاواش چاوەڕێ بووم بڵێ ئارام تۆ ھەڵەیت. کاکە دڵنیا بە من و ئەو بەکارھێنەرانەی وا تەمەنێکە لێرەن، چاک دەزانین چی بۆ ویکیپیدیا باشە. ئەوەی درێژکردنەوەی کە تۆ دەڵێی درێژکردنەوە نییە، بەبێ چاولێکەریی ھیچ شوێنێک ئەو قسەیەمان کردووە و تەنانەت وەک وتیشم ئەوە تەنیا قسەی خۆم بوو بەکارھێنەرانی تریش کەسیان کەسیان ناچار نەکردووە تا بە دڵی ئەوان لێدوان بدەن و ھەرکەسەو خۆی لێدوان دەدات. ئینجا ئەسڵەن لێرە ئەوەندەی دژی وشەی تورکی و فارسی کار کراوە، لەکاتێکدا لەدەرەوەی ویکی باس باسی زمانەکانی ترە جگە لە کوردیی بێچارە! حەتا لە ویکیپیدیاش وشە بۆ زمانی کوردی داناتاشین چونکە ئەوە کاری ویکیپیدیا نییە. بەگشتی ئەوەی قسەیەک دەکات، دەبێ بەڵگەی بۆ قسەکەی ھەبێت. بۆ مەسەلەی ھائەکە، وتراوە کە ھائە عەرەبییەکە بەکارنەیەت و «ھ» بەجێی بەکاربێت. واتە عەرەبییەکەمان لە پیتەکانی کوردی وەدەر نا و دانەیەکی ترمان وەک جێگرەوە بۆی زیاد کرد، بەڵام بۆ مەسەلەی «ﻪ» جیاوازە و نەتوتووە بەجێی ھیچ پیتێک بەکاری بێنین و تەنیا وتووتە کە «ﻪ» زیاد بکرێت؛ دەی ئاوا پیتێک یان نووسەیەک بۆ زمانی کوردی زیاد دەکەین لەکاتێکدا ئێمە لە ویکیپیدیا ھیچ کارە نین تا پیتێک یان نووسەیەک بۆ زمانی کوردی زیاد بکەین. وا بزانم جیاوازیی حاڵەتەکانی ھائەکە و «ﻪ»ت بۆ دەرکەوت. کاکە من خۆم فەرز ناکەم و حەزیش دەکەم پێت بڵێم کە من ھیچ کێشەیەکم لەگەڵ تۆ نییە و بگرە ناشت ناسم. بۆ مەسەلەی ئەوەش کە توانجەوە وتت پێت وایە من لەوانی تر شارەزاترم و بەتایبەتتر لە کوردیش، ئەوا دڵنیات دەکەمەوە کە ئێوە ھەڵەیەکی باشی ڕێنووسی و خاڵبەندیتان ھەیە، و ڕەنگە ڕۆژێک بێت و بڵێی ئارام تۆ ڕاستت فەرموو. بچووکترین ھەڵەی ئێوەش ئەوەیە کە بەجێی «وڵات» دەنووسی «ووڵات». لە کوردیدا ھیچ وشەیەک بە بزوێن دەست پێ ناکات کە لێرەدا «وو» بزوێنە. ئیتر ڕوونە! من ئەوانە و ھەندێ کێشەی تری شێوازی وتارەکانت چاک دەکەمەوە. بزانە کە منیش سەرەتا ئەو ھەڵانەی تۆم کردووە و بە تێپەڕبوونی کات ڕێنووسە دروستەکەش فێر بوومە. من دەزانم کە کێ ئەزمووندارە و کێ بێئەزموون. کێ دروستە و کێ ھەڵە. ھەر بەکارھێنەرێک بەس بجووڵێتەوە، دەزانم نیازی چییە. با لەگەڵت درێژەی پێ نەدەم و گەر ھەر لەگەڵ منیش ناگونجێیت و پێت وایە من لەم کۆمەڵگەیە گێرەشێوێنم، ئەوا فەرموونە ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر) و سکاڵام لێ بکەن. ئیتر کۆمەڵگەش با قسەی خۆیان بکەن. زۆریش بێباکم گەر بتوانی بەدەرکردنم بدەیت و تۆ کە کەسێکی لە من باشتری، بەجێی من خزمەت بکەیت و بگرە دڵیشم خۆش دەبێت کە کەسی لە من بەتواناتر و لێزانتر لەجێی من خزمەت بکەن. @Sakura emad: لەسەرەوەش وتم من دەزانم کێ لە چی شارەزایە و بۆ چ شتێ پرس بە کێ بکەم. بانگی ئەوانیشم نەکردووە تا بێن و لای من بگرن. بۆ مەسەلەی ئەو درێژکردنەوەیە لەسەرەوە من و Pirehelokan چەند کێشەیەکمان خستووەتە ڕوو. تۆ دەڵێیت تەنیا خەتێک کێشە دروست ناکات. ئاخر چۆن نایکات؟! باشە تۆ دەزانیت ئەم وشەی «سە‌ر‌ە‌د‌ا‌و‌»ە چەند نووسەیە؟ ئەمە شتێکە کە ئێستا تۆ لێت دیار نییە و لەنێو ھەندێ لە وتارەکانیش زۆرە یەکێکە لە گەورەترین کێشەکانیش کە خۆشبەختانە تووڵامراز بەم دوایییە توانیی چارەی بکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٩، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Aram و @GoRaN909 پێم باشە تۆزێک ئارامتر بین، کەس سکاڵا لەکەس ناکات و کەسیش ڕەخنە لەکەس ناگرێت ئێمە زۆر بە شارستانیانە و نیازچاکانە گفتوگۆ دەکەین تا بگەین بە ئەنجامێک جگە لەوە بۆ شتێکی تر لێرە نین. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٤٧، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
وە جگە لەوەش کەس ناتوانێت تۆ بەدەرکردن بدات، سێ نیشانەکەی سەر پەڕەی وتووێژەکەت بەڵگەیە لەسەر کارە چاکەکانت بۆ ویکیپیدیا بۆیە تکایە قسەی وامەکە  . —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٢٢، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە پەڕەی بەکارھێنەری «Aram/ئەرشیڤی ٨».