درێژکردنەوە
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
درێژکردنەوە یان کشاندن یان فراوانکردن (بە عەرەبی: تطويل یان تمديد) (بە فارسی: کشیدە) بەکاردێت بۆ درێژکردنەوە یان کشاندنی مەودای ڕاستەقینەی نێوان پیتەکان، لە زمانی کوردی و سەرجەم ئەو زمانانەی کە لایەنی نووسینیان لە ڕاست بۆ چەپە دەتوانرێ کەڵک لەم ھێمایە وەربگیرێت کە زیاتر وەک جوانکارییەک بەکاردێت لەکاتی نووسیندا.
نموونە: (زمــــــــــانــــــــــی کــــــــــوردی شـــــیـــــریـــــنـــــە)
نموونەی نووسینێک لە دۆخی ئاسایی و کاتێک ھێمای درێژکردنەوەی لەگەڵدا بەکارھاتبێ.
وشە | ماناکەی | ئاسایی | درێژکردنەوە |
---|---|---|---|
al-ḥamdu | ستایش | الحمد | الـــحـــمـــد |
Raħīm | میھرەبان | رحیم | رحـــــیـــــم |
کۆدی ستانداردی ئەم ھێمایە لە سیستەمی یونیکۆد بریتییە لە U+0640 و بەناوی Arabic Tatweel تۆمارکراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە درێژکردنەوە تێدایە. |