لێدوانی بەکارھێنەر:Aram/ئەرشیڤی ١

دوایین لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن ئارام بکر لە بابەتی نێوان ویکی
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Aram/ئەرشیڤی ١!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٧٧ وتار و ١٦٢ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- > kushared (لێدوان) ‏٠٦:٥٢، ٢٧ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

وتارە نوێکان

سڵاو! دەستخۆش بۆ دەستکارییە بەنرخەکانت! ویستم ئاگادارت بکەمەوە کە لەکاتی وەرگرتنی وتارەکان لە ویکیپیدیاکانی ترەوە، داڕێژەی بیرخستنەوەی ویکی بەکاربھێنیت بۆ ئەوەی وتارەکان جوانتر و خاوێنتر بن. :)!—ژیـار وتووێژ ‏١٠:٠٣، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Lost Whispers: زۆر سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت. بەرز دەینرخێنم. ئارام بکر (لێدوان) ‏١٠:١٨، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

شێوازی نووسین

سڵاو دووبارە، تکایە لەکاتی نووسین فاریزەکان لە وشەکان جیامەکەرەوە (نم: کوردستان ، ئێراق   ھەڵەیە) ئەبێت فاریزەکە بە وشەکەوە بلکێندرا (کوردستان، ئێراق   ڕاستە) بۆ زیاتر تکایە وپ:نک بخوێنەوە. دەستکاریکردنێکی خۆش!—ژیـار وتووێژ ‏١٥:١٢، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@Lost Whispers: دووبارە سڵاو لە تۆش کاک ژیار، لە ڕاستیا من ئەوە ئەزانم و سووچی من نییە، بەڵکو ئەو بەڕێزانەی پێش من بەو شێوەیە نووسیویانە (نم: لەساڵی ۱۲۳٤ دا ، ...) بۆیە منیش پێموابوو ئەوەی ئەوان درووستە. بەھەرحاڵ چاکسازیان تێدا ئەکەمەوە. سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت. ئارام بکر (لێدوان) ‏١٥:٣٨، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەندامانی تریش بێ ھەڵە نین بە دڵنیاییەوە، مەبەستم نەبوو بەسەر تۆی بھێنم، بەڵام ئێستا کە زانیت ئەو شێوازە دروست نییە دەتوانیت کە بەر چاوت کەوت چاکیان بکەیت. دەستکاری کردنێکی خۆش!—ژیـار وتووێژ ‏١٦:٠٤، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

تەختەکلیلەکەت

سڵاو ئارام گیان! دەستت خۆش بێت بۆ دەستکارییە بە نەرخەکانت. ویستم ئاگادارت بکەمەوە لە تەختە کلیلە نا ستانداردەکەت. ئەگەر سەرنجت دابێت دوای دەستکارییەکانت تاگێکی زەردی لێ دەدرێ کە نووسراوە بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد لەسەری. ئەمە واتای ئەوە دەدات کە تەختەکلیلەکەت پیتی ناستاندارد بەکار دەھێنێ. بۆ نموونە لە جیاتی ک، ک بە کار دێنێت، ھەرچەندە لە وشەکاندا تێبینی ناکرێت (ک: کار، ک: کار) بەڵام کێشە بۆ ئێمە دروست دەکات. و ھەروەھا ھەندێک لە کیبۆردەکان پیتی ەـی (بزوێن)ـی ناستاندارد بەکار دەھێنن کە دیسانەوە کێشەی ترمان بۆ دروست دەکەن! بۆیە تکایە کیبۆرد یان تەختەکلیلەکەت بگۆڕە بە دانەیەکی کوردی ستاندارد تا ئەم کێشانە نەیەتە سەر ڕێمان. و دووبارە سوپاس و بە ھیوای بەردەوامی و بەشداری زیاتر. دەستکاریکردنێکی خۆش!–◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٩:١٥، ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine: سڵاو لە تۆش کاک ژیاری بەڕێز! دەستی تۆش خۆش بێت و زۆر سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت. من تەختەکلیلی Advanced Kurdish Keyboard بەکاردەبەم و بە بۆچوونی من زۆر نایەبە و ئەوەندەی من بزانم تەنھا لە پیتی ھائـ کێشەی ھەیە کە (ە)ی عەرەبی دەنوسرێ بەجێی (ھ)ی کوردی، وە لە بەکارھێنانی بزوێنی (ە) پێموانییە کێشەی ھەبێت، وە پیتی کی کوردی بەجیا تێدایە و کی عەرەبیش بەجیا. سەبارەت بە پیشاندانی بەکارھێنانی نووسەی ناستانداردیش تا ئێستاش من وامزانیوە کاتێک ئەوە پیشاندەدرێت کە لە کورتەی دەستکاری: تاگی (ڕێنووس) بکەیت. ئایا من ھەڵەم؟ لەکۆتاییدا ئەگەر تەختەکلیلێکی باشتر شک دەبەیت، ئەوا خۆشحاڵ دەبم ئەگەر ئاگادارم بکەیتەوە. دوبارە زۆر سوپاس بۆ گرنگیپێدانەکانت بۆ من.ئارام بکر (لێدوان) ‏١١:١٥، ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارام بکر: دەستتخۆش بۆ ئاماژە دان بە پیتی (ھ)ـکەش. ڕاستە. ئێستا لە ویکی بڕیاردراوە کە تەنھا (ھ) بەکاربێ نەک (ە) عەرەبی. بۆ بەکارھێنانی کیبۆردەکەش، بە پێی سیستمی مۆبایل یان کۆمپیوتەرەکەتە. ئێستا بە ھیوای ئەوەم کە وپ:نک بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی بزانیت کە چی باسە، و ھەر لەو پەڕەیەش بۆ ھەردووک سیستمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید پێشنیاری تەختەکلیلی دروست و پەسەندکراو دراوە. ئەگەر کورتەی دەستکاری بە ھەڵە بەجێ بھێڵی ھیچ تاگێک دەرناکەوێ، ئەو تاگە تەنھا بۆ تەختەکلیلە نا ستانداردەکان دەردەکەون. بە ھیوای بەشداری زیاتر و ھێنانی زانیارییەکانت بۆ ویکییەکەمان. دەستکاریکردنێکی خۆش!–◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٢٦، ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

پەیوەست کردن

زۆر سوپاسی دەستکارییەکانت دەکەم و ھیوادارم بەردەوام بیت ...

من ئێستا دەمەوێت ئاگادارت بکەمەوە لە ھەڵەکەت لە پەیوەستکردنی وتارەکاندا: تۆ وشەکان بە تەواوەتی دیاری ناکەیت (بۆ نموونە: مانگایەکی) ھیوادارم ئەمە دووبارە نەکەیتەوە ...

دەستکارییەکانت و وردبینییەکەتم بەدڵە، بەردەوامبە ... بژیت صلصة صويا (لێدوان) ‏٠٢:١٤، ١٦ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@صلصة صویا: سڵاو بەڕێز صلصة صویا! شایەنی نییە ئەرکی خۆم بوو وە لەڕاستیدا پێموابوو کە ئەوەی من دەیکەم ڕاستە، بەڵام ئێستا تێگەیشتم ھەڵەیە. چی تر دووبارە نابێتەوە و زۆر سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت و گرنگیپێدانەکانت. بەرز دەینرخێنم. —Aram وتووێژ ‏٠٦:٤٢، ١٦ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

"و" دروستە نەک "وە"

سڵاو. لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ئێمە ھەر "و" بەکاردێنین بۆ بەستنەوە (فڵان و فیسار) ھەر واش بووە. خۆی وا دروستە، نەوەک فڵان وە فیسار. دەستخۆش بۆ بەشدارییەکانت و بە ھیوای بەردەوامی. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٢:١٦، ١٦ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine: سڵاو لە تۆش کاک ژیار! ئەگەر مەبەستت بوونی فاریزە بێت وەک لە یارمەتی:ناوەڕۆک باس کراوە لە پێش ئامرازی لێکدەری (وە، یا، یان)ەوە، بە مەرجێک نەکەوتبێتە سەرەتای ڕستەوە، وەک: نە تۆ ھاتبووی بۆ کۆبوونەوەکە، وە نە ئاراسی ھاوڕێت. ئەوا بە بۆچونی خۆم و ئەم نموونەیە ئەوەی من بێ کێشەیە و دروست ئەنجامم داوە خۆ ئەگەر بەدەر لەمە (فاریزە)بێت و ئەو ھەڵەیەشم کردبێ ئەوە داوای لێبوردن ئەکەم چون ئەگەر مەبەستت وتاری ڕەمەزان بێت، ئەوا ھەڵەی زۆر زۆری تێدا بوو، بەڵام بەمەوە ناوەستم و بەردەوام دەبم پشت بە خوا. سپاس بۆ گرنگیپدانەکانت. —Aram وتووێژ ‏٠٦:٣٧، ١٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ناھ، باسی بۆر ناکەم باسی وە و و دەکەم. تۆ وە بەکاردێنی بۆ جیاکردنەوەی وشەکان (فڵان وە فیسار) ئەمە مەکە، تەنھا پیتی واو بەکار بێنە. ئەگەر لە ڕێنماییەکان /وە/ـی داناوە ھەڵەیە و دەبێ نوێبکرێتەوە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٦:٤٨، ١٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ!

  نیشانی کاری بەکۆمەڵ
پێشکەشە بە ئارام بکر بۆ بەشدارییە بە نرخەکانی لە پاڵ من و صلصة صویا بۆ پەرەپێدان بە وتاری وەن پیس. ھیوادارم ھەر ئاوا گیانی ھاوکاریت تیا بێت و بەشداری گرنگتریشت لێ ببینین. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:٥٨، ١٨ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine: زۆر سوپاس بۆ خەڵاتە قەشەنگەکەت. زۆر سوپاسی بەڕێزت و بەڕێز صلصة صویا ش ئەکەم لە سەرجەم بەشدارییەکانتان لە وتارەکەدا، و ھەرکاتێک پێویستیتان بە من ھەبوو یان بۆ بەسەرداچوونەوەی وتارەکان ئەوا من ھەردەم لە خزمەتتانام تەنھا ئاگادارم بکەنەوە. —Aram وتووێژ ‏١٩:١٧، ١٨ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکاری

مامە ئارام گیان بۆ ئەم ئامرازانە پێویستم بە یەکێک ئەبێت تاقیان بکاتەوە و تۆش بە گونجاوترین دەبینم بۆ ئەم کارە. ئێستا تکایە سەیری پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان بکە و چەند جارێک پاکسازی بکە بزانە ھیچی نوێ تێبینی دەکەی؟ ئایا پشتینەیەکی مۆر لەسەر ناوەکەت دەرەکەوێ ئێستا؟ گەر ھیچ نەگۆڕا بوو لە بەشی ئامرازەکان لە ھەڵبژاردە>ڕواڵەت دووەم ئامراز کارا بکە و ئەوکات سەیر بکەرەوە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٣٧، ١٨ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine: پێش دەستکاریکردنی بەشی ئامرازەکان... تەنھا ناوی وتارەکان بە ڕەنگی مۆری ئەستوور پیشاندەدرێت و ھیچی تر. نەخێر، ھیچ پشتێنەیەکی مۆر لەسەر ناوەکەم دەرنەکەوت. دوای دەستکاریکردنی بەشی ئامرازەکان... بەڵێ، ئێستا باکگراوندێکی شینی کاڵ لە ھەموو شوێنێک لە ناوەکەکەم دراوە جگە لە واژۆکەم، بەڵام تەنھا لە شێوازی کۆمپیوتەر دەردەکەوێت نەک بینینی مۆبایلی. —Aram وتووێژ ‏٢٢:٤٥، ١٨ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستت خۆش بێت. :) ◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٢:٥٣، ١٨ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بەخێربێیت!

سڵاو، Aram، و بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! ھیوادارم ئەم کۆمەڵگەیەت بە دڵ بێت و بڕیاری مانەوە بدەیت. بە داخەوە، یەکێک یان زیاتر لەو پەڕانەی تۆ دروستت کردبوون لەوانەیە لەگەڵ ھەندێک لە سیاسەتەکان و ڕێساکانی ویکیپیدیا نەگونجێت، و لەوانەشە زوو بسڕدرێتەوە.

پەڕەیەک ھەیە بە ناوی یەکەم وتارت کە چەند ئامۆژگارییەکی تێدایە، و لەوانەیە پێویست بکات بیخوێنیتەوە. ئەگەر لە شتێکدا سەرت لێ تێک چووە و پێویستیت بە یارمەتییە، تکایە لە پرسگا پرسیار بکە، تا بەکارھێنەرە پێشکەوتووەکان ھەموو پرسیارەکانتان وەڵام بدەنەوە! ھەروەھا دەتوانیت لەسەر ئەم پەڕەیە {{یارمەتیم دەوێت}} دابنێیت، دواتر یەکێک دەیبینێت و یارمەتیت دەدات. لە خوارەوە چەند بەستەرێک ھەن کە دەتوانن بە خێرایی وەڵامی پرسیارەکانتان بدەنەوە:

ھیوادارم چێژ لە مانەوەت ببینیت و ببیت بە ئەندامێکی ھەمیشەیی! تکایە ھەمیشە بیرت بێت کە وتووێژەکانت واژوو بکەیت بە دانانی چوار دانە لە ~ (~~~~) لە کۆتایی وتووێژەکانتدا، ئەمە بە شێوەیەکی خۆگەڕ ناوەکەت و ڕێکەوت و کاتی نووسینەوەی لێدوانەکەت پشان دەدات. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان ھێشتا وەڵامت دەست نەکەوتووە، تکایە پرسیارە دووپاتکراوەکان بخوێنەرەوە، لەوانەیە پرسیارەکەت لە مێژە وەڵام درابێتەوە، یانیش دەتوانیت لەسەر پەڕەی وتووێژەکەم پرسیارێکی نوێ بکەیت. دووبارە بەخێربێیت! ~~~~ ◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٢١، ٢١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

عەلی سادقی بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا

 

تاگێک داندراوە لەسەر عەلی سادقی کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

زۆرینەی وتارەکە بە زمانی فارسی نووسراوەتەوە

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەمە پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کەرتە کردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت "دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە". کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لا مەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٢١، ٢١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

سەلام

برا گیان تۆ فارسی دەزانیت!؟ بۆ {{Chembox}} پرسیار دەکەم.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:١٢، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

علیک سلام کاک @Épine: گیان. بەداخەوە نەخێر، من تەنھا تا ڕادەیەک زمانی ئینگلیزی ئەزانم و ئەگەر ھەرچیم پێ بکرێ بەوەندە لەخزمەتام —Aram وتووێژ ‏١٥:٣٩، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
من ئێستا بە فری لە ئینتەرنێتم ئەگینا ھەر وەرگێڕی گووگڵ بەکاردەبەم. بەڵام مەگەر بتوانی بۆمیان وەربگێڕیتە سەر ئینگلیزی بە وەرگێڕێک، ئەگەریش نا پێویستە زیاتر چاوەڕێ بکەیت تا دەگەڕێمەوە ماڵەوە!--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٤٤، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆرباشە @Épine: گیان، ھەروەھا منیش ھەر وەرگێڕی گووگڵ بەکاردەم بەڵام بەبێ ئینتەرنێت (ئۆفڵاین). تۆ ئەتوانیت بەستەرەکەم بۆ بنێریت تا دەس بەکار بم وە پێم بڵێ کام زمان بۆ کام زمان وەرگێڕم. —Aram وتووێژ ‏١٥:٥١، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
لە "شناساگرھا" و "خطرات" دەستپێبکە و وردە وردە ئەوانی تریش دەکەین 💜--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٥٤، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Épine: ئەبێت بمبووری من ھیچ وشەیەکی فارسی وەک "شناساگرھا" و "خطرات" نابینم! پێم وابوو تەنھا کاری وەرگێڕان بێت بەڵام ھیچ وشەیەکی فارسی نابینم ھەرچەندە من تا ئێستا دەستکاری داڕێژەم نەکردووە. وە من داوای بەستەرم کرد کە ڕاستەوخۆ لەڕێی کرتەکردن لێی بچمە ناو کاری وەرگێڕانەکەوە ئەگەر ئەتوانی بەستەرەکەم بۆ دانێ لێرە. —Aram وتووێژ ‏١٨:٥٠، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
مامە ئارام گیان، وتم ھەر بۆمیان وەرگێڕیت بە بەکارھێنانی وەرگێڕی گووگڵ (یان ھەر وەرگێڕێکی تر بێت). بۆیە ئەو داڕێیە ئەمەندە دواخرا چوون چەند داڕێژەیەکی زۆری تر بەکاردەبات. ئەو بابەتە لەولا دانێم، زۆرجار چەند بەکارھێنەرێک ھەمان ھەڵە دەکەنەوە کە پێویست ناکات بۆ ھەر یەکەیان دیسانەوە لەسەر پەڕەی وتووێژیان بنووسیتەوە. بۆ نموونە ئەگەر تەختەکلیلیان ناستاندارد بوو، {{subst:ناستاندارد}} لەسەر پەڕەکەیان دابنێ. بۆ تاگەکانی ئاگاداری تر وەک خراپکاری و ھتد، {{داڕێژەکانی ویکیپیدیا}} ببینە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٥:٥٣، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بەسەرداچوونەوە

سڵاو مامە ئارام، وابزانم من و تۆ تەنھا کەسین لە ئێستادا کە تاقەتی بەسەرداچوونەوەی وتارەکانمان ھەبێت! گەر حەزت کرد، تۆش ببە بە پەرەپێدەر و خۆت تۆمار بکە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٢:٢٠، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە تۆش کاکە @Épine: گیان! "خۆم زۆر بە خۆشحاڵ ئەزانم کە ویکی خۆمان کەسێکی لێزانی وەک بەڕێزتی تیایە". و من زۆر حەزم لە بەسەرداچوونەوەی وتارەکان ھەیە، چون زۆر بەوردی ئەیانخوێنمەوە، بەڵام زیاتر بۆ ڕاستکردنەوەی ھەڵەی ڕێزمانی/ڕێنوسی (وشەکاری)یە وە ئەگەر بێینە سەر پەرەپێدانیش پێیان، ئەوا من تەنھا سەرچاوەکانم لە ویکی ئینگلیزییەوە وەرئەگرم. سوپاس بۆ پێشنیارەکەت و ئەگەر ئەتوانی ھەندێ ڕوونکردنەوەی ترم بدەیتێ لەسەر ئەندام بوون لەو بەشە تا زیاتر شارەزا بم. —Aram وتووێژ ‏١٣:٤٦، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەموو کەسێک لە پێڕستی پەرەپێدەران جێی دەبێتەوە تەنانەت ئەگەر بەسەرداچوونەش زیاتر نەکات. لە ویکیپیدیا بەسەرداچوونەوە زۆر گرنگە، مەگەر ئەوەش پەرەپێدان نەبێت بە ئاست و کوالێتی وتارەکە؟ کاری پەرەپێدەران بە گشتی ئەوەیە بەسەر وتارەکان بچێتەوە و ئاماژە بە کێشەکان بدات لەسەر پەڕەی وتووێژەکەی (کە خۆت زۆرجار ئەمەش دەکەیت) و چاککردنەوەی ھەر کێشەیەکە کە وتارەکە ھەیبێت و زیادکردنی زانیاری و ڕێکخستنەوەی ڕستەکانە تا شیاوتر و زانستنامەیی تر دەربکەون، ھتد. شمولی خۆتان دەکات بۆیە پێشنیارم کرد ^_^--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٦:١٨، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەمەشی بۆ زیاد بکەم: وتارە ھەڵبژێردراوەکان ھەڵدەسەنگێنینەوە تا ئەوانەی بێکەڵکن دووبارە بە پرۆسەی پاڵاوتن بڕۆنەوە. ئەگەر سیاسەتەکان ئەپدەیت کران، ئێمە بەسەر وتارەکان دەچینەوە تا بزانین کامیان چی تر نابێت ھەڵبژێردراو بێت (لە حاڵەتی دەگمەن سیاسەت ئەگۆڕدرێت)، و ھەروەھا وتاری ھەڵبژێردراویش دەنووسینەوە! بەھیوای ئەوەی تۆش بتوانیت وتارێکی ھەڵبژێردراو بنووسیتەوە لە داھاتوو.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٦:٢٢، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ھیوادارم بتوانم کارەکان وەک بەڕێزت ڕاپەرێنم. سپاس.
  پێشنیارەکەت پەسەند کرا.Aram وتووێژ ‏١٥:٣٩، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ!

  نیشانی سەرەکی
نیشانەی مانـــــدوو بوون Gyan333 (لێدوان) ‏١٧:٣٧، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاسی خەڵاتەکەت ئەکەم. —Aram وتووێژ ‏٠٦:١٢، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە


نوسینی کوردی

سوپاس بۆ دەستکاریەکانت لە ١٥٠٣، ١٥٠٤ و ١٥٠٥ ، چۆن ئەوە چارەسەر بکەم .

سڵاو @Twana.ismail:! پێش ئەوەی وەڵامی پرسیارەکەت بدەمەوە دەبێت لە کاتی وتووێژکردندا ڕێساکانی وتووێژ لەبەرچاو بگریت. ئێستا بۆ پرسیارەکەت ڕەنگە پەیوەندی بە تەختەکلیلەکەتەوە ھەبێت و پێشنیار دەکەم بیگۆڕیت بە دانەیەکی کوردی ستاندارد ئەگەریش نا لە کاتی دەستکارییەکانت لەسەرەوە کۆمەڵێک ئامراز کە لە شێوەی چوارگۆشەن لە پاڵ یەکدا و ھەریەک لەوان فرمانێکی تایبەتی ھەیە، و دوگمەی دووەم لەلای ڕاستەوە چاکسازیی نووسە عەرەبیەکان دەکات. و بۆ تاقیکردنەوەی ئامرازەکانی تریش دەتوانی لە خۆڵەپەتانێ تاقییان بکەیتەوە. لە کۆتاییدا ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو ئەوا دەتوانی لە پرسگا پرسیارەکەت بکەیت و بە زووترین کات لەلایەن بەکارھێنەرانی شارەزاوە وەڵامت دەدرێتەوە. دەستکاریکردنێکی خۆش، —Aram وتووێژ ‏١٥:١٦، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس كاكه‌،ده‌رباره‌ی ڕێساكانیش ماوه‌یه‌كی زۆره‌ دابڕاوم له‌ ویكی بۆیه‌ هه‌ر شتێكی ده‌ره‌وه‌ی ڕێساكانت بینیبێ ئه‌وه‌ بزانه‌ ته‌نیا له‌بیرچونه‌وه‌ (٢ ساڵ زیاتره‌ دابڕاوم هه‌تا ڕادێمه‌وه‌ كاتی ده‌وێ) و ناشاره‌زایم بووه‌ له‌و سیسته‌مه‌ نوێیه‌(كه‌ هه‌ست ده‌كه‌م نوێیه‌ وزۆر شت گۆڕاون). دوباره‌ سوپاس بۆتۆ و هه‌روه‌ها به‌خێربیت بۆ ویكی (هه‌رچه‌نده‌ دره‌نگیشه‌ ) . توانا (لێدوان) ‏١٦:٣٢، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بەستەر وەڵام

سڵاو مامە گیان. ویستم ئاگادارت بکەمەوە کە بەستەرەکانی فری بەیسک بە ھیچ دیڤایسێک کار ناکات جگە لە مۆبایل و ئەو سێرڤسەی پەسەندی کردووە. بۆ نموونە ئەو بەستەرانە بە کۆمپیوتەر و ئایپاد و... ھتد، کار ناکەن.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٢:٥١، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە تۆش کاکە گیان. من زۆر بە دەگمەن ھێڵی ئینتەرنێت بەکاردێنم و ھەر بۆیە ئەو بەستەرەشم داناوە. کەواتە وەک ھەموو جارێکی تر کارێکم بۆت ھەیە و ئەزیەت بکێشە لە ماڵپەڕە فەرمییەکە بەستەرەکە وەربگرە و بەجێی ئەم دایبنە. ھەڵبەتە یەکەم جاریشمە. سپاس بۆ ئاگادارکردنەوە و بەردەوامیت، —Aram وتووێژ ‏١٣:٢٤، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

لۆگۆ

دەستەکانت خۆش ئارام، نەمدەزانی کە لەو جۆرە شتانەدا شارەزایت، لەوەی پێموابوو زیاتر لێزانیت، لە داھاتوودا کارێکی زۆرمان دەبێت بە یەکەوە، بە ھیوای سەرکەوتن.

تێبینی: بۆ وێنەکە لە پەڕەکەی ئێپیندا وەڵامم داوەتە کە چی بکەیت صلصة صويا (لێدوان) ‏٢١:١٨، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@صلصة صویا: سەرت خۆش، ھەر کارێک بە من بکرێت بۆ ھەر کەسێک بێت لە خزمەتام بە مەرجێ سوودی ھەبێ بۆ ویکیپیدیاکەمان. و بۆ وێنەکەش ئەمەیە و سەیرێکی پەڕەی لێدوانی Épineـیش بکە.

زۆر سوپاس، چەندین وتار هەیە کە تێیدا بەکاری دێنم، ئەمە کارێکی گەورەیە ... بە هەر حاڵ، پیرۆزە وەرگرتنی دەسەڵاتی بارکەرەکان هیوادارم سوودی لێ ببینیت صلصة صويا (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

وەرگێڕان

بەڕێز ئارام نابێت ژمارەکانی داڕێژەی بیرخستنەوەی کتێب (cite book) بگۆڕیت، چونکە دواتر کتێبەکە ناھێنیت ئەگەر بە دوایدا بگەڕێت صلصة صويا (لێدوان) ‏١٦:٤٦، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@صلصة صویا: زۆر سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت، تۆ ڕاستی، بەڵام لە کۆتاییا ئەبێت ھەر چاکسازیی ژمارەکان بکرێت چوون بە زۆری بەروارەکان و ڕەنگە ھی تریش ئینگلیزی یان کوردی ناستاندارد بن. بە ھەرحاڵ من ئیدی چاکسازیی ژمارەکان ناکەم تا کۆتایی ھەرچەند ئەوکاتیش ئەبێت دووبارە ئەو ژمارانەی cite book بکرێنەوە بە ئینگلیزی. سپاس، —Aram وتووێژ ‏١٧:٥١، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرا، بەگشتی من مەبەستم لەو ژمارانەیە کە ڕەنگەکەی شینە و دوای دەست پێنان دەچێت بۆ پەڕەیەک کە پێت دەڵێت لە چی ماڵپەڕێکەوە دەتەوێت بیکڕیت ... صلصة صويا (لێدوان) ‏٢٠:٣٠، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@صلصة صویا: زۆر سپاس، بەدەستم ھێنا. —Aram وتووێژ ‏٢٠:٣٥، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

پارک

سڵاو کاک ئارام. لە کۆمەڵێک دەستکاریی پێشووت وشەی پارکت لە کۆمەڵێک وتار کردۆتە پاڕک. ھۆی ئەمە چییە و بۆ وتووێژتان لەسەری نەکردووە؟ سەرچیا‏١٨:٢٠، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاکە @Serchia: سەرەتا ئەمەوێ داوای لێبووردن بکەم کە بەبێ وتووێژکردن سەرجەم ئەو وتارانەی کە وشەی «پارک» ی تێدا بوو گۆڕیومن بە «پاڕک». ئێستا ئەمەوێ ئەوە بڵێم کە بڵێین و نەڵێین ئەو وشەیە خۆی لە Parkـی ئینگلیزییەوە وەرگیراوە و ھیچ پیت یان دەنگێکیش نییە لە ئینگلیزیدا بە «ر» بنوسرێ یان بخوێندرێتەوە بۆیە وام کردووە. و بۆیە بێ وتووێژ ئەو کارەم کرد چونکە وتاری ڕێفراندۆمی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧)م بە بیر خۆم ھێنایەوە کە لە پەڕەی وتووێژەکەیدا من و ئێپین و پیرەھەڵۆ وشەی گشتپرسیمان پەسەندکردبوو، بەڵام تەنھا بەڕێزت لەسەر ڕێفراندۆم ڕازی بوویت کەمێکیش کاک پیرەھەڵۆ. بە ھەرحاڵ لە کۆتاییدا گوێتان بە قسەی ئەو سیانەمان نەدا و گواستتانەوە بۆ ڕێفراندۆم ھەرچەندە بەڕێزت یەکسەر گواستتەوە و تەنانەت سەیری ناوەڕۆکی وتارەکەش بکە کە دوای گواستنەوەش ناوەڕۆکت بیرچووە کە تاکە وشەیەکی ڕێفراندۆمیش نابینی. و لە یەک لە پەڕەکانی ویکیپیدیا نوسراوێک ھەیە کە بەداخەوە زۆر گەڕام نەمدۆزییەوە تیایدا نوسراوە با ئەوەی تۆش ڕاست بێت و ئەوەی ئەوان ھەڵە گرنگ ئەوەیە زۆرترین لەسەر چی ڕێککەوتوون. سپاس. —Aram وتووێژ ‏٠٩:٢٠، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ، ئەو پەڕەیەی کاک ئارام باسی کرد ئەمەیە: وپ:گپ. پێویستە بەکارھێنەران بە گشتی زیاتر گوێڕایەڵی سیاسەتەکانی گواستنەوە بن.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٠:٢٦، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بژیت کاکە ژیار. دەسەکانت خۆش بێت و زۆر سپاس بۆ ھێنانی پەڕەکە. --—Aram وتووێژ ‏١٠:٤٠، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ!

  نیشانی دەستکاریکەر
ئارام، وا ١٠٠٠ دەستکاری تێدەپەڕێنیت. زۆر خۆشحاڵ بووم کە بەکارھێنەرێکی چالاکی وەک تۆش زیاد بوو خزمەت بە ویکیپیدیا بکات. ھیوادارم ھەردەم وا چالاک بیت و بەشداری گرنگتر و بەھێزتریشت لێ ببینین. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٠:٠٣، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە ژیار، خەڵاتەکەت زۆر زۆر بەنرخە و ھانی دام کە زیاتر چالاک بم. بە نزبەت چالاکییەکانی پشووتریشمەوە ھیچم نەکردووە و خۆزگە بمتوانیایە کەلێنێکی بچووک لە ویکیپیدیادا پڕبکەمەوە ئەوەندەی تۆ خزمەتت کردووە من ھیچم نەکردووە. خۆی لە خۆیدا بەڕێزت ھانمت داوە کە بەردەوام بم و ھەمیشە بێ بێزاربوون وەڵامی داواکارییەکانمت داوەتەوە و منیش ھیوادارم بەڕێزت بەردەوام بیت و دووبارە زۆر زۆر سپاس بۆ خەڵاتە قەشەنگەکەشت. —Aram وتووێژ ‏١٠:١٨، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بەسەرداچوونەوە

سوپاس بۆ بەسەرداچوونەوەکانت لە لێکۆڵەر کۆناندا، ھیوادارم بەردەوام بیت. پێشتر من ئاگەدارتم کردبوویتەوە کە نابێت داڕێژەی cite book ("بیرخستنەوەی کتێب") دەستکاری بکەیت "بە تایبەتی ژمارەکان" بەڵام تۆ پێش کەمێک دەستکاریت کرد و ژمارەکانت گۆڕی، وە بەمەش بەڕاستی خودی داڕێژەکە گرنگ نامێنێت چونکە ئێمە بۆیە داڕێژەکە بەکار دێنین تا بتوانرێت دوای گرتە کردن لەسەر ژمارەکە کتێبەکە ببینی بەڵام بە ژمارە کوردییەکان کتێبەکە ناھێنێت و ئامانجی سەرەکی داڕێژەکە لە ناو دەچێت، تکایە سەرنجی ئەم شتانە بدە، و ئەگەر دەتوانیت ئەوا کارەکەت لە لێکۆڵەر کۆناندا چاک بکەرەوە ... سوپاس ... بە ھیوای بەردەوامی صلصة صويا (لێدوان) ‏١٢:٠١، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@صلصة صويا:   کرا دەستارییەکەی خۆمم پووچەڵکردەوە. بەڵێ، بەڕێزت ئاگادارمت کردەوە، بەڵام منیش وتم ژمارەی ناستانداردی تیایە و ئەبێت بکرێنە ستاندارد. سپاس. —Aram وتووێژ ‏١٢:٥٧، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

وەرگێڕان

بەڕێز ئارام ئەگەر دەتوانیت ئەوا ئەم دوو ناونیشانەم بۆ بکە بە کوردی:

  • The Time Bombed Skyscraper
  • Countdown to Heaven 

من خۆم کەمێک گەڕام بەڵام نەمتوانی بیدۆزمەوە صلصة صويا (لێدوان) ‏١٩:٣٢، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو بەڕێز @صلصة صویا: ببوورە درەنگ وەڵامم دایەوە.
  • ئەوەی یەکەم: کاتی بۆمبارانی تەلارە بەرزەکە، بەڵام لە شوێنی "بۆمباران"، "بۆردوومانکردن" و "تەقاندنەوە"ـش دەگونجێت. ئیتر بەپێی ناوەڕۆکی وتارەکە.
  • ئەوەی دووەمیش: بۆچی درۆ بکەم؟ ڕاستییەکەی نەمزانی و ئامادەش نیم وەڵامێکی ھەڵەت بدەمێ.
دڵنیاش بە بە وتووێژکردن بە ئەنجامێکی باشتر دەگەیت. کاک @Épine: لە من زیرەکترە و زمانەکەشی باشترە بۆیە داوای لێ ئەکەم یارمەتیمان بدات بە سپاسەوە. —Aram وتووێژ ‏١٦:٠٥، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوەی یەکەم ھەڵە وەرگێڕدراوە، ئەگەر Skyscraper bombing time بووایە ئینجا ئەوەی ئەکرد. تایم بۆمب بە واتای بۆمبی کاتی یەت و وشەیەکی سەربەخۆیە. و Skycraperـیش لای خۆمان ھەوربڕی پێدەڵێن (بە تەلارە زۆر بەرزەکان دەوترێ). ھەرچۆنێک بێت ئەوە «ھەوربڕە بۆمبڕێژکراوەکە» دابنێین باشترە، کاتییەکەش چش با بقرتێنین. بۆ ئەوەی دووەم: countdown ژماردنی بەرەوژێرە، بەڵام بڕوا ناکەم ئێمە وشەیەکمان بۆ ئەمە ھەبێت لە کوردییا، بۆیە پێشنیاری ئەمە دەکەم: «ژماردنی بەرەوژێر بۆ بەھەشت»--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٨:٢٨، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستخۆش کاک ژیار! خۆم لە ڕووی زمانەوە وێرانم بە داخەوە. @صلصة صویا: پێشنیار ئەکەم لەمەودوا بۆ ئەو شتانە بۆچوونی کاک ژیار وەربگریت باشترە. —Aram وتووێژ ‏٠٨:٣٧، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
شوێنمان ھەیە بۆ ئەمە: ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەری کوردی. باشترە لێرە پرسیار بکرێت وەک لەوەی پرسیارەکە ئاراستەی یەک کەس بکرێت، تا ھەمووان بتوانن وەڵام بدەنەوە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٨:٤١، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

نێوانویکی

  کراAram وتووێژ ‏٢٠:٥٧، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

وە هەروەها ئەمەش بکە، بەڵام تەنها لە ویکی عەرەبیدا ئەم پەڕەیە هەیە و لێرەشەوە دەتوانیت بچیتە سەری صلصة صويا (لێدوان) ‏٢١:١٧، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

  کراAram وتووێژ ‏٢١:٣٠، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارام بکر: ئەم وتارە پەیوەست بکە بە ئەمەوە، بەڵام دەستکاری خودی وتارەکە مەکە چونکە زۆر کار ماوە کە پێویستە لەسەری بیکەم. سوپاس صلصة صويا (لێدوان) ‏٢٢:٢٠، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرائارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٠٢، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
@صلصة صویا:   نەکرا بە ئینگلیزی یان عەرەبی ناوەکەییم بدەرێ. ئاوا چۆن بیدۆزمەوە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤٥، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرائارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٣١، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

هەروەها پۆلەکانتم بینی لە لێکۆڵەر کۆناندا، دەست خۆش بەڵام پێویستە ئەوانیش پەیوەست بکەیت بە زمانەکانی ترەوە ئەگەر نا سودێکی وەهای نابێت صلصة صويا (لێدوان) ‏٢١:٢٨، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@صلصة صويا:   لەژێر کاردایە...ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٢، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بەس من بۆیە دەمەوێت ئەوە بکەیت چونکە پێم وایە لە ڕووی ناوەکانەوە کەمێک هەڵەت هەیە و دەمەوێت بۆت ڕات بکەمەوە صلصة صويا (لێدوان) ‏٢١:٣٦، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@صلصة صويا: پەلەمەکە. ئەزانم ھەندێ هەڵەی تێدایە و ویستم پێت بڵێم. دوای نێوانویکی بییانگوازەوە بۆ ئەو ناوەی کە پێت ڕاستە، دواتر خۆم ئاگادارت ئەکەمەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٠، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
@صلصة صويا:   کرائارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٢٤، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆلەکان

من ناوی هەموو ئەو پەڕانەی بە هەڵە بینیم گۆڕی، ئیتر تۆش ئەوەی دەتەوێت لێی بکە و پەڕەکانی سەرەوەش پەیوەست بکە صلصة صويا (لێدوان) ‏٢٣:١٥، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@صلصة صويا:   کرا. سەیرێکی وتووێژ:لێکۆڵەر کۆنانـیش بکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٠٨، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکاری بەربەستن پێشنیار

سڵاو، بۆ داواکاری بەربەستن ویکیپیدیا:داواکارییەکان بۆ بەربەستکردنی خراپکاران بەکاربێنیت باشترە، سپاس--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٢:٣٦، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

کاکە @Épine: ڕاستییەکەی ئەمزانی شوێنێک ھەیە، بەڵام نەمەزانی لە کوێ داواکارییەکە بنوسم؟ زۆر سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەشت ئێپین گیان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠٠، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
لە بەشی سکاڵاکان بە بەکارھێنانی {{خراپکار}}. لاموابوو ئەوە ڕوون بوو.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٢:٠٢، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستییەکەی ھەندێک جار ناوی پەڕەکانم لەبیردەچێت. پەڕەکانیش زۆر زۆرن و یەک و دووان نین، و لەبەر ئەو ھۆیە ھەندێک جار بۆ داواکارییەکان پەڕەی وتووێژی بەکارھێنەران بەکاردەبەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠٩، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەو پەڕەیە لە بەشی دوایین گۆڕانکارییەکان دیاریکراوە لە بەشی بەکەڵک.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٤:٠١، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

نێوانویکی

  کرائارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٦، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرائارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣٤، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بژیت، کەواتە ئێستا ئەمە بکە مەوە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٩:٢٤، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرائارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٠، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەمانەش بکە، بە ھوای سەرکەوتن:

ببوورە، ئەمجارەیان کەمێک زۆرە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٤:٢٣، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرا نا نا! ئاسایییە و با زۆریش بێت. بەھیوای سەرکەوتن بۆ تۆش و بژیت بۆ بەردەوامبوونت لە ئەم کارانەت لەسەر ئەنیمێ و مانگاکان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٧، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بێبەشکردنی ISBN و OCLC لە بەکوردیکردن

سڵاو، کاک ئارام ئەو داواکاریەی کە لە پەڕەی وتووێژی @Épine: داواکرابوو بۆ بێبەشکردنی ISBN و OCLC لە بەکوردیکردنی، سوپاس بۆ خوا جێبەجێ   کرا. سەبارەت بە للە تێنەگەیشتم، کێشەکەی لەکوێدایە؟ ەکەی ناستانداردە؟ «Muhammed Tahaلێدوان ‏١٩:٢٨، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە کاکە @Muhammed taha:ی گوڵ! زۆر زۆر سپاس و خوا قوەتت بدات. سەبارەت بە ئەوی تریش. نە، «ە» بێکێشەیە، بەڵام من مەبەستم ئەوەیە کە لەکاتی دەستکاریکردنەکان لەخوارەوە بەشێک ھەس بە ناوی ستاندارد کە پیتە ستانداردەکانی تێدایە وەکوو: ھ ک ی و... ھتد. کە من ئەڵێم پیتی لـیش زیاد بکەن چوون بنووسین گوللە، کوللە، و... ھتد، ئەوا بەو شێوەیە دەردەچێت کە نوسیومە و سەیری وتاری کوللە و گوللەش بکە. ھیوادارم لێم تێگەشتبێتیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٦، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

پەیوەست کردن

سڵاو ... هیوادارم ئەمانەم بۆ پەیوەست بکەیت بە زمانەکانی ترەوە ... سوپاس

سڵاو لە تۆش.   کرا و   شایەنی نییە!. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٤، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ماف لێدوان

مافی گەڕێنەرەوەم بەبێ کۆتا پێدایت تاوەکوو گەڕاندنەوەی دەستکارییە خراپەکان ئاسانتر بێت و لەبەرئەوەشی کە بەکارھێنەرێکی چالاک و جێباوەڕی. مافی بارکردنم بۆ ماوەی ھەفتەیەک پێت دا تاکوو وێنەکەی کە داوات کرد خۆت بتوانی باری بکەیت. لەبەر ئەوەی پێم وانییە ھاتبێتە سەر ئەوەی کە بەردەوام پێویست بێت، بۆیە ئەویان کاتییە. ھیوادارم دروست بەکاریان بھێنیت، و داوای لێبوردن ئەکەم کە کاتم نییە بتوانم یارمەتییەک بدەم ئەم ماوەیە، لەبەر قوتابخانە و دەرس و دەور، خۆت دەزانی چۆنە! بەڵام مەسەلەی داڕێژەکەم لەبیر ماوە، ئەویش ھەر باس دەکەین، بێخەم بە. دەستکاریکردنێکی خۆش!--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٢:٤١، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

کاکە @Épine: گیان زۆر زۆر سپاس بۆ پێدانی ئەو مافە نوێیە، و بۆ بارکەرانیش ڕاستە من بە دەگمەن ئیشم پێیەتی و سپاس بۆ ئەویش. سەبارەت بە کەمبوونەوەی یارمەتییەکانیشت، نا، داوای لێبوردنی ناوێ و خۆشم بەو قۆناغەیا تێپەڕیوم، و بەو بۆنەوە منیش دەوامم دەستی پێکرد و ھەر بۆ زانین کە من لە کاتژمێر ٦ بۆ ١٦ کاتی ویکیپیدیام نابێت و بۆیە ئیدی منیش دەستکارییەکانم سنوردار دەبێت. بۆ داڕێژەکەش بە ئیسراحەتی خۆت بیکە و پەلەم نییە. دووبارە زۆر سپاس بۆ پێدانی مافەکان و تەواوی یارمەتییەکانت بۆم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:١٣، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بەسەرداچوونەوە

ئارام بەکر بەڕێز ژیار بەسەرداچوونەوەی پێ ناکرێت بۆ لێکۆڵەر کۆنان، گەر دەتوانیت تۆ کەم کەم شتێکی لێ بکە. سوپاس 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٠٩:٢٥، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

نا، @ساکاتا گینتۆکی:. بەڕێز ژیار تا پەخشکردنی کردووە و لەوێشەوە بۆ منی بەجیێھێشتووە. بێخەمبە، لە مەجالێکا منیش دەستبەکاردەبم. لەبەر دەرس و دەور ئەوەنە کاتی ویکیپیدیام نییە.سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٤٧، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

پیتزایەک بۆ تۆ!

  پیتزایەک بۆ تۆ! ✓Gyan333 (لێدوان) ‏١١:٥٦، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
[ڕووخۆشی] @Gyan333: زۆر سپاس بۆ پیتزاکەت. لە کاتی خۆیدا ھات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٠١، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

نێوان ویکی

بەڕێز ئارام ئەم پەڕەیە بەم پەڕەوە پەیوەست بکە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٧:١٦، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرائارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٠، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر باشە، کەواتە ئێستا ئەمە بە ئەمەوە بکە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٠٦:١٣، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرائارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٠٣، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

هەر بژیت، کەواتە ئەمە بۆ ئەمە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٨:٥٢، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرائارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٦، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە پەڕەی بەکارھێنەری «Aram/ئەرشیڤی ١».