پێڕستی ئۆڤاکانی لێکۆڵەر کۆنان

(لە خشتەی ئۆڤاکانی لێکۆڵەر کۆنانەوە ڕەوانە کراوە)

ئۆڤا (بە ئینگلیزی: OVA) بریتییە لە زنجیرەیەک چیرۆکەکەی پەیوەندی بە زنجیرە ئەڵقە تەلەڤیزیۆنییەکان یان فیلمە ئەنیمێکانەوە نییە، و لە هەندێک حاڵەتدا کەسایەتی دەرەکی واتە کەسایەتی جیاواز لە کەسایەتییە ناسراوەکانی زنجیرەکەی تێدا دەردەکەوێت.

تا ئێستا ۱۲ زنجیرەی تایبەت بەرهەمهێنراوە، وە هەندێک لە زنجیرەکان چەند کەسایەتییەکی تێدابوو کە لە کارەکانی تری نووسەر گۆشۆ ئۆیاماوە وەرگیرا بوو، وەک کایتۆ کید و یایبا. ماوەی پەخش کردنی یەک زنجیرە دەگاتە ۲۳ بۆ ۲٥ خولەک.[١] ھیچ یەکێک لە زنجیرەکان بۆ زمانی کوردی دۆبلاژ نەکراوە. ناوی زنجیرە ئۆڤاکان بەم شێوەیە:

  1. (٢٠٠٠) کۆنان دژی کید دژی یایبا.[٢]
  2. (٢٠٠٢) شازدە گومانلێکراوەکە.[٣]
  3. (٢٠٠٣) کۆنان و ھیجی و منداڵە ونبووەکە.[٤]
  4. (٢٠٠٤) کۆنان، و کید، و دایکە بلۆرییەکە.[٥]
  5. (٢٠٠٥) ئامانجەکە بریتییە لە کۆگۆرۆ!! ڕاپۆرتی تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان.[٦]
  6. (٢٠٠٦) گەڕان بەدوای گەوھەرە ونبووەکە کۆنان.. ھیجی.. دژی کید.[٧]

  1. (٢٠٠٧) نامەیەکی ڕکابەری لە دکتۆر ئەگاساوە بۆ لێکۆڵەرە بچووکەکان.[٨]
  2. (٢٠٠٨) دۆسییەی بیرکەرەوە خوێندکارە لێکۆڵەرەکەی قوتابخانەی ئامادەیی سوزوکو سۆنۆکۆ.[٩]
  3. (٢٠٠٩) نامۆکە دوای تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ.[١٠]
  4. (٢٠١٠) کید لە دوورگەیەکی بۆسەکراو.[١١]
  5. (٢٠١١) داوایەکی نھێنی لە لەندەنەوە.[١٢]
  6. (٢٠١٢) پەرچووی ئێکسکالیبۆر.[١٣]

ئۆڤاکان دەستکاری

ژمارە[١] ناونیشانی ئۆڤا   ژاپۆن ڕێکەوتی پەخشی ژاپۆنی
١ کۆنان دژی کید دژی یایبا

یەکێک لە بنەماڵەکان داوای یارمەتی لە کۆگۆرۆ مۆری بۆ پاراستنی شمشێرێکی بەنرخ لە کایتۆ کید دەکات.

٢٠٠٠[٢]
٢ شازدە گومانلێکراوەکە

شووشەیەک شەرابی بەنرخ لە ماڵی پشکنەر شیراتۆری دەشکێت، لەوێ شازدە هاوڕێی کۆنان ئامادەن و هەموویان گومانلێکراون.

٢٠٠٢[٣]
٣ کۆنان و ھیجی و منداڵە ونبووەکە

لە کاتی سەردانکردێکی کۆنان و ران بۆ ئۆساکا چاوی بە سێ منداڵ کە بە شێوەیەکی زۆر لە ئایۆمی، و میتسوھیکۆ، و گینتا دەچوون کەوت و ئەوانیش بە دوای هاوڕێکەیان دەگەڕان و داوای یارمەتییان لە کۆنان کرد کەواتە تۆ بڵێ چی ڕوییدا ؟؟؟

٢٠٠٣[٤]
٤ کۆنان، و کید، و دایکە بلۆرییەکە

کایتۆ کید گەوهەرێک بە ناوی "دایکە بەنرخەکە" لە سەر شەمەندەفەرێک دەکاتە ئامانج.

٢٠٠٤[٥]
٥ ئامانجەکە بریتییە لە کۆگۆرۆ!! ڕاپۆرتی "تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان":

ئەندامەکانی تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان دەیانەوێت پیشەکەی کۆگۆرۆ مۆری لە نزیکەوە بناسن هەر بۆیە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ چاودێری دەکەن، کەواتە تۆ بڵێ چی ڕوویدا ؟؟؟

٢٠٠٥[١٤]
٦ گەڕان بەدوای گەوھەرە ونبووەکە کۆنان.. ھیجی.. دژی کید

کۆنان پەیوەندییەکی هەڵە لە ڕفێنەرێکەوە دەنگی لە هیجی دەچێت پێ دەگات، پێویستە لە سەری هەڵسوکەوت بکات، هەر بۆیە پەیوەندی بە هیجییەوە دەکات و داوای ئەوەی لێ دەکات پەیوەندی بە هەموو بنکەکانی لێکۆڵینەوە بکات تا ئامانجەکە بدۆزنەوە. تۆ بڵێی لە دواتردا چی ڕوویدا ؟؟؟

٢٠٠٦[٧]
٧ نامەیەکی ڕکابەری لە دکتۆر ئەگاساوە بۆ لێکۆڵەرە بچووکەکان

بە ئامانجی یاریکردن، دکتۆر ئەگاسا نامەیەکی فڕاندنی بۆ تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان نارد، بەڵام هەر بە ڕاست دکتۆر ئەگاسا فڕێندرا، کەواتە تۆ بڵێی کۆنان بیدۆزێتەوە ؟؟؟

٢٠٠٧[٨]
٨ دۆسییەی بیرکەرەوە خوێندکارە لێکۆڵەرەکەی قوتابخانەی ئامادەیی سوزوکو سۆنۆکۆ

سۆنۆکۆ پێشنیاری نووسینی شانۆیەکی بۆ کۆ کردنەوەی پارە بۆ کرا، نووسەرە بەهرەدارەکەمان کێشەیەکی تێدا تووش دەبێت، کەواتە ئایە کۆنان بۆ شیکار کردنی یارمەتی دەدات ؟؟؟

٢٠٠٨[٩]
٩ نامۆکە دوای تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ

هایبەرا بە کونان دژە گولاجێک دەدات چونکە دەیویست هەندێک گۆڕانکاری نوێی لەسەر ئەنجام بدات، کۆنان دوای ئەوەی بۆ شێوەی سروشتی خۆی گەڕاوەتەوە بەئاگا دێت، و بۆ ئامادەیی دەڕوات و لە ڕێگەدا دەبینێت کە هەموو شت گۆڕدراوە، وە ئەو کاتەی دەگاتە ئامادەیی شۆک دەبێت، یانەی لێکۆڵینەوە دەدۆزێتەوە و ئایۆمی و میتسوھیکۆ و گینتا و هایبەرا لە ژوورە دەبینێت !!!، ۱۰ ساڵ تێپەڕیوە و هایبەرا تا ئێستا دژەکەی نەدۆزیوەتەوە.

٢٠٠٩[١٠]
١٠ کید لە دوورگەیەکی بۆسەکراو

کید بۆ دزینی گەوهەرێکی ساختە ڕادەکێشرێت، و تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان بە ڕاوکردنی هەڵدەستن.

٢٠١٠[١١]
١١ داوایەکی نھێنی لە لەندەنەوە ٢٠١١[١٢]
١٢ پەرچووی ئێکسکالیبۆر ٢٠١٢[١٥][١٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Shōnen Sunday list(ژاپۆنی). Aga-search.com. سەردان لە ڕێکەوتی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  2. ^ ئ ا "湘南". ھەفتانەی شۆنن سەندەی (بە ژاپۆنی). شۆگاکوکان. ٢٠٠٠ (٤٦).
  3. ^ ئ ا "湘南". ھەفتانەی شۆنن سەندەی (بە ژاپۆنی). شۆگاکوکان. ٢٠٠٢ (٧).
  4. ^ ئ ا "湘南". ھەفتانەی شۆنن سەندەی (بە ژاپۆنی). شوغاکوکان. ٢٠٠٣ (١٢).
  5. ^ ئ ا "湘南". ھەفتانەی شۆنن سەندەی (بە ژاپۆنی). شۆگاکوکان. ٢٠٠٤ (١٤).
  6. ^ "Detective Conan OVA 05: The Target is Kogoro! The Detective Boys' Secret Investigation - MyAnimeList.net". Archived from the original on 20ی Februaryی 2016. Retrieved 26ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  7. ^ ئ ا "湘南". ھەفتانەی شۆنن سەندەی (بە ژاپۆنی). شۆگاکوکان. ٢٠٠٦ (١٥).
  8. ^ ئ ا "湘南". ھەفتانەی شۆنن سەندەی (بە ژاپۆنی). شۆگاکوکان. ٢٠٠٧ (١٥).
  9. ^ ئ ا "湘南". ھەفتانەی شۆنن سەندەی (بە ژاپۆنی). شۆگاکوکان. ٢٠٠٨ (١٥).
  10. ^ ئ ا "湘南". ھەفتانەی شۆنن سەندەی (بە ژاپۆنی). شۆگاکوکان. ٢٠٠٩ (٢٠).
  11. ^ ئ ا New Conan vs. Kaitō Kid story in mail-away offer to readers. ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ. سەردان لە ڕێکەوتی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  12. ^ ئ ا 『名探偵コナン』特製DVD ~ロンドンからの㊙指令~特製DVD ~ロンドンからの㊙指令~(ژاپۆنی). شۆگاکوکان. سەردان لە ڕێکەوتی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  13. ^ "Detective Conan OVA 12: The Miracle of Excalibur". Archived from the original on 20ی Februaryی 2016. Retrieved 26ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  14. ^ "Detective Conan OVA 05: The Target is Kogoro! The Detective Boys' Secret Investigation - MyAnimeList.net". Archived from the original on 20ی Februaryی 2016. Retrieved 26ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  15. ^ "Detective Conan OVA 12: The Miracle of Excalibur - MyAnimeList.net". Archived from the original on 20ی Februaryی 2016. Retrieved 26ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  16. ^ "Detective Conan OVA 12: The Miracle of Excalibur". Archived from the original on 20ی Februaryی 2016. Retrieved 26ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)