پێڕستی فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆنان

خشتەی ویکیمیدیا
(لە خشتەی فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆنانەوە ڕەوانە کراوە)

لێکۆڵەر کۆنان (بە ژاپۆنی: 名探偵コナン، دەوترێت مێتانتێ کۆنان واتە لێکۆڵەری مەزن کۆنان[ئ]) بریتییە لە زنجیرەیەک مانگا کە لەلایەن گۆشۆ ئۆیاماوە نووسراوە. ئەم مانگایە کراوە بە زنجیرەیەک ئەنیمێ و ئۆڤا و فیلمی ئەنیمێ و یاری ڤیدیۆ و کۆمەڵێک شتی تری ژاپۆنی.[١٦]

خشتەی فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆنان

لە سەرەوە: لۆگۆی نا فەرمی کوردی
لە خوارەوە: ڕیکلامی فیلمی دەیەم (میلۆدی ماڵاوایی لێکۆڵەرەکان) کە تێیدا ھەموو کەسایەتییە سەرەکییەکان و زۆربەی کەسایەتییە لاوەکییەکان دەردەکەوێت.
名探偵コナン
(Mei-tantei Conan
لێکۆڵەری مەزن کۆنان
)
چەشنوێژەی پۆلیسی، دراما، لێڵی، فیلمی جوڵە و وروژێنەر[١]
مانگا
نووسەرگۆشۆ ئۆیاما[٢]
بڵاوکەرەوەشۆگاکوکان[٣]
دێمۆگرافیاشۆنن
گۆڤارھەفتانەی شۆنن سندی[٤]
وەشانی ڕەسەن١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤[٥] – ئێستا
بەرگەکان٩٣
ئەنیمێ
دەرھێنەرکینجی کۆداما[٦]
یاسویچیرۆ یامامۆتۆ[٧]
بەرھەمھێنەرماساھیتۆ یوشیکاوا
میکیھیکۆ سۆوا[٨]
نووسەرگۆشۆ ئۆیاما[٩]
ئاوازدانانکاتسۆ ئۆنۆ[١٠]
ستودیۆتۆکیۆ موڤی شینشا[١١]
بڵاوبوونەوە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦[١٢] – ئێستا
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

مانگاکە لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد[١٧] مانگاکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە ژاپۆن کرا بە ئەنیمێ.[١٨] ئەم مانگایە بەردەوامبوو لە بڵاوبوونەوە، تا گەیشت بە زیاتر لە ١٠٠٠ بەش، ئەمەش وایکرد کە مانگای تایبەت بە لێکۆڵەر کۆنان بچێتە پلە ٢٢ لە درێژترین مانگا دەرچووەکان.[١٩] مانگاکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا دوای ئەوەی ژمارەی تیراژە فرۆشراوەکانی لە ژاپۆندا گەیشتە زیاتر لە ١٢٠ ملیۆن تیراژ.[٢٠] لە ٨ی ئابی ٢٠١٧ مانگای لێکۆڵەر کۆنان گەیشتە ١٠٠٠ بەش.[٢١] مانگاکە ھەفتانە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن سندی بڵاودەکرێتەوە لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤ەوە. زنجیرە ئەنیمێکانی لە ڕێگەی ستودیۆی تۆکیۆ موڤی شینشا دێتە بەرھەمھێنان، زنجیرەکان لەلایەن کینجی کۆداما و یاسویچیرۆ یامامۆتۆوە دەردەھێنرێن،[٢٢] و لە ژاپۆندا لە ڕێگەی کەناڵی نیپۆن تیڤی[٢٣] و کەناڵی یۆمیوری[٢٤][٢٥] و ئەنیماکسەوە پەخش دەکرێت.[٢٦]

یرەی یەکەم لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤ پەخشکرا، زنجیرەکان بە ڕیزبەندی پەخشکران تا گەیشتن بە زیاتر لە ٨٧٦ زنجیرە، و بەمەش پلەی پێنجەمی «خشتەی زۆرترین ئەنیمێکان لە ڕووی ژمارەی زنجیرەکانەوە»ی بەرکەوت.[٢٧] ھەفتانە یەک زنجیرە لە ئەنیمێکە لەسەر نیپۆن تیڤی پەخش دەکرێت، بێجگە لە نمایشکردنی فیلمەکانی، کە لەوانەیە بۆ ماوەی دوو ھەفتە یان زیاتر دوا بخرێت. ھەروەھا ئەم زنجیرەیە ٢١ فیلمی لەسەر دروستکراوە، و دواتر فیلمەکانی تر بە تێکڕای یەک فیلم بۆ ھەر ساڵێک دەرچوون. ھەروەھا ١٢ کورتە زنجیرەی ڤیدیۆیی دەرچووە، کە ماوەی ھەر یەکێکیان نزیکەی ٢٥ خولەکە.[٢٨]

ئەم کارە ھونەرییە بە «زیندووکردنەوەی کەسایەتی لێکۆڵەر شێرلۆک ھۆڵمز بە وێنەیەکی سەردەمی» دادەنرێت. ئەم زنجیرەیە لە چوارچێوەی ڕووداو کە تایبەتمەندە بە تاوان و لێڵی لەگەڵ کەمێک ڕۆمانس خۆی دەبینێتەوە؛ و ھەروەھا کارە ھونەرییەکە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا چاند و ژیانی ھاوچەرخ لە ژاپۆن بۆ بینەرەکانی دەگوازێتەوە؛ ئەمە بە شێوەیەکی ڕوون دیارە لە فیلمەکاندا. گۆشۆ ئۆیاما بۆ ماوەی زیاتر لە بیست ساڵ بەرپرس بووە لە گێڕانەوەی ڕووداوەکانی زنجیرەکە و بەستنەوەی زنجیرەکان بەبێ تێھەڵچوون لە ڕێگەی مانگاکەوە، و ھەروەھا ئاوازدانەر کاتسۆ ئۆنۆ سەرکەوتوو بووە لە پاڵپشتیکردنی چیرۆکەکە لە ڕێگەی مۆسیقا و گۆرانی سەرەتا و کۆتایی زنجیرە و فیلمەکان.[٢٩]

فیلمەکان دەستکاری

تا ئێستا ٢١ فیلم لە زنجیرە فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆنان دەرچووە کە بە گشتی لەلایەن نووسەر گۆشۆ ئۆیاماوە نانووسرێت، بەڵکو نووسەری تر ھەن بەشدارن لە نووسینی فیلمەکاندا، و ھەندێ جار یەک فیلم لەلایەن یەک نووسەرەوە دەنووسرێت. بە گشتی وا باوە فیلمەکان لە مانگی نیسانی ھەر ساڵێک لە سینەمادا دەرچێت (ژاپۆن). زنجیرەکە لە ١٩ی نیسانی ١٩٩٧ کە یەکەم فیلم لەژێر ناوی کاتی تەقاندنەوەی تەلارە بەرزەکە،[٣٠] و لەو کاتەوە مانگی نیسانی ھەموو ساڵێک گەواھیدەری فیلمێکی نوێیە کە زیاد دەکرێت بۆ زنجیرە فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆنان .

کۆتا دانە لەو فیلمانەی پێشکەش کراوە بریتییە لە فیلمی بیست و یەک (نامەی خۆشەویستی سوور) کە پێشکەش کرا ١٥ی نیسانی ٢٠١٧.[٣١][٣٢] لە لایەکی ترەوە، فیلمی بیستەم (ڕەشترین مۆتەکە) بە تایبەت دادەنرێت، ئەمەش چونکە فیلمەکە دادەنرێت بە بەشێک لە ئاھەنگێڕانی تیمەکە بە تێپەڕبوونی ٢٠ ساڵ بەسەر مانگاکە، و فیلمەکە پێشکەش کرا لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٦.[٣٣] لەگەڵ ئەوەی فلیمی ھەشتەم (جادووگەری ئاسمانی زیوی) بەرزترین ڕێژەی فرۆشتن بۆ فیلمە بەرھەمھاتووەکان لە ژاپۆن بە دەست ھێنا بۆ ئەو ساڵە[٣٤] بەڵام فیلمی بیست و یەک (نامەی خۆشەویستی سوور[٣٥][٣٦] بەرزترین ڕێژەی فرۆشتنی بەدەست ھێنا لە زنجیرە فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆنان بە قازانجێک گەیشتە ٦. ٨٧ ملیارد یەنی ژاپۆنی، کە دەگاتە ٦٣٫١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.[٣٧] بە دوایدا فیلمی بیستەم (ڕەشترین مۆتەکە) دێ،[٣٨] کە دووەم بەرزترین ڕێژەی فرۆشتنی بەدەست ھێنا لە زنجیرە فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆناندا بە قازانجێک گەیشتە ٦٫٢٦ ملیارد یەنی ژاپۆنی، کە دەگاتە ٥٧. ٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.[٣٩][٤٠] دواتر فیلمی نۆزدە (تەپکە گوڵە بەڕۆژەی دۆزەخی) دێت کە بوو خاوەنی قازانجێک گەیشتە ٤. ٤٥ ملیارد یەنی ژاپۆنی، دواتر فیلمی ھەژدە (نیشانەشکێن لە گەردوونێکی ترەوە) کە بووە خاوەنی قازانجێک گەیشتە ٤ ملیارد یەن، کە بەڕۆڵی خۆی سەرکەوت بەسەر فیلمی ھەڤدە (چاوێکی شاراوە لە دەریایەکی دوور) کە بووە خاوەنی قازانجێک گەیشتە ٣. ٥ ملیارد یەن، کە بەمەش سەرکەوت بەسەر فیلمی سیازدە (بەدواکەوتووی ڕەش) کە تێیدا ڕێکخراوی ڕەش دەردەکەوێت؛ و ئەوەش شایەنی باسە کە لە فیلمی دووەمەوە (ئامانج چواردە) و تا ئێستا، فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆنان ھەموو کات لە پلەیەکدا بوون کەمتر نەبووە لە پلەی بیستەم لە زۆرترین فلیلمە قازانج کراوەکان لە ژاپۆن.

فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆنان لەسەر شێوەی کاسێتی ڤیدیۆ یان دی ڤی دی یان دێسکی بلو ڕای دەردەچێت، زۆربەی کات لەبەرگیراوەیەک دەبێت لە یەک دێسکدا، بەڵام ھەندێک جار لەبەرگیراوەیەک لە دوو دێسکدا دەردەچێت. لە ناوەڕاستی کانوونی یەکەم لە ساڵی ٢٠١٥ پۆستەری ڕیکلامی بۆ فیلمی بیستەم بە ناونیشانی ڕەشترین مۆتەکە دەرچوو.

زنجیرە فیلمەکان دەستکاری

ژمارە ناوی فیلم   ژاپۆن ڕێکەوتی پەخشی ژاپۆنی   کوردستان ڕێکەوتی پەخشی کوردی قازانجەکان بە ملیارد یەن
١ کاتی تەقاندنەوەی تەلارە بەرزەکە (名探偵コナン 時計じかけの摩天楼) ١٩ی نیسانی ١٩٩٧[٤١] دۆبلاژ نەکراوە ١٫١
٢ ئامانجەکە چواردە (名探偵コナン ١٤番目の標的) ١٨ی نیسانی ١٩٩٨[٤٢] دۆبلاژ نەکراوە ١٫٠٥
٣ جادووگەری سەدەی کۆتایی (名探偵コナン 世紀末の魔術師) ١٧ی نیسانی ١٩٩٩[٤٣] دۆبلاژ نەکراوە ١٫٤٥
٤ بارمتە لە چاویدا (名探偵コナン 瞳の中の暗殺者) ٢٢ی نیسانی ٢٠٠٠[٤٤] دۆبلاژ نەکراوە ٢٫٥
٥ ژماردنی بەرەوژێر بۆ بەھەشت (名探偵コナン 天国へのカウントダウン) ٢١ی نیسانی ٢٠٠١[٤٥] دۆبلاژ نەکراوە ٢٫٩
٦ خەیاڵی شەقامی بێکەر (名探偵コナン ベイカー街(ストリート)の亡霊) ٢٠ی نیسانی ٢٠٠٢[٤٦] دۆبلاژ نەکراوە ٣٫٤
٧ یەکگرتنی ڕێگا لە پایتەختە کۆنەکە (名探偵コナン 迷宮の十字路) ١٩ی نیسانی ٢٠٠٣[٤٧] دۆبلاژ نەکراوە ٣٫٢
٨ جادووگەری ئاسمانی زیوی (名探偵コナン 銀翼の奇術師) ١٧ی نیسانی ٢٠٠٤[٤٨] دۆبلاژ نەکراوە ٢٫٨
٩ ستراتیجی سەرو قوڵایی (名探偵コナン 水平線上の陰謀) ١٩ی نیسانی ٢٠٠٥[٤٩] دۆبلاژ نەکراوە ٢٫١٥
١٠ میلۆدی ماڵاوایی لێکۆڵەرەکان (名探偵コナン 探偵たちの鎮魂歌) ١٥ی نیسانی ٢٠٠٦[٥٠] دۆبلاژ نەکراوە ٣٫٠٣
١١ ئاڵای چەتەکان لە نمایشی دەریادا (名探偵コナン 紺碧の棺) ٢٧ی نیسانی ٢٠٠٧[٥١] دۆبلاژ نەکراوە ٢٫٥٣
١٢ گۆرانییەکی تەواو لە ترساندن (名探偵コナン 戦慄の楽譜) ١٩ی نیسانی ٢٠٠٨[٥٢] دۆبلاژ نەکراوە ٢٫٤٢
١٣ بەدواکەوتووی ڕەش (名探偵コナン 漆黒の追跡者) ١٨ی نیسانی ٢٠٠٩[٥٣] دۆبلاژ نەکراوە ٣٫٥
١٤ کەشتییەکی ونبوو لە ئاسماندا (名探偵コナン 天空の難破船) ١٧ی نیسانی ٢٠١٠[٥٤] دۆبلاژ نەکراوە ٣٫١
١٥ ١٥ خولەک لە بێدەنگی (名探偵コナン 沈黙の١٥分) ١٦ی نیسانی ٢٠١١[٥٥] دۆبلاژ نەکراوە ٣٫١٥
١٦ ھێرشکەر یازدە (名探偵コナン ١١人目のストライカー) ١٤ی نیسانی ٢٠١٢[٥٦] دۆبلاژ نەکراوە ٣٫٢٥
١٧ چاوێکی شاراوە لە دەریایەکی دوور (名探偵コナン 絶海の探偵) ٢٠ی نیسانی ٢٠١٣[٥٧] دۆبلاژ نەکراوە ٣٫٥[٥٨]
١٨ نیشانەشکێن لە گەردوونێکی ترەوە (名探偵コナン 異次元の狙撃手) ١٩ی نیسانی ٢٠١٤[٥٩] دۆبلاژ نەکراوە ٤[٦٠]
١٩ تەپکە گوڵە بەڕۆژەی دۆزەخی (名探偵コナン 業火の向日葵) ١٨ی نیسانی ٢٠١٥[٦١] دۆبلاژ نەکراوە ٤٫٤٨[٦٢]
٢٠ ڕەشترین مۆتەکە (名探偵コナン 純黒の悪夢) ١٦ی نیسانی ٢٠١٦[٦٣] دۆبلاژ نەکراوە ٦٫٢٦[٦٤]
٢١ نامەی سووری خۆشەویستی (名探偵コナン から紅の恋歌) ١٥ی نیسانی ٢٠١٧[٦٥][٦٦] دۆبلاژ نەکراوە ٦٫٨٧[٦٧]
٢٢ جەلادی زیرۆ (ゼロの執行人/) ١٣ی نیسانی ٢٠١٨[٦٨][٦٩] دۆبلاژ نەکراوە

ساڵی ٢٠١٢ گەواھیدەری دەستپێکی زنجیرە دەرچوونە تایبەتەکانی فیلمەکانە، ئەمەش چونکە لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ فیلمی لوپینی سێیەم دژی لێکۆڵەر کۆنان (بە ژاپۆنی: (ルパン三世VS名探偵コナン بە ڕۆماجی: Rupan Sansei Vāsasu Meitantei Konan The Movie) دەرچوو، ئەم فیلمە بە دووەم دەرچوون دادەنرێت کە کەسایەتی لوپینی سێیەم و کەسایەتی لێکۆڵەر کۆنان کۆبکاتەوە.[٧٠][٧١] ئەم فیلمە بە دوای زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی تایبەتدا دێت.

ژمارە ناوی فیلم   ژاپۆن ڕێکەوتی پەخشی ژاپۆنی   کوردستان ڕێکەوتی پەخشی کوردی قازانج بە ملیارد یەن
١ لوپینی سێیەم دژی لێکۆڵەر کۆنان (ルパン三世VS名探偵コナン) ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣[٤٢] دۆبلاژ نەکراوە ٤٫٠٦١

تێبینییەکان دەستکاری


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ My Anmie List: Detective Conan, Synopsis
  2. ^ Gosho AOYAMA - Anime News Network، Anime News Network. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  3. ^ Company Profile. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  4. ^ Rumic World: Articles. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  5. ^ 青山剛昌(名探偵コナン・原作者紹介). سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  6. ^ دەرھێنەر کینجی
  7. ^ دەرھێنەر یامامۆتۆ
  8. ^ Anime News Network: Masahito YOSHIOKA
  9. ^ نووسەر گۆشۆ ئۆیاما
  10. ^ Internet Movie Database: Katsuo Ôno
  11. ^ ستۆدیۆی تی ئێم ئێس
  12. ^ "یەکەم زنجیرە". Archived from the original on 27ی Decemberی 2018. Retrieved 8ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  13. ^ NTV
  14. ^ "تەلەڤیزیۆنی وای (ژاپۆن) (YTV)". Archived from the original on 14ی Octoberی 2017. Retrieved 8ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  15. ^ Animax
  16. ^ لێکۆڵەر کۆنان لەسەر ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  17. ^ Detective Conan Volume 1(ژاپۆنی). شۆگاکوکان. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  18. ^ Case Closed- Profiles. ڤیز میدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  19. ^ 小学館/コミックス/少年サンデーコミックス
  20. ^ "DETECTIVE CONAN ONLINE: Great Detective Conan". Archived from the original on 19ی Augustی 2017. Retrieved 8ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  21. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 28ی Mayی 2020. Retrieved 8ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  22. ^ ماڵپەڕی myanimelist بۆ ئەنیمێ. ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ Anime News Network: Nippon Television Network
  24. ^ "Detective Conan". Archived from the original on 14ی Octoberی 2017. Retrieved 8ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  25. ^ Anime News Network: YTV (-)
  26. ^ Animax (-) – Anime News Network. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  27. ^ ئەرشیفی زنجیرەکانی لێکۆڵەر کۆنان(ژاپۆنی). کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  28. ^ "پەڕەی ئۆڤا لە ئینسایکڵۆپیدیای جیھانی لێکۆڵەر کۆنان". Archived from the original on 21ی Octoberی 2017. Retrieved 8ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  29. ^ "湘南". ھەفتانەی شۆنن سندی (بە ژاپۆنی). شۆگاکوکان. ١٩٩٤: ٥.
  30. ^ Case Closed The Movie: The Time Bombed Skyscraper
  31. ^ 21st Detective Conan Film Features Heiji Hattori, Kazuha Toyama – News – Anime News Network
  32. ^ Crunchyroll – 21st "Detective Conan" Movie Gets Title, Release Date ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  33. ^ Detective Conan: Junkoku no Nightmare (movie 20). ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ (لە ڕێکەوتی December 1, 2015). سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  34. ^ فیلمی هەشتەم لەسەر بنکە دراوی فیلمەکان لەسەر ئینتەرنێت
  35. ^ ڤیدیۆ: دووەم نمایشی ڕیکلامی بۆ فیلمی بیست و یەکی "لێکۆڵەر کۆنان". کرانشی ڕوڵ.
  36. ^ 21st Detective Conan Film Features Heiji Hattori, Kazuha Toyama (لە ڕێکەوتی November 25, 2016).
  37. ^ Detective Conan: Crimson Love Letter Box Office Mojo Listing. بۆکس ئۆفیس مۆجۆ (لە ڕێکەوتی May 4, 2017).
  38. ^ Detective Conan movie 20 box office in japan in its fourth weekend. سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  39. ^ Detective Conan: The Darkest Nightmare Film Earns 5 Billion Yen, Sets Franchise Record. ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ (لە ڕێکەوتی May 9, 2016).
  40. ^ WOKJ Weekend Box office. سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  41. ^ فیلمی یەکەم لەسەر بنکە دراوی فیلمەکان لەسەر ئینتەرنێت
  42. ^ ئ ا فیلمی دووەم لەسەر بنکە دراوی فیلمەکان لەسەر ئینتەرنێت
  43. ^ فیلمی سێیەم
  44. ^ فیلمی چوارەم
  45. ^ فیلمی پێنجەم
  46. ^ فیلمی شەشەم
  47. ^ فیلمی حەوتەم لەسەر بنکە دراوی فیلمەکان لەسەر ئینتەرنێت
  48. ^ 名探偵コナン 銀翼の奇術師(ژاپۆنی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  49. ^ فیلمی نۆیەم لەسەر بنکە دراوی فیلمەکان لەسەر ئینتەرنێت
  50. ^ فیلمی دەیەم
  51. ^ فیلمی یازدە لەسەر بنکە دراوی فیلمەکان لەسەر ئینتەرنێت
  52. ^ فیلمی دوازدە
  53. ^ 名探偵コナン 漆黒の追跡者(ژاپۆنی). تۆھۆ. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  54. ^ 名探偵コナン 天空の難破船(ژاپۆنی). تۆھۆ. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  55. ^ 名探偵コナン 沈黙の15分(クォーター) OFFICIAL SITE(ژاپۆنی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  56. ^ 16th Detective Conan Anime Feature to Open in April. ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  57. ^ 2013's Detective Conan/Case Closed Movie Revealed. ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ (لە ڕێکەوتی 16 نوفمبر 2012). سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  58. ^ «"Private Eye in the Distant Sea" Becomes Highest Grossing "Detective Conan" Film». 11 یونیو 2013. لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. پارامەتری نەناسراوی |بەرھەم= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان=،|ڕێکەوت= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  59. ^ Detective Conan: Ijigen no Sniper Film Opens in April 2013
  60. ^ "ژاپۆنی Box Office، June 14-15". ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ (لە ڕێکەوتی 23 june 2014). سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  61. ^ First Official Infos about Movie 19 Revealed! [DCTP Detective Conan Translation Project]. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  62. ^ "MEITANTEI CONAN: GOKA NO HIMAWARI". بۆکس ئۆفیس مۆجۆ. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  63. ^ "20th Detective Conan Film's Title, Visual, Story Unveiled". ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ (لە ڕێکەوتی 1 December 2015). سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  64. ^ "Detective Conan movie 20 box office in japan in its fourth weekend". سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  65. ^ 21st Detective Conan Film Features Heiji Hattori, Kazuha Toyama – News – Anime News Network
  66. ^ Crunchyroll – 21st "Detective Conan" Movie Gets Title, Release Date ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  67. ^ 21st Detective Conan Film Sells Record 5 Million Tickets for 6.5 Billion Yen. ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ (لە ڕێکەوتی 6 یونیو 2017). سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  68. ^ "Detective Conan Detective Conan: Zero's Executioner (movie 22)". هێڵی هەواڵی ئەنیمێ. November 29, 2017. Retrieved November 29, 2017.
  69. ^ ""Detective Conan" 22nd Film "Zero's Executioner" Set for April 13, 2018". کرانچی ڕۆڵ. November 29, 2017. Retrieved November 29, 2017. ٣١ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  70. ^ Lupin the 3rd vs Detective Conan: The Movie opens in December. ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ (لە ڕێکەوتی 19 أبریل 2013). سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  71. ^ "لوپینی سێیەم vs لێکۆڵەر کۆنان لە فیلمە نوێکەدا". Archived from the original on 20ی Februaryی 2014. Retrieved 8ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

مانگا
ئەنیمێ
دراما


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found