کاتسۆ ئۆنۆ (大野克夫 Katsuo Oono) ئەو ئاوازدانەر و بڵاوکەرەوەیەکی ژاپۆنییە بەرپرسە لە بەرھەمھێنان و دروستکردنی مۆسیقای تۆمارکەری ئەنیمێی لێکۆڵەر کۆنان. وە نزیکەی ٢٣ دێسکی یەکگرتوو لە بازاڕەکاندا بڵاو کراوەتەوە کە تێیدا ھەموو ئەو کارانەی تێدایە کە بۆ ئەنیمێکە کراوە.[١][٢][٣][٤][٥][٦][٧]

کاتسۆ ئۆنۆ
(بە ژاپۆنی: 大野克夫)

لەدایکبوون (١٩٣٩-٠٩-١٢) ١٢ی ئەیلوولی ١٩٣٩ (تەمەن ٨٤ ساڵ)
نیشتەجێی ژاپۆن
پیشەئاوازدانەر، بڵاوکەرەوەی مۆسیقا، مۆسیقی
وێبگەماڵپەڕی فەرمی
بەرگی یەکەم ئەلبومی مۆسیقای تۆمارکەری ئەنیمێی لێکۆڵەر کۆنان

لە ساڵی ٢٠٠٦ ئەندامی تیمێک بە ناوی زە سپایدەرز بوو، ئەو وەک ژەنیار لەسەر گیتار و پیانۆ کاری دەکرد وە دوای ھەڵوەشانی تیمەکە دەستی کرد بە کار لە بواری بەرھەمھێنانی مۆسیقای تۆمارکەری بۆ فیلمەکان، وە لە ساڵی ١٩٩٦ دەستی کرد بە کار کردن لەسەر مۆسیقای تۆمارکەری بۆ ئەنیمێی لێکۆڵەر کۆنان لە زنجیرە و فیلمەکاندا تا ئێستا. کارەکانی گاریگەرە بە شێوەی گەورە بە ڕۆژاوا و مۆسیقای جاز. تووخمە گاریگەرەکان لە مۆسیقاکەیدا بریتییە لە تەپڵ و ئامێرەکانی فوو کردن و گیتاری کارەبایی و پیانۆ و دەنگە دروستکراوەکان بە ئەلیکترۆنیات.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

کاتسۆ ئۆنۆ لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Detective Conan Original Soundtrack 1. CdJapan. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  2. ^ Detective Conan original soundtrack information(ژاپۆنی). Neowing.co.jp. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  3. ^ Detective Conan Original Soundtrack 3. CdJapan.co.jp. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  4. ^ 「名探偵コナン」オリジナル・サウンドトラック ٤〜急げ!少年探偵団〜(ژاپۆنی). ئێم ئێس ئێن. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  5. ^ Detective Conan Soundtrack Best. CdJapan.co.jp. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  6. ^ 名探偵コナンオリジナル サウンドトラック スーパーベスト ٢(ژاپۆنی). کۆمەڵەی مۆسیقی یۆنیڤەرساڵ. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  7. ^ Detective Conan TV Original Soundtrack Selection Best. Neowing.co.jp. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.