کەسایەتییەکانی لێکۆڵەر کۆنان

لێکۆڵەر کۆنان > کەسایەتییەکانی لێکۆڵەر کۆنان

لێکۆڵەر کۆنان (بە ژاپۆنی: 名探偵コナン، دەوترێت مێتانتێ کۆنان واتە لێکۆڵەری مەزن کۆنان[ئ]) بریتییە لە زنجیرەیەک مانگا کە لەلایەن گۆشۆ ئۆیاماوە نووسراوە. ئەم مانگایە کراوە بە زنجیرەیەک ئەنیمێ و ئۆڤا و فیلمی ئەنیمێ و یاری ڤیدیۆ و کۆمەڵێک شتی تری ژاپۆنی.[١٦] مانگاکە لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد[١٧] مانگاکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە ژاپۆن کرا بە ئەنیمێ.[١٨] ئەم مانگایە بەردەوامبوو لە بڵاوبوونەوە، تا گەیشت بە زیاتر لە ١٠٠٠ بەش، ئەمەش وایکرد کە مانگای تایبەت بە لێکۆڵەر کۆنان بچێتە پلە ٢٢ لە درێژترین مانگا دەرچووەکان.[١٩] مانگاکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا دوای ئەوەی ژمارەی تیراژە فرۆشراوەکانی لە ژاپۆندا گەیشتە زیاتر لە ١٢٠ ملیۆن تیراژ.[٢٠] لە ٨ی ئابی ٢٠١٧ مانگای لێکۆڵەر کۆنان گەیشتە ١٠٠٠ بەش.[٢١] مانگاکە ھەفتانە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن سندی بڵاودەکرێتەوە لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤ەوە. زنجیرە ئەنیمێکانی لە ڕێگەی ستودیۆی تۆکیۆ موڤی شینشا دێتە بەرھەمھێنان، زنجیرەکان لەلایەن کینجی کۆداما و یاسویچیرۆ یامامۆتۆوە دەردەھێنرێن،[٢٢] و لە ژاپۆندا لە ڕێگەی کەناڵی نیپۆن تیڤی[٢٣] و کەناڵی یۆمیوری[٢٤][٢٥] و ئەنیماکسەوە پەخش دەکرێن.[٢٦]

خشتەی کەسایەتییەکانی لێکۆڵەر کۆنان
ڕیکلامی فیلمی دەیەم کە تێیدا کەسایەتییە سەرەکییەکان و زۆربەی کەسایەتییە لاوەکییەکان دەردەکەون
名探偵コナン
(Mei-tantei Conan
لێکۆڵەری مەزن کۆنان
)
چەشنوێژەی پۆلیسی، دراما، لێڵی، فیلمی جوڵە و وروژێنەر[١]
مانگا
نووسەرگۆشۆ ئۆیاما[٢]
بڵاوکەرەوەشۆگاکوکان[٣]
دێمۆگرافیاشۆنن
گۆڤارھەفتانەی شۆنن سندی[٤]
وەشانی ڕەسەن١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤[٥] – ئێستا
بەرگەکان٩٣
ئەنیمێ
دەرھێنەرکینجی کۆداما[٦]
یاسویچیرۆ یامامۆتۆ[٧]
بەرھەمھێنەرماساھیتۆ یوشیکاوا
میکیھیکۆ سۆوا[٨]
نووسەرگۆشۆ ئۆیاما[٩]
ئاوازدانانکاتسۆ ئۆنۆ[١٠]
ستودیۆتۆکیۆ موڤی شینشا[١١]
بڵاوبوونەوە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦[١٢] – ئێستا
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

زنجیرەی یەکەم لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤ پەخشکرا، زنجیرەکان بە ڕیزبەندی پەخشکران تا گەیشتن بە زیاتر لە ٨٧٦ زنجیرە، و بەمەش پلەی پێنجەمی «خشتەی زۆرترین ئەنیمێکان لە ڕووی ژمارەی زنجیرەکانەوە» ی بەرکەوت.[٢٧] ھەفتانە یەک زنجیرە لە ئەنیمێکە لەسەر نیپۆن تیڤی پەخش دەکرێت، بێجگە لە نمایشکردنی فیلمەکانی، کە لەوانەیە بۆ ماوەی دوو ھەفتە یان زیاتر دوا بخرێت. ھەروەھا ئەم زنجیرەیە ٢١ فیلمی لەسەر دروستکراوە، کە ھەمان نووسەری ڕەسەن، (گۆشۆ ئۆیاما)، ھەموویانی نەنووسیوەتەوە، بەڵکو نووسەری تر بوونیان ھەیە و بەشدارن لە دروستکردنی فیلمەکاندا. ھەندێک جار فیلمێک لەلایەن یەک نووسەر دەنووسرێت، و ساڵانە لە مانگی تشرینی دووەمدا ڕیکلامی بۆ دەکرێت و نیساندا بڵاو دەکرێتەوە. زنجیرە فیلمەکان بە دەرچوونی فیلمی یەکەم بە ناونیشانی «کاتی تەقاندنەوەی تەلارە بەرزەکە» لە ١٩ی نیسانی ١٩٩٧ دەستیان پێکرد، و دواتر فیلمەکانی تر بە تێکڕای یەک فیلم بۆ ھەر ساڵێک دەرچوون، و کۆتا فیلم لە زنجیرە فیلمەکان لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٧ بە ناونیشانی «نامەی خۆشەویستی سوور» دەرچووە.[٢٨] ھەروەھا ١٢ کورتە زنجیرەی ڤیدیۆیی دەرچووە، کە ماوەی ھەر یەکێکیان نزیکەی ٢٥ خولەکە.[٢٩]

تا ئێستا ٥ دەرچوون دەرکراوە لە زنجیرەی دەرچوونە تایبەتەکاندا، کە یەکەمیان لە ساڵی ٢٠٠٧ بوو، کە لەژێر ناونیشانی «ڕێکخراوی ڕەش: مێژووی ڕەش» پەخش کرا. ئەم دەرچوونە لە زنجیرەیەکی تایبەت بەرھەمھێنراوە، وەک پێشەکییەک بۆ زنجیرە ئەڵقەکانی «بەریەککەوتی سوور و ڕەش»، و دواتر زنجیرەی «لوپینی سێیەم دژی لێکۆڵەر کۆنان» کە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٠٩دا پەخشکرا. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٤دا، زنجیرەی «ھەڵاتوو: کۆگۆرۆ مۆری» پەخشکرا، و بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٢٠ ساڵ بەسەر مانگای لێکۆڵەر کۆنان ئاھەنگ گێڕدرا. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ زنجیرەیەکی تایبەت بە ناوی «دیارنەمانی کۆنان ئێدۆگاوا: خراپترین دوو ڕۆژ لە مێژوودا» پەخشکرا؛ و کۆتا دانە لەو دەرچوونە تایبەتانە لە کانوونی دووەم لە ساڵی ٢٠١٥ دا بوو، لەژێر ناونیشانی «ساڵێکی نوێی خۆش، کۆگۆرۆ مۆری.» بەڵام گەر باسی زنجیرە دراماکان بکەین، ئەوا دوو زنجیرەی سەربەخۆ پەخشکرا، یەکەمیان چوار زنجیرە درامای تایبەت بوو لە لێکۆڵەر کۆنان کە لەسەر شێوەی جووڵەی زیندوو بوو (واتە ڕۆڵ گێڕانی ئەنیمێ لە شێوەی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی کە تێیدا ئەکتەری ڕاستەقینە بەشداری دەکات). زنجیرەی یەکەم و دووەم لە ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ دا پەخشکران، لەکاتێکدا زنجیرەی سێیەم و چوارەم لە ساڵی ٢٠١١ و ٢٠١٢ دا پەخشکرا. ھەروەھا دووەم زنجیرە لە ٧ی تەممووزی ساڵی ٢٠١١ دەستی پێکرد، کە لە ١٣ زنجیرەی بەدوایەکھاتوو پێکدێت لە درامای لێکۆڵەر کۆنان. ئەم زنجیرانە تا ٢٩ی ئەیلوولی ھەمان ساڵ بەردەوامبوون.[٣٠] ئەنیمێکە بۆ ماوەی زیاتر لە ١٨ ساڵ لەلایەن بنکەی گوڵەوە دۆبلاژکراوەتە سەر زمانی عەرەبی، لە ساڵی ١٩٩٨ بۆ ساڵی ٢٠١٤، بۆ یەکەم جار لەسەر کەناڵی قەتەر پەخشکراوە، و زنجیرە دۆبلاژکراوەکان گەیشتوونەتە ٤٠٤ زنجیرە (٣٧٨ بە سیستەمی ژاپۆنی) لە ٨٧٦ زنجیرە.[٣١]

ئەم کارە ھونەرییە بە «زیندووکردنەوەی کەسایەتی لێکۆڵەر شێرلۆک ھۆڵمز بە وێنەیەکی سەردەمی» دادەنرێت. ئەم زنجیرەیە لە چوارچێوەی ڕووداو کە تایبەتمەندە بە تاوان و لێڵی لەگەڵ کەمێک ڕۆمانس خۆی دەبینێتەوە؛ و ھەروەھا کارە ھونەرییەکە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا چاند و ژیانی ھاوچەرخ لە ژاپۆن بۆ بینەرەکانی دەگوازێتەوە؛ ئەمە بە شێوەیەکی ڕوون دیارە لە فیلمەکاندا. گۆشۆ ئۆیاما بۆ ماوەی زیاتر لە بیست ساڵ بەرپرس بووە لە گێڕانەوەی ڕووداوەکانی زنجیرەکە و بەستنەوەی زنجیرەکان بەبێ تێھەڵچوون لە ڕێگەی مانگاکەوە، و ھەروەھا ئاوازدانەر کاتسۆ ئۆنۆ سەرکەوتوو بووە لە پاڵپشتیکردنی چیرۆکەکە لە ڕێگەی مۆسیقا و گۆرانی سەرەتا و کۆتایی زنجیرە و فیلمەکان.[٣٢]

سەرنجێکی گشتی دەستکاری

 
ئەو کەسایەتییانەی زۆرترین دەرکەوتنیان ھەیە لە زنجیرەکەدا.

زیاتر لە ٢٠ کەسایەتی سەرەکی دەرکەوتووە لە زنجیرەکەدا، و بێجگە لە کۆنان ئێدۆگاوا و شینچی کودۆ و ڕان مۆری و کۆگۆرۆ مۆری، زۆرێک لە کەسایەتییە دیارەکان دەرکەوتووە تێیدا وەک (ئێری کیساکی دایکی ڕان مۆری، و یوساکو کودۆ و یوکیکۆ کودۆی دایک و باوکی شینچی کودۆ، لێکۆڵەری ڕۆژاوا ھیجی ھاتۆری و ھاوڕێکەی کازۆھا تۆیاما، پڕۆفیسۆر ھیرۆشی ئەگاسا، ئای ھایبەرا، و تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان، و سۆنۆکۆ سوزوکی ھاوڕێی ڕان مۆری، سوبارو ئۆکیا و ماسومی سیرا). ھەروەھا چەند کەسایەتییەکی گەوھەری دەرکەوتووە وەک ئەندامەکانی ڕێکخراوی ڕەش (جین و ڤۆدکا و ڤێرمۆس و کیانتی و کۆرن و کیر و بۆربۆن)، و ئەندامەکانی پۆلیسی تۆکیۆی پایتەخت (پشکنەر میگۆری، واتارو تاکاجی، میواکۆ ساتۆ، یۆمی، شیراتۆری، چیبا)، و ڕی فورویا بریکاری پۆلیسی نھێنی، ھەروەھا بریکارەکانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدرالی وەک جەیمس بلاک و شویچی ئەکای و جودی ستارلینگ و ئەندرێ کامیل، و ھیدیمی ھۆندۆ بریکاری دەزگای ھەواڵگیریی ناوەندی، و دزی فڕیو کایتۆ کید و چەندین کەسایەتی تر.[٣٣]

کەسایەتییەکان دەستکاری

کەسایەتییە سەرەکییەکان دەستکاری

 
شینچی کودۆ

شینچی کودۆ دەستکاری

شینچی کودۆ (بە ژاپۆنی: 工藤新一 بە ڕۆماجی: Kudo Shinichi): ئەو تاکە کوڕی بنەماڵەی کودۆی خانەدانە، تەمەنی حەڤدە ساڵە. ئەو خوێندکارە لە قوتابخانەی تیتانی ئامادەیی و ھەروەھا لێکۆڵەرێکی بەناوبانگە لە ژاپۆن، شێرلۆک ھۆڵمز وەک نموونە سەیر دەکات و خەون دەبینێت شێرلۆک ھۆڵمزی سەدەکەی بێت، ھەر بۆیە ئەو کۆنان دۆێڵی نووسەری ڕۆمانەکانی شێرلۆک ھۆڵمزی خۆشدەوێت و حەزیش بە خوێندنەوەی ڕۆمانە پۆلیسییەکانی باوکی دەکات.[٣٤] خاوەنی ژیری و باوەڕ بە خۆبوون و توانایەکی زۆر بەرزە لە یاری تۆپی پێدا، و ھەروەھا دەزانێت چەک بەکاربێنێت. ھاوڕێی منداڵی ڕان مۆرییە.[٣٥]

کۆنان ئێدۆگاوا دەستکاری

کۆنان ئێدۆگاوا (بە ژاپۆنی: 江戸川 コナン بە ڕۆماجی: Edogawa Konan) [ا]: ئەو شینچی کودۆیە دوای بچووک بوونەوەی قەبارەی بەھۆی خواردنی گولاجێکی ژەھراوی ناسراوە بە گولاجی APTX4869. بە شێوەی منداڵێکی حەوت ساڵان دەردەکەوێت بەڵام مێشکی کاریگەر نەبووە و ھێشتا زیرەکێکەی زیرەکی شینچی کودۆی لێکۆڵەری ئامادەیییە. ناسنامە ڕاستەقینەکەی دەشارێتەوە تا ڕێکخراوی ڕەش بەوە نەزانێت کە ھێشتا زیندووە، بۆیە ھەوڵدەدات لە ھاوڕێکانی دەوروبەری خۆی دوور بگرێت. دەژی لەگەڵ ران و کۆگۆرۆ مۆری باوکی لە بنکەی لێکۆڵینەوەکان بە ویستی کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی ڕێکخراوی ڕەش تا پێیان بگات.[٣٦] شینچی ناوی کۆنانی بە پەلە لە خۆنا ئەو کاتەی ران دەربارەی ناوی لێی پرسی، بەڵام ئەو ئەو ناوەی ھەڵبژارد بەھۆی خۆشەویستییە زۆرەکەی بۆ کەسایەتی شێرلۆک ھۆڵمزی نووسەری ئیسکەتلەندی سیر کۆنان دۆیڵ.[٣٧] دوای گواستنەوەی بۆ ژیان لە لای ڕان چووە قوتابخانەی تیتانی سەرەتایی و بوو بە ئەندامێکی تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان. بچووک بوونەوەکەی داینەبڕاندووە لە لێکۆڵینەوە و شیکارکردنی دۆسیەکان، بەڵکو زۆربەی کات لێڵی تاوانەکانی ئاشکرا دەکات لە ڕێگەی دەنگی کۆگۆرۆ مۆری دوای بێھۆش کردنی بە کاتژمێرە بێھۆشکەرەکەی و قسەکردن لە ڕێگەی بۆینباخەکەی ملی.[٣٨]

 
ڕان مۆری

ڕان مۆری دەستکاری

ڕان مۆری (بە ژاپۆنی: 毛利 蘭 بە ڕۆماجی: Ran Mouri): ئەو حەڤدە ساڵە، ئەو ھاوڕێی منداڵی شینچی کودۆیە (دەسگیرانێتی لە وەرگێڕانە عەرەبییەکەدا)، و خۆی بە خوشکی گەورەی کۆنان دادەنێت. ئەو کچێکی جوان و زیرەک و ھەستیارە و شینچی کودۆی زۆر خۆشدەوێت، و ئاگای لە کۆگۆرۆ مۆری باوکییەتی دوای جیابوونەوە لە ئێری کیساکی دایکی.[٣٩] و لەو کاتەوە ئەو ھەوڵدەدات پەیوەندی نێوانیان چاک بکات، دوای ھاتنی کۆنان بۆ مانەوە لە لایان زیاتر باوەڕ بەخۆبوونی لەلا دروست بوو. ھەڵدەسێت بە بەخێوکردنی کۆنانی بچووک دوای ئەوەی دکتۆر ئەگاسا پێی وت کە دایک و باوکی لە گەشتێکی درێژدان.[٤٠]

کۆگۆرۆ مۆری دەستکاری

 
کۆگۆرۆ مۆری

کوگۆرۆ مۆری (بە ژاپۆنی: 毛利 小五郎 بە ڕۆماجی: Mouri Kogoro): ئەو پۆلیسێکی پێشووە، تەمەنی نزیکەی ٤٠ ساڵە، دەستی لە کاری پۆلیسی کشانووەتەوە بەھۆی ڕووداوێکی تەقەکردنی لە ئێری کیساکی ھاوسەری بە مەبەستی ڕزگارکردنی لە دەستی تاوانبارێک کە ڕفاندبووی وەک بارونتە،[٤١] ئەو لێکۆڵەرێکی ناوازە نییە و ئەزموونی لەو بوارەدا زۆر کەمە، و خەریکبوو کارەکەی لەدەست بدات بەھۆی کەمی کڕیارەوە تا کۆنان ھات بۆ ژیان لەلای و لەمەشەوە دۆسیەکان دەوروژێن و کڕیارەکان زیاد دەکات، ئەمەش لەبەر بڵاو بوونەوەی ناوی بە شێوەیەکی فراوان و بەناوبانگ بوونی لە ژاپۆندا بە لێکۆڵەری خەوتوو.[٤٢]

کەسایەتییە لاوەکییەکان دەستکاری

  • سۆنۆکۆ سوزوکی (بە ژاپۆنی: 鈴木 園子 بە ڕۆماجی: sonoko suzuki): [ب] ئەو کچێکی تەمەن حەڤدە ساڵە دەژی لەگەڵ دایک و باوکیدا، و ئەو لە بنەماڵەی سوزوکی دەوڵەمەندە.[٤٣] ئەو کچێکی نەرم و نییانە و ھاوڕێی نزیکی ڕان مۆرییە و ھەموو کات لەگەڵیدایە، کەسایەتییەکەی کەمژەیەتی و خیرا بڕیاردان و زۆر کەوتنە ناو کێشەوە دەگرێتەوە. زۆرێک یارمەتی ھەیە لە ئاشکرا کردنی ھەندێک دۆسیەدا، ئەمەش چونکە کۆنان بەکاردێنێت لە باتی کۆگۆرۆ مۆری ئەگەر ئامادە نەبێت. ھەوڵێکی زۆری داوە بۆ نزیکبوونەوە لە گەنجان بەڵام ھەموو ھەوڵەکانی شکستی ھێناوە بێجگە لە یەک دانە نەبێت کە سەرکەوتوو بوو کە ئەویش چیرۆکی خۆشەویستییەتی لەگەڵ کیوگۆکۆ. ھەروەھا ئەو سەرسامبوویەکی گەورەی کایتۆ کیدە.[٤٤]
  • ئەگاسا ھیرۆشی (بە ژاپۆنی: 阿笠 博士 بە ڕۆماجی: Hiroshi Agasa) ئەو نزیک و دراوسێی شینچی کودۆیە (کۆنانە)، و ئەو داھێنەرێکی سەڵتە و تەمەنی نزیکەی ٥٣ ساڵە.[٤٥] و ھەروەھا ئەو یەکەم کەسە کە شینچی کودۆ بۆی درکان دەربارەی ناسنامەکەی دوای بچووک بوونەوەی بەھۆی گولاجەکەی ڕێکخراوی ڕەش، و ئەگاسا ئامۆژگاری کرد بە ھێڵانەوەی شتەکە بە نھێنی بۆ سوودی کەسە نزیکەکانی دەوروبەری. بۆ کۆنان چەندین داھێنانی دروست کردووە کە یارمەتی دەدات لە شیکار کردنی تاوانەکاندا و قەرەبووی ئەو ھێزە دەکاتەوە کە لە دەستی دا دوای بچووک بوونەوەی. ئەو لە ماڵەکەی بە تەنھا دەژیا تا ئای ھایبەرای دروستکەری گولاجی APTX4869 دەرکەوت کە ڕای کردبوو لە دەستی ڕێکخراوی ڕەش، بۆیە دەرگای ماڵی خۆی بۆ کردەوە و بوو بە سەرپەرشتکاری یاسایی ئەو.[٤٦]
 
تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان
  • یوساکو کودۆ بە ژاپۆنی: 工藤 優作 بە ڕۆماجی: Kudō Yūsaku): ئەو باوکی شینچی کودۆیە. ئەو نووسەری چیرۆک و ڕۆمانە پۆلیسییەکانە و بە زیرەکتر لە کوڕەکەی دادەنرێت و زۆرێک ئاسانکاری لە شیکارکردنی دۆسیەکاندا کردووە. یەکەم دەرکەوتی لە زنجیرەی ژمارە ٤٣ فڕاندی لێکۆڵەر کۆناندا بوو، ھەروەھا ئەو لە نیوێرک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەژی. ئاسانکاری کردووە لە شیکارکردنی ئەو دۆسییانەی کە کوڕەکەی پێی شیکار نەکراوە، و ھەروەھا کۆنان یەکێکە لە خوێنەرانی چیرۆکەکانی کە بەناوبانگ ترینیان بریتییە لە پیاوی سێبەر. ھاوسەری ئەکتەری بەناوبانگ یوکیکۆ کودۆیە.
  • یوکیکۆ کودۆ (بە ژاپۆنی: 工藤 有希子 بە ڕۆماجی: Kudō Yukiko): ئەو دایکی شینچی کودۆیە. ناوی ڕاستەقینەی بریتییە لە یوکیکۆ فوجیاما، ئەو وەک ئەکتەرێک کار دەکات و ھونەری خۆگۆڕین دەزانێت وەک ڤیرمۆس کە ھونەری خۆگۆڕین لە باوکی کایتۆ کید فێر بوون. لەگەڵ یوساکو کودۆی ھاوسەری دەژین لە لۆس ئانجلوس. لە زنجیرەی ٤٣ ڕۆڵی فومیۆ ئێدۆگاوا دەگێڕێت تا کەسایەتییەکەی کوڕەکەی بشارێتەوە و ڕێگە نەدات ڕان بە ھیچ شتێک بزانێت دوای ئەوەی دکتۆر ئەگاسا چیرۆکی کوڕەکەیان بۆ دەگێڕێتەوە لەگەڵ ڕێکخراوی ڕەش.[٤٧] و ئەو ھاوڕێی ئێری کیساکی دایکی ڕانە.
  • ئێری کیساکی (بە ژاپۆنی: 妃英理 بە ڕۆماجی: Kisaki Eri) ئەو پارێزەرێکی دیارە لە بوارەکەیدا و زیرەک و خۆشەویستە و دایکی رانە و ھاوسەری کۆگۆرۆ مۆرییە و ھاوڕێی منداڵییەتی، جیابووەتەوە لێی ئەو کاتەی ڕان لە حەوت ساڵان بووە، دوای ئەوەی تەقەی لێکرد (بە ناچاری) بەڵام ھۆکاری ڕاستەقینە ئەوەیە دوای ئەو ڕووداوە ئێری کیساکی خواردنی لێنا لەگەڵ ئازارەکەی قاچیدا کە کۆگۆرۆ ھۆکاری بوو و کۆگۆرۆ بە تووڕەیییە پێی دەڵێت چێشتەکەی زۆر خراپە. بەڵام ئەو ھێشتا کۆگۆرۆ مۆری خۆشدەوێت و ئەڵقەی ھاوسەرگیری لە پەنجەیدایە و ھەموو کات نکۆڵی لەوە دەکات بەڵام ھێشتا لە ماوەیەکەوە بۆ ماوەیەکی تر سەردانی ماڵی کۆگۆرۆ دەکات و ھەندێک جاریش بۆ سەردان کردنی تاکە کچەکەی ڕان دێت و لەمەوەوە وتووێژەکە ئاڵۆز دەبێت و شەڕ دروست دەبێت لە نێوان ئەو و کۆگۆرۆ لەسەر ھیچترین بابەتەکان، ڕان ھەوڵدەدات بە یەکەوە کۆیان بکاتەوە بەڵام ھەموو جارێک شکست دێنێت. ئەزموونی ھەیە لە جودۆ و کاراتێ و تەمەنی ٣٧ ساڵە.
  • ھیجی ھاتۆری (بە ژاپۆنی: 服部 平次 بە ڕۆماجی: Hattori Heiji) ئەو ھاوڕێی نزیکی شینچی کودۆیە. تەمەنی نزیکەی ١٧ ساڵە، ئەو خوێنکارە لە قۆناخی ئامادەیی و ھەروەھا کار دەکات وەک لێکۆڵەرێکی تایبەت. دەژی لە شاری ئۆساکا کە دەکەوێتە ڕۆژاوای ژاپۆن، پێی دەوترێت «لێکۆڵەری ڕۆژاوا» ھیجی تایبەتمەندە بە توانا زۆرەکەی لە تێبینی کردن و لێکدانەوە ھەروەھا لەگەڵ خێرایی جەستەی و تایبەتمەندە بە ڕەنگە تۆخە سەرنج ڕاکێشەکەی پێستی کە لە باپیرییەوە بۆی ماوەتەوە، تواناکەی لە لێکدانەوە و ھونەری "کیندۆدا"[پ] لە باوکییەوە ھیزۆ ھاتۆری بۆ ماوەتەوە کە کار دەکات وەک سەرۆکی پۆلیسی ئۆساکا. زۆربەی کات کازوھا تۆیامای لەگەڵدایە. ئەو شارەزایە لە وەرزشی کیندۆدا و وەرزشی بەیسبۆڵی خۆشدەوێت. ھەموو کات ھەڵە دەکات کاتێک قسە لەگەڵ کۆنان دەکات و دەڵێت "کودۆ" بەڵام ھەموو جارێک حەڵەتەکە ڕزگار دەکات، لە سەرەتادا دەگەڕا بە دوای شینچی کودۆدا بۆ ئەوەی ڕکابەری لەگەڵدا بکات بەڵام دوای ئەوەی زانی کە کۆنان و شینچی ھەمان کەسایەتین و چیرۆکەکەی زانی لەگەڵ ڕێکخراوی ڕەش بڕیاریدا یارمەتی بدات و ئەمەش بە درێژای ئەنیمێکە دیارە، ھەروەھا ئەو بوو بە نزیکترین ھاوڕێی شینچی، لێکۆڵەری ڕۆژاوا ھیجی ھاتۆریی زیرەک خاوەنی لێکدانەوەی خێرایە کە دڵنیای دەکاتەوە بە ئاشکرا کردنی تاوانبار بۆ خۆی، گەنجێکی تێگەیشتووە و دڵنیایە لە خۆی ئاشقی ڕکابەرییە ئەمەش زۆر یارمەتی دەدات لە لێکۆڵینەوەدا، حەز دەکات پشت بە خۆی ببەستێت لە شیکردنەوەی دۆسیەکاندا بەڵام کازوھا ھەموو کات بەراوردی دەکات بە شینچی کودۆ بۆیە شەڕ دەکات بۆ شیکردنەوەی دۆسیەکە پێش ھاتنی کۆنان لە ماوەیەکی کاتی زۆر کورتدا.
  • کازوھا تۆیاما (بە ژاپۆنی: 遠山和葉 بە ڕۆماجی: Tōyama Kazuha): ئەو ھاوڕێی منداڵی ھیجی ھاتۆریی ھاوڕێی کۆنانە و دەژی لە شاری ئۆساکا کە دەکەوێتە ڕۆژاوای ژاپۆن. تەمەنی زیکەی ١٧ ساڵە و دەخوێنێت لە قۆناغی ئامادەیی، ھیجی خۆشدەوێت و زۆر ئیرەیی لێ دەکات بەڵام تا ئێستا پێکەوەن لەگەڵ ئەوەی ھەموو کات شەڕی لەگەڵ دەکات. باوکی ئەو جینشیرۆ تۆیامایە و ئەو لە پیاوانی پۆلیسی ئۆساکایە. بۆ یەکەم جار دەرکەوتووە لە زنجیرەی ١١٨. کازۆھا ھاوڕێی ھەیە لە ئۆساکا (ئەو شوێنەی کە لێی دەژی) و ھەروەھا ھاوڕێی ھەیە لە تۆکیۆ کە بریتین لە ڕان مۆری و سۆنۆکۆ سوزوکی کە دەیان بینێت ئەو کاتەی سەردانی تۆکیۆ دەکات یان ئەو کاتەی ئەوان سەردانی ئۆساکا دەکەن.

تێبینییەکان دەستکاری


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ My Anmie List: Detective Conan, Synopsis
  2. ^ Gosho AOYAMA – Anime News Network, Anime News Network. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  3. ^ Company Profile. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  4. ^ Rumic World: Articles. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  5. ^ 青山剛昌(名探偵コナン・原作者紹介). سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  6. ^ دەرھێنەر کینجی
  7. ^ دەرھێنەر یامامۆتۆ
  8. ^ Anime News Network: Masahito YOSHIOKA
  9. ^ نووسەر گۆشۆ ئۆیاما
  10. ^ Internet Movie Database: Katsuo Ôno
  11. ^ ستۆدیۆی تی ئێم ئێس
  12. ^ "یەکەم زنجیرە". Archived from the original on 27ی Decemberی 2018. Retrieved 8ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  13. ^ NTV
  14. ^ "تەلەڤیزیۆنی وای (ژاپۆن) (YTV)". Archived from the original on 14ی Octoberی 2017. Retrieved 8ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  15. ^ Animax
  16. ^ لێکۆڵەر کۆنان لەسەر ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  17. ^ Detective Conan Volume 1(ژاپۆنی). شۆگاکوکان. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  18. ^ Case Closed- Profiles. ڤیز میدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  19. ^ 小学館/コミックス/少年サンデーコミックス
  20. ^ "DETECTIVE CONAN ONLINE: Great Detective Conan". Archived from the original on 19ی Augustی 2017. Retrieved 8ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  21. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 28ی Mayی 2020. Retrieved 8ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  22. ^ ماڵپەڕی myanimelist بۆ ئەنیمێ. ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ Anime News Network: Nippon Television Network
  24. ^ "Detective Conan". Archived from the original on 14ی Octoberی 2017. Retrieved 8ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  25. ^ Anime News Network: YTV (-)
  26. ^ Animax (-) – Anime News Network. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  27. ^ ئەرشیفی زنجیرەکانی لێکۆڵەر کۆنان(ژاپۆنی). کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  28. ^ Japan Box Office: ‘Detective Conan: Nightmare’ Bows at Number One (لە ڕێکەوتی April 18, 2016). سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  29. ^ "پەڕەی ئۆڤا لە ئینسایکڵۆپیدیای جیھانی لێکۆڵەر کۆنان". Archived from the original on 21ی Octoberی 2017. Retrieved 8ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  30. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 17ی Octoberی 2017. Retrieved 8ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  31. ^ زنجیرەکانی لێکۆڵەر کۆنان لەسەر ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ. سەردان لە ڕێکەوتی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  32. ^ "湘南". ھەفتانەی شۆنن سندی (بە ژاپۆنی). شۆگاکوکان. ١٩٩٤: ٥.
  33. ^ "Products -> Detective Conan Ten Seconds of Terror (show preview) ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.." شۆگاکوکان ئاسیا. Retrieved on June 2, 2015.
  34. ^ "ڕاپۆرتێکی فراوان و جیاکراوە دەربارەی بنەماڵەی شینچی کودۆ". Retrieved 8ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  35. ^ "زانیاری دەربارەی شینچی کودۆ". Archived from the original on 31ی Julyی 2017. Retrieved 8ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  36. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیەی ٦. کەناڵی یۆمیوری
  37. ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ٢. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  38. ^ ئەو داھێنانەی دکتۆر ئەگاسا کە یارمەتی کۆنان و ھاوڕێکانی دەدات(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  39. ^ "وێنە + ڕاپۆرتێکی ڕوون لەسەر ڕان مۆری". Archived from the original on 9ی Decemberی 2017. Retrieved 8ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  40. ^ "ڕاپۆرتێک لەسەر ڕان مۆری". Archived from the original on 7ی Septemberی 2018. Retrieved 8ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  41. ^ "ڕاپۆرتێکی تەواو لەسەر مۆری کۆگۆرۆ". Archived from the original on 31ی Julyی 2017. Retrieved 8ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٣١ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  42. ^ "ڕاپۆرتێک لەسەر تۆگۆ مۆری". Archived from the original on 31ی Julyی 2017. Retrieved 8ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٣١ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  43. ^ ڕاپۆرتێک لەسەر خاوەنی دڵە باشەکە.. سوزوکو سۆنۆکۆ
  44. ^ ڕاپۆرتێک لەسەر سۆنۆکۆ سوزوکی ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  45. ^ "ڕاپۆرتێک لەسەر دکتۆر ئەگاسا". Archived from the original on 31ی Julyی 2017. Retrieved 8ی Decemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٣١ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  46. ^ ڕاپۆرتێک لەسەر دکتۆر ئەگاسا + داھێنانەکانی
  47. ^ Detective Conan Episode 43. کەناڵی یۆمیوری


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found