لێدوانی ویکیپیدیا:پاڵاوتنی وتاری باش/ئەحمەد کایا

نیشانە دەستکاری

ئەم وتارە هێشتا نیشانەی وتاری باشی پێنەدراوە Kurd2021 (لێدوان) ‏١١:٢٩، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Kurd2021: خۆ نەبووە بە وتاری باش! چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش بینیم کە کۆمەڵێک وشەی پیاھەڵدانی تێدا بوو، داڕێژەی داواکردنی سەرچاوەی تێدایە. لایەنگیرە، و بەسەرداچوونەوەیەکی جددیشی بۆ نەکراوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٢، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram:ئێستا قسەکردن لەسەر ئەم پەڕەی پالاوتنە داخراوە و دوو کەس دەنگی ڵەگەڵ داوە، بۆیە وتم نیشانەی پێ نەدراوە. کێشەکە ئەوەیە ئێستا نازانم لەسەر چ بنەمایەک ئەم وتارانە ھەڵدەبژێردرێن ئەگەر بەپێی بەکار ھێنەران بێت دەبێت ھەڵبژێردرێت ئەگەر بەپێی بۆچوونی بەڕێوبەران بێت ئەوە دەبێت کاری لەسەر بکرێت. جا پێویستە ئەم شتانە یەکلایبکرێنەوەKurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٠٩، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: نەدەبا داخرابایە. وەک وتم ھەر دوو سێ ڕۆژ پێش ئێستا کۆمەڵێک کێشەم لە وتارەکە بینی. من لەگەڵ ئەوەش نیم بەبێ خوێندنەوە دەنگی لەگەڵ بدرێت. بەگشتی سیاسەتەکە ھەر بێلایەنی و باش نووسینی وتارەکەیە. بڕوانە ویکیپیدیا:سیاسەتەکانی وتاری باش. خۆی بە حیساب ویکیپیدیا لەسەر یەکدەنگی بەڕێوە دەچێت و گەر ئەوە بکەینە پێوەر دەبێت ھەڵبژێردرێت، بەس من خۆم زۆر جار ئەوەم پێ باش نییە. بەشێکی بەکارھێنەران (بەتایبەتی نوێیەکان) لە دەنگدانەکان دەڵێن لەگەڵ بەبێ خوێندنەوەی باسەکە! دەی وا بێ کەس بەسەرداچوونەوە بۆ یەک وتار ناکات و حەفتەی وتارێکی باش و یەکێ ھەڵبژێردراویشمان دەبێت. بەکورتی بەڕای من ئەم وتارە کاری ماوە، ئیتر بڕیاریش لای کۆمەڵگەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٦، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram:بەلێ پێشتر خوێندبوومەوە، ھەرچۆنێک بێت باوەڕم وایە پێویست ناکات ئەم وتارە کاندیدکراوانە بەو شێوەیە بۆ ماوەیەکی زۆر بمێننەوە، کەس خاوەندارییەتی لێنەکات جا داوام ئەوەیە بەشێک لەو بەڕێوبەرانەی ھەمانە وەک (@Aza:,@Calak:,@Pirehelokan:)لانیکەم پێش وەختە پێداچوونەوەیەکی بەسەردا بکەنەوە. وابزانم ئیتر کاتی ئەوەیە ئەوانیش بێجگە لە ڕاستکردنەوەی ھەندێک وشە و ڕستە ڕۆڵیکی دیکەش بگێڕن. لەگەڵ ئەوەی کە لە ڕابردوش کاری باشیان کردووە بەڵام ئێستا پێویستە باشتر بن. پێشتریش ڕەخنەم لە کەم چالاکی بەڕیوبەرانی ویکیپیدیا گرتووە، بەداخەوە شتێک نەگۆڕا ھەر جەنابت و کاک محمدن .Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٤٨، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو بۆ ھەموو لایەک، لێدوان لەسەر ھەڵبژاردنی وتارەکە کرایەوە. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٣٠، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی پرۆژەی "پاڵاوتنی وتاری باش/ئەحمەد کایا".