ویکیپیدیا:سیاسەتەکانی وتاری باش

سەرەکیوتووێژپاڵاوتنەکانھەڵسەنگاندنەوەڕێنماییەکانسیاسەتەکانمێزی زانیاری

سیاسەتەکانی وتاری باش شەش ستاندارد یاخود تاقیکردنەوەن کە وتارە پاڵێوراوەکانیان پێ بەراورد دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت کە تاکو چەند ئەو وتارە شیاوە وەک وتاری باش دەربکەوێت. وتارێک کە لەگەڵ سیاسەتەکانی وتاری باشدا گونجابێت لەوانە نییە لەگەڵ سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراودا بگونجێت. ئەگەر ھاتوو دەرکەوت کە وتارێکی باش شیاوە ببێت بە وتاری ھەڵبژێردراو، ئەوا وەک وتاری باش نامێنێت و دەبێت بە وتارێکی ھەڵبژێردراو. وتاری ھەڵبژێردراو باشترین ئەو وتارانەن کە لە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی ھەمانە.

سیاسەتەکان

شکستی ڕاستەوخۆ

وتارێک دەتوانێت پێش بەسەرداچوونەوە و تاووتوێکردنی زیاتر بۆ وتاری باش ڕاستەوخۆ شکست بھێنێت (ناسراوە بە شکستی خێرا)، ئەگەر بەپێی بەسەرداچوونەوەکە:

  1. زۆری مابێت بۆ نزیکبوونەوە لە سیاسەتەکانی وتاری باش
  2. مافی بڵاوکردنەوەی پێشێل کردبێت
  3. تاگی خاوێنکردن، بێ سەرچاوەیی، داواکاری بەڵگە و نەگونجاوی شێوازی پێویستبێت یان ھەیبێت
  4. ھەڵەی زۆری تێدابێت، لایەنگرانە نووسرابێت یاخود جێگیر نەبێت بەھۆی شەڕە دەستکارییەوە

شەش سیاسەتە فەرمییەکانی وتاری باش

وتاری باش–

  1. بە باشی نووسراوە:
    1. بە ڕوونی و پوختی نووسراوە، ھەڵەی نووسین و ڕێزمانی تێدا نییە و
    2. لەگەڵ شێوازی ویکیپیدیا دەگونجێت
  2. سەلماندنیبوون ھەیە بەبێ توێژینەوەی سەرەتایی:
    1. لیستێک لە سەرچاوە و پەراوێزی تێدایە (سەرچاوەی زانیارییەکان)
    2. ھەموو زانیارییەکان ھی سەرچاوەی باوەڕپێکراو بن، بە وتە گێڕانەوە، بیر و بۆچوون و ستاتیکەکانیشەوە. قسە و زانیاری بێ سەرچاوە پشتگوێ ناخرێت و دەبێتە ھۆی سڕینەوەی وتار و گەڕاندنەوەی دەستکارییەکان.
    3. توێژینەوەی سەرەتایی تێدا نییە و
    4. پێشێلکردنی مافی بڵاوکردنەوە و لەبەرگرتنەوەی قسەی خەڵکی تێدا نییە
  3. تۆخ و پوختە:
    1. بابەتی سەرەکی وتارەکە ڕووندەکاتەوە و بە ئامانج دەگات و
    2. لەسەر بابەتەکە دەمێنێتەوە بەبێ ئەوەی شتی ناپێویستی بۆ زیاد کرابێت
  4. بێلایەنە: ھیچ کێشێک ناخاتە سەر ھیچ لایەنێک و ڕووداوەکان وەک خۆی دەگێڕێتەوە
  5. جێگیرە: ڕۆژ بە ڕۆژ ناگۆڕدرێت بەھۆی شەڕە دەستکارییەوە
  6. بابەت ڕوونکراوەتەوە: بە وێنە، میدیای دەنگی و بینراوی تر
    1. وێنەکان مافی بڵاوکردنەوەیان پێشێل نەکراوە و بە دادپەروەرانە بەکارھێنراون و
    2. وێنەکان و پەڕگەکان پەیوەندییان بە بابەتەکەوە ھەیە

چی نابێت وتاری باش بێت

  • وتارێک کە تەنھا پێکھاتووە لە لیستێک یاخود پێرستێک، دەروازەکان، میدیای دەنگ و وێنەکان: ئەمانە ھەموو دەبێت ھەڵبژێردرێن لە لیستی ھەڵبژێردراو، وێنەی ھەڵبژێردراو، دەنگی ھەڵبژێردراو و دەروازەی ھەڵبژێردراو بە جیا.
  • پەڕەی ڕوونکردنەوەکان و کۆلکەکان: ئەمانە لەگەڵ سیاسەتەکان ناگونجێن.
  • وتارە ھەڵبژێردراوەکان: وتاری باش ناسناوەکەی لەدەست دەدات کە دەبێت بە وتاری ھەڵبژێردراو. ھەمان شت بۆ وتاری ھەڵبژێردراویش. دەبێت سەرەتا ھەڵبسەنگێندرێتەوە بە مەبەستی کوالێتی.