لێدوانی ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/شارەکانی ئێران

دوایین لێدوان: ٣ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Nskoalj لە بابەتی ناوەڕۆک

ڕوونکردنەوە دەستکاری

سڵاو بۆ ھەموو ئەندامانی پڕۆژەکە: @Aram: @Danial2703kurdistan: @Khabat4545: @Kurd2021: @Kushared: @Sakura emad: @Serchia: تکایە سەرەتا ڕوونکردنەوەی خوارەوە بخوێننەوە و دواتریش ڕای خۆتان سەبارەت بە ئەنجامدانی پڕۆژەکە بڵێن کە باشترە وتارەکان دروست بکرێن یان نا.
«ئەو پڕۆژەیە تەواو جیاوازە لەچاو پڕۆژەکانی دیکە و جیاوازی ئەوەیە کە وتارگەلێکی زۆر لەخۆوە دەگرێت و پێچەوانەی وتاری ساڵ و مانگەکان، ھەر شار یان شارۆچکەیەی زانیاری جیای خۆی ھەیە و ھەروەھا ژمارەی شار و شارۆچکەکانی ئێران لە ئاستێکی زۆر بەرز دایە کە دەتوانم بە دڵنیاییەوە بڵێم زیاتر لە ١٠٠٠ وتار دەبن و وەک شارەکانی سووریا لە ٤٧ وتاردا کورت نابنەوە. بەس دەبێ ھەریەکمان چەند تێبینی و ڕاپرسییەک ئەنجام بدەین؛ خۆشحاڵ دەبم گەر ھەر کامتان لەبارەی بەشی زانیارییەکان، داتابۆکس، نووسینی دانیشتووان و ھتد ڕای خۆتان بڵێن کە ئایا ھەبن، نەبن و بە چ شێوەیەک دابندرێن؟ دواتریش بە ڕای من بەو پڕۆژەیە بە شێنەیی و کاوەخۆ بچینە پێش و لەپەنا بەرەوپێشبردنی پڕۆژەکە کارەکانی دیکەشمان بەڕێوەببەین، ھەروەھا پێم باش دەبێت گەر بەڕێز @MFTG:یش لەو پڕۆژەدا یارمەتیدەرمان بێت. تکایە ھەر پێشنیار یان تێبینییەکتان ھەیە بۆ بەرەوپێشچوونی پڕۆژەکە بیخەنە ڕوو، زۆر سپاس بۆ ھەمووتان.» AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:١٢، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک @Ahrir: ئەگەر بۆ نموونە لە لیستی شارەکانی ئەڵمانیا لەسەر ویکیپیدیای فارسی لێرەدا سەیری وتاری شارەکان بکەی، کە لە لایەن بۆتەوە ساز کراون، ژمارەی دانیشتوان و پارێزگا و زانیاری تر لە خشتەی زانیاری شارەکاندا هەیە. بەڵام من وا بیرئەکەمەوە کە زەحمەتە و هەندێک کات دەخایەنێت تا دروس بکرێت مەگەر ئامرازەکانی Word Office بەکاربهێنیت.. سپاس Khabat4545 (لێدوان) ‏١٣:٤١، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو، دەست خۆش @Ahrir: گیان کە پێشنیاری ئەم پرۆژەیەت کرد و پەڕەی پرۆژەکەشت دروست کرد. بەڵێ، بە کویرییەکی ویکیدراوە دەرکەوت کە ١٬٢٧٠ شار ھەن، بەڵام شارە زۆر ناسراوەکانیان لای ئێمە دروست کراون. حەتمەن کارەکە گەورە دەبێت و تا ڕاددەیەکیش ماندوو دەبین، بەڵام ھەوڵ دەدەین کەمترین توانای خۆمان بە فیڕۆ بدەین و خۆمان ھیلاک نەکەین. بێگومان بە وتووێژەوە کارەکان دەبەینە ڕێوە. وەڵا MFTGیش بێت باشە و ھەم بۆ خۆیشی ئەزموونێک پەیدا دەکات. سەبارە بە پەلەپەلکردن، خۆتان دەزانن کە پرۆژەکانی تریشمان زۆر درەنگ بڵاو کردەوە چونکە بەڕاستی نابێت بە ھیچ شێوەیەک ھەڵە بکەین ئەگینا دواتر چاککردنیان ئاسان نابێت بۆیە شکور تا ئێستا بەبێ ھەڵە کارەکانمان کردووە. کەمێک چاوەڕێ بکەن تا بزانم وەک سەرەتایەک دەتوانین چی بکەین. ھەڵبەتە پەڕەکانی ویکیپیدیا توانای ڕاگرتنی ئەو خشتە گەورەیەیان نییە بۆیە ئەگەری زۆرە en:Google Sheets بەکاربێنین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٣، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ahrir من دەستخۆشیت لێدەکەم بیرۆکەیەکی زۆر باشە ، بەتایبەت دروستکردنی وتارەکان بە بۆت بۆ ئەم قۆناغەی ئێمە پێم وایە خراپ نییە ، سەبارەت بە ناوەڕۆکی ناو وتارەکان تا ئەو جێگایەی بکرێت زانیاری دابنرێت خراپ نابێت ، دواتریش دەکرێت پەرەیان پێ بدەین . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٤٨، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سپاس بۆ بەشداریت کاک @Aram: بەڵێ منیش لەگەڵ ئێوە ھاوڕام، پێویست نییە بەخێرایی وتارەکان ساز بکەین و بەکاوەخۆ دەڕوینە پێش و ھەر کات چ زوو یان چ درەنگ پڕۆژەکە تەواو بوو، ئەو کات بڵاویان دەکەینەوە. AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٤٥، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

چۆنیەتیی دەستکاریکردن دەستکاری

بۆ @Ahrir: و ئەوانی تریش، تکایە گەر دەتەوێت بەشداری لە دەستکاریکردنی پرۆژەکە بکەیت، ئەوا بڕۆ بۆ پەڕەی سەرەکیی ئەم پرۆژەیە و ڕێنمایییەکان بخوێنەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣١، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر باشە کاک @Aram: بۆ وەرگێڕانی ناوەکان دەبێ لە دراوەکان ھەوڵ بدەم؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٠١:٢١، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: دەبێت لە سپرێد شیتەکە دەستکاری بکەیت. لە پەڕەی پڕۆژەکە ڕێنمایی نووسراوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٠٠، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر باشە، داوای مافی دەستکاریم پێشکەش کرد. AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:٣٠، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ناوەڕۆک دەستکاری

کاک @Aram: و سەرجەم ئەندامان، پێتان چۆنە لەجیاتی داتابۆکس، داڕێژە:زانیاریدانی نیشتنگە بەکاربێنین؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٠١:٢٣، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: وەڵا گەر زۆر ماندوومان نەکات، باشە. جارێ خەریکی ناوە کوردییەکان و داخلکردنی چەند ئامارێکی ترین. بۆ سندووقەکەش دواتر بڕیارێکی لێ دەدەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٠٣، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: ھەر لە ئاستی وڵات، پارێزگا و دانیشتووان بێت تەواوە، دواتر دەتوانرێت پەرەی پێ بدرێت. AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:٢٩، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بزانین دەتوانین چی بکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٣٣، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
وتارەکان ھەر وەک ئەوەی شارەکانی سووریا، دەکرێت چەند زانیارییەکی بنەڕەتییان تێدا بێت. بۆ دانیشتووانیش، پێشنیاری ئەوە دەکەم کە داڕێژەیەک دروست بکەین کە ڕاستەخۆ دانیشتووانی شارەکە نیشان بدات بەپێی ئەو ژمارەیەی لە ویکیداتا تۆمار کراوە. ئەمە بۆ ئەوەی بەردەوام ژمارەکە دروست بێت و ناچار نەبین ماوە ماوە بیگۆڕین. شتێکی دیکەش سابارەت بە ناوی شارە کوردییەکانی ڕۆژھەڵات، وەک دەزانرێت ھەندێکیان ناوەکەیان بە فارسی ھەمان ناو نییە کە لە ناوچەکە دەری دەبڕن. بۆ ئەوە پێویستە چەند بەشداربوویەکی ڕۆژھەڵات تەماشای ئەو ناوانە بکەن و دڵنیا بن کە ناوە کوردییەکان بەکارھاتوون. سەرچیا‏١٦:٣٤، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستییەکەی من حەزم لێیە بۆ شارەکانی ئێران شتێکی تۆکمە و پڕ لە زانیاری دروست بکەین. بۆ دانیشتووانەکە گەر کێشەمان بۆ نەیەتە پێش و وەک ئەوەی ئێوە وتتان، منیش ڕازیم. سەبارەت بە ناوی شارە کوردییەکان، پێم باشە چەند برادەرێکی ڕۆژھەڵات بەشداری بکەن؛ گەر حەز ناکەن لە سپرێد شیتەکەش داوای دەستکاریکردن پێشکەش بکەن، ئەوا با ھەر لێرە قسەی خۆیان بکەن و بەپێی یەکدەنگی داواکانیان جێبەجێ دەکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٣، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Serchia: @Aram: مەبەستی من لە زانیاریدانی نیشتنگە، ھەر دووبارە کردنەوە زانیاریی وڵات و پارێزگا و دانیشتووانە. بۆ شارەکانی ڕۆژھەڵاتیش، تەواوی شار و شارۆچکەکانی پارێزگای ورمێ، پارێزگای سنە، پارێزگای کرماشان و پارێزگای ئیلامیش بێجگە لە چەند شارۆچکە (کە ئەوانیش پێش ئەو پڕۆژەیە بە دەستی ساز دەکەم) سازکراون، گەر شارێکی تریش ناوەکەی بە کوردی ھەبێت تا ئەو جێیەی زانیاریمان سەبارەتی ھەبێ ناوەکەی دەکەینە کوردی. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٤٨، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: لێت تێدەگەین و ئیشەڵڵا بە دڵی خۆمان دەبێت. من ئێستا سەرجەم پارێزگاکانم زیاد کرد، بەڵام دەتوانی سەیری ١٠٠ شاری یەکەم و ٢ دانەی کۆتایی بکەیت چونکە من زۆر سەر لە بابەتە جوگرافییەکان دەرناکەم و ئەو وەسفانەی ئەو خانانەش ھەندێکیان گوندن و ھەندێکیان وەسفی سەیریان ھەیە. دەتوانی دڵنیا ببیتەوە و/یان چاکیان بکەیت؟ تێبینی بکە کە ئێستاکە خشتەکەم بەپێی ئەلفبێی ستوونی پارێزگاکان ڕیز کردووە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٩، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Serchia: و @Sakura emad: ئێوەش وەرن، و گەر کاک بەکارھێنەر:MFTG بتوانێت ھاوکار بێت، سپاسی دەکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٢، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: من کەمێک بەشداریم لە شیتی ئێکسڵی گووگڵ کرد بەڵام ترسام لەوەی ھەڵە لە ناوەکان بکەم، ئایا ئەوانەی بەشداریم تیا کردوون کێشەی ھەیە؟ سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٢٣، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: ئەوەندەی تێبینیم کرد، تەنیا ناوە کوردییەکانت زیاد کردووە. ڕاستی من زۆر چاک ناتوانم ڕاستی و دروستیی ناوەکان دیاری بکەم. باشترە برادەرانی ڕۆژھەڵات بڕیار بدەن. بەس دەستخۆشیم بۆت ھەیە کە بەشداریت کردووە و زۆر سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٣٣، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاوی دووبارە بۆ ھەمووتان، من چەندین شارم وەرگێڕانەوە، بەڵام بەڕاست ژمارەیان زۆرە و دەبێ ھەموو ئەندامانی پرۆژەی کۆمەڵە وتارەکان بەشداری تێدا بکەن. ھیوادارم بەڕێز MFTGیش چ بە بەڵێ و چ بە نەخێر وەڵاممان بداتەوە. سپاس بۆ ھەمووتان، ماندوو نەبن. AGH (وتووێژ📝) ‏١٥:٥٥، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو ھاوڕێیان سوپاس بۆ متمانەتان، ڕاستی من حەزم بەم کۆمەڵە کارە ھەیە وەک ھەرەوزی وەھایە، بەڵام لە ڕاستیدا من ئامانجێکی ترم ھەیە کە بە وتارەکانمەوە دیارە، ئەویش ئەوەیە کە کاردەکەم لە سەر ئەو جێگا و شوێنانە کە کورد تێکەڵن لەگەڵ نەتەوەکانی کەدا، بۆ ئەوەی لای تاکی کورد ڕۆشنبێت و شتەکان ون نەبێت، ھێشتا چەند شارستانێکم ماوە لە پارێزگای ورمێ کە سەرچاوەی دروستم دەست ناکەوێت یەکلای بکەمەوە و کاری زۆری دەوێت، لەئێستادا دوای تەواو کردنی گوندەکانی شارستانی بیجاڕ بەتەمای گوندەکانی دەوروبەری مووسڵم لەگەڵ گوندەکانی پارێزگای کەرکووک کە دووسێ کتێبم دەسکەوتووە لەسەریان، ببورن ئەگەر لەم کارەدا ھاوکارتان نەبم، بەڵام بۆ ھەر کێشەیەک کە ڕووبەڕوتان بێتەوە بە من چارەسەربکرێت لە خزمەتتانام. MFTG (لێدوان) ‏٠٨:٣٣، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاکە @MFTG:، زۆر سپاس بۆ وەڵامدانەوەکەت! وەڵا ئەوەی لە ئێستادا بۆ پڕۆژەکە زۆر گرنگ و لەپێشینە بێت، ناوی شوێنەکانە کە لە ڕاست و دروستیی ناوەکان دڵنیامان بکەیتەوە. وەک کاک سەرچیاش وتی بڕێ شار ھەن کە کوردین، بەڵام ناوی فارسییان بۆیان داناون. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٣، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو ھاوڕێ ناوی شارەکان بە زمانی ناوچەی قورسە بەس بەیەک شێوە دەتوانین بە دروستی دەستمان بکەوێت ئەویش پەیوەندی بکەین بە خەڵکی ئەو ناوچانەوە، من بۆ خۆم لە ناوی گوندەکاندا وەھا دەکەم بەڵام کاتی باشی دەوێت. سەرچاوەی کوردی زۆر کەمە و وە ئەتوانن سوود لەم سەرچاوەیەی مامۆستا جەمیل ببینن - [ ] [١]. بەڵام لەوانەیە ناوی ھەموو شارە کوردیەکانی ڕۆژھەڵاتی تیا نەبێت. MFTG (لێدوان) ‏٢٠:٥٢، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@MFTG: ڕاستییەکەی من خۆم ناتوانم ئەو پەیوەندییە دروست بکەم و کاتەکەش ڕاستی بەشی ئەوە ناکات، بەڵام دەستەکانت خۆش بن بۆ دابینکردنی ئەو سەرچاوەیە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٤، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستی پەیوەندی دروستکردن زۆر سەختە کە بتوانی یەکێکت دەسکەوێت ئەو زانیارییانەی هەبێت کە تۆ مەبەستتە، من لە خزمەتانام هەر شتێکی کەم دەست بکەوێت سوودی بۆ ئێوە هەبێت بۆتانی دەنێرم. ببورن لە بەشداری نەکردنم ڕاستی کاتم ئەوەندە نییە و تەندروستیشم ڕێم پێنادات هەربمێنن. MFTG (لێدوان) ‏٢١:٤٦، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێستا جگە لەو سەرچاوانەی دەستمان کەوتووە چیتری ماوە تائامدە بێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:١٣، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@MFTG: قوربانی ئێوە. کێشە نییە و ئیشەڵڵا ڕێکی دەخەین. زۆر سپاس بۆ وەڵامدانەوەکانت و لەشتان ساق بێت. @Sakura emad: وەڵا بۆ ئێستا ناوەکان لەپێشینەن چونکە بەبێ ناوەکان ناتوانین ھیچ بکەین. دەزانم کاری باشتان تێیدا کردووە، بەڵام ھێشتا کاری ماوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٢، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
سڵاو @Sakura emad: و @Ahrir: و ئەوانی تریش، ئەم پرۆژەیە بۆ ماوەی مانگێک دەبێت وەستاوە. من ئەم ماوەیە تا جەژن لە ماڵم و دەتوانین پێکەوە کار لەسەر ئەم پرۆژەیە بکەینەوە. من دەست بە کار دەکەمەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٩، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram: زۆر باشە، ئەی پێتان چۆنە بە پارێزگا شارەکان دابەش بکەین؟ مەبەستم ئەوەیە ھەر کەس کار لەسەر پارێزگایەک بکا ھەتا دواتر کارەکەمان تێکەڵی یەکتری نەبن. AHR (وتووێژ) ‏١٥:٠٢، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ahrir: من لە ئێستادا خەریکم ناو لە وتارە بێناوەکان دەنێم. بڕوا ناکەم سەرمان لێ تێک بچێت چونکە شتەکە ڕاستەوخۆیە. حەزیش دەکەی تۆیش ناو لە وتارەکان بنێ بە جۆرێک من لەسەرەوە بەرەو خوارەوە دێم و تۆیش لەخوارەوە بەرەو سەرەوە بێ. ئاوا دەگەینەوە بە یەکتری و سەریشمان لێ تێک ناچێت. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٢، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
من بەھۆی کێشەی تەندرووستی ماوەیەکە لە ویکیپیدیا دابڕاوم، ئەگەرنا بۆچی نا بێگوومان دڵخۆشم بە پڕۆژەکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٠٤، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر باشە کاک @Aram: وادەکەین، ھیوادارم زوو بگەین بە یەکتری :) AHR (وتووێژ) ‏١٧:٠٨، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: تەندروستیی خۆت بخە پێش ھەموو شتێکەوە؛ پشوو بدە. @Ahrir: وا دێم بۆت P: ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٧، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad ھیوام باشی و سلامەتیتە تەندروستیت گرینگترە Kurd2021 (لێدوان) ‏٢١:٢٠، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: ھیوادارم زوو چاک ببیەوە و بێگومان تەندروستی خۆت بەسەر ویکیپیدیادا ھەڵبژێرە. AHR (وتووێژ) ‏١٩:٥٥، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس بۆ میھرەبانی و ھاوڕێیەتییتان @Ahrir:، @Kurd2021:،@Aram: دەمەوێ دەست بکەمەوە بە چالاکییەکانم و چاک ببمەوە بەھیوای ئەوەی بتوانم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٥٧، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
کاک @Aram: سڵاو و ڕێزی دووبارە، ھەموو بەشی کوردییەکانم بۆ شارەکان زیاد کرد و بەسەر ھەموو ئەوانەی پێشداشدا چوومەوە، ھیوادارم بێکێشە بێت و ھەروەھا دەستخۆشیش لە تەواوی ئێوە دەکەم بۆ یارمەتیدانتان لەو قۆتاغەدا. با بڕۆینە قۆناغی دوایی :) AHR (وتووێژ) ‏١٣:٢٣، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو و ڕێز بۆ ئێوە کاک @Ahrir: حەک بژی! دەستەکانت خۆش بن یاخوا! ئێستا بڕوانە ستوونی پارێزگاکان. ئەوانەی سەرەوە ئینگلیزین و ٩٠ دانەن و ٢ دانەش لەخوارەوە بەتاڵن. ئەوانە ھەندێکیان گوندن و ئەوانی تریش بڕێک جیاوازن. بە ڕای تۆ چییان لێ بکەین؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢١، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram: لە خزمەتدام کاکە. خۆم بینیم کە چەندانەش گوندستانن کە بەڕای من باشترە گوندستانەکان بسڕینەوە و لەو پڕۆژەدا نەبن، بەڵام زۆرێک لەو گوندانە ئێستا بوونەتە شار کە لەوێدا و لە سەردێڕی میدیاویکیش ھەر بە گوند نووسراون. بۆ نووسراوە ئینگلیزییەکان من نازانم تایبەت بە چ بەشێکن؟ گەر بیانکەینە کوردی لە ڕوونکردنەوەی میدیاویکی دەنووسرێ یان لە بەشی پارێزگا دەنووسرێ، یانیش شتێکی دیکە. AHR (وتووێژ) ‏٢٠:١٥، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: بەپێی کاتی ئێستا ١٦ گوندی تێدایە. گەر دڵنیایت بیانسڕینەوە، ئەوا دەیانسڕمەوە. ڕاستی من نازانم گەر کرابنە شار، بەس بە ڕای منیش سڕینەوەیان باشترە. بۆ دەقە ئینگلیزیەکان، ھەر بڕوانە ستوونی province کە دەبێت ناوی پارێزگاکە بنووسرێت، کە ئەم پارێزگایانە وەک دەقێک لەناو وتارەکە چاپ دەبن و پەیوەندییان بە ویکیدراوە و شوێنی ترەوە نییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢٣، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram: بۆ گوندەکان (یان گەر کرابنە شار) باشترین کار ئەوەیە کە لە ویکیپیدیای فارسیدا سەیریان بکەین و بزانین بوونەتە شار یان ھەر گوندن، خۆم وردە وردە خەریکی دەبم. بۆ بەشی province زانیم کە پارێزگایە بەڵام لە ستوونە ئینگلیزییەکان نووسراوە (وەرگێڕانی نموونەیەک: شارێک لە پارێزگای تاران) کە بۆیە دوودڵ بووم، لە ئێستاشەوە خەریکی ئەویش دەبم و دواتر ئەنجامەکەت پێدەڵێمەوە. زۆر سپاس. AHR (وتووێژ) ‏١٩:٣٠، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەس کاک ئارام بەڕای تۆ ھەر وەکوو خۆی وەریانگێڕینیەوە یان ھەر ناوی پارێزگاکە بنووسین؟ بە نموونە: «capital of Khash County, Sistan and Baluchestan Province, Iran» بکەینە؛ «ناوەندی شارستانی خاش، پارێزگای سیستان و بەلۆچستان، ئێران» یان ھەر وەکوو زۆربەی خشتەکانی تر ناوی پارێزگاکە (سیستان و بەلۆچستان) بنووسین؟ AHR (وتووێژ) ‏١٩:٤٠، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەنجامی یەکەم: کاک @Aram: ھەتا ئەو جێیەی پێداچوونەوەم بۆ کرد، ئەم پێڕستەی خوارەوە دەبێت بسڕێنەوە:

  • سەددەروازە (صددروازه / Hecatompylos)
  • خۆراسگان (خوراسگان / Khorasgan)
  • مەحەلەی چینیھا (محله چینی‌ها (گچساران) / Mahale Chiniha)
  • گۆڕ (شار) (شهر گور / Gor)
  • ھەرچەگان (هرچگان / Harchegan)
  • بایگان (بایگان / Baigan)
  • سیوەند (سیوند / Sivand)
  • بەندوو، دەشتی (بندو (دشتی) / Bandu, Dashti)
  • شەھیدئاباد، بێھشەھر (تروجن (شهیدآباد) / Q5793218)
  • فیرووزە (فیروزه (خراسان شمالی) / Q5949983)

ھەندێکیان کە لە خشتەکە نووسراون بەڵام لێرەدا نین نین لەو چەندین ساڵانەدا بوونەتە شار. ھەروەھا نێوانویکی سێ گوندستانەکەم گۆڕی بۆ ناوەندەکەیان کە شارن، بەڵام تێیدا نەبوو. گەر کێشەت نەبێ ئەو پێڕستە بسڕینەوە لە پڕۆژەکەمان و ھەروەھا سپاست دەکەم گەر وەڵامی پرسیاری بەشی سەرەوەم (پرسیار سەبارەت بە خشتەی پارێزگاکە) بدەیتەوە. زۆر سپاس. AHR (وتووێژ) ‏٢١:٣٢، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک @Ahrir: لە ستوونی province دەبێت ڕێک ناوی پارێزگاکە بنووسین. پێم وایە زۆرینەی وتارە بەناوبانگەکانیش دروست کراون و ئێمە کارمان بەوانە نییە، بەس ھەر ناوی پارێزگاکە دەبێت بنووسرێت چونکە لە وتارەکە نووسراوە شارێکە دەکەوێتە پارێزگای فڵان. لە پێڕستەکەی سەرەوەش بێجگە لە «فیرووزە (فیروزه (خراسان شمالی) / Q5949983)» کە نەمزانی کێشەی چییە، ئەوانی ترم گشتی سڕییەوە. ئەوەی ماوەتەوە ١١ گوندن. گەر دڵنایت لە ئێستادا ھەر گوندن، ئەوانیش دەسڕینەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠١، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک @Aram: تەواوی ئەو پارێزگایانەی مابوون، کردمنەوە کوردی. فیرووزە (Q5949983) بەپێی ویکیپیدیای فارسی گوندە و ئێستا نەبووەتە شار. دواتر دەبێ بیشاپوور (بیشاپور / Bishapur)یش بسڕینەوە، چۆن شارێکی مێژوویە و ئێستا وێرانە و ئاسەوارێکی مێژوویییە و ئەو ویکیپرۆژەیە ناگرێتەوە. بۆ ١١ گوندەکەش سپاست دەکەم گەر ناوەکەیانم بۆ بنووسی یان پەیوەندە نێوانویکییەکەیان دابنەی تاوەکوو پێداچوونەوەیەکیان بۆ بکەم و ئەنجامەکەت پێ بڵێمەوە. زۆر سپاس. AHR (وتووێژ) ‏١٤:٢٧، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: فیرووزە و بیشاپور سڕدرانەوە. ئەو گوندانەی تریش ئەمانەن:
  • Q6030114
  • Q5684098
  • Q7198320
  • Q3702463
  • Q4904229
  • Q5638441
  • Q5787906
  • Q5709771
  • Q5816011
  • Q888347
گەر ھەر گوندن، زەحمەتی سڕینەوەی ڕیزەکانیان بکێشە. دەستیشت خۆش بێت کە ئەوانەی مابوون کردنتە کوردی و ماندوو نەبیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٠، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram: بەپێی ویکیپیدیای فارسی ھەموویان (بێجگە لە Q3702463 - داقداقئاباد) بوونەتە شار. زانیارییەکانی ویکیمیدیا و ویکیپیدیای ئینگلیزی کۆنن و نوێ نەکراونەوە، بۆیە بوونەتە شار و ھەندێکیشیان ناویان گۆڕدراوە کە تەنانەت لە ویکیپیدیای فارسی نووسراون. ئێستا «Q3702463»م بەپێی ویکیپیدیای فارسی و پێداچوونەوەکەم سڕیەوە. لە خزمەتدام و زۆر سپاس بۆ پاڵپشتی بەڕیزشت بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆژەکە. AHR (وتووێژ) ‏١٩:٢٦، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: ئای دەست خۆش! تۆ نەبیت من ناتوانم ئاوا ئاسان سەر لە ناوچە جوگرافییەکان دەرکەم. ئێھ، ئێستاکە پێم باشە بچینەوە سەر ڕەگەکە و بزانین چیی تری بۆ زیاد بکەین و چی بگۆڕین؟ وەک سەرەتا بە ڕای من پێویست ناکات بنووسین بە ئینگلیزی فڵان ناوە؛ تەنیا فارسییەکە بەسە. چ جۆرە پۆلگەلێکیان بۆ زیاد بکەین؟ پارامەترەکانی تری داڕێژەی نیشتنگەکە چی؟ چی دەڵێی؟ ئێوەش چیی تر بە چاک دەزانن، بیخەنە ڕوو. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٢، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram: ئەوەندەی لە ئێستادا بە مێشکم بێت لەبارەی ڕەگەکەدا، ئەوەیە کە گەر دەکرێت ساڵی دانیشتووانی بنووسرێت و ھەندێکیش ڕستەی ئاخری بگۆڕدرێت (بەنموونە: ژمارەی دانیشتووانی شارەکە لە ساڵی ٢٠١٦دا، بەرامبەر لەگەڵ ٢٠،٠٠٠ کەس بووە). باشترە تووڵی دەروازەی «جوگرافیا» و «ئێران» بۆ ڕەگەکە زیاد بکرێت. بۆ پۆلەکان دەبێت «پۆل:شارەکانی ئێران»[٢] «پۆل:شارەکانی پارێزگای فڵان» و «پۆل:شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای فڵان»[٣] دابنەین. ئەگەر بتوانین شارستانیش زیادبکەین زۆر باش دەبێت کە ئەگەریش جێبەجێ نابێت ھیچ کێشەیەک نییە. ھەروەھا منیش ھاوڕام لەگەڵ لاچوونی نووسینی ئینگلیزی. لە ئێستادا بەڕای من ئەوەندە باشە و دواتر دەتوانرێت کاری زیاتری لەسەر بکرێت. AHR (وتووێژ) ‏٢٢:٣٦، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ھاوار، خەجاڵەت خۆم کە ئەوەندە کەمتەرخەمم! کاک @Ahrir: سەبارەت بە ژمارەی دانیشتووان، بەشێوەیەکی خۆکار ڕێک دوایین ئامار لە ویکیدراوەوە وەردەگرێت و ئێمە ناینووسین. واتە لەوێ ھەرچی داخل کرابێت، ڕاستەوخۆ لێرەش ئەوە دەردەچێت. دواتر کە کاتی ھات نموونەتان لەسەر ئەمە پێ پیشان دەدەم. بۆ دەروازەکانیش، ڕێک دەروازەی ئێران و جوگرافیای بۆ زیاد کراوە. سەبارەت بە تێبینیی یەکەمت، منیش پێم باش نییە ئەو پۆلە زیاد بکرێت چونکە پۆلەکە پڕ دەکات لە ئەندام، بەس جارێ ھەر زیادم کردووە تا دواتر ڕای برادەرانی تریش وەرگرین. سەبارەت بە تێبینیی دووەمیشت، دەتوانی بەستەری پۆلەکەم بۆ دابین بکەیت؟ لە وشەی شارستانیش تێناگەم مەبەست لێی چییە. دەتوانیت ڕوونکردنەوەیەکم بدەیتێ؟ داڕێژەی بە ئینگلیزییەکەشمان سڕییەوە. بێزەحمەت ئێستاکە سەیرێکی ڕەگەکە بکە و بزانە چۆنە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٤٤، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاوی دووبارە کاک @Aram: ھیچ کێشەیەک نییە و دەستەکانتان خۆش بێت. بۆ تێبینی دووەمم ئەوەش بەستەرەکە، بەڵام لە ویکیپیدیای فارسی و ئینگلیزیدا زیاتر بۆ گوندەکان بەکارھاتوون و ئێمەش دەتوانین بۆ شارەکانی بەکارنەھێنین. تەنیا تێبینییەکی دیکەی بچووکم ھەبوو، ئەویش ئەوەیە کە گەر دەکرێت بەشی ئاخری نووسینەکەی بکەینە؛ ژمارەی دانیشتووانی شارەکە لە دوایین سەرژمێرییەکان بەرامبەر لەگەڵ «فڵان» کەس بووە. ئەوەش تەنیا ڕای خۆمە و گەر ئێوە ئەوەی ئێستاتان پێباشە ھیچ کێشەیەک نییە. دیسانەکە زۆر سپاس بۆ بەڕێزتان کاک ئارام. AHR (وتووێژ) ‏٠٦:٥٩، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Danial2703kurdistan: @Khabat4545: @Kurd2021: @Kushared: @Sakura emad: @Serchia: با ئەندامانی تری ئەو پرۆژەیەش لەبارەی ڕەگەکە و شێوازی وتارەکاندا ڕا و بۆچوونی خۆیان بڵێن. AHR (وتووێژ) ‏٠٧:٠٣، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir دەستخۆشیتان لێ دەکەم جگە لەوە شتێکی دیکەم نییە ،تەنها ئەوەنەبێت کە داڕێژەرێک دروستبکرێت سەبارەت بەم پڕۆژیە کە بڵێت ئەم بەکارهێنەرە ئەندامی ویکیپڕۆژەی شارەکانی ئێرانە .یاخود هەر پەرەیەکی تایبەت بەم پڕۆژەیە دروستبکرێت وەک ویکیپڕۆژەی مۆسیقا نازانم ئەگەر لە مەبەستم تێبگەن .بەڵام ئەگەریش جێبەجێ نەبوو کێشە نابێت . لە ئێستادا ئەوەی دەمێنێتەوە ناوەڕۆکە دوای دروستبوونی وتارەکان هەوڵی زیادکردنی دەدەین. Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٨:٢٤، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستتان خۆش بێت، ماندوو نەبن. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:٤٠، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ahrir ویستم بپرسم ئایا داڕێژەری بۆ دروست دەکەن ؟ یان ئەوەی هەر شارێک داڕێژەری خۆی دەبێت ؟ Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:٠٧، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: بۆ ھەر شارێک داڕێژە:زانیاریدانی نیشتنگە بەکاردەبەین. AHR (وتووێژ) ‏٠٩:٤٧، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سپاس بۆ ھەمووتان، ھیوادارم ئەوانەی تریش بۆچوون یان ڕەخنەیەکیان گەر ھەیە لەبارەی پرۆژەکەدا بیڵێن. کاک @Aram: تکایە پێداچوونەوەیەکی بۆ پێشنیارەکەی بەڕێز Kurd2021 بکە. AHR (وتووێژ) ‏٠٩:٠٩، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: بە ڕای منیش پۆل:شارە ئاوەدانەکانی پارێزگای فڵان پێویست ناکات چونکە ئەندامی زۆر کەمیان تێدایە و باقییەکەی پۆلی ترە. واتە بەزۆری ژێرپۆلیان تێدایە. بە ڕای منیش ئەو پۆلە بسڕینەوە باشە. بۆ بەشی ئاخری دانیشتووانەکەش، ڕاستییەکەی ناتوانین وای لێ بکەین چونکە لە ویکیدراوە ئامارەکان وەردەگرێت و دیاریش نییە لەوێ چۆناوچۆن داخل کراون. واتە یەک شێوازیان نییە. تەنیا دەتوانم گەرەنتیی ئەوە بدەم کە بە شێوەیەکی خۆکار نوێترین ئامار وەردەگرێت. لە گووگڵ شیتەکە بڕوانە خوارەوە کە شیتێکی ترم دروست کردووە بەس بۆ ئاماری دانیشتووان. واتە ئاوا دەردەچن. ھەندێکیان ژمارەیان لەگەڵ نییە و تەنیا دەقن، کە بەداخەوە ئەوانە لە ویکیدراوە داخل نەکراون، بەس ھەر کە داخل کران، ڕاستەوخۆ بۆ وتارەکانی خۆشمان زیاد دەبن. شارستانەکەت بۆم ڕوون نەکردەوە! @Kurd2021: بۆ سندووقەکەش، د:بەکارھێنەر ویکیپرۆژەی کۆمەڵە وتارەکان دروست کرا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٦، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram: دێی گەر ھاوڕاین و دژێکیشمان نییە با پۆلی شارەکانی ئێران و شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای فڵان بسڕینەوە. بەس لە مەبەستی ڕوونکردنەوەی شارستانەکان تێنەگەیشتم. تەنیا دەڵێم با ناوی شارستانەکان زیاد بکەین بە نموونە؛ شیراز شارێکە لە شارستانی شیراز، پارێزگای شیراز، ئێران. ئەوەش بەستەری شارەستانەکانی ئێران بەپێی پارێزگا لە ویکیپیدیای ئینگلیزیدا. ئەی بۆ سەرچاوەکان چی بکەین؟ AHR (وتووێژ) ‏١٩:٣٩، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: ھەردوو پۆلەکە سڕدرانەوە. بۆ شارستانەکان ھەوڵ دەدەم شتێکیان لەگەڵ بکەم، بەڵام دڵنیا نیم کە دەتوانم یان نا. وەڵا بۆ سەرچاوەکانیش حاڵی حازر و لەلایەنی منەوە شتێکی وا نییە تا بیکەمە سەرچاوە. دەستکارییەکی ڕەگەکەم کرد و کۆمەڵێک شتی ترم بۆ گووگڵ شیتەکە زیاد کرد. بزانە چۆنە؟ من زۆر باش لەو زانیاریدانە تێناگەم و بە واستەی وتارەکانی تر پڕم کردوونەتەوە. تکایە پێداچوونەوەیەکیان بۆ بکە. چیی تر ھەیە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٣٢، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram: دەستەکانت خۆش بێت زۆر بەچاکی چووەتە پێشە. شارستانەکانیش گەر داندرێن باش دەبێت و گەریش جێبەجێ نەبێت کێشەیەکی نییە. چەند دەستکارییەکم تێدا کرد و ھەندێک گۆڕانکاریم تێدا ئەنجامدا، ھیوادارم بەسوود ببێت. بەڵام بۆ داڕێژەکە ناتوانین زۆربەی بەشەکان جۆرێک پڕ بکەینەوە کە گەر لە ویکیدراوە تێیدا بوو لە وتارەکان دەرکەوێت ئەگەریش تێیدا نەبوو نووسینەکان دەرنەکەون؟ AHR (وتووێژ) ‏١٠:٠٨، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: شکور توانیمان ناوی شارستانەکانیشمان دەست بکەوێت! لەڕێگەی ویکیی فارسی و ئینگلیزی ناوەکانیان پەیدا کراون و زۆر بەوردی دامان ناون. گەر لەوێ ھەڵەیان نەکردبێت، لای ئێمە نەکراوە. بڕوانە کۆتا دوو ستوون کە (بۆ ئێستا) بە ڕەنگێکی ڕووناک جیام کردوونەتەوە. ئەوەی یەکەمیان دەسڕمەوە بەس جارێ نا. ئەوەی دووەمیان کە ناوی ھەردوو ویکییەکەی لێ نووسراوە دەبێت دەستکاری بکرێت. تێبینی بکە کە ٥٤٥ دانە کوردین و ئەوانی تر ئینگلیزی و فارسین. لە ٢١ خانە نووسراوە Null County کە ئەوانە لە ھیچ کام لەو دوو ویکییە دەست نەکەوتوونە. ڕیزم کردوونە تا ئاسانتر شارستانە لێکچووەکان بگۆڕین. ھیچ پەڕەیەکمان ھەیە کە بەدروستی ناوی سەرجەم شارستانەکانی تێدا کرابێتە کوردی؟ بەس لەوانەی لای خۆمان کە دروست کراون، نۆ وتار بە «فڵان (شارستان)» دروست کراون ئەوانی تر کە زۆرینەن بە «شارستانی فڵان» دروست کراون. پێم باشە سەرەتا ئەوانە بگوازینەوە و لەگەڵ ئەوانی تر بێنە یەک ئاست (گەر بکرێت). دەستەکانت خۆش بن بۆ دەستکارییەکانت. یەک دوو خاڵم لەسەریان ھەیە، بەس بۆ دواتر ھەڵیان دەگرم. بۆ پرسیارەکەی کۆتاییت، پێم وایە مەبەستت ژمارەی دانیشتووانەکەیە. ھەوڵ دەدەم کارێک بکەم کە گەر لە ویکیدراوە نەبوو، ئەوا لای خۆمان دەقەکەش پیشان نەدات و گەر ھەشبوو ئینجا پیشانی بدات، بەڵام بەڕاستی بۆ ئەمەیان نازانم دەکرێت یان نا کە گەر نەکرێت، ئەوا کۆسپێکی گەورەمان دێتە بەردەم. ھیوادارم بتوانین شتێکیان لێ بکەین. بۆ ئێستا ئەوەندە بەسە و دوای بەکوردیکردنی ناوی شارستانەکان دەچینە ھەنگاوی دواتر. بمێنیت یاخوا. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٠:٥٥، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

دەست و چاوت خۆش بێت کاک @Aram: ماندوو نەبی، بەخوای داڕێژەیەکی وامان نییە ھەمووی بە کوردی نووسرابن. شارستانەکانیش شێوازی دروستی «شارستانی فڵان»ـە کە وابزانم تەنیا ھی پارێزگای ئیلام ماون کە من نەمتوانیوە وەیانگوازم، تکایە گەر دەتوانی چاکیان بکە. لە ئێشتاشدا خەریکی وەرگێڕانی ناوەکانم. زۆر سپاس. AHR (وتووێژ) ‏٠٨:١٤، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: شایەنی نییە. :) بۆ ئەوە داوای پەڕەیەکم کرد، وتم با منیش بە ناوی دروست شارستانەکان وەربگێڕم. وتارەکانی «فڵان (شارستان)» ھەموویان کران بە «شارستانی فڵان». زۆر سوپاس بۆ کارەکانت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٦، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاوی دووبارە کاک @Aram: ھەموو ناوی شارستانەکان کرانە کوردی. با بچینە قۆناغی کۆتایی :) AHR (وتووێژ) ‏١١:٣٣، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Ahrir: گیان، ئای بژیت! بینیم کە کارت تێیدا دەکرد و ماندوو نەبیت یاخوا. منیش پۆتانەکانم زیاد کردووە، بەس ٣٧ دانە نەبێت و ئیشەڵڵا ئەوانەش ئاسان پەیدا دەبن. سەبارەت بە ھەنگاوی دواتر کە زۆر کەمەرشکێنە و ناوێرم بیڵێم، ن. ن. نوێکردنەوەی داڕێژە:زانیاریدانی نیشتنگەیە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥٣، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستی تۆش خۆش بێت کاک @Aram: ھەر بمێنی. بەس لە بەشی نوێکردنەوەی داڕێژەکە بەچاکی تێ نەگەیشتم، ڕێک دەبێ چ بکەین؟ AHR (وتووێژ) ‏١٢:٤٨، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: زۆر سپاس کاکە گیان. وەڵا لای ئێمە شەش پارامەترمان بەس بۆ پۆتانەکان ھەیە و دەبێ بە جیا داخلیان بکەین! بۆ پۆتانەکان دەبێ یەک پارامەتری تایبەت بە خۆیان دروست بکەین. لێرەدا ئێوە پێویست ناکات شتێکی وا بکەن و گەر پێویستم پێتان بوو، ئەوا لەسەر پەڕەی وتووێژی داڕێژەکە خۆی بانگتان دەکەم. بەدەر لەوەش، داڕێژەکە ھەر دەبووایە نوێ بکرایەتەوە. واتە لێرەدا بڵاوکردنەوەی شارەکانی ئێران کەمێکی تر دوادەکەون. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٦، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر باشە کاک @Aram: سپاست دەکەم، سەرکەوتوو بیت و گەر شتێکمان لە دەست دێت خۆشحاڵ دەبین. AHR (وتووێژ) ‏١٩:٥٥، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە ┐─────────────────────────────────└
سڵاو و ڕێزی دووبارە کاک @Aram: ویستم بزانم کارەکانی پرۆژەکە بەکوێ گەیشتووە؟ بەڕای من گەر زووتر وتارەکان بەرینە قۆناغی بڵاوکردنەوە باشترە، چۆن ئەوە دەچینە ناو مانگی شەشەم و کاتێکی زۆرە بۆ ١٠٠٠ وتاران. دواتریش ئەوەی کە من لە ویکیپیدیا ماومەوە لەبەر ئەو پڕۆژەیە، دەنا چەند مانگێکە دەمھەوێ خۆم خانەنشین بکەم و لە ویکیپیدیا دوور بکەومەوە لەبەر ئەوەی لە ژیانی ڕاستەقینەمدا کاتم پڕە و دەرفەتێکی وام نییە. بۆیە ئێستاش لەسەر ئەو پڕۆژەیە ڕاوستاوم و ناشمھەوێ ڕەفیقی نیوەی ڕێیە بم :) زۆر سپاس. AHR (وتووێژ) ‏١٣:٣٤، ٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاکە @Ahrir: ئەی لەو ھەواڵە ناخۆشە! نایشارمەوە و بەخوا ڕاستی منیش وەک تۆ حیساب کە خانەنشینم و وەک ئەوسا ناتوانم کات بۆ ویکیپیدیا تەرخان بکەم. ئەوەی کە تا ئێستاش لەبەر ئەم پرۆژەیە ماویتەتەوە، خۆشحاڵم و سەربەرزیشم کە لەگەڵ تۆدا کارم تێیدا کردووە. ڕاستی ئەوەی کە پرۆژەکەی پەک خستووە، داڕێژەی زانیاریدانی نیشتنگەیە کە دەبێت نوێ بکرێتەوە و لەسەرەوەش کە وام وت بە ترسەوە نووسیومە چونکە بەڕاستی نوێکردنەوەی ھەر ئەوە نییە پارامەترەکان وەربگێڕیتە سەر کوردی، بەڵکوو دەبێت لەگەڵ کۆنەکەش بەراوردی بکەی و دەقیق بزانی کام کۆن بەرامبەر کام تازە دانێی کە ئەوەش زۆر ماندووکەرە. تا ئێستاش دوو سێ جارێک ویستوومە کاری لەسەر بکەم و نەمتوانیوە چونکە بەڕاستی کارەکە ئاسان نییە. بەس ئەمڕۆ و بەیانی ھەوڵێکی تری لەگەڵ دەدەم و بەشکووم ئەم جارە سەربگرێ. ئەوە ھۆی دواکەوتنی بڵاوکردنەوەی پرۆژەکە بوو ئەگینا بۆ پرۆژەی تری شارەکانی دواتر ئەوەندەی پێ ناچێ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٨، ٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر باشە کاک @Aram: دەستکانت خۆش ھیوادارم جێبەجێ ببێت و ئەگەر کارێکم لە دەست دێت خۆشحاڵ دەبم پێمی بڵێی. لە ڕاستیشدا من سەربەرزم بەوەی کە دوو ساڵە لەگەڵ کەسانێکی وەکوو ئێوە ئاشنا بووم و بوومە ھاوڕێ و ھاوکار. ھەر بژین. AHR (وتووێژ) ‏١٤:٣٥، ٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Ahrir: نەوەڵا کاکە گیان کاری تۆی نەماوە و پێش بڵاوکردنەوەش شارەزایانتان بانگ دەکەم و دوای ڕەزامەندیی ئێوە ئینجا بڵاوی دەکەینەوە. قوربانی تۆ کە ئەوەندە بە خەم ویکیپیدیاوە بوویتە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٦، ٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ناوەڕۆک ٢ دەستکاری

سڵاو لە ھەمووان، @Paraw:، @Pirehelokan:، @Aza:، @Min.neel:، @Kushared:، @Serchia:، @Gejeluk: و ئەوانی تریش گەر ئاگادار نین، ئەوا بۆ پرۆژەی شارەکانی ئێران بانگم کردوون کە سەرجەمیان، نزیکەی ١٠٠٠ شارێک دەبن، ساز بکەین. ئەوەندەی بیرم بێت پێشتر ئەم پرۆژەیە لەلایەن بەندە، @Ahrir:، @Kurd2021: و @Sakura emad: کارێکی باشی تێدا کرا، بەڵام لەبەر کۆنیی {{زانیاریدانی نیشتنگە}} و سەرقاڵییەوە من وەستام و Ahrirیش لە ویکیپیدیا نەما و ئیتر پڕۆژەکەش وەستا. ئێستاش دەمەوێت بۆ جاری سێیەم کاری تێدا بکەینەوە تا بڵاویان بکەینەوە. بۆ ئەمەش (مەرج نییە ھەمووتان) تەنیا چەند بەکارھێنەرێکم دەوێت تا ڕاوێژیان لەگەڵ بکەم و لە ھەڵەکان ئاگادارم بکەنەوە. گەر ئەم جارە بڵاویان نەکەینەوە، ئیتر خوا دەزانێ کەی دەرفەت دەبێتەوە. ئێستا {{زانیاریدانی نیشتنگە}} ئامادەیە، ئەمڕۆش کەمێک نوێکردنەوە بۆ ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/شارەکانی ئێران/ڕەگ کرا. ئەوەی دەمێنێتەوە ئێوە قسەیەکی لەسەر بکەن. دەتوانن وەک نموونەیەکی ئێستای کارەکە بڕۆنە تاران و تەواوی ناوەڕۆکەی بگۆڕن بە {{ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/شارەکانی ئێران/ڕەگ|تاران|تهران|پارێزگای تاران|+1200|North of tehran.jpg|+686|https://www.tehran.ir|021||تهران|تاران|{{coord|35|41|21|N|51|23|20|E|region:IR|display=inline,title}}}} و سەیری ئەنجامەکەی بکەن. تێبینی بکەن کە ئاماری ژمارەی دانیشتووانەکە لە ویکیدراوە وەرگیراوە و لە دوو شوێنیش بەکاربراوە. ئەمە یەکەم پرسیارمە. پێتان باشە ئەوە لە ویکیدراوە وەرگرین یان ژمارەیەکی جێگیر بێت و نەگۆڕێت؟ بڕواننە پەڕەی سەرەکیی پرۆژەکە و زانیارییەکان. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٤، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پێم باشە هەر لە ویکیداتا بیهێنین، چونکە بەشێکیان لە داهاتوودا ژمارەی دەستکاریان کەم دەبێت و درەنگ نوێ دەکرێنەوە. Kushared (لێدوان) ‏٢٠:٤٤، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش پێم باشە ھەر لە ویکیدراوە وەربگیرێت و بە قازانجی ویکیپیدیا بێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٤٠، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram دەستت خۆش بۆ هەولدان بۆ تەواو کردنی ئەم پڕۆژەیەش، بێگومان منیش لەگەڵ ئەوەم هەر لە ویکیداتا وەریگیرن چونکە هەروەک برادەرانی دیکەش وتیان لەوانەیە لە داهاتوو نوێ کردنەوەیان ئاستەم بێت . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٤٦، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram سپاس. پرۆژەیەکی تەواو بەسوودە. من سەیری ئەو سپرێدشیتەم کرد کە ناوەکانی بە کوردی و فارسی تێدابوو و بەراوردێکی دوو زمانەکەم کرد. چاک ئامادە کرابوو. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٤١، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram سڵاو ویستم بزانم پڕۆژەکە گەیشتووە بەکوێ و کەی وتارەکان بڵاودەکرێنەوە؟ ئەگەر پێویستتان بەیارمەتی هەیە من ئامادەم. مامۆستا (لێدوان) ‏١٢:١٤، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @مامۆستا: وەڵا باش ڕۆیشتووە، بەس لەبەرئەوەی کێشەیەکی پەیوەندیدار بە لوا و ویکیدراوەمان ھەبوو و شکور بەکارھێنەرێکی خۆمان کێشەکەی بۆمان چارەسەر کرد و جگە لەوەش لەبەر کۆلێژ و تاقیکردنەوە و چەند ھۆکارێکی تریش، نەمانتوانی درێژە بە کارکردن لەسەر پرۆژەکە بدەین. ئیشەڵڵا وردەوردە کاری تێدا دەکەینەوە و دڵنیا بە ھەر شتێکمان ویست، پێتی دەڵێین و زۆر سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:١٩، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

ناوەڕۆک ٣ دەستکاری

سڵاو بەڕێز @Aram چەند تێبینیم سەبارەت بە ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/شارەکانی ئێران/ڕەگ ھەیە:

  • یەکەم: ئەوەیکە لە بەشی ناوچە ھەڵە ڕوودەدات، سەیری دراوەکانم لە گووگڵ شیت کرد کە تەواوی شارەکانی ئێران لەخۆدەگرێت و بەمجۆرە لە نموونەی بۆتەکە لە داڕێژەکەدا بۆ ھەمووان نووسراوە ناوچەی ناوەندی، بەڵام لە حاڵێکدا ھەموو ئەو شارانەی لە ناوچەی ناوەندیدا جێیان نەگرتووە و بەشێکیان شاری بچووکن و ناوچەی تایبەت بەخۆیان ھەیە. بۆ نموونە: زیارەتعەلی کە لە دراوەکەدا بوو لە ناوچەی ناوەندی شارستانەکەی جێی نەگرتووە بەڵکوو ناوچەی تایبەت بە خۆی ھەیە کە ناوی ناوچەی ڕوودخانەیە.
  • دووەم: کێشەیەکی دیکە کە دەکرێت باسی لێ بکەین سەبارەت بە دانیشتووانە، ئەو لە نموونەی بۆتەکەدا نووسراوە: «ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە بەرامبەر لەگەڵ کەس بووە.» ئەوەیکە ئەو ڕستەیە بێکێشەیە یان دەتوانێت جوانتر بنووسرێت لەجێی خۆی، بەڵام لێرە باس لە ساڵەکەی نەکراوە، وابزانم ئەو سەرژمێرییانەی ساڵی ٢٠١٦ دادەنرێن، بەڵام ساڵی ٢٠٢٦ لە ئێران سەرژمێرییەکی گشتیی دیکە وەکوو ٢٠١٦ بڕیار وایە ئەنجام بدرێت، بۆیە ئەگەر جۆرێک بکرێ ساڵەکان بنووسرێت بەڕای من باش دەبێت بە نموونە وای دابنەین ساڵەکە خۆی لەگەڵ ئامارە نوێیەکانی سەرژمێری کە لە ویکیداروەدا دانەنرێن بگۆڕدرێت چ لە سەرەتای وتارەکە چ لە داڕێژەکە.
  • سێیەم: لە داڕێژەکە دوو کاتی؛ ناوچەی کاتی و ھاوینە نووسراون. لە ئێران ئەمساڵ یەکەمین ساڵ بوو کە کاتی ھاوینەیان لابرد و لە بەھارەوە گشتی ساڵ ھەر یەک کاتە کە ئەوەیە: کاتی +٣:٣٠.
  • چوارەم: لێرە دەمھەوێ باس لە کورتی وتار بکەم، ئەو پڕۆژەیە چەند ساڵە داندراوە و پێموایە ئەنجامەکەی دەبێت شتێکی باش بێت، ھەر ئەو جۆرە لە لێدوانی بەکارھێنەرێک باستان لێکرد خۆتان دەتانھەوێ خێرایی تێدا ئەنجام نەدەن و شتێکی تایبەت دەربێت. بۆیە چ لە ڕووی دەقی سەرەتاوە یان لە ڕووی پۆلەکانەوە یانیش لە ڕووی داڕێژەکانەوە دەتوانێت زیاتر بێت. باشتر دەبێت زانیاری زیاتر لەو وتارەی بڵاو دەبێتەوە سەبارەت بە شارەکە باسی لێبکرێت....

سپاس بۆ سەرنجدانتان. Nskoalj (لێدوان) ‏١٦:٥٠، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

شتێکی دیکەش سەبارەت بە ناوچە ناوەندییەکان دەبێ بیڵێم ئەوەیە کە نە تەنیا لێرەدا بەڵکوو لە گشت پەڕەکان بەشێوەی «ناوچەی ناوەندی شارستانی ...» نووسراوە کە ھەڵەیە (فارسییەکەی دەبێتە: بخش مرکزیِ شهرستان ...) دروستەکەی دەبێتە: ناوچەی ناوەندیی شارستانی ... . Nskoalj (لێدوان) ‏١٧:٤٨، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Nskoalj: زۆر سپاس بۆ زیندووکردنەوەی ئەم پڕۆژەیە. پەیامەکەتم بینیبوو، بەس ویستم بۆی دانیشم نەک لە کۆڵی بکەمەوە.
  1. ڕاستییەکەی لەبەرئەوەی من زۆر باش لە وتارە جوگرافییەکان تێ ناگەم، و کاتی خۆیشی بەکارھێنەرێکی ڕۆژھەڵات ھاوکار بوو، ڕەنگە باشتر بێ لەگەڵ بەکارھێنەرانی ڕۆژھەڵات وەک @Aza و Pirehelokan: باسی ئەم بابەتە بکەیت. بۆ مەسەلەی یائە زیادەکەی دوای ناوەندی، دروستە و قسەی تۆیە، بەس @MFTG: کۆمەڵێک وتاری لەسەر شێوەی ناوچەی ناوەندی شارستانی ورمێ دروست کردووە و دەبێ ئەوانیش چاک بکرێن. بەڵام بەپێی دراوەکان بێ، ئەوەی شارستانی زیارەتعەلی نووسراوە «ڕوودان» و ئەمە لە ڕوودخانەکەی تۆ نووسیت نزیکە جا نازانم ھەڵەی تایپە یان چی.
  2. بۆ ئەوەی بزانی ژمارەی دانیشتووانەکە چۆن دەردەچێت، حەز دەکەی بڕۆ سەر وتاری تاران و {{ژمارەی دانیشتووان لە ویکیدراوە}} بخە نێو وتارەکە و بزانە ئەنجامەکەی چییە. دوایین سەرژمێری کە لە ویکیدراوە پشتڕاست کرابێتەوە و ساڵەکەش (گەر ھەبێت) پیشان دەدات. ئیتر پێویست بە ئێمە ناکات خەمی نوێکردنەوەمان بێت. ھەر بۆ زانیاریش، خۆم نیازم بوو داڕێژەیەکی وا (ھەرچەند زۆر ئەستەم بوو) دروست بکەم، بەڵام ڕێک لەکاتی دروستکردنی پڕۆژەکەی ئێمە کەسێک لە ویکیپیدیای ئینگلیزی کۆمەڵێک داڕێژەی وای دروست کرد؛ وەک بڵێی بۆ ئێمەی دروست کردبێ! بۆ ڕستەی نێو وتارەکەش حەز دەکەن، خۆتان دای بڕێژن.
  3. ئای پییەک ھاوینەکەی لاداوە، بەڵام دەستکارییەکەی پووچەڵ کراوەتەوە. گەر دڵنیان، کاتی ھاوینەکە لابەرن و ئەسڵەن پارامەترەکەش بسڕنەوە مادام لە ئێران نەماوە.
  4. ئەرێوەڵا، من لەگەڵ ئەوەم کە تەنیا نیوەدێڕ و دێڕێ نەبێت و تا بۆمان دەکرێ شتی زیاتر بنووسین بەڵام خۆم شتێکی وام بە خەیاڵا نایەت. ئینجا گرنگ نییە بڵاوکردنەوەی وتارەکان چەند دوا دەکەوێت، گرنگ ئەوەیە شتێکی بێکەموکوڕیی لێ بەرھەم بێت. بۆ مەسەلەی پۆلەکان، یەک پۆلمان زیاد کردووە، بەڵام خەمت نەبێ، پۆلەکان بە بۆت و لەڕێی ویکیپیدیا ئینگلیزییەوە زیاد دەکەین، مەگەر بتانەوێت پۆلی تر بێجگە لەوانە زیاد بکەن. بەگشتی، ئێوە ھیچ بیرۆکەیەکتان ھەیە کە چی زانیارییەکی نوێ زیاد بکەین؟
سەبارەت بە لێدوانەکەی دواتریشت، ھەر لە خاڵی یەکەم وەڵامم دایەوە. زۆر سپاس بۆ سەرجەم لێدوانە بەنرخەکانتان و بوونە تروسکەیەک لە زیندووکردنەوە و بڵاوکردنەوەی پڕۆژەکە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٣:٢٨، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram: زۆر سپاس بۆ سەرنجدان و وەڵامدانەوەتان، ئەو جۆرەی بزانم تەواوی کێشەکان چارەسەر دەبن بێجگە لە یەکەمی! ئێوە دروست دەڵێن ناوی شارستانەکەی ڕوودانە بەڵام ناوچەکە ڕوودخانەیە؛ ئێستا ھەم ئەو شارە (زیارەتعەلی) و ھەم شاری ڕوودان لە یەک شارستان دان کە ئێمە لێرە کێشەمان بۆ ساز نابێ، بەڵام ئەگەر بمانھەوێ ناوچەکان بنووسین کێشەیەک دێتە پێش کە لە بابەتی ناوەندی شارستانەکان کە زۆربە ھەمان ناوەندی ناوچەشن (وەکوو ڕوودان لێرە کە بەستەرم بۆ داناوە) بێخەم دەبین و کێشە ساز نابێت. کێشەکە بۆ شارە بچووکەکان دێتە پێش بۆ نموونە وەکوو زیارەتعەلی کە نموونەیەکە لە دەیان و شایەدیش سەدان وتارێک کە بڕیار وایە بڵاو ببنەوە؛ دروستە ئێمە کێشەمان لە ڕووی شارستان بۆ نایەتە پێش چۆن بەپێی ویکیدراوە دایدەنێین، بەڵام بۆ ناوچەی ئەو جۆرە شارانە کێشە دێتە پێش، ئێستا زیارەتعەلی لە شارستانی ڕوودان جێی گرتووە دێی ئەوە بێکێشە دادەنرێت بەڵام لە ناوچەی ناوەندی شارستانی ڕوودان جێی نەگرتووە، بەڵکوو ھەر ئەو جۆرەی بەستەرەم دانا لە ناوچەیەکی تایبەت بەخۆی بەناوی ناوچەی ڕوودخانە جێی گرتووە کە لێرە ئێمە ھەڵەمان کردووە جا نازانم چۆن دێتەدەر بەڵام ناوی ناوەندی لەگەڵ نییە و ئێمەش ناوی ئەو ناوچەمان بە کوردی لە ویکیداروەدا نییە بۆیە ئەو جۆرە وتارانە کێشەیان بۆ ساز دەبێت. من پێشنیار دەکەم ئەگەر ئێوە پەلەتان نییە و دەتانھەوێ شتێکی بێ عەیب دەربێت باشتر وایە سەرەتا ناوی تەواوی ناوچەکان و شارستانەکانی ئێران بە کوردی لە ویکیداروە (یان وابزانم گووگڵ شیت) بەردەست بێت و دواتریش ھەر ئەو جۆرەی خۆتان ئاماژەتان پێدا بیرێک بۆ پەرەپێدانی زیاتر و دانانی زانیاریی زیاتری بۆ بکەین. منیش لەگەڵتان ھاوڕام چۆن ئەگەر وتاری شارەکانی وڵاتێکی ئەفریقا با شایەد زۆر گرینگ نەبوا و وتارێکی کورت بەس با، بەڵام ئێمە لەدایکبووی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستین و عەیبە وتاری وڵاتانی دەوروبەرمان زانیارییەکی وایان تێدا نەبێت :) با درەنگ بڵاو ببنەوە بەڵام شتێکی تایبەت بن و زۆر کەس بتوانن ڕوو لەو وتارانە لە ویکیپیدیای کوردی بکەن و پێویستێکی وایان نەبێ ڕوو لە ویکیپیدیاکانی تر بۆ زانیاریی زیاتر بکەن. دابەشکاریی شارستان و ناوچەکان لە ئێران و ڕۆژھەڵات ڕێک وەکوو عێراق و باشوور وایە؛ بە نموونە قەزای ڕانیە لە چوار ناحیە پێکھاتووە کە یەکیان ناحیەی ناوەندی و ئەوانەی دیکەش ناوی خۆیان ھەیە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٤:٣٣، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیارێکی دیکە: ئەگەر پێتان چاک بێت پێشدا کۆمەڵە وتارێک بۆ شارستانەکانی ئێران ساز بکەین، بەھۆی ئەوەیکە ناوی تەواوی شارەکانی ئێرانمان لە گووگڵ شیت ھەیە و ناوی شارستانەکانیش ھەموویان ھەمان ناوی شارەکانن (بێجگە لە ژمارەیەکی زۆر زۆر کەم)، دەتوانین بە ئاسانی وتارەکانی تەواوی شارستانەکانی ئێران بڵاو بکەینەوە (ھەروەھا ژمارەی شارستانەکان لە ئێران کەمترە لە شارەکان). Nskoalj (لێدوان) ‏١٤:٣٧، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
لە Arambotدا ھەمان {{{11}}} کە سەبارەت بە شارستانە بۆ ناوچەکە داندراوە؛ کە ئەگەر وتارێکی وەکوو زیارەتعەلی سەیر بکەین دوای بڵاوبوونەوەی دەبێتە؛ شارستان: ڕوودان (کە بەستەرەکەی شارستانی ڕوودانە) / ناوچە: ناوەندی (کە بەستەرەکەی ناوچەی ناوەندی شارستانی ڕوودانە)، لە حاڵێکدا لە ناوچەی ناوەندی ھەڵنەکەوتووە و لە ناوچەی ڕوودخانەیە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٤:٤٦، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Nskoalj: دەکرێت وتارەکانی شارستانەکانی ئێران دواتر بە ئیسراحەت دروست بکرێن. بەڵام دەتوانن وەک نموونەیەکی ئێستای کارەکە بڕۆنە تاران و تەواوی ناوەڕۆکەی بگۆڕن بە {{ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/شارەکانی ئێران/ڕەگ|تاران|تهران|پارێزگای تاران|+1200|North of tehran.jpg|+686|https://www.tehran.ir|021||تهران|تاران|{{coord|35|41|21|N|51|23|20|E|region:IR|display=inline,title}}}} و پێشبینین داگرن تا بزانن ئەنجامی کارەکە چییە. دەشتوانن لە سپرێدشیتەکە بچنە تابی "Population examples (From Wikidata)" و بزانن کە دانیشتووانەکە چۆن دەردەچن. دەبێ چارەیەک بۆ ئەوانە بکەین کە داخڵ نەکراون. بۆ مەسەلەی ئەوەشی کە دەڵێن ئەگەری نادروستیی ھەندێ لە شارستانەکان ھەیە دڵنیا نیم دەتوانین، بەڵام ڕەنگە بتوانین بە بەتاڵی جێی بێڵین. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٦:٠٨، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram زۆر سپاس، ھیوادارام دواتر جۆرێک بکرێت ناوچەکان جێبەجێ بکرێن؛ تەنیا من خۆم ھەندێک دەستکاری لە ئارامبۆتدا دەکەم تکایە گەر توانیت چاودێرییەکت بەسەر گۆڕانکارییەکانمدا ھەبێت و ئەگەر کێشەساز بوون تکایە پووچەڵیان بکەوە. زۆر سپاس بۆ بەڕێزت. Nskoalj (لێدوان) ‏١٨:٢٩، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Nskoalj بێخەم بە و کێشە ساز نابێ. تەنیا گەر دەتوانن دەقی ژمارەی دانیشتووانەکەش بە جۆرێک کە خۆتان پێتان باشترە، داڕێژنەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٩:٠٨، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس، ویکیپرۆژەی شارستانەکانی ئێرانیشم ساز کرد، تکایە ھەر کات توانیت دەستێک لە ئارامبۆتەکەیدا بێتە بەڵام ھیچ پەلەیەکم لە بڵاوکردنەوەکەیدا نییە و گرینگیش نییە زووتر یان درەنگتر لەو پڕۆژەیە بڵاو ببێتەوە. بۆ دەقی دانیشتووانەکەش لەوێ ھەر ئەوەی ئێرەم نووسییەوە چۆن خۆشم شتێکی باشترم جارێ پێشک نایە :) باشتر وایە ھاوڕێ شارەزاکان بۆچوونی خۆیان لەبارەی ئەو دەقەدا بڵێن. سپاس بۆ ئێوە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٩:١٧، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

تێبینییەکان و سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  2. ^ تێبینی یەکەم: ئەوەیان ھێندە گرنگ نییە کە ھەم دەتوانین دایبنەین ھەمیش نا، چۆن لە ویکیپیدیای فارسی و ئینگلیزی و ھتددا بەپێی پارێزگاکان ڕیزبەندی کراون و بەپێی ئەویشەوە داندراون، بەڵام لە ویکیپیدیای خۆماندا ھەم بەپێی ڕیزبەندی پارێزگاکان داندراون و ھەمیش خوودی پۆلەکە.
  3. ^ تێبینی دووەم: ئەم پۆلە بۆ ھەموو پارێزگاکانی ئێران سازنەکراوە کە بەباشی دەزانم پێش بڵاوبوونەوەی وتارەکانی ویکیپرۆژەی شارەکانی ئێران، ئەو پۆلانە سازبکەین کە گەر بە بۆت جێبەجێی بکرێت خراپێکی نابێت.
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کۆمەڵە وتارەکان/شارەکانی ئێران".