سوھرەوەرد
سوھرەوەرد (بە فارسی: سهرورد) شارێکە لە پارێزگای زەنگان، ئێران. بەپێی ئاماری ٢٠١٦، ژمارەی دانیشتووانی ٦٬٩٩١ کەسە ٣٬٤٦٩[١] نێر و ٣٬٥٢٢[١] مێن. ڕووبەری شارەکە و چڕیی دانیشتووانی ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "[" کەسە لە ھەر کیلۆمەتری چوارگۆشەدا.[٢]
سوھرەوەرد
سهرورد | |
---|---|
پۆتانەکان: 36°04′20″N 48°26′24″E / 36.07222°N 48.44000°Eپۆتانەکان: 36°04′20″N 48°26′24″E / 36.07222°N 48.44000°E | |
وڵات | ئێران |
پارێزگا | زەنگان |
شارستان | خودابەندە |
دەسەڵات | |
• جۆر | شارەوان–ئەنجومەن |
بەرزایی | ١٨٩٨ مەتر (٦٬٢٢٧ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٦٬٩٩١ |
ناوچەی کاتی | +٣:٣٠ (کاتی ئێران) |
سوھرەوەرد خاوەن سروشتێکی خۆرسک و ھەوارگەی چەندین دەوەن و ڕوەکی ناوازەیە. لە ڕووی ھەڵکەوتی جوگرافیاوە لە باشووری گەرماو، لە ڕۆژاوای بیجاڕ و لە ڕۆژھەڵاتی شاری قیدار ھەڵکەوتووە. پێشتر سوھرەوەرد شارێکی کوردنشین بوو کە دانیشتووانی پەیڕەوی مەزھەبی سوننەی شافیعی بوون، بەڵام دوای ھاتنی و وێرانکاریی مەغۆلەکان و بەھۆی ھەژموونی بەردەوامی ھۆزە تورکمانەکانی سەر بە سەفەوییەکان، ئەفشارەکان و قاجاڕەکان، زۆربەی خەڵکی سوھرەورد بوونە پەیڕەوی مەزھەبی شیعە بە جۆرێک کە لە ئێستادا بە تورکیی ئازەری قسە دەکەن. ئەم شارە پێشتر وەک گوند ھەژمار دەکرا، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٧ی زایینیدا کرایە شار.[٣]
ناو
دەستکاریسەبارەت بە ناوی سوھرەوەرد دەوترێت کە لێکدراوی دوو وشەیە: سوھر یان سوور (ڕەنگ) لەگەڵ وەرد (بەرد) کە بە واتای سوورەبەرد دێت.[٤] ئەم شێوە ناوانە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستاندا باون وەک بەردەسوور (لە ورمێ و سەردەشت)، بەردەرەش، گردەسوور، گردەرەش؛ بەڵام تیۆدۆر نۆلدکە و جۆزێف مارکوارت پێیان وایە کە سوھرەوەرد لە ناوی سوھرابەوە وەرگیراوە و شێوازی پێشووی سۆھرابگێرد یان ھاوشێوەی بووە.[٥]
مێژوو
دەستکاریسوھرەوەرد پێشینەیەکی مێژووییی ھەیە و شوێنی لەدایکبوونی کەسایەتیی گەورەی وەک شەھابەدین سوھرەوەردی بووە. ئیبن حەوقەل لەبارەی ئەم شارەدا وتوویەتی: «شارێکی بچووک و بەپیتە، خەڵکەکەی زۆربەیان کوردن، پێشتر مۆڵگەی زۆرێک لە خەواریجەکان بووە و دواتر بەجێیان ھێشتووە، شارێکی قایم و بەھێزە و حەسارێکی ھەیە».[٦]
ئەم شارە تا سەدەی حەوتەمی ھیجری (سێزدەیەمی زایینی) ئاوەدان بووە، کە لە سەردەمی ھێرشی مەغۆلەکاندا زیانێکی زۆری پێگەیشت.
ناوداران
دەستکاری- شەھابەدین سوھرەوەردی، فەیلەسووفی بەناوبانگ و ناسراو بە شێخ ئیشراق، شێخی کوژراو (مەقتوول) و شێخی شەھید (٥٤٩–٥٨٧ کۆچی/١١٥٤–١١٩١ زایینی)
- شەھابەددین عومەر سوھرەوەردی، یەکێک لە بەناوبانگترین شێخەکانی سۆفیگەری (٥٤٢–٦٣٢ زایینی)
- ئەبوولنەجیب سوھرەوەردی، یەکێک لە شێخە سۆفییەکان لە سەدەی شەشەمی کۆچی و یەکێک لە فەقیھ و بانگخوازانی شافیعی (٥٦٣–٤٩٠ کۆچی).
- ئەحمەد سوھرەوەردی، یەکێک لە خۆشنووسە دیارەکانی سەردەمی ئیلخانی، قوتابیی یاقووتی موستەعسەمی. ٦٤٥–~٧٤١ کۆچی)
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب «جمعیت به تفکیک تقسیمات کشوری» (بە زمانی فارسی). لە 29ی تشرینی یەکەمی 2023 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «سهرورد»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤.
- ^ همان.
- ^ * ماجید مەردوخ روحانى: فەرهەنگنووسى لە کوردستان…، دیمانە: هدایەت جان، ماڵپەڕى کوردستان و کورد. (٢٨/١٠/٢٠٢٠) [١]
- ^ *ئەنسکلۆپیدیاى ئیسلام (بە ئینگلیزى)[Encyclopaedia of Islam, Vol. IX]، بڕگەى سوهرەوەرد
- ^ ئیبن حەوقەل، ابوالقاسم محمد، کتابى (صورة الأرض). وەرگێڕانى فارسی: جەعفەر شەعار. تاران: مؤسسه انتشارات امیر کبیر. ص. ۱۱۳
ئەم ئێران وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |