شەھابەددین عومەر سوھرەوەردی

شەھابەددینی باوکی حەفسی عومەر سوھرەوەردی بەغدادی (١١٤٥ – ١٢٣٤) یەکێکە لە زانایانی ئەھلی سوننە و یەکێکە لە عارفە پایەبەرزەکانی دنیای تەسەوف و سۆفیگەری لە سەدەی حەوتەمی کۆچیدا، دامەزرێنەری تەریقەتی سۆفیگەریی سوھرەوەردییە. خودان کتێبی "عوارف المعارف"ە. ئیبن نەجار لە وەسفی شێخدا ئەفەرمووێت: (شەھابەددین شێخێکی مەزنی سەردەمی خۆی بووە، لە زانستی حەقیقەتدا شارەزا بووە، ھەمیشە خەریکی پەروەردەی موریدانی و دوعاکردن و عیبادەت و خەڵوەت بووە).[١][٢]

ڕەچەڵەک  دەستکاری

ئەو شەھابەددینی باوکی حەفسی کوڕی باوکی عەبدوڵای کوڕی عومەری کوری محەممەدی کوڕی سەعدی کوڕی حوسێنی کوڕی قاسمی کوڕی محەممەد عەبدوڵای کوڕی "فیقھـزانی مەدینە" عەبدولڕەحمانی کوڕی قاسمی کوڕی محەممەدی کوڕی "ئەبووبەکری سدیق"ە.[٢]

لەدایکبوون و وەرگرتنی زانست دەستکاری

لە مانگی ڕەجەبی ساڵی ٥٣٩ی کۆچی لە سوھرەوەرد لەدایکبووە. زانستەکانی فیقھ و وەعز و سۆفیگەری لە مامیەوە "باوکی نەجیب" فێربووە. بۆ ماوەێکیش ھاوەڵی شێخ عەبدولقادری گەیلانی کردووە، و لەگەڵ چەندان زانای تردا بووە و عیلم و ماریفەتی لێ وەرگرتوون.

وەفات  دەستکاری

شێخ شەھابەددین لە بەغدا لە شەوی یەکەمی ساڵی ٦٣٢ی کۆچی وەفاتی کرد. و ھەر لەوێشدا نێژرا و لەسەر مەزاری شەریفەشیدا منارەیێک بونیات نراوە.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا الجزيرة نت: منارة السهروردي ببغداد مهددة بالسقوط ٥ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا سير أعلام النبلاء، تأليف: الذهبي[بەستەری مردوو]
٣. كتێبی "كه‌سایه‌تیه‌ مه‌زنه‌كانی نێو دونیای ته‌سه‌وف / له‌ نوسینی :-یاد نورسی"