ئەم پەڕە دوایین جار لەلایەن Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) دەستکاری کراوە ٠ چرکە لەمەوبەر. (کاتگرەوەکە نوێ بکەوە)
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە








چاکردنی ساڵە کۆچییەکان

دەستکاری

سڵاو بەڕێز ئارام، سپاس بۆ بەسەرداچوونەوەی وتارەکان، پێشنیارێکم ھەیوو، پێم وابێت ھەڵەیەک ھەبوو لە گۆڕینی ساڵە کۆچیەکان بۆ زاینی، کە بۆ نموونە ١٣٧٤کۆچی کرابوو لە ١٩٩٢ لەجیاتی ١٩٥٤. حەزم کرد ئاگادارتان بکەمەوە نەک کێشەیەک لە سیستەمەکە ھەبێت. زۆر سپاسDaniel abdullah (لێدوان) ‏٢١:١٤، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە ئێوەش @Daniel abdullah: ساڵی زایینی = ساڵی کۆچی + ٦٢١. وا نییە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭٢١:٣٣، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو، نا منیش جاران وام ئەزانی وایە، بەڵام ئەوە ھەڵەیە،
بەشێوەیەکی گشتی ئاوا ئەکرێت، بۆ کۆچی مانگی کە سوننەکان بەکاری ئەھێنن(جیاوازە لە کۆچی خۆریی کە شیعەکان بەکاری ئەبەن) بە ھەرحاڵ ئەمە یاساکەیە
زاینی= ((کۆچی*0.97)+622)،
کۆچی=((ساڵی زاینی-622)*1.03)
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ئێرە، ھەڵبەت مانگەکانیش کێشە دروست ئەکەن، بۆ ئەوەی وردتر گۆڕانکاریەکان بکەن بەتایبەت ئەگەر مانگ و ڕۆژی لەگەڵ بوو ئەمە بەکار ببەن زۆر بێ کێشەیە.
ڕێز و سڵاوDaniel abdullah (لێدوان) ‏١١:٥٩، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Daniel abdullah: زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکانت! حەز دەکەم ڕای @Calak و Serchia: وەرگرین و قسەیەک لەم بارەوە بکەن. من کەمێک سەرم لێ تێک چووە! ⇐ئارام وتووێژ💭١٩:٤٩، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
شایەنی نییە براکەم، منیش تازە فێری ئەوە بووم، دەستی بەڕێزتان خۆش بێت ھۆکارەکەی ئێوە بوون، لەشتان ساخ بێت.Daniel abdullah (لێدوان) ‏٢٠:٠٦، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
نازانم ئێستا بەدیاریکراوی کێشەکە لەکوێ دروست بووە. بۆ گۆڕینی ساڵی کۆچی بە زایینی، ئەوەی بزانم حسابێکی ئاسانی نییە و کێشە لە ئاڵوگۆڕ دروست دەبێت. ھەرچۆن بێت، باشترە ویکیی عەرەبی یان ئینگلیزی بکرێتە سەرچاوە لەم بابەتە. سەرچیا — ‏١٨:٢٤، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەرێ مام @Calak: تۆ سەر لەم باسە دەردەکەی؟ زۆر دەمێکە ئەم بەشەم لە چوونە نێو ئەرشیڤەکان ڕاگرتووە. گەر ئێوەش نایزانن یان ناتانەوێت قسەی لێوە بکەن، بێزەحمەت قورنچکێ لە یەکێکی شارەزا بگرە و سپاسیش! ⇐ئارام وتووێژ💭٠٨:١٧، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
نەکنیکیەن ساڵنامەی کۆچی ١٠ ڕۆژی کەمترە لە زایینی بۆیەش ناتوانی بەو ڕێگایە هەژماری بکەیت ,ئەشتوانی ئەم [[١]]ە بەکار بێنی بۆ هەژمارکردنی دروست . KOJIN VIO (لێدوان) ‏٠٢:٠٠، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@KOJIN VIO: سپاس بۆ لێدوانەکەت، بەڵام لێرەدا باسەکە بەتایبەت لەسەر ساڵەکە بوو نەک ڕۆژ و مانگیش. دوگمەیەکی بچووکمان بۆ ئەوە دروست کردبوو تا ساڵی کۆچی بکاتە زایینی چونکە بەشێک لە بەکارھێنەرانمان لە ویکیپیدیای فارسییەوە وەرگێڕان دەکەن و لەوێش کار بە ساڵنامەی کۆچی دەکەن؛ وتمان با کاری گۆڕینی ساڵەکان ئاسانتر بکەین و ئیتر ئەم باسەی لێوە دروست بوو کە جارێ ئەوسەری دیار نییە. لەگەڵ سپاسی دووبارەی بەندە، ⇐ئارام وتووێژ٠١:٥٧، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

فۆنتی سەربەشەکان

دەستکاری

سڵاو کاک ئارام، تێبینیم کردووە فۆنتی سەردێڕی بەشەکان گۆڕاوە (کرۆمی دیسکتۆپ). ویستم بزانم لای ئێوەش وایە، تا ئەگەر وا بێت چارە بکرێت. (وێنە) سەرچیا — ‏١٥:١٤، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک @Serchia: من و کاک @Kushared: ئاگادارین. منیش چاوەڕێی وەڵامێکم لە کاک محەممەدەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭١٧:٠٤، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

ساڵی هەڵە

دەستکاری

سڵاو کاک @Aram: بڕوانە ئەم داڕێژەیە زۆربەی ساڵەکان هەڵەیە ناوەڕۆک و ساڵەکان یەکناگرنەوە. پێشتر لە ڕێگای بۆتەوە درووست کراون، بۆئەوەی کاتێکی زیاترمان بۆ بگەڕێتەوە لە ڕێگای بۆتەوە چارەسەری بکە. بۆ نموونە؛ ئەم وتارە گەر سێرێکی وتارە ئینگلیزییەکە بکەی لە ناوەڕۆکەوە جیاوازی هەیە. یاخود هەندێک لە وتارەکان یان گرێنەدراون بە زمانەکانی ترەوەیان بە ساڵێکی ھەڵەوە گرێدراون. Arya sarhan (لێدوان) ‏١٧:٥٤، ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Arya sarhan: ئەگەر مەبەستت ڕێکەوتی دەرچوونی بڕیارنامەکانە، بەڵێ، تێبینیی ڕێکەوتی نادروستم کرد، بەڵام ھەمووشیان ھەڵە نین. لەسەر ئەوەی وتتان «هەندێک لە وتارەکان یان گرێنەدراون بە زمانەکانی ترەوەیان بە ساڵێکی ھەڵەوە گرێدراون.» دەتوانی نموونەم بۆ دانێیت؟ ⇐ئارام وتووێژ٢٠:٠٦، ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەم وتارانە بە هەڵە گرێدراون؛ (١٩٨٥، ١٥٨٦ ، ١٥٨٧ ، ١٥٨٨) چەندانی تریش. وە ١٥٨٣ش گرێنەدراوە، گەر سێری ناوی وتارەکە و سەردیڕی داڕێژەکەش بکەی جیاوازن. زۆربەیان وان ناوی وتار و سەردێڕی داڕێژەکە ساڵێکیان جیاوازە. چەند دانەیەکم چاک کرد و چەند وتارێکم گرێدا بەڵام زۆرن باشترە بە بۆت بکرێت. Arya sarhan (لێدوان) ‏٢٢:٤٧، ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Arya sarhan: زۆر سپاس بۆ وردبوونەوەت لێیان! ئەمانە ئەوانەن کە لێرە و لەوێ جیاوازن:
ئەمانەش ئەوانەن کە زمانەکانی تریان پێوە گرێ نەدراوە و بە لێکدانیان لەگەڵ بەندی ئینگلیزییەکە چارە دەبن نەک بە گواستنەوە کە ئیشەکە دەکاتە دوو ئیش:
لەسەر چاکسازیی ڕێکەوتەکانیش، کاتی دەوێ و ماوەیەک لێرە نابم. ئیشەڵڵا کە ھاتمەوە، خەریکیان دەبین. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ٠١:٢٠، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Alaz O Tahseenەوە لەسەر لاری تێسلەر (١٠:٢٥، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٥)

دەستکاری

سلاو ئەوکاتەت باش، بە نیازی بڵاوکردنەوەی بابەتێکم، دەکرێ هاوکارم بیت؟ --Alaz O Tahseen (لێدوان) ١٠:٢٥، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

@Alaz O Tahseen سڵاو لە ئێوەش، تا ئەو جێیەی بتوانم، بەڵێ. چی پرسیارێکتان ھەیە؟ ⇐ئارام وتووێژ ١٣:٢٥، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2025-12

دەستکاری

MediaWiki message delivery ٢٣:٤٥، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە ژیلیا علی جوهرەوە لەسەر لێدوانی بەکارھێنەر:ژیلیا علی جوهر (٠٣:٥١، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٥)

دەستکاری

سڵاو بەڕێزم چۆن بتوانم. وێنەیەک زیاد بکەم لەسەر بابەتەکە؟ و چۆن بتوانم پەرە بە بابەتەکە بدەم؟ --ژیلیا علی جوهر (لێدوان) ٠٣:٥١، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @ژیلیا علی جوهر: بە خێر بێیت، تکایە گەشتێک بە ناوی کەناڵەکە لە یووتیووب بکەن تا وەڵامی پرسیارەکانتان لێی دەست بکەوێت. ئەوەی ئێستا پرسیارەکەت لە سەری کردووە پەڕەی وتووێژی خۆتە نەک وتار. ⇐ئارام وتووێژ ٠٤:٣٠، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە ژیلیا علی جوهرەوە (٢٢:٤٦، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٥)

دەستکاری

بەڕێزم هیوادارم بتوانیت وەڵامم بدەیتەوە چۆن بتوانم بابەتێکی زانیاری زیادی ویکیپیدیا بکەم بەبێ وتوێژ؟ وە چۆن بتوانم بە جوانی دروستی بکەم وەک ئەوانی تر. وێنە دابنێم و شتی تایبەت بنووسم؟ --ژیلیا علی جوهر (لێدوان) ٢٢:٤٦، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @ژیلیا علی جوهر لە سەرەوەش وەڵامم دایەوە. بە سەیرکردنی ڤیدیۆکانی کەناڵەکە دەتوانیت وەڵامی زۆربەی پرسیارەکانت دەست بکەوێت. بە دیاریکراویش پرسیارت ھەبوو، بپرسە و منیش ھەوڵ دەدەم زوو وەڵامت بدەمەوە. ⇐ئارام وتووێژ ٠٢:٠٧، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2025-13

دەستکاری

MediaWiki message delivery ٢٢:٣٨، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

یەکلاکردنەوەی وتووێژ

دەستکاری

سڵاو کاک ئارام. داواکارم ئەم وتووێژە دابخەن وەکوو ئەوەی خۆتان هاندەری بوون بەهۆی لێتێگەیشتنێکی چەوت لەسەر ئەوەی کە وپ:یەکدەنگی چییە و بەشداربووانی ویکیپیدیاتان هان داوە کە پرۆژەکە دیمۆکراتایز بکەن. جگە لەمە، جێگەی شەرمەزارییە بەڕێوەبەرێک بەشداری لە دۆکسینگ بکات و زانیاریی کەسیی بەکارهێنەران بەبێ ڕەزامەندی خۆیان لە پلاتفۆرمێکی گشتی وەک ویکیپیدیا بڵاو بکاتەوە. جارێکی تر شتی وا بکەیت، بە ئاسانی لێت خۆش نابم وەکوو ئەمجارە. ◂  ئێپین  ٢٢:٥٨، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine جا کار لە سڵاو ماوە؟! سەرەتا سڵاو دەکەیت و دواتر ھەڕەشە! لەبەرئەوەی ئەم دوو حەفتە لە ویکی نەبووم، لێدوانی ترم لە وتووێژەکە داوە. من ھاندەری چی بوومە؟ بەکارھێنەرێکی تر وتووێژی دەست پێ کردووە و منیش وەک بەکارھێنەرێکی ئێرە و بەپێی سیاسەت و ڕێسا بەشداریم تێدا کردووە. بۆچی تۆ ھاککەریت یان تاوانێکت کردووە ئاوا دەترسیت؟ خۆتان وتاری دوو سێ ڕێکخراوەتان نووسیوە و زانیاریی کەسیی خۆتانتان بڵاو کردووەتەوە کەچی پەنجەی ھەڕەشە بۆ من درێژ دەکەن! ئەگەر لێرە ئاسوودە نین، فەرموونە وێبی تاریک. خراپیش نییە بڕوانیتە ئێرە. مەبەستت چییە لێم خۆش نابیت؟ ھەڕەشەی یاسایی دەکەیت یان لە مێتاویکی سکاڵا دەکەیت؟ بۆ زانیاریشت من بە ھیچ نیازێکی خراپەوە ھیچم نەوتووە. ویکیدیارییەکانت لە چی و ئەم ھەڕەشانەت لە چی! سەرێکن و ھەزار سەودا! ⇐ئارام وتووێژ ٢١:١٠، ٧ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
ویکیدیاری مەعنای نییە کە زیادەڕەویت کرد گوێچکەت نەگیرێت. ئەوەی وتم، وتم، باقییەکەشی ئەکەوێتەوە سەر ئەوەی چەنێک ڕێزی خۆت و دەرووبەرەکەت ئەگریت. ◂ ئێپین ٢١:٢١، ٧ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine نا نا ئاسوودە بە. ئادەی ھەڵی بڕێژن. ئەمە خۆم و یەک لە شتێک لەگەڵ ئێوە نەبووم، لێمانت کردە ڕۆژی حەشر. ئەگەر ببێتە و دووان سیان چی؟! تا پێشی ئەم لێدوانەشت ئەوپەڕی ڕێزم گرتبوویت، بەس کار گەیشتە بادانی گوێچکەمان، شتێک نەما بە ناوی ڕێز. زۆر بێمنەتانە دەڵێم فەرموون لە کوێ سکاڵا دەکەن، بیکەن. ئەوە عەرز و ئەوە گەز. با بزانین کێ گوێچکەی کێ با دەدات. ⇐ئارام وتووێژ ٢١:٤٦، ٧ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەمە پەیوەندی بە ناوەڕۆکەوە نەماوە، من کە هاتمە پەڕەی لێدوانت و ئاگادارم کردیتەوە لەوەی دۆکسینگ لووتکەی بەدڕەوشتییە و قبووڵم نییە، بەستەرت بۆ دارکنێت داناوە و بە من ئەڵێی بڕۆ ئەوێ. واز لە لینکدان بێنە من کاتێ لە ویکی بووم تۆ هەرت نەتدەزانی ئینتەرنێت چییە ئەزیزم، من ئازادم چی زانیاری لەبارەی خۆمەوە دا ئەنێم، تۆ بۆت نییە لەجێی من زانیاری کەسی لەبارەی منەوە لە ویکیپیدیا دابنێی. جارێکی تر دووبارەی نەکەیتەوە. ◂ ئێپین ٢٣:١٣، ٧ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine دەبینی؟ ئەوە تۆیت! کە کەسێک لەگەڵت ھاوڕا نەبوو، دادەبەزیتە سەری و بە شێواز و لەفزێکی زۆر تاڵ و ناشرین قسە دەکەیت. کە دەرەقەتی کەسێک نەھاتی و بۆ ئەوەی کپی بکەیت وەک ئەوەی کاتی خۆی لەگەڵ Broosk کردت، بەربەستی دەکەیت. ئەوە تۆرانی شووشە لەبەر ئێوە بە لایەک. دەسەڵاتت ھەبایە، ھەمان کارت لەگەڵ منیش دەکرد. کەمتر لە دوو ساڵ پێشی من ھاتوویتە ئێرە، لاف لێ دەدەیت. چەند ساڵ ناچالاک بوویت؟ ئینجا «ئێرە ئینتەرنێتە و بزانە کلیک لە چی دەکەیت.» لۆمەی خۆت بکە نەک دەوروبەر. من وەک تۆ ناجووڵێمەوە و ھیوام وایە بە خۆتدا بچیتەوە تا لەمە زیاتر تووڵ نەکێشێت و کۆمەڵگەکەش لەکەدار نەبێت ئەگەر نا لەوانەیە خراپی لێ بکەوێتەوە. ⇐ئارام وتووێژ ١٥:٢٩، ٨ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
نازانم بۆ خۆت بە برووسک و شووشە هەڵواسیوە. من ئەڵێم دۆکسینگ لە هەڵسووکەوتی بەڕێوەبەر نییە و کارێکی نائەخلاقییە. هەندێ شت پێویست ناکا ئەسڵەن پێت بوترێت. ئێستا نازانم بۆ مەوزووع ئەگۆڕیت و باسی چەند ساڵ لەمەوپێش ئەکەی لەجیاتی ئەوەی بەرپرسیارێتی هەڵگریت. بێگوومان جارێکی تر شتی وا دووبارە بکەیتەوە دڵنیابە زۆر زۆر لەوە خراپتریش ئەبێ کە بیری لێ ئەکەیتەوە. ◂ ئێپین ١٥:٤٤، ٨ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine باسەکەم نەگۆڕیوە و زۆریش پەیوەندیی ھەیە. تۆ مێژوویەکی خراپت لەگەڵ زۆربەی بەکارھێنەران ھەیە و خراپ نییە کەسێک بیرت بخاتەوە. وەک دەڵێن قسە قسە ڕادەکێشێ و ھەر ئێوەش دەمتان نییە. ئەی لە ھەڵسوکەوتی بەڕێوەبەرێکی پێشووە خۆژیاننامە دروست بکات؟ قانوونەکانی ویکیپیدیا بەس لە بەرژەوەندیی خۆت بە کار دێنیت و کە دێڕێک دژی تۆ بوو، قبووڵی ناکەیت. فەرموون دوای مەخەن و سکاڵای خۆتان بکەن. چاوەڕێتانم. ⇐ئارام وتووێژ ١٦:٠١، ٨ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
هەر وتارێکم نووسیبێت، بە یاساکانی ویکیپیدیا بەراورد کراوە و ئەسڵەن لەلایەن بەکارهێنەری تریش بەدواداچوونی بۆ کراوە و وەکوو وتاری باش دیاری کراون، مناڵێکی سێ ساڵیش ئەتوانێ ببینێ بێلایەنە و تەنیا تۆماری ڕووداوەکانە. ◂ ئێپین ١٦:٠٩، ٨ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine حەتمەن نەیانزانیوە خۆژیاننامەیە ئەگەر نا بە جێی کردنی بە وتارێکی باش سڕدرابوویەوە. سەیرە ھێشتاش ناتەوێت دان بە پێشێڵکردنی ویکیپیدیا:خۆژیاننامە بنێیت. ئەمە لە کەیەوە بە وتەی خۆت مناڵی سێ ساڵ ئەلفوبێ دەزانێ، تا بە ویکیپیدیا ئاشنا بێت! ⇐ئارام وتووێژ ١٧:٥٣، ٨ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر سەیری پەڕەی وتووێژەکە بکەی دیارە ئاشکرا کراوە، بە هەمان شێوە وەک هەموو ئەو وتارانەی پەیوەندی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان بە منەوە هەیە ئاشکرا کراوە. جگە لەمە لەکاتی بەسەرداچوونەوەی وتاری باش بە پێوەری بێلایەنی بەراورد کراوە و هیچ کێشەیەکی تێدا نەبینراوە و هەموو سەرچاوەکانی جێباوەڕ و جیهانین. بڕۆ سەیری پەڕەی لێدوانەکەی بکە. ئێستا باس ئەمە نییە، باس ئەوەیە تۆ سنووری خۆتت بەزاندووە و لەجیاتی دانی پێ بنێیت و داوای لێبوردن بکەیت هاتوویت باسی بەکارهێنەرانی ٥ ٧ ساڵ (!) لەمەوبەر ئەکەی و بابەت ئەگۆڕی. پێناسەی deflection ئەمەیە. و دیارە ڕاداری سوبعەتیشت شکاوە خاڵە. ◂ ئێپین ٢٠:١٤، ٨ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine بەڕاستی پەیامەکانت ئەوپەڕی بێڕێزی پێوە دیارە. بە تەواوەتیش یاساکان بەپێی ھەستی خۆتان تەعریف دەکەن، ئەگەر سەد کەسی تریش بێن لێدوانی دژی بەڕێزت بدەن ھەر دەڵێی یەکدەنگی نییە و ئێرە دیموکراسی نییە، ئێستاش هەتا سبەینێ لەسەر یاساکان بڕۆین بەڕێزت هەر قسەی خۆتان دەکەیت! ئەوەیکە تەمەنی هەژمارەکەشتان چەندە تەنیا بۆخۆتانی بایەخ هەیە. ئەو وتانەی نووسیتانن لە دنیای ڕاستەقینەشدا کەس لە حاڵەتی ئاساییدا بە کەسی ناڵێت، جا چ بگات لە شوێنێکی وەکوو ئێرە کە پەلاماردان و ھەڕەشە و ھێرشکردن قەدەغەیە. لە کۆتادا تەنیا ئەوەندە دەڵێم ئەگەر نیوەی ئەو قسانەت لە ویکیپیدیایەکی وەکوو فارسی کردبا، بێگومان بێسنوور بەربەست کرابوون، جا ئەگەر تەمەنی ھەژمارەکەتان ٢٠ ساڵیش با. ھیڤجا (وتووێژ) ٢١:١٢، ٨ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine وتار کەی دروست کراوە و داڕێژەکەی پەڕەی وتووێژ کەی دانراوە! ئەمڕۆ دانراوە و تەنیا نووسراوە پەیوەندیت پێیەوە ھەیە نەک ئەوەی خۆژیاننامەکە دەرکەوێت. پەیوەندیی بە منەوە نییە ئەو وتارە لە enwiki ھەیە یان نا و چی باجێکی پێوەیە. تۆ قسەی ڕەقت لەسەر بەڕێوەبەرایەتیی من کرد و منیش وەڵامم دایەوە نەک ئەوەی پێم خۆش یان ناخۆش بێت ئەو وتارە لە ویکییەکانی تر بەردەستە. بەکارھێنەری ٢٠ ساڵ پێشی ئێستاش بێت و پەیوەندیی بە باسێکەوە (کە لێرەدا ئێوەن) ھەبێت، باس دەکرێت. من بە ھیچ شێوەیەک نە لە پێشتر و نە ئێستاش بێڕێزیم نە بە تۆ و نە بە ھیچ بەکارھێنەرێکی تریش نەکردووە تا داوای لێبووردن بکەم. ئێوە ئەو ھەموو قسە ناخۆش و ڕەقەتان بەرامبەرم کرد و قسەی ڕەق نەما بە منی نەکەن و منتان بە بەدڕەوشت ناو برد، چاوەڕێ دەکەن من نوقڵ ببەخشمەوە؟ نەدەکرا ھەر زوو قبووڵتان بکردایە کە ئاڵا تێکەڵەکە لابرێت تا نەگاتە ئێرە؟ با ئەمە لێرە کۆتایی پێ بێت و ھیوادارم بۆ جارێکی تر پێداگری لەسەر شتێک نەکەن کە لایەک لە بەکارھێنەرە چالاکەکانی ئەو دەمە لەسەری ھاوڕایە. بۆ مەسەلەی سوبعەتەکەش، ھەموو شتێک بە خوێ و خوێش بە مانا. ⇐ئارام وتووێژ ٢١:١٩، ٨ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
ئارام یەک پرسیار، دۆکسکردن بەدڕەوشتی نییە؟ ◂ ئێپین ١٣:٠٨، ٩ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine بەدڕەوشتی نا، دەکرێ ناوی بنێی کارێکی نادروست؛ بەدڕەوشتی بۆ شتی زۆر قێزەون بە کار دێت. دیسانەوە دەڵێمەوە من بە نیازی خراپ و ناوزڕاندن قسەم نەکردووە؛ لە خاڵی دووەمی لێدوانەکەم بڕوانە. نووسیومە لە دڵی نەگریت، و قسەکەشم بە دڵنیایییەوە نەکردووە بەڵکوو بە مەزندەی خۆم و پشتبەستن بە وتارەکان بووە. ⇐ئارام وتووێژ ١٩:٣٩، ٩ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
هەرچ هۆکارێک بووبێت، هەڵبەت هەردووکمان ئیتیفاق لەسەر ئەوە ئەکەین کە نەشیاوە، ڕەنگە پێناسەمان بۆ وشەکە جیاواز بێ. بەڵام ئەنجامتان دا، و دوای ئەوەش کە زانیتان پێم ناخۆشە، جەنابتان هێشتا ئەڵێن هیچ هەڵەتان نەکردووە و داوای لێبوردنی ناوێ. لەجیاتی ئەوەی بەرپرسیاری هەڵگرن، بابەتە دیفلێکت ئەکەن، کە لە هەڵوێستی بەڕێوەبەر دوورە. من سەرم سووڕماوە، لە چ شوێنێکا قسەیەکی ئەوەنە ڕەقم کردووە کە وات لێ بکات کردەوەیەکی وا وەک وەڵامێکی شیاو بۆ وتەکانی من ببینن؟ دواتر لێرە هاتووی باسی خۆژیاننامە دەکەی و دواتر ئەڵێی ئەمە پەیوەندی بێرەوە نییە و بە ویکی ئینگلیزی هەیە. وای نیشان ئەدەی کە شتێکی شاردراوە بێ، بمویستایە کەس نەزانێ بە هەژمارێکی تر دروستم ئەکرد و کەسیش نەیدەزانی، بەڵام لە هەموو وتارەکانی دروستم کردوون لە ویکی ئینگلیزی (بڕۆ سەیریان بکە) هەر وتارێ پەیوەندی بە منەوە هەبووبێ بە هەر شێوەیەک ئاماژەم پێی داوە لە پەڕەی وتووێژەکە. ئەو وتارەشی باست کرد، ڕاستە، لە وتووێژەکە بیرم چووبوو دایبنێم و ئێستا دامناوە. ئەوەی گرنگە دیارە کەسێکی تر بەسەرداچوونەوەی بۆی کردووە و بە لایەنگری نەبینیوە. هەر کەسێکیش بیخوێنێتەوە ئەزانێ باش و خراپی تیایە. کەواتە هەموو شتێک بەپێی سیاسەت کراوە. ئێستا بەڕێزتان کارێکی ناشیاوتان کردووە، بەڵام بەجێی ئەوەی بێن و داوای لێبوردن بکەن، باسی ٧ ساڵ لەمەوبەر و چەن شتێک ئەکەن کە خۆشتان ئەزانن بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بەم بابەتەوە نییە، بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە ئێوەش "دەمتان هەیە"؟ هەر نازانم چی بڵێم. ◂ ئێپین ١٩:٥٤، ٩ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
بەهەرحاڵ، نامەوێ درێژەی بێبەم، داوای لێبوردن ئەکەم ئەگەر دڵم ئێشانی. ◂ ئێپین ١٩:٥٦، ٩ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine ھەرچەندە درێژەشتان پێ دا و لە لێدوانی دواتر وتتان درێژەی پێ نادەم. ویستم وەڵامی ھەموو پرسیارەکان بدەمەوە، بەڵام لەبەر لێدوانی دواترتان ئەوە وازم ھێنا. داوای لێبووردنەکە قبووڵە و منیش ئێستا داوای لێبووردنم ھەیە بۆ ئەو ئاڵۆزییەی لەنێوانمان ڕووی دا. ⇐ئارام وتووێژ ٢٠:٢١، ٩ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2025-14

دەستکاری

MediaWiki message delivery ٠٠:٠٢، ١ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2025-15

دەستکاری

MediaWiki message delivery ١٨:٤٩، ٧ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

کاڵەک خۆری یان بێستان ڕن

دەستکاری

بە تۆ ناڵێم! سڵاوی خوات لێبێ کاک ئارام. تازە کاڵەک خۆری یان بێستان ڕن-م ساز کرد. دەشێ ئەم جۆرە وتاری ھەبێ؟ گەر شیاوی ئەوەیە، دەمەوێ چەند وتاری تریش ھەر لەسەر ئەم دەستەواژە باوانەی ڕۆژانە و ھەندێک پەندی زۆر ناسراو دروست بکەم. گەریش نا، با تاگی سڕینەوەی لێ بدەم. سپاس.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ١٦:٠٠، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە ئێوەش @Zemen. وام زانی لەگەڵ منتە. :) ھیچ ڕێنمایییەکم لەسەر ئەم جۆرە وتارانە نەدۆزییەوە، بەڵام پێشتر قەل بە قەل دەڵێت ڕووت ڕەش دروست کراوە و لە پۆل:پەندی پێشینان شتی تریش ھەیە. من خۆشم نازانم پەندەکان شایەنی وتار ھەن یان نا. دەترسم بڵێم ئاسایییە و ئێرە پڕ بێت لە پەندی پێشینان کە ماشەڵڵا ویکییەکی دەوێ بۆ خۆی. ئەگەر وەک وتارەکانی تر سەرچاوە و بەکارھێنانیان ھەبێ و ئەمانە، ڕەنگە بۆ زۆر باوەکان ئاسایی بێت، بەڵام ئەمە لە دەمی منەوە وەرمەگرە. ڕەنگە ویکیوتە یان ویکیفەرھەنگ کە بۆ ئەمانیش دڵنیا نیم زیاتر بگونجێن. ببوورە، خۆشم وەڵامێکی دروستم لا نییە. ⇐ئارام وتووێژ ١٧:٠٨، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram زۆر سپاس بۆ وەڵامت. مادام ناڕوونە، جارێ دەست لەو وتارانە ھەڵدەگرم. تازە با ئەم وتارەیان وا بمێنێتەوە. دیسان سپاس.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢٢:٣٣، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2025-16

دەستکاری

MediaWiki message delivery ٠٠:٢١، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕووداو بۆچی بەربەستە؟

دەستکاری

سڵاو،دەمباش کاک @Aram پرسیارێکم هەبوو بۆچی سایتی ڕووداو بەربەست کراوە؟ Kurd2021 (لێدوان) ١٧:٠٣، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Kurd2021، بڕوانە ئێرە. ⇐ئارام وتووێژ ١٧:٢٨، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

دەروازەکان

دەستکاری

سڵاو، لەگەڵ پشکنینی هەندێ لە دەستکارییەکانی ئارامبۆت، بە تایبەت لەو وتارانەی بە سەرەکی پەیوەندییان بە دەنگ و مۆسیقا هەیە، سەرجم دا هەندێ دەروازەی ناپەیوەندیدار زیاد دەکات. بۆ نموونە لێرە، دەروازەی فیلمی زیاد کردووە لەکاتێکدا ئەم وتارە تەنیا پەیوەندی بە دەنگ و دەروازەی مۆسیقاوە هەیە بە سەرەکی، ئەگەر چیش فیلمەکان دەنگی ستێریۆفۆنیک بەکاربێنن، ئەبێ تەنیا دەروازەی سەرەکی هەبێ بەڕای من. لە پەڕەی ئارامبۆت بینیم کە بەپێی ویکی عەرەبی ئەم کارە ئەکا. بەڕای من ویکی عەرەبی ستانداردێکی باشیان نییە بۆ پۆلێنکردنی وتارەکان بەپێی دەروازە و دەروازەی ناپەیوەندیدار زۆر دائەنێن. ◂ ئێپین ١٦:٣٠، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Épine ویکیی عەرەبی باشترین فکرە و سەرچاوە بوو. ئەگەر دەروازەیەک بە ھەڵە زیاد کرا و بۆ ئەوەی دووبارە زیادی نەکاتەوە، دەبێ لە ویکیی عەرەبی دەروازەکە بسڕدرێتەوە و یەک جاریش لای خۆمان بسڕدرێتەوە. ئەگەر بیرۆکەیەکی باشتر ھەیە تا لە ڕێگەیەوە دەروازە پەیوەندیدارەکان زیاد بکەین، حەز دەکەین گوێمان لێی بێت. ئەگەر دەتانەوێت تەواوی سکریپتەکە بوەستێنین، لەوانەیە باشتر بێت ڕایەکی کۆمەڵگەشی لەسەر وەرگرن. ⇐ئارام وتووێژ ٠٧:٥٥، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕاستی من سەر لەو بابەتانە دەرناکەم بەڵام لەم حاڵەتە پێم باشترە ڕابگیرێت و بەکارهێنەران خۆیان بەدەستی با ئاسانی ئەتوانن دەروازەکان زیاد بکەن، لەوە باشترە وتارەکان بە هەڵە پۆلێن بکرێن و دەروازەکان پڕبن لە وتاری ناپەیوەندیدار چوونکە ویکیی عەرەبی غەڵەت ئەکەن. ◂ ئێپین ١٤:٥٩، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine بە ڕای من یارمەتیدەرێکی زۆر باشی بەکارھێنەرانە. بۆ نموونە خۆم زۆر جار بیرم دەچێت چی دەروازەیەکمان ھەیە (زۆر بینراوەکانی لێ دەرچێت). ئەو ھەڵەیەش بە لابردنی دەروازەی ناپەیوەندیداری ویکیی عەرەبی چاک دەبێت. ئەگەریش لەسەر ناچالاککردنی سوورن، باشترە لە دیوەخان داوایەک بکەن تا بزانین کۆمەڵگە چی دەڵێن. ⇐ئارام وتووێژ ٢١:١٤، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە