ناحیەی ناوەندی قەزای بازیان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏مێژوو: چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان
←‏مێژوو: چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان، چاکسازیی ژمارەکان
ھێڵی ١٨٦:
 
== مێژوو ==
* یەکێک لە شوێنەوارە مێژوویەکانی بازیان دەربەندی بازیانە کە میژوویەکی کۆنی ھەیە دەبێت بگەڕێیینەوە بۆ ئەو نوسینە بزمارییانەی کە مێژووی پێنوسراوەتەوە، تێیدا باس لەوە دەکرێت لە ساڵانی ٨٠٤- ٨٠٥ پێش زایین، (ئاشوور ناسر پاڵی دووەم) ھێرشی ھێناوە بۆ سەر مەملەکەتی '''زاموا''' و ١٤٦٠ کەسیان لە خەڵکی ئەو مەملەکەتە کوشتووە، لەناوچەکە ١٠٠ [[گوند]] بوونیان ھەبووە.
 
* لەسەردەمی سوڵتان [[سولەیمان قانوونی]]، کاتێک ھێرشیان ھێناوە بۆ سەر [[بەغدا]] و بەو دەربەندەدا تێپەڕیوون، لەسەردەمی [[نادر شا]]ی [[ئێران]] لە ٩ی تشرینی دوومی ساڵی ١٧٣٤دا کاتێک لەشکرکێشی کردووە بۆ سەر ئەم ناوچەیە، لێرە سوپای جەمشید پاشا بەرەنگاری بووەتەوە، دیارە سوپای تۆباڵ عوسمان پاشا ١٢ ھەزار چەکدارەوە ھاتووە بۆ ناوچەکە و دەربەندەکەی بە دەربەندی سپی ناوبردووە، وەک دیاریشە چواردەوری دەربەندەکە بەردەکانی سپین.
 
=== شوورای دەربەندی بازیان ===
لەساڵی ١٨٠٥ بەدواوە، (عەبدولڕەحمان پاشای بابانە، کاتێک سلێمان پاشای مەمالیک لە [[بەغدا]] دێتە سەر تەخت و دەسەڵات دەگرێتە دەست، عەبدولڕەحمان پاشای بابان پیرۆزبایی لێناکات، بۆیە ئەویش بە سوپاوە ھێرش دەکاتە سەری، لەبەر ئەوە پاشای بابان بڕیاری دروستکردنی ئەو دیوارە دەدات لەنێو دەربەندی بازیان، بەڵام بەھۆی ئەوەی سوپای مەمالیک زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس دەبێت، ھێزی بابانییەکان ٢٠٠ ھەزار چەکدار دەبن، ھەرچەندە لەسەرەتاوە سوپای مەمالیک تێک دەشکێت، بەڵام دواجار بەھۆی چاوساغی خەڵکی ناوچەکەوە، سوپای بابانییەکان تێکدەشکێن و عەبدولڕەحمان پاشای بابان پەنا دەباتە بەر [[ئێران]].
 
=== شەڕی دەربەند بازیان ===
لە ١٧ی مایسی ساڵی ١٩١٩ کاتێک (ژەنەراڵ فرایزەری ئینگلیز) پەلاماری [[شێخ مەحموودی حەفید]]یان داوە و شەڕێک لەنێوانیان ڕوودەدات، شێخ بە دیلی دەکەوێتە دەست ئینگلیزەکان و شێخ ڕەوانەی [[ھیندستان]] دەکرێت، ئەوەش بەھۆی نابەرانبەری ھێز و چەک و ژمارەی سوپا لەلایەک و ناکۆکی لە نێوانی سەرۆک [[ھۆز]]ەکان بۆ نموونە (بابەکر ئاغای پشدەری) لە ناوچەی پشدەر و [[عادیلە خانم]]ی [[جاف]] لە [[ھەڵەبجە]] و تاڵەبانیەکان لە لیوای [[کەرکووک]] و تەنانەت کەسایەتی دیاری [[ھۆز]]ی [[ھەمەوەند]] (مشیر حەمەی سڵیمان) کە لە نەیارەکانی شێخ مەحموود ھەژمار دەکرا ھۆکاربووە بۆ بەدەستەوەدانی شێخ مەحموود، ئەمەش واتای ھەڵەی ئەوکەسانە نیە بەڵکو ھەریەکەیان خاوەنی پێگەی خۆی بووە لە ناو ھۆزەکەیدا، بەڵام ناکۆکیان لەگەڵ شێخ مەحموود ھەبووە لەسەر دەسەڵاتداری [[باشووری کوردستان]]، جیاوازیان ھەبووە بۆ سیاسەت و تێروانینیان بۆ مامەڵەکردن  لەگەڵ ئینگلیزەکان.
 
لە ساڵی ٢٠١٣ دەربەندی بازیان نوێ کرایەوە کە یەکێکە لە شوێنەوارە دێرین و مێژووییەکانی ناوچەکە و بە سێ قوناغ لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە بنیادنرا و دروستکرایەوە وەک شوێنێکی گەشتیاری و شوێنەواری مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
 
=== بەناحیە بوونی بازیان ===
لە ڕووی مێژووییەوە دەتوانین بڵیین میژوویەکی دێرینی ھەیە و تەنانەت لەلایەنی کارگێڕیەوە لە ساڵی ١٩٢٦وە بووەتە [[ناحیە]] و سەرەتا شارەدێی [[تەیناڵ]] ناوەندی ناحیەی سنورەکە بووە، بەڵام ھەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە مێژووی بوون بە ناحیەی بازیان لەوە کۆنترە و دەگەڕیتەوە بۆ سەردەمی بابانەکان و دواتر لە سەردەمی شیخ مەحمودیشدا ھەر ناحیە بووە و سەر بە [[قەزای سلێمانی]] بووە و پاشان  لەسالی ١٩٢٨ دا بەڕیوەبەرایەتی ناحیە لە گوندی [[مۆرتکە]]ی نزیک [[تەیناڵ]] دانرا و ( محمود فەقێ محمد ھەمەوەندی) کراوە بە بەڕێوەبەری ناحیە و بەڵام ئەوەی ئاشکرایە ئەوەیە بەڕێوەبەرایەتی ناحیە لە تەیناڵدا دامەزراوە وبەردەوام بووە دواتر کاتێک کە [[ڕژێمی بەعس]] لە نیوان ساڵانی (١٩٨٧- ١٩٨٨)دا چەند کۆمەڵگایەکی زۆرەملێی  لە سنوری بازیاندا دروست کرد و دانیشتوانی گوندەکانی لەچەند شوێنێکی جیاوازەوە ڕاگوێزا بۆ ئەو کۆمەڵگایانە، ئیتر گۆڕانکاری بەسەر یەکەی ئیداری ناوچەکەدا ھات و لە سالی (١٩٨٨) بە فەرمانی حکومەتی عێراق  [[شارۆچکە]]ی [[بازیان]] کراوە بە مەرکەزی ناحیە بۆ سنورەکە و تائیستاش ھەر بەو شێوەیە.
 
خەڵکی ناحیەی بازیان لە ٦/٣/١٩٩١ وەک دووەم شوێن دوای [[قەزای ڕانیە]] راپەڕینی دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری [[حیزبی بەعس]] و [[سەددام حوسێن]]ی دیکتاتۆر ئەنجامدا و ناوچەکەیان  بەیارمەتی ھێزی [[پێشمەرگە]] لە ھێزەکانی [[ڕژێمی بەعس]] پاک کردنەوە و ناوچەکەیان ئازادکرد.
 
== پیشەسازی ==