عەرەب

(ڕەوانەکراوە لە عه‌ره‌بەوە)

عەرەب یەکێکە لە گەلەکانی جیھان ، عەرەبەکان لە ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقا دەژین وێڕای ھەندێکیان وەک پەنابەر لە ئەورووپا و ئەمریکای باکوور و ئەمریکای باشوور ، مێژوونووسان بەنەوەی پایەمبەر ئیسماعیل دەڵێن عەرەب .

دانیشتوواندەستکاری

 
خێزانێکی عەرەب لە شاری ڕامەڵا لە فەلەستین.

دانیشتووانی وڵاتانی عەرەبدەستکاری

لەکۆی ووڵاتە عەرەبیەکان زۆرتر له ٤٢٢ ملیۆن کەس دەژین

وڵات ژمارەی دانیشتووان ڕێژەی عەرەب
  میسر ٨٢٬٠٧٩٬٦٣٦ ٩٠٪‏
  سوودان ٤٥٬٠٤٧٬٥٠٢ ٧٠٪‏
  جەزائیر ٣٥٬٤٢٣٬٠٠٠ ٨٠٪‏
  عەرەبستانی سەعوودی ٢٦٬٢٤٦٬٠٠٠ ٩٠٪‏
  عێراق ٣١٬٤٦٧٬٠٠٠ ٧٥٪‏-٨٠٪‏
  یەمەن ٢٤٬٢٥٦٬٠٠٠ ١٠٠٪‏
  سووریا ٢٢٬٥٠٥٬٠٠٠ ٩٠٪‏
  توونس ١٠٬٣٧٤٬٠٠٠ ٩٨٪‏
  لیبیا ٦٬٥٤٦٬٠٠٠ ٩٧٪‏
  ئوردن ٦٬٤٧٢٬٠٠٠ ٩٨٪‏
  لوبنان ٤٬٢٥٥٬٠٠٠ ٩٥٪‏
  فەڵەستین ٤٬٢٢٥٬٧١٠ ٩٠٪‏
  ئیسرائیل ١٬٥٠٠٬٠٠٠ ٢٠٫٥٪‏
  کووەیت ٣٬٠٣٠٬٠٠٠ ٨٠٪‏
  میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ٤٬٧٠٧٬٠٠٠ ١٩٪‏
  عومان ٣٬٠٩٠٬١٥٠ ٨١٪‏
  مۆریتانیا ٣٬٣٤٣٬٠٠٠ ٨٠٪‏
  قەتەر ١٬٥٠٨٬٠٠٠ ٥٥٪‏
  بەحرەین ١٬٢٣٤٬٥٧١ ٥١٫٤٪‏

ڕەوەندی عەرەب لەدەرەوەی ووڵاتدەستکاری

دەقی سەردێڕ دەقی سەردێڕ دەقی سەردێڕ
ووڵات نیشتەجێبوانی عەرەب ڕێژەی عەرەب
  بەڕازیل ٦٬٠٠٠٬٠٠٠ ٣٫٠٪‏
  کەنەدا ٤٧٠٬٠٠٠ ١٫٤٪‏
  فەڕەنسا ٣٬٥٠٠٬٠٠٠ ٥٫٤٪‏
  ھۆڵەندا ٤١٨٬٠٠٠ ٢٫٥٪‏
  ئەرژەنتین ١٬٣٣٦٬٠٠٠ ٣٫٣٪‏
  چیلی ٧٠٠٬٠٠٠ ٤٫٢٪‏

بێجگە لەم ووڵاتانە عەرەبەکان لەکۆمەڵێ ووڵاتی تریش پەنابەرن وەک ئینگلتەرا و ئەڵمانیا و باشووری ئەفریقیا و ئەمریکا و ڕووسیا و ئیکوادۆر و مەکسیک و تورکیا و ئوستورالیا بەڵام لەم ووڵاتانە ڕێژەیان بەتەواوی دیاری نەکراوە

ئاییندەستکاری

ڕێژەی ئاین و بیروباوەڕەکان لە نێو نەتەوەی عەرەب
ئیسلام
  
٩٠٪
مەسیحی
  
٦٪
باوەڕەکانی تر
  
٤٪

لە ئێستادا ئاینی ئیسلام باوەڕی زۆرینەی دانیشتووانی خەڵکی عەرەبە کە پێشبینی دەکرێ ٩٠%دانیشتیوان سەر بە ئیسلام بن ، لەدوای ئیسلامیش ئاینی مەسیحی بەپلەی دووەم دێت کە لەسەدا ٦ دێت کەبەشێکی زۆر لەمانە مەسیحین بە ڕەچەڵەک (قیبتی) بەتایبەتی لەوڵاتانی میسڕ و لوبنان

زمانی عەرەبیدەستکاری

  وتاری سەرەکیزمانی عەرەبی

زمانی عەرەبی (بە عەرەبی: العربیة) گەورەترین زمانەکانی گرووپی زمانە سامییەکانە لە بارەی قسە پێکەرانەوە، و یەکێکە لە زمانە ھەرە بەربڵاوەکانی جیھان کە ٤٢٢ ملیۆن کەس قسەی پێ دەکات، و قسەپێکەرانی بەربڵاون لەو ناوچەیەی کە پێی دەوتری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لەگەڵ زۆرێک لە شوێنەکانی تری جیھان کە لە دەوروبەری ئەم وڵاتانەن وەکوو: ئەھواز، تورکیا، چاد، مالی، سینیگال، ئێرتریا. زمانی عەرەبی گرنگیەکی تایبەتی ھەیە لە لای موسڵمانان، چونکە زمانی قورئانە، و زۆربەی زۆری خوداپەرستی لە ئاینی ئیسلامدا بەبێ زمانی عەرەبی ناکرێ[ژێدەر پێویستە]، ھەروەھا زمانی عەرەبی زمانێکی سەرەکیی بۆنەکانە لە چەند کڵێسایەکی کریستیانی لە وڵاتە عەرەبیەکاندا. ھەروەھا زمانی عەرەبی زۆرێک لە کارە ئاینیەکان و بیرمەندیەکانی جوولەکەکانی پێ نووسراوە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.