بە خێر بێیت بۆ ویکیپیدیا

ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات.

ھەنووکە ٧٣٬٠٨١ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن.

پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
ھونەر
زانست
مێژوو
ژیاننامە
چاند
جوگرافیا
ماتماتیک
کتێب
تەکنۆلۆژیا
مۆسیقا
وەرزش
کۆمەڵگا
ھەموو دەروازەکان

لەبارەی ویکیپیدیا  • سیاسەت و ڕێساکان  • فێرکاریی خێرا  • فێرکاری بە وێنە  • پرسیارە دووپاتکراوەکان  • ڕێنماییی خێرا

محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولموتەڵیب (بە عەرەبی: أَبُو الْقَاسِم ﷴ بْن عَبْدﷲ بْن عَبْد المُطَّلِب بْن ھَاشِم؛ لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ٥۷١ – ٨ی حوزەیرانی ٦٣٢) پێغەمبەریێکی عەرەبی (مستعرب)ە مستعرب واتە عەرەب کراو،پێغەمبەری ئیسلامە و کەسایەتییەکە کە موسڵمانان بە پێغەمبەری خوای دادەنێن کە بۆ ھەموو مرۆڤەکان ھاتووە ھەتا خەڵک بگەڕێنێتەوە بۆ یەکتاپەرستی و خواپەرستی لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم. شوێنکەوتووانی لەو باوەڕەدان کە باشترین دروستکراوەی خوایە و پێشەوای مرۆڤە و لەگەڵ ناوھێنانیدا دەڵێن «صلی اللە علیە وسلم» واتە «دروودی خوای لێبێت». ئەم سڵاوناردنە لە قورئان و سوننەتدا ھاتووە و وایان لێدەکات سڵاواتی لەسەر بدەن. موسڵمانان وتە و کردار و سیفەتەکانیان پاراستووە لە پەڕتووکەکانی ژیننامە و فەرموودە، و یادی لەدایکبوونی دەکەنەوە لەمانگی ڕەبیعول ئەوەل لە ھەموو ساڵێکدا. لە مەککە لە مانگی ڕەبیعولئەولی ساڵی فیل، بەرامبەر ساڵی ٥٧٠ یان ٥٧١ی زایینی لە دایکبووە، پێش ئەوەی لەدایک بێت باوکی کۆچی دواییی کردووە و ھەر لە مناڵیشدا دایکی لەدەست دەدات، پەروەردە دەبێت لای عەبدولموتەڵیب کوڕی ھاشم باپیرەی پاشان لای ئەبو تاڵیب کوڕی عەبدولموتەڵیب مامی، لەو ماوەیەدا خەریکی شوانی دەبێت، پاشان بازرگانی دەکات، لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا ژیانی ھاوسەری پێک ھێناوە لەگەڵ خەدیجە کچی خووەیلید، کە دایکی ھەموو مناڵەکانی بووە بێجگە لە ئیبراھیم.

لە پێش ئیسلامدا حەنیفی بووە و خوای پەرستووە لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم و پەرستنی بتی ڕەتکردووەتەوە کە لەو کاتانەدا بەربڵاوبووە لە مەککەدا، موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە نیگای خوای پێ گەیشتووە کاتێک لە تەمەنی چل ساڵیدا بووە، سێ ساڵ بە نھێنی بانگەوازی کرد، پاشان دە ساڵی تری لە مەککە بەسەر برد بە بانگکردنی خەڵکەکەی و بازرگانەکان و سەردانکەرانی کەعبە کە دەھاتنە مەککە، لە ساڵی ٦٢٢ز کۆچی کرد بۆ شاری مەدینە کە ناودەبرا بە یەسرب، دوای ئەوەی گەورەکانی قوڕەیش کەوتنە پیلان گێڕان لێی و بانگەوازەکەیان ڕەت دەکردەوە، دە ساڵی کۆتایی ژیانی لە مەدینە بەسەر برد بە بانگەوازی ئیسلامی، و بناغەی دەوڵەتی ئیسلامیی دانا، کە دواتر فراوان بوو و مەککە و ھەموو شار و ھۆزە عەرەبییەکانی گرتەوە، و بۆ یەکەم جار عەرەبی یەکخست لەسەر یەک ئایینی یەکتاپەرستی و لە دەوڵەتێکی یەکگرتوودا، بانگەشەی بۆ دورکەوتنەوە لە ڕەگەزپەرستی و وەلانانی دەمارگیری ھۆزایەتی کرد.
خوێندنەوەی زیاتر...

ئەمڕۆ لە مێژوودا...

زیاتر لەم ڕۆژەدا »


ناساندنی ویکیپیدیا

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٠٨١ وتار و ١٥٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

بەشداری لە ویکیپیدیا

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.

کۆمەڵگای ویکیپیدیا

تا ئێستا ٦٥٬٥٣٢ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٥٧ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.

‌سەمای سۆفی

سەمای سۆفی لە هەولێر، ڕەمەزانی ١٤٣٤ی کۆچی

بەشەکانی ویکیپیدیا

  • مێزی زانیاری: بۆ پرسیار لە بەکارھێنەرانی دیکە سەبارەت بە بابەتە جۆراوجۆرەکانی زانست و زانیاری
  • پرسگا: بۆ پرسیار سەبارەت بە بەکارھێنانی ویکیپیدیا
  • دەروازەی کۆمەڵگا: بۆ ڕاگەیاندنی پرۆژەکان، چاوانەکان و ڕاپرسییەکانی ویکیپیدیا
  • دیوەخان: بۆ وتووێژ لەسەر کێشە تەکنیکییەکان، سیاسەتەکان و چالاکییەکانی ویکیپیدیا
  • ھەواڵەکانی ماڵپەڕ: بۆ تۆمارکردنی مێژووی گۆڕانکارییە سەرەکییەکان و ناونیشانی بڵاوکراوە دەرەکییەکان سەبارت بە ویکیپیدیا
  • داخوازی بەرامبەری کوردی: بۆ داواکردنی واتای وشەکانی زمانەکانی تر بە کوردی

بنەماڵەی ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک: