دانیشتووانی کورد

(لە کوردانی دیاسپۆراەوە ڕەوانە کراوە)

کورد نەتەوەیەکی گەورەی نیشتەجێی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستن کە ژینگە سەرەکییەکەیان بە کوردستان دەناسرێت کە بە سەر وڵاتانی ئێران و ئێراق و تورکیا و سووریا بەشکراوە و لە شاخە‌کانی ئاناتۆلی ھەتا زنجیرە چیای زاگرۆس درێژ دەبێتەوە. کوردەکان لە شوێنەکانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش بڵاوبوونەتەوە. ئامارێکی فەرمی لەسەر ژمارەی کوردەکان نییە بەڵام بە ۷۰ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت.[١] زمانی کوردەکان لقێکە لە زمانە ھیندوئەورووپاییەکان. زۆربەی کوردەکان موسڵمانی شافعیین و ئەوەی دەمێنێتەوە موسڵمانی شیعە و یارسان و ئێزیدی و مەسیحییەت و جوو و ئاشوورین.

دانیشتووانی کورد
نەژادکورد
پێڕستlist of countries with a Kurdish speaking population

کوردستان

دەستکاری

بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ ڕێژەی کوردەکانی تورکیا ٥٦٪ و کوردەکانی ئێران ١٦٪ و کوردەکانی عێراق ١٥٪ و کوردەکانی سووریا ٦٪ بووە.

--- جیھانی تورکیا ئێران عێراق سووریا
کرمانجی ١٤٬٤١٩٬٠٠٠ ٧٬٩١٩٬٠٠٠ ٤٤٣٬٠٠٠ ٣٬١٨٥٬٠٠٠ ١٬٦٦١٬٠٠٠
ئەوانەی بە تورکی دەدوێن ٥٬٧٣٢٬٠٠٠ ٥٬٧٣٢٬٠٠٠ - - -
باشوور ٣٬٣٨١٬٠٠٠ - ٣٬٣٨١٬٠٠٠ - -
سۆرانی ١٬٥٧٦٬٠٠٠ - ٥٠٢٬٠٠٠ ٥٦٧٬٠٠٠ -
زازایی - دەملی ١٬١٢٥٬٠٠٠ ١٬١٢٥٬٠٠٠ - - -
زازایی - ئەلڤێکا ١٨٤٬٠٠٠ ١٧٩٬٠٠٠ - - -
ڕەوەند ٩٠٬٠٠٠ ٣٨٬٠٠٠ ٢٠٬٠٠٠ ٣٣٬٠٠٠ -
ھەورامی ٥٤٬٠٠٠ - ٢٦٬٠٠٠ ٢٨٬٠٠٠ -
شکاکی ٤٩٬٠٠٠ ٢٣٬٠٠٠ ٢٦٬٠٠٠ - -
کۆی گشتی ٢٦٬٧١٢٬٠٠٠ ۳۲٬٨۱۲٬٤۳۹ ۱٨٬۲٨۱٬۱۳۷ ۷٬٩٤۹٬٥۷۱ ۳٬٦٤۲٬۱۱۷

کورد لە تورکیا

دەستکاری
 
کچێکی کورد لە پارێزگای ماردین

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی کۆندای تورکی، لە ساڵی ٢٠٠٦ لە کۆی

ژمارەی دانیشتوانی کورد لە تورکیا ۳۲٫٨۱۲٫٤۳۹ ملیۆن کورد و زازا لە تورکیا دەژین (نزیک لە ۳٨%ی کۆی دانیشتوانی تورکیا). ڕۆژنامەی میللیەت تورکی لە ساڵی ٢٠٠٨دا بڵاویکردەوە کە ژمارەی دانیشتوانی کورد لە تورکیا ١٢.٦ ملیۆن کەسە؛ هەرچەندە ٣ ملیۆن زازاش دەگرێتەوە.[٢][٣]بەپێی کتێبی فاکتبووکی جیهانی، خەڵکی کورد ١٨%ی دانیشتوانی تورکیا پێکدەهێنن (نزیکەی ١٤ ملیۆن، لە کۆی ٧٧.٨ ملیۆن کەس). سەرچاوە کوردییەکان ئەو ژمارەیە دەخەنە ١٠ بۆ ١٥ ملیۆن کورد لە تورکیا.[٤]

کوردەکان زیاتر لە باکووری کوردستان، لە باشووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ دەژین. بەڵام بەهۆی کۆچی ناوخۆی تورکیا دانیشتووانی زۆری کورد لە ڕۆژئاوای تورکیادا دەبینرێن. بە گوتەی ڕوستەم ئەرکان، ئەستەمبوڵ ئەو پارێزگایەیە کە زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی کوردی لە تورکیا هەیە.[٥]

کورد لە ئێران

دەستکاری

ژمارەی کوردەکان لە ئێراندا ۱٨٫۲٨۱٫۱۳۷ ملیۆن مەزەندە دەکرێ کە زۆرتر لە چوار پارێزگای کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کرماشان و ئیلام دەژین. پارێزگاکانی خوراسان، ھەمەدان، لوڕستان، گیلان و مازەندەران و چەند پارێزگای تریش کوردی تێدایە. شا عەباسی سەفەوی لە سەدەی حەڤدەھەمدا ژمارەیەکی زۆری کوردی کورمانجی بۆ شەڕ لەگەڵ ئوزبەکەکان لە باکووری خوراسان نیشتەجێ کرد. ئاخێوەری ھەموو شێوەزارەکانی کوردی لە ئێراندا ھەن.

لە ئێراندا کوردەکان چەند جار دژ بە حکوومەتی ناوەندی شۆڕشیان کردووە. لە ١٨٨٠دا شێخ عوبەیدوڵڵا دژ بە قاجاڕەکان و سمکۆ لە ١٩٢٠ەکان شۆڕشیان کرد کە سەرکوتکران. قازی محەممەد لە ١٩٤٦ کۆماری کوردستانی لە مەھاباد ڕاگەیاند کە دوای ١١ مانگ ئەویش تێکشکا. لەدوای شۆڕشی ئیسلامیی لە ١٩٧٩دا کوردەکانی ئێران داوای خودموختارییان کرد و بۆ ماوەیەک بە ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە دەسەڵاتی چەند بەشی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان بەدەستەوە بوو بەڵام لەدوای شەڕێکی چەکداریی چەند مانگە حکوومەتی ناوەندی دیسان دەسەڵاتی گرتەوە، ھەزاران کورد کوژران و بەندکران و ھیچ لە داخوازییەکانیان جێبەجێ نەکرا. لە یاسای کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ھەر کەمینەیەکی زمانی و ڕەگەزی، مافی ھەیە کولتور خۆی ھەبێت و لەپاڵ فارسیدا بە زمانی خۆی پەروەردە بکرێ بەڵام ھەرگیز وانەی زمانی کوردی لە خوێندنگاکان و زانکۆکانی ئێران نەوتراوە. لە دەورەی سەرۆککۆماریی خاتەمیەوە ژمارەیەک ڕێکخراوی غەیرە دەوڵەتیی کوردی و چەند فێرگەی تاکەکەسیی کوردی پێکھاتوون. لە ئێراندا ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی چاپ دەکرێ بەڵام ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ئازادیی قسەکردنیان نییە. ھیچ حیزبێکی فەرمی بە پێناسەی کوردییەوە تا ئێستا لە ئێراندا پێکنەھاتووە و ھاوکاریکردن لەگەڵ حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە دژ بە حکوومەتی ناوەندین سزای زیندان و سێدارەی ھەیە.

کورد لە عێراق

دەستکاری

ژمارەی کورد لە عێراق دەگاتە ۷٫۹٤۹٫٥۷۱، بەپێی ئامارێک کە لە ساڵەکانی پێش ٢٠٠٦ ـدا ئەنجام دراوە ژمارەی دانیشتوانی سێ پارێزگاکەی کوردستانی باشوور دەگاتە ٣ ملیۆن و ٧٦٨ ھەزار کەس، دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی یەک ملیۆن و ٧١٥ ھەزار کەسە، دھۆک ٨٦٨ ەەزار و پارێزگای ھەولێریش ملیۆنێک و ٢١٣ ھەزار کەس.

کورد لە سووریا

دەستکاری

ژمارەی کورد لە سوریا دەگاتە ۳٫٦٤۲٫۱۱۷کوردەکان گەورەترین کەمینەی نەتەوەیی سووریان و لەسەدا نۆی دانیشتوانی ئەو وڵاتە پێکدەهێنن.[٦]کوردەکانی سووریا ڕووبەڕووی هەڵاواردن و هەراسانکردنی ڕۆتینی لەلایەن حکومەتەوە بوونەتەوە.[٧][٨]

کوردستانی سووریا ناوێکی نافەرمییە کە هەندێک بۆ وەسفکردنی ناوچە کوردنشینەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەکاریدەهێنن.[٩] ناوچەی کوردنشینی باکووری ڕۆژهەڵاتی بەشی زۆری پارێزگای حەسەکە دەگرێتەوە. شارە سەرەکییەکانی ئەم ناوچەیە بریتین لە قامیشلۆ و حەسەکە. ناوچەیەکی دیکە کە ژمارەی دانیشتووانی کوردی بەرچاوە، کۆبانی لە بەشی باکووری سووریا لە نزیک شارۆچکەی جەرابلوس و هەروەها شاری عەفرین و دەوروبەری بەدرێژایی سنووری تورکیا.

دیاسپۆرا

دەستکاری

کورد لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست

دەستکاری

کورد لە ئاسیا

دەستکاری

کورد لە ئەورووپا

دەستکاری
 
گردبوونەوەیەکی کوردانی ئەورووپا، ساڵانی شەستەکانی سەدەی بیستەم.

کوردەکانی تر

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «The Kurdish population». Institutkurde.org (بە فەرەنسی). لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٧. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  3. ^ «SON DAKİKA Haberleri - En Son Flaş Haberler, Bugünün SonDakika Haberleri Milliyet'te». Milliyet (بە تورکی). لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. ^ «Turkey - The World Factbook». web.archive.org. ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. ^ «En büyük Kürt şehri, İstanbul». web.archive.org. ٢٣ی ئازاری ٢٠١١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  6. ^ «Syria». U.S. Department of State. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  7. ^ «Syria: End Persecution of Kurds | Human Rights Watch» (بە ئینگلیزی). ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  8. ^ Black، Ian (2010-07-16). «Syrian human rights record unchanged under Assad, report says». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2024-03-17 ھێنراوە.
  9. ^ «بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا بە پڕچەککردنی جوداخوازانی کورد تۆمەتبار دەکرێت لە دژی حکوومەتی تورکیا».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)