عەباسی شارەدێیەکە و دەکەوێتە لای ڕۆژئاوای شارۆچکەی حەویجە، باشووری ڕۆژئاوای شاری کەرکووک، ژمارەی دانیشتووانی ٣٠ ھەزار و ١٨٨ کەسە. ئەم شارەدێیە ناوەندی ناحیەی عەباسییە.

عەباسی
بە عەرەبی: عباسی
بە ئینگلیزی: Abbasi
[[File:||200px]]
[[File:||200px]]
Map
شارەدێی عەباسی
عەباسی is located in ھەرێمی کوردستان
عەباسی
عەباسی
عەباسی is located in عێراق
عەباسی
عەباسی
جێگە لە عێراقدا
عەباسی is located in ئاسیا
عەباسی
عەباسی
جێگە لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 35°16′31″N 43°35′45″E / 35.27517°N 43.59593°E / 35.27517; 43.59593پۆتانەکان: 35°16′31″N 43°35′45″E / 35.27517°N 43.59593°E / 35.27517; 43.59593
وڵات عێراق
ھەرێم کوردستان[١]
باشووری کوردستان
(ناوچە جێناکۆکەکان)[٢]
پارێزگاپارێزگای کەرکووک
قەزاقەزای حەویجە
بوون بە شارەدێ١٩٧٤
دەسەڵات
 • بەڕێوبەری ناحیەحوسێن جەزل
ڕووبەر
 • سەرجەم٤٫١١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٫٥٩ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٧٤ مەتر (٥٧١ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم(٣٠،١٨٨)[٣]
زمان و ئایین
 • زمانعەرەبی و کوردی(سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٬٧٥٨[٤]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

ناو دەستکاری

ناوی ئەم شارەدێیە دەگەڕێتەوە بۆ شوێنەوارەکانی خەلافەتی عەباسی لە ناوچەکەدا، وەک ھەڵکۆڵینەکانی عەباسی لە ڕۆژھەڵاتی شارەکە و ھەندێک گردی شوێنەواری وەک گردی جارشلۆ لە ڕۆژئاوای شارەکە، گردی ذیاب، گردی غوربە، فاراس گرد، و ڕەسم لزەھاب.

مێژوو دەستکاری

ئەم شارەدێیە لە ساڵی ١٩٧٤دا بوو بە ناوەندی ناحیەی عەباسی.

لە ناوەڕاستی ساڵی سییەکانی سەدەی رابردوو (بەکر سدقی)، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەوکاتەی عێراق بوو، داوای لە بنەماڵەکانی (شێخ مەحموودی حەفید و سەید ئەحمەدی خانەقا و سەید محەمەدی جەباری و کاکەزیادی کۆیە و ئاغاکانی ھۆزی شێخ بزێنی و لە پاشان ئەفەندیییەکانی ھەولێر) و چەندان ھۆزی تری کورد کرد، بچن دەشتی حەویجە و قەراج ئاوەدان بکەنەوە. نوێنەرانی ئەو ھۆز و بنەماڵانە کە چوون بۆ تەماشاکردنی ناوچەکە، بینییان ھیچ ئاوی لێ نییە، پاشگەز بوونەوە و گوتیان: ئێمە لەسەر ئەم کانی و ئاوە سازگارەی خۆمان نابزوێین و ناچین، ئەو چۆڵەوانییەی حەویجە نەک مرۆڤ! بەڵکو مارومۆریش لە تینوودا دەخنکێن. "پاشان سەعید قەزاز گوتی من ئاوتان بۆ دابین دەکەم، سەرۆک ھۆز و ئاغا و پیاوە ماقووڵە کوردەکانیش گوتیان: کەی ئاوی بۆ دابین کرا ئێمە ئاوەدانی دەکەینەوە. ئەوەبوو لە ساڵی ١٩٣٦ یاسین ھاشمی، ئەوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو، عەرەبێکی شۆڤێنی توندڕەو بوو، گوتی من حەویجە ئاوەدان دەکەمەوە، کۆمەڵێ ئەندازیار و پسپۆڕی بواری ئاودێری لە عێراق و وڵاتە عەرەبییەکانەوە بەسەرپەرشتی ئەندازیارێکی میسری بەناوی (عەبدولوەھاب) ھێنا، ھەموو گیراوەکانی گرتووخانەکانی عێراقیشی کۆ کردەوە لەناو تەلبەندێکی گەورەدا لە دەشتی حەویجە بەرەڵای کردن و فەرمانی دا جۆگەلە کۆنەکانی پڕۆژە ئاودێرییەکەی عەباسییەکان پاک بکەنەوە کە درێژییەکەی ٥٥ کیلۆمەترە. لە زێی بچووکەوە ئاوی ھێنا.

"لە پاش تەواوبوونی پڕۆژەکە لە ساڵی ١٩٣٩ یاسین ھاشمی نزیکەی ١٠ ھەزار عەرەبی لە ھۆزی (عوبێد) ئەوکات سەرۆک ھۆزەکەیان ناوی (عاسی ئەلعەلی) بوو، لە شاری بەعقووبە و دەوروبەریەوە بە ١٠٠ بار وشتر ھێنا بۆ ئەو شوێنەی کە دواتر ناوی لێ نرا حەویجە، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی گوایە دوژمنایەتییان ھەیە لەگەڵ ھۆزی عەرەبی ئال عزە (عەزاوییەکان) و نزیکەی پێنج ھەزار عەرەبی کۆچەری لە ھۆزی (جبوور) ھێنا بۆ دەم زێیەکەی نزیک شارەدێی عەباسی".

لە ساڵی ١٩٥٩ لە سەردەمی حوکمڕانی عەبدولکەریم قاسم سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتەی عێراق، لەلایەن کۆمپانیای بەڵێندەرە عەرەبەکان (مقاولین ئەلعەرەب) و کۆمپانیای (عوسمان ئەحمەد عوسمان)، جارێکی تر پەرە بە پڕۆژەی ئاودێری حەویجە درا و فراوانیان کرد، ئاویان لە زێی بچووکەوە لە شارۆکەی دووبزەوە بۆ پڕۆژەی ئاودێری حەویجەوە راکێشا. ساڵی ١٩٦٢ بەسەرکەوتوویی کۆتا بە پڕۆژەکە ھات.

لە سەرەتادا کە عەرەبەکان ھاتن بۆ حەویجە، ھیچیان لەبارەی کشتوکاڵەوە نەدەزانی تەنیا خوێیان دەفرۆشت و گەنمەشامی (زوڕات)یان بەرھەم دەھێنا، بۆیە تا ئەمڕۆش کەرکووکییەکان بە عەرەبی حەویجە دەڵێن: عارەبە زوڕات.

پڕۆژە کۆنەکەی حەویجە لە ساڵی ١٩٣٩ تەواو بووە، ئاوی بۆ ١٥٠ ھەزار دۆنم زەوی دابین دەکرد، لە سەردەمی حکومڕانی رژێمی بەعس بەشێوەیەکی گشتی زیاتر پەرە بە پڕۆژەی ئاودێری کەرکووک درا و فراوان کرایەوە تا گەیشتە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین و پارێزگای دیالە، ئینجا درایە دەم پڕۆژەی ئاودێری حەویجە، ئێستە درێژییەکەی ١٢٥ کیلۆمەترە، رووبەری یەک ملیۆن مەترە و بەشی ئاودێری ٥٠٠ ھەزار دۆنم زەوی دەکات.

جگە لە حەویجە کەناڵەکانی ئاودێری دەگاتە کۆتای سنوورەکانی (دووزخورماتوو، عەباسی، زاب، ڕیاز، تازەخورماتوو، داقووق و دووبز). ئەمەش بوو بەھۆی پێشکەوتنی ناوچەکە لە بواری کشتوکاڵ و ئاودێری و ئاژەڵدارییەوە و بووەتە ھاندەر و فاکتەرێکی سەرەکی بۆ ھاتنی عەرەبی زیاتر بۆ ناوچەکە.[٥]

  • شارەدێی عەباسی لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ کەوتە دەستی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش). لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٧دا لەلایەن سوپای عێراقەوە ئەم شارەدێیە ئازادکرا.[٦]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئاڵای ھەرێمی کوردستان. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2023-08-09.
  2. ^ دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2023-08-09.
  3. ^ [١], Rastlos.com. Retrieved 2014-01-04.
  4. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  5. ^ https://wishe.net/dreja.aspx?Jmare=50056&Jor=15
  6. ^ https://rojnews.news/?p=51926