حیزبی بەعس

(لە رژێمی بەعسەوە ڕەوانە کراوە)

حیزبی بەعس، حیزبێکیی عەرەبی سۆسیالیستی کە لە ٧ی نیسانی ساڵی ١٩٤٧ لە لایەن میشیل عەفلەقەوە دامەزراوە و دوو باڵی سەرەکی عێراق و سووریای ھەبوو و لە عێراقدا لە ٨ شوباتی ١٩٦٨ لە رێگەی کودەتای سەربازییەوە بۆ یەکەمجار حوکمی گرتۆتە دەست و لە ساڵی ١٩٦٨ دووبارە دەستەی دووەمی بەعسیەکان لە رێگەی کودەتاوە حوکمیان گرتەوە دەست.

حیزبی بەعس
ناوی عەرەبیحزب البعث العربي الاشتراكي
دروشم"یەکێتی، لیبراڵیەت، سۆشیالیزم"
دامەزراندن٧ی نیسانی ١٩٤٧ (7ی نیسانی 1947)
جیابوونەوە٢٣ی شووباتی ١٩٦٦ (23ی شووباتی 1966)
پێشینەبەعسی عەرەبی و بزووتنەوەی بەعسی عەرەبی (١٩٤٧)
بزووتنەوەی سۆشیالیستی عەرەبی (١٩٥٢)
پاشینەجیابۆتەوە بۆ دوو بەش: حیزبی بەعسی عێراق و حیزبی بەعسی سووریا
ڕۆژنامەڕۆژنامەی ئەلبەعس
ئایدۆلۆژیابەعسیزم
شوێنی سیاسیباڵی چەپ
ڕەنگەکانڕەش، سوور، سپی، سەوز (ڕەنگەکانی یەکێتیی عەرەب)

دروشمەکانی بەعس دروشمی شۆڤینیین و لە ماوەی حوکمڕانیدا بە ئاگر و ئاسن لە ھەوڵی سڕینەوە و پاکتاو کردنی ناسنامە و نەژادی نەتەوەکانی دیکە بەتایبەتی کوردی داوە.

حیزبەکە بە تێکەڵکردنی بزووتنەوەی بەعسی عەرەبی بە سەرۆکایەتی میشیل عەفلەق و سەلاح ئەلبیتار و بزووتنەوەی بەعسی عەرەبی بە سەرۆکایەتی ئەلئەرسووزی لە ٧ی نیسانی ١٩٤٧ لەژێر ناوی حیزبی بەعسی عەرەبی دامەزرا. بە خێرایی لقەکانی لە وڵاتانی دیکەی عەرەبیدا دامەزراند، بەڵام تەنھا لە عێراق و سووریا دەسەڵاتی بەدەستھێنا. حیزبی بەعسی عەرەبی لە ساڵی ١٩٥٢ لەگەڵ حیزبی سۆسیالیستی عەرەبی بە سەرۆکایەتی ئەکرەم حورانی یەکگرت و حیزبی بەعسی سۆسیالیستی عەرەبی پێکھێنا. ئەو حیزبە نوێیە تاڕادەیەک سەرکەوتوو بوو، بەعس بوو بە دووەم گەورەترین حیزبی لە پەرلەمانی سووریا لە ھەڵبژاردنی یاسادانانی سووریا لە ساڵی ١٩٥٤ ئەمەش لەگەڵ پەرەسەندنی دەسەڵاتی حیزبی شیووعیی سووریا، بووە ھۆی دروستبوونی کۆماری یەکگرتووی عەرەبی، یەکێتییەک بوو لە نێوان میسر و سووریا. بەڵام یەکێتییەکە سەرکەوتوو نەبوو و لە ساڵی ١٩٦١ بە کودەتایەکی سووریا ھەڵوەشایەوە.

دوای ھەڵوەشاندنەوەی کۆماری یەکگرتووی عەرەبی، حیزبی بەعس دووبارە پێکھێنرایەوە. بەڵام لە سەردەمی دەسەڵاتی کۆماری عەرەبیدا، چالاکانی سەربازی لیژنەیەکی سەربازییان دامەزراند بۆ کۆنترۆڵکردنی حیزبی بەعس لە دەستی مەدەنیدا. ھاوکات لقی عێراقی حیزبی بەعس بە ڕێکخستن و سەرکردایەتیکردنی شۆڕشی ڕەمەزان دەسەڵاتیان لە عێراقدا گرت، بەڵام دوای چەند مانگێک دەسەڵاتیان لەدەستدا، پێش ئەوەی لە کودەتاکەی ١٧ی تەممووزی ١٩٦٨دا جارێکی دیکە دەستیان بکەوێتەوە، و حیزبەکە لە کودەتای ٨ی ئازاری ١٩٦٣ دەسەڵاتی لە سووریادا کۆنترۆڵ کرد.

ھەر زوو ململانێی دەسەڵات لەنێوان فراکسیۆنی مەدەنی بە سەرۆکایەتی عەفلەق و ئەلبیتار و موونیف ڕەزاز و لیژنەی سەربازی بە سەرۆکایەتی سەلاح جەدید و حافز ئەسەد سەریھەڵدا. لەگەڵ تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو لایەنە، لیژنەی سەربازی لە ساڵی ١٩٦٦دا کودەتایەکی ڕێکخست، کە سەرکردایەتی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی ڕەزاز و عەفلەق و لایەنگرانی ڕووخاند. کودەتاکەی ساڵی ١٩٦٦ حیزبی بەعسی لە نێوان حیزبی بەعسی عێراق و سووریا دابەش کرد.

دوای رووخاندنی رژێمی بەعس لە ٢٠٠٣ بە بڕیاری دەسەڵاتی کاتی ھاوپەیمانان ھەموو جۆرە کار و کردەوەیەکی ئاشکرای حیزبی بەعس لە عێراق قەدەغەکرا.

ڕێکخستن

دەستکاری

ھەیکەلی تەشکیلاتی حیزبی بەعس لە کۆنگرەی نەتەوەیی دووەمدا بە ھەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی حیزب دامەزرا، کە لە کۆنگرەی نەتەوەیی یەکەمی حیزبدا لە ساڵی ١٩٤٧ پەسەند کرا، ھەیکەلی تەشکیلاتی لە سەرەوە بۆ خوارەوە بەڕێوە دەچوو، ھەروەھا ئەندامان قەدەغە کرابوون پەیوەندی لەنێو گرووپەکاندا بکەن لە ھەمان ئاست لە ڕێکخراوەوە - ھەموو پەیوەندییەکان دەبێت بە ئاستێکی باڵاتری سەرکردایەتیدا تێپەڕن.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری