ناحیەی عەباسی یەکێکە لە چوار ناحیەی قەزای حەویجە لە پارێزگای کەرکووک لە باشووری کوردستان(ناوچە جێناکۆکەکان) لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی عەباسییە.[٣][٤]

ناحیەی عەباسی
بە عەرەبی: ناحیة العباسي
بە ئینگلیزی: Abbasi subdistrict
Map
ناحیەی عەباسی
پۆتانەکان: 35°16′31″N 43°35′45″E / 35.27517°N 43.59593°E / 35.27517; 43.59593پۆتانەکان: 35°16′31″N 43°35′45″E / 35.27517°N 43.59593°E / 35.27517; 43.59593
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(باشووری کوردستان)
(ناوچە جێناکۆکەکان) [١]
پارێزگاکەرکووک
قەزاقەزای حەویجە
مەڵبەندعەباسی
ژمارەی گوندەکان٤٠
بوون بە ناحیە١٩٧٤
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەری ناحیەحەسەن مەحمودی
ڕووبەر
 • سەرجەم٥٢٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٠٤ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٧٢ مەتر (٥٦٤ پێ)
بەرزترین بەرزایی
١٨٥ مەتر (٦٠٧ پێ)
نزمترین بەرزایی
١٠٧ مەتر (٣٥١ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٥٨،٩١٢
 • چڕی١١١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٩٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی) و عەرەبی
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[٢]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.kirkuk.gov.iq/ku/

ناو دەستکاری

ناوی ئەم شارەدێیە دەگەڕێتەوە بۆ شوێنەوارەکانی خەلافەتی عەباسی لە ناوچەکەدا، وەک ھەڵکۆڵینەکانی عەباسی لە ڕۆژھەڵاتی شارەکە و ھەندێک گردی شوێنەواری وەک گردی جارشلۆ لە ڕۆژئاوای شارەکە، گردی ذیاب، گردی غوربە، فاراس گرد، و ڕەسم لزەھاب.

جوگرافیا دەستکاری

ناحیەی عەباسی ھاوسنوورە لەگەڵ؛

ڕووبەر دەستکاری

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٥٢٨کم٢)یە لە (٥٫١٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (١٩٫٧٪) قەزای حەویجە پێکدەھێنێت.[٦]

دانیشتوان دەستکاری

دانیشتوانی ئەم ناحیەیە لە عەرەب پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٥٨،٩١٢)کەسە. لە (٣٫٤٪)ی دانیشتوانی پارێزگای کەرکووک و (١٨٫٥٪)ی دانیشتوانی قەزای حەویجە پێکدەھێنێت.[٧][٨]

  • لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (چوارەم)ە لە چوار ناحیەی قەزای حەویجە.

مێژوو دەستکاری

لە سەردەمی کۆماریدا (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا دەستکاری

سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی چل ساڵی خایەند، تێیدا پەیکەری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەت جێگیرکرایەوە و زۆربەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی بە مەبەستی کارگێڕی بوو. لە بەرواری ١٤\٧\١٩٥٨دا سەردەمێکی نوێ لە عێراقدا دەستی پێکرد، سیستەمی پاشایەتی گۆڕدرا بە کۆماری، لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا ئەنجامدرا، لە بواری فکری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەم گۆڕانکارییانەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بە سەر بواری کارگێڕیدا ھەبوو، زۆرترین ڕەنگدانەوەشی لە لیوای کەرکووکدا ھەبوو، بۆیە زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی تیایدا ئەنجامدرا.[٩]

ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣). کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[١٠]

قۆناغی یەکەم؛ لەنێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥)دا دەستکاری

لە ساڵی ١٩٥٩ لە سەردەمی حوکمڕانی عەبدولکەریم قاسم سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتەی عێراق، لەلایەن کۆمپانیای بەڵێندەرە عەرەبەکان (مقاولین ئەلعەرەب) و کۆمپانیای (عوسمان ئەحمەد عوسمان)، جارێکی تر پەرە بە پڕۆژەی ئاودێری حەویجە درا و فراوانیان کرد، ئاویان لە زێی بچووکەوە لە شارۆکەی دووبزەوە بۆ پڕۆژەی ئاودێری حەویجەوە راکێشا. ساڵی ١٩٦٢ بەسەرکەوتوویی کۆتا بە پڕۆژەکە ھات.

لە سەرەتادا کە عەرەبەکان ھاتن بۆ حەویجە، ھیچیان لەبارەی کشتوکاڵەوە نەدەزانی تەنیا خوێیان دەفرۆشت و گەنمەشامی (زوڕات)یان بەرھەم دەھێنا، بۆیە تا ئەمڕۆش کەرکووکییەکان بە عەرەبی حەویجە دەڵێن: عارەبە زوڕات.

پڕۆژە کۆنەکەی حەویجە لە ساڵی ١٩٣٩ تەواو بووە، ئاوی بۆ ١٥٠ ھەزار دۆنم زەوی دابین دەکرد، لە سەردەمی حکومڕانی رژێمی بەعس بەشێوەیەکی گشتی زیاتر پەرە بە پڕۆژەی ئاودێری کەرکووک درا و فراوان کرایەوە تا گەیشتە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین و پارێزگای دیالە، ئینجا درایە دەم پڕۆژەی ئاودێری حەویجە، ئێستە درێژییەکەی ١٢٥ کیلۆمەترە، رووبەری یەک ملیۆن مەترە و بەشی ئاودێری ٥٠٠ ھەزار دۆنم زەوی دەکات.

جگە لە حەویجە کەناڵەکانی ئاودێری دەگاتە کۆتای سنوورەکانی (دووزخورماتوو، عەباسی، زاب، ڕیاز، تازەخورماتوو، داقووق و دووبز). ئەمەش بوو بەھۆی پێشکەوتنی ناوچەکە لە بواری کشتوکاڵ و ئاودێری و ئاژەڵدارییەوە و بووەتە ھاندەر و فاکتەرێکی سەرەکی بۆ ھاتنی عەرەبی زیاتر بۆ ناوچەکە.[١١]

قۆناغی دووەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥-١٩٧٧)دا دەستکاری

بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی ١٩٧٤دا، (١٣)کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجە دابڕێنرا بۆ پێکھێنانی ناحیەی عەباسی لە سنووری قەزای حەویجە، ناوەندەکەشی گوندی عەباسی بوو.[١٢]

قۆناغی سێیەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧-١٩٨٦)دا دەستکاری

بە بڕیاری حکومی مەحەلی ژمارە(١٨٤٦) لە ساڵی ١٩٨١دا، کەرتێکی ناحیەی عەباسی بە ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجەوە لکێندرا.

قۆناغی چوارەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٨٧-١٩٩٠)دا دەستکاری

بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٩١١) لە ١٦-٦-١٩٨٧دا، ھەر دوو ناحیەی قەزای حەویجە(ناحیەی زاب و ناحیەی عەباسی) ھەڵوەشێنران و ھە موو کەرتەکانیان بە ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجەوە لکێندران.

کارگێڕی دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2012-08-09.
  2. ^ "Sub-national HDI – Area Database – Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  3. ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
  4. ^ https://reliefweb.int/map/iraq/iraq-kirkuk-district-reference-map-2020-15-july-2020
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11069467#map=10/35.2019/43.5608
  6. ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
  7. ^ https://cosit.gov.iq/ar/2018-12-19-08-39-42
  8. ^ ‎مەحموود إسماعیل محمد شھاب. إمکانیة الوصول و الأتصال لعقد شبکة طرق السیارات فی محافظة کرکوک(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-١٠-٢٠٢٣.
  9. ^ ‎شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت)(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  10. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  11. ^ https://wishe.net/dreja.aspx?Jmare=50056&Jor=15
  12. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/11688.html