دەروازە:فیلم
دەروازەی فیلمگەڕان...وتاری ھەڵبژێردراوئەڤەتار فیلمێکی خەیاڵیی زانستیی ئەمەریکی کە دەرھێنانی ساڵی ٢٠٠٩ی جەیمز کامێرۆنە. چیرۆکی ئەم فیلمە دەچێ بۆ ساڵی ٢١٥٤ لە داھاتوودا. بۆ ئاڤاتار ٢٣٧ میلیۆن دۆلار خەرج کراوە و لە نوێترین تەکنیکەکانی فیلمسازکردن کەڵک وەرگیراوە. کامێراکانی ئەم فیلمە بەتایبەتی دروستکراون و بە شێوەکانی ٢ڕەھەندی و ٣ڕەھەندی ئامادە کراوە بۆ بینین. چیرۆکی ئاڤاتار لە ساڵی ١٩٩٤ەوە دەستی پێکرد، کاتێک جەیمز کامیرۆن ٨٠ پەڕەی لە فیلمەکە نووسی. بڕیار وابوو وێنەگرتنی فیلمەکە لە ساڵی ١٩٩٧ دەست پێ بکات لەدوای تەواوبوونی فیلمی تایتانیک و لە ساڵی ١٩٩٠ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام ئەو کاتە تەکنەلۆژیا ھێندە پێشکەوتوو نەبووە کە لە ئاست بەرھەمھێنانی دیمەنەکانی ئەو فیلمە بێت. فیلمەکە لە لەندەن لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ پەخش کرا و لە ١٦ی کانوونی دووەمیش لە ھەموو جیھان و ١٨ی ھەمان مانگیش لە ویلایەتە یەکگرتووەکان پەخش کرا. فیلمەکە چەند تۆمارێکی بۆکس ئۆفیسی شکاند و بووە پڕداھاتترین فیلمی مێژوو لە ئەمریکا و ھەموو جیھان، پێش تایتانیک کەوت کە بۆ ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوو پڕداھاتترین فیلم بوو. بەشێوەیەکی رەسمیش ئێستا وا کار لەسەر بەشی ٢، ٣، ٤ دەکرێ و پێشبینی دەکرێ داھاتێکی خەیاڵی تۆماربکات. سەرەرای بەناوبانگی فیلمەکە دوای دووو ھەفتە لە پەخشکردنی لە وڵاتی چین، فیلمەکە قەدەغەکرا بە بیانووی ئەوەی کە فیلمەکە خەڵک لە دژی حکومەتی وڵاتەکە ھان دەدات تاکو خۆپیشاندان بکەن. وێنەی ھەڵبژێردراوئەکتەری ھەڵبژێردراوسکۆت ئێدوارد ئەدکینز (بە ئینگلیزی: Scott Edward Adkins؛ لەدایکبووی ١٧ی حوزەیرانی ١٩٧٦) ئەکتەرێکی ئینگلیزە، بەرھەمھێنەر، سیناریۆنووس، جمناستیک، ھونەری جەنگی. ئەو ڕۆڵی جەنگاوەر و زیندانی ڕووسی یوری بۆیکای گێڕاوە لە فیلمەکانی (بێ ڕکابەر ٢: دوایین پیاو ڕادەوەستێت) ھەروەھا لە دووبەشی دیکەی ئەو فیلمە (بێ ڕکابەر ٣: ڕزگارکردن) لە ساڵی ٢٠١٠) و (بۆیکا: بێ ڕکابەر لە ساڵی ٢٠١٨). ڕۆڵی کێیسی بۆومانی گێڕانەوە لە فیلمی ھەردوو بەشی فیلمی نینجا لە ساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٣. سکۆت لە فیلمەکانی فیلمی (سەربازی جیھانی: ڕۆژی ژماردن) ،(The Bourne Ultimatum) ,(Zero Dark Thirty) دەرکەوتووە. ھەروەھا ئەو ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە فیلمی Wolf Warrior و ip man 4. ڕۆڵی پاڵپشتی گێڕاوە لە فیلمەکانی Doctor strange و the Expendables 2 بینیوە. زیاتر...
پۆلەکاندیالۆگی ھەڵبژێردراونادر: «یەک ھۆکارم بدەرێ کە بۆچی دەبێت بچینە دەرەوەی وڵات؟» وتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |