ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست یان ڕۆژھەڵاتی ناوین ناوچەیەکی جوگرافییە، لە وڵاتەکانی باشووری ڕۆژاوای ئاسیا و میسر پێکھاتووە. زاراوەکە لەم دوایییە لە ھەندێک بەستێندا پەرەی سەندووە و وڵاتانی ئەفغانستان و پاکستان و ناوەچەکانی قەوقاز، ئاسیای ناوەڕاست و باکووری ئەفریقاشی گرتوەتەخۆ. تەنانەت ھەندێجار وەکوو ھاوواتایەک بۆ ڕۆژھەڵاتی نزیک، لە بەرامبەر ڕۆژھەڵاتی دووردا بەکار دەبردرێت.
ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست | |
---|---|
![]() | |
لقی | ڕۆژاوای ئاسیا |
بەشێکە لە | Middle East and North Africa، The Near and Middle East |
Named by | Thomas Edward Gordon، Alfred Thayer Maan |
کیشوەر | ئاسیا، ئەفریقا، ئەورووپا |
ناوچەی کاتی | UTC+02:00، UTC+03:00، UTC+03:30 |
پۆتانی شوێن | ٢٨°٠′٠″N ٤٥°٠′٠″E |
دانیشتووان | ٣٧١٬٠٠٠٬٠٠٠ |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | Middle Eastern studies |
ڕووبەر | ٧٬٢٩٣٬٦٠٩±١ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
بەستەری وەسفکراو | https://wikispooks.com/wiki/Middle_East |
Geography of topic | geography of the Middle East |
ئابووری بابەت | economy of the Middle East |
دیمۆگرافیای بابەت | demographics of the Middle East |
![]() | |


بەگشتی، ئەم زاراوەیە ھەر لە سەرەتاوە مژاوی بووە و تا ئێستا بە ناوچەیەکی جوگرافیایی کە ھەمووان لە سەری کۆک بن پێناسە نەکراوە.[١]
زمانە سەرەکییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بریتین لە: کوردی، عەرەبی، فارسی، تورکی، عیبری، ئاسووری، ئینگلیز، فەڕەنسی، ئازەربایجانی، یۆنانی. شارە گەورەکانیشی ئەمانەن: قاھیرە، ئەستەمبوڵ، تاران، ڕیاز و بەغدا.
زاراوەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست
دەستکاریئەم زاراوەیە ئاماژەیە بۆ ئەو وڵات و شارستانیانەی کە لەو ناوچە جوگرافییەدا ھەن، ئەم ناوچەیە ناونراوە لە سەردەمی دۆزینەوە جوگرافییەکان لەلایەن شارەزایانی جوگرافیا لە سەردەمە دێرینەکاندا، کە ئەم ناوچەیە لانکەی شارستانییەتە مرۆڤایەتییەکان و ھەموو ئایینە ئاسمانییەکانە.
ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بارگرژترین ناوچەکانی جیھانە لە ڕووی ئاسایشەوە، کە زیاتر لە ١٠ جەنگی بە خۆوە بینیوە، لەوانە، شەڕی عەرەب ئیسرائیل و شەڕی عێراق ئێران و داگیرکردنی کووەیت لەلایەن عێراق، وشەڕی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ و ھاتنی ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ عێراق، و کێشەی وزەی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکا، شەڕی ئیسرائیل لەسەر فەلەستین و شەڕی نێوان ئیسرائیل و لوبنان، ناتوانرێت پێشبینی تەواو بوونی شەڕ لەم ناوچەیەدا بکرێت بەھۆی ئەو گرنگییە ئابووری و ستراتیژییەی ھەیەتی.
ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە مێژووە دوور و درێژەکەیدا چەندین شەڕی نێوان عەرەب و ئیسرائیلی بە خۆیەوە بینیوە، و دانیشتووانی بە شێوەیەکی گشتی بە دەست ھەژارییەوە گیرۆدەن. زۆربەی دانیشتووانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست پشت دەبەستن بە کشتوکاڵ وەک سەرچاوەیەکی داھاتی گشتی و ژمارەیەکی زۆر کەمیان پشت دەبەستن بە پیشەسازی. وڵاتە عەرەبییە پەترۆلییەکان کە ئابووریان پشت دەبەستێت بە پەترۆل (نەوت) وەک سعوودیە و قەتەر و ئیمارات و عومان و کووەیت، جیا دەکرێنەوە بە پێشکەوتنی پێکھاتووی ئابووریان و بەرزیی ئاستی ژیانیان. ھەتاکو ئێستا ئیسرائیل بەردەوام ناکۆکی ھەیە لەگەڵ وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ ئەو ڕێکەوتنە ئاشتیانەی ھەیەتی لەگەڵ میسر و ئوردن.
چەند دەوڵەتێک ھەن لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە زۆر گرنکی دەدەن بە نەوت وەک ھەندێک لە وڵاتەکانی کەنداو، وڵاتەکانی کەنداو پێشکەوتنێکی گەورەیان بەخۆوە بینی دوای دۆزینەوەی نەوت تێیاندا بەھۆی داواکردنی بەردەوام لەسەری، بەم شێوەیە دوبەی بووەتە یەکێک لە گەورەترین شارە گەشت وگوزارییەکان لە جیھاندا و ھەموو شتێک لەوێ پێش کەوتووە لە ژێرخانی ئابوری و گەشت وگوزاری و زانستی و تەلارسازی و زۆر شتی تر.
وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کێشەیان ھەیە لە کەمی ئاو لە ناوچەکە ھەروەک زۆر لە وڵاتەکان ناکۆکیان ھەیە لەسەر ئەم کێشەیە.
زۆربەی وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکەوێتە ئاسیاوە (تورکیا، کوردستان، سووریا، عێراق، لوبنان، ئێران، ئوردن، ئیسرائیل، وڵاتەکانی نیمچەدوورگەی عەرەبی (سعودیە و ئیمارات و قەتەر و یەمەن و بەحرەین و کووەیت و عومان))
وڵات و ناوچەکان
دەستکاریڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی گەورە
دەستکاریوڵات | ڕووبەر (کم²) |
ژمارەی دانیشتووان | پایتەخت | دراو | زمانی ڕەسمی |
---|---|---|---|---|---|
ئەرمەنستان | ٢٩٬٨٠٠ | ٢،٩٥٦،٩٠٠ | یەریڤان | درام | ئەرمەنی |
ئازەربایجان | ٨٦٬٦٠٠ | ٩،٩٨١،٤٧٥ | باکوو | ماناتی ئازەربایجانی | ئازەری |
گورجستان | ٢٠٬٤٦٠ | ٤٬٦٣٠٬٨٤١ | تبلیس | لاری جۆرجی | گورجی |
ئەفغانستان | ٦٤٧٬٥٠٠ | ٣١٬٨٨٩٬٩٢٣ | کابوول | ئەفغانی | پەشتۆ، دەری |
پاکستان | ٨٨٠٬٩٤٠ | ١٦٩٬٣٠٠٬٠٠٠ | ئیسلام ئاباد | ڕوبی پاکستانی | ئوردوو، ئینگلیزی |
کازاخستان | ٢٬٧٢٤٬٩٠٠ | ١٥٬٢١٧٬٧١١ | نورسوڵتان | تینگی کازاخستانی | کازاخی، ڕووسی |
ئۆزبەکستان | ٤٤٧٬٤٠٠ | ٢٧٬٣٧٢٬٠٠٠ | تاشکەند | سومی ئوزبەکی | ئۆزبەکی |
تورکمانستان | ٤٨٨٬١٠٠ | ٥٬١١٠٬٠٢٣ | عەشق ئاباد | مناتی تورکمانستانی | تورکمانی |
تاجیکستان | ١٤٣٬١٠٠ | ٧٬٢١٥٬٧٠٠ | دوشەنبە | سمونی تاجیکی | تاجیکی |
قرغیزستان | ١٩٩٬٩٠٠ | ٥٬٣٥٦٬٨٦٩ | بیشکێک | سومی قرغیزستانی | قرغیزی، ڕووسی |
جەزائیر | ٢٬٣٨١٬٧٤٠ | ٣٣٬٣٣٣٬٢١٦ | جەزائیر | دینار | عەرەبی |
سوودان | ٢٬٥٠٥٬٨١٣ | ٣٩٬٣٧٩٬٣٥٨ | خەرتوم | جونیەی سوودانی | عەرەبی، ئینگلیزی |
مۆریتانیا | ٤٤٦٬٥٥٠ | ٣٣٬٧٥٧٬١٧٥ | نواکشۆت | ئوقیەی مۆریتانی | عەرەبی |
لیبیا | ١٬٧٥٩٬٥٤٠ | ٦٬٠٣٦٬٩١٤ | تەرابلوس | دینار | عەرەبی |
مەغریب | ٧١٢٬٥٥٠ | ٣٣٬٧٥٧٬١٧٥ | ڕەبات | دەرھەم | عەرەبی |
توونس | ١٦٣٬٦١٠ | ١٠٬١٠٢٬٠٠٠ | توونس | دینار | عەرەبی |
جیبووتی | ٢٣٬٢٠٠ | ٤٩٦٬٣٧٤ | جیبووتی | فڕەنک | عەرەبی، فەڕەنسی |
ئێریتریا | ١١٧٬٦٠٠ | ٤٬٤٠١٬٠٠٩ | ئەسمەرە | نەقفە | تەجرینی، عەرەبی، ئینگلیزی |
سۆماڵیا | ٦٣٧٬٦٦١ | ٩٬٥٨٨٬٦٦٦ | مەقادیشۆ | شلنی سۆماڵی | سۆمالی، عەرەبی |
گرنگیی نێودەوڵەتیی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست
دەستکاریڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گرنگییەکی گەورەی ھەیە لە جیھاندا، ئەویش لە دوو ڕووەوە
گرنگیی ئابووری
دەستکاریگرنگی ئەم ناوچەیە بەھۆی بوونی نەوتە تێیدا کە ڕێژەی نەوتی پاشەکەوت لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بە %٦٦ ی نەوتی پاشەکەوتی جیھان ئەخەمڵێنرێت. لە کۆتایی سەدەی بیستدا ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست نزیکەی سێ یەکی نەوتی جیھانی بەرھەم ھێناوە، و ئەم ناوچەیە دابینکەری سەرەکی نەوتە بۆ ئەورووپا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕوسیا و یابان. کە ئەمەش وایکردووە ھێزی ئابوری ھەندێک لە وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کاریگەرییەکی گەورە بکاتە سەر نەتەوەکانی ناوچەکە، نەوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە زۆری کەوتووەتە وڵاتەکانی کەنداوی عەرەبی، لەبەر ئەوە وڵاتە زلھێزەکان ھەوڵی دەست بەسەرا گرتنی ئەم ناوچەیە دەدەن، کە ئێستا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەم ناوچەیەی کۆنترۆڵ کردووە، سیفەتی تایبەتی نەوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەویە کە زۆر تێ ناچیت، لە ھەر بیرێکی نەوت بڕێکی زۆر نەوت دەرئەھێنرێت و پێویست بە بیری زۆر و قوڵ ناکات.
گرنگیی ستراتیژی
دەستکاریوشەی ستراتیژی لە وشەیەکی یۆنانییەوە ھاتووە لە وشەی (استراتیجوس) و ماناکەی سەرکردەی سەربازی گرنگ دەگرێتەوە، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ستراتیژییەکی بەھێزی ھەیە لە نێو وڵاتەکانی دەوروپشتی، و پردی پەیوەندی نێوان وڵات و قاڕەکانی جیھانە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئەحمەد شەبانی، فەرھەنگی زانستی سیاسی، وەشانخانەی زانستگەی کوردستان، ٢٠١٠، لاپەڕەی ١٤٨.
- دەروازەی ئاسیا
- دەروازەی جوگرافیا
- دەروازەی ئیسرائیل
- دەروازەی ئەفریقا
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی ئوردن
- دەروازەی بەحرەین
- دەروازەی عەرەبستانی سعوودی
- دەروازەی ڕۆژھەڵاتی ناوین
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی کووەیت
- دەروازەی تورکیا
- دەروازەی سووریا
- دەروازەی قەتەر