لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad/ئەرشیڤی ١

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Sakura emad لە بابەتی بارکردنی وێنە
  • Archive 5

لێدوان

سڵاوی خوات لێبێت کاک Sakura لەوانەیە پرسیار لە کاک ئارام کردبێت دەربارەی تووڵامراز وەڵامی نەیابیتەوە. من وەڵام بەمەوە تووڵامرازی لە کارخستەوە بۆ بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا نەک بۆ خۆی و بەڕێوەبەران واتا خۆی و بەڕێوەبەرەکانی ویکی دەتوانێ بەکاری بێنێ بەڵام بەکارھێنەری ئاسایی وەکو من و تۆ ناتوانین. Haryad Xasraw وتووێژ ‏٠٦:٠٧، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سوپاس 🥰 Haryad Xasraw بەڵام پێشوو تر منیش ئەمتوانی بەکاری بێنم بۆیە پرسیارم کرد Sakura emad (لێدوان) ‏٠٦:٤٤، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ دەزانم منیش بەکارم دەھێنا بەڵام، کێشەی زۆر بوو ھیوادارم زوو چاک بکرێت یان بیھێنێتەوە بەکارھێنەرانیش بتوانن سوودی لێ ببینن. Haryad Xasraw وتووێژ ‏٠٦:٥١، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
✨🌹 سوپاس بۆ گرنگی پێدان Sakura emad (لێدوان) ‏٠٦:٥٩، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

چەند تێبینییەک

دەمباش Sakura emad، زۆر سوپاس بۆ سەرجەم بەشدارییە بەنرخەکانت! لە بەشدارییەکانت تێبینیی چەند شتێکمان کردووە کە دەبێت چاک بکرێن. وەک:

  • بەستەردانی ویکیی ئینگلیزی بە پەڕەیەک کە لە ویکییەکەی خۆمان بەردەست نەبێت. لە کورتەی دەستکارییەکانیش ڕوونکردنەوەم داوە کە بەستەریان پێ مەدە. لە ویکیپیدیای ئینگلیزی ناچن بەستەرێکی ناوەکی بە ویکیپیدیای کوردی بدەن.
  • زۆر دوگمەی ئینتەر دادەگریت و ھێڵی نوێی زۆر دروست دەکەیت. تکایە زیاتر پەرەگرافەکان بگونجێنە و لە شوێنیێک پێویست نەبوو ھێڵی نوێ دروست مەکە. بۆ نموونە بڕوانە کۆشکە جوڵاوەکەی ھاول و لەتکەری شەیتان.
  • بۆ نووسینی شێوازی ڕێکەوتەکان بە دروستی بڕوانە وپ:ڕوژ. بەگشتی پیتەکانی یائ (ی) بنووسێنە بە ژمارەکانەوە وەک ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠.
  • درێژکردنەوە (تەتویل) بەھیچ جۆرێک بەکارمەھێنە. وەک نــــموونــــە.
  • باشترە کاتێک بەکارھێنەرێکی باش دەبینیت کە ڕاستەوخۆ دەستکاریی ئەو وتارانەی کە بڵاویان دەکەیتەوە دەکات و لە کورتەی دەستکارییەکەش ھۆکار دەنووسێت، لێوەی فێر بیت و بیکەیتە قاعیدەیەک بۆ خۆت چونکە بەڕاستی ئێمە لێرە کارمان زۆرە و دەرەفەتی ئەوەمان نییە کە بەردەوام ئاگامان لەیەکتری بێت بۆیە، بە تکاوە ھەوڵ بدە شتیان لێوە فێر بیت تا دواتر تۆ ئەوانەی وا دێن فێر بکەیت. ھەمیش بۆ خۆت ئەزموونی زیاتر وەردەگریت.

لەگەڵ سوپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:١٤، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سوپاس بۆ پێشنیارە بەنرخەکانت ✨ Sakura emad (لێدوان) ‏١٠:٢٨، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەرشیڤکردنی دەقەکانی وتارەکان

دەمباش Sakura emad، بینیم لە پەڕەی وتووێژی Hyperthyroidism (وتووێژ:Hyperthyroidism) وەشانێکت دانابوو. پێویست ناکات و خۆشییەکەی ویکیپیدیا لەوەدایە کە گۆڕانکارییەکان نافەوتێنێت و ھەرکات ویسترا، دەتواندرێت وەشانەکانی پێشوو ببیندرێن و مامەڵەیان پێوە بکرێت. ئەمە ئەو دەقانەیە کە ئەرشیڤت کردبوون. پەڕەی وتووێژەکەم سڕییەوە چونکە پێویست نەبوو. سوپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٦، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سوپاس ، ببورە کە ئەزیەتت ئەدەم، گرنگی پێدانەکانت وادەکات ویکیپیدیای کوردی باشتر بێت و جوانتر ببینرێت لای خوینەر 🥰🥰 Sakura emad (لێدوان) ‏٢١:٠٨، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
  زۆر سوپاس!ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:١٠، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

وەرگێڕان

سڵاو، لەم وتارە نوێیەتان ھەندێک ھەڵەی بەرچاو ھەن. بەپێی وتارە ئینگلیزییەکە بێت بابەتەکە لەبارەی مێژووی ڕۆژنامەکانە نەک ڕۆژنامەنووسان، ھەروەھا لە ناوەڕۆکی وتارەکە دەڵێن (ڕۆژنامەکە باس لە گرنگی کارەکانی ...) وەک ئەوەی وتارەکەتان لەسەر یەک ڕۆژنامە بێت نەک مێژووی ڕۆژنامەکان. ھیوادارم باشتر و وردتر کار لەسەر وەرگێڕانی وتارەکان بکەن. ناوەڕۆکێک گەر واتایەکی تەواو نەدات ڕەنگە لاببرێت. سەرچیا‏٢٢:٠٦، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سوپاس بۆ پێشنیارەکەت بۆ جاری داھاتوو زیاتر ئاگادار دەبم سوپاس Sakura emad (لێدوان) ‏٢٢:٢٣، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

وتاری نەخۆشخانە و سەنتەرە پزیشکییەکان

دەمباش Sakura emad، سەبارەت بەدەستکاری لە وتاری نەخۆشخانە و سەنتەرەکان، سوپاست دەکەم بەڵام بۆ سەنتەرەکان ڕەنگە زۆربەیان بسڕینەوە بەڵام نەخۆشخانەکان بەگوێرەی پێویست و گرنگییان ئەمێنننەوە. Kushared (لێدوان) ‏١١:٣٢، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

من چاکسازی بچووک ئەنجام ئەدەم، لەوانەیە نەتوانم جیایان بکەمەوە بەھۆی خێرایی چاکسازیەکان، ھەرکامەی سڕایەوە کێشە نییە. Sakura emad (لێدوان) ‏١١:٣٨، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

داڕێژەکانی بەکارھێنەر

سڵاو، چەند داڕێژەیەکی ھاوشێوەتان دروست کردووە (وەک ئەمە)، جیاوازییان چییە لەگەڵ یەکدی؟ ئەگەر تەنیا ستایل و ڕەنگ بێت، ئەوە پێویست نین و تەنیا یەکیان بەسە. سەبارەت بەم داڕێژەیەش و ئەوانی دیکەش کە وشەی بەکارھێنەریان لە پێش نییە، پێویستە وشەی «بەکارھێنەر»یان لە پێش بنووسرێت، تا دیار بن و لەگەڵ داڕێژەکانی دیکە تێکەڵ نەبن. سەرچیا‏١٢:٤٢، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو Serchia سوپاس بۆ گرنگی پێدانی داڕێژەکان، بیرورای من و وەڵامەکەم ئەوەیە بەکارھێنەرانی ویکپیدیا جۆراوجۆرن و زۆرن و ھەریەکە و خاوەن بیرورایەکی تایبەت و کەسایەتیەکی تایبەت بەخۆیەتی من لەخۆمەوە ئەم داڕێژانەم نەھێناوە لە ویکیپیدیای ئینلگیزی بەکارھێنەرانی ھەمان جۆر بەلام ستایلی جیاوازیان بەکارھێناوە تکایە با لێبگەرین بەکارھێنەر خۆی بیەوێت ڕەنگێک ستایلێک جۆرێک بۆخۆی ھەلبژێرێ، نمونە ئێستا من ئەم داڕێژەیەم پێ جوانە داڕێژە:بەکارھێنەری کچ چوار لەوانەیە کەسێکی تر دانەیەکی تری بوێت تکایە با ویکیپدیا سنوردار نەکەین Sakura emad (لێدوان) ‏١٤:٥٩، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوە سنووردارکردنی ویکیپیدیا نییە، ئەوە ڕێکخستنە. باشترە ھەر یەک ھەبێت. ئەگەر بەکارھێنەرێک حەزی لە ڕەنگ و ستایلی دیکە بێت دەتوانێت ناوەڕۆکی داڕێژەکە کۆپی بکاتە نێو پەڕەکەی و بەدڵی خۆی ڕێکی بخات. کامەتان پێ باشە، ستایلی ئەویان بگوازنەوە بۆ ئەوەی یەکەم تا ئەوانی دیکە بسڕدرێنەوە. ئەگەر دەکرێت ھەر یەکێک لەو داڕێژانەش لەگەڵ داڕێژە ھاوشێوەکانیان گرێ بدەن لە ویکیی ئینگلیزی. سەرچیا‏١٦:٥٣، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
تکایە مەیسڕنەوە Sakura emad (لێدوان) ‏١٦:٥٦، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو، ئاسایییە ئەو داڕێژانە ھەبن، بەڵام نێوانویکییان بۆ بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٢، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر زۆر سوپاس ^_^ Aram ، بمبورە وشەی نێوانوی واتای چییە؟ Sakura emad (لێدوان) ‏١٧:٣٤، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
واتا بەستنەوەی پەڕەیەک بە زمانەکانی ترەوە. وەک چۆن وتارێکی کوردی بە زمانەکانی ترەوە گرێ دەدەیت، بەمە دەوترێت نێوانویکی. نێوانویکی پەنجا لە سەدی ھەر کارێکە. کە نەتکرد، کەواتە کارەکەت بە نیوەچڵی کردووە چونکە زۆرینەمان لەڕێگەی ویکییەکانی ترەوە (بەتایبەت ئینگلیزی) دەزانین پەڕەیەک لای خۆمان بوونی ھەیە یان نا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣١، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ناتوانرێ نێوانیوی بۆ بکرێ بە گوێرەی ئەوەی داڕێژەکان فەرمی نین و لە یوزەر بۆکسەوە ھاتوون، لە ویکیپیدیای ئینگلیزی بەم
شێوەیەە ھێنراوە ھەر یوزەرێک بە دڵی خۆی دیزاینی بۆ داڕێژەکەی کردووە لە پەڕە تایبەتەکەی، لێرە من بە فەرمی دروستم کردووە بە ستایل و ڕەنگی جیاواز و لە بەشی ئەمانەش ببینە ھەموویانم بەیەکەوە لینک کردووە تا بەکارھێنەر بە ئاسانی ستایلێک ھەلبژێرێ ھەرخۆی نێوانیو کراون بە شێوەی ئۆتۆماتیکی 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢١:٥٧، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
نمونە تکایە بڕوانە (مێ و نێر ) کە نێر لە ویکی ئیسپانی و ئەوانی تر ( یەک ، دوو ، سێ ، چوار) ھەیە 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٠١، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
و ڕەگەزی کچیش لە ئیسپانی و ئینگلیزی ھەیە 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٠٢، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو، مادام وایە سەرجەمیان دەگوازینەوە بۆ ژێرپەڕەی بەکارھێنەر:سب. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥١، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو Sakura emad، دەتوانیت نێوانویکی بۆ داڕێژە:پۆل وتاری بێوێنە و داڕێژە:ئ ل س بکەیت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٦، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو داڕێژەی وتاری بێ وێنە من دروستم کردووە بۆ کۆکردنەوەی وتارە کێشە لەسەرەکانی ویکپیدیا و چاکسازی کردنی بەکارھێنەران لەسەریان. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٦:١٤، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
دەستخۆش! بەڵام نە پۆلەکە و نە داڕێژەکەش پێویست نین چونکە میدیاویکی خۆی کۆمەڵێک پەڕەی تایبەتی دروست کردووە کە خۆکارانە پەڕەکان پۆلێن دەکەن لەکاتێکدا ئەمە بەدەست بکرێت تاقەتپڕوکێنە؛ دەیانسڕمەوە.   سوپاس بۆ تۆئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٢، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC) سڵاو گەر سوودی نیە تکایە بیسڕەوە، من وام بیرکردەوە لەوانەیە سوودی ھەبێت بۆ ویکیپیدیا ببورن. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢٣:٥١، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ھۆشدار

دەمباش Sakura emad,

تکایە دەست لە پووچەڵکردنەوە دەستکارییەکان ھەڵگرە کاتێک ڕیسا و یاسای پۆلبەندی بە باشی نازانی. سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏١٢:٤١، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ناونان و ڕێنووس

سڵاو، لە ناونانی وتارەکان یان پۆلەکان ھەوڵبدەن ئەو وشانە بەکاربێنن کە کراونەتە ناوی وتارەکان. بۆ نموونە کە دەبینن وشەی «ژن» کراوەتە ناوی وتاری ژن، ئێوەش ھەر ئەو وشەیە لە ناونان و نووسینی نێو وتارەکان بەکاربێنن. ئەمە بۆ ئەوەیە کە ڕێنووسێکی یەکگرتوو دروست ببێت. سەرچیا‏١٧:٤٧، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سوپاس کاک سەرچیا لەراستیدا من لە گۆگل بەدوای سەرچاوەی دروست گەرام بۆ ئەوەی وشەی ئافرەت بەکاربێنم لەجیاتی ژن بەلام سەرم لێ شێوا ئایا گفتوگۆ ھەیە لەسەر وشەکان لە ویکپیدیای کوردی؟ 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٤٨، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وتووێژی ڕەوانەکەرەکان

دەمباش Sakura emad، زۆر سپاس بۆ سەرجەم بەشدارییە بەنرخەکانت لەپاڵ ویکیپیدیادا! ویستم پێت بڵێم کە تکایە وتووێژی لەم جۆرە، وتووێژی داڕێژە:ANN دروست مەکە. گەر پێویست بێت، دەیھێڵینەوە و گەر پێویستیش نەبێت، دەیسڕینەوە. دەزانم ئێوە نیازتان چییە. :) سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٨، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار

سڵاو لێبێت Sakura emad، ٢ پرسیارم ھەیە یەکەم ببورە بە کاک ناوتم بردووە پێشتر، چۆن بە باش ئەزانی بانگت بکەم؟ دووەمیش پێت چۆنە ئەو وتارانەی دروستی دەکەیت بە پێداچوونەوە بڕوات ئەو کات وتارێکی باشی لێ دەردەچێ بە خۆت دەزانی گەر ویستت، بە کورتی کارێکی هاوبەشانەیە. سپاس هرياد وتووێژ ‏٢١:٥١، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو ھەریاد 🥰، من کچم بۆ شێوازی بانگکردن She/Her خاتوو ، خاتوون یان چۆن ئاسوودەی، تکایە خۆشحال دەبم بەڵام نازانم واتا کارەکە چۆن ئەبێت, واتا گەر زانیاری بدەیت سوپاست ئەکەم // 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢٣:١٧، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
مەبەستم ئەوەیە تۆ وتارێک دروست دەکەیت، ھەر کەموکوڕیەک ھەبوو من چاکی دەکەم. ئەوەش پێدەوترێت، بە پێداچوونەوە ڕۆشتن. بە دڵنیاییەوە، لەسەر ئیجازەی خۆت تەنھا بۆ کەمکردنەوەی کاروبارە هیچی تر. هرياد وتووێژ ‏٠٥:٢٩، ١ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵام وابزانم ئەم شتە بە سیاسەتەکانی ویکپیدیا زۆر ئاسایە ویکیپیدیا ئیسناکپلیۆدایەکی ئازادە ئاسووودە بە لە چاکردنی ھەر وتارێک 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٤٢، ١ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕێزمان و ڕێنووس

سڵاو، ویستم داواتان لێبکەم کە بایەخێکی زۆرتر بە ڕێزمان و ڕێنووسی کوردیتان بدەن. ئێمە ناتوانین ھەموو ھەڵەکانتان بۆ چاک بکەینەوە. بۆ نموونە، داڕێژەیەکتان بەم ناوە (سەرۆکی وڵاتانەی لە یەکگرتووی ئەوروپا ئەندامن) دروست کردووە. ھەر لەو سەردێڕە چەند ھەڵە ھەن! لە نووسینی نێو وتارەکانیش زۆر ھەڵە دەبینرێن. باشترە پەڕەی ڕێنووسی کوردی بەجوانی بخوێننەوە و پێش بڵاوکردنەوەی ھەر شتێکیش پێداچوونەوەیەکی وردی بۆ بکەن. سەرچیا‏١٤:٢١، ١ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سوپاس بۆ پێشنیارە بەنرخەکانت! بەڵام من زمانی کوردیم باش نییە زۆر داوای لێبوردن ئەکەم // 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢٠:١٧، ١ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵام ھەوڵ ئەدەم باشتر بنووسم // 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢٠:١٩، ١ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستکارییە دووپاتەکان

دەمباش Sakura emad، ماندوو نەبیت! تێبینیم کرد کە خۆت دانەدانە دەروازەکان بە وتارەکان زیاد دەکەیت. تکایە ڕەچاوی پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان بکە کە بەڕاستی بەس بە دەستکارییەکانی ئێوە پڕ بووەتەوە. بەھەرحاڵ، لەمەودوا کارە دووپاتکراوەکان بە من بڵێ و من ئەنجامیان دەدەم. چۆن دەیکەیت؟ یان پەیامم بۆ بنێرە یانیش بانگم بکە. کارە دووپاتکراوەکان وەک:

  • تاگلێدان
  • زیادکردن، سڕینەوە و دەستکاریکردنی داڕێژەکان
  • زیادکردن، سڕینەوە و دەستکاریکردنی پۆلەکان
  • زیادکردن، سڕینەوە و دەستکاریکردنی دەروازەکان
  • گۆڕینی و لەجیاتیدانانی وشە بەکۆمەڵ
  • دەستکاریکردنی پارامەترەکان
  • دەستکاریکردنی پەڕگەکان
  • زۆر کاری تر

بۆ نموونە ئێمە سوور دەزانین دەبێت دەروازەی ژیاننامە بۆ وتارەکانی پۆل:زیندووان زیاد بکرێت و بۆ ئەمەیش خۆ نابێت بچین خۆمان شەکەت بکەین یانیش پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان پڕ بکەینەوە. ئەسڵەن کاتمان نییە و تەمەن کورتە بۆیە، ئیتر بە من بڵێ تا ئەنجامیان بدەم. نازانم تا چەند تێگەیشتی. گەر پرسیارت ھەبوو، بانگم بکە و ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدەم. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٠١، ٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو زۆر سوپاس بۆ گرنگی پێدان زۆر خۆشحال بووم، لەراستیدا ئەمەوێ ئەم کارانە خۆم بیکەم ئایا ھیچ ڕێگەیەک ھەیە بەو شێوەیی ئێوە ئەیکەین منیش بیکەم؟
واتا وابزانم ئێوە شێوە ڕێگەیەک بەکار دەبەن کە زۆر خێراترە و کورترە لەوەی من ئایا من ئەتوانم بیکەم؟ 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٦:٣٩، ٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ببورن دێمە باسەکەوە، لەسەر داوای کاک ئارام کە بۆی نەکرا وەڵامەکە دەنووسم، مەبەستی کاک ئارام ئەوەیە کە ئەم گۆڕانکارییانە لەڕێگای بۆتەوە بکرێت بۆئەوەی لەپەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان پشان نەدرێت، فێربوونی ئەم کارەش کاتێکی باشی دەوێت + لەگەڵ زانینی لایەنی تەکنیکی ویکیپیدیا بێگوومان ئەوەش کاتی ئەوێت بۆیە ئەگەر هەر شتێکت ویست ئەوا هەر بە کاک ئارام بڵێ و خۆشم هەر ئەوە دەکەم بۆئەوەی کارەکان دابەش بن و خەریکی کاری دیکە بم. ئێمە دەمانەوێت لە پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان تەنیا دەستکارییە دیار و بەرچاوەکان ببینین بۆئەوەی کاتێک بەکارهێنەری نوێ هەڵەیەک دەکا ئەوا زوو پێی ڕابگەین یان هەندێ کەس وتارەکان دەشێوێنن ئەوا بۆ ئێمە باشترین شوێن بۆ ڕێگریکردن لەوە ئەوا پەڕەی تایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانە، بەڵام ئەگەر هەموو دەستکارییەکان ببنە درووستکردنی پۆل و دانانی دەروازە ئەوا ئەوکاتە ناتوانین دەستکارییەکانی دیکە ببینین و لەم نێوانە ون دەبن. زۆربەی پۆلەکانی ویکیپیدیا کە بەکۆمەڵن ئەوا بەو بۆتە درووستکراون. Kushared (لێدوان) ‏١٨:٠٤، ٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس بۆ وەڵامەکەی کاک Kushared! بەڵێ، ڕێک ئەوەی وت کە مەبەستم بوو بیڵێم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٥، ٣ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ!

  نیشانی بەشداربووی نەبەز
سڵاو Sakura emad! ویستم دەستخۆشیت لێ بکەم بۆ سەرجەم ئەو دەستکارییانەی کە بە نزیکەی ٥ مانگ توانیت ٢٧٠٠+ تێپەڕێنیت وە ئەو وتارانەی دروست کردوون، لەشت ساغ بێت، ھەر بژیت و بمێنیت بەردەوام بە! هرياد وتووێژ ‏٢٢:٣٧، ٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

🥰🙈 Thank you so much haryad san , this is very kind of you you too i think you changed ckb wiki with your precious contributions thanks again 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٤٨، ٦ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

(: And I'm happy with your contributions هرياد وتووێژ ‏٠٧:٤٨، ٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

Welcome Template

Hello I want to tell you, that putting a welcome template once is enough. There is no need, to put two welcome template thank you so much Good luck. هرياد وتووێژ ‏٠٧:٤٥، ٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

Haryad-san , it was for users who misuse wikipedia after getting welcome message if you think i am wrong please review my recent changes and please let me know what should i change Thank you. // 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٥:١٣، ٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
Mrs. Emad It's okay. Don't repeat it. Thank you هرياد وتووێژ ‏١٧:٠٢، ٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
Haryad-san , i don't know why i shouldn't, as i mentioned before the reason i did was for remind user what wikipedia is, if i am wrong please let me know. // 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٩:٠٦، ٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
I understand, I know what you mean I'd rather come to the discord, and I'd tell you for any warning is here هرياد وتووێژ ‏٢٠:٥١، ٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  Done / واژوو 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٠:٠٧، ٩ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئاگاداریی سڕینەوەی ڕەوانەکەرە ئینگلیزییەکان

دەمباش Sakura emad، زۆر سوپاس بۆ سەرجەم ئەو کاتە بەنرخانەی کە بە ویکیپیدیای دەبەخشیت! ویستم پێت بڵێم کە سەرجەم ڕەوانەکەرە ئینگلیزییەکان دەسڕینەوە بۆیە پێش ئەوە وام بە باش زانی کە گەر بەستەردانەکانت چاک دەکەیتەوە، ئەوا پێش سڕینەوەکان ئاسانتر دەبێت بیانکەیت گەر نا دەیانسڕینەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٣، ٩ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

  سڕدرانەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٤٨، ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ناوبڕەکان

دەمباش Sakura emad، تکایە بوەستە و ناوبڕەکان بە هەڕەمەکی دروست مەکە! دەبێت زۆر وردتر کاریان لەسەر بکرێت. تکایە بوەستە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٦، ٩ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

Aram   کرا چالاکیەکان لەسەر دروستکردنی ناوبڕ وەستێنرا. // 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٤:٣٦، ٩ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

خەڵاتێک بۆ تۆ!

 

بەڕاستی کاتێک دەبینم
ئافرەتێکی وەکوو ئێوە ئاوا
بە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی
تێدەکۆشێ، زۆرم پێ خۆشە.
ئەم میداڵەش پێشکەش بە بەڕێزت بێت.

☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٣:٢٠، ١١ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

🥰🥰🥰 زۆر سوپاس دیاریەکەت زۆر خۆشحالی کردم، ئافرەت ئەتوانێت وەک پیاو کاربکات، دوبارە زۆر سوپاس بۆ دیاریەکەت 🙈🥰 // 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢١:٣٥، ١٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەزانم خوشکی عەزیزم ھیوادارم ئافرەتێکی زۆرتر بێن بۆ ویکیپیدیای کوردی🌹 ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١١:٤٦، ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC) وەڵامدانەوە

سکریپتی ئامادە

دەمباش Sakura emad، بینیم کە بەکارھێنەر:Sakura emad/Replace.jsت دروستکردووە لەکاتێکدا من پێشتر دروستم کردووە و ھیچ گۆڕانکارییەکیشت لەوەی خۆت نەکردووە. بەکارھێنەران دەتوانن سکریپتی یەکتری بەکاربێنن. سەرەتا بڕۆ بۆ ئامرازەکان و دامەزرێنەری سکریپت بدۆزەرەوە و چالاکی بکە. ئێستا بڕۆ بۆ بەکارھێنەر:Aram/Replace.js و کرتە لە بەستەری دامەزراندن بکە. ئێستا سکریپتەکەی من بۆ تۆش کارا بووە. گەر گۆڕانکارییەکەی وا لە سکریپتی بەکارھێنەر:Sakura emad/Replace.js ناکەیت، ئەوا دەبێت بیسڕینەوە. ئەمە بۆ دروستنەبوونی سەرلێشێوانی بەکارھێنەرانە کە کامە سکریپتە ڕەسەنەکەیە و باشترە دوو سکریپت بۆ یەک مەبەست دروست نەکرێن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٦، ١١ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو تکایە بیسڕەوە، 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٦:٥١، ١٣ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  سڕدرایەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٥، ١٣ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پاڵاوتنی پەڕەکان بۆ سڕینەوەی خێرا

دەمباش Sakura emad، دوێنێ بینیم کە چەند تاگێکی سڕینەوەی خێرات لە ھەندێک وتار دابوو. دەستت خۆش بێت کارەکەت بەجێ بوو، بەڵام ھەندێک کەموکوڕیی ھەبوو. بۆ نموونە ئێمە پێوەرمان ھەیە و باشتر وایە کە بەپێی پێوەرەکان تاگ لێ دەین. گەر پەڕەکە بەر ھیچ پێوەرێک نەکەوت، ئەوا ئەوکات خۆت ڕوونکردنەوەیەک/ھۆکارێکی تر بنووسە یانیش پێشنیاری سڕینەوەی بۆ بکە. بۆ سەرجەم پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا بڕوانە وپ:پسخ لە ھەموو حاڵەتەکانی تاگلێدانیش، دەبێت دروستکەری پەڕەکە ئاگادار بکەیتەوە کە بە پارچە ویکیکۆدێک کارەکە دەکرێت. تکایە لە پۆل:پەڕەکان بۆ سڕینەوەی خێرا بەسەر بەشدارییەکانت بچۆرەوە و بزانە لەکوێ ھەڵەت کردووە چاکی بکەرەوە. ھەرچیش تێنەگەیشتی، ئەوا بپرسە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٦، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرا 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٦:٤٥، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ!

  نیشانی بەشداربوونی نەبەز
سڵاو خوشکی خۆشەویستم، دەستخۆشیت لێ دەکەم ئەو ماوە خەریکی کێشە تەکنیکییەکان و زیادکردنی ئامرازی بەسوود و گرنگ بوویت بۆ ویکییەکەمان. ھیوادارم ھەمیشە بەگوڕەوە بەشداری بکەیت و بۆمان بەردەوام بیت. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٠٨:٤٤، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

🥰🥰 سوپاس بۆ پێزانین و نرخاندنەکانت، ھەوڵی باشتر ئەدەم بە ھاوکاری ویکیپیدیاوانەکانی تر. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٥٠، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

خۆلادان لە بەکارھێنانی پەڕگەکانی زۆرینەی وێبگە کوردییەکان

دەمباش Sakura emad، وا دیارە پەڕگە:Aziz waisy.jpgیت بار کردووە. ویستم پێت بڵێم کە تکایە لەمەدوا خۆت لە بەکارھێنان و بارکردنی پەڕگەکانی زۆرینەی وێبگە کوردییەکان بەدوور بگرە چونکە ئەوان خۆیان تەنیا کارەکان بەڕێ دەکەن و گرنگی بە مافی خاوەن ماف نادەن و ھیچ ڕێنمایییەکیش بۆ بەکارھێنان یان بەکارنەھێنانی پەڕگەکان نانووسن و نادەن. ئێستا دیار نییە خاوەنی ئەو پەڕگەیە کێیە! بۆیە تکایە لەمەودوا خۆتیان لێ بەدوور بگرە و تا ١٠٠٪ دڵنیا نەبیت کە خاوەنی وێنەکان مافیان پارێزراوە زانیاریی تەواو لەسەر پەڕگەکان ھەیە، پەڕگەی لەو شێوەیە بار مەکە نێو ویکیپیدیا. ئەنجامی ئەو پەڕگەیەش سڕینەوەیە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١١، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو بەڕێز Aram ئەتوانم وەشانێکی نوێ باربکەم لە سایتی ڕووداو، لە شوێنی ڤیدیۆکان کە گفتوگۆی لەگەل کراوە، من وێنەیەکی لێ لەبەر بگرمەوە و بەرزی بکەمەوە وابزانم گفتوگۆ لەگەل کردنی لە پەخشی تەلەڤزیۆنی نابێت بە ماف پێشێلکردن. // 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٧:٢٨، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
دەتوانیت، بەس داڕێژە:سکرینشۆتی تەلەڤیزیۆنی نائازاد بەکاربێنە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٥، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز Aram بۆچی ئەم مۆڵەتنامەیە لەناو لیستی مۆلەتنامەکانی تر نییە. سوپاس / 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١١:٥١، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
با بەردەستە. نووسراوە سکرینشۆتی تەلەڤیزیۆن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٠، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پەڕگە:Aziz waisy.jpg بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا

 

تاگێک لەسەر پەڕگە:Aziz waisy.jpg داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

بێمۆڵەتی

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٤، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیاری سڕینەوە

سڵاو، لەسەر زۆرێک پەڕەی ڕەوانەکەر تاگی پێشنیاری سڕینەوەت داناوە. وا دیارە کێشەکە لەوایە کە ئەو کامەندەی ھەشساسینREDIRECTە ئیتر کار ناکات. بەڵام پەڕەکان نابێ بسڕێنەوە. پێویستە ڕەوانەکەرەکان نوێ بکرێنەوە. @Aram: ڕات چییە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:١٨، ٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

تکایە گەر وایە چاک بکرێ باشترە، وە ھەنێک لە پەرەکان شایەنی سڕینەوەن و بوونیان نەماوە چیتر!، من بەردەوام ئەبم لە کارەکەم و لێدانی تاگ، گەر پەڕەیەک بەسوود بوو تکایە تاگەکەی لەسەر لابەرن سوپاس، 💖// Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٠:٢٢، ٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Pirehelokan:، Sakura emad، یەکەم جار بینیم کە Sakura emad ئەو گشتە تاگەی لێ داوە، وامزانی وتارن و ھەر زیڕەم کرد  ! بەس کە زانیم تاگی لە پەڕەکانی نێو پەڕەی تایبەتی ڕەوانەکەرە شکاوەکان داوە، ئەوا خۆشحاڵیش بووم. ئەوە زیاتر لەسەر بەڕێوەبەرانە کە ئەو پەڕانە بپشکنێت و پاکیان بکاتەوە. دەستی خۆش بێت و ٩٥٪م پاک کردەوە و ئەوانی تر با بمێنن جارێ. بۆ مەسەلەی #REDIRECTیش ھەم خۆی و هەمیش #ڕەوانەکەر ئاسایی کار دەکەن و ھیچ کێشەیەکیشیان نییە. تەنیا کاتێک دەقێک یا ھەر چتێک لەسەرەوەی کۆدی #ڕەوانەکەر [[ناوی پەڕەی مەبەست]] زیاد دەکرێت، ئەوا شێوازەکەی تێک دەچێت ھیچی تر بە ڕەوانەکەر ھەژمار ناکرێت و دەبێتە دەقێکی ئاسایی. بێخەم بن و ئێستا ھەموو شتەکان چارە کراون :) ئەوەی دەبووایە بسڕدرێتەوە، سڕدرایەوە و ئەوەشی دەبووایە بمێنێتەوە، چاکسازیی تێدا کرا و مایەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣١، ٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پشیلەیەک بۆ تۆ!

 

ئەم پشیلەیە بۆ تۆ بێت😄

☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٠٦:٥٠، ٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئممم بەڕاستی جوانە زۆر سوپاس بۆ دیاریەکەت من حەزم بە پشیلەیە 🥰🥰 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٠٣، ٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

تکایەکم ھەیە

سڵاو بەڕێز ساکورا من داوایەکم لەتۆ ھەیە، ئەونێ لێرە گوتبووت ھەرکەس دەیھەوێت پەڕگەیەک بار کات بە من بڵێ، جا ئەگەر دەتوانی پەڕگەیەک لە لۆگۆی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ بار بکە، سوپاست لێ دەکەم. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٤:٤٧، ٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بێگومان بەڕێز Ahrirrr-سان تکایە ھەرکاتێک ویستت داوای بکە من ئەو مافەم تەنھا بۆخۆم وەرنەگرتووە و بۆ خزمەتی گشتیە، تکایە لەھەر کاتێک و ھەر وێنەیەکت ویست بینیرە، من تەواوی ھەوڵی خۆم بۆ بارکردنی گشتیان دەدەم، تا ئەوکاتەی وێنەکان شوین وپ:ببو بکەون 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٤:٥٩، ٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئاگادارکردنەوە>> Ahrirrr ە / 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٥:٤٥، ٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سپاس بەڕێز ساکورا، ئەگەر دەشتوانێت لەدوای دانانی وێنەکە، لەسەر ئێرەش دایمەزرێنە، گەلێک سپاس لە بەڕێزتان. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٦:٣٣، ٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرا تکایە سەیرێکی بکە. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢٠:١٥، ٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

گەڵیک سپاس 😘🥰🙏 ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢٠:٣٨، ٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سلاو بەریز ساکورا دەتوانی یارمەتیم بدەیت لە دروستکردنی پەر بۆ گوندەکەم وە زانیاری لەبارەیەوە بلاو کەمەوە Muhamad khtab sarmamy (لێدوان) ‏١٣:١٣، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وە گەر بتوانی ناوی گوندەکەم بنوسی لەناو پۆل:گوندەکانی باشووری کوردستان Muhamad khtab sarmamy (لێدوان) ‏١٣:٢٥، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو بەڕێز @Muhamad khtab sarmamy:-سان بێگومان من بۆ ئەوە لێرەم ھەرچی پرسیارێکت ھەیە تکایە بینووسە، بۆ دروستکردنی پەڕە بۆ گوندەکەت و زیادکردنی لە داڕێژەی گوندەکانی باشوور من لە خزمەتدام تکایە با کارەکان بکەین. بەڵام ئەتوانی بەشێکی نوێتر بکەیتەوە و دوبارە پەیام بنێری تا پەیامی تۆ و بەرێز Ahrirrr تێکەڵ نەبێت؟ سوپاس — 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٥:٣٩، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

گردێدانی زنجیری زمان

تکایە لینکی ئەم گۆتارە دەتوانی بە زمانەکانی تری عەرەبی و کورمانجی و ئینگلیزیەوە ببەستی. Min: Rabun21 لینک https://ckb.m.wikipedia.org/wiki/%D9%85%DB%8C%D8%B1_%D8%AC%DB%95%D8%B9%D9%81%DB%95%D8%B1_%D8%AF%D8%A7%D8%B3%D9%86%DB%8C# Rabun21 (لێدوان) ‏٠٣:٠٠، ٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەمباش Rabun،   کرا تکایە سەیرێکی وتارەکە بکەرەوە، سوپاس / 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٥:٢٤، ٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سوپاست دەکەم هەر ساخ و سەرکەفتی بی. Rabun21 (لێدوان) ‏٠٥:٣٥، ٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

تووڵامراز

دەمباش Sakura emad، با بە ئێوەش بڵێم کە تکایە نابێت چاومان داخەین و دوگمەکانی تووڵامراز داگرین! بڕوانە ئێرە و بزانە چی ھەڵەیەکی کردووە. ئینجا، کاتێکیش داڕێژەی بیرخستنەوە بەکاردێنیت، زمانەکەش بنووسە. ھەر بەڕووتی مەنووسە بیرخستنەوەی ویکی و تەواو. بنووسە بیرخستنەوەی ویکیی ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی و… بڕوانە جیاوازییەکەشیان. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٥، ٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئاگادارتر دەبم زۆر سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوە ^_^ 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٢:٠١، ٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆیە پێتم وت تا خۆشت چاکی بکەیت. :) کە زانیم خۆتان دەتوانن کارێک بکەن، ئیتر من لەو ڕووەوە ئاسوودەتر دەبم و بیرم لای دەستکارییەکانی ئێوە نابێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٧، ٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڕینەوەی ٣ پەڕگە

دەمباش Sakura emad، ھەرسێ پەڕگەی

بۆ سڕینەوە پاڵێوران چونکە ویکیپیدیا کۆگەیەک نییە بۆ پەڕگەکان. دەتوانن ئەو جۆرە پەڕگانە ڕێکتر دروست بکەن، ناوی گونجاویان لێ بنێن و لە کۆمنز بڵاویان بکەنەوە. ھەوڵ بدەن باشتر کەڵک لە مافی بارکەر وەرگرن. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥١، ٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بمبورە بەڕێز ئارام ئاسایە بزانم کامە یاسام بەزاندووە، سوپاس 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٧:٢٣، ٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
نووسیومە. ویکیپیدیا زانستنامەکەیە نەک کۆگەیەک بۆ پەڕگەکان. ئەو مافەش تەنیا بۆ پەڕگە نائازادەکانە. بۆ ئەو جۆرە پەڕگانە کۆمنز بەکاربێنە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤٢، ٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
تکایە تەنھا ئەمە بسڕەوە، دوو دانەکەی تر بۆ فێرکاری بەکارھاتوون لەوانەیە بە سڕینەوەیان کێشە بۆ شوێنی فێرکاریەکە دروست بکات و چیتر وێنەی خاوەنداریەتی خۆم لێرە دانانێم سوپاس. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٩:١٣، ٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بچۆ سەر پەڕگەکان و دوگمەی ھەناردەکردن بۆ ویکیمیدیا کۆمنز دەبینیت و ڕەوانەی ئەوێی بکە. ئەمانە دەبێت بسڕدرێنەوە. تەنیا لە ھەندێک حاڵەتی تایبەت نەبێت بۆ بۆشاییناوی ویکیپیدیا و یارمەتی یان بەکاربردنی ئامرازەکان (نەک فێرکار بۆ بەکابەران و وەڵامدانەوەی پرسیار) بار دەکرێن. ئەویش تا کۆمنز ھەبێت، لێرە بار ناکرێت مەگەر حاڵەتی دەگمەن ھەبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٦، ٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا تکایە بیان سڕەوە 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٠:٣٩، ٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  سڕدرانەوەئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٦، ٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

مافی پاسدراویی خۆگەڕ

مافی پاسدراوی خۆگەڕتان پێ بەخشرا کە بۆ بەکارھێنەرانی جێگەی متمانەیە. لەمە بەدوا ئەو وتارانەی دەیاننووسن پێویستی بە پاسدان نیە. سپاس بۆ بەشداریتان لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٢٦، ١١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر خۆشحال بووم، ^_^ متمانەکەت بەرز دەنرخێنم. «💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٠:٥٦، ١١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)»وەڵامدانەوە

بارکردنی دوو وێنە

سڵاو خاتوو ساکورا، ببورە تکایە ئەم دوو وێنانە ئەگەر دەتوانی لە ویکیپیدیای کوردی دامەزرێنە؛

گرنگ نییە، دەستی ھەر دووکتان خۆش بێت ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٠:٤٠، ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕەوانەکەرە بیانییەکان

سڵاو، پێشتریش ئەم باسەم کردەوە کە نابێت ڕەوانەکەری بیانی دروست بکرێن ئینگلیزییەکەش ناچارییە ئەگینا خۆمان لە کارداین کە بچووکترین شتی بیانی نەھێڵینەوە و ھەموویان بکەینە کوردی، بەڵام ئەم ڕەوانەکەرانەی کە بۆ داڕێژە:زانیارییە کتێبخانەیییەکان دروستت کردوونە ھیچ ڕەوا نییە بۆیە سەرجەمیان دەسڕینەوە. تکایە لەبیرت بێت کە ویکیپیدیا زەویی فڕێدانی شتە ھەڕەمەکییەکان نییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٠، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

٩٢ پەڕەی ڕەوانەکەرت دروست کردبوو! سەرجەمیانم سڕییەوە. تکایە پەڕەی لەو جۆرە دروست مەکەوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٧، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
🥺😥 باش 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٩:٥١، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیارەکەت

دەمباش Sakura emad، ئەوێ شوێنی وتووێژی گشتی نییە. سەبارەت بەو پرسیارەی کە لەوێ کردت، مەبەستم ڕوونە. وتم پێویست ناکات ئەم ھەموو بەشە دروست بکەیت. دەتوانی بە یەک یان دوو پەرەگراف داواکەت بنووسیت و پێشکەشی بکەیت. بۆ ئەوەشی وتم ئێمە زانیاریی تەواومان لایە، مەبەستم بەشدارییەکانت بوو نەک زانیاریی کەسی. بڕوانە ئەو بەستەرانەی داواکەی خۆت. بە بینینی لۆگەکانت و ئەوەندەی دەسەڵاتمان ھەبێت دەتوانین ھەڵت بسەنگێنین، و مافەکەت دەدرێتێ یانیش ناتدرێتێ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٤، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سوپاس ئارام-سان بەڵام من ئەمەوێ لەکاتی داواکاری تەواوی مەبەستی خۆم روون کەمەوە و بەشێوەیەکی ئازاد بتوانم بیرورای خۆم بنووسم لەسەر ئەوەی بۆچی پێویستم بەم مافە ھەیە و چۆن تێگەیشتووم و ھۆکارم چییە، دوبارە سوپاس بۆ ئەو کاتەی بۆمنت تەرخان کرد لە ھەڵسانگاندن و پێداچووونەوە من بەرزی دەنرخێنم 🥰 | - 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢١:٢٦، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیاری سڕینەوە بۆ پەیمانگای سی ئای ئێس (ھەولێر)

 

وتاری پەیمانگای سی ئای ئێس (ھەولێر) پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە. تاگی پێشنیاری سڕینەوە کە لەسەر وتارەکە داندراوە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی.

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. سەرچیا‏١٦:٣٣، ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

تاگەکە لابرا بەپێی سیاسەتەکانی ⇐وپ:سپ 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٦:٤٩، ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ویکیپڕۆژەی ژنان لەناو سوور و سەوز

دەمباش Sakura emad,

نەورۆزت پیرۆز! لە ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵیش بەشداریی باش لەم ویکیپڕۆژەیە کراوە، بینیم پیشتر لە خۆڵەپەتانێکەت ئامادەکاریت دەکرد بۆ درووستکردنی پەڕەکەی، جا ئەگەر بەفەرمی پەڕەیەکی تایبەتی بۆ بکەیتەوە ئەوا زۆر باشدەبێت. لەلایەکی دیکەشەوە وتاری هەڵبژێردراو و باشی ژنانمان هەیە بۆیە دەشێت پڕۆژەی ژنان لەناو سەوزیش بکەینەوە. هەردوو پڕۆژە دەکرێنە ئامار و لە یوزەرگووپی کوردی دادەنرێن. Kushared (لێدوان) ‏٠٧:٥٥، ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو بەڕێز @Kushared: جەژنتان پیرۆز بێت، زۆر خۆشحال بووم ئەم ماوەیە بەشداریەکی فراوانت کرد لە ناساندنی ئافرەتانی جیھان لە ویکی سۆرانی، بەڵی من سەرەتا بە تەنھا بووم وە بەھۆی چەن رووداوێک نەمتوانی پرۆژەکە تەواو بکەم ئێستا ئامادەکاریەکی بچووکم کردووە تکایە سەیرێکی بکە سوپاس — 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٢:٠٩، ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس. دەستت خۆشبێت، منیش مەبەستم ئەوەیە تەنیا بیگوازەوە بۆ ویکیپیدیا:ویکیپڕۆژەی ژنان لەناو سوور بۆئەوەی دەستکارییەکە بەوەی تۆ هەژمار بکرێت، ئینجا من لەم ڕۆژانە کاری لێ دەکەم و پەڕەکانی دیکەی بۆ درووست دەکەم. Kushared (لێدوان) ‏١٢:١٤، ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا Projected 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٢:٢٠، ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو، من تێناگەم کاری ئەم پڕۆژەیە چییە؟! بۆچی ھەر وتارێکی ژن بیندرا، یەکسەر پەڕەی وتووێژەکەی دەخەنە نێو پۆلەکانی تایبەت بەم پڕۆژەیە؟ گەر ئەم پڕۆژەیە بۆ کۆکردنەوەی وتارەکانی ژنەکانە، ئەوا خۆمان پۆل:دەروازەی ژن/وتارە پەیوەندیدارەکانمان ھەیە و زۆریش باشترە. گەر مەبەستێکی تریش ھەیە، ئەوا حەز دەکەم بیزانم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٦، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک ئارام ئەمە بەکاردێت بۆ وەرگرتنی داتای ساڵانە، وەک لەسەرەوەش باسم کردووە دەکرێتە یەکێک لە چالاکییەکانی یوزەرگرووپی کوردی. بۆ وتارەکانی پڕۆژەی مۆسیقاش هەمان شت کراوە و لە وتووێژ داڕێژەکە دانراوە کەکاری پۆلەکە دەکات. Kushared (لێدوان) ‏١٤:٥٠، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
باشە، قسەم لەسەر ئەم وتارانە نییە وا تازە دروستی دەکەن و دەیخەنە نێو پۆلەکانی ئەم پڕۆژەیە، بەس وتارگەلێکی وا ھەیە کە ساڵانێکە دروستکراون، ھیچ پەیوەندییەکیان بەم پڕۆژەوە نییە و بەبێ ھیچ ھۆکارێکیش بە پۆلەکانی ئەم پڕۆژەیە زیاد کراون. بۆ نموونە چۆپی فەتاح لە ٢٠٠٨ دروست کراوە (و زۆری تریش ھەن)؛ چ پەیوەندییەکی بەم پڕۆژەوە ھەیە؟ خۆی دەبێت ئەم پڕۆژە بۆ ئەو وتارانە بێت کە پێشنیار دەکرێن دروست بکرێن و لە پڕۆژەکە بەستەرێکیان پێ دەدرێت و دەبێتە سوور. ئیتر کەسێک دێت و دروستی دەکات. مەبەست لە ژنان لەناو سوور ئەمەیە نەک ھەر ژنێکمان بینی، بیخەینە نێو پۆلەکانی ئەم پڕۆژەیە. گەر وەک ئێستای بێت، کەواتە ئەم پڕۆژەیە کەڵکێکی وای نییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٧، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Aram: ئارام ئەم شتە ڕاستە کە پرۆژەکە بۆ شینکردنی بەستەرە سوورەکانی تایبەت بە ژنەکانە، وە کەسێکیش دروستیان ئەکات ئەیان کات بە شین، بەڵام ئێمە دوو تاگمان ھەیە یەکیان ئەو وتارانەی لە ٢٠٢١ دروستکراون و کراون بە شین ئەوا ئەخرێنەپۆلی وتارەکانی ساڵی ٢٠٢١ لە پرۆژەی ژنان لەناو سوور، بەڵام ھەر وتارێکی تر کە تایبەت بێ بە ژنان من خستومەتە پۆل: گشت وتارەکانی پڕۆژەی ژنان لەناو سوور. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٤٨، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئاخر منیش دەزانم مەبەستەکە چییە بۆیە ھاتوومە و بە سەرسووڕمانەوە پرسیارم کردووە کە کاری ئەم پڕۆژەیە چییە. من کێشەم لەگەڵ ئەو پۆلانەی وا ساڵەکەیان لەگەڵە نییە ھەرچەندە ئەبێ وردتر کار لەسەر پڕۆژەکەش بکرێت وەک لە ناوەکەی دیارە، بەڵام ئەوە ھیچ جێی قەبوڵکردن نییە ھەر ژنێکتان بینی، ملی وتووێژەکەی بگرن و بیخەنە نێو پۆل:گشت پەڕەکانی پڕۆژەی ژنان لەناو سوور؛ نە کاری پڕۆژەکە ئەمەیە، و نە جێگەی پەسەندکردنیشە چونکە وەک وتم ئێمە خۆمان پۆل:دەروازەی ژن/وتارە پەیوەندیدارەکانمان ھەیە (کە ڕاستەوخۆش بەستەر بە وتارەکان دەدات نەک پەڕەی وتووێژەکانیان) و ئیتر چ پێویست دەکات بچین پەڕەی وتووێژەکانیشان بخەینە نێو ئەو پۆلەوە؟! ئەو پۆلە دەبێت تەنیا بۆ ئەو وتارانە بن وا بەستەرێکی سووریان لە پڕۆژەکەوە پێ دەدرێت. واتە ئەو وتارە نوێیانەی کە ھێشتا دروست نەکراون. ئیتر نازانم، دەبێت قسەکانم ڕوون بن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣١، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ ئەوەیان ڕاستە، نابێت ئەو وتارانە پێش ڕاگەیاندنی پڕۆژەکە بخرێنە ناوییەوە Kushared (لێدوان) ‏١٢:٢١، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پەڕگە

ئایا ئەو پەڕگانەی باریان دەکەن چ جۆرە ناوێکیان بۆ دادەنێن. مەبەستم ئەوەیە بە کوردی یان بە ئینگلیزی ناوی شتەکە دەنوسن. مامۆستا (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @مامۆستا: سوپاس بۆ پرسیارکردن خۆشحال بوم، لەراستیدا ئەتوانیت بە کوردی یان ئینگلیزی بینووسیت کێشەی نییە بۆ نمونە سەیری ئەم پەڕگانەی خوارەوە بکە
ئینگلیزی:
کوردی:

وە بۆ مەسەلەی بارکردن ئەمەوێ ھەواڵی ئەوەت پێ بدەم بەم زوانە پڕۆژەی داواکاری پەڕگە دەخرێتە کار کە ھەموو بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا ئازادن لەوەی ئەو پەڕگەیەی ئەیانەوێ بیھێنە ناو ویکیپیدیا لەژێر مۆڵەتنامە نێودەوڵەتییەکان پێش پڕۆژەکە گەر پەڕگەیەکت ھەیە ئەتوانی لێرە دایبنێی بەچاوان. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٦:٠١، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەست خۆش. بەڵام دەتوانی بۆ ئەوەی وێنەیەک کۆپی ڕایتی نەمێنێ لە تلیگرام بۆ سەیڤید مەسیجی بنێری و دواتر وێنەکە دابەزێنی بەم شێوەیە کۆپی ڕایتی لەسەر لادەچی. من بۆ چەند وێنەیەک تاقیم کردۆتەوە. سوپاس مامۆستا (لێدوان) ‏١٨:٠٩، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@مامۆستا: سوپاس بەڵأم یاسای مافی لەبەرگرتنەوە بەم شێوەیە کارناکات ئەگەر ھەر بەرھەمێک لە ھەر شوێنێک بھێنیت ئەوا پێویستە مۆڵەتنامەکەیت لابێت یان لەژێر مۆڵەتنامە نێودەوڵەتییەکان کاری پێ بکەیت تەنھا بۆ بەرھەمێک نەبێت کە لەژێر پاوانی گشتیە و ئەتوانرێ ئازادانە مامەڵەی پێ بکرێت. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٨:٢٩، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو خوشکی بەڕێز. ئایا ئەو پەڕگانەی باریان دەکەن چ پۆلێکیان بۆ دادەنێن واتا وێنەی کەسایەتی دەنوسن چی وە هەروەها مامۆستا (لێدوان) ‏١٥:٤٦، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئامادەکاری بۆ گوندەکانی باشوری کوردستان

سڵاو بەرێز @Muhamad khtab sarmamy: ئەم لێدوانە تایبەتە بە تۆ تکایە با لێرە تاوتوێی گوندەکان بکەین.

ئەو کەرستانەی پێویستمان دەبێت من لێرە ئاماژەی پێدەدەم پێش ئەوەی دەست بە کاری گوندەکان بکەین چونکە پێویستمان دەبن.

سەرەتا تکایە بڕوانە پێنج کۆلەکە کە بەشێکی کورت و پوختە لە سیاسەتەکان و ڕێساکانی ویکیپیدیا.

پێویستیەکانی وتار

بۆ نوسینی وتارێک لەسەر شێوازی ستانداردی ویکیپیدیا ئەینوسین کە بە کورتی

وا باشترە وتارەکەت وێنەشی تێدا بێت کە لەسەر گوندەکانە وێنەکە خۆی ئەبێتە سەرچاوەیەک بۆ بوونی گوندەکە @Muhamad khtab sarmamy:=== دەروازەکان === دواتر ئێمە پێویستمان بە دەروازەیە ھەر وتارێک دەروازەیەک یان زیاتر لە دەروازەیەکی تایبەتی خۆی ھەیە بۆ بینینی دەروازەکان: دەروازەکان بە ڕێکخستنەوە، گشت دەروازەکان

سوپاس — 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٧:٠٨، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سلاو زۆر سوپاس بۆ گرینگی پیدانم بە س من ناتوانم پەریک درووست کەم بۆ گوندەکم لەبەر ئەوە ناوی لە پۆل: گوندەکانی کوردستانی باشوور نییە گەر تەنھا بتوانی ناوی گوندەم لە پۆلکە زیاد بکەیت من دەتوانم راستی بکەمەوە سوپاس

Muhamad khtab sarmamy (لێدوان) ‏١٨:١٧، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

گوندەکە م ناوی {بشار} ە

Muhamad khtab sarmamy (لێدوان) ‏١٨:١٨، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێز محمد زیادکردنی بۆ پۆلی گوندەکانی باشور بەم دوو شێوەیە ئەکرێ
یەکەم: [[پۆل:گوندەکانی باشوری کوردستان]] لەناو بابەتەکەت زیاد ئەکەیت

دووەم: یان بەم شێوەیە ئەتوانی زیادی بکەی کە لەم وێنانە دامناوە: بە کۆمپیوتەر

سوپاس تکایە گەر ھەر پرسیارێکت ھەیە بەبێ دودڵی بیکە — 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٣٤، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

باشە سوپاس بۆ زانیارەییە کانت ئیستا چۆن دەست پێ بکەم بۆ پەرکە Muhamad khtab sarmamy (لێدوان) ‏١٨:٢٠، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەرێز @Muhamad khtab sarmamy: ئایا ئەوانەی لەسەرەوە باسم کرد سوودی ھەبوو چونکە بەبەکارھێنانی ئەوانەی سەرەوە ئەتوانی گوندەکە دروست بکەیت 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:١٦، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وۆرکشۆپی ویکیمیدیا

دەمباش Sakura emad,

لە ماوەی پێشوودا، ئاگادارییەکمان بڵاوکردەوە لە سازدانی وۆرکشۆپێک بۆ ویکیپیدیای کوردی سۆرانی و کورمانجی. لە ئێستادا بەرەوپێشچوونی نوێ لەسەر بابەتەکە هەیە، بڕیارە لە ٩ی نیسان (مانگی داهاتوو) یەکەم وۆرکشۆپ دەربارەی ویکیدراوە (Wikidata) بکرێتەوە، لە ئێستاوە دەتوانن خۆتان ناونووس بکەن و چەند زووش بیکەن باشترە چونکە کورسییەکان سنووردارن، تا ئێستا دوو دانە وۆرکشۆپ کاتەکانیان دیاریی کراوە، لەداهاتوودا زیاتریش دەکرێتەوە لەهەمان لاپەڕەدا. وۆرشکۆپەکە بە زمانی ئینگلیزی دەبێت، کارئاسانیش دەکرێت بۆ ئەوانەی لە بەشێکی بابەتەکان حاڵی نابن و بۆیان دەکرێتە کوردی. ئەگەر بڕیاری بەشداربوونتان دا، واباشترە بە کۆمپیوتەرەوە بەشداری بکەیت، چونکە کارەکانی وۆرکشۆپەکە بە مۆبایل زۆر دژوارە یانیش ناکرێت.

دەربارەی کاتی بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپەکەش ئەوا یەکەم دانەیان لە کاتژمێر (Friday, 9 April 2021 16:30 to 18:00 (UTC)) هاوتایە لەگەڵ ٧:٣٠ ئێوارە بەکاتی هەولێر، تکایە گووگڵ بەکاربهێنن ئەگەر کاتی ناوچەکەتان جیاوازە. هەر پرسیارێکتان هەبوو ئەوا خۆشحاڵ دەبم. Kushared (لێدوان) ‏٠٩:١٣، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار

سڵاوت لێبێت بەڕێز ساکورا، چۆن ئێوە لەمێژە بارکەرن من پرسیارێکم ھەیە لەبارەی بارکردنی وێنەدا، ئایا ئەو بەشانە ھەر دەبێ بە کوردی پڕ وەبن یان دەشتوانین بە ئینگلیزی پڕی وەکێین؟

تێبینی

هیچ تێبینییەک نەنووسراوە.

ژێدەر

هیچ ژێدەرێک نەنووسراوە. تکایە ئەم لاپەڕە دەستکاری بکەن و ژێدەرەکەی بنووسن.

ڕێکەوت
بەدیھێنەر

هیچ زانیارییەک سەبارەت بە بەدیھێنەری ئەم وێنەیە لە بەر دەستدا نییە.

مۆڵەتنامە
(بۆ کەڵک وەرگرتن لە جێگای تر)

چاو لە خوارەوە بکەن.

☀️AGH☀️  (لێدوان) ‏١٣:٤٧، ٣١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو بەڕێز @Ahrirrr: سان، ئێمە خۆمان لە ویکی سۆرانین، وا باشترە کوردی بێت و بەکوردی پڕبکرێنەوە، تکایە گەر ھەر پرسیارێکی ترت ھەیە بیکە خۆشحال ئەبم 🥰 — 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٠٣، ٣١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

قوربانت خاتوو ساکورا، زۆر سپاس، بەچاوان 😊🌹 ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٦:٤٦، ٣١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکارییەکان بۆ بەسەرداچوونەوەی دەستکارییەکان

دەمباش Sakura emad، سپاس بۆ سەرجەم ھەوڵەکانت! ویستم پێت بڵێم کە وپ:دبپد تەنیا بۆ وتارەکان دروست کراوە، و زیاتریش بۆ پێداچوونەوە بۆ گۆڕانکارییە ھەڵواسراوەکان. تا حەدێک ئەمەیان قەیناکە، بەڵام نابێت بۆ جگە لە وتارەکان لەوێ داوای بەسەرداچوونەوە بۆ بۆشاییناوەکانی تر بکرێت. بەھەرحاڵ، بەسەرداچوونەوەم بۆ ھەموویان کرد، بەس لە داواکارییەکانت وتوومە نەکرا بەو ھۆکارانەی کە نووسیومن. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٤، ٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

خاڵبەندی و «ی»ی پەیوەندی

سڵاو، لە ھەندێک لە وتارەکانات خاڵبەندی باش ڕەچاونەکراوە. بۆ نموونە، لە کۆتاییی زۆر ڕستە خاڵ (.) دانەنراوە. تکایە باشتر کار لەسەر ئەم ھێمایانە بکەن. شتێکی دیکەش کە کێشەیە، نەنووسینی «ی»ی پەیوەندییە لە ھەندێک شوێن، بەتایبەت لەو وشانەی کۆتایییان بە پیتی «ی» ھاتووە. بۆ نموونە توندوتیژیی خێزانی (توندوتیژی + ی + خێزانی) دروستە نەک توندوتیژی خێزانی. سەرچیا‏١٣:٢٤، ٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆ جاری داھاتوو ھەوڵێکی باشتر ئەدەم زۆر سوپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٤٦، ٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
دەوروبەری مانگێگ لەمەوبەر تێبینیم بۆ نووسین لەسەر خاڵبەندی، بەتایبەت دانانی خاڵ لە کۆتاییی ڕستەکان. ئەو تێبینییانە دەنووسین بۆ ئەوەیە لە وتارەکانی دواترتان لەبەرچاوی بگرن. لەو وتارە نوێیەتان ھەمان ھەڵە دەبینرێ، ئەوە جگە لە ھەندێک ھەڵەی زمانەوانی. ھیوادارم بەجددی تێبینییەکان وەربگرن و وتارەکان باشتر بکەن. سەرچیا‏١٨:١٢، ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Serchia: سان من قسەکەرێکی Nativeی کوردی نیم تکایە ئارامگرتنی ئێوە لەسەر باشتربوونم بەرز دەنرخێنم —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:١٧، ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
و بەرێز سەرچیا ئەمە وەک ڕەخنە ئاراستەی بەڕێزتان ئەکەم بمبورن، ئێوە لە کاتی گواستنەوە پێویستە سەیری "چی بەستەری داوە بە ئێرە" بکەن بۆ نمونە لە کاتی گواستنەوەکەت گرنگیت بەم بەشە نەداوە و گواستنەوە بەبێ رەوانەکاریش وایکردووە ئەو وتارانەی بەستەریان بە ناوە کۆنەکە داوە بشکێن، ئەمەش وادەکات وتارەکانی ناوەوەی ویکیپیدیا کوالێتیی بەستەردان لەدەست بدەن کە زۆر یارمەتی دەرە خوێنەرانی ویکیپیدیا بمبورن پێویست بوو ئەمە بڵێم زۆر سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٢٨، ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

—— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٣٢، ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

تەقریبەن یاساکانی خاڵبەندی لە زۆربەی زمانەکان وەک یەکن، بۆ کوردی و ئینگلیزی جیاوازییەکی وای نییە. لە ھەردووکیان دەبێت لە کۆتایی ڕستەکان خاڵ دابنێیت. ئەگەر ئەم یاسایانە باش نازانیت، بڕوانە پەڕەی خاڵبەندی. سەرچیا‏٠٩:١٥، ١٧ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سوپاس بەرێز @Serchia: وادەکەم —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٢٠، ١٧ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ!

  نیشانی تایبەتی
سڵاو ویستم لەبەر خاتری بەشدارییە بەکەڵکانەت، ئەو نیشانەت پێشکێش کەم:) ماندوو نەبیت. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٥:٤٤، ١٧ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئۆھ زۆر سوپاس نیشانەکەت Courage ی بەرز کردمەوە و دڵخۆشتری کردم —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:١٣، ١٧ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار

سڵاو پرسیارێکم لێتان بوو ئایا ئەم وتارە تانە لە ڕۆوی ویکی گەلێکی تر نووسیوە؟ DK2 (لێدوان) ‏١٨:٠٠، ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم کاتەت باش @Danial2703kurdistan: سان، کامە وتارانە داوا دەکەم ئەم وتارانە دەست نیشان بکەیت کە مەبەست لێیەتی سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٠٢، ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
چونکە ئەمە وتارەکانمە و زۆرن و ھەر بەشێک بە شێوازێک نوسراوە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٠٣، ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وتاری گوۆ زۆنگسون. DK2 (لێدوان) ‏١٨:٠٥، ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

لێرەوە En:Guo_Zongxun ھاتووە، سوپاس بۆ بیرخستنەوە —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:١٤، ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نێوی وتار

دەمباش Sakura emad, هیوادارم باش بی. ساکورای ئازیز نێوی ئەو دوو وتارە هەڵەیە: سیاۆ جیا و تای و. دەتوانی بیانکەیە سیائۆ جیا و تای ئو (هەڵبەت پێشم وایە ئوو دروستە) Keenîî (لێدوان) ‏٢٣:٣١، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Keenîî: سان ڕاستە پێچەوانەی سیستەمی زمانی کوردیە بەلام ناوە چینیە ڕەسەنە ئاوا ئەنوسرا بۆیە وا نوسیم. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٥٠، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێوبەری

سڵاو خاتوو ساکورا، ویستم وەک پێشتیارێک پێتان بڵێم کە بۆچی ئێستا کە ئاوا بەشداری باش و گرنگتان ھەبووە، بۆچی خۆ بە بەڕێوبەری کاندید ناکەن؟ ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٠٩:٥١، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆ مافی ویکیپیدیا:بەڕێوەبەران پێم وایە ھێشتا شیاوی مافەکە نیم. لەبەر ئەوەیە ھیچم نەکردووە زۆر سوپاس بۆ خەمخۆریت بۆ ویکیپیدیای کوردی —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٠٦، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەڵەی وەرگێڕان

@Sakura emad: سەبارەت بەم وتارە. لە ویکیی ئینگلیزی (movements) ھاتووە و تۆ بە چالاکوانان وەرت گێڕاوە. ئەوە ھەڵەیەکی زەقە و وا دەکات خوێنەر لە وتارەکە نەگات. تکایە باشتر سەرنج بدەن و ئەگەر واتای چەمکەکانی بابەتێک نازانن وەرگێڕانی بۆ مەکەن. سەرچیا‏١١:٥٠، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

جوڵانەوەیە یان چالاکوانی جوڵانەوەیەک. @Serchia: سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوە —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٥٠، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
خۆشحال دەبم ئەگەر ئێوەش ئاگاداری بەستەرەکان بن و بەوریایەوە چالاکییەکان بکەن. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٥٢، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کە ئەو تێبینییانەت بۆ دەنووسم لە دژایەتییەوە نییە تا ھەموو جارێک بەوە وەڵام بدەنەوە بڵێن ئێوەش ئەو شتە بکەن. ھەڵەکان دیارن و پێویستە دووبارە نەبنەوە. گەر کێشەی بەستەریش دروست ببێت زۆربەی لەبەرەوەیە کە بەکارھێنەرێک ناوی ھەڵەی لە وتارەکەی ناوە، ڕوونە خەتاکان لە کێیەوەن. سەرچیا‏١٦:٠٠، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بمبورە کە بە رەقی مامەلە دەکەم، من ھەڵە دەکەم بەڵام ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت تۆ ھەڵەیەکی تر بکەیت، من ڕووی رەخنەکانم لەتۆ لە بەستەر شکاندنە چەنجاری تریش ڕەخنەم گرتووە، وە بمبورن ھۆکاری قسە ڕەقیم سترێس و خەمۆکیە، کە لە پەڕەی بەکارھێنەریم ئاماژەم پێکردووە، ھەرچۆنێک بێت من قبوڵمە کە ھەڵە دەکەم و ھەوڵ دەدەم دوبارەی نەکەمەوە بەڵام ڕەخنەی من لەوە دایە دوای ئاگادارکردنەوەش ئێوە ھەنێک جار قسەکانم پشتگوێ ئەخەن، —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:١٩، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستبەجێ بوەستە!

دەمباش Sakura emad،  - تکایە دەستبەجێ بوەستە لە گۆڕینی ناوی پۆلەکان بەو شێوەیە! دوایین گۆڕانکارییەکانت بەو بەشدارییانە پڕ کردەوە! پێشتریش وتم کە گەر نیازی وەها دەستکارییەکت هەبوو، داوای ماف بکە تا دوایین گۆڕانکارییەکان نەشێوێت. دووبارە پێت دەڵێم بوەستە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٨، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

من پێشوو تریش لەسەر ئەوە قسەم لەگەل کردوویت کە ژێر پۆلەکان پێویستە بگوازیتەوە بەڵام وا دیارە ژێر پۆلی زۆر ھەن بەڕێزتان نەتان گواستۆتەوە[1]، ھەرچۆنێک بێت پێشوو تر من داوای مافم لە بەڕێزتان کردووە و بەمەرجی ئەوەی سنووردار نەبێت و بتوانم چالاکییەکانی ویکیپدییای پێ بکەم[2]، ئەمە جگە لەوەی جارێکی تریش وتوومە بۆ چالاکییەکانی خۆم لە ویکیپیدیا داوای ھەژمار دەکەم[3]، لەسەروو ئەمانەش ئاگام لە دواین گۆرانکارییەکانی ویکیپیدیا ھەیە و ئاگاداری چالاکی کەسانی ترم سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:١١، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بیرخستنەوە ← @Aram: —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٤٥، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
من خۆم بە ئەنقەست ڕەوانەکەر جێدەهێڵم تا بزانرێت پۆلەکە گواستراوەتەوە. پاشان شتەکە ھێندە گەورە نییە تا بڵێین وەڵا لەدەستمان دەچن گەر ھەر لەم چرکە نەیانکەین. جارێ تووڵامراز خۆی نوێیان دەکاتەوە. سەبارەت بە مافەکەش ئەوەی تۆ دەتەوێت، دەبێت بەتایبەتی دانەیەکت بۆ دروست بکەین ھا! سیستەم خۆی ئەوەندە دەسەڵاتی داوەتە ئێمەش! وتم کە گەر بۆ نموونە ڕۆژێک خەریکی ئەو جۆرە کارە دووپاتانە بیت کە دەبنە ھۆی شێواندنی پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان، ئەوا بۆماوەی ٢٤ سەعات دەتدەمێ تا ئەو کارانەی پێ بکەیت یان ھەفتەیەک یان ھەرچەند خۆت بتەوێت، و ھەرکات ویستت لایبەیت، داوام لێ بکەوە. بەڵێ، کە نابێت ھەژماری تر دروست بکرێت؛ ھەرکەسەو ھەژمارێک. پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان شێواوە؛ چۆن ئاگات لێیەتی؟! حەز ناکەم وا بڵێم بەڵام جاری داھاتوو، ئاوا ئەو جۆرە دەستکارییە دووپاتانە بەو شێوەیە بکەیت، ڕەنگە ناچاری بەربەستی کاتی یان سنووردارکردنت بم. داوای ماف بکە و با دۆخەکە لە کەسمان ئاڵۆزتر نەبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٠٧، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
داوای لێبوردن ئەکەم @Aram:، ئەزانم تۆماری چالاکییەکانی ویکیپیدیام شێواندووە، تکایە بۆ ماوەیەک کە زیاترە لە ھەفتەیەک مافێکم پێ بدە تا ئەم کارانەی پێ بکەم سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:٤٧، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا بۆ ماوەی یەک حەفتە. بڕوانە ویکیپیدیا:زڕبۆت. تکایە جگە لەو دەستکارییە زۆر و دووپاتانە دەستکاریی تر مەکە وەک دروستکردنی وتار یان لێدواندان. ھەرکاتێک ویستت مافەکەت لێ بستێنمەوە و بگەڕێیتەوە بۆ بەشدارییە ئاسایییەکانی پێشووت، پەیامێکم بۆ بنێرە. سپاس ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥٥، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز ئارام ھیچ روونکردنەوەیەکی گونجاوم نەبینی لەسەر زربۆت لە ویکیپیدیای کوردی. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٢٧، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەر خۆی زانیارییەکی کەمی لەسەرە. دەتوانیت ھەر لەو پەڕەی سەرەوە، بڕوانیتە زمانەکانی تر و بۆ ئینگلیزی یان ھەر زمانێک کە تێی بگەیت وەری بگێڕیت. لە ئینگلیزییەکەش شتێکی کەمی لەسەرە. بڕوانە ئێرە. بەس پێویست ناکات کاتی خۆتی پێوە بکوژیت. ئەوەندەی لەسەری پێتم وت بەسە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٣، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵام من زانیاریم لەسەر بەکارھێنانی نییە، وە ئەو چالاکیانەی ئێستا دوبارە کردم لە تۆماری ویکی بەدیار کەوت واتای ئەوەیە مافەکە بەکارنەھاتووە لەلای من —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٤٤، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
چوومە ویکیەکانی وەک ئیسپانی و ئیتاڵی بەڵام شتێکی وام نەدۆزیەوە کە من تێبگەیەنێت چۆن بەکاری بێنم. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٤٥، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کەواتە شێوازی بەکارھێنانی چۆنە @Aram: ؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٠٧، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز ئارام من کەوایە داوای مافی بۆت ئەکەم. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١٢، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکاری

سڵاو ساکورا گیان، تکایە گەر دەتوانی لەسەر ویکیپیدیای کوردی «ئەو وێنەیە» دامەزرێنە، زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٢٠، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ببورە بۆ دواکەوتن @Ahrir:   کرا —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٣٦، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بڕوانە —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٣٨، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

گەلێک سوپاس خاتوو گیان. AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٣٩، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دووک یی چێن بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا

 

ئەگەر ئەمە یەکەمین وتارە کە نووسیوتە، لەوانەیە پێویست بکات ئەم پەڕەیە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە نووسینەوەی وتار شارەزا بیت.

لەوانەیە پێویست بکات جادووگەری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.

تاگێک لەسەر دووک یی چێن داندراوە کە داوای سڕینەوەی وتارەکە دەکات. ئەمە لەژێر پێوەری و١٠ی سڕینەوەی خێرا کراوە، چوونکە وادیارە وتارەکە دووبارەیە یان لەبەرگیراوەی وتارێکە کە پێشووتر سڕدراوەتەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:١٨، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

 

تاگێک لەسەر پۆل:براوەی براوەی خەڵاتی نوسەرە نێودەوڵەتیەکانی مان بوکەر داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

ھەڵەی ڕێنووسی

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. Şûşe وتووێژ ‏١٦:٣٦، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ!

  نیشانی ١٠،٠٠٠ دەستکاری
سڵاو پیرۆزە! ئەمڕۆ بە ١٠،٠٠٠ دەستکاری گەیشتیت بۆیە، ویستم زۆر بەشانازییەوە مەدالیای ١٠،٠٠٠ دەستکاریت پێ بدەم. سپاس بۆ خزمەتتان بە ویکی کوردی(سۆرانی). DK2 (لێدوان) ‏١٠:٤٩، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سوپاس بەڕێز @Danial2703kurdistan: ـ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:١٧، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ!

  نیشانی دیزاینەری گرافیک
سپاس و پێزانین بۆ بەڕێزت Namomir (لێدوان) ‏١٧:٥٢، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس بۆ ئێوە بەڕێز @Namomir: خۆشحاڵ بووم بە بەشداریەکانت لە ویکیپیدیا، بە بەشداری کردن و بەشداریەکانت یارمەتی پێشکەوتنی ویکپیدیا ئەدەن و وادەکات خوێنەران زانیارییەکی باشتریان دەست بکەوێت، بەردەوام بە سوپاس. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٥٦، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

My edit at قەزوان

Hello Sakura - first, my apologies that I am unable to write in Kurdish! I removed these two images as they show a species of Acer, not Pistacia atlantica. If you compare the leaves with File:Осенняя листва фисташки туполистной.jpg or File:Pistacia atlantica kz7.jpg, you can see they are completely different. And then see the similarity to File:Acer sempervirens kz02.jpg. Hope this helps! - MPF (لێدوان) ‏٢٣:٣٠، ٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

hello Dear i am thankful that you're personally here to explain about it, However i was just unsure about why you removed images without proper explanation and by the way if you can't explain it in kurdish you can always use english, —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٣٩، ٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  Reviewing...م —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٤٣، ٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
according to what i saw and felt, i believe your action was right   Done م—— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٠:٠٥، ٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
Again Thank you for explaning it @MPF: م—— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٠:٠٧، ٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
Many thanks! - MPF (لێدوان) ‏٠٠:٠٩، ٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ!

  نیشانی وەرگێڕ

سڵاو دەست خۆشیت لێدەکەم بۆ هەوڵ و ماندووبونەکانت. زیاتر لە چەند سەد وتارتان بۆ ویکی وەرگێڕان کردوووە. DK2 (لێدوان) ‏٠٨:١٥، ٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وتار

سڵاو خاتوون ساکورا چۆن‏ وتارێکی نوێ لەڕێگەی سندووقی دروستکردنی وتارەوە لە پەڕەی دەستپێک دروست کەم؟ DK2 (لێدوان) ‏١٥:٠٠، ٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو تکایە سەیری (ئەم ڤیدیۆیە بکە) لە ماڵپەری kapwi بەرزم کردۆتەوە Sakura emad (لێدوان) ‏١٥:١٤، ٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ڤیدیۆکە ناکرێتەوە.DK2 (لێدوان) ‏١٥:٣٣، ٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

تکایە لە کەموکوریم ببخشە لە فەیسبووکەوە بەرزم کردەوە سەیری (ئێرە بکە) سوپاس Sakura emad (لێدوان) ‏١٥:٥٩، ٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بیرخستنەوە ← @Danial2703kurdistan: لەلایەن Sakura emad (لێدوان) ‏١٦:٠٧، ٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دروستکردنی پۆلەکان

سڵاو، لەم ماوەیە زۆر پۆلتان دروست کردوون. ھەبوونی پۆلەکان بەشێکی گرنگن لە ویکیپیدیا، بەڵام پێویستە بەدروستی بکرێن. لە زۆرێک لە پۆلەکانت ھەڵەی وەرگێڕان و ناونان ھەیە. دەبێت زۆریان چاک بکەین و ئەوەش کاتێکی زۆرمان دەبات. زۆر جاری دیکەش گوتوومانە کە ڕێنمایییەکانی بەشی ڕێنووس بەباشی لەبارچاو بگرن. نموونەکان: پۆل:خانمەکتەرە ئەمرییکیەکانی فیلمی بێدەنگ. ئەمریکییەکانی دروستە. لەم ھەڵانە زۆر دەبینرێن، یان ئەوەتە پیتێکت نەنووسیوە. ئەمەش (سەدەی ٢١م) دەبێت بکرێتە: سەدەی ٢١ەم، یان ئەمەیان (کوردە تورکەکان) تا ئێستا لە شوێنێکت بیستووە بڵێن کوردە تورکەکان؟! وەرگێڕانی وشەبەوشە لە ئینگلیزییەوە مەکە. بۆ ئەوە دەکرێت بڵێین کوردانی تورکیا. ئێستا پێشنیاری من ئەوەیە ھیچ پۆلێکی دیکە دروست نەکەیت تا کێشەی ھەموو پۆلەکانی پێشووت چارەسەر دەبێت، پاشان بەوردی کار لەسەر ناوەکان بکە و ئەگەر تەواو دڵنیا نەبووی لە دروستی ناوێک، ئەوە پۆلەکە دروست مەکە. سەرچیا‏٠٠:١١، ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Serchia: پێشنیاری دروست نەکردنی پۆل بە واتای ڕاگرتنی %75 وتار دروستکردنم دێت لە ویکیپدیا ئەم پێشنیارە بەڕێزەوە وەردەگرم بەڵام وادیارە کارەکانم پەک دەخات. 1500 پۆلم ھەیە بەم زووانە بە 500 دواین پۆلەکانم دادەچمەوە و ڕێکیان دەخەم سوپاس. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٠:٢٠، ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوە واتای ئەوە نییە کە ڕێگری لە کارتان بکەین، بەڵام ناکرێت ئەو ھەموو ھەڵانە لە نووسین ھەبن. پۆلێک یان وتارێک گەر نووسینەکەی دروست نەبێت، نەبوونی باشترە. ئەم پۆلە (پۆل:گرووپە ھەڵگەراوەکان کە چالاکانە ناوچەکان کۆنتڕۆل ئەکەن) کە تازە دروستتان کردووە، ھەڵەی تێدان. ھەڵگەڕاوە نەک ھەڵگەراوە و دەکەن نەک ئەکەن. ڕێنووسی دروست یەکێکە لە گرنگترین شتەکان لە ویکیپیدیا. ئەم بابەتە بەجددی وەربگرن. سەرچیا‏١٠:٤٨، ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
جیاوازی لە نێوان ئەکەن وە دەکەن چییە؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:١٤، ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەکەن لە زمانی دەربڕین دەگوترێت و ستاندارد نییە. ھەردووک یەک مانایان ھەیە، بەڵام دەبێت لەسەر یەک شێواز بڕۆین. سەرچیا‏١١:٥٦، ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
Sakura emad، کاک سەرچیا ڕاست دەکات. ئەم پێوتنانەی ئێمە بە مانای سەرزەنشتکردنی ئێوە نایەت. تەنیا دەمانەوێت کارەکان بەدروستی بچنە پێشەوە. بۆ پۆلە ئەمریکییەکەی سەرەوە منیش دوێنێ لە دیسکۆرد ڕێک ئەمەم پێت وت کە چاکی بکەیت. بۆ ئەکەن و دەکەنیش قسەمان لەسەری کردووە. بڕوانە ئێرە. گەر تەنیا پەڕەکانی ویکیپیدیا:ڕێنووسی زمانی کوردی و ویکیپیدیا:خاڵبەندی بخوێنیتەوە، ئیتر ھەم تۆ لەم ئاگادارییانەی ئێمە ڕزگارت دەبێت و ھەم ئێمەش کات بەو کارانەوە ناکوژین و خەریکی کارەکانی ترمان دەبین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٤، ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

فێرکاری

سڵاو بەرێز ساکورا... من پێشتریش و ئێستاش تەنها دەستکاری بابەتەکانم کردووە و هەڵەو کەموکووڕیی یان کێشەی ڕێنووس هەبوبێ چاکم کردووە. .

بەڵام ئەوەی ئەمەوێ فێربم یان یارمەتیم بەیت گەر کاتت هەبوو چۆنیەتی نووسینی بابەتی نوێیە لە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی بۆ نمونە من تەنها لە ئینگلیزی تێ ئەگەم بابەتەکانی ئێرە زیاتر بە ئینگلیزی سەیر ئەکەم وە کاتێک کوردیەکەی ئەبینم گەر هەلەی تیابێ چاکی ئەکەم ، بەڵام پرسیارەکەم ئەوەیە کاتێ بابەتێک بە زۆۆربەی زمانەکان هەیە بەڵام بە کوردی نیە من چۆن بتوانم بە کوردی ئەو بابەتە کە دەقاودەق وەک ئینگلیزیەکەبێ وەربگێڕم یان پەڕەیەکی نوێی بۆ دروست کەم بە زمانی کوردی... تکایە فێرکاری بابەت نووسینم پێویستە چونکە نووسینی بابەت زۆۆۆر ئاڵۆزەو هەرچەند گەڕام هیچم دەست نەکەوت لەسەری!!

سوپاس بۆ هاوکاریکردنت GoRaN909 (لێدوان) ‏٢٢:٥٤، ٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێز @GoRaN909: زۆر سوپاس بۆ پرسیارکردن زۆر خۆشحاڵ بووم بێگومان ھەموو ئەوەی ئەیزانم لەسەر بابەت نوسین و ھەر شتێک پەیوەندیدار پێی تۆی لێ ئاگادار ئەکەمەوە، لە ئێستادا دەست ئەکەم بە ئامادەکردنی فێرکاریەکە تکایە کەمێک کاتم پێ بدە   In progress زۆر سوپاس Sakura emad (لێدوان) ‏٠٢:٠١، ٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو بەڕێز @GoRaN909: ئێستا فێرکارییەکە ئامادەیە تکایە بمبورە بۆ ئەوەی زۆر دواکەوت تکایە سەیرێکی (ئێرە بکە) ڕوونکردنەوەیەکی منە لەسەر چۆنیەتی نوسینی وتار لە ویکیپیدیای کوردی تکایە دوای خوێندنەوەت سەرەنج و تێبینی خۆتم پێ بدە لەسەری سوپاس. Sakura emad (لێدوان) ‏٠٨:٢٣، ٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەست و چاوت خۆشبێ و زۆر سوپاس ببورە ئەزێتم دایت ماڵت ئاوابێ ئێستا بەتەواوەتی فێربووم بەڵام بەداخەوە کە چەند کەسێکی نەخۆش بەبێ هۆکار کەوتونەتە دژایەتی من و دەستکاری بابەت و نووسینەکانی من ئەکەن و سەقەتی ئەکەن و زمان و دەستەواژەی ناوچەیی خۆی بەکاردێنێ کەوای لەمن کردووە چیتر تاقەتی بابەتم نەبێ لێرە... GoRaN909 (لێدوان) ‏١٥:١٠، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێز گۆران ئەگەر ھەر کێشەیەکت ھەیە تکایە پەیوەندی لەگەل بەڕێوەبەرێک بگرە بێگومان یارمەتیت ئەدەین، بەڵام وابزانم بەڕێزتان یەک باببەتان ھەیە لە ویکی سۆرانی ھیچ شەڕە دەستکارییەکیشمم لەسەر نەبینی بەپێی ئەوەی دۆزیمەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٥٣، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@GoRaN909: بیرخستنەوە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٠١، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نا بەرێز بابەتی خۆم نا هەر بابەتێکی تریش بێ دەستکاری بکەم و چاکسازی تیا بکەم کەسێک بەناوی سەرچیا ئەچێ دەستکاریەکانی من پووچەڵ ئەکاتەوە و ئەیکاتە هی شێوازی ناوچە سەقەتەکەی خۆی بو نمونە کوردی پەتی و دەوترێ یان ئەوترێ بەکاردێنین بەڵام ئەو بەشەرە ئەیکاتە دەگوترێ یان لەجیاتی بەڵێ ئەیکاتە بەرێ و زمانی ناوچەی خۆی بەکارەهێنێ و زانیاریەکانی کوردی ناوەندی تێک ئەدات لە بابەتی دۆم ـیشدا لەبەشی ووتوێژ سەیر بکە زیاتر تێ ئەگەیت GoRaN909 (لێدوان) ‏١٨:٣٢، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@GoRaN909: وا مەزانە کەس ئاگاداری قسەی و کارتان نییە لە ویکی. ئێرە وەک تۆڕی کۆمەڵایەتی نییە کە ھەر کەس بتوانێت بوختان و گاڵتە بە بەکارھێنەری دیکە بکات. ئەوەت زۆر لەسەر دەکەوێت کە دەڵێی کەسی نەخۆش یان ناوچەی سەقەت. نزیک دە ساڵە لێرەم تا بزانم چ دەستکارییەک دروست یان ھەڵەیە، بایی ئەوەندەشم خوێندووە کە بزانم ڕێنووسی دروستی کوردی چۆنە. کە چەندان ھەڵە لە نووسینت ھەیە، نازانم چۆن باسی ڕێنووس دەکەیت. بۆ بوختانەکەشت، ئەگەر لەو ھەزاران دەستکارییەی کردوومە، یەک دەستکارییت دۆزییەوە کە «بەڵێ»م کردبێت بە «بەرێ» ئەوە من واز لە ویکی دەھێنم. ئێستاش بانگی دوو بەڕێوەبەری دیکە دەکەم @Aram: و @Kushared: کە قسە لەم بابەتە بکەن. سەرچیا‏٢٠:٢٨، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Serchia: Just In case let you know کە ھەرکە لێدوانەکەم بۆ ھاتووە خەریکی لێکۆلینەوەم لە بابەتەکە و ئەمەوێ قسەی خۆمی تیا بکەم، و ئێستا خەریکی سەیرکردنی چالاکییەکانم وە ھەنێک کێشەی لایەنگریم لە دەستکارییەکانی بەڕێز گۆران بینی بەڵام جارێ ھیچ ناڵێم تا بەتەواوی چالاکییەکان ئەخوێنمەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٣١، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک @GoRaN909:، پێشەکی سوپاست دەکەم کە (بەپێی پەڕەی بەکارھێنەریت) لە ٢٠١٢ەوە بەشداریت لەم پڕۆژەیە کردووە، و پێم وا بێت زیاتر خەریکی چاککردنەوەی ھەڵەی ڕێنووسی و ڕێزمانیی پەڕەکانیت؛ ئەوە ھەواڵێکی خۆشە! سەبارەت بەم باسە، تکایەکم ھەیە کە بەرامبەر بەکارھێنەران لێکدانەوەمان باش بێت و لەکاتی وتووێژیش نەرم بین. ئاشکرایە کە ئێمە خاوەنی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا نین و ھەمووان دەتوانن دەستکاریی بکەن و باشتری بکەن. کاک سەرچیا وەک ھەموو ئەوانەی لێرەن خەمخۆری پرۆژەکەیە و ماوەیەکی زۆرە لێرە (لە ویکیپیدیا) ژیان بەسەر دەبات. کاک سەرچیا خۆی لەگەڵ بەکارھێنانی وشەی ناوچەیی نییە و خۆم تا ئێستا نەمبینیوە «بەڵێ»ی کردبێتە «بەرێ». بۆ مەسەلەی «دەوترێت» و «دەگوترێت» تا ئێستا نەمزانیوە قسەی لەسەر کرابێت، بەڵام من وەک خۆم «دەوترێت» پەسەند دەکەم چونکە ئاسانتر بێژە دەکرێت و وەک «دەگوترێت» زەخت ناخاتە سەر دەربڕینی وشەکە. ئێمە لێرە بەپێی کتێبەکان (بەتایبەت کتێبەکانی وەزارەتی پەروەردە) دەنووسین نەک شێوەزاری فڵان و فیسار، و ھەمووانیش دەبێت پابەند بن پێوەی. بۆ مەسەلەی وتاری دۆمیش، ڕاستییەکەی بە لای منەوە ئەو دوو ناوە (قەرەج دۆم رۆمایی و گەلی رۆمایی(قەرەج-دۆم)) پەسەند نین. ئەوەی یەکەمیان جگە لە کێشەی ڕێنووسییەکەی، بۆ من مانادار نییە و ئەوەی دووەمیش ڕوونکردنەوەی لەگەڵە کە ڕوونکردنەوە تەنیا لە حاڵەتی وتاری دووبارە پێویستە. بڕوانە ویکیپیدیا:پەڕەی ڕوونکردنەوە. باشە، با وای دانێین لە ناوی وتاری دۆم ھەم تۆ و ھەم سەرچیا ھەڵەن. بەکارھێنەر:Calak یەکێکە لەو بەکارھێنەرانەی کە لە ناونانی پەڕەکان ھەڵە ناکات. پۆلی سەرەکیی وتاری دۆم (پۆل:دۆم) ئەو دروستی کردووە. کەواتە دۆم کێشەی نییە. گەر ناوی تریش بۆ ئەم وتارە شک دەبەن، ئەوا دەتواندرێت بکرێتە ڕەوانەکەر بۆ وتارەکە و ئەم ھەرایەی ناوێت. لەسەرووی ھەموو شتێکیشەوە، تکایە با لەسەرخۆ وتووێژ بکەین و ڕەچاوی ڕێساکانی پەڕەی وتووێژ بکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤٤، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

جەنابت زۆر خۆت بە لێزان و شارەزا ئەزانی بەڵام لە هەڵەو قسەی هیچ زیاتر هیچت پێ نیەو بوختانیش نیە بۆیە خۆشت لە بابەتی من هەڵمەقورتێنە تۆ هەر ئەوەی کە وەرگێڕانی گۆگڵیشت سەقەت و خراپ کردووە کاتی خۆی لە گرووپێکی فەیسبووک بابەتێکم نوسی لەسەر ئەو دەستەواژەو هەڵانەی تۆ و هاوشێوەکانت زمانی نەتەوەیەکتان تێکداوە و ناشرین کردووە کاکی بەناو شارەزاو زمانزان بڵێ بزانم جەنابت کێشەت لەگەڵ شێوەی نوسینی من چیە و بۆ خۆت فەرزەکەیت کە ئەسڵەن من حسابت بۆ ناکەم و ئیهمالم کردووی تۆ لەهەموو شوینێ وەک مووی لووت دێیت و زیاتر خۆت ناشرین ئەکەی لەبەرچاوم لەکاتێکا من هەر ناشت ناسم و ناشمەوێ هیچ شتێکی تۆی لووتبەرز و خۆ بەزلزان ببینم و ببیستم بەهیچ شێوەیەک بۆیە پێتەڵێم خۆت لە دەستکاریکردن و سڕینەوەی بابەتەکانی من مەدە چونکە سەد جاریش دەستکاریان بکەیت من دوو سەد جار ئەیکەمەوە بەوەی راست و دروستە و زمانێکی پاراو و کوردییەکی پەتیە کە نەوەت لە سەدی کوردی سۆرانی پێی ئەنوسێ و لێی تێ ئەگات و ئاخاوتنی پێ ئەکا بۆ زانیاریشت کاتێ من لە ویکی پیدیا هەژمارم دروست کرد جەنابت هەر نەهاتبویتە ئێرەش بەس چیبکەم بەداخەوە نەمتوانی هەژمارە کۆنەکەم بدۆزمەوە و بەشداری پێ بکەمەوە ... وە چاکیش بزانە بەقەد ژمارەی قسەکەرانی کوردی من ووشە و ڕستە و دەقم وەرگێڕاوە لە هەموو بوارەکاندا بەجۆرێکیش کە کوردیەکم بەکارهێناوە جەنابت و هەموو کەسێکی کورد لێی تێبگا واتە راست و دروست و ڕەوان نەک زمان ناوچەیی.

داواکارم لەو بەرێزەی بەرێوەبەری بەشی کوردی ویکیە چیتر رێگە بەم کەسە نەدات ووتار و بابەتەکانی من دەستکاری بکات و بەشداری یەک پیتیش نەکا لەو بابەتەی من چاکسازیم تیا کردووە یان ئەیکەم لە داهاتوودا.

زۆر سوپاسی بەرێز ساکوراش ئەکەم کە ئەم بابەتەی گەیاندە دەستی بەرێوەبەران GoRaN909 (لێدوان) ‏٢٢:٢٤، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@GoRaN909: لە ویکیپیدیا پەڕەی ڕێنووس و خاڵبەندی دیارن و منیش دروستم نەکردوون، کەسێک لەوان بڕوانێت دەزانێت ڕێنووسی کێ دروستە. کە کاک ئارامیش ڕوونکردنەوەت پێ دەدات بەپێی سیاسەتەکان وتووێژ بکەی، کەمێک ڕێز بگرە. وەڵامی ئەو بێڕێزییەت بە بێڕێزی نادەمەوە. ئەوەی دەیڵێی ھەمووت لە مێژووی دەستکارییت دەمێنێتەوە و بەم شێوەیەش بەردەوام بیت ئەوە ڕوونە جێت لێرە نابێتەوە. تۆڕی کۆمەڵایەتی نییە کە ھەر کەس چی بوێت بیڵێت و پەیڕەوی سیاسەتەکان نەکات. سەرچیا‏٢٣:٠٢، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
لێدوانەکەی بەڕێز ئارام زۆر جوان ڕوونی کردۆتەوە،

تکایەکم ھەیە کە بەرامبەر بەکارھێنەران لێکدانەوەمان باش بێت و لەکاتی وتووێژیش نەرم بین. ئاشکرایە کە ئێمە خاوەنی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا نین و ھەمووان دەتوانن دەستکاریی بکەن و باشتری بکەن

تکا دەکەم ھێمنانە تر گفتوگۆ بکەن ھەردوولا، وە بەڕێز گۆران تکایە لێکداونەوەت باش بێت بەرامبەر بەڕێز سەرچیا و نابێت پێی بڵێێت خۆت ھەلمەقورتێنە، ئێرە شوێنێکی ئازادە کە ھەمووان ئەتوانن دەستکاری بکەن، گەر دەستکارییەکی ھەڵە ھەبێت پووچەل دەکرێتەوە و ڕاستەکەی لە شوێنی دادەنرێت، گەر کێشەیەک ھەبێت بەشێوەیەکی ئارام و لێک تێگەیشتووانە چارەسەری دەکەین، گەر خراپەکارییەک کرا لە دیوەخان سکالا تۆمار دەکرێت، بەھەموو شێوەیەک ڕێگەی باشتر ھەیە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی و کێشە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٣:٢٦، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کاتێ رێزت ئەگرم کە جەنابت ڕێزگر بوبیت و بە شێوەیەکت جوان قسەت کردبێ منیش بەو شێوەیەی خۆت وەڵامت ئەدەمەوە کە قسەت پێ کردووە هەمیشە قسەی هەق ڕەقە بۆیە تۆش وا لێکت داوەتەوە بێ ڕێزیە نەخێر تەنها وەڵامێکە پڕ بەپێستی خۆی و لەجێی سندان قوزەڵقورتە منیش پێتەڵێم ویکی موڵکی تۆ و هیچ کەسێک نیە تا بەدڵی خۆت چۆنت بوێ وا تێکی بدەیت و بیشێوێنیت ئەوەی جێی نابێتەوە لێرە تۆی نەک من پێشت هەزم ناکرێ ئەتوانی ئێرە جێبێڵی و چیتر وەڵام نەدەیتەوە وەک پێشتریش ووتم بەهیچ جۆرێک دەستکاری شتی من مەکەو تێکی مەدە من هەر ئەوەم کەهەم چی ڕاستبێ ئەوە ئەکەم تۆش ناتوانی ببیتە ڕێگر لەبەردەمم کاک ئارام خۆشی زۆر باش ئاگادارە کە سەرچاوەی کێشەکان و تێکدان و شێواندنی زمانی نەتەوەیەک لێرە کێیە.. وە سەلام GoRaN909 (لێدوان) ‏١٤:٠٦، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک @GoRaN909: ئێستا کاک سەرچیا لە ویکیپیدیا چ بێڕێزییەکی بە ئێوە کردووە؟ تکایە کێشەکانی دەرەوەی ویکیپیدیا مەھێننە نێو ویکی. ناکرێت ڕێگری لە بەکارھێنەر (جا بەڕێوەبەریش بێت) بکەین و بڵێین نابێت دەستکاری بەشدارییەکانی من بکەیت. لەسەرەوەش ئاماژەم بەوە دا کە کەس ناتوانێت خۆی بکاتە خاوەنی ویکیپیدیا و ناوەڕۆکەکەیشی جا بەکارھێنەری نوێ یان بەڕێوەبەر یانیش جیمی وەیڵز بێت. ئێمە کە لێرە بەشداری دەکەین لەژێر مۆڵەتنامەکانی CC BY-SA 3.0 و GFDL بەشداری دەکەین و ویکیپیدیاش مەرجی بەکارھێنانی ھەیە. تکایە با ئاوا ڕەق قسە نەکەین و چیی خراپت لە کاک سەرچیا بینیوە، فەرموو بە بەڵگەوە قسەی لەسەر بکە و ڕقی خۆتی بەسەردا مەڕێژە. تکایە چاوێک لە ئێرەش بکەن. من خراپییەکم لە کاک سەرچیا نەبینیوە و گەر ھەیە، فەرموو بە بەڵگەوە قسە بکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤١، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @GoRaN909: قسەی ڕەق ھەموو کاتێک ھەق نییە!، وە تۆ بۆ قسەکانت تەنھا دانەپاڵم بینی، بەبێ بەڵگەی دەست نیشان کراو، بزانە ئێرە ئازادە ھەموووان ئەتوانن دەستکاری بکەن، وە بۆ بەڕێز @Serchia: بەکارھێنەرێکی لەمێژینە و شارەزای بوارەکەیەتی و ئەزانێت چیدەکات، ئێرە لەژێر ئازادی[2] و سیستمی یەکدەنگی دامەزراوە بەمانای ئەوەیە کەس ناتوانێ بەکەس بڵێت ئەوە بکە، یان ئەوە مەکە مەگەر کۆمەڵگا سیاسەت و ڕێسایەکی بۆ دیاریکردبێت[1]، وە بەڕێزتان وتتان کە زۆر لەمێژەیە و پێش سەرچیا لێرەن، کەوایە ئێستا زۆر دڵنیام ئەزانیت من و بەڕێز ئارام پەنجەمان خستۆتە سەر چی، ئاماژە بەچی دەدەین، خۆت خەریکی چیدەکەیت، تکایە دوبارە بیربکەوە، ئێمە ئەمانەوێ ھەردووکتان لە پڕۆژەکە لەگەلمان بەشدار بن و ناکۆکی ڕوونەدات، ئاشتی و پێکەوە لەگەڵ یەک گونجان، کۆمەڵگایەکی سەلامەتر دروست بێت بۆ ناوەخۆی ویکی(بەکارھێنەران) وە ھەروەھا بۆ دەرەوەش (خوێنەرانی وویکی سۆرانی) سوپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٠٢، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک ئارام قسەی هەق هەمیشە ئاوایە ڕەقە و کەسی بەرامبەر بە بێ ڕێزی لێ ئەداتەوە کە وانیە و تەنیا ووتنی راستیەکانەو ڕووی راستی کەسەیە بۆیە کاردانەوەکانی ئەگۆرێت کاتێ هەقیقەتی خۆی ئەزانێ و هەڵەی پێ قبوڵ ناکڕێت کێشەی ئەو کەسەش ئەوەیە خاوەن کەسایەتیەکیە کە لەسەر ڕق و کینە و خۆفەرزکردن دروست بووە و خۆی لە هەموو کەسانی تری ئەم جیهانە پێ باشترە و هەردەم خۆی بەڕاست ئەزانێ و کەسانی تر بە هەڵە دائەنێت و بەچاوی کەم لە پرۆژە و کاری کەسانی تر ئەڕوانێت ئەو کەسە لەسەر پرۆژەی وەرگێڕانی گۆگڵ و یاری پەبجیش هەمان کاری کردووە و وەرگێڕان و ماندووبونی هەموو کەسە بەشداربوەکانی پرۆژەکەی بەکەم زانیوە و تەنها خۆی پێ تاکە کە لەهەمووشی هەڵەو خراپترە و بەهیچ جۆرێک بۆ کاری وەرگێڕان نایەت چونکە کەسی وەرگێڕ ئەبێ بەدوور بێ لەبەکارهێنانی ووشە و دەستەواژەی ناوچەیەکی دیاریکراو و ووشە گەلێک کە لەهیچ شوێنێکی کوردستان کەس لێی ناگات و پێی نانوسێ و نادوێ، کێشەی من لەگەڵ تەنها ئەوەیە با دەستکاریەکانی من نەکاتەوە بە شێوە هەڵەکەی خۆی و بابەتی من پوچەڵ نەکاتەوە GoRaN909 (لێدوان) ‏١٩:١٣، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک @GoRaN909: من ھیچ ڕەوایەتییەک بەو قسانە نادەم چونکە وەک لەسەرەوە وتم باسی دەرەوەی ویکیپیدیا مەھێننە ویکیپیدیا و قسەش لەسەر ئەوە ناکەم و لەخۆمەوە حوکمیش نادەم. لە شوێنێکی تر کێشەتان لەگەڵ کاک سەرچیا ھەیە، لەوێش ھەوڵی چارەسەرکردنی بدەن نەک لە ویکیپیدیا. تکایە ئەوە بزانن کە ویکیپیدیا مەیدانی شەڕ نییە. ھەروەھا ئەو قسانەی ئێوە وەک لێدوانەکانی پێشتر تەنیا ڕژاندنی ڕقەکانتانە بەسەر کاک سەرچیا و ھیچ بەڵگەیەک نابینم کە لە ویکیپیدیا بێڕیزیی بەرامبەر بە ئێوە کردبێت یان وشەی شێوەزاریی ناوچەیی بەکارھێنابێت. ئەسڵەن سەرچیا لێرە یەکێکە لەوانەی کە دەڵێت با کام وشە باوە ئەوە دانێین. گەر ئەو قسانەی ئێوە بەو شێوەیە و بەبێ بەڵگە بەردەوام بن، دەچنە قاڵبی بەخشینەوەی تۆمەت و ڕەنگە ببنە ھۆی بەربەستکردن بۆیە، تکایە با ئەم وتووێژەش کە لەسەر پەڕەی لێدوانی بەکارھێنەرێکی ترە چی تر درێژە نەکێشێت. وەک لەسەرەوەش ئاماژەم پێی دا، ھەمووان دەتوانن بە نیازی پاک دەستکاریی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا بکەن و ئازادن. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٨، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
باش دیارە کێ کەللەڕەقە و دەیەوێت خۆی بسەپێنێت، ئەندامان شایەتی ئەوەن. ھەر خەریکی بوختانی بێ ئەوەی یەک بەڵگەت پێ بێت. لە بیریشم نییە لە دەرەوەی ویکی لە شوێنێک تۆم دیتبێت. بە یەک وشەش بەشداریم لە وەرگێڕانی پەبجی نەکردووە و ئەوەی گووگڵیش کەس نازانێت کێ کام وەرگێڕانی کردووە تا لەخۆتەوە ھەڵیانبسەنگێنی. ھەر حسابی ئەو ھەژمارەشت بۆ دەکرێت کە مانگێکە ھەتە، لەنێو پەڕەی بەکارھێنەر چی دەنووسی نابێتە بەڵگە. ئەگەر تۆ دە ساڵە ھاتوویتە نێو ویکی دەبوایە زوو زانیبات چۆن وتارێک دروست دەکرێت نەک تازە بپرسیت. ئێستاش چیتر درێژە بەو باسە نادەم. ئەگەر بەچاکی دەستکاری دەکەیت زۆر باشە، ھەر ھەڵەیەکیش ھەبێت لە دەستکارییەکانت ھەموو ئەندامێک و منیش دەتوانین چاکی بکەینەوە و لێرە موڵک دابەش ناکرێت تا بڵێی کەس دەستکاریی بەشی من نەکات. درێژەش بەم تۆمەت و سەرێشەیە بدەن، ئەوە ڕوونە ھەژمارەکەتان دەخەنە مەترسییەوە و لە شوێنێک بەربەست دەکرێن. سەرچیا‏٢١:١٧، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستپێک

بەڕێز @GoRaN909: بەپێی ئەو گفتوگۆیەی لەسەرەوە کراوە، بەڕێزت چەن شتێکت بە بەڕێز سەرچیا وت کە ناڕەوایە و (Deframe) کردن و سووکایەتی پێکردنە بە خوودی بەرێز @Serchia:، یەک بەبێ ھێنانەوەی بەڵگەی دروست وتت بەڕێزیان قسە و شێوەزاری ناوچەیی بەکاردەبەن بۆ نمونە شتێکت ئاراستەی ئەو کرد کە نە من نە بەرێز @Aram: نەمان دۆزیەوە لە مێژووی ئەو چالاکییانەی کە تۆ کردووتە لەگەل بەڕێز سەرچیا بەیەکەوە لەیەک بابەت و سات و شوێن، ئەویش ← بەڵێ بکات بە ← بەرێ، ئەوە تۆمەتێک، دوو تۆمەتێکی تر

زانیاریەکانی کوردی ناوەندی تێک ئەدات[1]
— بەکارھێنەر:GoRaN909

من تا ئەمرۆش لێرە بەشدارم نەمبینیوە بەڕێز سەرچیا زیانێک بە ویکی سۆرانی بگەیەنێ یان قازانجی ویکیەکەی نەوێت، سێ ئەو شێوازە قسەیەی لەگەل بەڕێز سەرچیا بەکارت ھێناوە من چەن نمونەیەک لێرە دادەنێم کە ھەرگیز لەگەل کۆمەڵگایەکی زانستخواز یەک ناگرێتەوە فەرموو:

دەست نیشانکردن

First Statement

جەنابت زۆر خۆت بە لێزان و شارەزا ئەزانی بەڵام لە هەڵەو قسەی هیچ زیاتر هیچت پێ نیە[1]
— بەکارھێنەر:GoRaN909

Second Statement

خۆشت لە بابەتی من هەڵمەقورتێنە[1]
— بەکارھێنەر:GoRaN909

Third Statement

تۆ هەر ئەوەی کە وەرگێڕانی گۆگڵیشت سەقەت و خراپ کردووە کاتی خۆی لە گرووپێکی فەیسبووک بابەتێکم نوسی لەسەر ئەو دەستەواژەو هەڵانەی تۆ و هاوشێوەکانت زمانی نەتەوەیەکتان تێکداوە و ناشرین کردووە[1]
— بەکارھێنەر:GoRaN909

Fourth Statement

کاکی بەناو شارەزاو زمانزان[1]
— بەکارھێنەر:GoRaN909

Fifth Statement

کێشەت لەگەڵ شێوەی نوسینی من چیە و بۆ خۆت فەرزەکەیت کە ئەسڵەن من حسابت بۆ ناکەم و ئیهمالم کردووی[1]
— بەکارھێنەر:GoRaN909

Sixth Statement

تۆ لەهەموو شوینێ وەک مووی لووت دێیت و زیاتر خۆت ناشرین ئەکەی لەبەرچاوم لەکاتێکا من هەر ناشت ناسم و ناشمەوێ هیچ شتێکی تۆی لووتبەرز و خۆ بەزلزان ببینم و ببیستم بەهیچ شێوەیەک[1]
— بەکارھێنەر:GoRaN909

Seventh Statement

بۆیە پێتەڵێم خۆت لە دەستکاریکردن و سڕینەوەی بابەتەکانی من مەدە چونکە سەد جاریش دەستکاریان بکەیت من دوو سەد جار ئەیکەمەوە[1]
— بەکارھێنەر:GoRaN909

Eighth Statement

سەد جاریش دەستکاریان بکەیت من دوو سەد جار ئەیکەمەوە بەوەی راست و دروستە و زمانێکی پاراو و کوردییەکی پەتیە کە نەوەت لە سەدی کوردی سۆرانی پێی ئەنوسێ و لێی تێ ئەگات[1]
— بەکارھێنەر:GoRaN909

Nineth Statement

کاتێ رێزت ئەگرم کە جەنابت ڕێزگر بوبیت و بە شێوەیەکت جوان قسەت کردبێ منیش بەو شێوەیەی خۆت وەڵامت ئەدەمەوە[1]
— بەکارھێنەر:GoRaN909

Tenth Statement

ێر تەنها وەڵامێکە پڕ بەپێستی خۆی و لەجێی سندان قوزەڵقورتە منیش پێتەڵێم ویکی موڵکی تۆ و هیچ کەسێک نیە تا بەدڵی خۆت چۆنت بوێ وا تێکی بدەیت[1]
— بەکارھێنەر:GoRaN909

Eleventh Statement

خاوەن کەسایەتیەکیە کە لەسەر ڕق و کینە و خۆفەرزکردن دروست بووە و خۆی لە هەموو کەسانی تری ئەم جیهانە پێ باشترە و هەردەم خۆی بەڕاست ئەزانێ و کەسانی تر بە هەڵە دائەنێت[1]
— بەکارھێنەر:GoRaN909

وتەکانی سەرچیا

ڕەتکردنەوە

لە بیریشم نییە لە دەرەوەی ویکی لە شوێنێک تۆم دیتبێت. بە یەک وشەش بەشداریم لە وەرگێڕانی پەبجی نەکردووە و ئەوەی گووگڵیش کەس نازانێت کێ کام وەرگێڕانی کردووە تا لەخۆتەوە ھەڵیانبسەنگێنی [1]
— بەکارھێنەر:Serchia


داواکاری و جێبەجێکردن

ئێستا بەپێی ئەو قسانەی لەسەرەوە کردووتە من قسەی لەسەر دەکەم ھەرکەسێکیش ویستی ئەتوانێت (لێرە) سەیری دواین چالاکییەکانی تۆ و سەرچیا بکات، لەسەر تۆمەتی یەکەم (قسە و شێوەزاری ناوچەیی) تا لە تۆمەتەوە ببێت بە (Fact) داوا دەکەم بەڵگەیەک بۆ قسەکەت بھێنیتەوە لەکوێ وایکردووە، دووەم ئێمە چەندین جار لەم گفتوگۆیە وتمان ئێرە شوێنێکی ئازادە، وە ھەمووکەس بۆی ھەیە دەستکاری بکات، شتی ھەڵە پووچەل دەکرێتەوە، ڕاست دەمێنێتەوە، بۆ تۆمەتەکەت دەمەوێ بەڵگە بھێنی لەکوێ بەڕێز سەرچیا خراپەکارییەکی کردووە ?، سێیەم تۆ چۆن ڕێگە بەخۆت ئەدەی لە شوێنێکی زانستنامەیی کە لەسەر لۆژیک و تێگەیشتن و ھاوڕێیانە دامەزراوە وشەی ئاوا کە لەسەرەوە لە بەشی دەستنیشانکردن ریزم کردوون بەکاربێنی؟ چۆن ماف و ڕەوایەتی بەخۆت ئەدەیت ئەم جۆرە وشانە بەکار بێنی کە لەگەل کۆمەڵگا کەمان یەک ناگرنەوە؟[2][3][4] وە دواتریش ئاماژە بەوە دەدەیت کە پێش سەرچیا لێرەیت

من لە ویکی پیدیا هەژمارم دروست کرد جەنابت هەر نەهاتبویتە ئێرەش بەس چیبکەم بەداخەوە نەمتوانی هەژمارە کۆنەکەم بدۆزمەوە و بەشداری پێ بکەمەوە
— بەکارھێنەر:GoRaN909

ئەمە خۆی خراپترە کە پێش ئەو لێرەی یانی بەلایەنی کەمەوە شارەزای کۆمەڵگەکەمانی کە چۆن کاردەکات ھەڵەم؟ گەر پێش سەرچیا لێرەیت ئەبێ بزانی کە تۆ دوو تاوانی گەورەت کردووە یەک وەک سەرچیا(بەکارھێنەر) ھێرشت کردۆتە سەر بەکارھێنەرێکی شارەزا دوو ھێرشت کردۆتە سەر بەڕێوەبەرێک ئەمە دوو تاوانە چونکە ئەو وەک بەکارھێنەر ئەو ماف پێدراوە کە بێت دەستکاری تەواوی ویکی بکات، وەک بەڕێوەبەرێک مافی تەواوی لەسەر وتارەکان ھەیە بەپێی سیاسەتەکانمان، ئەتوانێت پەڕەیەک بسڕێتەوە کە زیانی ھەبێت، دەستکارییەک پووچەل بکاتەوە کە ھەست بکات کێشە و دەبێتە ھەڕەشە بۆ زانستنامەیی ویکیپیدیا، ئەوە تۆیت بەھیچ شێوەیەک مافت نییە ھیچ بەکارھێنەرێک سنووردار بکەیت چجای بەرێوەبڕێک، کە ئێمە لە ویکی ئەو مافە بەکەس نادەین و نابێتە بەرێوەبەر تا Qualifiedی بەرێوەبەر بوونی نەبێت!، تۆ وا بیرمەکەوە کە بوون بە بەڕێوەبەر لێرە ئەوەنە ئاسان بێت چونکە ھەرکە خۆی ھەڵبژاردووە بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەسەر چەندین پرسیار و وە تاقیکردنەوە ڕۆیشتووە تا تا کۆمەڵگا رازی بوون بەرێوەبەر بێت، بەکارھینانی وشەی نەزان، یان تێکدەر لەم حاڵەتە تۆمەت و تاوانە،

پاشان جگە لەوەی بەڕێز سەرچیا ھیچی نەکردووە جگە لە پێشکەشکردنی چەن Improvmentێک تۆ ئەوت ھەراسانکردووە و پێی ئەلێیت گەر (سەد جار دەستکاری بکەیت من دووسەد جار دەستکاری ئەکەم) ئەمە شەڕە دەستکارییە بە مانای تێکدانی ویکیپیدیا دێت، بەکارھێنەر دوای چەند ئاگادارکردنەوەیەک و دوبارەکردنەوە و گوێ پێنەدانی بەربەست دەکرێت بەھۆیەوە،

ڕیزکردن و بیرخستنەوە

بەشی دەستپێک:::

  • تۆمەتی زمانی سەقەت و شێوەزاری ناوچەیی دەخەیتە پاڵی
  • بە تێکدەر ناوی دەبەیت

بەشی دەست نیشانکردن::ئاماژەکان

  • ئاماژەی (یەک،سێ،پێنج،چوار،شەش،یانزە) تیایدا: بە نەزان، تێکدەر، لووتبەرز، خۆبە زلزان پێناسەتکردووە
  • ئاماژەی (دوو،حەوت،نۆ،دە) پێی سنوورداری ئەکەیت، ئاماژە بەوە دەدەیت تۆ شەڕە دەستکاری دەکەیت، ئاماژە بەوە دەدەیت گوایە ڕێزی ئەوت گرتووە، بەشێوەی خۆی وەڵامتداوەتەوە (بەڵام لەکوێ ئەو وەک تۆ قسەی کردووە)

سیاسەت و ڕێساکانمان و جێبەجێکردنیان و کرداری بەڕێوەبەرایەتی ویکیپیدیای سۆرانی

بەڕێز @GoRaN909: ئێستا پێویستە تۆ وەڵامی بەشی (داواکاری و جێبەجێکردن) بدەیتەوە، تکایە دووبارە چاوێک بە پێنج کۆڵەکەکانمان بخشێنەوە کە بنەمایەکی سەرەکین، بە زووترین کات دەستبەرداری ئەم قسانە ببە کە لەسەرەوە کردووتە ئەمە جگە لەوەی پێویستە وەڵامی داواکارییەکان بدەیتەوە داوای لێبوردنیش لە بەڕێز سەرچیا بکەیت،

سیاسەت و ڕێسا

ئەمانەی بەزاندووتە: لە بەشداریکردنی وتارەکان

لەگەڵ سەرچیا

مافی سەرچیا:

ئەمانەش ببینە

دواین داوا

من بەڕێوەبەرێک رادەسپێرم چاودێری بابەتەکە بکات، تکایە واش مەزانە ھەڕەشەی یاسایم لێکردوویت بەڵام نازانم بۆچی ھەر بەردەوام دەبوویت لە سوکایەتی و قسەی نەشیاو کە پێمان دەوتیت نابێت، سوپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٠:٠٤، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەمە هەر ئەو بابەتەیە کە تۆ مناقەشەیەکی بێ سوودت تیا کرد و لەوێش وەک ئێرە قسەت کرد کە من تەنیا ئەوەی ووتم زمانی ناوچەیی بەکارمەهێنە تۆ ووتت چۆنم بوێ وا ئەکەم کەسیش ناتوانێ ڕێگر بێت

https://www.facebook.com/groups/GoogleTranslator/permalink/2879502625655169/

ئەوە بەستەری ئەو بابەتەی لەسەر وەرگێڕانی گۆگڵ کردم مانگی یەکی ئەمساڵ تۆش بەشداریت تیاکرد بەڵام دواتر هەستایت بە سڕینەوەی سەرجەم کۆمێنتەکانت سەیری بابەتەکە بکە دڵنیام چاک ئەزانیت باسی چیەکەم

بەڵێ بە بەڵگەوە ئەیسەلمێنم کە دە ساڵ زیاترە لە ویکی هەژمارم هەیەو لەسەر ئیمەیڵی یاهوو دروست کرابوو بەڵام ئێستا ئەو ئیمەیڵە ناکرێتەوە و وەستاوە هیچ مەجبوریش نیم درۆ بۆ جەنابت کەم ئەوە خۆی تۆمەتە و تۆ من بەدرۆزن ئەزانی و جەماعەتیش رەوایەتی بەم تۆمەت و بێ ڕیزیەیی تۆ ئەدەن و لەدژی من قسە ئەکەن کە تەنها راستی و درووستیم باسکردووە من ئێستاش و هەمیشەش لەسەر ئەو قسانەی سەرەوەی خۆم سوورم و دڵنیام لە یەک بەیەکی ووشەکانم کە ڕاستیم ووتوە و خواش خۆی بەو سەرەوە ئاگادارە کە کێ ڕاستەو کێ درۆی کردووە هەڵبەت گەر مسوڵمان بیت...

ناشمەوێ زیاتر لەسەری بڕۆم بەڵام چاک بزانە لەهیج ووشەیەکی کە کردوومە پەشیمان نیم و تا مردن لەسەر قسەی هەق ئەبم هەرکەسێک هەڵەیەک بکات بەهەڵەی ئەزانم و دەستەواژەو زمانی ناوچەیی خۆی لای من ناخوا و ڕێکی ئەکەمەوە بۆی کە کوردیەکی پوخت و راست و ڕەوان بێت

وەڵایی جێگای شەرمە بۆ تۆ ساکورا کە منت بە درۆزن و بوختانچی و تۆمەت تاوانبار کردووە و پشتی نادادی و ستەمی ئەو بەناو سەرچیایە ئەگرن و دژی من بوون بەداخەوە لەو بڕوایە نەبووم ویکی ئاوا پڕ بێ لە هەڵەو چەوتی و ناڕێکی و نادادپەروەری GoRaN909 (لێدوان) ‏٢٣:٤٥، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@GoRaN909: بمبورە بەرێز گۆران گەر وشەی ڕەقم ھەڵبژاردووە بۆ دەربڕینی بیرورایەکانم، بەلام تۆ تەنھا Stateی قسە دەکەیت، بەبێ ھێنانەوەی بەڵگە، ئێمەش مافی خۆمانە داوای بەڵگە بکەین، تکایە دووبارە قسەکانی سەرەوەم بخوێنەرەوە، وە وامەزانە من دژایەتی تۆ دەکەم، ھەرگیز ھیچ کێشەیەکی کەسیم لەگەڵ ھیچ بەکارھێنەرێکی ویکیپیدیا نییە، تەنھا دادوەری بابەتەکەم کرد —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٠:٥٤، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @GoRaN909: لەسەرەوەش وتم کە ویکیپیدیا شوێنی ململانێ نییە و گەر کێشە لە شوێنێکی ترە، لەوێ ھەوڵی چارەسەری بۆ بدەن. بەھەرحاڵ، پۆستەکەم خوێندەوە (گەر چی وشەگەلێکی تێدا بوو کە پێم باش نەبوو ئەوانە ھەبان)، و ئەم چەند قسەیە لەسەر ئەسڵی مەسەلەکە دەکەم. لێرە لە ویکیپیدیا ئەوە بڕاوەتەوە کە بۆ ژمارەکان ٠١٢٣٤٥٦٧٨٩ بەکاردێت و ھێمای ٪ لەجیاتیی % بەکاردێت. بەھەمان شێوە بۆ فاریزە و جیاکردنەوەی ژمارەی سێ ڕەنووسی و زۆر شتی تریش، ئەوانەمان یەکلایی کردووەتەوە. سەبارەت بە سەعات و کاتژمێریش، لێرە چەند وتووێژێکی لەسەر کراوە، بەڵام لە ئێستادا ھەر یەک دانەم کەوتە دەست (کە ئەمەتا: وتووێژ:کاتژمێر) و حەتمەن بیخوێننەوە تا ئێوەش نەکەونە ھەڵەوە. سەبارەت بە وەرگێرانەکان و پێش ھەموو شتێ، دیار نییە کە ئەو وەرگێڕانانە ھی کاک سەرچیان یان نا چونکە لەکاتی دەنگدان و پشتڕاستکردنەوەی وەرگێرانەکان، (ئەوەندەی من ئاگادار بم) ئەوەت پیشان نادرێت کە کێ ئەو وەرگێڕانەی کردووە. گەر ئەو (کاک سەرچیا) ئەو وەرگێڕانانەی نەکردبێت، ئەوا دەچێتە قاڵبی تۆمەتەوە. گەر ئەویش ئەو وەرگێرانانەی کردبێت (کە بەپێی وێنەکان بێت و ئەوەندەی من بزانم، ھەڵەیان تێدا بوو)، ئەوا تۆ و ئەوانەی کە پێیان ھەڵەیە دەتوانن وا بکەن کە پشتڕاست نەکرێتەوە و دەنگی خراپی پێ بدەن. وەرگێڕی گووگڵ پڕۆسەیەکی ساکاری نییە تا ئاسان بڕیار بدات. من خۆم ساڵانێک لەمەوبەر کەمێک کارم لە وەرگێرانەکەی گووگڵ کردبوو و وەرگێرانی وام دەبینی، کە زۆر پێم سەیر بوو و دەنگی خراپم پێیان دەدا. ئیتر ھەرکەسەو ئەوەی لەدەستی بێت بۆ پێشخستنی زمانەکە، دەیکات. منیش ھەر لەم ویکیپیدیایە ھەڵەی سەیرسەیرم زۆر کردووە، بەڵام مرۆڤ بە تێپەڕبوونی کات فێر دەبێت و ئێستا ئەو ھەڵانەی پێشووم دووبارە ناکەمەوە. چواربارەشی دەکەمەوە کە تکایە کێشەکانی دەرەوەی ویکیپیدیا مەھێننە ویکیپیدیا و حورمەتم بۆ ھەمووان ھەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٠٩، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەشداری لە وتووێژێک بکە دەربارەی چاکسازیکردن لە داڕێژەی زانیاریدانەکان

سڵاو @Sakura emad:، هیوادارم تەندروستیت باش بێت. وەک یەکێک لە بەکارهێنەرە چالاکەکانی ویکیپیدیا، پێم خۆشە بانگێشتت بکەم بۆ بەشداریکردن لە وتووێژێک سەبارەت بە چاکسازیکردن و نوێکردنەوەی داڕێژەکانی زانیاریدانی ویکیپدیا. دەتوانیت ڕا و بۆچوونی خۆت بخەیتە ڕوو و هاوکاری بکەیت لە باشترکردنی ئەم جۆرە داڕێژانە و ویکیپیدیا بە گشتی. زۆر سوپاس! ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٢:١٣، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

  لەگەڵ من یەکێکم لەوانەی زۆر بەدەست داڕێژەی زانیاریدانەکانەوە کێشەم بۆ دروستبووە، ھەرچۆنێک بێت لە یەک یان چەن حاڵەتێکدا کاتێک ئەمانەوێ نوێی بکەینەوە لەگەل ویکی ئینگلیزی، ئەوە ئەو وتارانەی پشت بە وەشانە کۆنەکە دەبەستن تێک دەچن، بۆیە تکایە با بیکەین گەر بەشداریکردنیش ھەبوو بەشداریش دەبم سوپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٢:٣٦، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بیرخستنەوە ← @Épine: م —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٢:٣٦، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس، تکایە بۆچوونەکەت بگوازەوە بۆ ویکیپرۆژە:زانیاریدانەکان/نوێکردنەوە و چاکسازی و لە بەشی پشتگیری ئاماژەی پێ بدە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٢:٣٨، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٢:٤١، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

تکایە شێوەزار بەکارمەبە

سڵاو، تکایە لەکاتی نووسین لە ویکیپیدیا، شێوەزار بەکارمەبە. تێبینیم کردووە بە شێوەزاری سلێمانی زۆر دەنووسیت (بۆ نموونە دەنووسیت «ئەبێ» لەجیاتی «دەبێت») ئەمە نابێت و دژ بە سیاسەتی وپ:نک، بۆیە تکایە هەوڵ بدە لەمەودوا لە ناوەڕۆکی ویکیپیدیادا بەم شێوەیە نەنووسیت. سوپاس! ◂  ئێپین  ‏٠٢:١١، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

من کوردی تەواو نازانم، سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٢٠، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سازکردنی پۆل

سڵاو ساکورا گیان، تکایە گەر دەتوانی پۆلی «پۆل:پاسدەرانی ویکیپیدیا» ساز بکە، ببورە و زۆر سوپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١١:٢٦، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرا زۆر سوپاس بۆ تۆ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٢٨، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەست و چاوت خۆش بێ AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٣٢، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکاری

سڵاو ساکورا خاتوو، ببورە کە زۆرت سەدێشنم، من پەڕگەکانی SVGیم بە باشی بۆ بار ناکرێن تکایە گەر تۆ دەتوانی ئەم پەڕگەیە بار بکە لەسەر ویکی کوردی، زۆر سوپاس، ئەمەش بەشەکانی کە ئامادەن:

== کورتە == {{ھۆکاری بەکارھێنانی نائازاد | ناساندن = ئاڵای پارتی دیموکراتی گەلان | سەرچاوە = https://www.hdp.org.tr/ | وتار = [[پارتی دیموکراتی گەلان]] | چەندێتی = ھەموو لۆگۆکە | ڕێزۆلووشنی کەم = ئەمە یەک وێنەی SVG لە یەک نیشانەی بازرگانی تۆمار کراو یان یەک لۆگۆ، دروشم یان ھێمای کۆمپیوتەری پارێزراو لەلایەن [[مافی لەبەرگرتنەوە]]یە. ئەم وێنەیە نابێت گەورەتر لەو شتێی کە بە مەبەستی ناساندنەوە یان تەفسیری ڕەخنەیی پێویست، بڵاوکرێتەوە. | مەبەست = ئەم ئاڵایە بە ناسینی پارتی دیموکراتی گەلان بەکاردێت. | جێگۆڕی = بەبێ ئاماژە بە جێگر بەخۆڕایی لەبەر دەستدا نییە، ھەموو کات بەخۆڕایی لەبەر دەستدا نییە، لەبەر ئەوەی کە لۆگۆی فەرمییەکەی لەسەر ئاڵا بەکارھێندراوە. | زانیاریی تر = }}

== مۆڵەتنامە == {{Non-free logo|image has rationale=yes}} {{SVG-Logo}}

AGH (وتووێژ📝) ‏٢٣:٣٣، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرا زۆر سوپاس بۆتۆ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٦:١٢، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
تکایە ھەر شتێکی تر ھەبوو داوای بکە من زۆر خۆشحال ئەبم بە جێبەجێکردنیان ← —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٦:١٥، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەسەرچاو، ھەر بۆمان بمێنی :) AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:٢٦، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

خاتوو ساکورا دەستت خۆش بەڵام ئەوامان ھەیە من ئاڵاکەم دەویست، بڕوانە ھی ویکیپیدیای ئینگلیزی کە جیاوازی لەگەڵ لۆگۆکە ھەیە. تکایە گەر دەتوانی بیگۆڕە، گەلێک سوپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:٣٠، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: تکایە ئێستا سەیرێکی بکە سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٢١، ١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

گەلێک سوپاس ئەوە ھەوە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:٠٩، ١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرا خۆشحاڵبووم. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:١٦، ١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ديرلوك

دەمباش Sakura emad, aw wetare source haya , aw shara la parizgay Duhok , amin source la kanale Rudaw hinam , bu anusi am wetare bi source , aw tu nusay rast niya , hewa darem janabet run ki bu min la gel rezim Hamaredha (لێدوان) ‏١٢:٤٤، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Hamaredha: بەڕێزم تاگی بێسەرچاوەی لەسەر دانەنراوە، ئەگەر بەڕوونی سەیری بکەیت دەبینت تاگی یەک سەرچاوەی لەسەر دانراوە، ئەوە بەم مانایە دێت کە وتارەکەت یەک سەرچاوەی ھەیە سپاس. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٨، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
OK, hic greft niya , awa min source nwe add kirdim la wetar ka , esta wa bzanim 2 source haya am wetare , esta greft nama Hamaredha (لێدوان) ‏١٢:٥٠، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hamaredha: بەڵێ بەرێزم ئێستا کوالێتی وتارەکە بەرزترە، سوپاس بۆ بەشداریکردن، وە دەمەوێ ئەوە ڕاگەیەنم ئێمە کێشەی کەسیمان لەگەل کەس نییە، من تەنھا ئەرکی خۆم جێبەجێ دەکەم و ئەویش کۆنترۆلکردنی کوالێتی وتارەکانە ھیوادارم بەھەڵە تێنەگەن سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٥٣، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەستەری سوور زیاد مەکە

سڵاو، تکایە دەروازەیەک کە بوونی نییە زیاد مەکە لە وتارەکاندا. پێشتر بیر لە دروستکردنی دەروازەکە بکەرەوە. ◂  ئێپین  ‏٢٠:٢٢، ١٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

چی وایکرد ئەم نامەیە بنێری بەباشی تێناگەم. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٢٧، ١٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بارکردنی وێنە

دەمباش Sakura emad,

ئەگەر بکرێ ئەم پەڕگانەم بۆ باربکەی، [[١]] و [[٢]] و [[٣]] و [[٤]]. مامۆستا (لێدوان) ‏١٩:٢٥، ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو مامۆستا سوپاس بۆ ماتمانە کردن بەمن و داواکردن، ئەمەوێ ئەوە بڵێم جگە لە سایتی جەزیرە ناتوانم ئەوانی تر باربکەم، لەبەر ئەوەی مۆلەتنامەی وێنەکانم نەدۆزیەوە، کە ئایا ئەم وێنانە بە شێوەیەکی یاسایی موڵکی کێیە؟، یان ئەگەر ئەچێتەوە ژێر پاوانی گشتی و ئەزانی من ھەڵەم تکایە پێم ڕابگەیەنە سوپاس. ئێرەش ببینە: بەڵگەنامەکانی وێنە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٥٦، ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر باشە ئەوەی جەزیرە بارکە. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٥:٠٩، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا ئێرە ببینە بەڵام تکایە گەر پێشم بڵێی مەبەست چییە لە بارکردنی ئەم وێنەیە، تا لە بەشی زانیاری وێنەکە بینووسم سپاس. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٥:٥٢، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سوپاس، وەک یەکێک لەکەرستەکانی خانوەکەی ئەحمەد یاسین لەوتارەکەدا دایدەنێم. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٦:٤٤، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس، لەبەشی مەبەست، وای دەنووسم کە جگە بۆ وتارەکەی بۆ ھیچ شتێکی تر بەکار نایەت، ئاگادارم بکەوە گەر ویستت بەکاری بێنیت بۆ شتێکی تر تا بە زووترین کات دەستکاری تیا بکەم، وە ئەگەر جگە لە وتارەکە بوو تکایە با بەکارھێنانەکەش ئیسنایکلۆپیدیایی بێت سپاس. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٦:٥٦، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئحم، لە بیرت نەچێت کە ڕێنماییی بەکارھێنەران بۆ ئێرە بکەیت. مادام دروست کراوە، با بەکاری بێنین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٧، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Aram بیرم لەوە کردۆتەوە، بەڵام دڵنیا نەبووم کە پڕۆژەکە تەواو بووە یان نا. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٣٠، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بە نزبەت منەوە پڕۆژەکە تەواو بووە و کاریش دەکات. ئیتر بۆ تاگی ئامادەکردنەکەش ئێوە بڕیار بدەن چیی تری ماوە تا بۆی بکەن یانیش تاگەکە لابەن. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٥، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر باشە کەمێک تێبینی ھەیە تەواوی دەکەم لەسەری سپاس. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٣٦، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز ئارام پڕۆژەکە داواکارییەکان دەباتە شوێنێکی ھەڵە ئەویش دەستپێکی پڕۆژەیە، شوێنێکی تایبەتمان ھنەیە بۆ داواکردنی پەڕگە ئێرەیە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بە ڕای من شوێنەکەی ئێستای عەیبی نییە. گەر دەشتەوێت، دەیبەینە ئەو شوێنەی کە دەتەوێت. ھەڵبەتە ھەندێک ژێرپەڕەکانیشی خاوێن و ساکارتر بکە و ژێرپەڕە زیادەکان بسڕەوە چونکە خۆت دەزانیت، خوێندنەوەی زۆر تاقەتپڕووکێنە و ئینجا دوای ئەو گشتە خوێندنەوەیە داواکەش ڕەت بکرێتەوە، ئیتر سەر بە ویکیپیدیا ناکەنەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٠، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
بەڕێز @Aram: شوێنەکەی ئێستای پەڕەی دەستپێکە، وەک پەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیا وایە، من ھەموو پەڕەکان بە تەواوی ڕێک دەخەم، نمونەیەکی سادە، دوای خوێندنەوەی پەڕەی دەستپێک و شارەزا بوون لە پڕۆژە زۆر بە سادەیی کلیک لەو بەشە دەکەن کە دەیانگوازێتەوە بۆ بەشی داواکاری لەوێ داواکە بەرز دەکەنەوە، بەشەکانی تری وەک سیاسەت و ڕێساکان بۆ بارکەر و داواکار ئەوە شتێک نییە زۆری تیا بێت، تەنھا پێویستیەکە بۆ ئەوەی بخوێنرێتەوە و شارەزایەکی بنەڕەتیت ھەبێت لەسەر چۆنیەتی کارکردنی پڕۆژە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:١٥، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرائارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤٤، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سوپاس 🥰 —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٤٦، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەڵەیەک ھەیە؟ ((جیاوازی)) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٤٨، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ماڵت ئاوا بێ دەڵێی لە ویکیپیدیاش دەخەوی XD. نا، ھەڵە نییە، بەس نوێکردنەوەکە ھەندێک کاتی دەوێ. ئاوا دوای ١٠ دەقەی تر تاقیی بکەرەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥١، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ویکیپیدیا شوێنێکی تایبەتە، زۆر باشە دەدەقەی تر تاقی دەکەمەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٥٤، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
وە تکایە بابەتێکی گرنگ ھەیە قسەت لەگەڵ بکەم بەڕێز ئارام @Aram —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٥٥، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
دووبارە سڵاو [[٥]] ئەم وێنەیەشم بۆ باربکە بۆ سندوقی زانیاریدانی وتارەکە. — ئەم لێدوانە لەلایەن مامۆستا واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٨:٠٥، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)
سڵاو @مامۆستا: ئەم وێنەیە باسی تاڵیبان دەکات، گەر ھەڵە نەبم بۆ وتارێکی جیاواز پێویستتان پێییەتی؟ گەر وایە بۆ کامە وتارە ئاماژەی پێ بدە؟ سپاس. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:١٠، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
 Y زانرا —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:١١، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
گەر باسی پەیامەکەی دیسکۆرد دەکەی، ئاگام لێیە، بەس کاتم بۆت نەبووە تا وەڵامت بدەمەوە. من عادەتەن دوای کارەکانی ویکیپیدیا، وەڵامی بەکارھێنەران دەدەمەوە تا کاتی باشتریان بۆ تەرخان بکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٥، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بابەتەکە ھەر لەسەر ویکیپیدیایە و تۆزێک گرنگە خۆم ئەمتوانی بیکەم بەڵام پێم باشتر بوو بیرورای تۆ وەرگرم (شارەزایی+). —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:١٨، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@مامۆستا لێرەوە سەیر بکە   کرا —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:١٧، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە پەڕەی بەکارھێنەری «Sakura emad/ئەرشیڤی ١».