بەخێربێیت

دەستکاری
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Namomir!
 

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٢٦٦ وتار و ١٩٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
  ویکیپیدیای کوردیی باکووری   ویکیپیدیای کوردیی باشووری   ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:  

  ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی   پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

 

-- سەرچیا٠٥:٤١، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەخێرھاتن و چۆنیەتی کارکردنی ویکیپیدیا.

دەستکاری

سوپاس کە بەشداریت لە ویکیپیدیا کرد، بەخێرھاتیت بۆ ئێرە و ئێرە شوێنێکە جێگای ھەمووانی تێدا ئەبێتەوە و ویکیپیدیا شوێنێکە ھەمووان ئەتوانن بەشداری تێدا بکەن،من لێرە شتەکانت بۆ درێژ ناکەمەوە یان یاسا و رێسای درێژت پێ نادەم تەنھا بۆ تێگەیشتن لە سیاسەت و رێساکانی ویکیپیدیا بە گشتی تکایە بڕوانە پێنج کۆڵەکەکانمان، کە کورتکراوە و پوختکراوی یاساکانی ویکیپیدیایە و لە زۆربەی حاڵەتەکان کاری پێدەکرێت. دواتر گەر ویستت لێرە سەیری تەواوی یاساکان بکە.
بۆ وتار نوسین ئێمە گرنگی بە بایەخداری، ئاماژە بە سەرچاوە، بێ لایەنی دەدەین) تکایە دڵنیابەرەوە ئەوەی ئەینووسیت بە لایەنی کەمەوە پشت بە سەرچاوە یان سەرچاوەی باوەرپێکراو ببەستێت
بۆ باشترکردنی وتارەکانمان ئێمە داڕێژە و پۆل و دەروازە بەکاردێنین
زیاتر درێژی ناکەمەوە تکایە گەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو لە پرسگای ویکیپیدیا یان پەڕەی وتووێژەکەم تکایە بیکە ھەرکاتێک ویستت یان ھەرچەن پرسیارت ھەبوو خۆشحال ئەبم کە وەڵامی یەک بە یەکیان بدەمەوە
لەوانەیە سوود لەمانەش وەربگریت: فێرکاری ویکیپیدیا، فێرکاری بە وێنە، رێنمایی خێرا، دەربارەی ویکیپیدیا
سوپاس بۆتۆ — —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٤٥، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وتاری چوارچێوە

دەستکاری

دەمباش Namomir, تکایە لەبیرت بێت ئاماژە بە سەرچاوە بدەیت لە وتارەکانی داھاتووت ھەروەک لێرە بە کورتی باسکراوە چۆن ویکیپیدیا کاردەکات سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٤٨، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەروەھا ئێمە داڕێژەمان ھەیە کە بۆ کارە تایبەتەکانی ویکیپیدیا بەکاردێن یەکێک لەو داڕێژانەی ئێستا تۆ پێویستە بەکاری بێنی کاتێک وتارێک دروست ئەکەیت و ھێشتا تەواو نەبوویت و کاتێکی زۆری ئەوێت بۆ تەواو بوونی، ئەتوانی {{ئامادەکردن}} بەکاربێنی و لەسەر سەرەوەی وتارەکەت دایبێنیی بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەک ھیچ کەسێک دەستکارییەکی وتارەکەت نەکات تا تەواوی ئەکەیت سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٥٣، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیاری سڕینەوە بۆ چوارچێوە

دەستکاری
 

وتاری چوارچێوە پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە. تاگی پێشنیاری سڕینەوە کە لەسەر وتارەکە داندراوە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی.

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭١٩:٢٥، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە