وتووێژ:پەیمانگای سی ئای ئێس (ھەولێر)

دوایین لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Sakura emad لە بابەتی ناڕەزایی بەرامبەر پێشنیاری سڕینەوەی

ناڕەزایی بەرامبەر پێشنیاری سڕینەوەی دەستکاری

بەڕێز @Serchia: سوپاس بۆ پێداچونەوکانت بۆ بابەتەکە تکایە بوەستە لە دەستکاری کردنی وتارێک کە ھێشتا تەواو نەبووە و نازانین لە داھاتوودا چۆن گۆرانکاری بەسەردادێت و دڵنیات ئەکەمەوە ناچێتە ژێر پێوەری سڕینەوەی لەوانەیە ھەنێک لە نوسینەکانی ناوی لاببرێن بەڵام سرینەوەی ھیچ یاسایەک پەیمانگایەک ناسڕێتەوە لە ویکیپیدیا. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٦:٤٤، ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

تکایە لەخۆتانەوە ئەو تاگە لامەبەن. ئێمە بڕیار لەسەر ناوەڕۆکی ھەنووکە دەدەین، نەک ئەوەی لە داھاتوو چی بەسەر دێت! تۆ کە ماوەیەکە لە ویکیپیدیایت دەبێت باشتر ئاگاداری ئەو شتانە بووبیت. بابەتێک گەر سەرچاوەی پێویستی لەسەر نەبوون و زۆریش ناسراو نەبێت دەکرێت پێشنیاری سڕینەوەی بۆ بکرێت. ئەوە جگە لە ھەبوونی کێشەی دیکەی وەک ناوەڕۆکی نائینسایکلۆپیدیایی و ڕێکلام. سەرچیا‏١٧:٢٥، ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: بە ئەگەری زۆرەوە ئەم وتارە دەسڕدرێتەوە. بەڕاستی یەک پارچە ڕیکلامە! ئەمە جگە لەوەی سەرچاوەکانی پەڕگەکەش ناڕوونن! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٤، ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Aram: نازانم بۆچی پەلە لەم بابەتە ئەکرێ کە من دوێنێ دروستم کردووە خەریکی تەواو کردنیم وتارەکە ئەکرێ باشتر بکرێ و بمێنێتەوە وەک یەکێک لە پەیمانگاکانی تری ویکیپیدیا کێشە نییە گەر وتارەکە سیاسەتەکان پێشێل ئەکات، من دەست لە پەرەپێدانی وتارەکە ھەڵگرم تکایە وتارەکە بسڕنەوە ئەمە ئەم شوێنانەیە کە من ھۆکاری وەستانم بۆی نوسیوە. شوێن[1][2][3] روونکردنەوەم داوە کە بۆچی پێویستە دەست ھەڵبگیرێ لە سڕینەوە 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٣٨، ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: من وەک خۆم کە چاوم لە وتارەکە کرد، تەنیا ڕیکلامم بینی. ئەمە جگە لەوەی تەنیا وێبگەکەی خۆیانت کردبووە سەرچاوە. مەرجیش نییە ھەر شوێنێک دروست کرا، لە ویکیپیدیاش وتاری ھەبێت. دەڵێی کاری تەواو نەبووە، بەس ئامادەکردنەکەی لەوە نەدەچوو کە دەقەکانی ناوی بسڕیتەوە چونکە وا نووسراون کە بمێننەوە، و تاگی ئامادەکردنەکەش بۆ درێژترکردنەوەی وتارەکە ماوەتەوە نەک سڕینەوەی دەقەکانی ناوی. ئێمەش کە تاگی سڕینەوەمان لێی داوە و وتوومانە دەبێت بسڕدرێتەوە بۆ ئەوە بووە کە زیاتر خۆتانی پێوە ھیلاک نەکەن چونکە بەڕاستی بێبایەخ و ڕیکلامییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٩، ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Aram: ئەوەنەی من سیاسەتەکانم خوێندۆتەوە لە کاتی چاکسازی لە سیاسەتەکان[1][2][3][4][5][6][7][8][9][10] بە لایەنی کەمەوە ئەوەم بۆ دەرکەوتووە کە ئاسایە لەسەر شوێنەکانی وڵاتان و زانکۆکان بنووسین وە ئەم پەیمانگایە کە لە ھەولێر بوونی ھەیە و جوگرافیایەکی ھەولێری بردووە و ھەر نەبێت لای ھەزاران کەسی ھەولێر ناسراوە[11] ئەوە ئاسایە وتارەکە بمێنێتەوە و چاکسازی تیا بکرێت نەک بسڕدرێتەوە! دەروازەی جوگرافیا بۆ ئەو بنیات نراوە تا شوێنەکانی گۆی زەوی دیاری بکات. بەھەرحال بەڵام من بەپێی یاسا[12][13][14] و بەپێی ئەوەی دەیزانم تاگەکەم لابرد و سێ جار روونکردنەوەم دا[12][13][14][15] نازانم بۆچی دوبارە دانرایەوە بۆ ئەمەش تکایە رووونکردنەوەم پێ بدەن ببورن سوپاس —
💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٣:٢٨، ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: من باسی بایەخداری بۆ ویکیپیدیا دەکەم. لە لایەکی تریشەوە باسی ڕیکلامییەکەی دەکەم. پێشتریش وتم کە ویکیپیدیا جێی ھەموو وتارێک نییە. کۆچەر بیرکار پێش ئەوەی خەڵاتی فیڵدز وەرگرێت تەنیا لە دوو سێ ویکی وتاری ھەبوو، بەس دوای خەڵاتەکە، لە ٢٠ ویکیپیدیای تر وتاری بۆ نووسرا. ئەمەش بۆ ئێستا بایەخدار نییە. ڕەنگە لە داھاتوودا شایەنی وتارێک بێت. دەروازەی جوگرافیا بۆ کۆکردنەوەی بیناکان نییە بەڵکوو بۆ شار، گوند، شاخ، دۆڵ و ئەو شتانەیە نەک بیناکان. مەبەست لە جوگرافیا زۆر ڕوونە. بۆ سڕینەوەی تاگەکە، بەڵێ، حەقی خۆتانە، بەس ڕاستی بڵێم ئەوەشی لێ نەدرابایە، ئەوا بەبێ سێ و دوو بەر پێوەری وپ:پسخ#گ١١ دەکەوت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٠٥، ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاست ئەکەیت بەڕێز ئارام بابەتەکە بایەخداری ئەبەزێنێت نیوەی نوسینەکانی ناوی وەک ڕێکلام ھەژمار ئەکرێت بۆ پەیمانگاکە، من ئەمویست پەیمانگاکە لە ویکیپیدیا بمێنێتەوە بەلایەنی کەم بزانرێت شوێنێکی وا ھەیە لە جوگرافیایەک، بەڵام کێشە نییە گەر ھەڵەیەک لە مانەوەی ھەیە تکایە بیسڕنەوە زۆر سوپاس ببورە بۆ لەکاتگرتنت — 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢١:٣٨، ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بیرخستنەوە ← @Aram:ە — 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢١:٣٩، ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "پەیمانگای سی ئای ئێس (ھەولێر)".