پەڕەکانی ڕوونکردنەوە بەو پەڕانە دەوترێت کە ناوەڕۆکی وتار لەخۆ ناگرن، بەڵکو ڕوونکردنەوە لەخۆ دەگرن لەسەر بابەتە دیاریکراوەکانی ناوی پەڕەکە، کە دەکرێت چەند بابەتێکی جیاواز بن لەژێر ھەمان ناودا. لە پەڕەکانی ڕوونکردنەوەدا، بەردەوام لە پاڵ ناوی پەڕەکان لە چەماوەدا وشەی ڕوونکردنەوە داندراوە، بەم شێوەیە: ھارپ (ڕوونکردنەوە). ئەم پەڕەیە یەکێکە لە نموونەکانی پەڕەکانی ڕوونکردنەوە کە زانیاری لەسەر چەند وتارێکی ھاوشێوە لە ناودا بەڵام جیاواز لە ناوەڕۆک دەدات.

شێوەی پەڕەکانی ڕوونکردنەوە

پەڕەکانی ڕوونکردنەوە دوو داڕێژە بەکاردێنن و لە بەینی ئەو دوو داڕێژەیەشدا دەقی پەڕەکە داندراوە، ئەو دوو داڕێژەیەش پێکھاتوون لە:

  1. {{دەقی ڕوونکردنەوە}} (لە سەرەوەی پەڕەکە)
  2. {{ڕوونکردنەوە}} (لە بنی پەڕەکە)

ھەبوونی ئەم دوو داڕێژەیە لە ھەموو پەڕەکانی ڕوونکردنەوە پێویستە و بەشێکی سەرەکی پەڕەکانی ڕوونکردنەوەن، چوونکە، وەک ناوەکەی خۆی دەینوێنێت، یارمەتی ڕوونکردنەوەی ناوەڕۆکی پەڕەکە دەدەن و خوێنەر ئاشنا دەکەن بە پەڕەکە و یارمەتی دۆزینەوەی پەڕەی خوازراو دەدەن. ناوەڕۆکی پەڕەکانی ڕوونکردنەوە دەبێت بەم شێوەیە بێت:

  ئەم پەڕەیە ڕوونکردنەوە و ئاراستەکردنە بۆ چەند وتارێکی هاوشێوە لە ناودا و جیا لە ناوەڕۆکدا، کە ڕەنگە ئەمانەی خوارەوە بگرێتەوە:


لە وتارە سەرەکییەکانی ناو پەڕەکانی ڕوونکردنەوەش، پێویستە داڕێژەی {{نامەی ڕوونکردنەوە}} بەکارھاتبێت لە سەرەوەی بەشی دەستپێکی پەڕەکە بۆ ئاماژەدان بەوەی کە پەڕەی ڕوونکردنەوە ھەیە، تاکوو ئەگەر ھاتوو خوێنەر بەدوای بابەتێکی تردا گەڕا لەژێر ھەمان ناو، و بە ھەڵە لەسەر ئەو پەڕەیە بوو، دەستی بگاتە سەر پەڕەی ڕوونکردنەوە و پەڕەی خوازراو بدۆزێتەوە. وەک باسکرا، پێویستە دایمەن نامەی ڕوونکردنەوە لە سەرەوەی وتارەکان داندرا بێت، چوونکە ئەمیش یەکێکە لە سەرنووسەکان و بەپێی ئەو سیاسەتەش سەرنووسەکان دەبێت پێش ناوەڕۆکی پەڕەکان ھاتبن، بەم شێوەیە:

   ئەم وتارە سەبارەت بە گرووپی ڕۆکی ئێڤەنێسنس نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ئێڤەنێسنس (ڕوونکردنەوە).

ئێڤەنێسنس (بە ئینگلیزی: Evanescenceئای پی ئەی: /ˌɛv.æn.ˈɛs.ɛns/) گرووپێکی ڕۆکی ئەمریکییە، شوێنی دامەزرانی شاری لیتل ڕاکی ویلایەتی ئارکنساسە، لە ساڵی١٩٩٥ لەلایەن گۆرانیبێژ و پیانۆژەن ئەیمی لی و گیتارژەن بێن موودییەوە دامەزرا.

ئێستا لە سەرەوە، لە پەڕەی ئێڤەنێسنس (کە وتاری سەرەکییە)، نامەی ڕوونکردنەوە ھەیە. ئەگەر سەرنج بدەن لە پەڕەی ئێڤەنێسنس (ئەلبومی ئێڤەنێسنس)یش کە وتارێکی سەرەکیی نییە، بە ھەمان شێوە ئاماژە بە پەڕەی ڕوونکردنەوە دراوە. بۆ زانیاری لەسەر چۆنییەتی بەکارھێنانی داڕێژەی نامەی ڕوونکردنەوە، تکایە پەڕەی شرۆڤەکەی ببینە.

کام بابەتانەی پێویستە پەڕەی ڕوونکردنەوەیان ھەبێت

نابێت ھەموو وتارێک پەڕەی ڕوونکردنەوە ھەبێت. پەڕەکانی ڕوونکردنەوە تەنیا بۆ ئەو وتارانە شیاون کە ئەگەری دروستکردنی سەرلێشێوانیان بەرزە، یان پەڕە بەو ناوە و ناوەڕۆکی جیاواز زۆر ھەن. زۆرێک لە پەڕەکان دەتوانرێت بە تەنیا چەماوەیەک ڕوون بکرێتەوە (وەک: ھێلکە (خواردن)) و ھەندێکی تریش بە تەنیا بۆر یان فاریزەیەک (وەک: گۆردن، ئەلاباما) کەواتە بە سێ شێوە دەکرێت پەڕەکان ڕوون بکرێنەوە:

  • دروستکردنی پەڕەی ڕوونکردنەوە: لە حاڵەتێکدا ئەگەر وتاری ناوەڕۆک جیاواز لەژێر ھەمان ناو زۆر بوو
  • دانانی بۆر: ئەگەر ھاتوو پێویستی بە پەڕەی ڕوونکردنەوە نەبوو یانیش ئاسان جیا دەکرێتەوە، لەگەڵ:
  • دانانی چەماوە: بەم شێوەیە: گۆگرد (کانزا)

داڕێژەکانی تری ڕوونکردنەوە

لە خوارەوە چەند داڕێژەیەکی سەرنووسن کە بۆ ڕوونکردنەوەی جیاجیا لە ناوەڕۆکی وتارەکاندا بەکاردێن. بۆ یارمەتی لەسەر بەکارھێنانی ئەم داڕێژانە، تکایە سەردانی پەڕەکانی شرۆڤەی داڕێژەکان بکە.

  • {{سەرەکی}}: بۆ ئاماژەدان بە وتاری سەرەکیی لە وتارێکی ژێرچەشندا.
  • {{وتاری سەرەکیی پۆل}}: ھاوشێوەی {{سەرەکی}} بەڵام بۆ پۆلەکان
  • {{Hatnote}}: بۆ دانانی دەقێکی ڕەسەنی سەرنووس
  • {{سەبارەت بە}}: بۆ ڕوونکردنەوەی ناوەڕۆکی وتارەکە تا خوێنەر بزانێت لەسەر چی نووسراوەتەوە
  • {{بۆ}}: بۆ ڕەوانەکردن بۆ سەر وتارەکانی تر
  • {{زیاتر}}: بۆ نیشاندانی پەڕەیەک کە زانیاری زیاتری لەسەر دەقی فڵان بەش تێدایە
  • {{ھەروەھا ببینە}}: بۆ ڕەوانەکردن بۆ وتارە ھاوشێوەکان
  • {{شوێنەکانی تر}}: بۆ نیشاندانی ئەو وتارانەی لەسەر شوێن نووسراون و ھەمان ناویان ھەیە
  • {{تێک نەچێ}}: بۆ تێکەڵنەکردنی دوو وتار