ڕاپەڕینی سمکۆی شکاک (١٩١٨–١٩٢٢)

(لە شەڕی ساوجوبڵاغەوە ڕەوانە کراوە)

ڕاپەڕینی سمکۆی شکاک ئاماژە بە یاخیبوونی ھۆزە کوردییەکان دەکات لە بەشی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، کە لەلایەن عوسمانییەکانەوە پاڵپشتییان لێ دەکرا،[٢][٣] لە دژی بنەماڵەی قاجار لە ئێران لە ساڵی ١٩١٨ تا ١٩٢٢، بە سەرکردایەتی سەرکردەی کورد، سمکۆ لە ھۆزی شکاک.[٤][٥][٦]

ڕاپەڕینی سمکۆی شکاک (١٩١٨–١٩٢٢)
سمکۆی شکاک (ناوەڕاست)
ڕێکەوت ١٩١٨ بۆ ١٩٢٢
شوێن ڕۆژھەڵاتی کوردستان (باکووری ڕۆژاوای ئێران)
ئەنجام بردنەوەی ئێران
  • بە سەرکردایەتی نوێی ڕەزاشا لە ئێران، لە ساڵی ١٩٢٢ ڕاپەڕینەکەی سەرکوت کرد
  • ھەوڵێکی دیکەی سمکۆ بۆ ڕاپەڕین لە ساڵی ١٩٢٦
شەڕکەرەکان
ئاڵای کوردستان یاخیبووانی کورد
ئاڵای کوردستان میلیشیا ناڕێکە کوردییەکان
Ottoman Empire سەرباز و بەکرێگیراوانی عوسمانی
ئێران

ھێزە ئاشوورییەکانی عێراق[١]
خۆبەخشە ئاشوورییەکان

سەرکردەکان
سمکۆی شکاک
سەید تەھای شەمزینی
ڕەزا شا
ئاغا پەترۆس
مەلیک خوشەبا
مالیک یاقۆ
زیانەکان
٢٫٥٠٠ کوژراو (دەستگیر کراو و پێکراو) ٢٠٠ کوژراو (دەستگیر کراو و پێکراو)

دوای ئەوەی ژەنەڕاڵ ڕەزاخان لە کودەتایەکی ساڵی ١٩٢١ دا قاجارەکانی لە دەسەڵاتی ئێران لابرد، پێشوی باڵی بەسەر نەتەوەکانی ئێراندا کێشا، ڕاپەڕینی شکاک بووە ھۆی کوژرانی نزیکەی پێنج ھەزار کەس، لەنێویاندا زۆرێک لە خەڵکی مەدەنی ئاشووری، کە لەلایەن ھێزەکانی سمکۆوە کۆمەڵکوژ کران.[٧][٨]

ڕاپەڕین

دەستکاری

سمکۆ تا ھاوینی ١٩١٨ دەسەڵاتی خۆی بەسەر ناوچەکانی ڕۆژاوای دەریاچەی ورمێدا دامەزراندبوو[٩] سمکۆ لە ساڵی ١٩١٩ لەشکرێکی ٢٠ ھەزار کەسی لە کوردەکان ڕێکخست و توانی ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری لە باکووری ڕۆژاوای ئێران کە ناوەندەکەی لە شاری ورمێ بوو، مسۆگەر بکات.[١٠] ھێزەکانی سمکۆ بە چەند سەد سەرباز و بەکرێگیراوێکی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانییەوە بەھێزتر کرابوو، لەنێویاندا کوردانی تینووی سەربەخۆیی و ناسیۆنالیست.[٤][١١] سمکۆ دوای دەستبەسەرداگرتنی ورمێ، تەیمور ئاغای شکاکی وەک پارێزگاری ئەو شارە دەستنیشان کرد. دواتر ھێزەکانی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سوپای ئێران لە ناوچەکەدا ڕێکخست و توانی لە زنجیرەیەک شەڕدا ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی بۆ شارۆچکە و شارەکانی نزیک وەک مەھاباد، خۆی، میاندواو، ماکۆ و پیرانشار فراوان بکات.[١٢]

لە شەڕی گوڵمەخانەدا، ھێزە کوردییەکان بە فەرماندەیی سمکۆی شکاک، دەستیان بەسەر گوڵماخانە و ڕێگای ورمێ–تەورێزدا گرت لە دەست ھێزەکانی ئێران پاکی کردەوە.[١٣] لە شەڕی ساوجوبڵاغ، ڕەزاشا، خاڵۆ قوربانی ڕەوانەی بەرەی شەڕی کوردەکان کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەیان، بەڵام لە ١٩٢٢دا لەلایەن ھێزەکانی سمکۆوە شکستی پێ ھێندرا و کوژرا، بە ھاوکاری سەید تەھا شەمزینی. دوای شەڕێکی سەخت لە تشرینی یەکەمی ١٩٢١، ھێزەکانی ئێران شکستیان ھێنا و فەرماندەکەیان بە ناوی پێشڕەو مەلەکزادە لەگەڵ ٦٠٠ ژەندرمەی ئێرانی کوژران. سمکۆ مەراغەشی داگیرکرد و ھۆزە لوڕەکانی باشووری ڕۆژاوای ئێرانی ھاندا بۆ ڕاپەڕین.[١٤][١٥]

لەو کاتەدا حکوومەت لە تاران ھەوڵیدا لەسەر بنەمای ئۆتۆنۆمی سنووردار بۆ کورد لەگەڵ سمکۆ بگەنە ڕێککەوتن.[١٦] سمکۆ زیاتر لەشکرێکی کوردی ڕێکخستبوو، کە زیاتر بەھێزتر و بەھێزتر دەبوو. بەو پێیەی حکوومەتی ناوەندی نەیتوانی کۆنترۆڵی چالاکییەکانی بکات، بەردەوام بوو لە فراوانکردنی سەربازیی ناوچەکانی ڕۆژاوای ئێران کە لەژێر دەسەڵاتی خۆیدا بوو. تا ساڵی ١٩٢٢ شارەکانی بانە و سەردەشت لەژێر ئیدارەی سمکۆ مانەوە.[١٧]

لە شەڕی سەری تاج لە ساڵی ١٩٢٢ ھێزەکانی سمکۆ نەیانتوانی بەرەنگاری ھێرشی سوپای ئێران ببنەوە لە ناوچەی سەڵماس، دواجار شکستیان ھێنا و قەڵای چاری کە ھێزەکانی سمکۆ کەمپیان تیادا دانابوو، داگیرکرا. ئەو ھێزەی ئێران کە بۆ سمکۆ ڕەوانە کرابوو، ١٠ ھەزار سەرباز بوو.[١٨] سمکۆ و ھەزار لە سەربازە سوارەکانی، پەنایان بردە بەر تورکیا، لەوێ ناچار بوون چەکەکانیان دابنێن.[١٩]

تا ساڵی ١٩٢٦ سمکۆ کۆنترۆڵی ھۆزەکەی وەرگرتەوە و دەستی بە یاخیبوونێکی دیکە کرد. کاتێک لەگەڵ سوپا خەریکی شەڕکردن بوو، نیوەی سەربازەکانی خیانەتیان لە سەرکردەی عەشیرەتەکە کرد و سمکۆش بەرەو عێراق ھەڵھات.

لە ساڵی ١٩٣٠ فەرماندەی سوپای ئێران ژەنەڕاڵ حەسەن موقەدەم نامەیەکی بۆ سمکۆ نارد کە لە گوندی بارزان نیشتەجێ ببوو و بانگھێشتی کرد بۆ کۆبوونەوەیەک لە شارۆچکەی شنۆ.[٢٠][٢١] سمکۆ دوای ڕاوێژ لەگەڵ ھاوڕێکانی، لەگەڵ خورشید ئاغا ھەرکی بەرەو شنۆ دەچن و لەوێ پێیان گوترا چاوەڕێی ژەنەراڵی ئێران بکەن. عەقید نەورۆزی، سمکۆی ڕازی کرد کە بچێتە دەرەوەی شارۆچکەکە بۆ پێشوازی کردن لە ھاتنی ژەنەڕاڵەکە؛ بەڵام ئەمە تەڵەیەک بوو و ئێوارەی ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٣٠ سمکۆ کەوتە بۆسەیەک و کوژرا.[ژێدەر پێویستە][٢٢][٢٣]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Assyrians and Two World Wars: Assyrians from 1914 to 1945».
  2. ^ Allen، William Edward David (1953). Caucasian battlefields: A History of the Wars on the Turco-Caucasian border, 1828-1921. Cambridge: Cambridge University Press. p. 296. OCLC 1102813.
  3. ^ Smith، B. (2009). «Land and Rebellion: Kurdish Separatism in Comparative Perspective» (PDF). Working Paper.
  4. ^ ئ ا Bruinessen، Martin (2006). «Chapter 5: A Kurdish warlord on the Turkish-Persian frontier in the early Twentieth century: Isma'il Aqa Simko». لە Atabaki، Touraj (ed.). Iran and the First World War: Battleground of the Great Powers. Library of modern Middle East studies, 43. London; New York: I.B. Tauris. pp. 18–21. ISBN 978-1-86064-964-6. OCLC 56455579.
  5. ^ Project، The Kurdish (٢٤ی ئایاری ٢٠١٦). «Kurdish Statehood in the Twentieth Century: An Analysis». The Kurdish Project (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ Group، Pro-Kurd Software. «سمکۆی شکاک». پارتی سەربەخۆیی کوردستان | Independence Party Of Kurdistan (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)
  7. ^ Maria T. O'Shea, "Trapped Between the Map and Reality: Geography and Perceptions of Kurdistan", Routledge, 2004.
  8. ^ lawan (٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣). «سمایل ئاغا (سمکۆی شکاک) ڕێبەرە ئازا و سەربەخۆ خوازەکەی کوردستان». Lawan. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. ^ Elphinston، W. G. (1946). «The Kurdish Question». International Affairs. 22 (1): 91–103 [p. 97]. doi:10.2307/3017874. JSTOR 3017874.
  10. ^ «سمکۆی شکاک، دیپلۆمات و شـۆڕشگێڕو خاوەن بیرێکی فراوان، خەونی دامەزراندنی دەوڵـەتێکی کوردی ھەبووە». davarybarzan.blogfa.com. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  11. ^ «سمکۆی شکاک؛ باوکی ناسیۆنالیزمی کورد». www-rudaw-net.cdn.ampproject.org. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  12. ^ «سمکۆی شکاک لەنێوان یارو نەیاردا». www.peyserpress.com. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  13. ^ «سمکۆى شکاک». raprsi.com. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  14. ^ «Simko Shikak revolt (1918–22) - Alchetron, the free social encyclopedia». Alchetron.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٨ی ئابی ٢٠١٧. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  15. ^ Kaya، Mehmet (2017). «SİMKO AĞA İSYANININ TÜRK-İRAN İLİŞKİLERİ ÜZERİNDEKİ ETKİLERİ (1905-1930)». Bingöl Üniversitesi Sosyal Bilimler Enstitüsü Dergisi (BUSBED) (بە Turkish). 7 (14): 201–210. ISSN 1309-6672.{{cite journal}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  16. ^ McDowall، David (1991). «The Kurds in Iran». The Kurds. London: Minority Rights Group. ISBN 0-946690-92-8. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite book}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  17. ^ Koohi-Kamali، F. (1992). «Nationalism in Iranian Kurdistan». لە Kreyenbroek، P. G. (ed.). The Kurds: A Contemporary Overview. Routledge. pp. 175–176. ISBN 0-415-07265-4.
  18. ^ Cronin، S. (2000). «Riza Shah and the disintegration of Bakhtiyari power in Iran, 1921–1934». Iranian Studies. 33 (3–4): 349–376 [p. 353]. doi:10.1080/00210860008701986.
  19. ^ «About: Simko Shikak revolt (1926)». dbpedia.org. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  20. ^ Khosrozadeh، Sirwan (2023-02-20). «Analyzing Factors Effective in the Second Simko Revolt (September-October 1926)». Historical Study of War (بە ئینگلیزی). 6 (3): 35–46. ISSN 2588-7033.
  21. ^ «پیلانگێڕیی دەوڵەتی ئێران لەدژی سەرکردەی کورد؛ سمکۆی شکاک و لەناوبردنی بەشێوەیەکی نامەردانە». ANF News. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  22. ^ «Simko Shikak; A Revolutionary Figure for the Independence of the Kurds - Part 2». KURDŞOP (kurdshop.net) (بە ئینگلیزی). ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  23. ^ «Simko Shikak». www.ekurds.com. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.